ناسراو بە «فوادی سۆڵیدارێتی» و «فوادە ڕەش» · برای سەباح
پێشمەرگە، کرێکار، خۆبەخش. دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی سۆڵیدارێتی کە لە بەهاری ١٩٩١ـەوە گوندی وێرانکراوی ئاوەدان کردەوە، مین و تەقەمەنی پاک کردەوە و خوێندنگا و نەخۆشخانەی بنیات نا.
«فواد بە مانا مرۆڤییەکە جەربەزە، پارەنەویست، دەسەڵاتخواز نەبوو. فواد بەو جۆرە ژیا و لە ناو برا.»
«ئێستا فواد نەماوە، بەڵام کارەکان و بیرەکانی لەگەڵ ئەوانەدا دەژی کە فوادیان ناسیوە… فواد لە پێناوی بەرز ڕاگرتنی بەها مرۆییەکاندا ژیا و هەر لەو پێناوەشدا گیانی سپارد.» — سەباح یاسین، «گەشتێک بەنێو بیرەوەریەکانمدا»
لە نێوان ساڵانی ١٩٥٦–١٩٥٧ لە قوتابخانەی گۆیژە ناونووس کرا — لەو شوێنەی ئێستا کتێبخانەی ئەندێشەی لێیە. سەرسامی مامۆستا یاسینی مامۆستای وەرزش ببوو، و هەر ئەویش دەستی گرت و بردی بۆ ناو یاری تۆپی پێ. مامۆستا یاسین لە کوشتارەکەی ٩ی ١٩٦٣دا لە سلێمانی شەهید کرا؛ ئەو ناهەقییە بووە بناغەی بیرکردنەوەی فواد بۆ ئەوەی «کەس بە ناهەق نەکوژرێت و مافی ژیانی لێ زەوت نەکرێت.»
ناوی «فوادە ڕەش» عەزە ڕەشی پاسکیلچی بەسەریدا نا — لەبەر بزێوی و ڕووخۆشی و دەم بە پێکەنینی هەمیشەیی.
ئەمانە کورتەیەکن لەو کارانەی لە بەهاری ١٩٩١ـەوە ئەنجام دراون، لە ئەرشیفی خودی فوادەوە:
ژمارەکان وەک خۆیان لە ئەرشیفی فوادەوە وەرگیراون و لە کتێبی بیرەوەرییەکانی سەباحدا بڵاوکراونەتەوە.
کرتە لەسەر هەر وێنەیەک بکە بۆ بینینی بە گەورەیی.
یادی فواد
ئەگەر فوادت ناسیوە، یان بیرەوەرییەکت لەگەڵی هەیە، لێرەدا بۆمان بنووسە.
هێشتا هیچ بیرەوەرییەک نەنووسراوە — یەکەم کەس بە.