ناسنامەی کتێب و پێرست
"گەشتێک بە نێو بیرەوریەکانمدا"
"سەباح یاسین"
}چاپی یەکەم{
ناوى کتێب: بیرەوەریەکانم
نووسینى: سەباح یاسین
بابەت: بیرەوەرى
پیتچن:
دیزاینى ناوەرۆک:
بەرگ: وێنەی دایکم فواد/ کێو، شێو و شەپولی ئاو
تیراژ: 1000
چاپ: /چاپى یەکەم
ژمارەى سپاردن:
}پێرست{
پێشەکی................................................................. ١٣
ئامەخانی خەیات(دایکم)...........................................٢٢
یاسینی ئۆترۆمبیلچی (باوکم).....................................٦٣
حەسەنی شیرین (نوکتەباز، دەنگ خۆش/قەساب)...........٩٠
بلەی سەعەکەڕ (گورانی بێژ/بەنا)..............................٩٤
ئەنوەری مەجید سوڵتان (ئەفسەر/پیشمەرگە).............. ٩٨
تاهیر موراد (هاوڕی/کریکار)......................................١١٠
ئەنۆر تۆفیق هەورامی (سەرباز/پیشمەرگە).................١٢٣
عومەرى هێلکە (هەژار/ پیاوکوژ/پیشمەرگە/جاسووس)...١٣٠
فواد یاسین (برا/ پیشمەرگە/ کرێکار/ خۆبەخش).......... ١٣٧
سەباح (کریکار/ پیشمەرگە/لێکۆڵەوەر)........................١٥٤
سەباح یاسین و خودناسی و خودا (دونیا/گەردوون/ ئاسمان) ناسی
"شێرزاد حەسەن"
یەکەمین پرسیار ئەوەیە کە ئاخۆ ئیمە بۆچی بیرەوەری خۆمان دەنووسینەوە؟ ئایا بۆ ئەوەمانە کە خۆمان بە کەسانی داهێنەر و جیاواز ئەزمووندارتر لەوانی دیکە بزانین و ببینین؟ یان هی ئەوەیە کە نارسیست و عاشق بە خۆمانین و مەبەستمانە خەڵکی ناوبانگ و پێگەی ئێمە بزانن کە لەوانی دیکە مەزنتر و لێوەشاوەترین. رەنگە ئامانج و مەبەستی نووسینی ژیاننامە و بیرەوەری بۆ ئەوە بێت کە خاوەنەکەی بخوازێت ئەزموونی ژیان و زیندەگی خۆی لەگەڵ خوێنەران و خەڵکیدا بەش بکات و هەمان گەشتیش بخاتە بەر چاوانی زۆرینە، بە واتا پشکی بەشداری ژیانی خۆی لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی و رامیاری و ئابووری پێشکەش بەوانی دیکە بکات کە مەراقدارن لەو ئەزموونەی نووسەرەکە بەهرەمەند بن، لە هەمان کاتدا کاردانەوەی خوێنەرەکانی خۆیان جێگەی بایەخی نووسەرانی یاداشتنووس دەبێت، بە تایبەتی لە باری سایکۆلۆژی و رەوانییەوە خۆ بەتاڵکردنەوە و تێراپی ئامانجی ئاشکرا و پەنهانی نووسەرانی ئۆتۆ-بایۆگرافیایە، بەو مانایەی کە چارەسەرێکە بۆ کەفوکوڵ و دەردەدڵ و گرێ و تەنگژەباری رەوانی و سایکۆلۆژی نووسەرەکان کە خودی نووسینی بیرەوەری لە ناو خۆیدا هەڵگری وەها دەرمان و ئارامی و چارەسەرێکە کە لە ناو پرۆسەی نووسین و خۆخوێندنەوەدا جێگیر دەبێت، بگرە خودی دەروونناسە ناودارەکانی دونیا بۆ هەمیشە هانی نەخۆشەکانی خۆیان داوە کە ژیان و ماجەرای سەر لەبەری تەمەنی خۆیان بنووسنەوە و تۆماری بکەن، دیارە بە مەرامی ئەوەی کە تێڕاپی سایکۆلۆژی و تیماری دەردەکانە.
دیارە خوێنەرانی بایۆگرافیا مەراقدارن تا بزانن نووسەرکان چلۆن ژیاون، لە هەمان کاتدا نووسەرەکانیش حەزێکی وایان هەیە کە خەڵک و خوێنەرانی خۆیان سەرسام بکەن بە ژیانێک کە رەنگە ئەوانی دیکەش تیایدا ژیابن و بەشدار بووبن، یان ئەزموونەکان جیاوازن و لە هی ئەوانی دیکە ناچن کە ئەوەیان خۆشی و بیانووێکە کە مەرج نییە مەردمگەل لە یەکتری بچن، چیرۆکەکان و سەرگوزشتەکانی ئێمە و ئەوانی دیکە لە یەکتری ناچن، گەرچی لە نێو هەندێک بازنە و بوار و چالاکی مرۆییدا یەکتری دەگرینەوە. ئەوەشیان دەوڵەمەندکردنی خوێنەرانە بە پەندی تازەی زەمانە و رۆژگار کە پڕە لە مانا و تێما و وانە و شیکاری سایکۆلۆژی و سۆسیۆلۆژی و کۆمەڵایەتی، بۆ هەمیشە مەردمگەل حەزی بە زانین و درکاندنی نهێنییەکانی ژیانی ئەوانی دیکەیە.
مەرجە لەوەشدا وریا بین کە بزانین ئاخۆ نووسەرانی بایۆگرافیا بایی چەند راستگۆ و ئازا و بێ ماسک و دەمامکن، گەر لە باری ژیان و زیندەگی ئێمەوە بدوێین و ئاوڕ لەو کولتوورە بدەینەوە کە ئێمە پێوەی پابەندین، لەوە تێدەگەین کە ئێمەی کوردگەل و رۆژهەڵاتی بە بەراورد بە 'رۆژئاوا' شەرمنتر و ترسنۆکترین لەوەی کە بتوانین کۆی ژیان و ماجەرای زیندەگی خۆمان یاداشت بکەین، بە دیوە ئەرێنی و نەرێنییەکەی، جوانی و ناشیرینییەکانی خۆمان بخەینە بەرچاوان، بە کورتی نووسینەوەی 'بیرەوەری' ئازایەتییەکی زۆری گەرەکە، ئەمن وەک خوێنەرێکی بایوگرافیا مەزەندە دەکەم کە 'رۆژئاواییەکان' لە ئێمە ئازادترن لەوەی کە هەندێک لەو نهێنی و راز و نیاز و ماجەرا و رووداو و شکست و دۆڕان و هەرچی کە مایەی شەرم و شوورەییە یانژی ترسە، بێ پەروا تۆماری دەکەن، زۆرینەی نووسەرانی بیانیی سڵ ناکەنەوە، لەوێندەرێ "سوپەر-ئیگۆ" سیخوڕیش بێت بەسەر "ئیگۆ"دا، وەکی هی ئێمە نییە کۆی راز و نیاز و حەرامەکان بخنکێنێت، بەڵکو بە درێژایی چەندەها سەدە "سوپەر-ئیگۆ" کاڵتر و تەنکتر بۆتەوە.
ئێمەی خۆرهەڵاتی ناتوانین بە تەواوی هەموو دەمامکەکان فڕیبدەین، ئوستاد 'سەباح' نووسەری ئەم بیروەرییەی بەردەستتان ئەم رازە دەدرکێنێت کە ئەو ژینگەیەی ئەمی پەروەردە کردووە، یان کۆی بازنەکانی کولتوور، بە تایبەتی لە تەمەنی مێرمنداڵی و هەرزەیی، لە باری سایکۆلۆژییەوە، نەک تەنها ئەمی یاداشتنووسی گەمارۆ داوە و ترساندوویەتی کە گوزارشت لە خۆی بکات، بەڵکو هەر هەموومانی ئیفلیج کردووە بە رادەی کەڕ و لاڵبوون و نابینایی.
پرسیار و گومانی ئوستاد سەبارەت بەم بێهێزی گوزارشتکردن و ئیفلیجبوونە دەگێڕێتەوە بۆ پەروەردەی خانەوادە/ ماڵ و قوتابخانە و مزگەوت و حیزب، واتا بە مانا هەرە فراوانەکەی گومانە لە جڤات و کۆی ژیانی کۆمەڵایەتی و ئایین و هەم سیاسەت کە رەنگڕێژی هەر هەموو خانەکانی پەروەردە و فێرکردنی کردووە!
وەک لە سەرەتای پێشەکییکەدا درکاندم کە نووسەر هەوڵی داوە لە رێگەی هەشت کارەکتەری نزیک بە خۆی و خانەوادەکەی کۆی بیرەوەرییەکەی بنووسێتەوە کە ئەم جۆرە هەڵبژاردنە کەمتر بەر چاوی من کەوتووە، هەڵبەتە خەسڵەتی ئەو کەسانە لە هەندێک بازنەدا لە یەکتری دەچن و کە سەر بە هەمان مێژوو و کولتوورن.. بەڵام هاوکاتیش لە خوو و خدە و خەسڵەت و روانین و چالاکی مرۆیی لە بواری جیاوازدا بە تەواوی لێکدی دادەبڕێن وەک ئەوەی کە هەر یەکێکیان دیوێکی ئەو مێژووە و کولتوورەمان پیشان بدەن کە دەتوانم بڵێم هەر یەکەیان هەڵگری وردەواڵە و لەتە مێژووی خۆیەتی، بە رای من ئەم هەڵبژاردنەی ئوستاد سەباح بە ئەنقەست و هوشیارییەوە کراوە، ئەوەی لای من دیسانەوە جێگای تێڕامان و پرسیارە کە تەنها یەک خانمی تێدایە و باقی کارەکتەرەکان نێرینەن کە ئەوەش سەیر نییە کە خودی مێژووی ئێمە، بە گشتی لە "خۆرهەڵاتی ناوەراست"دا پیاوان تیایدا سەردەستەن و ژنان بندەستن، بگرە رەگەزی مێینە لە مێژوو وەدەرنراوە، بە تایبەتی لە بواری هەر سێ کایەی سیاسی و ئایین و سەرمایەگوزاری و بگرە خودی زمان کە نووسەر بە درێژایی ژیانی فیکری خۆی وەک پرۆژەیەک کاری لەسەر کردووە، لە ناوئاخنی ئەم بیرەوەرییەش رەنگی داوەتەوە، دەیسەلمێنێت کە خودی زمان پانتاییەکی داگیرکراوە لە لایەن پیاوانەوە کە لە دێر زەمانەوە هەرگیز وا نەبووە، کە دیارە خودی ئەم نایەکسانییە بۆ خۆی توێژنەوەی بێ وچان دەخوازێت کە پتر لە "رۆژئاوا" کاری لەسەر کراوە و لای ئێمە جێگەی سەرنج و ئاوڕدانەوە نییە!
مایەی ستایشە کە لەو پاژەی یەکەمی ئەم بیرەوەرییە "ئوستاد سەباح" پانتاییەکی بەرچاوی بە ژیانی دایکی داوە کە تیایدا نووسەر باس لەو خەسڵەتانە دەکات کە دایکی وەک رابەر و رۆحی درەوشاوەی کولتوورێک و مێژوویەک لێی بەهرەمەند بووە، کە ئەمی دایک و ژن رۆڵێکی دیار و گەورەی هەیە لە ناوئاخنی کۆی ماجەرا و ئەو رووداوانەی کە لە سەدەی بیستەمدا ئێمەی زیندوو دەزانین لە بەرەژەوەندی ئێمەدا وەرنەچەرخاوە. دایکێکی جەربەزە و نەترس و خاوەن خود و بڕیار و هەڵگری کۆی میراتی دایک و داپیرانێک کە دەکرێت لە تەک نووسەردا شانازی پێوە بکەین، من نامەوێت ئەو تابلۆ و وێنا و پۆرترێتە بە ئێوە پیشان بدەم کە نووسەری بیرەوەرییەکەمان رەسمی دەکات و ئێوەش هەنگاو بە هەنگاو هەست بە هەمان گەشت و بەرخودان و جوانی و بەخشندەیی و رۆحی خواهانەی ژن دەکەن، کە لە ژێر ناوی "ئامە خانی مەکینەچی" خۆی دەناسێنێت، کە من حەز دەکەم لە چاوی نووسەرەوە گوێبیستی ماجەرای ژیانی دایکی بن، بەڵام بۆ هەمیشە ئوستاد سەباح جیاواز سەیری دایکی دەکات و بە نموونەی باڵای خۆی دەزانێت و بگرە ئەمەکدارییەتی!
دووەمین کارەکتەر بە ناوی (یاسینی ترۆمبیلچی) کە لە ناو بیرەوەری "سەباح"ی کوردا پانتاییەکی گەورەی داگیر کردووە کە بە رای من توانیوییەتی پۆرترێتی باوکی بە هەموو وردەکاری و سەراو و دەراوی زیندەگی ئەو زاتە و ماجەرای ژیانی تۆمار بکات، کە تا ئەندازەی رەسمکردنی ئەو دیوە شاراوەیەیە کە دەمانباتەوە نێو رۆژگارەکانی سەدەی بیستەمین بە هەموو دراما و تراژیدیا و قەیرانی نەتەوەیەک لەسەر ئاستی رامیاری و ئابووری و کۆمەڵایەتی لە تێکۆشان و خەونی سەرفرازی وازی نەهێناوە، کە لە ناوئاخندا خوێنەر هەست دەکات نووسەرەکەمان مەبەستییەتی دادگایی سەردەمێک بکات کە پڕ بووە لە ستەم و چەوساندنەوە و خیانەت و بێ مۆڕالی وڵاتانی زلهێز و سوپەر پاوەرەکان کە چارەنووسی نەتەوەیەک وەک "عیسای مەسیح" لە خاچ دەدرێت، ئەوەی مایەی سەرسامییە شکۆمەندی پیاوێکە کە بە هەق لە فیگەرە داستانییەکان دەچێت کە دەکرێت ببێت بە نموونە و رۆحێکی زێدە پاک و خۆراگر و جەربەزە کە بە درێژایی ژیانی نوچی نەداوە و ملکەچی هیچ گەورە و دەستەڵاتخوازێک نەبووە.
لە راستیدا من وای دەبینم کە خودی نووسەر کە لە نزیکەوە دەیناسم هەڵگری خەسڵەتە هەرە جوان و بەها باڵاکانە کە بزانێت یان نەزانێت، لەو دایک و باوکەوە بە میرات بۆ ئەم ماوەتەوە، یان بە واتایەکی دیکە ئەم وەفادار و ئەمەکداری ئەو دوو زاتەیە کە بە هەق من کە ئەمن چیرۆکان دەنووسم هانی ئەوەم دەدەن کە وەک دوو کارەکتەری ناو رۆمانێک زیندوویان بکەمەوە، بەڵام ئوستاد 'سەباح' بەدەر لە هەست و نەستی هاوخوێنی بیرەوەرییەکەی نووسیوە، من هەرگیز هەستم نەکرد بە هەوای هاوخوێنی و هاوماڵی سەرگوزشتەی ئەو دوو زاتە دەگێڕیتەوە، ئەم وەک نووسەری یاداشتنامە و ژیاننامە بێلایەن و نیوتراڵ و لە دەرەوەڕا پۆرترێتی دوو کارەکتەری زێدە شکۆمەند و سەلیقەدار و سروشتپەروەری بۆ ئێمە نەخاشندووە.
بە درێژایی نووسینی ئەم بیرەوەرییە، نووسەرەکەمان هەوڵیداوە کە لە باری رەوانی و سایکۆلۆژییەوە، یەکە بە یەکەی کارەکتەرەکان و خەسڵەتی جیاواز و بگرە پاشخانی فیکری و کۆمەڵایەتی و چینایەتی و موود و خوو و خدەی هەمووانی بۆ ئێمە بەرجەستە کردووە تاوەکو قووڵتر بیانناسین، واتا پۆرترێتی یەکە بە یەکەیان بە هەموو وردەکارییەوە بۆ ئێمە بەرجەستە دەکات، تا ئەندازەی ئەوەی کۆی ئەو میژووە و ئەو هەلومەرجەی زیندەگی پاڵەوانەکانی بۆ ئێمە زیندوو کردۆتەوە!
***
ناسینی من بۆ ئوستاد "سەباح یاسین" دەگەڕێتەوە بۆ ناوەراستی نەوەدەکانی سەدەی بیستەم کە دواتر زانیم کە ئەم بۆ ساڵانێکی زۆر لە ئەمریکا و ئەوروپا ژیاوە، ئەوەشم زانی کە ئەزموونێکی تێر و تەسەلی پەیدا کردووە، ئەوەی کە سەرنجی راکێشام مەراقێکی شێلگیرانەی هەیە سەبارەت بە زمانی کوردی و بەستنەوەی بەو شێوە ژیانە سروشتی و خۆرسکی و خۆ بەستنەوە بە خاک و باقی رەگەزەکانی ژیان و گەردوون و بوونی ئێمەی کوردگەل لە دێر زەمانەوە تاوەکو هەنووکە، کە بە هەق بەر لە "سەباح یاسین" هیچ توێژەرێکی دیکەی ئاکادیمی و نائاکادیمیم نەناسیوە کە وا دڵگەرمانە کونجکۆڵ بێت و لە سۆراغی ئەو مێژووەدا بێت کە لە چ وێستگەیەک و قۆناغێک و پێچێکدا بووە کە ئێمە وەک نەتەوە دەکەوینە ژێر بار و دۆخی خۆزاڵکردنی داگیرکاری هەرێمی و نێونەتەوەیی، لە کۆنەوە تا هەنووکە، کە لە لای نووسەرەکەمان پێشمەرجی خۆناسین و دونیاناسینمان وردبوونەوە و خوێندنەوە و راڤەکردنی ئەو قۆناغەی کە ئیدی سیاسەتی داگیرکاری و دەرکردنی ئێمە لە مێژوو دەبێت بە پرۆژەیەکی نێونەتەوەیی و ئینتەرناسیۆنال کە بەوە کۆتایی هاتووە کە ئێمە بە تەنها کۆلۆنیال و موستەعمەرەی چوار وڵاتی بارباریست نین، بەڵکو کوردستان لەسەر ئاستی گلۆبال و هێزە زەبەڵلاحەکانی دونیا کە سوپەر پاوەرن بە نەخشە و پیلانێکی نێونەتەوەیی داگیرکراوین.
ئوستاد 'سەباح' لە رێگەی زمانەوە ئاوڕ لەو شکۆمەندی و رەسەنایەتییە دەدات کە خراوەتە ناو تەپ و تۆز و گەردەلوولی فتوحات و غەزەواتەوە لە کۆندا و هەم قوربانی بەرژەوەندییەکانی زلهێزەکانی دونیا لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا.
مەرجە من راستییەک بدرکێنم کە بە درێژایی ئەو ساڵانە، بەدەر لە شیکاری و توێژینەوە، من بۆ هەمیشە جەختم لەسەر ئەوە دەکردەوە و ئوستاد 'سەباح'م هاندەدا کە بتوانێت یاداشتنامەی خۆی بنووسێتەوە کە مەبەستم تۆمارکردنی ئەزموونی ژیانێکی سەیر و سەمەرەی پڕ لە سەراو و دەراوی هەبووە، بە تایبەتیش ئەو بەراوردکارییەم مەبەست بوو لە نێوان جڤات و میراتی کولتووری لە کۆندا لە بەرامبەر ئەم سەردەم و چاخی تازەدا چی تێدا گۆڕاوە و ئێمەی دەرکراو لە مێژوو چۆن بتوانین بێینەوە ناوی بە رۆحێکی ئازایانە و توانایەکی عەقڵی بۆ خۆناسین و دونیاناسی کە هەر ئەوەش بوو خەونی نووسەرەکەمان.
هەر لە سەرەتاوە نووسەر لە میانەی یاداشتنامەی خۆیدا دان بەوەدا دەنێت کە لە سەرەتای شەستەکانەوە دایکی، دوای راپێچانی باوکی بۆ زیندان، هەر هەموو ئەرک و بەرپرسیارییەتی بەخێوکردن و پەروەردەکردنی ئەندامانی خێزانەکە دەگرێتە ئەستۆی خۆی، خانمێکی نەترس و بڕوا بە خۆبوو بووە، لێرەدا "سەباح" رەسەنبوونی زمان بۆ دایک دەگێڕیتەوە، دیارە نووسەر مەبەستییەتی باس لە ناوک یان ناوەرۆکێکی رەسەن بکات کە لای دایکەکانە نەک باوکان، بۆ هەمیشە زمانی دایک رەسەنتر و سروشتی و خۆرسکە کە هەر ئەوەش مەبەستی نووسەرەکەمانە.
لە قۆناغێکی دیکە و لە کۆتایی هەفتاکان کە دەبێت بە پێشمەرگە، لە رێگەی ئەزموونی خۆیەوە هەست دەکات کە شۆرش بۆ خۆی بەو تەرزەی کە خوێندنەوەیەکی تاکڕەوانەی بۆ دەکات، نیگەرانی ئەوە دەبێت کە خۆی و کۆی فەزا و زیندەگی شۆڕشگێڕانە دەبێت بە جیگەی پرسیار و گومان و هەم نیگەرانی و تووڕەیی کە بە رای من ئەوەیان زادەی هۆشیارییە و رەوایە. بە واتایەکی دیکە بایی ئەوەندە بێدار بووە کە هەر لە خۆیەوە گەشبین نەبێت بە بەرخۆدانێک، کە بەر لە هەر کەسێک گومان لە خۆی و تواناکانی خۆی دەکات، سەرباری گومانکردن لە خودی ئەو حیزبانەی کە بەڵێنی رزگاریان بە خەڵکی داوە. لە ئاکامدا گومانی گەورەتر دەبێت کە هەست دەکات نە سەرانی حیزبەکان و نە رۆشنبیران نەیانتوانیوە خوێندنەوەیەکی سەرتاپاگیر و رادیکالامە بکەن بۆ ئەو بارە ناهەموارە لەسەر ئاستی رامیاری و ئابووری و کۆمەڵایەتی کە کۆی شۆڕش و کادیرەکانی تێیکەوتوون و باجەکەیشی خەڵکی خۆمان دەیدات بە ئەندازەیەک کە زۆرینە هەست بەوە بکەن و بە هەڵگری رۆحێکی چارەنووسگەرایی خۆمان بە قوربانی بزانین.
گومانی نووسەر لەوێوە دەست پێدەکات کە نەوە دوای نەوە هەمان مێژووی خۆ بە قوربانی-زان دووبارە دەکەنەوە ناگۆڕێن، بگرە هەڵگری هەمان میراتی باوک و باپیرانە کە مەحاڵە بۆ سەردەمانێکی تازە وەڵام بە پرسیارە تازەکان بدەنەوە، ئەوەی کە مایەی ستایشە بۆ من سەبارەت بە هەوڵەکانی ئوستاد 'سەباح یاسین' گرنگی و بایەخییەتی بە خوێندنەوەی مێژووی خۆمان لە رێگەی زمانەوە، کە تیایدا هەوڵێکی زانستی و ئاکادیمیانە دەدات کە لە سۆراغ و دۆزینەوەی ئەو رەگوریشە تۆکمە و رەسەنەدایە کە ئێمەی کوردگەل هەمانبووە، بەر لە داگیرکردنی نەتەوە سەردەستەکانی ئەودیو زەریاکان و هەم چواردەوری خۆمان کە سنوورمان لەتەک هەموویاندا سنوورێکی خوێناوییە تا هەنووکە، کە ترسناکترین هێرش و پەلاماری لە ژێر ناوی 'جیهاد' و 'فتوحات و غەزەوات'ی "عەرەب"ەکان بووە بە ناوی خودا و بڵاوکردنەوەی ئایینی ئیسلام بە زەبری شمشێر، دیارە خودی ئەو ئایینە کە بە ئایینە ئاسمانی و " ئیبراهیم "ی ناسراوە کە زادەی رۆحێکی پاتریارک و پیاوسالاری داگیرکەرانەیە، لەوەش کوشندەتر ئەوەی کە دیسانەوە لە ناو خۆیدا زاووزێ دەکات و هەمدیس رۆحی بارباریست و وەحشییەتگەری پاتریارکی و نێرسالاری و سمێڵ-سالاری بەرهەم دێنێتەوە.
ئەوەی نووسەر گەرەکییەتی لە میانەی کۆی پرۆژەکەی خۆی جێگیری بکات، کوشتنی زمانێکە هاوشانە بە زمان و رۆحی بەخشندە و داهێنەرانەی دایکە، کە لە ئاکامی مێژوویەکی خۆسەپێنەر زمانی دایک کە پاکتر و ناچڕاڵ بووە و دابڕ نەبووە لەو ژینگە مرۆڤدۆستییەی کە هەمیشە خەون و خولیا و کەڵکەڵەی هەمیشەیی مێینە بووە نەک نێرینە، بەڵگەش ئەوەیە کە هەر سێ کایە و گۆڕەپانی زیندووترین سێ چالاکی مرۆیی وان لە ژێر هەژموونی پیاوان کە وایکردووە خودی مێژوو ماک مۆرکی نێرانە بگرێتە خۆی. کە ئەوانیش کایە سیاسەت و ئایین و سەرمایەگوزارییە لەسەر ئاستی دونیا و گڵۆبال کە بە رۆحێکی ستەمکارانە قورغکراوی رۆحی زاڵی پیاوەکانە. لە ناوئاخنی ئەم یادشتنامەیەدا لە نێو زۆربەی پاژ و بڕگەکانی ئەم کتێبەدا، ئەم هەوڵە دەگمەنەی نووسەرەکەمان دەخوێنینەوە کە بە رای من تەوەری راستەقینە و کارنامەی ژیانی فیکری و ئەندێشەمەندی ئەو زاتەیە!
هەڵبەتە ئوستاد 'سەباح' لە رێگەی بەرواردکاری هۆش و گۆشێکی دیکە پەیدا دەکات بۆ خۆناسین و دونیاناسین، کە بە رای من ئەو رۆژگارەیە کە بریار دەدات بگاتە ئاوروپا کە وەک کادیرێکی کارا و پێشەنگ و پێشمەرگە دەکەوێتە گومان لە کۆی مێژووەکە، بە تایبەتی لە دوای قۆناغی شۆرشڤانی و شکستە یەک لە دوای یەکەکانی خەونی سەرخستنی شۆرشی بێ سەر و بەر کە ئاکامەکەی دوای راپەرین دەرکەوت کە شۆرشڤانەکان و سەرانی حیزبەکان دەبن بە سەرمایەدار و مەلتی ملیاردێر، بە رای من نەوەیەک لە نێو گەرداوی ژینێکی جەنجاڵی ناو شارستانییەتێکی فرە رەنگی 'رۆژئاوا' سەرگەردانی ئەو خەونە دەبن کە خۆیان بدۆزنەوە، هەڵبەتە بە هەزارەهاش تا هەنووکە هەمان مێژووی خوێنخۆری و خۆخۆری دووبارە دەکەنەوە، ژمارەیەکی کەم و دەگمەنیش خولیای تێگەیشتن و پیگەیشتنی خۆیان دەبن کە لە باری فیکری و ماریفەتەوە کار لەسەر خۆیان دەکەن کە کاک 'سەباح' یەکێکە لەوان.
هەڵبەتە ناسینی 'سۆزان مسڵیس' کە خاوەنی کتێبی "کوردستان لەژێر سێبەری مێژوودا" بۆ ئوستاد 'سەباح' کەڵکی ئەوەی دەبێت کە ئەو خاتوونە فەرهەنگدارە هانی دەدات کە بیرەوەرییەکانی خۆی بنووسێتەوە، کە بە بڕوای ئەوێکی رۆژئاوایی کە تۆمارکردن واتا بروا هێنان بە بوونی مێژوویەک، بیرەوەری واتا تۆماری مێژوویەک، کە ئەوەش دێڕە شیعرێکی "حاجی قادری کۆیی"م بیر دێنێتەوە کە بڕوای وایە بەدبەختی کوردگەل ئەوەیە کە تۆمارکردنی بە هەند هەڵنەگرتووە کە بە هەق وایە، بەڵام مەرج بزانی نەتەوەیەکی چل ملیۆنی، کەمتر بین یان زیاتر، کە خاوەنی قەوارەی خۆی نەبێت و بە خەڵک و خاکەوە لە خاچ درابێت؛ ئاخ چلۆن فریای تۆمار و خۆنووسینەوە و خەونی ئازادی دەکەوێت؟ بە بروای نووسەرەکەمان ژیان و زیندەگی لە ناو ژینگەی خۆماندا یارمەتی ئەوەی نەداوە سەرگەرمی خۆنووسینەوە و خۆ ناسین و دونیاناسی بێت، کە لەوەشدا گوناهی ئەم نییە کە هەلومەرجێک نەیەتە پێشەوە هانی بدات بۆ نووسین و تۆماری ژیاننامە و بیرەوەری!
***
پێشەکی
گێڕانەوەی ئەم بێرەوەرییە، بەشێکە لە بەشداری و بەئاگاهی خۆم لە بزوتنەوەی بەرگریی کوردی کە لە (١٩٦١)دا بە شوڕش، نەک بە شەڕی "دەربەندیخان" کە رێگرتن بوو لە هاتنی جەیشی عیراقی ناو دەبرا. زمان لەم گێڕانەوەیەدا، سەرچاوەی مانا و بەشداری راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیە من و ئەو کەسانەی کە ناویان لە بیرەوریەکانمدا نووسراوە. ئەو کەسانە وێنانەیە لەسەر شاشەی بیرەوەریم لە منداڵیەوە هەیە. وێنەکانی مێشک بۆ خۆیان قوتابخانەیەکن/ سەرزەمینێکن کە لە ئیستادا وەکو خەیاڵ و خەونی منداڵی و گەورەیم بوونیا هەیە. یادەوریەکانم بەو مانایە بەها گەردوون، سروشتی و کولتوورن و درێژەی ئەو تۆوی دایکم و ئەو مانایانەی کە دایکم لە مندا وەک کار و بیر راستەوخۆی و نارەستەخۆی و بەو مانایە ئەو وەک ئەو جووتیارە دەبینم کە مانا بە کولتور وەک کێڵان داوە. کولتور مانای لە کێڵانی مێشک و ئەرزەوە وەرگرتووە و ئەوانەی کە مانای نیشتەجی و خیزانیان بەرپرسیارانە پێگەیشتووە، درێژە بەو کولتورە دایکی داوە و دایک وەک کار و بیر دریژە بەو کولتور و مێژووە داوە . لە دوای شەرەکانی گێتی یەکەم و دوهەماوە تا شەرکای ساڵانی ١٩٦٦١ ئەو کولتورە دایک زیاتر و زیاتر شێوێندراوە. کە دەڵێم کولتوری دایک، من دەزانم وەزی دایەنی و هەرەوزی جووتیار و هۆزیم لە دایکمەوە وەرگرتووە، چونکە ئەو بە کردار زۆربەی کات و جاربەجار بە قسە باسی لە رێبازی دایک خۆی وەک بەردەوامییان کولتوری دایکی یان دایکایەتی دەکرد. کە منداڵ بووم، کەم لە مانای وشەکانی و زیاتر لە کارەکانی تێدەگەیشتم. درەنگانێک لە ژیان لە مانای کولتوری دایک و دایکایەتی ئەم خاکە تێگەیشتم و لەو مانای ئەو نەفرەتە دینیەش لە ژن تێگەیشتم. کولتووری دایکم مانای کولتوری ناوەکی هەیە. ناوک تۆو و تۆو و کێڵان داهێنانی نیشتەجییە سەرەتاییەکانی ئەم خاکە بووە. ناوک کە تۆو و گیانی ئاوی دەورەی داوە و مانا تۆویەکەش دیارە کە ناوە و لە ئاودا بووە. ژیانی تاکی گیانداری شیردەریش لە دوای بڕین ناوکەوە دەستپیدەکات. بەواتایەکی تر ناو سەرەتایی سەرەتاکانەوە و بەردەوامی نوێبوونەوەکان و ناوک و ناوەندیش بەو مانایە بەیەکەوە وەک گرێ ناڤەکی کە جێ یەکەم نێشتەجیە ماناکەی لە زمانی دایکدا ماوە و بەو مانا سەرەتایەش بە من و تۆ گەیشتووە. ئێمە وەک دایکمان بەنەترس لە پارە و دەستەڵات ناسراوین و ئەوەش مانای وایە درێژەمان بەو ئازادیە داوە کە نیشتەجی سەرەتایەکان لە چاو لە دەستبوون سروشتی ئازاد کردووە و بەو مانایەش کێڵان کە کار و بیر مرۆڤ بە مرۆڤ بوون کە پێگەیووی سروشتی بە بوونە کولتوریەکە کە پشت بەستنە بە خۆ بەو خۆیە گەیاندووە. خود کەس و کەس بەو مانایە سەرمایەو دەستەمایە و سەروکانە لە ژیاندا رێگە خۆ دەدۆزیتەوە و دایکم لە رێ کارەوە ئەو سەروکیە خۆی پەیرەو دەکرد و بەو مانایەش نەوەکانی لە ناو دونیادا ژیان خۆیان کردووە و دەیکەن. بەرخوردانی راستەوخۆی ئێمە وەک خێزانیکی کوردی لەگەڵ گرتنی باوکم، لە (١٩٦١) کە بەڵیندەربوو، وایکرد کە لەگەڵ دایکماندا بەشداری بکەین. دایکم بێ لە خەیاتی کاری لە ناو پارتیشدا دەکرد. گرتنی باوکم وایکرد کە کۆی ژیانی خیزانەکەمان لە ئەستۆی دایکمدا بێت. دایکم ئازایانە شانی دایە بەر ئەو ژیانە چاوەڕوان نەکراوە.
دایکم بەو مانایە خود-کردگاربوو و بۆ خۆشی دەیگوت، دایک و باوک خودای سەر زەوین و تا ئەمڕۆکە دایک بەو مانایە جێگەی سەر سوڕمانی نەوەکانی و ئەو کەسانە بوو، کە بەرکەوتنیان لەگەڵیدا هەبووبێت. توانای دایکم بۆ کولتوری دایکی دەگەڕاییەوە. دایکم تا ئەمڕۆکە لە بیرەوەریمدا کەسێکە کە گلەیی لە خۆی و خودا نەدەکرد و هەستم دەکرد دایکم بە کردەوە لەگەڵ خودا وەک چۆن گەردێک لەگەڵ گەردووندا یەکانگیرە، ئەویش بەو مانایە لەگەڵ خودا یەکانگیرە، کەچی باس یوگاشی نەدەکرد. دەشێت کرداری دایکم وەک دونیا بینینیکی نەهێنی یان ناوخۆی کە دەرەوە و ناوەی بوونی یەک بن بخوێنینەوە، کە هاوسەنگ و ئەوەش وایکردبوو کە. بەرپەرچ دانەوەی نەبێت و لە کاتی نارحەتیدا سەری لێ نەشێویت و بزانیت چی باشتر ئەوە بکات. بە دوری نازانم پەرتی ئەمڕۆی ئێمە وەک کولتور زیاتر بۆ ڕۆژانی کوڵونیستەکان بگەڕێتەوە، نەک بۆ کولتوری پیش لە ناوبردنی ئاماراتەکان و ئەو شێوە ژیانە کە هوزە رەسەنەکانی کورد تا ئەو سەردەمانە پارێزگاری لە نەریتەکەی کردبوو و رێگەیان نەدابوو، کە داگیرکەر لە خاکەیاندا ژیان بکات. چونکە خەسڵەتی کردگارییە مرۆڤ کولتورە و تا کەوتنی ئاماراتەکان بەشیکی بەرچاوەی ئەو کولتورە لە ناوەندی دێ کوردیەکاندا سروشتیانە وەک زمانی کوردی پارێزاوبووە زۆر بە ناو ڕۆشنبیر و میژوو نووسی کورد و خۆرئاوایی کە لەو بوونە کوردییە و کولتور تێبەگەیشتوون و بە کەیفی خۆیان راڤەیان بۆ میژووی کورد کردووە. ئیمپراتورەکان قاجەری و عوسمان وەک دز و تاڵانکەر توانیوانە لەشکری کوردی بشکین و تاڵانی بکەن، بەلام نەیاتوانیووە بیکە بە بەشیک لە خۆیان و پێ دەچێت کۆڵنیستە خۆرئاوایەکان لەو تێگەیشتبن و ئەوەش وایکردووە کە بەو جۆرە کورد و خاکەی دابەشبکەن تا لەو رێگەیەوە کولتورە مرۆڤیەکە هەڵتەکین و بە شاخ و نەفا وەک جنوکە پیناسە بکەن. بەنمون لێکۆڵەرەوە و سیخورەکانی کوڵونیستەکان درکیان بە زیرەکی مرۆڤی کورد کردووە، نەشیانزانیوە کە زمانەکەی سەرچاوەی زیرکیەکەیتی، چوونکە زمانی خۆیان کە زمانی لوژیکی ، توانای خوێندوە زمانی هزرین کوردی نییە.
لەوانەیە لای خوێنەر سەیر بێت کە باس لە کۆلۆنیالیستە خۆرئاواییەکان و ئەقلی خۆ بەزلزانین و کورد ناوبردنیان بە شاخاوی کردووە و لەو رێگەیەش هەوڵی لەناوبردن و رازیکردنی ویژدانی نەخۆشی خۆیان بوون. بۆنمون تا ئەو دەمانەی کۆلونیالستە خۆرئاوایەکان کوردستانیان دابەش نەکردووە، دابەشی دینی یان دژایەتی دین لە ناو مرۆڤی کورد مانایەکی واهای نەبووە. سەیر نییە گەر بێژین کولونیستەکان تۆوی دژایەتیان لەو سەردەمانەوە کە ژیر بە ژیر لە ناو ئیمپراتوری عوسمانی و قاجەردا هاتوو و چوویان کردووە، تۆوی دژایەتی دین و دونیا لە ناو کورد و مرۆڤی ناوچەکەدا چاندووە . دابەشکردن لە روونی تێوەری و کردارەوە لەلایەن "کۆمپانی خۆرهەلاتی هیندستان" کراوە، دەوڵەتی بەریتانیا و فەرنسا وەکو بە جێگەیەنەری بەرنامەی ناویان وەک سایکس-بیکو رۆیشتووە.
ئیسمائیل بێشکچی کە باس لە" کوردستان" وەکو کۆڵونایزی نێودەوڵەتی (جیهانی) دەکات، پیدەچێت ئەو هەست، زانیاری و گومانی لە کاری ئەو کۆمپانیایە کردبێت کە چۆن ئیمپراتوری عوسمانیان لە ناودا و چۆن دەوڵەتی فاشی تورکیان لە جێگە دانا و هەر بۆ خۆیان پەیمانی سیکس-بیکو بە پەیمان "لۆزان" گوڕی و ئاشکراشە لەو سەردەمانەدا کە ئەوان هاوکاری تورکیا بوو و هاوکاری ئاشکرایان بۆ تورکیا لە ساڵانی ١٨٤٥ دیارە کە دژی قەیسەری رووسی باخیرەکانیان بۆ بەحری رەش هێناوە. کاتێک لە قەوارەی تورکیا، ئیران، عیراق و سوریا و جیاوازی کولتورییەکان خەلکەی ورد دەبینەوە، باشتر لە رەگی سیاسەت پەرت و زاڵ بەسەر کورد تێدەگەین و لەوەش تێدەگەین کە چ سەرکردەیەک پارتەکان کەم و زۆر لە یەکێکی تریان درێژە بەو سیاسەتی پەرتەوازەکردنی کورد داوە. پەرتەوازی مانا لە مرۆڤ داماڵبوونی هەیە و دایکم کە لە ساڵی شەست و حەوتدا وتی ئەوان کوڕی کورد بە کوشت دەدن و بۆ خۆی لە پارتایەتی کشایەوە و من و فوئاد کە لاو و تێنەگەیشتووبوین، لە کار و بیر دایکمان کە دایەنی کوردی بوو، درنگ تێگەیشتین. . لە {١٩٧٧}دا کە لە شاخ پێشمەرگەبووم، درکم بەو لاوازییە و پەرتەوازیە کوردیە دەکرد کە کولتوری نییە و ئەوەش هاندەرم بوو کە دەستبەرداری چەکداری و شاخ ببم.
لە گێڕانەوەى راستگۆی خۆم لای خۆم گرنگ و ئامادەشم گوێ بۆ هەموو رەخنەیە بگرم، چوونکە لەلام گرنگە کولتوری کێڵان بە مانا زمانیەکە لە خۆمان و نەوەکاندا بژێننەوە و مانا بۆ ژیان وەک بوونە ئاویەکەمان کە هەتاوییە بگەڕیتەوە. ئەو مانایەش دریژە مانا گەردو و گەردوونیەکە کە بە کردگار لە میژووی زمانی ئێمەدا وەک میهر و مهیرەبانی ناسراوە. بیرۆکەی بیرەوریەکانم لە سوید لام مانای پەیداکرد.
پاش ساڵێک کە لە سوید بوو، بوون کەمێک بە باری دەرونی خۆم و ژیانی لەوەبەرم ئاشنا بووم و کە لەگەل دوو کوڕو دوو کچ {هێنری، رۆجەر، ئان و ئەنگرید} لە شاری (یەتۆبۆری) ژیانم کرد، لاوازیەی خۆم و بەهێز ئەوانم لە کار و بیریان دەبینی و لەو زیاتر تێگەیشتم کە بۆچی دایک لەو مرۆڤانە نەبوو، کە مامە حەمەیانە کار ژیان خۆیان وەک کات بەڕی دەکەن. ئەم کەسانە لەو شوقەیەدا بوو، هێنری لە کۆمپانیاى بیرە دروستکردن کاری دەکرد، لە زانکۆش لەبارەی زیندەوەرى دەریاییەوە دەیخوێند، رۆجەر هونەرمەند بوو، کاری فۆتۆگرافیشی دەکرد. ئان لە زانکۆ ئاماری دەخوێند. ئەنگریدیش مامۆستا ئەڵمانی لە قوتابخانە ئامادەی دەرسی دەوتەوە. رۆژێک دراوسێى شوقەکەی ژێرمانەوە کە ناوی "پێر ئێرک" بوو سەردانی کردین و لێ پرسیم: لەژێر چ دارێکدا یەکەم جار تیشکی خۆر لێ داویت؟
لە ماناو مەبەستە هونەرییەکەی وشەکانی تێنەگەیشتم. لێم پرسی: مەبەستت چیە؟
ئەویش وتى: مەبەستم ئەوەیە لە چ وڵاتێک لەدایک بوویت؟
لەو چرکەساتەدا، ویستم بڵێم لە سابوونکەران، بەڵام بە بیرمدا هاتەوە، کە ئەو نازانێت سابوونکەران و سلێمانی و کوردستان لە کوێى نەخشەی جیهانیدان و بە ناچاریى وتم: لە عێراق لەدایک بووم.
عێراق، بۆ من تا ئەو سەردەمەش هەر مانای ئەمن، سەرباز، پۆلیس و شەق و زللە و لیدانی هەبوو. ووڵات بۆ "پێر ئێرک" مانای کولتور، یاسا و ریسای ژیان و بەشداری ئارەزومەندانەی هەبوو. ئەوان منداڵیان وەک منداڵ، لاویان وەک لاو تێدەپەڕاندبوو و وەکو مرۆڤ پێگەیوو و لە خۆ تێگەیشتوو بوون. پێگەیشتنی مرۆڤ لای ئێمە تا ئەمڕۆ مانا نییە بۆ بەهرە بەکاربردن، بەڵکو مانای بۆ بلوق بوون کە تونای جووتبوون و منداڵ خستنەوەی هەیە. لای دایکم پێگەیشتن مانا رێگا دۆزینەوە هەبوو و رێگا دۆزینەوە وادەکات کە مرۆڤ بەهرەی خۆی بدۆزیتەوە. مرۆڤ کە رێگای خۆی نەدۆزیتەوە ناتوانین خودا ناس، سروشت ناس و مرۆڤ ناسبێت و ئێمەش کە مرۆڤیکی پەرتەوازە بووین و داگیرکەریش بە سەر دەوڵەت و دەستەڵاتی فاشیدا دابەشی کردبووین و بۆ خۆشمان ئەو سەرەمان نەبووە کە لەو دابەشیە دەرمانکات، ئەوانە وایکردووە کە زیاتر لە لەوەوبەری مێژووی خۆمان یان سەد ساڵی رابردوومان سەرلێشواوترببین.
پرسیارەکەی (پێر ئێرک) لەو دەمەدا، مانای کاروبیرى لە هەستمادا وەک مانای رێگا دۆزینەوە بوژاندەوە، بەڵام سەرلێشواویەکە لەو زیاتر، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پرسیارەی ئەو وایکرد کە بیر لە منداڵی، پێ نەگەیووی خۆم و رێگا دۆزینەوە لە ژیان کەم و زۆر بکەمەوە و هەوڵ بدەم لەو بن دارە تێبگەم کە سروشتی کار و بیر دایکایەتی (سەرمایەکەی) بووە نەک ئەو سەرمایە کە مارکس و فەیلسوفە ئەڵمانیەکان تێگەیشتبوون. گەرانم لە دوای پرسیاری شاخم کە لە ١٩٧٧ لا دروست بوو، تا ئەو دەمەش هەر پرسیار بوو و ژیان لە سوید و کەمێک تێگەیشن لە کردگاری مرۆڤی وەکو دایک یان "پێر ئێرک" مانای بەردەوامی مرۆڤی هەبوو. ئەوسا پرسیارم لەسەر پێنەگەیووی خۆم لا دروست بوو. نەشم دەزانی چۆن خۆم پێبگەیەنم. تا ئەو دەمانە لە ناو سەرلێشواوی ئەزمونەکانی منداڵ، لاوی و گەورەی گیانیمدا دەخولامەوە وپەنگخواردوانە لە خۆم تێنەدەگەیشتم و ئازایەتی ئەوشم نەبوو روو لە دەرووناسێک بکەم. خۆم بەردەوام لەشتێکی جیا لە خۆ رەچاوم دەکرد، نەم دەزانی خەیاڵی منداڵی و خەونی لاویم چۆن شێوابوو، چۆن ئەو ئایدیاڵ و مەزاجە تێکەڵەم کە پەرتی خۆم چۆن رێگەیە منداڵی و لاوییەکەی شێواندبوو. لەگەڵ ئەوەشدا دەمزانی خێزان، قوتابخانە، دین کە دونیاییە و سیاسی کە دەستەلات و رۆشنبیر گشتی کە هەڵخەڵەتان کارێگەریان لەسەر هەبوو. بەنمون کە کە منداڵ بووم، بۆچی کە بە گەڕەکی گاوراند تێپەردەبووم. لەبەر خۆمەوە و بەترسەوە دەمووت بیسم اللە رەحمن الرحیم و تف لە شەیتان، شەیتان بە نەعلەتی خودا بێت و لە کاتێکدا نە دەمزانی خودا چییە و نە دەمزانی شەیتان چۆنە. ئێستا دەزانم ئەو یاریکردنە بە هەستی منداڵیم نە گردیە، نەگەردوونیە و نە مەزاجیە بەڵکو بەهای و بەهانەی بۆ ئەوەی من وەک مرۆڤ پەرتەوازە بکات.
فلاتەکەی کە لە یۆتۆبۆری ژیانم تێدا دەکرد، لە نزیک پارکی (سلۆت سکۆگن)ەوە بوو. (سلۆت) لە زمانی سوێدیدا بە مانای تەلارو و سکۆگنیش بەمانای دارستان دێت. چوارسەد ساڵ لەوەوبەر "سلۆت سکۆگن" جێگەی راووشکاری یەک لە پاشاکانی سوید بووە. لەو رابردووە دارستانەکەیان بە ناوی تەلاری دارستان ناونابوو. وەک سویدیەکان باسیان دەکرد، لەدوای شەڕی جیهانیى دووەمەوە، سلۆت سکۆگن لە دارستانەوە بۆ باخی گشتی گۆڕاوە. لە ئێستادا هەندێک لە ئاژەل و باڵندەی دەگمەنیشیان لەو دارستانەدا هەیە، تا لەو رێگەیەوە مرۆڤ و سروشت، بە مانای کولتوورییەکە بە یەکتر ئاشنا بکەنەوە.
بۆ ماوەی دوو ساڵێک کە لەو نزیکی سلۆت سکۆگن بووم، ئەو باخە نەک هەر هاوڕێى رۆژانەم بوو، بەڵکو حەشارگەی لێکدانەوەی بیرەوەریەکان و پەناهەنی رێکخستنی خەم، خەیاڵ، خەونم بوو. بەواتایەکی تر گۆڕەپانی ژیان و پەنابەری داڵغەکانم بوو. ئەو دەمانەی کە بە تەنها لە دارستانەکەدا دەبووم، بەخۆدا دەچوومەوە و بیر لە دنیای منداڵی، و پێنەگەیووی خۆم دەکردووە. سلۆت سکۆگن دەرگایەکی کراوە بوو، بۆ ئاشنابوونم بە سروشتی خەمەکانی خۆم، نەک چارەسەریان، ئیستا دەزانم ئەوسا گرنگی خۆی هەبوو. چونکە دەرگایەک بوو بۆ روانگەیەک کە تەسک و مەزاجی خۆم و ئەو سەرلێشواوی تێبگەم کە ئێمە لە مانای مرۆڤ کە پرۆژەیەکی زمانی و کولتوری بووە، دابڕیووە و لەجێ ئەوە دەرگای بۆ مەزاجی و تێنەگەیشتن لە خۆمان و خودا بە مانا فراوانەکە کە "خود، خودا، خاک، خۆری بە خا و خێ (هێلکەی)" دایکەوە بەستبووە. بەواتایەکی تر هەرەوزی و هوزی کوردی تا سەردەمی ئاماراتەکان ئەو مانایەیان وەک سەرەتایی ژیانی دێ کە دا و دایکە پارستبوو.
پرسیارەکەی "پێر ئێرک" هاندەر گەڕانم بوو، لە دووی ئەو دوو فریشتەیەی کە دایكم لە میشکمدا ، وەک مانای بەرپرسیاری چاندبووی. تێگەیشتن لە دوانەی کار و بیر لای دایکم مانای دوو فریشتەی هەبوو. دوو فریشتەکە لای دایکم مانای کار و بیری باش و خراپی خۆمی هەبوو، نەک ئاکار و ئەخلاقی گشتی کە لە زەردەشتەوە تا محەمەد ماناکەیان گەردوونیان داڕشتووە و ئەوەش سەرلێشواوی دین لە دونیادا بەرجەستەکردووە و وای لە مرۆڤ کردووە کە خۆی لە ئەویتر بە گەورەتر، زیرکتر ، بەهیزتر ..... هتد دابێت و ئەوی تر بە گەمژە، کافر، بێ ئەخلاق.... دابنێت. کاتێک کە لەو لاوازیانە خۆم تێگەیشتن، مانای ئەوەی نەبوو کە بتوانم باری دەرونی خۆم چاک بکەم یان خۆم بەو جۆر بگۆڕ و بنەما سروشتیەکەی منداڵ و لاویم لە خۆمدا بژێنمەوە، بەڵکو هانی دام کەمتر بترسم و بتوانم زیاتر بچمە ژیر هەندێک لاوازی خۆمەوە و باسیان بکەم. ئەوەش بە دەم رۆژگارەوە روویدا، دوای بیست ساڵ قسەکەی"پێر ئێرک" بە 'سۆزان مسڵیس()' کە رۆژنامەگەری فۆتۆگرافیی (وێنەگرم) ئەمەریکی بوو، لە ساڵی 1997، لە هارنگەی لەندەن کە ماڵی کوردانی ئەو گەرەکانە بوو، ناسی. لەو دەمەدا "سۆزان" سەرقاڵىبڵاوکردنەوەی کتێبەکەی "کوردستان لە سێبەری مێژوودا" بوو. ئەو رۆژە لەگەڵ "سۆزان"دا باسیی لە ناوچوونی فۆتو گیڕاوەکانی خیزانەکەی خۆم لەگەڵ باسکرد کە بۆ ساڵانی ١٩٥٠-١٩٧٥ دەگەڕاییەوە.
زۆرن ئەو رۆژە لێ پرسیم: ئاخۆ یادەوەریەکانم نووسیوەتەوە؟
منیش وتم: نەخێر.
ئەویش بە سۆزێکی دایکانەوە لێم توڕەبوو، وتی: ئەزانی بۆ کورد تا ئێستا بە هیچ نەبووە؟
ویستم بڵیم ئاو و نا. بەڵام ئەو درێژەی بە لێدوانەکەی خۆی دا: لەبەرئەوەی سەدان هەزار مرۆڤی وەک تۆ بیرەوەریەکانی خۆیان تۆمار ناکەن. تۆمارنەکردنی بیرەوەریش وا دەکات، کە مرۆڤ بەبێ رابردوو بمێنیتەوە، لە کۆتایشدا کۆ خەڵکەکەتان بێ مێژوو دەمێنەوە.
لەو چرکەساتەدا کە "سۆزان" ئەو قسانەی پێدەوتم. وشەکانی دایکم کە "بەگوێ دڵ" گوێ بگرەی بیر هێنامەوە. ئەوەش سەرەتایەکی تر بوو، بۆ ئەوەی خۆم بە مێژووی کویی خۆم و کولتوری دایکایەتیەوە ببەستمەوەو لە دوای مانا ئەو وشانە و ئەو بەها کولتوریان بگەڕیم و لەو ئەو ئەقڵە مەزاجییە خۆم و ئایدیالەکانی کە بە ناوی هێ خۆمن و بە کردەوە کویلەیان بوو، لای خۆم کەمێک زیاتر روون بکەمەوە و لەو لێڵیە تێبگەم کە گفتو (دوان) گوێ مانا بیستنی هەیە. ئیستا کە وێنەی خۆم لە ئاوینەی خۆمدا وەک مانای ئاو (شاوەت، تۆو و نەوە) دەبینم، لە مانای ئیمان و دین و ئاو و هەتاو زیاتر تێدەگەم کە دایکە گەورەکان دایەنیانە ماناکەیان بە دەم ژیانەوە بەرهەمێناوە و ئەو بەرهەمەشیان وەک ئاو و هەتاو رۆژانە نوێ دەبیتەوە و نەورۆز کە سەرەتایی بەهارە و تا ئەمڕۆ جووتیار ئەو سەرەتایە بە سێچوار کە دوانزەهەم رۆژی بەهار ناودەبەن، مانای نوێبوونەوە ناوک ( ناو لە ئاو)ی هەیە و ئەوە مانایە لای دایک مانای ئیمانداری هەبوو، نەک قسە جوونەوە شەیتان و رەحمان کە زۆر بە دەگەمەن لە دەمی دایک دەردەچوون. ئیمانداری دایکم مەزاجی نەبوو و ئەوەش وایکردبوو کە وەکو من و براکانم پەرت نەبێت و رێگە خۆی لە ژیاندا وەک ئەو مانایە بێت کە بە کولتوری دایکی ناوی دەبرد. بە دەم ئەو تێگەیشتنەی لەندەن و کاری لەوەوبەرمەوە هێدی هێدی لە سەر لێ شێواوی لاوی و پێنەگەیووی خۆم تێدەگەیشتم کە خیزان و گەرەک سەرەتایەکی باش بوون، ئەگەرچی باوک وەک دایکم دایەنی نەوەی نەدەزاین، لەگەڵ ئەوەشدا رێزی مرۆڤی خۆ دەگرت و سەری بۆ پارە و دەستەڵات شۆڕ نەبوو. قوتابخانەش کە سەرەتای فیرکردن مانای دینی و مەزاجی دونیایم بوو. کۆمەڵگاش بە سیاسەتی شۆڕش کە بەرپەچدانەوە و پەرچەکردار بوو، خراپ شێواو بوو. دەرچوون لەو شیوازیەش ئەو مانایە هاندا کە خۆێندنەوە بۆ خۆ و سروشت کە گەردوونین بکەم و هەوڵی بدەم لەو مانایە تێبگەم کە خۆم کێم و کولتور چۆن لە رێگە بەهاکانیەوە بەم بوونە یان ئەم شێوەی کار و بیری گەیاندوم. بە دەم ئەو هەوڵە و هەوڵی خوێندوە و لە ناکاو رەچاوی هەتاو کردندا، وابزانم لە ساڵی دوو هەزار و دوودا بوو، کە رووم لە ئاسمان بوو. لەبەر خۆمەوە وتم هەتاو و گوێم لە دەنگی ئاو بوو لە واتای هەتاودا، ئەوە راچڵەکانێک بوو، چوونکە لەوەوبەر بیرم لە هەتاو و ئاو وەک وێنەی ئەرز،ئەستیر و ئاسمان نەکردبوو و بە خەیاڵێشمدا مانای بیر بیری بە مانای بیر ئاو و بیر کردنەوە بەستراوەتەوە یان "هە"ی ئاو و تای تاو بەیەکەوە لکاون. لەو دەمەدا هەستەیەکم کرد و بە خۆم وت، ئەمە وەڵامی پرسیاری شاخمە کە کورد بەرخودانەکا و تێدەشکێتەوە کە چێ کۆڵنادان و درێژە بە بەرخوردان دەداتەوە. بۆ خۆم وەک کەسێک یان چاکتر بڵێم دایکم درێژەمان کە بە مانای مرۆڤی خۆمان کولتوریانە داوە، هیزی سەرەکیمان لە خودی زمانەکەمانەوە بۆ ماوەتە. بەواتایەکی تر زمان مێکانیزمی بەرگری خۆی وەک مرۆڤی خۆ داهێنەر بینابووە و لە هەیکەڵی ئەو بینایەدا مانا هاوتای بە مانای زمانی کە گەردوونیان ناوی پلەگۆشتە کە لە دەمی بوونەوەردایە سروشتی و زمان وەک پلەگۆشت و گفتوگو لە ناو ئەم هەبوونەدا بەردەوامی ئەو بوونە گەردوونیە کە خۆی ناساندووە و ناساندنەکەش لە هەردوو چلە زمانەکانی کوردی، سۆمەر، هێند-ئەورپای و سامییدا مانای پلەگۆشتە و بوونەوەرەکان بە گویرەی هەبوونیان جیاوازنە بەکاری دەبەن و زمانی کوردی و سۆمەریش سەرچاوە و سەرەتای ئەو جیاوازیە لە مانای بوون و هەبوون و بوونەوەردا .بوونەوەردا ئاو و هەتاویانە پاراستووە. ئاو و هەتاو بەو مانایە کە روون و رووناکین لە هەبوونیاندا مانای جێ، کات و تاویان بیرکاریانە بەرهەمهێناوە. لە کوردیدا سێچوار کە ژماردن و بیرکار مانایە بۆ دوانزە رۆژی سەرەتای بەهار کە تۆو لە ئاوی ژیر ئەرزدا یان تۆو لە گیاندارا لە تۆو بۆ باری ئاوڵەمەیی و ئینجا چەکە دەکات. چەکەر رووک رەگ و سەوزییە و چەکەری سەرەتای گیالبەر پەل و پۆییە و ئەوەش مانا زانیاری تۆوی هەیە و هەژار دەستەواژەی سێچواری لە زمانی جووتیارەوە وەرگرتووە و لە هەنبانەبۆڕیدا تۆماری کردووە.
ئامەخانی خەیات (دایکم)
کاتێک کە مندال بووم، دایکم بە ئامەخانی خەیات یان مەکینەچی لای خەلکی گەرەک بانگ دەکرا. نازانم لە کەیەوە دایکم ناوی پێشەکەی بە ناوەکەیەوە لکابوو، لەگەڵ ئەوەشدا دەزانم تا ١٩٩١ هەوڵم نەدابوو، لە خۆم، لەدایکم، لە کولتوری مرۆڤ بوونی دایکم و خۆم یان زمانەکە و ئەو شێوە ژیانە تێبگەم و بەو مانایە بگەم کە وشەکان بەو مانایانە گەیاندووە یان پێگەیاندووە، وەک ئەوە مرۆڤ لە زێد (زاگ) پەیدا دەبێت، وشەش لە زاوە زیاد دەبێت. زێد و زار بەو مانایە زاگی لە دایکبوونی مرۆڤ کە بیر و کارە و ئەوەش بەیان بەردەوامی گەمەی زمانی و شێوەی ژیانی مرۆڤەکان لە خۆ دەگرێت. دایکم وەک من بەردەوامی ئەو بوونە پشتاوپشتە بوو و خۆی بە کولتوری دایکی ناوی دەبرد. دایکم و خۆشکە گەورەکەی لە داپیرمەوە کە ئایش ناو بووە، فێری خەیاتی بووبوون و باوکیان بە گەنجی مردبوو. نەنکم نەوەکانی کە دوو کوڕ و دوو کچ بوون، بە خەیاتی گەورە کردووە. لە بیرمە دایکم لە ساڵی ١٩٦٠ خەیاتی بۆ ژنانی گەڕەکی چوخمەی سابوونکەران دەکرد. ناوی سابوونکەران بۆ سەردەمی ئامارەتی بابانەکان دەگەڕێتەوە، تا ئەو ساڵەنەش کە منداڵی ئەو گەڕەکە بووم، ماڵێکی دراوسێمان لە پێوی ئاژەڵ سابوونیان دروست دەکرد. بۆنی پیوەکە بەو کوڵانانە نزیکی گەرەکەشدا بڵاو دەبووە، کەس گلەیی لەو ماڵە نەدەکردن و دەیانووت، نانی خۆیان بەو کارە پەیدا دەکەن.
دایک کە بەرگێکی بۆ دروسێک تەواو دەکرد، بۆ ماڵی دراوسیەکە من یان فوئاد دەمانبرد و هەندێکیان بەخشیش فلسێک یان مێوژیان دەکردە گیرفانمانەوە و ئەوەش هاندەربوو، بۆ ئەوەی بە دیار دایکمەوە بووەسم و بەرگە دوراوەکان بۆ دراوسێکان ببمەوە. پێش ئەوە لە ماڵ دەرچم، هەموو جارێک دایکم پێ دەووتم، "تف رۆدەکەم تا بزانم زوو دەگەڕێتەوە". تفەکەی دایکم تا ئەمڕۆ بۆ مانای پەیوەست بوونی بە سەروەخت و ژوان (مەوعید) هەیە. کاتێک کە چومە ئەورپا دەمبینی کات لە لای خەڵکی سوێد و ئەورپای مانای هەیە. تف وشکبوونەکەی دایکیم مانا ئەوە هەبوو کە کات لای دایکم مانای هەبوو و ئەو مانایە لای من لە ئێستا وەک ئەو مانایە کە داپیر و باپیرە گەورەکان ناوی رۆژیان لێناوە. رۆژ مانای بۆ کات کە شەو و رۆژی سروشتیە و مانایە بۆ جێ کە گەردوونیە، ئەو مانایەش سەرەتا و سەرچاوەی ئاوەدانی "خاک" و مانای "زمان"ی کوردی بووە. کات لای دایکم ئەو مانایە هەبوو و ئاشکراشە ئەو مانایە لە پشتاوپشتەوە ماوەتەوە. ئەوسا، نەک ئیستا کە منداڵ بووم، مرۆڤەکانی شار و لادێ کاتی خۆیان نەدەکوشت، سەرقالی جووتیاری و کریکاری، کاسپی بوون و ژمارەی موچەخۆری دەوڵەت و پیاوی گەورە و دەوڵەمەند بوونیان نەبوو.
لەدوای هەڵگیرسانی شەڕی دەربەندیخان ژیانی دایکم تەواو گۆڕا، چوونکە باوک گیرا. ئەوسا باوکم بەرد، چەو و لمی بە شەریکەی نەسرین دەفرۆشتن، ئەوانیش لەگەڵ شەریکە فەرنسیەکەدا بەنداوەکەیان دروست دەکرد. وەک بیرم مابێت، شەڕ لە دەربەندی خان چەند سەعاتێکی خایاند کەچی باوک دوو ساڵ سجن و دوو ساڵ نەفی کرا و تا ساڵی ١٩٦٧ بۆ سلیمانی نەگەڕایەوە. دایکم ناچاربوو کە شەش کوڕ و کچیک لەو چەند ساڵەدا نەک هەر بەخێو بکات بەڵکو نانیان بۆ بکات و بەرگیان بۆ بشوا و رەوانەی قوتابخانەیان بکات و بە ئاگاش بێت لێیان تا کەس تەعەدایان لێ نەکات. لەو دەمەدا کە باوکم گیرا، ماڵمان لەسەر جادەی ئۆرزدی بوو. بەیانی دوای ئەو رۆژەی باوکم گیرابوو. رەشەی موختار کە دراوسی کۆڵانەکەمان بوو، گەڵاویژی کچی بۆ ئاگادارکردنەوەی دایکم نارد و وتی: باوکم دەڵێت، ئەگەر تفەنگ و دەمانچەتان هەیە بیشارنەوە، چونکە بەیانی پولیس بۆ تەفتیشکردنی ماڵەکەتان دێت. پاش ماوەیەک دایکم نەیتوانی کرێی مانگانەی ئەو خانووە بدات، خاوەن ماڵەکە داوی کرد، کە بۆی چۆڵ بکەین. دایکم لە کۆڵانەکەی لای راستی ئەو سەرچووە، خانوویەک گەورە و دوو نهومی کۆنی لە پیر ژنێکی بە کرێ گرت. ئەو خانووە ئیستا بە پارکی سەیارە کراوە و پشتی بە ماڵی حاجی مەلا شەریفەوە بوو. دایکم لەو ماوەیەدا کەوتە فرۆشتنی ئاڵتون و فەرشەکانی ناو ماڵەکەی، بەدەم فرۆشتنی ناوماڵەکەیەوە دەیوت، ملێ دونیا هێچ نییە و پەیدا دەکرێتەوە. دایکم لەو سەردەمانەشدا لە ناو ئافرەتانی پارتی دێموکرادا زۆر چالاک بوو. لەدوای دوو هەزارەوە لە دایکم پرسی، لە کەیەوە ئەندامی ئافرەتانی پارتی دیموکراتی بووە. وتی لە دوای ئەو سەردەمەوە کە ئینقلاب (کودەتا)ی بەسەر مەلیکدا کرا. دایکم بە دزی باوکمەوە لە ناو ئافرەتاندا کاری کردبوو، وابزانم کارکردنی بۆ کاریگەری مەحمەد، ئەحمەدی برای و جەلالی پورزای دەگەڕایەوە. لەبیرمە ئەحمەدی خاڵم باسی لە هاوڕێ لاوی خۆی و براهێم ئەحمەدی وەک کوڕی گەرەک و بازار دەکرد. لە بیرمە کە لەو دەمانەوە کە باوکم گیرا، کەسانی وەک بەهێ مەعروف، ست ئەنجووم و ست رووناک بۆ ماڵمان دەهات. وابزانم چەند جارێک لە ساڵانی ١٩٦٣ بۆ ١٩٦٤ برنج و ئاردی بۆ ماڵی مەلا رەسول و ماڵی رەحیمی عەینە لەگەڵ دایکم یان فوئادا بردووە.
دایکم خوێندەواریی نەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا مرۆڤێکی تێگەیشتوو، نەترس و بە توانا بوو. کاتێک کە بڵاوکراوەی حیزبی بۆ دەهات، بە یەکێک لە ئێمەی دەوت بۆی بخوێنێتەوە، بۆخۆشی گوێگرێکی جدی و قسەکەریکی لەسەر خۆ و کەم وێنە بوو. دایکم ئەو توانایەی لە تۆوەکەی و پێگەیاندنی دایکیەوە بۆ مابووە و بەکردەوەش پەیرەوەی لە وتەکانی خۆی دەکرد. دایکیم بەو مانایە ئێمە پێگەیان و بە مانای "هەرکەس لەسەر رێگەی خۆی" ئاشنایکردین. ئەوەش مانای وابوو کە خۆمان رێگەی خۆمان لە ژیانداهەڵبژێرین. دایکم باسی لەو نەدەکرد کە چۆن گەشە بەهرەی خۆمان بدەین، لەگەڵ ئەوەشدا هانیدەین کە خۆمان خۆمان پێبگەیەنین. کاتی لە میژوو نەگەیوی خۆمان وەک نەمام یان نەوە دەکەمەوە تێدەگەم کە نەوە، نەمام و نەگەیوو مانایان لە "نە"وە وەرگرتووە و بنەمان "سێ"کەی گیان کە گیانە، رۆحە و خۆشەویستیان پاراستووە. ئەو هەست زمانیەم لە دایکمەوە بە من گەیشتووە و واشی بۆ دەچم کە خۆشی هەر بەو جۆرە پێگەینراوە. ئەوەش مانای رێگە خۆشکردنی نەمامیانەی هاوشێوەی کاری جووتیار کە کێڵانی زەوی و زارە بۆ رەخساندبووین. بەواتایەکی تر چۆن تۆویک لە ژیر ئەرزدا رێگا بۆ رەگ و چەکەرە دەدۆزیتەوە، ئاواش زمان لە زاردا دەرگا بۆ خۆ بینینەوە دەکاتەوە. تا نەوە وەک دار رەگ، قەد، لق، گەڵا و پۆپەی تۆوی هەبێت. تۆو و بەهرە بە مانایە ئاوی و هەتاوین و ئەوەش بەرهەمی زەوی و زە کێڵانە. کیڵان کار و بیر و کولتوری دایک لای دایکم ئەو مانایە هەبوو. کەواتە ئاو کە بە ئاو، تۆ و نەوە لە زمانی ئێمەدا پیناسەبوو، دایەنیان ژنی کورد ئەو مانا زمانیە پاراستووە. دایکم نموونەی ئەو دایکانە بوو و نەوەی ئەو ریبازە بوو کە بە نەقشبەندی، پیری بەرماڵ و مەلای دوانزە زانست ناسراوبوون. دوانزە زانست هاوتای بە مانای سێچوار کە بە هەفتەی یەکەمی بەهار و دواهەم رۆژی بەهار لە خۆی دەگریت و ئەو سەرتایەش بە سەرەتای نەورۆز (نەوە+رۆژ) لە زمانی کوردیدا ناسراوە و نەریتکەش بۆ ئەو مرۆڤانە دەگەڕیتەوە کە زێ و زی و زێد و زەریان و زە(ژن)یان بە سەرەتایی "زا و زێ"ی خێزان کە "خێ +زان"ە داناوە. خا و خێ مانای بۆ هێڵکە و هێڵکەی مرۆڤیش لە زێدەی دایکدا کە بەهەشتی ژیانە گەورە دەبێت. لەبیرمە کە منداڵ بوو، لەگەڵ دایکمدا بۆ تەکی دەچووم و پرچم وەک دەرویش زکرم دەکرد و خەیاڵم بەرەوە خەڵەوتی دەبردم و ئەو خەڵەوەتەش خۆشم بە دەم رۆژگارە لە خۆمی نیزک کردمەوە و لە سەرلێشواوی و پێنەگەیووی خۆم تێگەیشتم. کە سیاسەت و دەستەلات نەک دایکم سەری لێشیواندبووم. لە بەرواری ١٥/٢/٢٠٢٠ عەمەلیاتی زراومان بۆ دایکم کرد، توشی شیرپەنجەی زراو بووبوو. پاش چەند مانگی بە ئازار و نارەحەتی لە خەستەخانە هێنامانە دەرەوە. شەوێک بینیم دایکم بە دەم خەوە زۆر بە کوڵ وەک ساوایەک دەگرێت، بە دەم گریان بانگی لە دایکی دەکرد کە بۆ لای بێت. باوشێکی توندی ساوایانەی بە دایکمدا کرد، زۆری نەبرد ژیر بووە و درێژەی بە خەوەکەی خۆی دا. ئێستا وەک ئەوسا واهەست دەکەم، گریانەکەی دایکم و باوشەکەی من جۆرێک بوو لەو مانایە کە قوڵی هەست نەک هۆش مانا بوونیانیکەی لە هەردووکمان تۆمارکردووە. کەسایەتی دایکم مانای سەر (سەرمایە) و دەست (دەستمایە) هەبوو. گەر باوکم وەک دایکم تێگەیشتنی بۆ سروشتی و کولتوری خۆی هەبووایە، لەوانە بوو، کە خێزانێکی بەختەوەریان دروستبکردایە و توانا مرۆڤەیەکەشیان ئەو دەرگا کراوەیە بایە کە بە رووناکی ئەرز-ئاسمان لەسەرەتای ئاوەدانکردنەوەی ئەم خاکەوە و مانای زاگرۆزی (زاگ+رۆز) هەیە. دایکم بە کار و بیر نمونەیەکی زیندوی مێینە بوو بە سروشتی مرۆڤ بوو، بە کولتور داهێنەری کار و بیر بوو. دایکم کچەزای حەکیم شاری کەرکوکی سەردەمی بابانەکان بوو و دایکی لە باوکیەوە فیری دەرمان گردنەوەی گژو گیا بووبوو. بەو مانایەش باپیرم سەر بە رێبازی پیرانی و هاوڕی شێخ حەسەنی قەرچێوار بووە. رێبازی پیران یان نەقشبەندی، بە تێگەیشتنی من بۆ میژوو دریژە کار و بیر موغانی سەردەمی مادەکان، نەک زەردەشتی سەردەمی ساسانیەکان بووبێت. چوونکە رێبازی ژیان کە مانای کولتوری و مرۆڤی هەیە، دوور لە مانای ئێمپراتور و گەورەکردنی مرۆڤەوە کە خۆیان بە شاهی شاهان یان پەیامبەری خودایەکی تەنها و دور دەست ناو ناوە. بەنمونە پیر مانایە بۆ تەمەن (کات) و کاتی ژیانیش وابەستەی ئاو - هەتاو کە ئاسمان- ئەرز وەک شینای یان رووناکی و روونی بە مرۆڤ ناساندووە و لەو ناسینەوە مانای "کات، جێ و تاو" کە گیانیە سەریهەڵداوە و تاوی نێر و مێش مانای بە خێزان (خێ+زا) و واتا "خا و خێ"یەکەی داوە. بەواتایەکی تر مرۆڤی جووتیار مێشک و زەوی بە تۆو و وشە کێڵاوە. بیرمە کە سێ یان چوار ساڵ بوو، دایکم چیرۆکی بۆ دەگێرامەوە، دەیوت چاو بنووقێنەوە، بە "چاوی دڵ گوێ بگرە". چاوی دڵ قوڵی هەستە و بەیەکە بەستنەوە ئەو مانایە بوو کە ئاوازی ئەو و وێنەی مێشک دەیکرد بە فلیم و بۆ خۆشم تا ئەو دەمە مانا بۆ فلیم نەبوو. دایکم بەو جۆر بە ئایدیالی خۆم کە خۆ بیننەوەی لە ئاوینە خۆمدا بە وێنەی خۆم لەو تەمەنەوە ئاشنایکردبوو و لەو دەمەوە ئاشنابوو کە لەسەرە داوی یەکەمی زمانەکەم کە ئا یان ئاوە تێگەیشتم. دایکم بەو مانایە درێژە بەو کولتور زمانیە دابوو کە میژوو نووسەکانی ناوچەکە بە کولتوری بەرزی ناوی دەبەن، نەک نەزان و کافر کە داگیرکەرە خۆ زلکەرەکان مەزاجیانە و ئیمپراتوریان خۆیان لەسەری سەپاندووە. بەواتایەکی تر داپیر و باپیرە گەورەکانم مانای زانستی سێچواریان پاراستووە. سێ مانای بۆ "ئاو، تۆو و نەوە" و چوار مانایە بۆ یەکبوون (خیزان) کە دوو سەری دایک و باوک و دوو سەرەکەی تریان کوڕ و کچن . دایکم لە منداڵیەوە بە ئێمە دەوت، گرنگە لەسەر ریبازی خۆتان کاربکەن، رێبازی ئێستا کارە لەسەر خۆم و زمانەکەن کە رابردووە بۆ منێک سەر لێشواو ماوەتەوە. سەرلێشواندن نەیتوانی رێگر بێت لەوەی بەهرە تۆوەکەی خۆم بدۆزمەوە و مانا بەو کولتور بدەمەوە کە کار و بیرەکانی لە ناو وشەکاندا تۆمارکردووە. دایک ئەو مانا تۆماربووانە وەک کار و بیر خۆی رەچاو دەکرد و بە کولتوری دایکی کە "دا و دێ"یە ناودەبرد. ئەو مانایەش لەرێگەی گفتی دایکی و گۆی خۆیەوە وەرگرتبوو و بە گوێ دڵیش لای من ئەو تۆوە نێژراوبوو. بەواتایەکی تر تێگەیشتن لەو ماناییە زمانی دایکم، رێگای بۆ گەیشتن بەم ماناییە گەیاندم. بە واتایی تر مانای زمان کە لە زمانی کورد، سومەری، عارەبی و ئینگلیزی کە پلەگۆشتی ناو دەمە مانای گیاندار هەیە و ئەوەش گەواهی بۆ دێرین مانای زمانی ئەو کولتورە زمانیانەی دێرین دەدا کە گەردوونیانە مانایان بە زمانی گیانداریان داوە و ئەوەش سەرچاوە گەشەکردنی ئاوایی، دێ و گوندە سەرەتاییەکانی گرێ ناڤەکی بووە. هەوڵەی مانادان بە ژیان وەک ئەوەی کە کێڵانە میژووی مرۆڤ بوون بەیان دەکات، کە مرۆڤی رابردوو کولتوری مرۆڤایەتیان گەردوون-سروشتیانە دامەزراندووە. لە گەردوون-سروشتدا شەیتان و رەحمان بوونیان نییە و تا ئەو دەمانەش کە شاهی شاهان نەبوو، کەس خۆ بە نوێنەری کردگار لە دونیادا دانەناوە و ئەوەش مانای وایە مرۆڤ تا سەردەمی شاهی شاکان کولتوری داپیر و باپیرانی خۆیان لەسەر زەوی پاراستووە و گرێ ناڤەکیش و مانا کێو و ئەشکەوتیش تا ئەو سەردەمان مانای دین و دونیا هەبووە و لەداوی ئەوە شاهی شاهان، پەیامبەر، ئیمپراتور و خەلیفە دروست بووە، ناهاوسەنگی، سەرلێشواوی و جەنگ باڵادەست بووە و مێ و منداڵ بچوکراونەتەوە و ناهەقی باڵا دەست بووە. پێمخۆشە سەرنجی خوێنەر بۆ لای چیرۆکی ژنهێنانی باپیرە کە لە دایکبوو گوندی نەوتی قەرەداخ بووە و نەنکم کە لە دایک بووی شاری کەرکوک بووە راکیشم تا لە کولتوری دایکم تێبگەن کە درێژەی ژیان رابردووی کۆمەڵگای کوردی بووە. عوسمانیەکان کە دژ قەیسری رووسی لە پێش شەری جیهانی یەکەوە شەڕیان کردووە، ئەو شەڕە کە کردوویان بە فیتی کەمپانی خۆرهەڵاتی هیندسات بووە. چوونکە ئەوان لە گۆڕەپانی جیهاندا بەهێز بوون و ژیراو ژیر دەسەڵاتیان لە سەر خەڵکی هێندستان، عوسمان و قاجەریەکان هەبووە. باوکی دایکم و باوکی باوکم بە زۆر بۆ ئەو شەڕانە براون و باوکی دایکم لەو شەڕەدا بریندارکراوە. باوکی دایکم وەک خاڵم دەگێرایەوە هاوڕی شێخ مەحمود بووە. ئەوسا شێخ نفوس و توانایەکی وەهایان نەبوو. لەشەڕ عوسمانیەکاندا باپیرمە لە رۆژەهەڵاتی کوردستان برینداربووە، ئەوسا ئێران وەک سعودیە ناوی لە کولەکەی تەڕیشدا نەبوو. باپیرمە لە رۆژهەڵاتەوە بۆ باکور و شاری کەرکوک براوە و باپیرەی دایکم کە جەڕاح و دەرمانگرەوەی بۆ ماوەیەک لە ماڵی خۆی چارە سەری برینداریەکەی باپیرمی کردووە. باپیرم لەو دەمەوە، حەزی لە کچی ئەو دکتۆرە کردە و داوای چوونەتە خوازبین، دایکم لەو دوو خیزانەوە بنچەکەی سەریهەڵداوە. وابزانم تورکەکان شەڕی گێتی یەکەم بە سەفەر بەلک ناوبردووە. کە منداڵ بووم دایکیم و باوک ئەنفاڵی رووس، تورک و قاجاریان وەک شاڵاوی رۆما هات، لە بیردا مابوو. ئێمە لەدایکبوو سەردەمی کۆڵونیستە خۆرئاوایەکان بووین و بۆ نەگەبەتی دایکم و ئێمەش باپیرە و نەکی دایکمان بە گەنجی مردبوون. نەنکم چوار نەوەی هەبوو، بە ناوی ئەحمەد، محمەدم، فاتیمە و ئامین و محەمەدیش بە گەنجی لە حەبانیە لە ناوچووبوو. لەگەڵ ئەوەشدا کە نەکم مردبوو و دایکم لە تەمەنی پانزە ساڵیدا منداڵی بوو، دریژە بە کولتوری دایکی دابوو و تا تا فوئاد لە ناو نەچوو، دڵی بە ژیان خۆشبوو.
دایکم کوردیەکی پاراوی دەزانی و زۆر لە پەندەکانی پێشینانی وەکو زمان زانێک لە قسەکردندا بەکاردەبرد. وای بۆ دەچم کە پێگەیاندنی دایکی و نزیکی ماڵەکەیان لە دەزگای ژین و هاتووچووی پیرەمێرد بە گەرەکەیاندا کاریگەریان لەسەر توانای زمانی دایکم هەبوو. دایک باسی لە رۆح سوکی پیرە مێردی شاعیری و یاریکردنی لەگەڵ منداڵی گەرەکەکەیان دەکرد. ئەو تێکەڵ بوونەی پیرەمێرد بە منداڵی گەڕکەیان بە بێ ئاڵوگوڕی وشە و پەندی کوردی نەبووە. جارێک لە دایکم پرسی چۆن ئاشنای بەو پەندە کوردیانە پەیداکردووە، وتی: لە منداڵانی گەڕەکەکەوە فێر بووم. منداڵی گەرەکەکەیان وەک دایکم هاوڕێی رۆژانە، مانگانە و ساڵانە هاوڕیی پیرەمێردی رۆژنامە نووسیان کردبووە. ناوی پیرەمێرد ئاماژە بۆ ئەوەی کە پیر مانا پێشەی هەبووە، نەک هەر تەمەن و بەدوری نازانم کە مانای پیر و پرۆفیسور ئەو مانایەیان گەیاندبێت. لە ساڵی ١٩٨٧ کە چوومە ئەمەریکا و هەندیک جار منداڵی کچەکەی خیزانم بۆ داینگا دەبردە. ئەوسا هەستم کرد کە کۆڵانی سابونکەران بە کردەوە دایەنگایەکی سروشتی بووە و مرۆڤی کورد لە رابردوویەکی دورەوە ئەو هەموو گەمەی بۆ منداڵ بەرهەینانبوو، کە لە کۆڵانەکانی ئەو سەردەمەدا یاریەکان بەهەفتان و مانگ ئوتۆماتیکیانە لە ناو منداڵاندا دەگۆڕا. لەگەڵ ئەوەشدا، گونجاوە بڵێم کۆڵانەکانی سابوونکەران ئێمەی وەکو دایکمی بە ئاراستەی هەرەوزەی کۆمەڵایەتی و کولتوری پێگەیاند. دیارە پیرەمێردیش هەر لەو کولتورەوە هاتبوو. چاپخانەی {ژین} و ماڵێ باپیرم سەد هەنگاوێک لەیەکەوە دوربوون و بە دوریش نازانم کە پیرمیرد باپیرەمی ناسیبێت. وای بۆ دەچم ئەو نەریتە کولتوریە تا شەستەکان لە باشوری کوردستان ژیابێت، لەگەڵ کۆدەتای عەبدول کەریم قاسمدا کە دەستەڵاتی دەوڵەت باڵادەست بوو، هێدی هێدی باڵا دەستی تاک بە ناوی دەوڵەتەوە مانای ژیان و مەرگی مشەخۆرانە پیناسەکردووە. ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە دەستەڵاتەکانی لەوەوبەری کۆڵۆنیستەکان لە خەلیفەکان باشتر بوو، بەڵکو ئەوە دەگەیەنێت کە فەترەی سەرەتایی دروستکردنی عیراق تا شەستەکان خویناوی نەبوو.
دایکم دەیگوی کە پێنج مانگ بووە، کە شەڕی بەدەرکی سەرا روویداوە. ئەوەش مانای وایە باوکی دایکم دێوە و باپیرە تا ساڵی ١٩٣١ ژیاوە و کورت ژیانەکەش دەبێت وابەستە کاری گەری ئەو برینداربوونی بووبێت. ماڵی باپیرم لەو کۆڵانەدایە کە حەمامی موفتیەوە بەرەوە مزگەوتی هەمزاخا دەچێت. هەمزاخا باپیری پیر مێر بووە. دایکم و خوشکەکەی کە لە دایکیانەوە فیری خەیاتی بوون، مانای وایە ژن و کچی شار وەک بەردەوامی ژیان لادی و دێرین هاوشانی مێرد و منداڵەکانیان بوون. نەریتی کار و بیر لە ناو کورد تا ساڵانی حەفتا و لە ناوبردنی دێکانی کوردستانی باشور بەردەوامی کولتوری دێرین خەکەیان بوو. خاک بەو مانایە بەردەوامی مانای "خا و خێ"، خود، خودا و خۆر بووە. دایکم دەیگێڕایەوە کە باوکی تەنەکەچی بووە، نەوتیشی بە کاروان لە کەرکوکەوە بۆ سلێمانی هێناوە. لەدوای شەڕی بەردەرکی سەرا، باوکی مردووە و تەمەنی ئەو پێنج مانگ بووە، کە محەمەدی براشی لە حەبانیە لە ناوچووە، کۆمپانیا ئینگلیزییەکەی کە بەنداوی حەبانیەیان دروستکردووە، بۆ ماڵی نەنکم هاتوون و وتوویانە محەمەد خنکاوە و تەرمەکەیان نەدۆزیوتەوە و بڕە پارەیەکان بۆ نەنکم هێناوە. نەنکم پارەکەی وەرنەگرتووە و بە ئینگلیزەکانی وتووە خوێنی محەمەد بە پارە نافرۆشرێت.
لەپێش شەڕی جیهانى یەکەمەوە' کۆمپانیای خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی هیندستان' کە کۆمپانیایەکی 'بریتانی_هوڵاندی' بووە، بە ناوی بازرگانی چۆتە ناو هەموو جومگەکانی دەستەڵاتی مەلیکەکان، دەوڵەتی قاجاری و ئیمپرتوریەتی عوسمانیەوە و لەو کارەشدا ال سعود و ال هاشم و وەهابیەکان هاوکاری تەواوی پرۆژە دروستکردنی دەوڵەتی وەکو سعود، ئەردەن تا بە تورکیان و ئیران دەگات، بوون. بەنمونە "دورگەی عەرەب یان حیجاز" ناویکی مێژوویە و پیش سەرهەڵدانی ئیسلامەوە لای مرۆڤ ناوچەکە بوونی هەبووە و لەسەردەمی عەباسیەکانیش مەکە بە جێگە حەجی ئیسلام دانراوە. لەگەڵ ئەوەشادا ئال سعودیەکان و ئال هاشمیەکان لەگەڵ کەمپانی خۆرهەڵاتی هندستان ژیر بە ژیر رێکەوتبوون و لە دوای شەڕی گیتی یەکەمەوە ناو ناوچە کولتوریەکان کە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان بووە، بۆ ناو دەوڵەتی گۆڕان و رادەستی مەلیک، شا و ئەتاتورک کران. دایکم لەو سەردەوامەدا کە عیراق دامەزرینرا لە دایک بوو. ئینگلیزەکان و دەوڵەتی عیراقی مەلیکی تا ئەو سەردەمانە لە کوردستاندا بوونێکی کولتوری نەبووە. شەری بەردەرکی سەرا و قەسفی تەیارەی ئینگلیزی سەرەتا دامەزارندنی ئەو رێکخستنە دەوڵەتیە کۆڵونیستەکان بووە. کولونیستەکان پەیرەوەی لە مێتودی شەق و بەخشیش کردووە. شیخ و مەلاکان لە دوای ئەو سەردەمەوە وەک هیز بۆ سەر شانووی سیاسی هێنراون و هوزەکان وەلا نراون. مەلیک فەیسەڵ کە خۆیان بۆ پشتاوپشتی هاشم کە عەباسیەکان بوون گەڕاندۆتەوە و لە ئیستا ئیرانیەکان ئەوەیان بۆ عەلی و شیعە وەرگێڕاوە. هاشمیەکان بەو مانایە کە زیوانی کعبە بوو، ئەرد و عیراقیان دانی تا لە مەکە و مەدین بۆ ال سعود دەستبەردار ببن. لەگەڵ ئەوەشدا کولتوری دێرینی دینی لە ناو کورد رابردوویانە ژیان دەکرد. لە بیرمە کە منداڵ بووم، دایکم دەیوت دایک و باوک خودا-خوداژن سەر ئەرز و ئەوەش مانای وایە کە مرۆڤی کورد بیرەوەری دێرین دینی خۆی پاراستووە و خۆی بۆ ئاو کە "خا و خێ" گەڕاندۆتەوە. هەروەها لە بیرمە دایکم دەیوت کە دوو فریشتە لەسەر شانمە و بەو مانایەش ئەوان نوێنەری کار و بیری و لەو رێگەیەوە دایکی دام کە لە کار و بیری خۆمدا بەرپرسیار بم. فریشتە و جنۆکە لای دایک هاوتاک کار و بیر بوو کە دیار و نادیارن. ئەوەش لە کولتوری دایکەوە کە دایەنی بووە، مانا خەیاڵی و کولتوریەکەی پارێزرابوو. کاتێک لە میژوو ئاوایە وەک ئەوەی لە ئاوە کە تۆو و نەوەیە پەیدابووە و گەشەی کردووە بە مانای ئاوەدانی (ئامارات) و رێکخستنی کولتوری دەبەستینەوە، لەو مانایە تێدەگەین کە بۆچی کورد مانا فیدراسوونی بۆ یەکیتی هوزەکان بەکاربردووە. بەواتایەکی تر نێر و مێ کە بنەما خیزان تیرە و هوزیان لێ پەیدابووە و تیرە و هوزەکان تا سەردەمی مادەکان لە رێگە رێکەوتنەوە خۆیان رێکخستووە. لەگەڵ باڵا دەستی کوڕش ئاخامێنیدا، مانای شاهی شاهان هاوتایە بە خۆ گەورەکردن و ئەوەش سەرەتای مانای گەورەکردنی خودایە کە ئاهورە مەزدایان ناو ناوە، نەک ناوک کە بە قوڵی بوون دانراوە. زمانی کورد و جووتیار دێهات کە تۆو و ناوکیان لەسەرەتای نێشتەجییەوە بە بەنەمانی ژیان داناوە و لەسەرەتای بەهارەوە یادی ئەو هەبوونی پشتاوپشتی خۆیان تا سەردەمی مادەکان کردۆتەوە، بۆ هاوسەنگی و هاوشانی نێر و مێیان دەگەڕێتەوە. بەنمون دایک کە درێژە بە کولتوری دایک دابوو، کە منداڵ بووین دەیوت، دایک و باوکی خودا و خوداژن زەوین و ئەو روانگە کولتوریە و ئەو مانا زمانیە بەردەوامی زمانی ئەفسانەی رابردووە و مانا ئەفسانەی ئەفراندنی سۆمەری بووە. پرسیار بۆچی دڵ یان بە گوێ دڵ گوێگرتن لە زمانی کورد ماناکەی هەستیە نەک هوشی بۆ ئەو بەستنە هەستیەکە دەگەڕێتەوە کە مانای پشتاوپشتی و ناوەکی هەیە، نەک تەنها هوشی مرۆڤی یان ئەقلانیەتی مرۆڤایەتی کە لوکیکی لێکدانەوە سەرچاوەی ماناکەییەتی. کەواتە مەزنی کورش بۆ باڵادەست ئەقل لەسەر هۆش دەگەڕیتەوە و لەو دەمەوە دینی مەزنەکان مێینەیان بە بێهۆش و لاواز (زعیفە) داناوە و لە رێگەیەوە خۆ بەستنەوە پشت بە پشتەوە کە مانای ناوکی هەیە رەدکراوەتەوە. ئەوەش بەد حاڵی نێر و مێ لەیەک دروستکردووە و هانی ئەقلی نەفرەت کردن داوە. ئەگەرنا کولتوری جووتیار مرۆڤی لەسەر کار و بیر و نوێبوونەوە نەوە کە تۆوە-ناوەکە راهێناوە. لە ئێستادا زۆرینەی مرۆڤ و بە تایبەتیش مرۆڤی دونیای ئیسلامی، کە خۆیان بە شوێنکەوتوی ئەقڵی دەزان، خودا بە ئەقل دادەنین و ئەو ئەقلانیە فەلسەفیشە لە زەردەشت و ئیفلاتوونەوە سەرچاوەی گرتووە و ئیمپراتور یەک لە دوای یەکەکانی رابردوو تا کۆڵونیستەکان ئەم سەردەمەوە هەمان بانگی نوێبوونەوە خۆیان و خۆ بەراست زانیان داوە. بەنمون لەداوی کەوتنی سوڤیەتەوە جۆرج بوشی باوک بانگی رێکخستنەوەی جیهانی دا و عیراق جێ پێ یەکەمی ئەو هەوڵبوو. کە رێکخستنەی ئەو رێکخستنە بوو، کە شەڕی گیتی یەکەم مانا بە بوونە دەوڵەتیەکان خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دایەوە، بە بێ ئەوە ناوەڕاست وەک ناوک و کورد وەک درێژە ئەو کولتورە ئەژماردەی بۆ بکرێت.
دایکم کە لەدوای شەڕی جیهانى یەکەمەوە بۆ ناو دنیا هاتۆتە و کورد تا پەنجاکانیش ئەو کولتور دایکیە و رێکخستنی خیزانی و هوزی پاراستبوو، ئەو بنەما کولتوریان مانای مێژوویان و توانای ژیانەوە وزەی هەروەزیان هەبوو. کەچی سەرکردەی پارتەکان بنەما و مانای هۆز کە خیزان بازاڕیان بەکاربرد و پارتە دینەکانیش هاوشیوەی ئال سعود و خلیجیەکان لە رێ مزگەوت، تەلەفیزونەکانیان پارانەوە و لاڵانەوە و مشەخۆری لە جێ کار و بیر هاندا. دایکم بە دین ئیسلام و لە سوەرتی فاتیحا بەولاوە هیچ مانایەکی بۆ قورئان نەبوو و بەکردەوە هاوکاری هەژار بوو. ئەو هاوکاری کردنەشی لە هەستی هەرەوزی و خیزانیەوە بۆ مابووە و بەو مانایەش کە "هەرکەس لەسەر رێگەی خۆییەتی" بەکردەوە ئارام (ئیسلام) بوو. ئەو ئیسلامیە دایکم لە قسە جووینەوە مەلا و شێخ زۆر دور بوو. لەسەرو ئەوەشەوە بە هەموو کەسیک دەوت "رق و کینە پێش ئەوەی ئازاری ناحەزەکەت بدا، ئازاری خۆتان دەدات"، چاکە خۆ لە رق و کینە بە دور بگریت. بەواتایەکی تر پەیرەوی لە بۆچونی دین و دونیای خۆ بەباش زان، ئەو بەخراپ زانین نەدەکرد. لەدوای شکستی سەدام و کرانەوەی خەتی فرۆکەی نێوان سلیمانی و مەکە، دایکم چوو بۆ حەج و دڵی بە گەرمی و گوێ نەدانی مرۆڤەکان بە پارە خۆشبوو، لەگەڵ ئەوەشدا رەچاوی بەشیک لە حەجیەکانی کردبوو، کە "ژیان و مردن بە کۆ" لایان ئەو مانا دینیە نییە کە خۆی هەرەوزیان تێگەیشتبوو. کە دایکم لە حەج گەڕایەوە، لێم پرسی نەفرەتی لە "شەیتان" کرد. لە وەڵامدا وتی: لە ژیاندا کەسم بەردم باران نەکردووە، بۆچی شەیتان بە بەرد رەجم بکەم.
ئەوەندی من بە بیرمدا بێت، دایک وەک مرۆڤێکی زیاتر کردەیی بوو، لە ناو کوڕەکانی ئامەخانیشدا فوئاد زیاتر لە کاردا هەروەزی بوو. دایکم ناکەریکی بە سەلیقە بوو و زۆر ئارام کاتێک کە خواردنی ئامادە دەکرد و بایخی تەواو بە تام و پێگەیاندنی دەدات. دایکم بەو مانایە نەوەی دایک و ئەو کولتورە فریشتەیە بوو، کە سۆمەریەکان باڵدارانە وێنەیان لەسەر بەردەکان تاشیووە.
دایکم کە باس لە منداڵی خوێ و جوولەکان دەکرد، زۆر بە خۆشیەوە باسی لە یادەوەری جەژن و بۆنەکانی ئەوان دەکرد و باس لە چوونی خۆی بۆ بوونەکانیان دەکرد.دایکم بە کردەوە مرۆڤیکی ئازادبوو و دابەشی لەبەینی هەست و هۆشە لە هوشیاریدا بوونی نەبوو و ئەرینیانە دەژیان. وای بۆ دەچمە گەشەکردنی هەستی منداڵی و لاوی سەرچاوەی پێگەیوو، دایکایەتی و دایەنی بوو. لە بیرمە هەندێک جار لەسەر بێدەنگی هەڵەی براکانم گفتوگۆم لەگەڵ کردوە و وەڵامی دایکم ئەوە بووە کە خۆیان دەیبین و ئەوەش ئەوە دەگەیەنیت کە دایکم خۆ بیینەوە و بینین وەک یەک رەچاو کردووە و بەو مانایەش پێگەیووانە بۆ خۆی رەچاوەی خۆی دەکرد.
دایکم بە زمانی هەست هۆشدەرانە ئاوداربوو، ژیان لە لای قسە جووینەوە دینی و دونیا نەبوو، بەڵکو کرداری لەی گرنگ بوو. ئەو تێگەیشتنە زمانیە داێکم بۆ سەردەمی منداڵی و کولتورە دایەنیەکە دەگەڕایەوە، نەک بۆ خوێندەواری و گوێ بە دەنکی مەلا و شێخ پرنەکرابوو. بەواتایەکی زمان و کەسایەتی دایکم بۆ ئەو ژیانە و ئەو مانا زمانیە دەگەڕایەوە کە پشت و پشتە کولتوریان بە ئەو گەیشتبوو و ئەوەش سەرچاوەی خۆناسین و بەرگری کردن لە خۆی و ئێمە بوو. لەبیرمە ساڵی 1963 هاتوو و چۆو لە ناو شار بۆ ماوەیەک لە خەلکی قەدەخەکرا و بە (منع التجول) ناو دەبرا. بەیانیەک لە ناکاو کۆمەڵیک سەربازی عارەب بە شەق دەرگای مالەوەیان کردەوە و بۆ پشکنین هاتنەژوور.
دایکم بە دەنگێکی بەرزو تووڕە بە سەربازەکانی وتی:
-ئەوە ئێوە چ جۆرە مرۆڤێکن بەم بەیانیە دوو جار ماڵی خەڵکی دەپشکنن!
ئەفسەرە عارەبەکە کە گوێی لە هاواری دایکم بوو. لە سەربازە کوردەکەی پرسی چی دەڵێت. سەربازە کوردکە قسەکانی دایکمی بۆ زابتەکە (ئەفسەرەکە) عەرەبەکە وەردەگیڕا. بەداوی ئەوەدا ئەفسەر و سەربازەکان لە ماڵەکە چوونە دەرەوە. هیچ بەشێکی ماڵەکەیان نە پشکنی. من دەمزانی کە هیچ سەربازێک ئەو بەیانیە بۆ ماڵی ئێمە نەهاتبوون. پورم وەسپیم کە خۆشکی باوکم بوو، شەو لە ماڵی ئێمە خەوتبوو، داوی رۆیشتنى سەربازەکان، بە دایکمی وت: کچەتیو، چۆن ئەو درۆیەت، وا زوو رێکخست. ئەو رۆژە دایکم بە وەسپی وت: دەترسام سەربازەکان گەنجینەکە بپشکن، ئەوسا کتێبە مولازم حەمەسەعیدی ئەکرەم بەگ بدۆزنەوە. لەجێ ئەو فازیلی کوڕم بگرن و بیکوژن. هەروەها فازیلی برام لەدوای ساڵی ٢٠٢٠ گێڕایەوە، کە منداڵ بووە، لەو دەمەدا کە فوئاد و داویش کە من لە دایکبووم. دایکم ئەوی لە خەو هەڵساندووە، قوتیلەیەکەی داوەتە دەستی، تا بۆ خۆی ناوکی فوئاد و من ببڕێت، لەتەشتدا بمانشوا. دایکم بەو شێوەی نەوەکان بۆ ناو دونیا هێناوە و بەو شێوەیش پاراستوونی و گەورەی کردوون. هەستە نەترسی، بیرکردنەوە خیرای دایکم و کارکردنی بۆ نەستی قوڵ و نەشێواندنی خەیاڵی منداڵ، لاوی و کولتوری پێگەیاندنی دەگەڕایەوە. بە تێگەیشتنی خۆم مرۆڤی پێگەیوو وەکو زۆربەی گیاندارەکان پێگەیووانە کار لەسەر خۆی و لە ناو دونیا دەکات، بەلام مرۆڤی هەڵخەڵەتینراو بە کار و بیری گەورەکان ئەو توانایە نییە و لە ژیاندا سەرلێشواونە کار دەکات. بەواتایەکی تر لە خۆ تێگەیشتنی سروشتی پێگەیاندنی گەردوونی لێ دەکەوێتەوە. دایکم بەو مانایە ئازاد بوو، نەک بەو مانایە کە گوێڕایەڵ سزا و بەخشین دین و دونیا ببێت. ئەگەر ئەو رۆژە سەربازەکان ژوورەکانیان بپشکنیبایە، باوڵێک لە پەراوەی سەربازی حەمەسعید بەگ کە ئەفسەری راکردوی سوپابوو، بۆ ناو پێشمەرگەی دەیاندۆزییەوە. پارتی ژن و منداڵی حەمەسعید بەگیان بۆ ماڵی ئێمە هانیبووە، پایش مەنع تەجولی ١٩٦٣، ئەوان بۆ شاخ بران، باوڵێک لە کتێبەی سەربازی حەمەسعید بەگیان لەداوی خۆیان جێهیشتبوو. وابزانم حەمە سەعید بەگ لە سەرەتایی هەڵگیراسنەوەی شەر، لە ساڵی ١٩٧٥ لە شاخی گویژە خوێنی رژێنرا. وەک باسیان دەکرد، سەرلقێکی ئازا و مرۆڤێکی خۆ ڕاگر بووە.
دایکم تا ساڵەکانی ١٩٦٧ ئەندامی پارتی و لایەنگری باڵی مەکتەبی سیاسی (ئیبراهیم ئەحمەد) بوو، لەدوای ئەوەی کە بینیانی شەڕ لە سەر دەستەڵات دەکەن، باڵی بەرزانی و براهێم ئەحمەد یەکتر تاونبار دەکەن، دایکم بە دەنگی بەرز بە دۆستەکانی خۆی کە پارتیبوون، دەیووت: ئەوان (مەلا موستەفا و براهێم ئەحمەد) کوڕی خەڵک بە ناهەق بە کوشت دەدەن. لەداوی ئەو رۆژانەوە،دایکم وازی لە حیزبایەتی هێنا. رۆژیک ئەو وەسپی پورم گیڕایەوە: بەیانیەک لە خەو هەستام، سەیر دەکەم ئامین ساوایەکی بە دەستەوەیە، دەست و گیانی خوێناوییە، لە تەشتێکدا کوڕەکەی دەشوات. پورم وتی: لەو رۆژەوە دەزانم، ئامین داوای یارمەتی لە هیچ کەسێک ناکات.
بە دوای ساڵی ١٩٧٦ کە تەقەکردن لە پاریزەری سلیمانی کرا، دایکم، باوکم، خۆم و براکانم شەوێک لەلایەن ئەمنی سلیمانیەوە گیراین. دایکم و باوکم و براکانم هەژدە مانگ سجن کران، بۆ خۆم لە کاتی گوازتنەوەمان لە سجنی سلێمانیەوە بۆ سجنەکانی خواری عیراق هەڵهاتم. لەداوی ساڵی ١٩٩٨ کە بۆ سلیمانی گەڕامەوە، دایکم پێ وتم، سەباح بۆچی ناچێت، پارەی خانەنشین سجنی سیاسی بۆ وەرگرێت. وتم دەچم، بەڵام بۆ لای مەنسولەکانیان ناچم و داوا خانەنشینی تۆیان لێ ناکەم و دەچم داوا لەدەزگای سجنەکان دەکەم کە خانەنشینت بۆ ببڕنەوە. بۆ دەزگای خانەنشین سجنە سیاسیەکان چووم، داوی کۆمەڵکێک زانیاریان وەک ناوی سجن و هەندێک کەس کە لە رابردوودا ئاگای لە گیرانی دایکم، باوک، و براکانم هەبوو، ئەو داوایان ئەوان وەک خۆی بەدەستی فەرمانگای سجنە سیاسیەکان گەیاند، وابزانم چل دۆلاریشیان لێ سەندم بۆ مەسەلەی پول و فایڵ، پێیان وتم کە خۆیان ئاگادارمان دەکەنەوە. کەچی ئاگادار یان نەکردینەوە و خانەنشینیشیان بۆ دایکم نەبڕیەوە. وابزانم دایکم کە حەزی دەکرد، پارە خانەنشینی وەرگرێت، حەزەکە لەو هەستەوە بوو کە بزانێت، هەقی خۆ پێ دەدەن و رێز لە رابردووی دەگرن، ئەگەرنا پێوستی بە پارە نەبوو. کاتێک کە بیر لەو فایڵەی مام جەلال ساڵی ١٩٧٦ش دەکەمەوە، کە لەگەڵ خۆماندا، لە ساڵی ١٩٧٨، لە دیمشقەوە بۆ سویدمان برد و ناوی دایکم لە سیهەم پەرەی ئەو فایڵەدا نووسرابوو، کەچی یەکیتی ساڵی ١٩٩٨ کە بلوینر بوو، توانای دانی هەقی دایکمی نەبوو. ئەو بێ تواناییە یەکیتی بۆ نەبوونی رێز بۆ مرۆڤ دەگەڕیتەوە. بە داخەوە رێز نەگرتن لە مرۆڤیش بۆ دینی ئیسلام دەگەڕیتەوە، چوونکە ئەو دینە کە دونیا مرۆڤی بە کویلە ئەژماردە کردووە و کە مرۆڤیش سەرشوڕی بڕواکەی بوو، ئەوسا پاداشتی دەداتەوە. وابزانم کە ئەو هەقە بە دایک نەدرا، پەیوەندی هەبوو بەوەی کە من و فوئاد سەرمان بۆ دەستەلاتی دین و دونیا و ئەو بنەمایە سزا و بەخشیش شۆر نەکرد، ئەگەرنا خەڵکی سلیمان و بە تایبەتیش سەرکردەکانی یەکیتی دەیانزانی کە لە رابردوو کەس و کاری ئێمە سجن کراون و نەترسانەش تا بەعس بوونی هەبوو، سەربەزان درێژەی بە بوونە سروشتی و کولتوریەکەی خۆمان دابوو.
لە ساڵی 1976 دایکم کە دەیزانی من و فواد دژ بە حکومەتی بەعس کار دەکەین و کار بۆ رێکخستنی یەکیتی دەکەین. دەمانچەیەکی فازیلی برامی لابوو، رۆژیک ئەو دەمانچەیەی فازیلی بە فوئاد دا.
ئەوەی لە ئێستادا لام ناموییە بێ ئاگای رۆشنبیر کورد لە مانای "دا و دێ" کە مانای دایکی و دایک مانای دایەنی هەیە، ئەو مانایانە لە پشتی رێکخستنی خیزانەوە بووە، خێزان بەو مانایە، لە مانای "خا و خێ (خوێ)" و خوێ لە کوردیدا وشە و مانایە بۆ خودا کە بە خالق(بەدیهێنەر، ئەفرێنەر) ناو براوە و ئەخلاقیش کە مانای یاسای دینی لێ نراوە، مانای لەو بینین و بۆچوونە و رێکخستنە "دێ"وە سەرچاوەی گرتووە، کەچی رێکخرانی سیاسی و دین کوردی ئەو مانا زمایانەیان نەکردۆیە مادی کار و بیریان خۆیان تا خۆیان و کۆمەڵ لەسەر بنەما زمانیەکەیان پێبگەینەوە. "خا و خێ" کە مانایە بۆ "هێڵکە"ی و ئەوەش مانای وایە دین مانا لەو بینین و خۆ خوێندنەوەیە وەرگرتووە کە ئەفسانەییان زمانەکە بەرهەمیهیناوە و ئەفسانە ئەفراندنی سومەری باس لە خالق وەک وەستا کردووە. لە بیرم دایک خودای بە وەستا کەریم (میرەبان) ناو دەبرد و سومەریەکانیش بوون و هەبوونیان بۆ خودا و خوداژنی ئاوی کە شیرین و سوێرن گەڕاندۆتەوە. خوێندنەوەی سومەریەکان و ئەو مانا کولتوریە زمانی دایکم لە پشتاوپشتیەوە هاتبووە، نەک لە عارەب و فارس کە لە دوو هەزار ساڵی رابردوودا وەک داگیرکار بۆ تاڵانی هاتوون و رووبەرووی بەرگری بوون و بە ناچاری کشاونەتەوە. مێژوو دوو هەزار ساڵی رابردوو بەیان تاڵانکاری دەکات نەک کولتوری زمانی یان بەهای سروشتی کە سەرچاوە مانای یاسایەکان بووە، کە دەسەلاداری جیاوازی سەردەمەکان بۆ سودی و مەبەست وەک وێستی خۆی بەکاربردووە یان راڤەی جیاوازی بۆ کردووە. ڕاڤەکردنەکان دینی ئیسلام بەو مانای راڤەکاری دین و خودایان نەک دونیان و مرۆڤی تا ئەمڕۆ بەردەوامی هەیە و نابینایانەش میژوو رەچاو ناکەن و ئەوەش وادەکات کە تێگەیشتن لەسەر بنەکانی مانا کە پیوانەییە دروست ناکەن. دایک ئەو مانای دایک و دێ کە (ئۆدا())ش گۆکراوە. ئۆ مانای بۆ ئاو و لە ئەفسانەی ئەفراندنی سۆمەری "ئا" ئاوە (ئۆ) مانای بۆ خودا و خوداژن و تۆو (ناوک) و ئەوەش ئەوە دەگەینیە کە وێنە و مانای وشەکان لە دێرینەوە ماونەتەوە و گۆڕان بەسەر ئاوازکانیاندا هاتووە. کێڵانی ئەرز و مێشک بە مانای توو و وشە زا و زێ کردووە و کوردستان ئێستا شانووی ئەو کردگارییە (خالق)ییە بووە. بەنمون واتاکانی رۆژ هەڵهات، رۆژ ئاوابوو، باکور (بای باکور) و باشور (بای باشور) مانای ناوەڕاستی گەردوونی بەیان دەکات و ناوەڕاستی گیان ناوکە کە قوڵای گیان و بەو مانایەش ناوک چوار پەلی وێنەی بۆ گەردی گەردوون کە تۆوە. بەواتایەکی تر رۆژ کە ناوەڕاستی گەردوون گەردە و ئەو مانایە لە وێنە کە ئاوینەی خۆ بینەوەییە لە ئاودا کە شینایی ئاسمان و ئەرز سەرچاوەی گرتووە. ئاسمان و ئەرز شا و شێ و چاوی مرۆڤیش ئەو رووناکیە بەدی (دیتن، دین) کردووە. گرێ ناڤەکی لە زمانی تورکیدا بۆ بۆ گوپەکلی تەپە گۆڕاوە. ئەو وەرگێرانە تورکیە مانای لە وێنەی زمانی تورکیەوە وەرگرتووە، بەلام زمانەکەیان توانای گرێدانەوە مانا دین و دنیایەکەی نەبووە و ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت، کە زمانی تورکی وەک عارەبی و ئینگلیزی هەمان گەشەکردنی دیهاتی کە مانای بە ئاوەدانی جیهانی دێرین ئاسمان-ئەرز یان ئاسیا-ئەفریقای نەداوە، ئا و ئە کوردی کە بەردەوامی ئاوازی "ئ"ی گۆڕاوە بۆ "ه" بەیان گەشە لەسەر خۆکەی زمان دەکەن کە داروین بە لەسەر خۆ گەشەکردنی سروشتی ناوی دەبات. کەواتە دووفاقەی مانا لە واتایی زمان کە پلەگۆشتە بۆ روانگەی سروشت-گەردوونی و گرێدانەوە ناوک بە ئاوە دەگەڕێتەوە.
دایکم کە هانی دەدام بە "گوێ دڵ" گوێ بگرم، مانای وایە دایکم لە زمانی گفتوگوی خۆی بەئاگا بووە و لە مانا و کرداری "گوێ دڵ" گوێگرتن تێگەیشتووە. ئەو زانیاریە دایکم کولتوریە و مانای ناوڕۆک (ناخ) هەیە. ناخی خاک یان گیان کە بە مانا ئاوە دەبەستیەوە، ئەوسا لە مانای زمان کە پلەگۆشت و زمانی بوونەوەرە تێدەگەین، کە بوونەوەر نەزان نەبوون و کاری وێنەکاریش سەرچاوەی مانای فراون مێشکی هەبووە و ئەوانەی رابردوو وێنەکاریان بە بت چواندوە دژایەتی و کاولکاریان هانداوە نەک رێکخستنو گەشەدا بە خێزان کە پێگەیووی سروشت-گەردوونی بەرهەمێناوە. کاتێک بوونی زمانی کوردی بە مانا هەبووەکانی دەبەستبەمەوە لە مانای "بوونەوەر" سەیری مانای "با (جولان) و بێ (وەرە)" وەک هەناسە دێن و دەچن رەچاو دەکەم، زیاتر لە رێزمانی کوردی و داهێنانی زمان کە پلەگۆشتیە و پلەگۆشت وێنەیە و چۆن وێنە بەدەم گەشەکردنی گفتوگوە بۆ مێخ و ئینجا بۆ پیت گۆڕاوە، ئەو گۆڕانە زمانیە لە زمانی دایک کە دایانی و کردگارییە وێنەی و مانا ئاوییەکەشی کە بوونیان گوازراوتەوە، دایکم ئەو میراتە زمانیە پشتاوپشتی هێنابوو، بە ئێمەی گەیاندن.
لە بیرمە دە شەو و ڕۆژ دوای تەقکردن لە پارێزەری سلێمانی، دایکم شەوێک بە فوادی وت: دڵم خەپەری داوە، ئەم شەو ئەمن دێنە سەرمان، چاکە لە ماڵی بڕویت و لە ماڵی هاوڕێگەیەکت بخەویت. پاش نیو سەعاتی لە رۆیشتنی فوئاد ئەمن هاتن و دایکم، باوکم، سەلاح، تەها، سوران، من و ژنەکەی فازیلی بە جێبەکەی باوک بۆ ئەمنی سلیمانی برد. پاش هەفتەیەک یان دوو بۆ سجنی سەرەوە سلیمانی، کە ئێستا بە "پارکی دایک" گوازتەوە. ئەو رۆژ کە لە پاسی هەژدە نەفریەکاندا بووین، پولیس لە سجنی سلیمانیەوە بۆ سجنێکی خواری عیراق دەیانبردین. دایک لە پاسەکەدا زانی بە نیازم راکردنم، وتی سەباح نەکەیت، من گۆی پێ نەدا. دایکم و ئەوان هەژدە مانگ لە سجنی خواری عیراق ژیانێکی تاڵیان بەڕێکردبوو. ئەو رۆژە کە دایکم و ئەوان لە سجن بەربوون، فازیلی برام بە قەمەرکەی خۆی بۆ سلێمانی هێنابوونیەوە. رێکەوت وابوو، من وهاوڕی لە ماڵی خۆمان چاوەڕی فازیلی مەلا مەحمودمان دەکرد. ئەوش پاش ماوەیەک بە دایکم ووت، ئێمە بۆ ماڵی برادەرێک دەچێن. دایکم وتی: کەستان لە ماڵە ناڕۆن و ترستان نەبێت، حکومەت کەرە، بیری لەو ناکەنەوە کە سێ پیشمەرگە لە ماڵی کەسێک بن، کە تازە لە سجن بەربووە. دایکم تا ساڵی ١٩٩١ نەبینیەوە.
لەداوی کۆڕەوەکە لە ئەمەریکاوە بۆ سلیمانی گەڕامەوە و کە خۆم بە ماڵدا کرد، دایکم بە دەم گریانەوە باوشیکی دایکانەی پیداکردم و دایکم دەبینی رۆژانە بە شێک لە خواردنەکەی کە دروستی دەکات بۆ ماڵەکەی تەنیشتمانی دەنارد و لەو ماڵەدا کۆمەڵیک سەربازی عارەب ژیانیان دەکرد. رۆژێک بە دایکم وت: دایە بۆچی خواردن بەو سەربازانە دەدەیت؟
وتی: من چۆن بیری ئێوەم دەکرد، ئێستا دایکی ئەوانیش بیری ئەوان دەکەن، و بۆ من ئیوە و ئەوان نەوەی دایکیان.
لە دوای ساڵی 1994 دایکم بۆی گێرامەوە، کە ماڵی مەلا مستەفای بەرزان، لە ماڵی یەکتا بەگ نیشتەجێبوون. ماڵکە بەرامبەر حەمامی موفتی سابوونکەران بوو. دایکم دەیووت، لەو دەمەدا مەلا مستەفا ئێواران لەبەر دەرگای ماڵی خۆیان دادەنیشت، هانی کچانی گەڕەکی ئەدا کە زۆرانبازی لەگەڵ کوڕەکانیدا بگرن. دایکم ووتی: جارێک لەگەل یەکێک لە کوڕەکانی ئەودا زۆرانی گرتووە.
لە ساڵەکانی 1992-1997 کە بۆ سلێمانی هاتمەوە. دەمبینی دایکم بەدڵێکی فراوانەوە خواردنی بۆ ئەو گوندیانەی گەرمیان، مین هەڵگرەوەکان و ئەندامەکانی کوردستان سوڵیداریەت ئامادە دەکات. دایک بە دەم خزمەتکردنی ئەو جۆر میوانەوە، باسی لە خواست و ویستی ژیانی خۆی بۆ ئەوان دەکرد، وەک ئەوەی کە لەگەڵ ئێمەدا دەیکرد. میهرەبانی دایکم میهرانە بوو، چاوەڕی پاداشتی نەدەکرد و بیر لە سزا نە دەکردوە.
پێمخۆشە سەرنجی خوێنەر بۆ لای میر و میراوە راکیشم، چوونکە میراو ( میر+ئاو) باس لە میهرەبانی خودای کوردی و خودا "ئامار- ئود"ی سۆمەری دەکات. ئامار مانایە بۆ ساوا و ساو هێمایە بۆ نوێبوونەوە نەوە کە نوێ و نەورزە (نەوە +رۆز) و "ئود" مانای بۆ هەتاو کە چرکاتە، کاتژمیران و شەو و رۆژانە و ساڵانە وەک وەرز نوێ دەبێتەوە. بەواتایەکی تر "ساوا- هەتاو" کە دەنگی ئاویان تێدایە، پەیامی نوێبوونەوەیان بە مرۆڤی سەرەتای ئەم خاکە گەیاندووە و ئەو مانا وێنەییە لە پشتی مانا گرێ ناڤەکی و ناوەڕاستی خۆرهەڵاتەوە بووە و ئەو مانایە لە رێگە کولتوری "دا و دێ" کە دایکایەتی بە ئێمە گەیشتووە و دایکم ئەو کولتورەی پێگەیشتبوو و بەهاکانی وەک کار لە ناو دنیادا پەیرەوە دەکرد.
لە بیرمە کە تازە لە لەندەنەوە بۆ سلیمانی گەڕابوومەوە. دایکم وتی سەباح، بۆچی ناچێت داوای خانەنشین بۆ خوم و خۆت و براکانت بکەیت، وەک ئەوەی سجنی سیاسی بووین.
منیش وتم: دایکە بڕوا ناکەم ئەوانە زەوی و خانەنشین بەو کەسانە بدەن کە کاریان بۆ ناکەن.
کە هەستم کرد دایکم پێخۆشە ئەو کار بکەم. چووم بۆ (دەزگای زیندانیە سیاسیەکان) لە سەروی جادەی سابوونکەرانەوە بوو. ئەو شتانەی ئەوان داوایان کرد، پاش ئامادەکردنیان، لەگەل ٤٠ دۆڵادا دامە دەستی بەرپرسێکیان و ئەو پێ وتم: چاوەرێ بکەن خۆمان ئاگادارتان دەکەینەوە، هیچ وەڵامیکیان نەبووە و ناشیان بێت.
لە سەرەتای دروستبوونی بزوتنەوەى گۆڕاندا، فوئاد زۆر باسی نەوشیروان مستەفا بۆ دایکم دەکرد و هیوای گۆڕان و چاکردنی لای دایکم دروستکردبوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی لە بیر بوو و زۆرکات دەیوت، کە سەدام بۆ کوێی برد، ئەمانیش هەر بۆ ئەوێى دەبەن، ئەوەش لە بیرە کە دەیوت: بۆ مرۆڤ گرنگە سەربەرزانە ژیان بکات و چاوی لە ماڵ کەس نەبێت. لەو دەمانەدا باری تەندروستی دایک خراپ بوو، دەرکەوت کە شیربەنجەی جگەری توش بوو، لە خەستەخانەکەی فاروق مەلا موستەفا چارە سەریان بۆ کرد، سیاسەتی و بەریوەبردن خەستەخانەکە و دەرمان کردن بە قوڕگی نەخۆش بەشێک بوو، لەو سیاسەتە بازارییە کە خەستەخانەکەی لەسەر دامەزاروە و ئەوەش کارێگەری نەرینی لەسەر مانەوە و خراپ بوونی تەندروستی دایکم هەبوو. وابزانم دایکم سێ مانگی لەو خەستەخانەییەدا مایەوە و کە لە خەستەخانەکە دەرمان کردوو و بردمانە ماڵەوە، ورد وردە بێ هوشی بەریداوە و بۆ باری ئاسای ژیان کردنی پێری گەڕایەوە. رۆژێک باس خەستەخانەکەی فارۆق مەلا موستەفا کرا و دایکم سەردەمی لاوی خۆی و پوری (حەمدی ژینی وەستا محێدینی تەنەکەچی) بە بیردا هاتووە، وتی هەموو جارێک پورم کە خواردنێکی خۆشی دەکرد، ئەیوت، مەلا موستەفا حەزی لەم خواردنەیە و بۆ ماڵەکەیانی دەنارد. من تا ئەو دەمە نەم دەزانی فاروقی مەلا مستەفا بە فقیرە گەورد بووە و لە لاوییەوە شوعیە بوو و لە پیریدا بە بلوینەر بووە.. لەو ماوانەدا کە هاوکاری دایکم لە هەستان و دانیشتندا دەکرد دەکرد. لە بەرخۆیەوە دەیووت، بووم بە "تڕە تەپە" و "دەمە کوتی دێت"، کەچێ خودا نامکوژێ نەجاتم بێت. وتەکانی دایکم بەیان روودانی تراژیدی ژیانی و توانای وەرگێرانی ماناکەی بۆ کومێدیا دەکرد.
فوادی برام لە ٣-٩-٢٠٢١ چوو بۆ باخەکەی لە دێری و گوێم لێ بوو، بە دایکمی وت، پاش دوو شەوە درەنگانێک دەگەڕێتەوە. سێ ڕۆژ تێپەری و چوارهەم رۆژ دایکم وتی سەباح بۆچی ئەحواڵی ناپرسیت. منیش بە سەلاحی برام وت، چونکە تەلەفونی کەسەکانی دێرێ لای ئەو هەبوون. شەو سەلاح وتی: وەستا مەحمودی دێری دەڵێت، فواد بۆ دێری نەهاتووە و دور نییە میت تورکی رفاندبێت. ئەو هەواڵە تەواو شڵەژاندمی و ئەوەندە بە بیردا هات کە لە فەیسبوک باس لە ڕفاندنی مێت بکەم و بەڵکو ترسێک لای مێت و ئەوانە دروست بێت کە فوئادیان رفاندووە نەیکوژن و بازانم چەند سەعاتیک دوای ئەو هەوڵە، وەستا مەحمود تەلەفونی کردبووە، کە سەیارەکەی فوئادیان لە کەندێکی سەر رێگای دێری دۆزیوتەوە. بەداوی ئەو هەواڵەدا لە ناو بیر کردنەوە و نەکردنەوە مردویدا، واق وڕماوانە چاوەڕی بەیانیم کرد تا بەرەوە ئەو جێگەیە بچین کە سەیارەکەی لێ بینراوە. بەیانیەکە بە دایکم گوت دەچێن ، بەیانی تەرمی فواد دەهێنینەوە. لەو چرکەیەوە گەشانەوە لە چاوی دایکمدا مردن و بە توڕەییەوە و بە دەم گریانەوە و تی باش بۆ بۆ ئەو کاولیە (دێری) چوو. لەو دەچوو دایکم چەند مانگێك لەوەوبەری چوون بۆ دێری لەگەڵ فوئادا بە بیردا هاتبێتەوە، کە لە دوای بازگەی باسنی و لە نزیک ئەو شێوە دوو چەکداری کورد وەستانبوویان و داوای هەویان لێ کردبووە، فوئادی لێیان توڕە بوو، کەسەکان خۆیان وەک ئاسایش ناساندبوو. دوای مردنی فوئاد لە وەستا مەحمود پرسی ئایا زانیویەتی کە فوئاد لەسەر رێگە راگیراوە لە لایەن دوو کەسەوە، وەستا مەحمود وتی کە ئەوانە پولی ئیتحادین (عیراقین) و داوی لە هاوڕیکەی فوئادم بیست کە فوئادا بە ئەوی وتووە، کە ئەو کەسەکان خەڵکی شاڕباژیر نەبوون، تەنها دوو تفەنگ بە دەست بوون و فوئاد نەیزانیەوە مەرامیان چێ بووە.
دایکم بەدوای لە ناوچوونی فواد مردوانە بێ دەنگ بوو، لەگەڵ ئەوەشدا ژیانی رۆژانەی خۆ دەکرد، لەو دەمانەدا هەستم دەکرد لەسەدا هەشتای هیز، ویستی خۆی بۆ ژیان لە دەست دابوو و لە خەم و پەژاریەکی زۆر گەورەدا بوو و وەک خۆی دەیوت خودا نەی دەکوشت. دایکم توشی کرۆنابوو و دوو هەفتەیەک بە ئازاریكی زۆرەوە بەرگەی گرت و لەداو رۆژ سەرم نا بە گوێوە و وتم دایکە گیان بمرە و لە ئێوارە ٣-١٢-٢٠٢١ چەند چرکەیک چاوی کردووە و ماڵ ئاویی لە دونیا و ئێمە کرد. ئەوە شەوی کە دایکم مرد، من و کچە زاکەی بەیەکەوە لە ماڵەکەی خۆی شتمان و کفنمانکرد، لەسەر جیگاکەی خۆی دامان، لە بەیانی ٤-١٢-٢٠٢١ بە خاکی سەیوانمان سپارد. بە دڵی خۆی فاتیحام بۆ خوێند. ئەوەی لام جێ تێڕامانە، ئەو بەیانیە کە لە مرزگەوت چاوەڕی مەلامان دەکرد، نویژی مردن لەسەر گیانی بخوێنێت. لەگەڵ دارا جمیلی هاوڕیم قسەمان دەکرد. دەنگی دایک لە میشکمدا وتی: سەباح ئاگات لە خۆت بێت، زەفەرت پێ نەبەن. جا نازانم ئەو دەنگە خەیاڵی ناکاوی خۆم بەرهەمی هانی یان دایکم لە میشکەوە وەک دوا یادی هەبوونمان لە بار و بوونی خۆم ئاگاداری کردمەوە.
دایک بە هیوابوو مەرگی هیچ نەوەیەکی پێش مەرگی خۆی نەکەوێت. ئەو هیوای دایکم چووە ژێر گڵەوە.
یاسینی ئۆترۆمبیلچی (باوکم)
باوکم ناوی "یاسین ئەحمەد هیدایەت"ە لە قەڵای 'ئەربیل'ی شاری هەولێر لەدایک بووە. وشەی ئەربیل وەک زۆربەی ناوی شارو ئاواییە دێرینەکان بە دەنگی (ئـ)ی ئاو و ئاوایی کە جێگەیە مانەوەیە (ماڵە) دەستی پێکردووە. ئاو لە رابردووی ئەم ئاخەدا (خاکەدا) بە خودا بنەمایەکان دانراوە. لەو خودا/خوداژنە ئاویانەوە نەوە هەتاویەکان کە ئاسمان-ئەرزین پەیدابووە، ئەفسانەی سۆمەریەکان وا باسیان لە خوداکان کردووە. تا ئەمڕۆ مانای ئاو کە گیانیە لە واتای گیان و مانای هەتاودا وەک هەڵهاتن (دەرکەوتن/هاتنەبوون) و ئاوابوون (گەرانەوە/ژیانەوە) مانای لە کردار و بیرۆکەی ئاو-هەتاودا هەیە. لە وێنە و کرداری ئاو-هەتاودا مانای ئەفسانەیی زمان دێرین ماوە، ئەربیل وەک ئاوایی ئەو مانایە پاراستووە. ئاو-هەتاو بەو مانایە کە شینایی ئاسمان-ئەرزە کردگاری، نوێبوونەوە لە مانای دەورانی گەردوونە/گەردا یان سروشت/ئاسماندا یەکبووانە وەکو خودا (تاو) و بەهەشت (کات-جێگە) لە زهنی زمانی کوردیدا پارێزراوە. زمانە بەو مانایە کە کار و بیر زهنیانە لەم ئەرزەدا مانا مێژووی کولتوریان پارێزراوە. کاتێک ئێمە دەڵێین نەوەی باوک و دایکمانین مانای وایە ئێمە لە تۆ (شاوەتی) ئەوانەوە پەیدابووین. شاوەت "شا"ی "شادی"یە کە ئارامیە، شێیە و نەرمیە کە نێوبوونەوەی خا (هێلکە نێر و مێ) دەژێنێتەوە. ژیانەوە بازانیەکە لە نوێبوونەوەی کردگاری و لە کوردیدا بە ژان ژن بۆ ژیان ناسراوە. جا گیاندار یان بوونەوە ئاسمان-ئەرزی بن یان نەبن، ئەوەی روونە و دەزانرێت نوێبووەنەوە بازنەی و کات، جێ و تاوەکەی دەگۆڕێت. بەواتایەکی تر تاوی دایک و باوکم مانا بە بوون و هەبوونی من بوونەوەرانەداوە و بوونەکەش لە ناو بازنەی تۆ-ناوکدا وەکو گەردە لە ناو گەردووندا. بەرئەنجامی ئاوەدانی دێرین جیهان بە تۆو، دێ و شاری و کولتوری دایک سەقامگیری کردووە. دەنگی "ئ و ئا" کە هێماین مانایان سەرەتایی دەنگیان نەک هەر لە مرۆڤدا بەڵکو لای بوونەوەریش هەیە. ئەربیلیش لە 8000 سال لەمەوبەر ئاوەدانە و مێژوو نووسە خۆرئاوایەکانیش ئەوەیان زانیووە و جا کە زمانی کوردی و سومەریان کولتوریانە نەزانیووە، پەنایان بۆ لوژیکی لێکدانەوەی زمانەکەی خۆیان بردووە کە چەند هەزار ساڵێک دەچێت، بە ئاوەدانی و نیشتەجی مرۆڤ کولتوریانە ئاشنابووە. ئەوەش مانای وایە کە خوێندوە مێژوو نووسە خۆرئاویەکان بۆ خۆیندوە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی دێرین کورتی هێناوە و پشتیان بە خوێندوە یونانیەکانی دوای سەرهەڵدان و کاولکاری ئاخامێنی (هیخامەنیش)کان بەستووە. بەنمونە کۆرشی ئاخامێنی (هیخامەنیش) لە دایک بوونی خۆی و سەرکەوتنی خۆی بۆ و مانای ئەفسانەی ئاو کە "میز (گمیز)()"ی دایکە گەڕاندۆتەوە. موساش سەرهەڵدانی خۆی بۆ ئاوی نێل و خوشکی فیرعەون گەڕاندۆتەوە. ئەو خۆ گەڕاندنەوە هەوڵی خۆ بەستنەوە بووە، بە مانای شاوەتەوە کە مانای بە شاهێ، شادی، شایی و شاخ و شێوداوە. شاخ و شێو بە مانا سەرەتاییەکە کە جێ یەکەم نیشتەجی بووە، گلگامیش بە کەوشەنی بەهەشت ناوی بردووە. بەلام میژوو نووسانی دێرین پەیان بەو کولتورە زمانیە دێرن و ئەو مانا وێنەیانە زمانی سۆمەری و کوردی نەبردووە. ئەوەش پێمان دەڵێت گەورە پیاوانی سی هەزار ساڵی رابردوو داستانی سەیر و سەمەریان بۆ خۆیان هەڵبەستووە تا ببنە ئەو پاڵەوانەی تۆوەکەیان لە خوداوە پەیدابووە. بەو مانایەش خۆیان بە پەیامبەری سەرەتایی خودای وشەیان ناساندووە. وشە بە هەموو مانایە مرۆڤ کردیەوە و زمانی کوردی وەک سۆمەریش مانا سەرەتایەکانی وشە بنەمایەکانیان پاراستووە. شاخ و شێوی ئەوسا وەک ئێستا هاوڕی زمانی کوردی و پاریزەری زمانیەکەیەتی و بەهێزی ئەو مێکانیزمە سروشتیە خاک و مرۆڤ کولتورە زمانیەکەی پاراستووە و ئەربیلیش یەکێکە لەو پارێزەرانە و قەڵاکەشی (قایم) ئەو مانایە دەگەیەنێت.
وەک ئەوەی باوکم دەیگێڕایەوە، باو و باپیرانی خۆى بژێوییان لەسەر حەمامی "شەفا" و 'خان'یک بووە و گوندیک دەرەوە بووە. ناوەکەیم لە بیر نەماوە. من وا مەزنەی دەکەم، کە ئەرز و فوارەی بەردەم قەڵا جێگەی خانەکەی هێدایەت و باپیرو داپیرانی بووە. لەئێستا جێ خانەکە و قەڵا ناوەندی شار و ئاڵوگۆڕی شەمەک لەو دەوربەر دەکرێت و بەو مانایەش شاریکی کوردییە. بەقسەی باوکم خانەکەیان جێگەی حەوانەوەی کاروانچی سەر رێگای "رۆژئاو، رۆژهەڵات و باکور و باشوری"ی قەڵا بووە. ئەوەی سەیرە لام خەلکی ئەم سەردەم دەڵێن قەڵا جێ نیشتەجی تورک بووە، نەک هەندێک کەسە لەداوی لە ناوبردنی ئاماراتی بابان بە تورک کراون و ئەو فیلبازیە لە کەرکوکەوە تا خانەقین کراوە و گەر مرۆڤی کورد میژوو بنووسیتەوە، بۆ سەردەمی لەناو بردنی ئاماراتەکانی دەگەڕینتەوە و تاوانەکەش دەخاتە ئەستوی کەمپانی خۆرهەڵاتی هندستانەوە. چوونکە ئەو کەمپانیە بە هاوکاری سعودی و هاشمیەکان زانیاریان لەسەر شێخ و مەلاکان بەو کەمپانیە داوە و پیش لە ناوبردنی خەلافەت بەرنامە رێژی دروستکردنی ئەم دەوڵەتانەوە و دابەشکردنی کوردستانیان بەو شێوە داڕشت کە داوی شەڕی جیهان ئاشکرایان کرد.
حەمامەکەی باپیرم کە ناوی شیفایە تا ساڵی دوو هەزار لە لایەن ئامۆزاکانی باوکمەوە بەرێوە دەچوو. لەئێستادا نازانم ماوە یان رووخێنراوە. ئاموزەکانی باوکم لەپیش ساڵەکانی 1970ەوە "باوکم، براکانی و خوشک"ەکەیان بەمردو لە تاپوی هەوڵیر ناونووس کردووە، دەستیان بەسەر موڵک و مال و میراتی باووباپیرانیدا گرتووە و خۆیان بە خاوەنی میراتی هێدایەت کردووە.
باوکم دەیگێڕایەوە کە تەمەنی هەشت سال بووە. عوسمانیەکان باوکیان بۆ شەڕی سەفەربەلک بردووە. شەڕی سەفەربەلک شەڕی جیهانیى یەکەم بووە. پێدەچێت عوسمانیەکان لەپیش دەستپیکردنی شەرەکەوە باوکیان بەزۆر بەجەندرمە کردوە، وەک ئەوە کە عوسمانیەکان نوێنەری خودا و خوداش کویلەکانی بۆ ئەوان دروستکردووە. خەلیفەی عوسمانیەکان وەک خەلیفەکانی لەوەوبەریان هەر تاڵانچیبوون (ئەنفاڵکەربوو) و هەژاری ئەم ناوچەیەش بۆ سەرهەڵدانی ئێمپراتورە مەزنەکان دەگەڕێتەوە. ئەوان بیرۆکەی شاهی شاهان و کویلەی مرۆڤی داهیناوە و دینەکانیش ئەو ئەقلە مەزاجیان سەپاندووە و سودیان لە نەریتی دێرین ئاو و مانای ئەفسانەی شاخ و ئەشکەوت کرد. باوکم باسی لە عوسمانیە تاڵانچیەکان وادەکرد، کە مەڕو ماڵات و هەرچی گیانلەبەر و دەخڵ، ساوەر و ئارد هەبووە، تاڵانیان کردووە. باوکم باسی لە تورک نەدەکرد و باسی عوسمانی دەکرد، ئەگەرچی بۆ خۆی زمانی تورکی دەزانی. باس نەکردنەکە وەک ئەوەی لە بیرم بێت، هەستی دەوڵەتی تورکی لای ئەو مانای نەبوو، ئەتاتورک و ئەزموونی فاشی عوسمان لای ئەو مانای درۆزانی هەبوو. ئەوەش وایلێکردبووە کە بڵێت ئیسلام درۆزنە، چوونکە خەلیفە و عوسمانیەکان لە منداڵی ئەودا نوێنەری خودای جەهەنمی بوو، نەک خودای کردگاری، هەر بۆیە دەیوت "بەدڵ بڕواتان بە خودا هەبێت، بەسە". پێدەچێت کەمپانی خۆرهەڵاتی هیندستان و سعودی و هاشمیەکان لەو پلانە جەهەنەمیەدا وەک تورکیا و خلیجیەکان ئەم سەردەم کە داعشیان دروستکرد، دەوریان هەبووبێت. ئەو کەمپانیە و نەوەکانی تا ئەمڕۆش سەرچاوەی هێزی جیهان و پلان دارێژەری مانەوە ناکردگاریەکەیان کە ناوی رێکخستنی جیهانیان لێ ناوە. ئەمە ئەو ناگەین رق لەو کەمپانیەوە و نەوەکانیان یان لە عوسمانی، تورک و سعودی وەرگرین، بۆ ئەوەی میژوو وەک قوتابخانەیەکە هاندەری رێگا دۆزینەوە و خۆ بیناکردنەوەمان بێت. شەڕی دەستەڵاتدارەکانی کە نوێنەری ئەقلی مەزاجی تاکە مەزنەکان بووە، قوڕ و لێتاوی زۆر لە ناو کولتوری خۆرهەڵاتی و ئیسلام وەک دوا دینی تاک و تەنهای پەیامبەر بەجێهیشتووە. کەمپانیە خۆرئاویی و بانکە گەورەکان تا ئەمڕۆ لەسەر ئەو ژیان دەکەن و دریژە بە پلانی دامەزاراندنی دەوڵەتەکان دەدەن کە خۆیان دروستیانکردووە، نەک مرۆڤی ئاسیا، ئەفەریقا و ئەوەش وایکردووە، کە ئەو دەوڵەتە دروستکراوانە دەستکردانە کار لەسەر خۆیان بکەن نەک سروشتیانە کار لەسەر بیناکردنی خۆیان نەوەیان بکەن. ئەوەش وایکردووە کە نەوە دوای نەوە پێنەگات و پەکەوتوانە بپاڕیتەوە و کویلان مل بۆ وشەی مردوو یان ئایدولوجی ئەوانی تر بدات. بەنمون مەسیح و ئیسلام زیاتر لە جوولەکە و زەردەشتی هانی شەڕ دژی کافرەکانیان داوە و مرۆڤەکانیان نەک هەر بەکافر بەڵکو بە شەیتان پەرست ناوبردووە. ئیزدیەکان نە ئاگر و نەشەیتان دەپەرستن، بەڵکو خودا بەمانای هەتاو- ئاو کە روون، رووناکی و بێگەردی ژیانە، ژیان پەرستن کە هەناسەدان. ئەو پەرستنەیان مانای لە ئاو کە هێڵکەیە/تۆوە/نەوەی ئاسمان-ئەرز کە شێنایی و ژیانە وەرگرتووە. بەواتایەکی تر هێلکە مانایە بۆ بوون، هەبوون و بوونەوەر کولتوریانە داوە. گرێناڤەکی ناوک لە ناوەندی گیاندا، مانا ناوەڕۆکی لەو بینین و بیستنە وەرگرتووە کە گوتنە. گیان بەو مانایە گیانە (تەنە)، گیان (رۆح) و خۆشەویستی زمان بەو مانایە گەردوونیە کە سەرچاوەی کات، جێیە کە تاویان هەیە.
باوک لەو نارەوای دین ئیسلام وەک بەکویلەکردن و دەوڵەت وەک بە سجنکردن تێگەیشتبوو. دینی سەردەمی سولتان و خەلیفە کە هاشمی بووە بە باوکم گەیشتبووە. پێدەچێت سعودیەکان کە بە وەهابی ناسراون، ئەوان مانا سەلەفی و ئیخوانەیەکەیان وەک مانای مەسۆنی دامەزراندبێت. جا گەمە سیاسیەکانی پشتەوە زانراو نییە، ئەو زانراوە بیبەشکردن نەوە دوای نەوەی لە خەیاڵی منداڵ و میر منداڵی کە دورە لە ئەقلی مەزاجی دینی کە بنەماکەی بە ناوی خواش و خۆشەیستیەوە ئەبستراک و میشک شکین بۆ منداڵ نەک بۆ گەورە. چوونک میشکی منداڵی کوڕ و کچ تا چوارە و بەرەوە ژور پێناگا و مانای ئەبستراکی ژەهر لە بیرکردنەوە خودی کە سروشت ئاسا بە ئاراستە تۆوەکەی هانی دەدات، پەکی دەخات. پەکەوتووی کوشتنی خەیاڵی منداڵی و میر منداڵی دەگەڕێتەوە و بەداخەوە لای ئیمە لەدوای نەودەکانەوە زۆر بەهیز بووە و پارستی و یەکیت وادەزان سوکانیەکای بە دەستی سەرۆکەکانیەوەیە و نازانم ئەو چالەگەورەیان بۆ خۆیان ئامادەکردووە.
واهەست دەکەم رووداوەکانی ژیان منداڵی و میر منداڵی باوک و ژیانی منداڵی و میر منداڵی خۆم کاریگەری ئەو تەپوتوزە شەرەکان و پەروەردەی دینی لەسەر بووە و سوپاس بۆ دایکم کە خیزانیکی ژیرتر لە خێزانی باوکەمەوە هاتبوو.
دەوڵەتی ئەم سەردەمەش وەک عیراق، تورکیا و سعودیە کەمپانی خۆرهەڵاتی هیندستان ژیر بەژیر و پیش شەری گیتی یەکەم ناوی بۆ دانابوو. لەدوای شەری گیتی یەکەم ئەو ناوانە ئاشکرا کرا. پێدەچێت ناوی عیراق لە ناوی ئهردو شاری "ئەردو (Eridu)" و ئەربیل لە ناوی سۆمەری نەک سامی زمانەوە نزیکن یان ئەوەی میژوو نووسەکان بەهەڵە ئاشوریەکانیان بە سامی زمان و ئەفریقی ناوبردووە. چوونکە ئای ئاو، ئاشور، عارەب و ئەکەد لە پشتی مانادان بە جێگە ئاسیا، ئەرفریقا و ئەورپاوە بووە و ئەو کیشوەرانەش مانایانە لەو زمانە کولتوریە وەرگرتووە کە گرێناڤەکی و مانای خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی بەرهەمیناوە. دەوڵەت عیراق کە لە لایەن کۆڵونایزە خۆرئاویەکانەوە ناو نرا، ئەوان خوازیار رێکخستنەوە جیهان بوون بەو شێوەی خۆیان کاریان لەسەر ئێستا، ئەوسا ئێستایانە کردووە و هیشتنەوەی عیراق لەداوی نەوەدەکانەوە بەو شێوەی لەگەڵ مانا و دەربڕین جورج بووشی باوکدا هاوتا دێتەوە. ئەو بەدوای کەوتنی سوڤیەتدا بانگی رێکخستنەوە جیهانی دا. بەرکردەوەش دریژە دان بە بازار و دەستەڵاتی کەمپانیە گەورەکانە کە یاسای بازاری جیهانیان نووسیەوە. بریم کە یاسای عیراق نووسییەوە سەر بەو دەزگایانە نەک نەتەوە ئەمریکی و جیاوای کردن کاری بڕیمە و دەوڵەتی و نەتەوە ئەمەریک گرنگ بۆ کورد لێ بەئاگا بن تا نەکەوەنە ئەو بارە نەزان و خۆ بەزلزانیەوە کە ئەقلی مەزاجی دەستەلادارانی جیهان کاری پێدەکەن. ئەوەی لە ئیستادا ئاشکرا لەسەر بەرنامەکەی بریمەر و دەستەلاتە ناوخویەکان، ئەوەی کە عیراق وەک یەک دەوڵەت بوونی بمێن و جا کولتورە جیاوازەکان بۆ خۆیان چۆن دین و دونیا خۆیان رێگە دەخەن گرنگ نییە و گرنگ بوون بە ئەندام لەو بازارەدا کە ئەوان یاساکانیان دڕشتووە. وابزانم باوک لە هەندێک لایەنی ئەو سیاسەتە تێگەیشتبوو، هەر بۆیە دەیوت کورد بە هیچ نابێت . باوک لەگەڵ شێخ مەحمودا ئاغاکانی وەک عەباسی مەمندا ئاگا هەڵسوکەتی کردبوو. جا نازانم زانیاری ئەوان لەسەر رابردوو چۆن بووە، ئەوەی دەبیبین تا ئەمڕ سیاسەت مەزاجیە و سەرکرد و منداڵی سەرکردەکان بڕیار دەدەن. کەواتە خۆهەڵخەلەتانی دین و دونیا بە مانا میژوویەکەی مانای وایە ئێمە لە رابردوو و ئیستادا شوێنکەوتە دەستەبژیرە خۆماڵ، ناوچەی و جیهانین.
دوا سولتانی عوسمانی لە گیرانەوەکانی عەلی وەردیدا دیارە، کە ئەو دەسەڵاتی نەبووە، پیاوانی دەوری پیاوی کەمپانی خۆرهەلاتی هیندستان بوون و ئەتاتورک وەک باوکی شای ئیران لە هەمان توخم بووە. هەروەها خەلیفەی عوسمانیەکان بە درێژایی مێژوویان خۆیان بۆ پشتاوپشتی پێغەمەری ئیسلام گیڕاوەتەوە و کەمپانی خۆرهەلاتی هینداستان کە قورئانی بۆ خەلیفەی ئیسلام چاپکرد، ئەو قورئانە تا ئەمڕ مەزاجیان لەلاین مەزهەب و مەلا جیاجیاکانەوە راڤەی جوراو جۆر بۆ دەکرێت. وابزانم باوکم لە رێگەی ئەزمونی ژیانیەوە هەر لە منداڵی تا بوون بە مقاول و ئیفلاس کردنی لەو ناکردگارییە دین و سیاسەت تێگەیشتبوو. بۆیە هەردەم پێ دەوتین ئیسلام دروزن و سیاسیەکانیش هیچ نازانن، ناکردە و بڕوایان پێمەکەن. ، بۆ دین و دەسەڵات کە چۆن لەگەڵ ماڵ و مڵک و خەڵکی ئەربیل هەڵسوکەوتیان کردووە. باوکم ئەو رووداونەی منداڵی خۆ لە بیر نەکردبوو. خەلیفەکان کە لە ئەرزدا خویان وەک پەیامبەر بە نوێنەری خودا دادەنێن، بۆ ئەو ئەقلی مەزاجی ئیمپراتور دێرینەکان دەگەڕێتەوە، نەک بۆ خودا بە ماناکردگارییەکە کە لە ئاسماندا وەک وزەی ژیان لای مرۆڤی دێرین مانای هەبووە.
دوا خەلیفەی عوسمانیەکانی پیش شەری یەکەمی جیهان یەکم سوڵتان حەمید بوو، دەوربەری برا گەورەکەی لە جێ ئەو تەعینیان کردبوو. لەو دەمەدا لە ئیمپراتورە نەخۆشەکەی عوسمانیدا چی دەگوزەرا، لای رۆشنبیری ئەم ناوچەی مانایەکی نییە و لای بەشیک داماو و کۆیلەی دینیش ئاواتە خوازی بیناکردنەوە خەلافەتین کە کە خەلیفە وەک پەیامبەرەکەیان سەرکردایەتی بکات. ئەبوو بەکر بەغدادی یەکەم و دوا نموونە نابێت.
عەلی وەردی دەربارەی دروستکردنی عیراق هەندێک زانیارییەکی شاراوەیی لەسەر دانانی سولتان حەمید باسکردووە. سولتان حەمید وەک تەعین کراوێک دەستەڵاتی نەبوو و لە کۆشکەکەیدا قەشمەریانە خەلافەتی هەوای سەردەمەکەی کردووە و بە گیرانەوەکان عەلی وەردیدا دیارە کە دەستبەسەر بوو. کێ بوون ئەوانەی قشەمەریان بە سولتان ئەوانە بوونە نوێنەری دەوڵەتی نەتەوەی تورکی و ئیستا تورکیا سەربازگەیەکی گەوری ناتوی و پێ دەچێت رۆڵی چاودیر ناوچەی و درێژەدا بە دابەشی کوردی پێسپێرابێت. سیاسی و رۆشنبیر کوردیش لەو هاوکیشەیە تێناگەن و ناچارانە وەک پەرچەکردار ناکردگارنە بەرگری لە مانەوە خۆی دەکات. ئێمپراتوری عوسمان لە لایەن قەیسەری رووسەوە نازناوی ئێمپراتورە نەخۆشەکە پێبەخشرابوو و فەرنسا و بەریتانیان لە شەرەکانی بەینی ١٨٤٥() بەینی عوسمانی و قەیسەردا بەرگریان لەو پیاوە دین و دونیا نەخۆشە کرد، تا درێژە بە نەخۆشیەکان و خۆهەڵخەڵاتێنە دین و دونیاکەی بدا و بە سەر ئەو بازارە دەوڵەتیان دابەشی بکەن کە خۆیان پیش کات بڕیاریان دابووە و پیش دەچێت هەر لەو سەردەمانەوە کەسانی وەک ئەتاتورک کرێگرتەی دەزگا سێخورەکانی خۆرئاوا بوون وەک مۆسولین. بەدوای شەڕی جیهانیی یەکەمدا کۆڵۆنیستە خۆرئاواییەکان ناوچە داگیرکراوەکانی ئاسیاو ئەفریقایان بە گوێرەى پێوانەی پەرتکەو،زال بە دابەشکرد و تەسلیمی پیاوەکانی خۆیان کرد. شا و مەلیک تا سەدام و ئەردوگا لە رابردوو و ئەمڕۆ تەعین بون جا کە سەدام لێیان یاخی بوو، کورد کرایە داردەست بۆ لە ناو بردنی و ئەوەی سەرپەرشتی بریمەریش مانای ئەو رێکخستنەوەی هەبوو، کە جۆج بوش لە سەرەتای نەوەکاندا وەکو نوێنەری کەمپانیایەک، بەلام بە ناوی دەوڵەتی ئەمەریکاوە ئەو بانگەی دین و دونیا ئاشکرا کرد. ئەگەر ئێمە وەک مرۆڤ لە خۆمان ورد بینەوە، لەسەرتای گەرانماندا دەزانین کە زمانی کولتوریمان سەرچاوەی پیناسەی خۆمان و ئەوانی تر و هاوسەنگی ناوخۆی و ئەوانی تریش مانای ژیان کردنی مرۆڤانەی هەیە. لە ئیستا ئەو مانایە لای زۆرینەی ئێمە و ئەوان مانای نییە، ئەوی مانای هەیە دژایەتیە کە دریژکراوەی ئەقلی مەزاجی دەستەلاتم، دین و دوستەبژیرەییە، نەک کولتور یان مرۆڤ بە مانای پرۆژەیی ژیان کە سروشت یان بە مانای مرۆڤی کە کولتورە. کولتوری کورد بە گوێرە رەوتە مێژووەیەک بە دەم کێڵانی ئەرز و مێشکەوە گەشە بە زمان و مرۆڤیەکەی داوە و ئەو گەشەیەش وایکردووە کە جیاواز بێت لەو کولتورانە کە سێهەزار ساڵی دوای خۆیان وەک دەستەڵاتی دین و دونیا لە ناوچەکەدا تاقی کردووە و کێوێک لە خۆ هەڵخەلاتن و کاولکار و لە خۆ تێنگەیشتنیان بە میراتی مرۆڤی ناوچەکە کردووە. بەنمون کە مرۆڤی ناوچەکە یان کورد دەڵێت خودا وایکرد. وایکرد مانای وایە کردگار نەبوو، چوونکە کردگاری بڕیاری کوێرانە نادا و کار و بیری خۆ وەک تێگەیشتن لە هیز و بێهیزی یان چاک و خراپ هەڵدەسەنگینیت و ئەستمە کە بڵێن مرۆڤی سروشت-گەردوونی کار و بیر خۆی هەڵناسەنگینیت و کویرانە ئەو دەکات و هیچ ئەژماردەیەک بۆ سود و زەری خۆی یان بەرانبەری ناکات. ئەوەی کە تا ئەمڕۆ مرۆڤ بیبەش لە پیوانە کولتور دەکات، خودی ئەو پەروەردەی کە دەڵێت خودا وا دەکات، نەک دایک/باوک، مەلا/ماموست و سیاسی/ڕۆشنبیر رەخنەگران سەیر کار و بیر خۆی ناکات و بە گوێر ئەو توانا سروشتی یان کولتوریە یان زانستیە کە کردگارییە کار ناکات و کە نەشیکرد، ئەگەرەکانی روودان بڕیار لەسەر کوتاییەکە دەکەن و ئەو کوتاییە ناو نراوە خودا کردی، نەک خودی خۆیان کە مرۆڤ ئاسا رۆڵی خۆیان نەگیڕاوە.
دەردەی ڕۆڵ نەگیران، بۆ بیبەشکردن نەوە دەگەڕیتەوە کە بە زۆر و فێڵ لە منداڵیدا بە ئامرازی دەستی ئەو دەزگا کۆمەڵایەتیان کراوە. نەوەش ناچاران لاساییکەرەوەی نەزانین و خۆ بەزلزانی ئەوان کە وشەی گەورە و مردوویان وەک کار و بیر کردگار لە مێشکی ئەوی منداڵ و لاودا وێنەکردووە. ئەو وێنەکاریانە پشت بە لوژیکیان بەهانە دەبەستی و ناوی وشەی خودا و چیرۆکی باش و خراپەی شەیتان و رەحمانی لێنراوە. بەواتا پەروەردە ڤایرۆزیەکی نەزانینەو لە میشکی منداڵ و نەوەدا دەچێنریت تا کولیلەی دوایتر لە ژیان نابەرپرسیانە پەسەند بکات. ئەوەش وایکردووە لە سێ هەزار ساڵی دواییە تا ئەمڕۆش نەوە لە سروشت-گەردوونیەتی کار و بیر خۆی تێناگات و تەسلیم ئەو ئەقلە مەزاجیە بییە کە خۆ بە پیاوانەی راستی (خودای) داناوە. هەربۆیە نەوەی ئێمە تا ئەمڕۆ مانای بۆ لە خۆ تێگەیشتن وەک کار و بیر نییە و کە ئەوەشی نەبوو، بێ لەوە لاسایکەریکی میکانیکی دەبیت، چاوبرێ یان تەسلیمبوویەکی لێ دەردەچێت و لەو بازنە لاوازە خۆهەڵخەڵەتاندنە دەرناچێت. مرۆڤ کە لە منداڵی و لاویدا رێگە دۆزینەوە خۆی لێ قەدەخەکرا، مانای وایە رێگەی خۆی کە هێنانە دەروەی بەهرەیەتی لەگەڵ پێگەیوویدا بەرهەمناهێنیت. بەنمون سەیر تازە دەولەمەندەکان و نەوەی سەرکردەکان بکات تا ببینیت کە نەک لە مانای خۆ داهینەر نین، بەڵکو لاسای کەرەوەیەکی ناشرێن باوانیان.
لە دابەشکردن و دامەزراندنی ئەو دەوڵەتانەی دوای شەری گێتی یەکەم کە کەمپانیە خۆرئاواییەکان دروستیاکردن، ئەژماردە بۆ کولتوور و مێژووى جیاوازی مرۆڤەکانی ناوچەکە نەک نەکرا، بەڵکو سود لەو جیاوازیە کرا و وەک سیاسەتی پەرت و زاڵەوە دامەزرا و مرۆڤەکانیش بە تایبەتی دینی و دەستەڵات خوازەکان وەک فرسەتی راستەخۆ و ناراستەخۆ بوونە نوکەریان. ئەو رێکخستنە نوێی کە ناوی دەوڵەتی نەوەی وەک تورکیا، عیراق، ئیران و سوریا لێنراو، مرۆڤی کوردی زیاتر لە خۆ تێگەیشتنی کولتوری و زمانی دورخستەوە و بەسەر ئەم پارت و ئەو کەسدا دابەشیکردن.
کۆمپانیا زەبەلاحەکانی خۆرئاوا و بانکە جیهانیاکانیان تا ئەمڕۆ ئەم دەوڵەتانەی خۆرهەلاتی ناوەراست بە کوردستانی دابەشکراویشەوە دەپاریزن و دەڵێن دەبێت وەکو خۆیان تێکەڵ و شەرکەرانە پێکەوە بمێنەوە. بەواتایەکی تر هاوچەرخێتی ئەم دەوڵەتانەی کە کوردی و خاکی کوردستانی بەسەردا دابەشکراوە، بەردەوامی کولتووری ستەمکاریی خەلافەتی ئیسلامین و ستەمکاری ئەو کۆمپانیانەشی کە بەڕیوەبەرایتی سیاسەتی جیهان بەم شێوە بەرێوە دەبات. ئەمە ئەو ناگەیەنێت کە تەواوی بەریوەبردنەکانیان شەیتانیە و هیچ سوودیکی بۆ مرۆڤایەتی و کورد نییە، بەڵکو ئەوە دەگەێنیت، کە کولتورەکانی ناوچەکە تا ئەو دەمەی لە خۆ بەریوەبردنی کولتوری خۆیاندا چالاکانە بەشدار نەبن، ناتوان رێگە بۆ کردگاری بەهرەی نەوەکان بسازین. جا لە رێکخستنەوە دین و دونیا دوای شەری گیتی یەکەم کەمپانی خۆرهەلاتی-هندستان چۆن یاساکانی رێکخستن جیهان دەگۆڕیت، دەکەویتە سەر ئەوەی کە چۆن شیوە کارکردنەکەی دەزانرێت. بەو مانایەش کە شێوەی کارکردنی کەمپانیە سیستەمی و ئەو سیستەمەش هەم لایەنیە و کورد دەتوانێت سود لەو هەمە لایەنیە ببین و کارێگەری لە ناو گیان و سیستەمەکەیدا کە خۆرئاواییە جێ پێ خۆی بکاتەوە. ئەگەرنا تێکشکانەوە خۆی و ناوچەی بەردەوامی دەبێت و نەوە دوای نەوە لە ژیان خۆی بیزار دەبێت. بە دوری نازانم کە باوک لە هەندێک لایەنی توانای خۆی لە لاویدا تێگەیشتبێت، چونکە بە دەستی بەتاڵ لە هەوڵیرەوە بۆ سلیمانی هاتووە و پاش ماوەیەک خۆ بەخشانە شوێن شێخ مەحمود کەوتووە، کە هەستی بە لایەنی جیاجیا شێخ و سەردمەکە کردووە، دەستبەرداری ئەو رێگەیە بووە و دەستی بەکاری سایەقی پاسی بەینی شار و قەزاکانی ناوچەی سلیمانی کردووە.
باوکم لەو مانایە دین و دونیایە سەردەمی خۆی تێگەیشتبوو و سودی لە ئەزمونی خۆی وەک دروستکردنی کەسایەتی و پەیداکردنی پارە کردبوو. ئەوەی کە نەیکردبوو، بێ ئاگا بوو، لە سیاسەتی ساڵانی شەست و دەرئەنجامی وەکو دۆراویک بە هەر چوار پەل تێیکەوتبوو، سجنکرا و بۆخۆشی نەیتوانی بوو ئێمە لەو ئەزمونەی خۆی تێبگەێنێت. ناکەسایەتی خۆم کە لاساییەکەرەوەی ئەوانی تر بوو، تێگەیشتم. ئەوەی تا ئیستا نادیارە شێوەی رێکخستنەوە کە لەسەردەمی عوسمانی ئیسلامی، داگیرکاری ئینگلیز و فیڵباز سیاسی تێبگات، کە چۆن هاتووە و چۆن بە رێوە دەچێت. تێگەیشتبوو. وەک وتم باوکم لە ساڵەکانی 32-1935 لای شێخ مەحمود بووە. سەرکیشانە لە قەلاوە بۆ سلیمانی هاتووە. ئەو ماوەیەش کە لای شێخ مەحمود بووە. شێخ زانیویەتی کە باوکم لە هەوڵیرەوە شۆفیری زانیووە. ئەوەش وایکردوە کە باوکم لە جێ غەفور هیندی دابنێت. باوکم رێزو خۆشەویستی بۆ شێخ مەحمود هەبوو، بەڵام لەوە نەدەچوو، بڕوای بە رێبازی کارکردنەکەی هەبووبێت. بەداخەوە لە کاتی لاویدا، بیرى ئەوەم نەبوو کە دەربارەی ئەو رۆژگارە پرسیاری لێبکەم.
لە ساڵەکانی 67-1970 باوکم ناچاری کردم کە وەکو سەکنی خۆی لە داوی دەوامی قوتابخانە یان لە پشوی هاوێندا کارێ لەگەڵدا بکە. ئەو ماوەیە کەمێک باوکم لە نزیکە وەک مرۆڤی بێدەنگ ناسی، دەست بە سوکان و قومارچی و دومێنەکەر ناسی. لەگەڵ ئەوەشدا هەستم بە هەندی بیرو کرداری ئازا و ئازادانەی دەکرد لە کارەکانێدا. ناتوانم بڵێم کەسایەتی باوکم تەواو ناسیووە، لەو تەمەندا یان رەچاوەی تەواوی توانای کار و بیریم کردووە. بۆ نمونە لەو ساڵانەدا نەم دێ موجامەلە کەس بکات یان لە پشتەوە زەمی هیچ کەسێک بکات. لە بیرمە بە خۆم و خەڵکی وتووە، بۆ مرۆڤ گرنگە کە لەگەل خۆی و خوای خۆیدا راستگۆ بێت. خودای باوکم چۆن بوو، یان چی بوو، نازانم و دەزانم دەیوت ئیسلام درۆزنن. هەروەها دەزانم کە پولەکی و سەرشۆر نەبوو نە بۆ دەستەڵادار نە بۆ پارە و زۆرکات دەیوت، پارە چڵکی دەستە دێت و دەڕوات. بەو مانایانەش لە کار و بیری خۆیدا خۆدیکی سەربەخۆ و نەترس بوو.
لەو بڕوایەدام باوکم لە سەردەمانى شەڕی جیهانى یەکەمەدا وەک لاویک لە تاڵانکاری و پیاوکوژی و دژی عوسمانیەکانەوە رەدکردنەوەی ئیسلام لای کوتایی بوو. بێ لەوەش بڕوا وەک مانای لای بوونی نەبوو، ئەوەی لای ئەو مانای هەبوو رەچاوی بێ پاساوی دونیا خۆی بوو.
وەکو وتم باوکم لە دواى غەفور هیندی لە سلیمانی دەبێتە سایەقی شێخ مەحمود، غەفور هیندی وەک دیارە سەربازێکی ئینگلیز بووە. ئینگلیزەکان ئەو دەمەی سەیارەیان بە شێخ مەحمودا داوە، ئەویان بە سایەقى شیخ داناوە. غەفور هیندی لە دوای باوک وەکو دیارە ژنی هێناوە و بۆ خۆی دەستی بە فیتەری کرد و لە وەک کە سێکی سلیمانی ماڵئاوای لە دونیا کردووە پێدەچێت خەفور هێند خۆشەویست بۆ سلیمان هەبووبێت، ئەگەرنا وەک سەبازێکی خانەنشین دەیتوانی بۆ هیندستان یان بریتانیا بچێت. یەکێک لە نەوەکانی غەفور هندی کە بە ماموستا کەمالە رەش ناو دەبرا، ماموستای جوگرافی بوو، لە ناوەندی قوتابخانەی وطن (نیشتمان) دەرزی دەوتەوە. بۆ چەند ساڵێک قوتابێ ئەو بووم. ئەو کەسیك بوو، کە هەولی دەدا، ئێمە لە مانای جوگرافیا سروشتی تێبگەین و بتوانین تێگەیشتنەکەشمان کردگاریانە ئاراستە بکەین. ئەوەش وادەکات کە بڵێم باوکی وەک خۆی مرۆڤ دۆست بووە و رێگە بۆ نەوەکەی خۆشکردبوو، تا لە خۆی وکولتوری کوردی وەک شاریەک تێبگات و بەو مانایەش کاری لەسەر کرد. یادی خۆش مرۆڤیک بوو، پر لە زانستی جوگرفی.
مارکس لە نووسینێکی لەسەر جولەکە باس لە باڵا دەستی جولەکە دەکات و وەک دیارە مەبەستی لە توانا و هیز کۆمپانیاى خۆرهەڵاتی هیندستان بووە. گوایە ئەو کۆمپانیایە زەبەلاحە لەژێری ئاڵای ئیمپراتۆری گەورەی بریتانیادا هەڵسوکەوتی کردووە. ئەوەی کە بۆ من جێ سەرنج بێت، لەسەر ئەو کەمپانیە زانیاریەکی وەها لە مکتەبەکانی جیهان و لە ئێنتر نێت دا بوونی نییە و تا ئەمڕۆ بەشیک لە کومپانیەکان ئەوان وەک شێڵ و پبی بەریتانی زۆر دەوڵەمەند و بە کەمپانیەکان کە لە خاوەنداری پشکی زۆر و کەم پێکهاتوون، بە گوێرەی یاساکانی پەرلەمان لە سیاسەتدا راستەوخۆ بەشدار ناکین، بەلام بەکردەوە زۆرینە دەستەلاداران ناو سیاسەت بە بێ پارە و هاوکاری ئەوان ئاستمە بتوانیت پلە و پایە بریاردەی لە دەوڵەت دەستبکەوێت. هەر بۆیە کورد بە بێ خستەنە گوشار لەسەر ئەو کەمپانیانە ئاستەم بتوانیت وا لە سیاسی بریاردەی خۆرئاوایی بکات، کە گۆڕان لەو رێکەوتنە ژیر بە ژیرانیە جەنگی یەکەم و دوو بکات. وابزانم ئیسماعیل باشکچی کە دەڵێت کوردستان کۆڵەنیازی جیهان، جیهان سیاسەت لەسەر ئەو رێکەوتنانە بەندە کە کەمپانیە گەورەکان رەش نووسەکەیان نووسیە و دەوڵەتە گەورەکان پارێزگاری لێ دەکەن.
کۆمپانیاى خۆرهەڵاتی هیندستان پێى لە سەر خاکی حیجاز بە پشتی سعودی و وەهابیەکان لە 1640 داکوتاووە و جا ئەمڕۆ نەوەکانی ئال سعود و شەپەکە ئیسلامیەکان بە ناوی جیا جیاوە پارێزگاری لەو بوونیە سەپاوە دەکەن. پێشیدەچیت کەمپانیە خۆرئاوایەکان بۆ خۆیان بیرۆکە سەلەفی ئیسلامیان نووسیبیتەوە و لە قورئانیان ئاخاندبێت. هاشمیەکانی کعبەیان لە ژیر دەستابووە وەک ئەو مێژوویە کە ئێمە دەیزانین یا دەستەڵادار دینیەکان نووسیویان، ئەوان لە دوای شەڕی گێتی یەکەم، داوایان لێکراوە کە حیجاز جێ بهێڵن و لە جێ ئەوە دەوڵەتی ئەرد و عیراق پێدراوە. ئەم لێکدانەوەی من زیاتر لە رەچاوەی ئەو گۆڕانەوەیە کە بەسەر ئیمپراتوری عوسمانیدا هاتووە. ئەگەرنا ئال سعود و ئال هاشم لە رێگەی دەزگا سێخوریەکانی خۆیانەوە یان خۆرئاواییەکان لەسەر گرفت و هەوڵەکانیان دوان دەکەن. ئەوەی کە روون و ئاشکرا سەلەفی (وەهابی، ئیخوان...نازنم چەند جۆری تریان هەیە) مەزاجیانە کاریان لەسەر دابەشکردنی مرۆڤ بە سەر روح و گیان وەک ئەوە گیان (شەیتانە) و رۆح (رەحمانە) کردووە. ئەوەش مرۆڤی واپەرتکردووە کە نەتوانیت خاوەنی پەروەردەیەک بێت کە کردگاریان وەک بوون/هەبوو، ئەرز/ئاسمان و ئاو/هەتاو یەکگرتووبێت یان یەک بێت بە مانا بوون نەک تەنها. چونکە تەنها خەسڵەتێک کە لە هەموو هەبووبیەکدا بوونی هەیە.
کۆمپانیاى خۆرهەڵاتی هیندستان ماوەیەک پێش شەڕی جیهانیی یەکەم خۆی هەڵوەشاندوەو بەسەر کۆمەڵێک بانک و کۆمپانیای "نەوت کێمایی (petrochemical companies)" جیا جیا جیهانی وەکو شێل (shale)، بریتش پترۆلێم (BP) و تەوتاڵ (Total) ...هتد دابەشبوون. دابەشبوونەکەشیان لەسەر حەوت کەمپانی مانای ئەفسانەی هەیە. جا چۆ بریاریانداوە یان بڕیاردەدەن، راستەوخۆ و ناراستەوخۆ کارێگەری لەسەر رێکخستنی نیودەوڵەتی هەیە. عەلی وەردی لە کتێبى"چەردەیەک لە مێژووى نوێی عێراق" دا، لاپەرە 128 دەڵێت "وەک بڵێیت دەستێکی شاراوە" لە پشتی ئەو ئاشوبانەوە هەبوو، کە خەلافەتی ئیسلامی بەرەو لاوازی و کەوتن برد. کاتێک ئاوا لەسەر ئەو کەمپانیە دەنووسم، ئەوە ناگەێنیت، کار و بیر ئەوان ئەوسا و ئیستا نەرێنیە و پێویستە بەچاوی شەیتان سەیریان بکەین. مەبەستی من لەو سەرنجانە گوشاکردنە سەر بریاردەر راستەقینەکان دەسەلات لە خۆرئاو و کار لەسەر چاکردنی لاوازی خۆمان وەکو ئەوە باوک دەیوت ئیسلام درۆزن و کورد هێچی لە باردا نییە، بکەینە بە ستراتیجی تێگەیشتن تا لەم بارە دەچێن و خۆمان وەکو تاک و کۆی کولتوری ببوژێنیەوە. ئەوەی لە ئیستادا ئاشکرایە گەشەکردنی بازاڕ مانای بەکاربردنی مرۆڤی هەیە، نەک گەشەکردنی مرۆڤ لەسەر بنەمای هەبوونەکەی یان پرۆژە کولتورییە کە ژیان سروشت-گەردوونیان خوێندۆتەوە.
پرسیارەکە ئەوەیە ئایا وەک کوردێک من رابردووی باوکم دووبارە دەکەمەوە، یان لە رێگەی ئەم لێکدانەوەیەوە، هەوڵی گرێدانەوەی ئەزمونی خۆم بە ئەزموونی ئەوەوە دەدەمەوە، تا لەو رێگەیەوە دەرگایەک لەسەر خۆم وەک مرۆڤێکی خۆداهێنەرەوە بکەمەوە، لە ئەقڵە مەزاجی ئەو دەرچم کە بەرپەرچدانەوە بووە. کە دەڵێم بەرپەچ دانەوەیە، چونکە دەزانم باوکم دین وەک مەزاج و پارە بە دەستهینانیش وەک فرتوفێڵ ردکردبەوە، بەلام وەک مرۆڤ بەرچدانەوە رەد نەکربووە و هاوتایی نێر و مێ لە خۆی و لە پەیوەندیدا بە دایکم نە دۆزیبووە و هەر بۆەی نابەجیانە لەگەڵ دایکم مامەڵەی دەکرد، تا ئەو ڕۆژی پەلامارم دا و بەرگریم لە دایکم کرد، ئەگەرنا تا منداڵم زۆر جار رەچاوی نابەجی و لێکدانیم کردووە و پیشم خواردۆتەوە و ئەو پیش خواردنەوەیش تا ئەمڕۆ وەک برێنێکی ساریژ نەبوو، کارێگەری لەسەر باری دەروونیم هەیە.
باوکم کە شێخ مەحمودی بەجێهیشتووە، بۆ ماوەیەک بووە بە شۆفێرى تۆفیق قەزاز و کاری لە بەینی سلیمانی و شارەکانی وەک بەغداد، کەرکوک و هەولیر و قەزا و ناحیەکانی سلیمانی کردووە. ناوبراو لەو سەردەمەدا یەکێک بوو لە بازرگانەکانی سلێمانی و خەریکی بازرگانی بووە و تا ئیستا خانووکەی لە جادی ئورزدی بە ویقارەوە وەستاوە، بەلام نەوەکانی و خەڵکی ئەم شارە تا ئەمڕۆ نرخ بۆ ئاسەواری خانوو و گەڕەگ وەک ئەوەی لانەی کەسایەتی شارەکەیان دانانین. بەنمونە ماڵی حەمەی ئەورەحمان ئاغا کە باپیر "نێچیر" بارزانیە کوشیک جوان و جێ بەیەک گەیشتنی پیاوانی ناسراوی ئەم شارەبوون تا خۆی مابوو. تەنانەت بەرزانی کە کچی ئەوی هانی، مەبەستی جێ پێ خۆ بەهیزکژدبوو یان یەکەم جا کە جەلال بۆ سلیمانی هات، لە ماڵێ ئەوانەوە خۆی بە سلیمانی وەک پێشمەرگەیە ناساند.
پاشان باوکم وەکو باسی دەکرد، بە یارمەتی هاوڕێیەکی کە ناوی((گەرەبێت)) . گەرەبێت هاوڕێیەکى ئەرمەنی باوکم بووە، ئەو بووە بە کەفیلی تا پاسێکی بە قیست لە کۆمپانیایەک بکرێت، کە لە بەغدا بووە. گەرەبێت نەوەی ئەو ئەرمەنیانەی کە تورکیا ئەتاتورک و دروستکراو قەڵاچویان لە تورکیا قەلاچۆیان کردن. گەرەبێت وەک لاوێک بە هاوکاری کورد توانیبوو دەچێت و لە سلێمانی بگیرسێتەوە. ئەو جێگەی ئیستا کە بە ساحەی بەردەرکی سەرا ناو دەبرێت، جێگەی وەکالەتی سەیارەی و گەراجی ئەو بووە. وابزانم زەویەکەکە تا ئەمڕۆ هی گەربێتە. لە بیرمە مەحموی حاجی یان خولەی حاجی مەحمود ئابڵاخی تا منداڵ کاری بۆ ئەو دەکرد وابزانم دواتریش جێگاکە هەر بەدەستەوە. جا دوای مردنی یان پیش مردنی ئەو ئەرز چۆن مامەڵەکراوە، من نایزانم و لەگەڵ ئەوەشدا گەربێت و گریگۆ ناچێ سەر سوچی دواویە گەراجەکەم لە بیرە و بە خۆشیەوە یادی ئەو دوو پیاوە دەکەمەوە. گریکگو نانی بە فرن دەکرد و هەندیک جار باوکم قەیماغ یان پەنیری پێدا دەناردم و گریگو دەیخستە سەر نانەکە و نانەکەی خۆشدەکرد، لە بیرم نەماوە چۆ دەیکرد یان چۆ دەردەچو. وابزانم گەرەبیت و گریگۆ نەوەیان لەدوای خۆیان جێنەهێشتووە.
باوک کە باسی باسەکەی دەکرد، دیوت کە لەنێوانی سلێمانی، کەرکوک، هەوڵیر و بەغدا و قەزاکانی وەک پێنجوێن، رانیە، قەڵادزی، تەوێڵە نەفەر و باری گواستۆتەوە.
خۆى دەیگێڕایەوە لەو ساڵانەدا، تەنیا گەراجی حەمەی فەرەجەفەندی لە سلێمانیدا هەبووە، ئەو بە کەیفی خۆی کرێی لە سایق و بار هەڵگرتن ساندووە. باوکم، مەلای شۆفێر و سالە عارەب ئەوەیان پێخۆش نەبووە، بۆ خۆیان گەراجی ئەسحابە سپییان ئاوەدانکردۆتەوە. ئەسحابە سپێ ناوی گۆڕێک بوو، جا ئەسحابە یان پیر ئەو نازانم. چونکە پیر لە ناوچەی ئێمەدا مێژوو بۆ پیش ئیمپراتور پارس دەگەڕیتەوە، بەلام ئەسحاب بۆ سەردەمەکان خەلافەتی ئەمەوی، عەباس و عوسمان دەگەڕێتەوە.
لە ساڵی 1957دا باوکم گەڵابەیەکی 'ئەنتەرناشناڵ'ی ئەمەریکی و 'بەدفورت'ێک و جێبێکی لاندرۆڤەری ئینگلیزی هەبوو، سەرپەرشتی قۆنتەراتەکانی خۆی لەگەڵ کۆمپانیەکی ئینگلیز لە دوکان و کۆمپانیەکان کوردی لە دەربەندیخان دەکرد. باوکم چەو، لم ، بەرد و بەردی شکاوی بەو دوو کۆمپانیە دەفرۆش و لەهەمان کات سەرپەرشتی دروستکردنی ئاوەڕۆکانی (جۆگاکانی) قەندیل، سەنگەسەر، سەروچاوە و چوارقوڕنەى دەکرد. لە بیرمە کە سەدی دوکان و دەربەندم دیوە پیش ئەوەی ئاوی تیدا کۆبکەنەوە، نازانم بۆچێ کە لە بەرزای دیوارەکان سەدەی دوکانەوە سەیر خوارەوە دەکرد، قولایەکەی خوارەوە ترسی خستە دڵمەوە و خیر هاتمە خوارەوە.
بە منداڵی باوکم بۆ سەنگەسەر و دەربەندیخانی دەبردین، بە لامەوە سەیر بوو، کە شۆفێر و کرێکارەکانم دەبینی، باوکمیان بە "بابە" بانگ دەکرد. دوایی بۆم دەرکەوت کە نازناوی بابە لە دەستبڵاوی و گوێنەدانیەوە بوو بە پارە، نەک لەبەرئەوەی کە ئەوان بە راستی کوڕی باوکم بووبن.
لەگەڵ شەڕی دەربەندیخاندا گەڵابەکانی باوکم بەردیان لەبەردەم تونێلی دەربەندیخاندا رۆکردبوو. باوکم بەو تۆمەتە گیرا. گرتنەکەی خۆی بۆ زمانیان لێدانی شیوعیەکانی ئەو سەردەمە دەگەڕانەوە. لە ساڵی 1958دا شوعیەکان رانی، قەلادزی هانی کرێکارەکانیان دابوو مان بگرن و کاری بۆ نەکەن. باوکیشم کە قونتەراتی لەگەڵ کەمپانیە ئینگلیزەکاندا هەبوو، بە ناچاریی چووبوو بۆ هەورامان و کریکاری هەورامی بە دانی سلفەی سێ مانگ پیش کارکردن، بە کرێ گرتبوو و ئەوانی بۆ ناوچانە قەڵادزی و رانی بردبوو تا چەوی بۆ ببیژنەوە و لەگەڵ لمدا بۆ دوکانی بەرن. کرێکارە مانگرتووەکان کە بینبویان باوک گوێ بە مانگرتنەکەیان نادات. داوا لە باوکم دەکەن، کە بۆ سەر کارەکانیان بگەڕینەوە. باوکیشم پێی وتبوون: ئەگەر هەوێی نەقابەکەتانم بۆ بێن و بۆی گووی تیهەڵسون، کارتان دەدەمێ. زۆربەی کرێکارەکان ناسنامەی گواویی خۆیان بۆ باوکم بردبوو. شیوعیەکانیش لە پشتی رێکخستنی نەقابەکانی کریکارانەوە بوون، ئەو رۆژەیان لە بیر نەچووبوو و لە کاتی عەبدول کەریم قاسمیشدا و شوعیەکان ئەلقە لە گوی مۆسکو بوون. موسکو چی پی وتبن، بە باش و خراپ گویگریان شلبوو. موسکوش لەو کارەی ئەوان ئەو سودی فرۆشتنی چەکی بە عیراق مسوگەر کردبوو. عەبدولکەریم قاسم سەرۆکی کۆماری عێراق و بەکردەوەش بەشێک لە سەربازی عیراقی پشتیان دەگرت و بە کردەوەش شیوعیەکان پشت و پەنای راست و دروست عەبدول کەریم بوون. شوعیەکان لەو سەردەمانەدا بە هیزترین حیزبی عیراق بوون و لە ناو کوردیشدا نفوسیان لە پارتی زۆر زیاتر بوو. بەلام لە پیوستی مرۆڤ، کولتور و مانای جووتیار و کرێکار وەک شێوەی ژیان و بوونە کۆمەڵایەتی و میژوویەکە تێنەگەیشتبوون و کتیبەکانیشیان کە مارکسی ختوکەی خروری و بە دەستهینان دەسەڵاتی دەدان نەک تیگەیشتن و بیناکردنەوە مرۆڤ کە پرۆژەیەکی کولتورییە. ئەوە ترژیدایا تینەگەیشتن لە خۆی تاک و کۆ بۆ لە خۆ تینەگەیشتن لاوازی و هیز کولتوریی و شیوە ژیانەکەی مرۆڤەکان دەگەڕیتەوە، بۆ تیوەری جیگاکانی تر کە میژوو جیاواز و روانگەی جیاوازی لای مرۆڤەکان دروست دەکات. شوعیەکان وەک سەلەفیەکان تەمڵ بوون و هەوڵی لە خۆ تێگەیشتنیان نەبوو، بەڵکو لە هەوڵی دژایەتی دابوون، ئەگەرنا باوک مرۆڤیک نەک سەرمایەدار نەبوو، بەڵکو مرۆڤیک بوو کە پار (سەرمایە) لای چڵکی دەست بوو.
لە رۆژی مەحکەمەدا عەسکەری لە کەرکوک باوکم نەچوبووە ژێر ئەوەی کە گەڵابەکانی بەردیان لە بەردەم تونێلەکەدا رۆکردووە. حاکمە عەسکەریش زانیبوو کە لە زمان لە باوکم دراوە، هیچ شاهیدیک یان بەڵگەی نەبوو کە ئەو بسەلمێنێت کە گەڵابەکان باوکمان بەردیان لەبەر دەم تونێلی دەربەندیخان رۆکردووە. بۆیە حاکمی عەسکەری کە گوێ لە باوکم گرتبوو، بە باوکمی وتبوو: ئەگەر بروسکەیەک بۆ عەبدولکەریم قاسم بکەیت و بڵێیت: "عەبدولکەریم قاسم "زعیمی الاوحد (سەرۆکى تاک و تەنیا)"ى عێراقە و مەلامستەفای بەرزان خائینە، ئەوا بەرت دەدەم"
باوکم بە حاکمی وتبوو: من بروسکەى وا نانووسم.
لەسەر ئەوەی باوکم بروسکەى نەنووسی بوو یان ئامادە نەبوو کە ئیمزاری ئەو داوایە حاکمی عەسکەری بکات. دوو ساڵ حوکم دراو و دوو سالیش بە دوای تەواو بوونی سجنەکەیدا رەوانە (نەفى) بەدرە و جەسان کرا. کاتێک کە باوکم لە شەست و یەکدا گیرابوو، سوپای عێراقییش ئۆتۆمبێلەکانی زەوت کرد، کەسارەی بەردەکەیان لە چوارقوڕنە سوتاند. ئەوەی ئێستا بەلامەوە سەیرە پارتە کوردیەکان بە گشتی و دوو پارتەکەی ماڵی بارزانی و تاڵەبانی کە خۆیان بە خاوەنداری هەموو بەرگری کوردی کردووە. چون لە گرتنی باوکم لە شەست و یەک یان گرتنی دایکم باوک و براکانم بێ ئاگان و باس لە شۆرش و سەرکردایەتی خۆیان دەکەن و رۆژ بە رۆژی گیرفانیان زلتر دەبێت. گیرفان یان پارە کە دەستمایە مرۆڤیک نەبوو، بۆی نابێتە سەرماییە و وەک خەلیفە و سەرکردەکانی تری میژوو وون دەبەن. جا گۆڕەکەیان لە یاڵیکدا یان لە چالێکدا بێت جیاوازی وەها نییە، چونکە وەک مرۆڤ نە ژیاون و وەک مرۆڤ بە بیری کۆدا نایەنەوە.
ئەمەریکیان لە دوای لە ناوبردنی سەدامەوە دەستوری عیراقیان نووسیووە و بە یەکە بەیەکی سەروکی پارتە کوردیەکان، سونیەکان و شیعەکانیان ئیمزاکردووە و ئەوەی لای ئەوان گرنگ بوو، یاسای سەرفکردنی میزانەی ساڵیان بووە، چونکە ئەوان لە ئیستادا نوینەر و سەرکردایەتی بەڕیوەبردنی بازاریان لە ئەستۆداییە. ومیزانەی سالی عیراق لە نەوتی فرۆشراوە سەرچاوە دەکرێت و بە گوێر یاسا و دەستور دەبێت، ئەو پارەیە بۆ عیراقیەکان خەرج بکرێت. ئەوان ئەوەیان لەو مەبەستی پارە پیوستە لە دەوراندا و بازاری جیهانیدا مانای هەبێت و بازاری ناوخۆ عیراق پیوستە هاوکار بێت. ئەوەش وایکردووە کە سیاسەکان راستەوخۆ و ناراستەوەخۆ مل بۆ تەعینی خۆیان بدەن و خۆ بەو گەورەی دانەنین کە رابردووی خۆرهەلات و ئەقلی مەزاجی دین و دونیا لەوەوبەر بۆ دیاری کردبوو. جا نازانم چەند لەو تێگەیشتوون، بەلام بینیم چۆن مالیک و بەرزانی دوای گوێ نەدانیان بە هەندێک لە بنەماکانی دەستور، سڕکران.
لە ساڵی ١٩٦٤-١٩٦٥دا بەغداد رێگە بە باوکم دا لە بەدر و جەسان بۆ سلێمانی بە دەست بەتاڵ بگەڕێتەوە. لە راستی تا ئەمڕۆ نازانین باوکم چۆن ئەو چوار ساڵەی ژایانی لە سجن و لە بەدرە و جەسان تێپەڕاند و بۆ خۆشی ماند و کەم دوو بوو. کاتێک دایک بینیەوە و کە باسی زۆرداری باوک دەکر، دایکم دەیوت سجن گۆڕێ ، ئەگەرنا وا کیژ و زۆردار نەبوو. لەوە دەمەدا کە باوکم بۆ سلیمانی گەڕیەوە گەڵابەی مەکینە سوتاوی لە چەمی دێوانە دۆزیەوە و بەیارمەتی هاوڕێیەکی فەیلی کە لە بەغداد فیتەربوو. ناوی جەبار کەسل بوو. گەڵابەکەی بە سەیار بۆ بەغداد رایکێشا. جبار کەسل ئ لەسەر حسابی خۆی مەیکینەیەکی گازی لە جێ مەکینە بازینیکە بۆ تەرتیب کردبوو. باوکیشم لە بەغداوە بۆ بەدرەو جەسان چوو بوو، چونکە تا ساڵی ١٩٦٧ لە سلێمانی کار بیناکردن نەبوو. دەوڵەتی عیراقیش هیچ بڕە پارەییەکی ساڵانە بۆ ناوچەکە سەرف نەدەکرد. لە دوای ١٩٦٦ باڵی مەکتەبی سیاسی و بەغداد لە رێکەوت و بە جێگەیاندنی حوکمی لامەرکەزی بوون، کە وابزانم لە ١٩٦٤ دا بەرزانی و بەغداد لەسەری رێکەوتبوو. حوکمی لامەرکەزی وابزانم، مانای رێگەدان بوو، کە کورد پیشمەرگەی لەم سێ شارەی کوردستان هەبێت و حکومەت معاشیان بۆ دابین بکات و شارەکانیش خەلکی کورد بەریوەبەری دەزگاکانی ببن.
لە ئیستا کە ئەم دەنووسمەوە، نازانم ئەو سەردەم هەستی منداڵیم چۆن بوو، لەگەڵ ئەوەشدا لە بیرمە کە دونیاکی شێو و زۆرداری باوک و حکومەتی کارێگەری نەرینی لەسەر گەورەبوونم هەبوو. وابزانم ئەو سەردەمەی تەمەنم زیاتر لە تەمەنی لەوەو بەرم رق، کینە، تۆرە بوون و بیرکردنەوە تێدا چەقاندم و بەشێک لە قەبزی دەرونی ئەمڕۆشم بۆ ئەو سەردەمە زۆرکارییە باوک، قوتابخانە و سیاسەت دەگەڕێتەوە. لەگەڵ ئەوەش هەست دەروونیەکە لای من هیچ چارەسەرێکی نییە و ئەوەش وایکردووە کە کەم و زۆر هانی خەلکی تر بدەم کە لاوازی خۆیان بۆ نەوکانیان نەگوێزنەوە و خۆیان بە دور بگرن لەوەی کە راست دەزان و نوینەرایەتی راستی دین و دونیا دەکەن. لە ئیستادا خۆم نە لە بەرگی رەحمان یان شیتاندا نابینمەوە و لاوازی ئەقلی و مەزاجی خۆم دەناسم و هەوڵی خۆ راستکردنەوە و مانادانەوە بە ژیان خۆ دەدەم و جا نازانم چ سودیک بە خوێنەر دەگەێنم و لاشم گرنگ نییە، چونکە کارەکەم وەک بەرپرسیاریەک دەبینم و بە هیواشم کە بتوانم هەندێک نەوە هاندەم کە رێگەی خۆیان لە من زوتر بدۆزنەوە و تیگەیشتنیکی ئارام لەسەر خۆیان و کۆ دروستبکەن.
لە ١٩٦٦ پارتی باڵی ئیبراهیم ئەحمەد، کە بە جەلالی ناسرابوو. لە سلێمانی باڵادەست بوون و نازانم لە شارەکانی تری کوردستان چەند دەست رۆیشتوو بوون. دەستڕۆیشتووی ئەوان تا ساڵی حەفتا بەردەوام بوو و لەو سەردەمەدا نە سەربازی و نە ئەمنی عارەب دەستەلاتیان لە سلیمانیدا نەبوو و تا دەسپیکی شەریش لە ١٩٧٥ پینجدا پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەروکایتی بەرزانی باڵا دەستبوون. سلێمانی لەو سەردەمانەدا لە رووی جیا جیا ئابووری و کولتوریەوە بوژابووە. باوکم لە دوای ١٩٦٧ توانای مقاویلی نەمابوو، چونکە سەیارەکە کۆن و پەکەوتەبوو، هەر رۆژیە شتێکی دەشکا. لەگەڵ ئەوەی باوکم لاواز بووبوو و بڕاو بە مرۆڤی خۆی و خەلکە نەمابوو، لەگەڵ ئەوەشدا ناچارانە ملی بۆ دەستگرتن بە سوکانەوە هەبوو و کەم و زۆر بەشێک لە نانی ماڵەوەمانی لەسەر شانبوو.
بیرمە لە ساڵی ١٩٦٨دا بەیانیەک بە گەڵابەکەى دەچووین بۆ شارەزور بۆ لم و چەو هانین لە قەراج چەمەکەی سەیدسادق کانی لم و چەو هەبوو و جووتیار ئەو ناوچەیەش بۆ خۆیان ئامادەیان دەکرد و گەڵابە و لوریش لە سلیمانی دەچوون لێیان دەکڕین و ئەوان بۆ خۆیان هەقی لم و بارکردنەکەیان وەردەگرت. رۆژیک کە دەچووین بۆ هانین لم، لە چاێخانەی کانی پانکە لامان داو. لەو کاتەدا جێب و چەند لۆری سەربازیی وەستان. سەربازەکان بەو ناوەدا بڵاو ببوونەوە. گوندیەکانی ئەو ناوە کە بە وڵاخ و ماڵاتیانەوە بەوێدا هاتن. رێگەیان لێگرتن و بەر شەق و قوناخە تفەنگیان دان. لادێیەکیان کە ئازەرەکەی زۆربوو، بە دەم هاوارەوە دەیانوت: 'بە خوا هیچمان نەکردوە، خۆ ئێمە کافر نین بۆ وامان لێدەکەن'. ئەو وشانە گوندیەکە کاری لە باوکم کردبوو. باوکم هەستا و بەرەوە لای سەباز و زابتەکە چوو.
وشەی کافر وا ناسراوە کە عارەبیە و پێدەچەیت کە مانای هەر لە "کا و کێ" زمانە دێرینی جوتیارەوە وەرگرتبێت. وەکو بیستومە، کافر لە عارەبیدا بۆ کەسێک بە کاردەبرێت کە شت لە ژیر زەوەی وەکو گەنم و جۆ دەشارنەوە. بەواتایەکی تر کافر لای عارەب مانای جووتیاری گەیاندووە. جا دورنییە کە کافر مانای جووتیار گەیاندبێت. وشەی کا+فر نزیک لە مانای بڕاو نەبوو یان بڕوای خۆ هەڵخەڵەتان و کە ئەو مانایە وەک کا کە وشک و سوک و فر بە فڕ (بوختان و درۆ) وەردگرین. ئەوسا وشەکە وەک وشەیەکی جووتیار و کوردی نەک عارەبی دەبینین. پێدەچێت ئەو کوردانەی دواتر کە بوون بە ئیسلام دژی کوردەکانی تر و فەلا ئەو وشەیان بەکاربردبێت. بەنمونە ناوچە بەهدینان لە رابردووی پیش ئیسلامدا دینیان هەبووە و جمال نەبەز ئیزدیش وەک داسنی و یارسان ناو دەبات و یارسان، هەقە، شەبەک و کاکەی و عەلەوەی هەر خۆیان وەک شوێنکەوتوو خودا دەناسین. ئەو ناسینەش پیناسە و ماناکە سروشت-گەردوونی، ئەرز-ئاسمان و ئاو-هەتاویی هەیە.
باوکم زمانی عەرەبی و تورکی باش دەزانی و خۆشی مرۆڤێکی نەترس بوو. لە لێدانی ئەو لادییانە بەو جۆرە لەبەر چاوی گران بوو. بۆیە بەرەو لای زابتەکە چوو. لەو چرکانەدا دەترسام کە باوکم بکوژن. باوکم بە دەنگی بڵند و تووڕەییەوە لەگەڵ زابتەکەدا قسەی دەکرد. نەمدەزانی بە عارەبی چی دەوت، بەڵام دەمزانی کە توڕەیە و کە توڕەش دەبوو، پیاوێکی سامناک بوو. زابتەکە کە لە قسەکانی باوکم گەیشتبوو، بە هێمنی لەگەڵ باوکمدا وەک بە تەمەنێک دەدوا. پاشان زابتەکە سەلامێکی بۆ باوکم کرد، بانگی لە سەربازەکان کرد و رۆیشتن. کابرای چایچی، بە باوکمی وت: رۆحم بە قوربانت بێت، ئەوە چیت بەو زاڵمە وت.
باوکم وتی: لێمپرسی، بۆ وا بە ناهەق لەو فەقیرانە دەدەیت؟. ئەویش وتی: "ئەوان بە شەو نان بە موخەڕیبەکان دەدەن، بە رۆژیش دەیانشارنەوە"، منیش پێموت: باشە ئەگەر من بە چەکەوە بێمە سەر ماڵ و منداڵی تۆ، تۆ چی دەکەیت. ئەو خەڵکەش هەر وەک تۆ دەکەن.
کابرای چایچی وتی: بە گەردنم راست دەکەیت. زۆر درەنگ لە مەبەستی وشەکانی باوکم و رێزی زابتەکە بۆ خۆی نەک باوک تێگەیشتم. ئەوەش مانای کولتوری و تێگەیشتنی مرۆڤی هەیە.
لەو ساڵانەدا من لە ماوەى پشوی قوتابخانە و دوای نیوەڕوان بەردەست و سەکنیم بۆ باوکم دەکرد. کارەکە گران بوو. چونکە تایە سەیارەکە کۆنبوون و زوو زوو پەنچەر دەبوو. مەکینەکە سەیارەکەی، مەکینەی ئەنتارناشی ئەمەریکی نەبوو، هی سەیارەی هەنشڵی ئەلمانی بوو. جبار کەسل مەکێنەکەی گونجاندبوو. ئەوەش گرفتی بۆ گیڕ و کلاج و گاردنەکانی ئەنترناشەکە دروست دەکرد. لەگەڵ ئەوەشدا سەیارەکە بەشێک لە پێوستی ژیان رۆژانەی چارەسەر دەکرد. ئەو کاتانەی کە لەگەڵ باوکمدا دەبوو، جار بە جارێک کە باوک لە رێگاو باندا بەیەک لە هاوڕێکانی دێرینی دەگەیشت، هەندێک شتی لە رابردووی خۆی دەگێڕایەوە. بۆ نمونە رۆژێک باسی لە حەمەی ئەوڕەحمان ئاغا کرد، کە چۆن دژایەتی شێخ مەحمود و ئینگلیزەکانی کردوە، سەری بۆ هێچ زاڵم شۆڕ نەکردووە. رۆژیک مەلا مستەفاى بارزانی بۆ ماڵەکەی هاتووە و وەڵامی داواکەی نەداوەتەوە.
بارزانیەکان لەو سەردەمەدا لە سلێمانی دەستبەسەر بوون و بێکاریش بوون. مەلا مستەفا ویستبووی ئەو بارزانیانەی کە لەگەڵیدان، بیانکات بە ئێشکچى شەو لە بازاڕەکانى سلێمانیدا. ئێشکی بە حسحەیش ناودەبرێت. پارێزگای سلێمانی ئەو سەردەمەی وەکو باوکم بۆ هاوڕێکی دەگێڕایەوە. داوای لە مەلاموستەفاکردبوو، کەفالەتی کە گەورەی پیاوێکی سلێمانی بارمتەی بێت. مەلا مستەفاش بۆ ماڵی حەمەی ئەوڕەحمان ئاغا چووە و داوای هاوکاری لە ئەو کردبوو، کە کەفیلی بێت. حەمەی ئەوڕەحمان ئاغاش وەڵامی مەلا مستەفاى ناداوەتەوە. ئەویش بە ناچاری دیوەخانەکەی بەجێهێدەهێڵێت دواتر تۆفیق قەزاز بازرگان دەبێت بە کەفیلی. وەک باوکم دەیگێڕایەوە،حەمەی ئەوڕەحمان ئاغا گومان لە پەیوەندی مەلا مستەفا و ئینگلیزەکان دەکات، بۆیە کەفالەتەکەی بۆ ناکات.
باوکم بۆ خۆی مەلا مستەفای خۆش دەویست و وەکو هەوڵێریەک بە نێرەکەر ناوی دەبرت. باوکم باسی لە ناکوکیی سورچی و زێباری و شێروانیەکانی وادەکرد، کە لەسەر لەوەڕی ئاژەڵ و تێپەڕ بوونی زیباریەکان بە ناوچەی نەوشیرونیەکاندا هۆی دژایەتی و یەکتر کوشتنیان بووە. چونکە زیباری و هەرکیەکان لە هاویندا ماڵاتەکانیان بۆ کوێستان بردووە، بە ناوچەکانی شێروانیەکان تێدەبەڕێن. شێروانیەکانیشش مەڕانە (سەرانە)یان لێ سەندون. ئەوە سەرچاوەی دوژمنایەتیەکەیان بووە و لە داوی شەستەکانەوە ئەو شەڕە بۆ شەری پێشمەرگە و جاش دەگۆڕێت. بە گوێرەی گێرانەوەکانی باوکم، ئەو ناکۆکیەى ئابوریە لەگەل رۆژگارەکانی دوایدا، مۆرکى سیاسی وەرگرت. ئاشکراشە داگیرکەران و دەسەڵاتی ناوچەکە و بەغداد، ئەو جۆرە دۆژمنایەتیەى لەناو کوردەکاندا وەک درێژکراوەی سیاسەت پەرت و زاڵ بۆی سود مەندە. ئەوەی کە سەیر و جێ سەرنجە تا ئەمڕۆ نە پارتی و بەرزانیش نە نەیارەکانیان بە کراوەی و لەبەردەم کۆمەڵگادا دانانیشن و هەوڵی چارەسەری نادەن وەک ئەوەی کە هەموویان وەک مرۆڤ، کولتور و نەتەوە لاواز دەکات و ناچاریان دەکات کە چاویان لە پشتی خۆیان بێت نەکا گولەباران کرێن. ئەوەش بێ توانای و مەزاجی دەستەلاداری دەست بە چەکی کوردی و لاوازی مرۆڤیان لە میژوودا ئاشکرا دەکات. جا کە لەو گرفتەی بەینی سورکی و شیروان وەک هوزی کوردی ورد دەبینەوە، دەبینین کە کورد لە دوای ئاماراتەکانەوە، توانای نەک یەک بوونی نەتەوەی و کولتوری نییە، بەڵکو هەوڵی یەکخستنی دەستەڵادارانیش نییە و دریژ بەو چاڵ بۆ یەکتر هەڵکەن دەدان کە وا دەکات یەکی بکەویتەوە چاڵەوە و ئەوی تر جیگاکەی بەرزتر دەربکەوێت. ئەوەش پێمان دەڵێت، مرۆڤی سیاسی، دین و وەکو رۆشنبیر نەک هەر ترسنۆکن بەڵکو ترسیان هەیە کە سەیر خۆیان لە ئاوێنەی خۆیاندا بکەن و بە خودی خۆیان بچنەوە و لە خۆ تێبگەن.
ناکۆکیەکەی نێوان بارزانی و ئیبراهیم ئەحمەدیش هەر لە شێوەی ناکۆکی سورکی و نەوشیروانیەکانە و تا ئەمڕ چ وەک پرسی تاک خیزان و چ وەک پرسەی کۆ یان حیزب ئازایەتی و کراوەیەتی لەو سەروک خیزانانەدا وەک چارسەرکەری گرفت دەرنەکەوتووە و ناوچەکەش تا دێت لە شاڵای کومەڵکوژی و کولتور کوژی کوردی سڵناکەنەوە. شەری جەلالی و مەلای لە شەست و چوارەوە تا چونی تالەبانی و مەسعود بەرزانی بۆ واشنتۆن بەردەوامی هەیە، نەک وەک ئاشتیوانی کولتوری و مرۆی کە دەرچوون لە خۆ بەزلزان تر لە ئەوە، هەر بۆیە ژیر بەژیر فیڵ لەیەکتر وەک دوو دوژم قیناوی لای هەردوو خیزانە سەرەکیە مانایە هەیە و رێگرە سەرەکیەکەش مرۆی واشنتۆن نەک کراوەی خۆیان.
باوکم لە پێش شەستەکانەوە لە رانیە و قەڵادزی کاری دەکرد، وابزانم لەو دەمەدا پارتی لە قەڵادزێ کۆنگرەی گرتبوو. مەلا موستەفا وتبووی "نامەویت سەرۆکی پارتییەک بم کە گەلاوێژ" سکرتێری بێت. بە واتاکەدا دیارە کە مەلا موستەفا سوکایەتی بە ئیبراهیم ئەحمەد کردووە، چونکە گەلاوێژ ژنی براهێم ئەحمەد بووە و خزمی هەمزە عەبدوڵا بووە. هەمزە عەبدوڵا کەسی یەکەم و دروستکەری هەقی پارتی بووە. ئەو وەکو تاکێک لە ناو گروپەکانی یەکەم پارتیدا خاوەنی تێڕوانین خۆی بووە. بە کەسیک شوعی ناسرا بوو و بە میژوو ژیانیشیدا دیارە کە تەسلیم بە لایەنیکی ئایدولوجی نەبوو. ئەوەش وایکردووە لە دوا ساڵانی شەستەکانەوە چالاک نەبێت. جا بۆچی مەلا موستەفا گەلاویژ یان ئیبراهیم ئەحمەدی بەکەم داناوە. ئەو جێگە پرسیارە، چونکە براهێم ئەحمەد لە ساڵانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٥ لە چومان نیشتەجێ بووە و مەلا موستەفا دەیتوانی سوک و ئاسان لە ناوی ببات، کەچی لەگەڵ خۆیدا دوای ئاشبەتاڵ بۆ کەرەچی بردووە.
لە دوای ئاشبەتاڵ و سەرەتای ١٩٧٦ من و فواد چالاکانە لە هەوڵێ دروستکردنی رێکخراێکدا بووین، ئەگەرچی نەما دەزانی چۆن و دوای ئەوە فواد و جمال تاهیر قسەیان کردبوو، جمال تاهیر مەلا بەختیاری بە فواد ناساندبوو. پاش ماوەیەک لەسەر ئەوە رێکەوتبوون کە فواد و مەلا بەیەکەوە لیژنەی سەربازی بن و من جەمال تاهیریش لیژنە رێکخستن بین. لەو بەیندا کەس بەرپرس یان گەورە نەبوو. سەردەمەکەش سەردەمی داڕوخان و بێ بڕوای بوو. بەواتایەکی تر ئەو هەر چوارمان لیژنەیەکی ناراستەوخۆ و یەکەم خانەی یەکیتی نیشتمانی بوون. ئەوەی سەیرە تا ئێستا مەلا بەختیار باس لەو بچوکەی یەکیتی وەک ساوایە و منداڵیک هەتیو ناکات وەک ئەوەی ئەو لیژنە بەکردار نەک وەک دەستەڵات سەرەتا و سەرچاوەی دامەزرانی یەکیت یان ئەو چەتر بوو، کە لە شاخ پێکنەدەهاتن و لەشار هەوڵی دروستکردنی درا و دەرئەنجام ئەو هەوڵەی شار هاوتا بە کەوتنی شا وایکرد، کە مام جەلال و نەوشیروان دەستەڵاتداربن نەک ئەوانەی کە خۆیان بە کۆمەڵە دەزانی.
باوکم لەو دەمەدا هەستی ئەکرد کە سەڕقالی سیاسەتین و رۆژیک پێ وتم کە سیاسی کورد دروزن و ماڵی خۆتان و کورد زیاتر کاول دەکەن. ئەو کاتە خۆم بە چەپ و زانا دەزانی و بیرم لە پرسیار و ئەزمونی ئەو وەکو بە ئاگای ژیان نە دەکردووە. ئەوەی کە لەلام گرنگ بوو، ئایدیال (مەزاجی) خۆم بوو، کە لە بنەرەتدا ئەقلی بەرپەرچدانەوەی لەوەوبەر و ئاشبەتاڵ بوو، ئەوسا نەم دەزانی پەروەردە و سیاسەت مانا بەڕیوەبردن و خستنە سەر ڕێ هەیە. لە راستیدا بی لە مەزاجی خۆم نە زمان و نە کولتور هێچ بەهایەکی نەبوو. ئەوانی تریش لە من ماڵ کاولتر بوون، ئەوەی راست بوو، ئاشبەتاڵ و مەیدانەکەش چۆڵ بوو. پێدەچو مام جەلال بزانیت بە چێ پری بکاتەوە، نەک ئێمە یان ئەوانەی کە ناوی کۆمەڵە و حەرەکەیان لە خۆیان نابوو. ئێستا بڕوا دەکەم باوکم لەو داوەی شاخ و سیاسەت تێگەیشتبوو. ئەو ئەزمونی بەشداری لاوی و سجن زۆر شتی تر هەبوو. بەداخەوە لەوانەیە نەیزانیبیت کە چۆن ئەوە لە ئێمە تێبگەێنێت. تێنەگەیشتن یان هەڵەی ئەوسام، هی خۆم بە تەنیا نەبوو، چونکە کۆمەڵگاکەم وەک ئیستا قسەکەر و خۆ دەرخەر و فیلزان و خۆ هەڵخەڵەتینەری زیاتر لە ڕۆشنبیر کە توانای روونکردنەوە سەردەمیانەی هەیە. باوک وەک زۆرینەی بە تەمەنەکانی سەردەمی توانا و زانینی گفتوگو و گوێگرتنیان نەبووە و کە حەزیان بەیەک نەبووبێت، یەکتریان شکاندووە و ئەو یەکتر شکاندن سیاسی یان کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ بەرهەمی ئەوسایە نەک بەرزانی بەڵکو خەلافەتی راشیدین و ئیمپراتورەکانی دێرین درێژەی لە ناو ئێمەدا هەیە و ئەوەش زیاتر بۆ پەروەردە کولتوریەکە دەگەڕێتەوە کە دەستەڵات (خودا)ی مەزاجانیان ناساندووە و تا ئەو ناساندن هەمەلایەن دەستەلات روون نەکریتەوە و یاسا سروشتیەکان و کولتوریەکان بە هەند وەرنەگیرن ئاستەم بە یاسای برێمەر یان شەریعە مانا بە مرۆڤ نێر و مێیان بدریتەوە و رابردووی مردو تێپەڕێندرێت. بەواتایەکی تر زۆرینە سیاسی و دینیەکان لە هەوڵی دروستکردنیک کە لە خەیاڵ و تێگەیشتنیان لە دەق هەیە، نەک لە کردگاریەتی بوونی و هەبوونی خۆیان یان گەردو و گەردوون بە مانا زانستیکەی یان لێ وردبوونەوەی.
هەر بۆیە ئێمە لە ئیستادا، ئیستایانە وەک ئاو و هەتاو کە نەرمی و رووناکی ژیان باکەین و دریژە بەو جۆرە تێکشکاویە دەدەین کە باوک و دایکمانیان لەسەر راهێنراون. بەواتایەکی تر نەوەیەکەی ستەملیکراو و ستەمکارین. بۆنمون تا ئەمڕ وەک ستەملیکراویک نازانم چۆخەیاڵی منداڵ و مێر منداڵ دەکوژین، چونکە تا ئیستا لەسەر بنەمای کار و بیر کە بینین، بیستنە لە گوتندا وەک منداڵ بەکارنابین و ئەوەش وادەکات لە زمانی-گەمەی منداڵ تینەگەین و زانیاری منداڵیش بشیوین ، دەرئەنجامی ئەوەش منداڵ لە شێوەی ژیان خۆی کە کاتی گەورەبوون تێنەگا و نەتوانیت بۆ خۆی لە لاواییە ئاراستە پێگەیوو خۆ ببینیت و کاری وەک پێوست بۆ بکات. جا کەسەیر زۆرداری دایکم دەکەم تیدەگەم باوک وەکو ئیمپراتورە رەهاکان و پێغمەبەر و خەلیفە و سەروکەکان مەزاجیان لەگەڵ ئێمە کاری دەکرد و بێ گویدان بە مانا قسە بەرز و نزمی دەکرد یان جنیوی پێ دەداین.
نەبوون ئەو خەیاڵ و خەونە لای من یان باوک نەک دایکم کە ئێمە مرۆڤی سروشت-گەردوونین و سروشت و گەردوون ئارامان دەبزوێت، لەسەر ئەو ئارامیە رانەهێنراین و ئەوەش بۆ لاوازی و خۆ بەزلزانی باوک دەگەڕێتەوە، کە وەک هەموو پیاوە مەزاجیەکان گەورە کرابوو. ئەگەرچی بۆ خوی دین وەک بڕاو رەدکردبووە، بەلام وەک مەلایەک پەیرەویلە ئەخلاقی بەرز و نزم مزاجی دین ئیسلام دەکرد. ئەمە ئەوە ناگەیەنیت کە هەموو نووسین دینی ئیسلامی مەزاجیان هونراوتەوە، بەڵکو ئەوە دەگەیەنیت کە لایە مەزاجیەکە دەستەلادریان خۆی سەپاندووە و ئەو پەرەردەی لێ کەوتوتەوە کە دەستەلادارەکان بە گویر مەزاجی خۆیان راڤەی بۆ بکەن. بەنمون دایکم بە مانا کردگاریەکەی نەک قورئانیەکە ئیسلام بوو و ئیسلامیەکەش وەک دیار بوو لە پەروەردەی دایکیەوە بۆی مابووە. ئێمە وەک نەوەی باوک و دایکم تێکەڵەیەکمان لەو پەروەردەیە هەڵگرتووە. دەرئەنجام کەم و زیاد بە لایەکی هەوکیشەکەدا شکاوینتەوە، نەک هاوکیشە کردگاریان بینا بکەینەوە یان گەشەی پێ بدەین تا نەوەکانمان باشتر لە ئێمە ئەزمونی ژیانی خۆیان بکەن. من وای بۆ دەچم باوک وەک دایکم لە خیزانیکی ئارامدو پەروەردە نەکرابێت و ئەوەش وایکردبیت پەروردە شەڕانی و مەزاجیەکەی لەوەوبەر باوانی بۆ ئێمە بگوێزیتەوە. لەوەش زیاتر بۆ خۆشی لەگەنجیدا یاخی بووە و بۆ سلیمان وەک پیشمەرگەیەک بۆ لای شێخ مەحمود چوو و چێ لەو دوو ساڵەیدا فیر بوو، نازانم و گوێم لە زۆر باس و قسەکردنی نەبوو. باوک کە لە سلیمان دەستی بەکارکردووە. کارەکەش وەکو شوفیر ئەو سەردەمە ئاسان نەبووە و دایک و دوو براو و خۆشکی بۆ سلیمانی هانیووە، دەبێت مامەکەش پیاوکی میهرەبان نەبووبێت، ئەگەرنا وەک باسی دەکرد، توانای ئابوریان زۆر چاک بووە. بەواتایەکی تر رەهەند زورداری و رقی باوک وابەستی کۆمەڵێک روودان و پەروەردەی بووە و ئەوەی کە لای خۆم روونە، باوک وەک دایک کولتوری بە گوی دڵ گوێگرتنی نەبوو و ئەوەش کاریگەری نەرینی لەسەر ئێمە هەبوو. گونجاوە گەر بڵێم، لە ئەزمونی کەسوکاری یان خۆیەوە تێگەیشتنی لەسەر خۆی دروست نەکردوە، بە داخەوەش چوونکە ئەزمونیکی دەوڵەمەند و توانایەک چاکی لە کار و بیردا هەبوو. ئەگەر ئەو تێگەیشتنە لەسەر خۆ ببوایە و ئەوسا دەیتوان ئەوە تیگەیشتنە وەک سەرمایەک بۆ ئێمە بگویزیتەوە و ئیمەش بە دور بین لەوەی بینە ئامرازی دەست ئەم تاکی یان ئەو تاک بەو مانا جیاوازن دین و دونیا کە هەر لە بنەرەتا مەزاجی و ناکردگارین و سودیان تەنها بۆ ئەو تاکانە هەیە کە خۆ هەڵخەلەتینەران بەکاری بۆ مەبەستی خۆیان بە ناوی دین و دونیا بەکاری دەبە.
دواجار لە سەرەتا ساڵی ١٩٧٨دا کە لە شاخەوە بۆ بینین چەند هاوڕێک لە سلیمانی هاتمەوە. باوکمم لە سلێمانی لە ماڵی خۆمان بۆ چەند کاتژمیرکی بینیەوە. گفتوگویەکی باوک و کوڕانە سارد وەکو چاک و چۆن و چی هەیە لە بینمادا کرا. ئیستا کە بیر لە خێزانەکەم وەک دایک و باوکی کوردی و ئیسلام مەزاجی و ئیسلامی ئارامی دەکەمەوە، لە هەژاری ئەمر کرد و ئەقل پیشکات پلان دانەری مەزاجیم زیاتر لا روون کە چ قوربەسەری و تێنەگەیشتن بۆ مرۆڤ و بۆ ئێمە وەک خیزان جێهیشتووە. خیزان هەر دەزگای مندڵ خستنەوە و بەیەکەوە ژیان تاکەکان نییە، خیزان بەشیکی لەیەک دانەبڕاوی تۆو و رەگی زگماگی هەیە و تێگەیشتن خودی و ناوخۆیش بێ لە ئارام بەخشین رێگە بۆ کردگاری رێگا دۆزینەوە مرۆڤ و گەشەکردنی کولتور دەکاتەوە. بەداخەوە دین ئیسلام بوونی خیزانی هانیوەتە خوار و ناوگەڵی بردووتە سەرەوە و هیچ تیگەیشتن بۆ هاوسەنگی نێر و مێ نەهیشتووە کە خۆیان وەک تاک دەزان ویست، هەست، خۆشەویست و پیکەوەبوونی نێر و مێ مانای چێ هەیە. لە جێ رێگە خۆشکرد بۆ ئەو مانایە قەپاخیکی داخراوی مەزاجیان ناو ناوە شەریعە و لە بنەرتیشدا چەند وشەیەک کە نوێنەرایەتی ژیان هیچ نێر و مییە وەک تێگەیشتنی خۆیان بۆ خۆیان و یەکتر بەیان ناکات. بەنمون گەر باوک بە یەک لەسەر سەدی دایکم توانای تیگەیشتنی خۆی لە منداڵیەوە هەبوایە، لەوانە بوو مانا بە خیزان وەک خوێن کە زگماکیە بدەن، ئەو دەم منداڵەکانیان زۆر سروشتیانە ئەو توانا و زانینانەی بۆ دونیا خۆیان دەگوازتەوە. باوکم لە ساڵی ١٩٨٨دا ماڵئاوایی لە ژیان کرد. پاش ماوەیەک، لە سوێد هەواڵی مردنیم پێگەیشت. تا ئەمڕۆ ئەو خەیاڵەم هەیە، بۆچی ئەو چەند ساڵە لەگەڵ باوکمدا بەیەکەوە وەک سایق و سەکن هێچ گفتوگۆیەکی مرۆڤانەمان بەمانای مرۆڤ بوون، کە هاوسەنگی نێر و نێر یان نێر و مێیە کە لەیەک تێگەیشتنە لە مرپڤی خۆمان تێبگەین و لەو رێگەیەوە مانامان بەو هاوڕێتیە (پێکەوە رێکردن) ژیانمان کە گەردی و کاتییە بدەین، لەدروێ ئەخلاقییە گەورەو بچوک دەرچین.
حەسەن-ی شیرین (نوکتەباز، دەنگ خۆش/قەساب)
حەسەنی شیرینم لە منداڵیەوە بە بەرگی رەشى قەسابیەوە لە بازاڕدا دەبینى. بڕوا دەکەم دەساڵ یان زیاتر لە من گەورە تر بێت. قسەکردنی حەسن لەو دەمانەوە کە بۆ لای کاکە محیدین دەچووم، جێ سەرنج بوو، نەشم دەوێرا لێ نزیک بکەوەمەوە. لێرەدا کە باسی حەسەن دەگێڕینەوە، وەکو مرۆڤێکى خۆش مەشرەف، نوکتەچی، دەنگخۆش و قومارچی دەگێڕمەوە. لام گرنگە لە رێگەی گێڕانەوە ئەوەوە، مانایەک بەنمونەی خەلکی شار و دونیای مرۆڤی و تێگەیشتن خۆم بە خوێنەر بڵێم. چونکە حەسن وەک من لەسەر رێگە خۆی ژیان تا ئەو دەمەی مردیش قسەی خۆ نەترسانە دەکرد. بێ لەوەش حەسن لە مرۆڤە مەزاجیەکان، دینیەکان، سیاسیەکان زمان زانتر و بێخەل و خەش بوو. چاوی لەسەروەتی دونیا، بیری لای بەهەشتی خودا نەبوو، هاوکاری خەڵکی هەژاریش دەکرد.
لەساڵی ١٩٦٧دا حەسن لاو بوو، بۆ پێشمەرگایەتی روو لە تەوێڵەوەو بیارە کردبوو. عەبدولوهاب ئەتروشى ئەو کاتە لە تەوێڵە ئامر هێزی خەبات بوو. عەبدلوەهاب لە سەرەتای ساڵانی ١٩٦٠ لە ناوچەی چوارتا معاون دەبێت. لەو سەردەمانەشەوە لە سلێمانی ژن دەهێنێت. خەزوری دانیشتوی سلێمانی بوو.
عەبدولوهاب کە یەکێک لە سلێمانیەوە بۆ پێشمەرگایەتی بۆ لای دەچوو، پێی دەگوت: ئەگەر بەراستى دەتەوێت پێشمەرگەی لای من بکەیت. دەبێت جەلالییەک بکوژیت.
حەسەن کە بۆ لای عەبدولوەهاب دەچێت، پێى وتبوو: تۆ چ فەرمانێک بکەیت، بەندە جێبەجێی دەکات.
ئەویش وتبووى: هەڕە یەکێک لەم کەسانە "حەمەی فەرەج، کەمال مەولود و حەمەی حاجی تایەر" بتۆپێنە. دوای ئەوە بە پێشمەرگە وەرتدەگرم.
حەسەن لەسەر داواکەی عەبدولوەهاب بەدەمانچەیەکی چواردەخۆرەوە بۆ سلێمانی گەڕابووەوە. لەسلێمانی بەنەهێنی لە ماڵی برادەرەکانی بۆ چەند رۆژیک دەمێنیتەوە و ئەحوالی ماڵ و هاتووچی ئەو سێ جەلالیە دەدا بزانیت لە کوێن و بە کوێدا دێن و دەچن. پارتی دێموکراتی کوردستان لەو ساڵانەدارێکخستنی وای لە سلیمانی نەبوو، تا کار ئاسان بۆ حەسن بکەن یان پلان کوشتنی ئەو کەسانە بۆ دابڕێژن. وابزانم لەو ساڵانەدا دوو باڵەکەی پارتی شار و شاخ خەریکی کوشتن و بە کوشدانی دوستەکانیان بوون کە کورد و خەلکی لایەنگریان بوون. حەسەن لەو چەند رۆژەدا تێدەگات کە ئەو کارە بە ئەو ناکرێت. بەناچاری بۆ تەوێڵە دەگەڕێتەوە. ل تەوێڵە بە عەبدولوەهاب دەڵێت: حەمەی فەرەج هەر سەری لە دەبابەکەوە دیارە. حەمەی حاجی تایەر جێبێک لەپێشیەوەو جێبێکیش لە دوایەوە دەڕواو کەس بە رۆژ و شەو نازانێت لە کوێیە و بۆ کوێ دەچێت. کەمال مەولودیش پێنچ شەقاوەی سلێمانیی لەگەڵدایە، هەر کەسێک کە بە لایاندا تێبپەڕێت، دەست بەهەڵە بۆ پشتینەکەی یان بەر باخەڵی بەرێت، ئەو پینج رینگۆ بەر فیشەک دەدەن، بیژنگ ئاسا کونکونی دەکەن.
عەبدولوەهاب کە گۆیی لە قسەکانی حەسەن دەبێت و لە زمانی نوکتەبازی حەسەن تێناگات. لوتەبەرزان وەک معاونێک کە فیری شکاندنی پولیس بووە، بە حەسن دەڵێت من دەمزانی تۆ خۆیڕیی سلێمانیت، هیچت پێناکرێت! هەڕە لەبەر چاوم ونبە.
حەسەن کە لە ژورەکەی عەبدولوەهاب دەردەچێت. لەبەرخۆیەوە دەڵێت: یاغنیش، مەگەر خەزورت بکوژم، کەسی لەگەڵدا نییە.
دەست و پێوەندەکانی عەبدولوەهاب گوێیان لەقسەکەی حەسەن دەبێت، بۆ عەبدول وەهابی دەگێڕنەوە.
عەبدولوەهابیش حەسەن بانگ دەکات، پێیدەڵێت: خۆیڕی ئەگەر دوای بیست و چوار سەعات لەسەر خاکی کوردستاندا بتبینمەوە، دەتکوژم. کوردستانی عەبدول وەهاب قەڵمڕەی ژیر دەستی بووە، ئەگەرنا لە قەڵمڕەکە خۆی کە تەوێڵەو بیارەبوو، بەولاوە دەستەڵاتی نەبوو. بڕاو ناکەم ئەو و زۆرکەسی وەکو ئەو مانای بۆ خاک و مرۆڤی کورد کە کوردستانە ئەوسا وەک ئیستا هەبێت. کاتێک کە بیر لەو زمانیە عەبدول وەها دەکەمەوە، هەژاری مرۆڤی دین لە میشکمان وەک بانگە ناخۆشەکان دەبێتە پرسیار و دەپرسم باشە ئەم خەڵکو چۆن دەزان خودا گەورەیان چۆن دەزان خودا ئەم شتانە بە خۆشیانەو دروستکردووە. باش مرۆڤ کە لە خۆیان وەک دروستکراوی خودا و خۆ دروستکەر تێدەگەن، چۆن لەدروستکەر وەک گەورە تێدەگات. عەبدول وەها و زۆرینەی کورد بەو مانایە لە "خۆیان، لە خودا و لە کوردستان" تێنەگەیشتن.
حەسەنی شیرینش ئەو رۆژ بەپێ و دڵشکاوی بەرەو سلێمانی دەگەڕێتەوە. لەکانی ماسی توشی خولەی حەمە بۆری هاوڕێى لاوی دەبێت. خولەى حەمەبۆر ئەو کاتە لە هێزی قەرەداخ پێشمەرگە دەبێت. حەسەن بەسەرهاتی خۆی و عەبدولوەهاب بۆ خولە و هاوڕێکانی دەگێرێتەوە.
خولەى حەمە بۆر بە حەسن دەڵێت: خەم مەخۆ حەسەن گیان، خوا ئەوانە بگرێت کە ئەم دنیایەیان وەها شێواندوە، لەگەڵ ئێمەدا بمێنەوە، کاک عەبدورەحمان پێداویش ئامر هێزمانە، ئەو پیاوى چاکە و عەبدولوەهاب لەگەڵ ئەودا هێچ پێناکرێت.
حەسەن لە ناوچەی قەرەداخ وەک پێشمەرگە دەمێنێتەوە. بەڕۆژانە لەچایخانەی قەراخ دۆمینە، تاوڵە و کونکەن لەگەڵ خەڵک و پیشمەرگەکاندا دەکات. رۆژیک لەناکاو هاوڕێکی پیشمەرگەی بەهەڵەداوان بۆ چایخانەکە دێت، بە حەسەن دەڵێت: کاک عەبدولوەهاب بەرەو چایخانەکە دێت.
حەسەن هیچ خۆی ناشڵەژێنێت. بە چیچکانەوە لەسەر کورسیى چایخانەکە هەڵدەتوتێت.
عەبدولوەهابیش کە حەسەن دەبینێت، دەڵێت: خۆیری من نەموت لەسەر خاکی کوردستان بتبینم دەتکوژم.
حەسەنیش لەسەرخۆ دەڵێت: بە سەری کاک عەبدولوهاب، لەسەر خاکی کوردستان نیم، لەسەر کورسی ئەم چایخانەیە چیچکەم کردوە.
خەڵکی چایخانەکەش بە قسەکەی حەسن دەیدەنە قاقا و پێدەکەنن. عەبدولوەهابیش شەرم دەیگرێت. بە حەسەن دەڵێت: بەقوربانی کاک عەبدولڕەحمان بیت، کە لێرە گلی داویتەوە، لەبەر ئەو لێتخۆش دەبم.
ئەو چیرۆکەم باسی حەسنی قەساب و عەبدول وەهابی معاون و فەرماندەی پێشمەرگە گێڕایەوە، تا خوێنەر ترس لە خۆیدا بشکێنیت و لە مانا و بوونی خۆی تێبگات ، نەک درێژە بە رابردووی درۆکان بدات و لە خۆشی و ئەوانی تر لەیەک تێنەگات. بەنمونە لە خۆی و لە ئەویتر تێگەیشتن دروست دەکات و مرۆڤ لە لاوازی و پەرچەکرداری خۆی و ئەوی تر تێدەگات. بە واتایەکی تر ئەو تێگەیشتنە مرۆییە وا دەکات کە مرۆڤ لە تیکشکاوی تاک، کۆ و کولتور و بەهاکانی خۆی تێبگات. ئەگەر نەشتوانێت گۆڕان لە خۆیدا بکات، هیچ نەبێت، ئەقلی مەزاجی و خۆ و خوا بەگەورە زان لەسەر بنەما ئەزمونی خۆی نەک قسە جووینەوەی ئەوانی تر مانا بەخش دەکات.
بلەی سەعەکەڕ (گورانی بێژ/بەنا)
بلەی سەعەکەڕ لە ساڵی ١٩٦٢ پێشمەرگە بووە، لە ساڵی ١٩٦٤ لەگەل مام جەلالدا بۆ هەمەدان چووە. بلە سەعەکەڕ لەو ماوانەدا کە لە هەمەدان بووە، فێرى فارسی و دانانی خشتی کاشی ئەرز و سەر دیوار ببوو. وەستاکانی خشتی سلیمان تا ئەو دەمانە نەیاندەزانی خشتی تەنک بۆ دیوار بەکار بەرن. بلەش وەک حەسەنی شیرین دەنگخۆش بوو. ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە کولتوری کار و بیر لای مرۆڤی ئاسایی و کاسپ و کریکار بەردەوامی کولتوری ژیانکردن بوو. پێدەچەیێت ئەو کولتورە تاک و کێ بووبێت و لەسەردەمی بابانەکانەوە و لەوەوبەرەوە پشتاوپشت هاتبێت. هەرکەس بە گۆیر توانای خۆی ماناکانی هانێبوو. کاتێک باس لەکولتوری سلێمانی یان بابان دەکەین، دەزانین ئەوسا وەک ئیستا میراتی رابردوو مرۆی کورد لای کورد مانا و وەزنی رەسەنی خۆی هەبووە. بەنموونە مانای خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە دەنگی خ دەستپیدەکات و ناوەڕاستی خۆر وەک ناوەڕاستی "خا" کە هێڵکە ئاگری سەرەتایی و دروستبوون. کەواتە کولتوری "خا، خێ (خوێ)" مانای بە خودا و خودا و خۆر خۆشەویستانە داوە. ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە مانای وشەکان درێژە کولتوری خۆ بینینەوە و خۆناسین و رێگا دۆزینەوە خودی بووە. هەروەها گۆران و پێکەنین بەشیکی گەورەی ژیان و حەسەن و بلە سروشتیانە ئەو مانا کولتورییە گۆڕانی و نوکتەیان وەرگرتبووە و سادەیانەش بۆ دەوربەرکەی خۆیان دەگێڕایەوە. بەواتایەی تر لە بوونی خۆیان و ویستی خۆیان تێگەیشتبوون. بەلام دەستەڵات کە مەزاجییە و نوکەری ئەقلی زاڵی لەوەوبەر لەو مانایە تێنەگەیشتووە.
بلەی سەعەکەر پاش ماوەیەک کە لە شەست و شەدا وەک باڵی جەلالی یان مەکتەبی سیاسی بۆ سلێمانی گەڕابووە. لەو گەشتی چوونەی بۆ شاخ، راکردن بۆ ئیران و گەڕانەوە بۆ سلیمان تێگەیشتنی بۆ پێشمەرگە و جاشی گۆڕابوو. حەمەی حاجی ئیبراهیمى چەرمەگا کە ناسیبووی، پێ وتبوو، براهێم بۆ نایەت لەگەڵ ئێمەدا ببیت بە جاش. بلەش ئەوە پیشنیار لا پەسەندبووبوو. وابزانم جاشەکانی حاجی برایم بە رەسمی جاشبوون و معاشی فەرمانبەریان هەبوو. . بلە لەگەل حەمەی حاجی ئیبراهیم دا وەک چەکدار دەسوڕایەوە. لەبەردەم محەلەکەشیان حەراسەتی دەگرت. کاتێک کەسێک لە بلە بپرسیایە چ کارەیەت، دەیوت: ئێستا بە رەسمی جاشی حاجی ئیبراهیمی چەرمەگام.
حاجی ئیبراهیم چەرمەگا کەسێک بوو. لەوانەی کە شۆڕشی ئەیلول و شەڕی دەربەندیخانیان هەڵگیرساندبوو. تا ئەمڕۆ کەس هەڵسەنگاندنێکی وای بۆ ئەو دوو باڵەی پارتی (جەلالی و مەلایی) و لێکەوتەکانی نەکردووە. سەرکردە و نووسەرکانی ئەو دوو باڵەش بە شانی خۆیاندا هەڵدەدەن و پارتەکانی تریش هەر وەک ئەوان سوکایەتی بە میژووی خیزانەکانی دەکەن و هۆز ناویان دەبەن، کە بۆ خۆیان دوو خیزانی شێخن و هوزە و فیدراسوینی هوزەکان لەگەڵ لە ناوبردنی بابا لە ناوبرا. حاجی براێمی چەرمەگایی لەداوی ١٩٦٤ ماوەیەک دانیشتبوو. دوای ئەوەی کە مولازم تاریق سەرلقی پارتی و باڵی بەرزانی بوو، دەیگرێت و فەلاقەی دەکات. حاجی براهێم دەبێت بە جاش و ملازم تاریق و حەمە علی فەرەجی سابوونکەرانیش کە لێ دابوو، دەکوژێت. لەدوای ئەوە باڵی بەرزان دوژمنایەتی دەخەنیە بەینی کاریزەیەکان نزیک ماوەت و چەرمەگایەکانەوە و بۆ ماوەیە کەوتنە کوشتنی یەکتر و وەک مافیا لەسەر جادەکانی سلیمانی لەیکتریان دەکوشت.
لەو ساڵانەدا کە لەگەڵ باوکم کارم دەکرد، عەبەی کوردە وەستا و مقاولی قوتابخانەی کرژە و چەرمەگا بوو. ئەوەی لام سەیر بوو، لەو سەردمەدا چۆن شێخ ئەحمەدی بەرزان پارەی لە حکومەت وەردەگرت، مەلا موستەفاش دژ بە حکومەت بوو. حاجی براهیم پارەی لە حکومەت وەردەگرد، مام مەجیدی براشی ئامرهیزی جەلالیەکان بوو. بەکردەوە چەکداری حاجی براهیم و شێخ ئەحمەدا پارەیان لە حکومەت وەردەگرد. جەلالی و مەلایش دژ بەیەک شەڕیان دەکرد، لایەک پارەی لە ئیران و لایەک پارەی لە عیراق وەردەگرت و هەردوو دەیان ووت شەڕ بۆ کورد دەکەن، نەک کوڕی کورد بە کوشت دەدەن.
باوکم حاجی براهێم لەگەنجیەوە دەناسی، ئەیزانی ئەو وەکو بەرزانی لەگەنجایەتیاندا چەتیان کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا رقی لە هیچیان نەبوو. حاجی براهیم قەد داوی سەرانەی لە باوکم نەکردبوو. لەناوچەکەی خۆشیدا رێگەی نەدابوو، کە کەس رێ لە باوکم بگرێت. جا نازانم باوکم یارمەتی مادی ئەوی دابوو یان حاجی براهێم باوکمی لەسەردەمی شێخ مەحمودەوە ناسیبوو. لەبیرمە رۆژیک ساڵی ١٩٦٧ حەوت بەرد، چەو یان لمان بۆ دروستکردنی قوتابخانەی چەرمگا دەبرد. حاجی ئیبراهیم کە زانیبووی باوکم بارەکەی رۆکردووە. بۆ خۆی هاتەبووە سەر رێگەی سەیارەکەی، دەستی لە باوکم راگرت. وتێ مام یاسین ئەم نێوەڕیە میوان من دەبێت، خۆردانەکەش چێشت نییە، بەڵکو هەنگینی کێوی، کەرە و دۆی خۆمان، حەز دەکەم لەگەماندا نانبخۆیت. ئەو هەنگینەم ئەو رۆژەم لە هیچ کوێک نەبینیوبوو، تامەکەی خۆش و شیرینیەکەی جیاواز بوو، رەنگەکەشی خۆ لەمیشیەکی سپی باو بوو. بیرم نەماوە ئەو رۆژە باوکم و حاجی براهێم باسی چیان کرد. لەبیرم حاجی براهێم وتی، ئەم هەنگینی کێوییە و لە شاخی پیرەمەگروومەوە دەریان هێناوە.
لەو سەردەمەدا هیزەکەی مام مەجید کە جەلالی بوون، سێ پیشمەرگەی پارتی کە بەرزانی بوون، گرتبوویان و لە کرژە سجنیانکردبوون. رۆژیک کە لە کرژە بۆ سلیمانی دەگەڕینەوە. سێ دەبابە و چەند زیلێکی عەسکری لە "سوسێ"وە بەرکرژە چوون. دوای بیستمان کە حاجی ئیبراهیم ئەو هێزە سەربازیە هێنابوو تا ئەو سێ بەرزانیە لە مام مەجی برای بستێنت. دوایش بیستمانەوە کە حاجی براهێم ئەو سێ بەرزانیە رەمیکردووە. لەدوای ئەو سەردەمانەوە شەری کاریزەیەکان و چەرمەگایەکان وەکو شەڕی پارتی و جەلالی لە ناو سلێمانی پەرەی سەند. لەبیرمە رۆژێک لەجادەکەی نزیکی مزگەوتی گەورە لەگەڵابەکەماندا دانیشتبووم. چاوم لە کۆمەڵێک چەکداربوو کە دوو سەد مەتریک لە خوارەوە، بە کڵاشینکوف تەقەیان لە محەلی کاریزەیەکان کرد. محلەکەیان لە سەر جادەی خوار مزگەوتی گەورەوە و نزیکی بیناکەی تۆفیق قەزاز بوو وابزنم دەوری حەوت یان هەشت کەس کوژرا و کاریزەیەکان فریای چەک ڕاکیشان نەکەوتبوو.
ماوەیەک شەڕ لە بەینی کارێزەو و چەرمەگا لە سلێمانیدا بەردەوام بوو، هەرکەسیان فرسەتی لەوی تر بهانیایە دەیکوشت. وابزانم هەردوو باڵەکی پارتی لەپشتی ئەو شەڕ و کوشتارانەوە بوون. کەچێ تا ئەمڕۆ هیچ یەک لەو هێزان تا بە کەسوکاری کوژراوەکان دەکات، باس لەو رابردووە ناکەن و نایکەنە دەرسێک بۆ کۆ تا لە کوشتارکار و یاریکردن بە خوێنی مرۆڤ دەرچن. تا ئەو سەردەمانە سەربازی عارەب، ئەمن و پۆلیسی لە هەر سێ شارەکەی کوردستانی هیزی بەرچاو نەبوو.
مام جەلال بۆ هەڕەشە لە حاجی ئیبراهیم ، رۆژێک لەگەڵ دەستەیەک لە پێشمەرگەدا بۆ سەر ئۆفیسەکەی سلێمانی، لە جادەی مەولەوی دەچێت. ئەو رۆژە بلەى سەعەکەڕ لە بەردەرگای ئوفیسەکەدا بوو. بلەی سەعەکەڕ چیرۆکی ئەو رۆژە وا گێڕایەوە.
مام جەلال وتی: بلە ئەوە تۆش بوویت بە جاش؟!
بلەش دەڵێت: مامە گیان، کلکم شتێک لە کلکی تۆ بچوکترە.
مام جەلالیش هەر لەوێدا بلە بەر شەق دەدا، کورسی و مێزی ئۆفیسەکەى حاجی ئیبراهیمی چەرمەگاش بۆ سەر جادەکە فرێدەدات.
ئەنوەری مەجید سوڵتان (ئەفسەر/پیشمەرگە)
ئەنوەری مەجید سوڵتان لە منداڵیەوە هاوڕێیەکی نزیکی فازیلی برام بوو. لەو دەمەوە کە ناسیبووم، بە کاک ئەنوەر بانگم کردوە. لە١٩٧٦ دا کە بڕیار دروستکردنی پیشمەرگە و ناونانی بە کەرت وەک کەرتی شارباژیر نرا، ئەو ئامر کەرت و من رابەر سیاسی کەرتەکە بووم. دوو ساڵ کەمتر من و کاک ئەنور لەو ناوچەیدا وەک چاودیر و پیشمەگە لەبەینی دێکانی ناوچەکەد دەسوڕاینەوە. کەرتەکەمان بەناو دوو مەفرەزە بوو. یەکێکیان کاک ئەنور، من، هاوڕێ و نەجم بووین، لەو بەینەشدا کۆمەڵێک پیشمەرگەی بێ چەکی وەک شوڕش ئیسماعیل و وەهابمان لەگەڵدابوو. عوسمانی قالەمنەوەر ئامر مەفرزەیەکی تر ئەو کەرتەبوو. ئەوانەی روویان لە شاخ کردبوو، بۆ خۆیان هاتبوون، پارە و چەکیان نەبوو. ئەو دوو ریکخراوەش کە بە ناوی کۆمەڵە و بزوتنەوە ناوی دەرچووبوو، کەسەکانیان کە وەک عەلی عەسکەر و ئارام ناسراوبوون، بۆ خۆیان چەکیان پێنەبوو. جا لە ئیستا کە بەدامەزینەر کۆمەڵ و بزوتنەوە ناو دەبرین، بە کردووە لەسەرەتاوە مام جەلالی بە جۆریک کەسەکانی جوولاندبوو و تا ١٩٧٨ مام جەلان و نەوەشیروانیش وەک تاک و ریکخستن زاڵ نەبوو. قیادەی موقەدەش بە بێ ستار و عەبدول مەلیک بوونیان لە ناوچەی سلیمانی لە جێ نەبووان بوو. بە کەوتنی شا ماڵی مەلا موستەفا و یەکیتی بوون بەهیزی و تا ئەمڕۆش ئەوان لە کوردستاندا سەرچاوەی هیزن. ئەو لە بیرم بێت لە کوتایی ساڵی حەفتاوشەشدا رێکخستنی کەرتەکان لالایەن ئەو چەند کەسەی وەک کاک ئارام، سالار عەزیز، ئازاد هەورامی بە ناوی کۆمەڵە و لەلایەن کاک عەلی، کاک تاهیر بەناوی حەرکەوە ریکخرا. لەو ساڵانەدا کەس رووی ئەوەی نەبوو کە باس لە سەروکی خۆی بکات یان لای کەسەوە بە سەروک بزانرێت. کەسەکانی کە بەناوی کۆمەڵە و حەرکەوە قسەیان دەکرد، گلەیان لە مام جەلال دەکرد و دەیانوت، مام جەلال پەیمانی پارە و چەکی داوە کە لە سوریا بۆ کوردستانی بنیریت. ئەوەندەی من ئاگاداربم و دەزانم فوادی برام لەگەڕانەوە مام جەلال و هێنانی یەکەم پەنجا تفەنگدا بەشداربوو. لە دوای ئەوە نەمبیستووە کە چک هاتبێت و بەشیکی چەکدار و بیچەکی یەکیتی لە حەکاری لە ناوچوو. بڕوا ناکەم تا ئەمڕۆش پارتی و یەکیتی گویان بەژمارەی تەواوی کوژراوی ئەو شەڕە دابێت.
لە ساڵی ١٩٧٤ کە چومە شاخ بە نیازی ئەوەی ببم بە پێشمەرگە و لقی چواری پارتی لە ماوەت بۆ مەکتبی عەسکەری لە چۆمان ناردیانم. دوای ئەوەش راستی نوری شاویس هانی دام کە بم بە ملاحیز فەنی و بچم بۆ قەرداخ. لە قەرداخ کاک ئەنورم بینیەوە. کاک ئەنۆر لە هێزی قەردەخ سەر لەق بوو. بە کاک ئەنورم وت کە لە لقەکەی خۆی بە پێشمەرگە وەرمبگرێ. کاک ئەنۆر ئەو رۆژە بۆ گەرمیان ئەڕۆشت، پێی وتم کە چاوەڕی بکەم تا لە گەرمیان دەگەڕێنەوە. پاش چەند رۆژێک سوپای عێراقی شاڵاویان بۆ ناوچەی قەرەداخ هێنا. بارەگای هێزی قەرەداخ و ئامر هێزەکەی لە نیوەشەودا رایانکردبوو، بەبێ ئەوەی حساب بۆ ئێمە بکەن کە بە ناو کارمەندی وەزارەتی ئیشغال و ئیسکانی شاری کەرکوک بووین. ئیداریەکەمان وەهمی بوو، بەلام معشمان هەبوو. معاشە لە ئیرانەوە دەهات. هیزی قەراخ کە نیوەشەوە قەراخیان بێدەنگانە بەجیهیشتبوو. مەبەستیان وابووە کە بە کوشتمان بدەن و بەقارەمانیش لای خۆیان بمان نووسن و پارەی زیاتر لە ئیران وەرگرن.
راکردنی هێزی قەراخ وایکرد کە ئەنۆر تا ساڵی ١٩٧٦ نەبینینەوە. کاک ئەنور دوای شەکاندنی هیزەکەیان لە گەرمیانەوە بۆ تەویلە و بیار گڕابووە. لەو دەمەدا ئیران هەندێک هاوەنی بەستراوە لەسەر جێ ئەمەریک بە هێزەکەیان دەدات. ماوەیەک پێش هەرەسى ساڵی ١٩٧٥، جەیشی عیراقی لەنیوەشەدا بە رێگەی بەحرەکەی دوکانەوە، بەماتۆری ماسی و بەرێگەی عەربەتەوە بە تانک و زیلەوە شاڵاویان بۆ سەر سەیدسادق هێنابوو. ئەو شەوە پێشمەرگە و بەرپرسەکانی لە خەوی شیریندا دەبن. ئامر هێز زمانکۆ کە ناوی شێخ محەمەد کە زانیبووی، دەوریان گیراوە، وەک ئەفسەریکی خۆی سزای کوشتی بۆ خۆ بەجێ گەیاند. فیشەکی بە کەلەی سەری خۆییەوە نابوو. کاک ئەنۆر ئەو شەوە لە تەویلە دەبێت. بەخۆی و جیبەکانیەوە روو لە دەشتی شارەزورد دەکات. لە قەیەفەری و دەشتی شارەزوور رووبەرووی دەبابە، مدەرعە و زیلەکان دەبێت. شەرکردنی ئەو رۆژەی کاک ئەنور وەک (ڕۆملیل) ئەڵمانی کرا. کاک ئەنور بۆ ئەوەی بەر بە شاڵاوی سەربازەکان بگرێت. بە هەر چوار جیبەکەوە شاڵاویان بۆ دەکات و لە ناکاو یەکێک لە جێبەکان دەوەستێت و هاوەنێک بە دەبابەیەکەوە دەنێت و دەکەویتەوە جوڵان. کاک ئەنور لەو رێگەیەوە بەر بە شاڵاوەکە دەگرێت. خەلکی شارەزۆر و پیشمەرگە راکردووەکانی هێزەکەی شێخ محەمەد، باسیان لە کاک ئەنۆر و چوار جێبەکەیان وەک شاڵای ناکاوی پڵنگ دەکرد.
کە لە حەفتاو شەتدا لەگەڵ کاک ئەنۆر لە شاڕباژیر یەکترمان بینیەوە، وەکو دوو برا ئەملا و ئەولای یەکترمان ماچ کرد. کاک ئەنوەری ئەیزانی لە سجن رامکردووە و حەزیکر بۆ بگیڕمەوە. لە کوتاییدا پێ وتم باش کە تۆ ڕابەر سیاسی کەرتەکەیت و داهاتوومان سەرکەوتوو دەبێت. کاک ئەنور خەلی نەترسی خۆش دەویست و ریزی لێ دەگرتن. سەیر نییە گەر بڵێم، هەندیک لەپیشمەرگە و گوندیەکانی شارباژێر، کاک ئەنۆر بە حەزرەتی خدر دەچوون، چوونکە نەترسی و دڵ ساف بوو و رێگە نەدەدا کە کەس تەعەدا لە خەڵکی بکات. نەوشیروان موستەفا لە کتێبی (لە کەناری دانوبەوە بۆ خڕەی ناوزەنگ) باسی لە ئازایەتی کەمال خۆشناو کردووە، کە لە راستیدا کەمال خۆشناو وەک ئەندامی لق و لقەکەشیان وەک لقی پارتی دیموکراتی کوردستان ئیستا چەند بەهیزە ئەوسا زۆر بهیزتر بوون لەبەردەم حەمە رحیمە کە بەرپرسی پاراستن بوو و کاک فەتاح کە ئامرهیزی خەبات بوو. کاک ئەنوەر پیشمەرگەیەکی ئازابوو و شەرکەربوون، بەداخە کاری بۆ رێکخستنی پیشمەرگە نەکرد لەسەر ئەو بنەما و توانا مرۆیە کە خۆی هەیبوو. تاقەی قسەکردنی بەهەمهینا تێوەری نەبوو، ئەگەرنا سەربازی شارەزا و پلاندانەریەکی کەم وێنەی سەربازیبوو.
لە ساڵی ١٩٧٦ تا ١٩٧٨ کە رابەر سیاسی کەرتی شارباژێڕ بووم. جارێک پرسیاری ئەو مەفرەزەیەم لێ کرد کە بۆ ناوچەی گەرمیان چووبوو. کاک ئەنۆر وتی بە هێوا بووین کە بیرە نەوتەکانی کەرکوک بسوتێنین، بەڵام کە نزیک بیرەکانی کەرکوک کەوتینەوە و ویستمان بۆمبوو و تەقینەوە لە ژێر بۆریەکان دابنین. لەبارەگای بارزانیەوە بروسکەمان بۆ هات کە کاری وەها نەکەین، بۆ تەوێڵەوە و بیار بگەڕێنەوە. ئەوەی کە جێگەی سەرنج باش بۆچێ بەرزانی و سەرکردایەتی پارتی لەو رۆژانەدا نەیان ویستووە، بۆریە نەوەتەکانی کەرکوک بسوتین. نەوت لەدوای ساڵەکانی ١٩٢٧تەوە لە بیرەکانی بابە گوڕگوڕەوە دەردەهێنریت و دەدریت بە چەک و کوردی پێ دەکوژرێت. ئەمەرەکە بارەگانی بەرزانی بە جۆریك ئەو دەگەیەنێت، کە بزوتنەوە چەکداری ئەوسا هەوڵێک بووە، بۆ لوت شکاندنی بەغداد یان هەر بۆ ئەوە بووە کە شەڕ هەبێت و نەوت بفرۆشرێت نەک بتەقیندریتەوە. نەوەتی کەرکوک لە ١٩٧٢ دەفرۆشرێت و کەرکوک لە رووی دەوڵەمەندیەوە بە نەوت تا ساڵی ١٩٩٠ بە شەهەم شاری دەوڵەمەندا بە نەوت دانراوە. ئەو شارە لەدوای ١٩٩٠ زیاتر هەژار کراوە و زیاتر بە تورکی و عارەبی کراوە. تا ئەمڕۆش نەوت بە مانای سەرەوتی نیشتمانی مانای نییە و شاری کەرکوکیش تەواو داماوکراوە. ئەوەی کە لە میژوو سەد ساڵی رابردوو ئاشکرایە، درێژە دانە بەو گرفتەی کە مرۆڤی بە کویلەی دین کرد و لەئێستادا بە کویلەی گیرفانی دەکرێت.
وەکو وتم عوسمانی قادر منەوەریش یەکێک بوو لە ئامر مەفرەزەکانی کەرتەکەمان و پیشمەرگەی هەموو کەرتەکەمان لە دوو ساڵی ١٩٧٦ تا ١٩٧٨ لە شەش تا هەش پیشمەرگە پێکهاتبوون. سەیر نەبێت لات کە کەسی کەرتەکە هەر خۆ بە پیشمەرگە نەک بەرپرس دەزانی. ل ناوچەی سلیمان قیادە موقتە لەسەرەتادا بوونی نەبوو. عەبدول مەلیک و ستاری سعید خەلەفە وەکو یەکیتی روویان لەشاخ کردبوو، دوای بوون بەقیادە موقەتەوە و دەیانووت لە دژی سالار جەلالی بوونەتەوە بە پارتی و ئەگەرنا ئەوانیش خۆیان بە مەلای و شوێنکەوتووی مەلا موستەفا نەدەناساند. ستار و عەبدول مەلیک بە سەندنی پارەی سەرانە لە قاچاخ چی و مختارەکان هەندیک چەکیان کڕیبوو. ماوەیەک ژمارەیان گەیشتە پەنجا کەسێک و کە حکومەی هوجمی کرد، هاتنەوە سەر بیست کەسێک. لە بیرمە کەرتەکەمان لەسەرەتادا کاک ئەنۆر، عوسمانی قالە منەوەر، هاوڕی، فایەقی شەفیق و من بووین. لەدوایدا مەجە شێت (شوان) و خالە نەجم و عەزە هونگەرین و وەهاب و شۆڕش و ئازادە رەش و علی مام کریم و عومەری مام تۆفیق و هەندێک برادەری تر بووین، بە داخەوە ناوی هەندێک کەسی تری ئەو سەرەتاییەم لەبیرکردووە.
کاری سەرەکی کەرتەکەمان گەڕان بوو، بە ناوچەی شارباژێڕدا، لەو گەڕانانەشدا بەگوێرە تێگەیشتنی خۆمان قسەمان بۆ گوندیەکان دەکرد و هانماندەدان کە بێهیوا نەبن، ئاشبەتاڵی بێهیوای رەخساندبوو. لەو گەرانەماندا وەک پێشمەرگە بە دێکاندا، هەندێک جاریش ناچاربووین کە ئازاری هەندێک موختار و کوێخا و گومانلێکراوە بە جاجووس بدەین. تا لەو رێگەوە ترسکی لای ئەو گوندیانە دروستبکەین کە بۆ پارە هاوکاری دەزگا سەربازی و ئەمنیەکان دەکەن. جار جاریش لە دورەوە تەقەمان لە رەبایە سەربازی دەکرد. هەندێک جاریش دوو کەس و سێکەس بۆ ناو شار سلیمانی دەهاتین، تا ترس لای ئ ئەمن، جاسووسی کورد و جاشی کورد دروستبکەین. شەوێک کاک ئەنور و چەند پێشمەرگەیەک بۆ ناوشار چوون. ئەو شەوە مەجە شوان بریندار بوو، کاک ئەنور و ئەو پیشمەرگان بۆ ئەوی خۆشیان نەگیرن و نەکوژرین، دەرچووبوون و لەدوایدا زانیبوویان کە مەجید بەبرینداری گیرا، لە موسل لە سێدارە درا. مجێد شوانێکی گژ و گیا ناس بوو، بەداخەوە کەس نەبوو، کە بزانیت نرخی ئەو ناسینەی ئەو لە کاری پێشمەرگایەتی زۆر گەورەتر و مانا بەخشترە. کاک ئەنور شوانەکانی ئەو ناوچەی دەناسی و بە راستی خۆشی دەویست، لە کوێ ببینینایە لەگەڵیان قسەی دەکرد و کە شەو لە دیکانیش دەماینەوە، دەچوو ماڵی ئەوان و مێوانی ئەوان دەبوو. کاک ئەنوەر دەیزانی شوانەکان زیاتر لە گوندیەکان ئاگای هاوت و چوی گوندیەکان و بۆخۆشیان دورن لە کاری جاسووسی و ئەوان بۆ کاک ئەنوەر سەرچاوەی زانیاربوون. ئێستا کە ئەم وشانە دەنووسم، دەزانم زانیاریەکانی مەجێد میراتی شوانەکانی لەو بەریەوە بووە.
ئەنۆری مەجید سوڵتان فەرماندەی کەرتی شاباژیر بوو، بە کردوە پێشمەرگە، خۆرارگر و هاوڕێ هەژاری شار و لادێکان بوو. وەک مرۆڤیش گوێگرێکی کەم وێنەبوو. وای بۆ دەچم هەڵسوکەوتی کاک ئەنور وەک دونیا بینین من و زۆر لە کوردی تر بۆ پێگەیاندنی دایکی بگەڕیتەوە. دایکی کاک ئەنور لە باوکی جیا بووە و دەژیان، نازانم جا دایکی چۆن کاک ئەنور و خوشکەی گەورە کردبوو، بەس دەزانم کاک ئەنور مرۆڤیکی لەسەر خۆ و دژ شەڕی کورد و کورد بوو. لەبیرمە لەسەرەتایی گەرانمان بە شارباژیر قەد لە کۆڕەکانی کە من دەمگێڕا قسەی نەدەکرە، ئەگەر پرسیارێکی لا دروست ببوایە دەی پرسی کەمیک ئەو باسەم بۆ روون ناکەیتەوە. کاتێک بۆ ناخواردن لەگوندەکان دابەش دەبووین، بەرپرسی گونەدەکان دەیانویست من و کاک ئەنۆر بۆ ماڵێک کە ژیان و دەرامەتی باشە بنێرن. زۆربەی کات کاک ئەنور دوو پێشمەرگەی تری بۆ ئەو ماڵي دەنارد و بە پێکەنینەوە بە مەسولی دێکەی دەوت: خۆی من و کادرەکەمان خراپ مەکەن، ئێمە لەماڵی شوانەکەتان دامەزرین، یان بۆ ماڵی هەژارترین کەسی ئاواییمان بنێرە.
پاش ماوەیەک لەگەڵ کاک ئەنوردا بۆ نان خواردن لە ماڵە هەژارەکان دانەدەمەزرام، و پێوتم: تۆ بۆ خۆت بڕۆ نان و پیازی ماڵە هەژارەکان بخۆ، من دەچم بۆ ئەو ماڵەی کە مەسولی دێ دامدەمەزرێنێت. دواتر بۆم دەرکەوت کە کاک ئەنوەر لەو رێگەیەوە نەک هەر پەیوەندی رێکخستن لەگەل شوان و هەژاری گوندەکان دروست دەکات، بەڵکو زانیاریی دروست بەدەست دەهێنێت، چوونکە ئەو خەلکان لە پارەدا مامەڵەیان نەبوو، فرت و فێڵیشیان لە ژیانیاندا نەبوو. لەهەمانکاتدا شوانەکان دەینزانی کێ لە گوندە چەند سەر ئاژەڵی هەیە و ئەرزەکانی گوندەکە چۆن دابەش بووە و چ ماڵێک دڵفراون و چ ماڵی رەزیلن یان چ کەسیك زۆرتر بۆ قەزار و ناحیەکانی دەوربەر و شار دەچن.
بەڕاستیش هەندێک لەو شوانانە بۆ ئێمە لە کاتی تەنگانەدا سەروەتێکی زۆر گەورە بوون. بۆ نموونە ساڵی ١٩٧٧ سەربازی عیراقی لە چوار قۆڵی بەرزنجە، عەربەت، قەڵاچوالان و چوارتاوە شاڵاوییان بۆ ناوچەی وشەشیوی پشتی گورگەیەر و بزنگیان کرد. شاڵاوەکەش دیاربوو کە لەلایەن جەیشەوە پلانی بۆ داڕیژرابووە و سەربازەکان زانیاریان لەسەر بەیەک گەیشتنی کاک تایەر عەلی والی بەگ، سالار عەزیز، ملازم عوەر، کاک ئەنور وابزانم کاک ئارم بوو. هیشتا دانیشتن لە بەینی ئەو برادەرانەدا دروست نەبوو، هەواڵی شاڵاوەکەمان لە لای شوانەکانەوە پێگەیشت. بۆ خۆ دەربازکردن بەرەوە بەرزایەکانی حاجی مامەند چووین. لەسەر قوتەی حاجی مامەن ماینەوە تا شەو داهات. کاک ئەنور هەر لە شوانەکانەوە زانیار وەستانی شاڵاوەکەی پێگەیشتووە و ئەوەش وایکرد کە کاک ئەنوەر بڕاو بکات، لە بەیانی زۆردا شاڵاو بکەن و لە ئیستادا بڕاو دەکەن کە رێگا سەرەکیان دەرچوون بە چوار لای ئێمەیان گرتووە. تا لەو رێگەیەوە لە ناومان بەرن. بەبیرم دێت کە ئەو رۆژانە بیست پێشمەرگەیەک دەبووین، بەیەکەوە ئەو جەولەیەمان دەکرد. زۆربەی کات مەبەست لەو جۆرە جەولان، خۆ نیشاندن و ماسولکە دەرپەڕاندن بوو، ئەگەرنا وەک هێز هیزمان نەبوو، زۆرینەمان بەبێ چەک بووین و رەشاش و قازیفە و هاوەن هەر بوونی نەبوو. ئەگەر لە بیرکردنەوەمدا هەڵە نەبم، ئەو رۆژە کاک ئەنور سەرکردەی مەیدانی ئەو گرۆپە بوو. ئەگەر بەهەڵەدا نەچووبنم ئە پیشمەرگان لەتیف، جیهان، کمال و جەمالی وەستا حەسەنی ئامۆزار سالار عەزیزی، مولازم عومەر و کەریمی دادەمەنە، فایەق و فازیل شەفیق کە دوو برابوون، کۆمەڵێک پێشمەرگەى ترمان لەگەڵدابوو، بەداخەوە ناوەکانیان لە بیر نەماوە.
لەو شاڵاوە سەربازیەدا توانا و لێهاتویی و شارەزای کاک ئەنوەرم وەک ئەفسەر و پیشمەرگە زیاتر لام روون بوو. چونکە زۆربەی کەسەکانی تر بێ لە کاک ئەنۆر پەلەی دەرچوونیان بوو، کاک ئەنوەر پێدەوتن : "براکەم پەلە مەکەن با مەجەی شوان بگەڕێتەوە".
مەجە شوانی گوندی گوێزەرەش بوو. کاک ئەنۆر ناردبووی کە بڕوا بەرەو رێگای لای کانی پانکە، بزانێت سەربازەکان لە قوڵی بەرزنجەوە چ شێو دۆڵێکیان داگیر نەکردووە و ئاسان لەوەی بەرەوە کانی پانکە بپەڕینەوە. کاک ئەنۆر دەیزانی خەلکی کانی پانکە تراکتور و عاربانەیان هەیە. بە تراکتۆرەکان دەتوانین زۆر بەرەوە ناوچەیکی تر بچین و لە مەترسی شاڵاوی ئالیکۆپتەر دەرچین. هەروەها دەیزانی کە ئەو رێگەیە دۆل و شیوی زۆرترە، سەختر و سەلامەتترە بۆ ئێمە گرنگ بوو لەو سەرەتایەدا لە ناونەچین. وابزانم مەجیدئ شوان دەوروبەری هەشت و نێوی شەو گەڕایەوە. هەر ئەو شەوە مەجەیدی شوان ئێمەى وەکو بزنە کێوی بە لێواری شاخ و شیوەکاندا برد، بێ ئەوەی لوتمان بەر لوتی جەیش بکەوێت. ئەو شەوە مەجید شوان بووە فەرماندەی مەیدانی و ئێمە لەو ترس و ئەگەری لە ناوچوونە دەربازکرد و مجید وابزانم ترکتورەکەشی حازرکردبوو. پلانی کاک ئەنۆر و مەجە شوان ئەو شەوە ئێمەى بە سەلامەتی لە جادەی خاک و خۆل پەڕاندەوە، لە بناری گلەزەردە دابەزین، هەر ئەو رۆژە چووینە ناوچەی قەرەداخ و شاڵاوە سەربازیەکەش فەشەلی هانی. جارێک دوای ئەو شەوە مەجید شوان لە گوێزە رەش لە ماڵی خۆیان بینیەوە. ئەوەندەم زانی مەجە تەماتەیکی قاشکراوی بۆ هێنم، وتی بێخۆ بزانە چەند خۆشە، تۆوی ئەمە تەماتەیە ئەمەریقاییە (ئەمەریکیە). ئەو تەماتەیە کە مەجەی شوان دەرخواردی دام، کورد ناوی ناوە تەماتەی کوردی.
لە ساڵی ١٩٧٨دا لەگەل کاک نەوشیروان و دوکتۆر خالیدو مولازم عومەرو شێخ حسێنی بابە شێخ بە ناوچەی شارباژێڕدا دەگەڕاین. شەوێک لە گوندی گوێزەڕەش بە کاک ئەنۆر گەیشتین. ئەو شەوە کاک ئەنوەر و مولازم عومەر و کاک نەوشیروان و شێخ حسێن و دوکتۆر خالید بەیەکەوە لە ماڵێک کۆبوونەوە. کاک ئەنوەر پاش ماوەیەک لەو کۆبوونەوەیە بە توورەییەوە هاتە دەرەوە، دەیوت: یەکەم فیشەک کە بتەقیت دژ بە پێشمەرگەکانی قیادە موەقەتەوە، دوو هەم فیشکە من دەینم بەسەر جەلالییەوە، مەبەستی دکتور خالید بوو. چوونکە تا ئەو شەوە تەنها دوکتور خالید خۆی وەکو خەتی پان (جەلالی) دەناسندن، ئەگەرنا زۆرینە پیشمەرگە هەر خۆیان وەک پیشمەرگە و کەمینەیەکیش خۆیان بە کۆمەڵ و بزوتنەوە و مەسول دەزانی. لەو دەمەدا ستار و عەبدول مەلیک لە ناوچەی سلیمانی قیادە موقەتە بوون و ژمارەیان لەدەوربەری بیست و پێنج کەسێکدا دەبوو، ئەوانیش باسیان لە بەرزانیش وەکو سەروک نەدەکرد. کاک ئەنور ئەوشە دژ بەوە بوو کە تەقە لە ستار و عەبدول مەلیک بکرێت و بەدڵیش حەزی بەهەندیک کرداری ئەوان نەبوو. ئەوان پارەیان لە قاچاخچی دەسن و لەگەڵ هەندێ مختاریشدا معاشەکانیان بەشدەکرد. لەگەڵ ئەوەشدا کاک ئەنوور وەک دایک نەیدەویست کوڕ کورد بە دەستی کورد بکوژرێت. لەبیرمە ئەوە شەوە کاک ئەنور بە دەنگی بەرز دەیوت: ئێمە شەڕی جەلالی و مەلایی ناکەین، رێگە بە کەسیش نادەین لەم ناوچەیە ئێمەدا ئەو جۆرە شەڕانە هەڵگیرسینێت. جا ئەوانەی کە باس لەپیشمەرگە سەرەتاییەکان دەکەن، نازان کە ئەوانە بە چەکی خۆیان و وزەی خۆیانەوە لە دەوڵەت یاخی بوون، ودەزان کە کۆمەڵە، بزوتنەوە، مام جەلام و نەوشیروان یان بەرزان پیشمەرگەیان دروستکردووە، نەک پیشمەرگە ئەوانی دروستکردووە. ئەوشەوە کاک ئەنوەر پی وتبوون، ئەزانم قیادە موقەتە لە بادینان ئیبراهیم عەز و هاوەڵەکانی کوشتووە، لەگەڵ ئەوەشدا شەرکە بەشەڕی بەرزانی و تاڵەبانی دەزانم نەک کورد و ئەگەر ئەوان ئازان بابچن شەڕەکەی خۆیان لەگەڵ یەکتردا بکەن. کاک ئەنور و ستار، عەبدول مەلیک، نەبەز، کەریم دادەمە، فایەقی شەفیق و فازیلی برای و زۆر پیشمەرگەی تر لە رێگە جەمالە رەشی بەرخانەقا روویان لە شاخ کردبوو، نەک لە رێگەی کۆمەڵەوە کە لەئێستا باس دەکرێت. جا جەمالە رەش چۆن ئەو کەسانەی هاندبوو، مەسەلەکە هاوڕی ئاسایا بوو، ئەگەرنا بڕا ناکەم جەمالە رەشی هیچ پەراویکی سوری ماوسیتنوگیش خوێندبیتەوە یان گوێ بە مارکسی دابێت.
ئەو شەوە لە گوێزە رەش کاک ئەنۆرم بە تورەیە ژوورەکە، نەوشیروان موستەفا، ملازم عومەر و دکتور خالید بەجێهێشت، بۆ لام هاتوو. لێم پرسی، چیە بۆ وا توڕەیت؟
وتی: لە قسەی دوکتۆر تورە خالید توڕەم، ئەو دەیەوێت شەڕی جەلالی و مەلای لەم ناوچەی بژێنیتەوە و پیم وتوو، یەکەم فیشکە دەنیم بە ناوچەوانی تۆوە. ئەر ئەو شەو پێ وتم من دەڕۆ و تۆ ئەم مەفرەزەیە کە چوار کەسیک بووین، تەسلیم بەهیچ کەسێک مەکە. وتم خەمت نەبێت.
دوکتۆر خالید ئەو شەوە وتبووی دەبێت لە قیادە موەقەتە بدەین.
لەو دەمەدا قیادە موەقەتە لە دەوربەری سلیمانی بیست و پینج پێشمەرگەیەک دەبوون، بە ناوچەکانی دەوربەری سلیمانیدا دەسوڕانەوە. ستار سەعید خەڵەفیان بە سەرکردای خۆیان دەزانی. عەبدولمەلیک خەریکی پارە لە قاچاخچی سەندن بوو. ستار مرۆڤیکی ساد و دڵ رق بوو، وەک ئەفسەریک دەجوولایەوە و حەزی بەو وەزعە نەبوو کە تێدا بوو، حەزی لە جەلالیش نەبوو.
ئەو شەوە مولازم عومەر هاتە دەرێ و دەست کردە ملی کاک ئەنۆر و هێمن کردەوە و لەگەڵ خۆیدا بۆ ژوورەکەی بردەوە. نەوشیروان و دەکتور خالیدیش لەسەر ئەوە رێکەوتبوون کە کاک ئەنۆر چێ بە باش دەزانیت ئەوە بکرێت، کە کاک ئەنور لەگەڵیان دانیشتبووە، ئەوەیان پێ وتبوو. بەیانی کاک ئەنور بە من، نەبەز، کەریم دادەمەنی وت با بۆ لای ستارو عەبدولمەلیک بڕۆین، لەگەلیاندا قسە دەکەین، لەسەر ئەوە رێک دەکەوێن، کە شەڕی براکوژی لەم ناوچەیە ناکەین، پێشیان دەڵێن کە بە قیادە موقەت بڵێن ڕێگری هانی چەکی یەکیتی لە سوریاوە بۆ کوردستان نەگرن. لە گوێزە رەشەوە بەرەوە کەناروی چووین. بەهیوای ئەوەی لەگەل ستارو عەبدولمەلیک لەوی بینین و ئەو قسانەیان لەگەڵ بکەین.
ماوەی نیو سەعاتێک رێگە لە گوێزەرەشەوە دوورکەوتبووینەوە. چەند کۆپتەرێکمان بینی لەئاسمانی چوارتا نزیک دەبوونەوە، کاک ئەنۆر وتی: ئەو کۆپتەرانە هاتوون بە شوێن ستارو عەبدولمەلیکدا.
پاش ماوەیەکی کەم پێشمەرگەیەکی دەستەکەی ستارمان بەچەکەوە بەرەو لای ئێمە بە هەڵەداون هات. ئەو پێشمەرگەیە گێڕایەوە کە ئەو شەوە لە گوندێکی نزیک چوارتا شێخ عەزیزی شەدەڵە کە ئەندامی سەرکردایەتی قیادە موەقەتە و کۆنە پاراستن بوو، لە ئێرانەوە بۆ لای ستارو عەبدولمەلیک هاتبوو. بەگوێرەی قسەی ئەو پێشمەرگەیەی کە خۆی لە ستار و عەبدولمەلیک دزیبۆوە، شێخ عەزیز پێیوتبوون: - تەسلیم بە حوکمەت ببنەوە و راوی جەلالی بکەن.
ستاریش کە ئەفسەرێکى سەربازیی بووە، لە ١٩٧٥ پێشمەرگەبوو، کە گوێ لەو قسەی شێخ عەزیز دەبێت، پەلاماری دەدات، و دەیوێت بیکوژێت. ئەو کوڕە باس لەو کرد کە ستار فیشەکی بە شێخ عەزیزەوە ناو، بەلام لەو گرت و بەردانەدا ناوەندی ئەو پیشمەرگەکاندا بەر نەکەوتووە. بەداخەوە تا ئەمڕۆ ئەو دەستەی کە لەگەڵ ستار و عەبدول مەلیکدابوون، هیچیان لەسەر ئەو شەو نەگیڕاوتەوە.
ئەو رۆژە ستار و برادەرەکان سواری کۆپتەرکە دەبن، تەسلیم جەیشی عیراق بوونەوە. دواتر بیستمان کە ستار ویستبووی بۆ شاخ بگەڕێتەوە، بەڵام ناحەزەکانی و ئەمن لە شاردا فرسەتیان لێهێناوە، نامەردانە لە دوربەری سلیمانی کوشتوویان. تەنانەت نەوشیروان مستەفا کە زۆر لە نامەو نووسراوەکانی ئەمنی سلیمانی و کەرکوکی چنگ کەوتووە، ئەو جۆرە زانیارانە ئەمنی شاردەوە و بڵای نەکردەوە. بەهێوام کوڕەکانی ئەو نووسراونەی ئەمن بڵاو بکەنەوە تا خەلکی کورد بزانیت کە ئەمن چ زانیاریەکیان لەسەر خەلکی کورد کۆکردۆتەوە و چۆن کاریان لەسەر کورد کردووە.
رۆژێک لە بەرزایەکەی قەیماسە بووین. کاک ئەنۆر نامەیەکی لە مام جەلالەوە بۆ هاتبوو، دوای خوێندنەوەی خۆی، پێی وتم: ئەو نامەیە بخوێنەرەوە.
کاتێک کە نامەکەم خوێندەوە بێدەنگ دامەوە دەستی.
کاک ئەنوەریش لێی پرسیم کە بیروڕام لەسەر نامەکە چۆنە؟ منیش وتم: مام جلال زۆر وەسفی ئازایەتی تۆ دەکات.
ئەوەیش وتی: ئەیەوێت بەو قسانە من بکڕێت.
لە راستیدا دوای ماوەیەک لە مانای کڕینی مام جلال تێگەیشتم و نامەیەکی مەلا موستەفاشم بیر هاتەوە کە بۆ حەمە رەشیخانی نووسیبوو. مەلا موستەفا بۆ حەمە رەشید خانی نووسیبوو، ئامادەیە لە لقەی ئەودا ببێتە بە پێشمەرگەیەن و مام جەلال بۆ کاک ئەنوری نووسی بوو، کە بەهێوان کاک ئەنور ببیە ئامر هەریم چەمی ڕیزان. کە نامەکە دایەوە دەست کاک ئەنور، کاک ئەنور بەدڵیکی شکاوە، وتی هەریم چی، ئیمە چوار پیشمەرگ حیزین دوانمان تفەنگی پێیە. مەبەستی خۆ بچوککردنەوەی بەرزان و گەورکردنی کاک ئەنور ، لەبنەرەتدا هەڵخەڵەتاندن. ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت مەلا موستەفا و مام جەلال لە لاوازی مرۆڤی کورد تێگەیشتبوون، لە جێ ئەوە هەوڵدەن ئەو لاوازیە کەم بکەنەوە یان ببڕی بکەن، هەوڵیان داوە بەکاری بەرن و لە ئێستادا کورد سزای ئەو سیاسەتە حەکیمەیە ئەوان دەدات. ئەو سیاستە ناحەکیمە لە رابردووی سولتانەکان و کۆڵونیستەکانەوە ماوەتە و مەبەست بەکاربردن و خۆ گەورەکردن بووە.
لەدوای ماوەیەک کە ستار تەسلیم بووە. لەشارەوە هەوڵێ کوشتنی عومەری هێلکە لە سلێمانی بڵاوبووەوە. بەداوی چەند هەفتەیەک لەو رووداوانە، لەچنگیانەوە بۆ گوێزە رەش دەچووین. پیاوێکمان دی لەدووی ئاژەل کڕین دەگەڕا. کاک ئەنۆر گومانی لەپیاوەکە هەبوو. بانگی کرد. کاتێک کە پشکنیمان نامەیەکی ئەمنی عەربەتی بۆ عومەری ئاوەکەڵە پێبوو. عومەری ئاوەکەڵە ئەو کاتە لەگەل کاک نەوشیران، ملازم عومەر، دکتور خالید و شێخ حسینی بابەشیخدا بە ناوچەی شلێر دەگەڕان. کاک ئەنۆر ترسی هەبوو، لەوەی عومەر دەستێک لەو کەسانە بووەشێنێت، بچێتەوە پال بعس، هەر وەکو چون دەڵێن مشک چۆتە جەوڵیەوە. کاک ئەنوەر خەیالی ئەوەی کەوتە سەر بەخێرایی بۆ ناوچەی شلێر بپەڕێتەوە. منیش ئەو رۆژ دەبوو، لە سلیمانی فازیل مەلا مەحمود لە ماڵی خۆمان ببینم تا چەند دەمانچەیەکم بۆ کرێبوون، بیدەمە دەستیان. بە کاک ئەنورم وت من بۆ سلیمان دەچم، کارم هەیە. ئەویش وتی خۆ دەبینیت، ئێمە چوار کەسین و دوو چەکمان پێیە، نازانم عومەر چی لە ژیر سەرداییە، چاکە تفەنگەکەتمان بدەیت. منیش بێ یەک و دوو تفنگەکەم دا بە کوڕێک گەنج کە چەند رۆژێک بوو، بەبێ چەک لەگەڵمدا گەشتی دەکرد. خواحافیزیمان لەیەکتر کرد، لە دوای ئەو ڕۆژەوە کاک ئەنوەرم نەبینیەوە.
کاک ئەنوەر کوردانە، هەموو کوردێکی خۆش دەویست، بەئاواتبوو، کە کورد رۆژێک خاوەندارێتی لە خاکی کوردستان بکات و داگیرکەران دەرپەڕێنێت. ئەو حەز و خۆشەویستیە وای لە کاک ئەنوەر کرد، ب گوللەی ئاخوندەکانی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان خوێنی بڕێژێت.
بە هیواى ئەوەى ئەم کورتە باسە لەبارەی کاک ئەنۆر مەجید سوڵتانەوە دەخوێنتەوە، هەوڵی لێکۆڵینەوە لە ژیانی ئەو بدات و بیکاتە بابەتی رۆمانی کوڕ و دایەکی کە وەک کورد و کوردستان هەتیو کراوە.
تاهیر موراد (هاوڕی/کریکار)
وەک لە بیرم بێت، ماڵی هاوڕێ کە منداڵ بووین، لە ساڵەکانی 1959دا لە گەڕەکی سابوونکەران بوو. رۆژێک هاوڕی و خولە شەلی بەرخانەقایی بە گژ جەمالی قالە بەرازو مندا هاتن. جەمال لە شەڕکردندا زۆر بەدەست و وریا بوو. لەو دەمانەشدا زۆرانبازی لەناو منداڵانی سلێمانیدا باوبوو. زۆرانبازی بەشێک بوو لە کولتوور و نەریتی رابردویەکی ناوچەکە و تا ئەمڕۆژ لە کوردستانی رۆژ ئاو ئەو نەریتە ماوەتەوە. گلگامیش باس لە زۆرنبازی خۆی و ئەنکێدۆ لە داستانەکەیدا دەکات. ئەو مانایە هەیە نەریتەکە بۆ پێش سەردەمی نووسینی مێخ دەگەڕێتەوە.
لەداستانەکە پێبەرزکردنەوە یەکتری زۆربازەکان مانای بردەوەی وازیەکەی هەیە، نەک پشت لە ئەرزدا یان کوشتن. کەنداڵ بووین بەرزکردنەوە و دانە بە ئەرزدا مانای بردنەوەی هەبووە. بەبۆچوونی خۆم دان بەئەرزدا بۆ سەردەمەکانی دوایتری شەڕکەران و چاڵ بۆ یەکتر هەڵکەندن دەگەڕێتەوە و کولتور و مرۆڤ لە سێهەزار ساڵی دوایدا ژەهراوی بووە. چوونکە لە دونیا هێز سروشتیدا کە لەوانەیە شەپولی ئاو لە دێرینەوە زۆر بەهیز ناسرابێت، لەگەڵ ئەوەشدا هاوتای هێزی گەرانەوە خۆ بووە و بەو مانایەش لەدێرینەوە مرۆڤ هاوسەنگی هێز وەک ویستی بوون، هەبوو و بوونەوەر لێکداوەتەوە. هەروەها نەریتی زۆران بازی دوو کەسە (جووتن)، ئەوەش مەغزای گ-گەردوون-گەردیی هەیە کە هاوسەنگییە. کەواتە ئازەیەتی، جەربەزی و خۆ تاقیکردنەوە منداڵ و مێر منداڵ مەغزای سروشتی هەیە. ئەوەش رێگە بۆ دۆزینەوە ویسیتی سروشت و توانای سروشتی گیان خۆش دەکات. ئەو رۆژە کە هاوڕی و خولە بەگژ من و جەمالدا هاتن، جەمال بە هەڵمەتەوە پەلاماری هەردوکیان دا منیش خۆ ئامادەکرد لەسەر جەمال بکەمەوە. لە بیرم ئەو شەڕەی بەینمان هێچ رق و قینەیەکی لای من نەوروژان.
پاش ماوەیە هاوڕێم خیزانەکەی لە گەڕەکی ئێمە گوازتیانەوە. دوای زانیم کە باوکی هاوڕی پۆلیس بوو. حکومەت بۆ بەغداد گوازتوونیەتەوە. هاوڕێ و باقی خیزانەکەیان بۆ بەغداد چووبوون. لە ساڵی ١٩٧٤ من و حەمە رەشید فەرج و فریادی عەلی ڤنگە خانویەک دوو ژوور و هەیوانێکمان لە پێنجون بە کرێ گرتبوو. هەندێک شەو هاورێکانی سلیمانیمان کە لە هێزی خەبات پێشمەرگە بوون، سەردانیان دەکرین. شەومان بەقسە خۆش، ئارق خوردن و کۆنکەن و گوشت برژان بەسەر دەبردە. سوپاس بۆ شای ئیران مانگانەی پیشمەرگەیە و فەرمانبەری بۆ بڕیبووینەوە. شەوێک بابەتاهیر برادەرێکی پێشمەرگەی بەتالوینەکەی خۆیان، کە بەتالوینی چواری هێزی خەبات بوو، لەگەڵ خۆی بۆ ماڵەکەمان هێنا. نوری حمە عەلی فەرماندەری ئەو بەتالوینەبوو. نوری حەمە عەلی پیشمەرگەی ئازابوو، لە لاویدا لە سجن هەڵهاتبوو. لە دوای ئاشبەتاڵەوە یەکیت نیشتیمان وەک دەڵێن بە فەرمان نەوشیروان مستەفا کوشتیان. بابە تاهیر هاوڕی پولی یەکی قوتبخانەی فەیسەڵیم بوو. هاوڕێ دوو برای کوژرابوو. زاهیر خرە لە ئەزمەر بە هاوەنی جەلالیەکان و لەتیفی براشی پێشمەرگەی قیادە مەرکەزی بوو لە شەرێکدا لەگەڵ ئەمندا بریدار بوو، دوای لەسیدارە درابوو.
هەر کە ناوی زاهیرە خڕەم بیست، بیرەوەری منداڵی خۆم و هاوڕێم گێڕایەوە. هەموو پێکەنین و لەو رۆژەوە هاوڕێیەتی من و هاوڕی وەکو دوو هاوڕێ خۆشەویست دامەزرایەوە. هاوڕی ئەو شەوە کەمێک ژیانی خۆی گێڕایەوە کە چۆن لە بەغدا لە ساڵەکانی پێش حەفتادا لەگەل محمد عائیش، لە چیشتخانەیەکدا پێکەوە کرێکاریان کردووە. محەمەد عائیش یەکێک بوو لە سەرکردەکانی بەعس، لە کۆڕێکی گشتی و لەبەردەم کامێرەی تەلەفیزیۆنیدا رەخنەی لە سەدام حسین گرت. هەر لەو کۆڕەدا پیاوانی سەدەم دەستگیری محەمەد عایش کە دەنگێک ناڕازیبوو، گیرا، لە تەعزیب و گاڵتە پێکردندا کوژرا. سەدام لە رێگە کوشتنی هاوڕیکانیەوە بو بەکەڵگا و بەداخەوە تا ئەمڕۆش کوشتنی هاوڕێکان لە ناو پارتە کوردیەکاندا بە دزی و یان تۆمەتبارکردن بەڕێوە دەچێت.
لە ساڵت ١٩٧٤-١٩٧٥ شەڕی پێشمەرگەو حکومەت بەهێزەبوو، هیزەکانی پیشمەرگە ناوچەی گەرمیان تا قەراخ بە رووی سلیمان و ناوچەی مەغمور تا دەشتی هەوڵیریان بە بێ تەقە چۆڵکر.د پێشمەرگەش تەنها لە ناوچە شاخاویەکانی چومان و شاخی زۆزک بە پشتی تۆپ و چەک ئێران رووبەڕووی تانک و بەرگری ئاسمانی عیراق دەبووە. شەرەکە بووبوو بە شەڕی ئیران و عیراق لەو ناوچانەدا و هەزاران هەزار کەس لە ناوچەکانی تەویلە، بیارە، پینچوون و دەوری شارەکانی تر وەک مریشکی کڕکەوتوو، نانیان دەخوار و چاوەڕی کوتاییەکە بوون. پێنجوێن لە ساڵی ١٩٧٤ بۆ ئێمە جێگەى شاری سلێمانی گرتبووەوە، معاش بێکاری بە ناوی پیشمەرگەوە لە ئیران و ئەمەریکا وەردەگیر. ئێستا لام سەیر نییە کە ئەم ئەقلەی کە کورد بەڕیوە دەبات، لە ڕێگەی مرۆڤی بندیوار و سیبەر خۆی بە سەرۆکی پێشمەرگە ناو دەبات. ئەم جۆر لە سەروکی بەیان تەنها یەک مانا دەکات، ئەوەش ئەقلی مەزاجی و لە خۆ تێنەگەیشتن و خۆ هەڵخەڵەتان بەو رادەی کە خۆی بە خۆی بڵێت، ئەم کاری من نییە و شەرم بۆ من کە نەتەوە و کولتوریک بەم دەردە دەبەم و خەڵکانی وەک ئەنوری مەجید سولتان و هاوڕی بەلەناوبردن دەدەم.
زۆرینە پیشمەرگەی بەتالوێنی چواری هێزی خەبات لاوای سلێمانی بوو. بەتالوێنی چوار ماوەی چەند مانگێک پێش هەرەس بۆ ناوچەی حاجی ئومەران و شاخی زۆزگ نێردرابوون. لە هەفتەی یەکەمیاندا دوو رەبایە لەسەر قوتەکانی زۆزگ لە جەیشی عیراق سەندوە وەک دەیانگیرایەوە "هاوڕێ بە ڕاکردنەوە شالاوی بۆ سەر رەبایەکە بردوە، سلیمانی قسابیش لە دوایەوە بووە، فیشەکی رەبایەکە بەردەمی کەوتووە، لەگەڵ ئەوەشدا درێژە بە شاڵاوەکەی داوە و هاواری کردووە، کە مردم ، تەرمەکە بۆ سلیمانیی ببنەوە و لەم یاڵە جێم مەهێڵن" . ئەو بەتالوێنە جوامێرە، بەبەتالوێنی چواری هیزی خەبات ناسراوبوون، شەڕیان لەژیر چاودیری نوری حەمە عەلی بەتالوین و قادر قادری سەرلق و بەریوەبەری ئیداری فوادە رەشدا کردووە. ئەوەی جێ سەرنجە لەو سەروبەندەدا کە کوڕی کورد بە کوشتدەرا، ئیران و عیراق ژیر بەژیر لە کۆبونەوەدا بوون و کاتێک ئەوان ڕێکەوتن. بەرزانیش بە ماوەیەکی کورت بانگی ئەوەی دا کە پێشمەرگە چەک فڕیبدا و روو لە ئیران یان عیراق بکەن و خەلکەش ناوی ئاشبەتاڵیان لێنا. ئەوەی کە لام سەیر بوو، کەس لەو سەرکردانە ئەو ئازایەتیەیان نەبوو، وەک شێخ محەمەی سەید عەلی بکوژن یان واز لە یاریکردن بە کورد بهین و لەوەش ناخۆشتر خاڵکانی هەژار و لە خۆ تێنگەیشتوو، تا ئەمڕۆ بۆ نان و پارەی تەمەڵی دوای ئەو ئەقلە مەزاجیە دەکەون کە یار بە توانا مرۆڤیەکەی و سەروەتەی سەر ئەرز و ژیر ئەرزی ئەو نەوانە دەکات، کە هێشتا لە دایک نەبوون.
لە دوای بڕیار ئاشبەتاڵەوە هاوڕی (تایەر مراد)، ئەنۆری تۆفیق هەورامی، فوادی برام، قادری حاجی عەلی و بابەتاهیر چەند پێشمەرگەیەکی تری بەتاولوین چوار، بیست و شەش تەفەنگ لە کێوی زۆرزگ دەشارنەوە. بەهیوای ئەوەی رۆژیکی تر لە داهاتوودا بەکاری بهێنەوە. بەداخەوە ئەو نوری حەمە عەلیە ئازار و نەترس کە دوای ئاشبەتاڵ تەسلیم بووە تا ئەو رادەی دژ بە چەک و شاخ بوو، جێ شاردنەوە ئەو چەکانە بە ی بە جەیش عیراق وتبووبوو.
هاوڕێ لەدوای ئاشبەتاڵەوە کە بۆ سلیمانی گەراییەوە، بەهوێ خاڵوزایەکیەوە لە عەلوەی سلیمان دامەزرا، مژدە طاهیر لەو دەمەدا موهەندیس سەرپەرشتی دوکان و شوقەی مزگەوتی کانێسکانی دەکرد. ئەو رێگە بە هاوری دابوو، لەیەک لە شوقەکانی ئەو بینایە بژی و بخەوێت. لەو سەردەمانەدا خەلکی سلیمانی خانوویان بە مرۆڤی رەبەن (بێژن) نەدەدات.
هاوڕی و بابەتاهیر و قادری حاجی علی وەک پێشمەرگەی بەتالوێنی چواری هێزی خەبات، لەگەل دروست بوونی یەکیتیدا بەشێک بوون لەو گروپەی ئێمە کە یەکەم خانە رێکخستنی یەکێتی نیشتمانیان لە سلێمانی دامەزراند. قادر لەو دەمەدا لە زانکۆی سلێمانی قوتابی بوو، ماوەیەک بوو ساڵح عانیی خستبووە ژێر چاودێرییەوە. دەیزانی شەو لە کوێ دەخەوێت. ساڵح عانى ئەفسەرى ئەمن، عەمیدا زانکۆ و بەرپرسی بەعسی ئەو سەردەمەی سلێمانی بوو.
شەوێک ساڵح عانی لە ماڵی دوکتۆر ریاز لە گەرکی کانیسکان دەخەوێت. قادرى حاجى عەلى، هاوڕی ئاگاداردەکاتەوە. هاوڕێش بەیانی زوو لەگەڵ فواد چاوەڕێی ساڵح عانی دەکەن. کە ساڵح عانی لەدەرگای ماڵی دکتور ریاز دێتە دەرەوە، هاوڕێ فیشەکێک بە سەریەوە دەنێت رادەکەن. ئەو کاتە من لە سجنی سەرەوە بووم، دەمزانی ئەمڕۆ یان سبەینی ساڵح عانی بە دەستی هاوڕێ یان فواد دەکوژرێت. چونکە فواد زۆر لە میژبوو، لەگەڵ قادردا پلانی کوشتنی ساڵح عانیان دامەزاراندبوو، دوای کوشتنی ساڵح عانی هاوڕی و فواد بۆ شاخ دەچن
کاتێک کە لە سجن رامکرد بۆ شاخ چووم. هاوڕێ و فواد و کۆمەڵێک پیشمەرگەی ترم لە گوندی گەورەدێی جافایەتی بینیەوە.
فوادو هاوڕی کە چووبوونە شاخ و لەگەل کاک ئارام و سالار عەزیز لەسەر هەڵەشەی کاری مەلا بەخیتار لە سلیمانی قسەیان لەگەڵ ئەواندا کردبوو. ئەوان بەرگریان لە مەلا بەختیارکردبوو، دەرئەنجام قسەکردن فواد و هاوڕی لە کاک ئارام و سالار عەزیز تۆڕە دەبن. لەگەل کاک عەلی عەسکەری و تاهیر عەلی والی بەگدا پێکدین لەسەر ئەوەی کە کۆمەڵە بە ناوی یەکیتی لەسلیمانی کار بۆ خۆ دروستکردن نەک یەکیتی دروستکردن دەکات. کاک عەلی، تایەر عەلی بەگ ، سالح یوسف و کۆمەڵیک کەسی تر ئەو دەمانە لە ژیر ناوی حرەکە (بزوتنەوە)ی سوشتیالیست کاریان دەکرد. ئەوان و کۆمەڵە هەر لە داوی ئاشبەتاڵەوە هەر چەند کەسیک بوون و هیچ ریکخستن و هیچ فەلسەفە و هیچ پەیرەو و بڕۆگرامیکیان نەبوو. لە بیرمە سالار عەزیز لەگەڵ ئازاد هەورامی و کۆمەڵێک پیشمەرگەی ترد باس لە رێخستنی کۆمەڵە واکرد، کە ئەو و دوانزە کەس تر لەدوای رۆشنتین خاڵە شەهاب دروستیان کردووە. ئەوسا کاکە حەمەی شارەزوری پیشمەرگەی یەکیتی بوو، نەک ئەندامی بزوتنەوە (بزوتنەوەى سۆسیالیشت) بێت. کاتێک کە رامکرد و فوادو هاوڕی و کاک تاهیری علی والی بەگ و عەلی عەسکەریم لە گەورەدێ بینی. فواد و کاک تاهیر من و هاوڕی پێکەوە کۆبووینەوە و کاک تاهیر و فواد داوی لەمن کرد، کە بۆ سلێمانی لەگەڵ هاوڕێدا بگەڕێنەوە. تا ئەو گروپەی کە بردبوومانە ناو یەکیتی، لە یەکیتی جیا بکەینەوە. من ئەو رۆژە کە ئێوارەکەی گەیشتبووە، گەورە دێ زۆر هیلاک و بێ توانا بووم. سێ رۆژبوو لە سجنی سلیمان رامکردبوو. کاتێک لەگەڵ هاوڕێدا بۆ سلیمانی گەڕاینەوە بیرم لەوە کردووە کە ئەو برادەرانە لەیەکیتی بێنینە دەرەوە بەلام داویان لێ نەکەم کە وەک بزوتنەوە کار بکەن و با وابمینەوە تا باشتر لە بزوتنەوە و ئاراستەی شاخ تێدەگەین. شەو چوم بۆ ماڵی قادری حاجی عەلی و هاوڕیش چوو بۆ ماڵی بابەتاهیر. قادر و بابە تاهیر لە ناو یەکیتیدا رێکماخستبوون. کاتیک کە بیر لە رێکخستنەکەی خۆمان و باقی یەکیتی ئەو سەردەمە دەکردەوە، لەو بێ سەرو وبەری خۆمان و زیاتر تێنەگەیشتنی خۆمان تێدەگەیشتم، بەڵام بەبیرمدا نەدەهات کە چۆن خەلكی بە مانای جیاواز لە رێکخستنی پارتی و یەکیتی رێکبخەمەوە. ئاخر لەو سەردەمەدا ئەزمون و زانیاری من لەسەر رێکخستن ئەقلی بەرزانی و تالەبانی و خەلکی جێنەهیشتبوو. ئێستا دەزانم کە مرۆڤ لە رابردووی تاک و کۆی کولتوری خۆێ تێنەگات، هەر ئەو دەکات کە ئەوانی تر دەیکەن. من ئەوەم نەکرد و هیچیشم لە جێ ئەو نەکرد.
پاش ماوەیەک کە من و هاوڕی بۆ شاخ گەراینەوە، چیمان کردبوو، بە فوادمان وت. نازانم لە دەمی کاک تاهیر یان کاک عەلیەوە بیستم کە بەرزانی نامە بۆ تالەبانی لە لوبنان ناردوە، کە رێکخستنەوە لە شاخ بە ناوی پارتیەوە دروستبکاتەوە و لەهەمان کاتدا سەدام لە بەغداوە نامەی بۆ تالەبانی بە عومەر دەبابەدا ناردبوو تا بۆ عیراق بگەڕیتەوە. ئەوەی کە ئێستا دەزانم، ئەویە کە عیراق و ئیران راستەوخۆ و ناراستەوخۆ لەو هەوڵەدابوون کە شاخ وەک سەرچاوەی کش مەلیک بەکاربەرن و لەو رێگەیەشەوە درێژ بە بیەبەشکردن کولتوری کوردی و خۆ بەهێزکردن بدەن. جا مام جەلال و بەرزانی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ لەو داوەدا دەوریان هەبووە، نازام، بەڵام دەزانم کە شەهابی شێخ نوری نەیوستەوە شاخ بە چەکدار ئاوەدانبکرێتەوە و ئەوەش وایکردووە کە بۆ ئیران بچێت و لەویشەوە بە خلیچدا بۆ یەمەن و ئینجا بۆ لوبنان بچێت. بەنمونە ئێمە کە کوڕی سلیمانی بووین، پەیوەندی رێکخستنی کۆمەڵایەتیمان لەگەڵ گەرەک و قوتابخانەدا بووە. ئەو مانای متمان بەیەک سەرچاوەی رێکخستنی سەرەتایی یەکیتی بوو. کە زۆر کەسی وەک هاوڕێ، قادر، بابەتایەر، مینەی شاعیر و بروسکی نوری شاویس بەیەکەوە بەستبووە. گوتاری سیاسی ئیمە لەو بوونە کۆمەلایەتیەوە و کولتوریەوە هاتبووە. بەداخەوە کە دەڵێم سەرکردەی ئەوسا وەک ئیستا هەوڵی بەکاربردنی ئەو کولتوریان داوە، نەک گەشەیان پێدابێت. ئەگەرنا ئەوسا و ئیستا کورد وەک پەکەکە و یەکگرتووی ریکخراونین و ئەوانیش تا ئەمڕۆ ئایدولوجی دەرکی سەرچاوەی مانای کرداریانە نەک کولتوری کوردی کە زۆر زیاتر لەو ئایدیاڵانە مانای ئاوەدانی و نوێبوونەوە نەوی لە هەناویدا هەڵگرتووە.
لە شاخ، ئەنۆری مەجید سوڵتان. من، هاوڕی، عوسمانی قادر منەوەر و فایەقی شەفیق کەرتی شارباژیر بووین. بەکردەوە دریژەی ئەقل و بەرگری کولتوری کوردی بووین، نەک ئەقلی ئایدیالی ئەوانەی ئیستا خۆیان بە سەرکرد ناودەبەن و بەکردەوەش تا ئەمڕۆ نەک لە کولتوری کوردی بەڵکو لە خۆشیان تێنەگەیشتوون. کە مرۆڤ لە خۆی وەک بوونی کولتوری گەردوونیانە تێنەگات، پێناگات. ئەوە هەژاری رۆشنبیر دین و دونیا ئێمە بەیان دەکات. وەک لەبیرم مابێت وەهاب، خاڵە نەجم، شەهید، ئازاد، لاوچاک، شورش ئیسماعیل و عومەری مام تۆفیق پاش ماوەیە بۆ ناو کەرتە هاتن. هەروەها لە بیرمە کە کاک ئارام و عەلی عەسکەری وەک رێکخەری سیاس و عەسەکەری یەکیتی نیشتمان دەناسان و مام جەلالیش وەکو ئەندامی شەرف نەک سکرتیری یەکیتی ناوی هەبوو. کاری گشتی کەرتەکەی ئێمە و کەرتەکانی قەراغ، هەورامان، جافەتی گەڕان و کۆبوونەوە بوو لەگەل گوندیەکان یان لە ناو خۆماندا و بەکردەوەش هەر لەو سەرەتایەوە جەماعەتی ئارام و عەلی عەسکەری ژیر بەژیر هاوڕیانە چاڵیان بۆیەک هەڵدەکەن و چاوەڕی دژایەتیان لێ دەکر. ئەو بەبیرمدا بێت، جارناجارێک بۆ خۆ نمایشدان نەک پێکانی مەبەستی سەربازی، تەقەمان لە رەبایەی سەربازی ناوچەکە دەکرد. وابزانم کوتایی حەفتا و حەوت بوو، سالار عەزیر هات بۆ شارباژیر و پیشنیاری گەشتێکی بەروە ناوچەی پینجوون کرد. من و فواد لەگەل سالار عەزیزو مولازم عومەر و هەندێک پیشمەرگە لەوییەوە بەرەو قەندیل چووین، هاوڕێش لەگەل کاک ئارامدا ماوەیەک لەوەبەر بۆ قەرەداخ پەڕیبووە.
کاتێک لە قەندیلەوە بۆ قەرەداخ گەڕامەوە. لە پێشمەرگەکانی ئەو ناوچەیەم بیست کە هاوڕی لەگەل مەفرەزەکەی ئاوات قەرەداغیدا، رووبەڕوی جاشەکان ببوونەوە، لەو شەڕەدا، هاوڕی وەکو شەرەکانی زۆزگ بەپێوە شاڵاوی بۆ سەر جاشەکان بردبوو. بەداخەوە هاوری ئەو لێزانی و شەکردنەی خۆ وەک ئەنوری مەجیدا سولتان تیوەرزای نەکرد، ئەگەرنا زانیاریکی سەربازیان مەیدانیانە بوو. ئەوەش رادەی بێتوانای سیاسی لە بەڕیوەبردن و ریکخستن و سەرکردایەتی کردندا بەیان دەکات. ئەوەش بەو دەرئەنجامەمان دەگەیەنیت کە کوردی باشور سەرکردەی بە مانای ژیر یان پیر کە ئەزموون ئەزمونی نەبووە و ئەوەی هەیە کولتوری بەرگرییە و زمانی کوردییە کە کوردی تا ئەمڕ بەم جۆرە هێشتۆتەوە.
من و هاوڕێ داو خوا حافیزیم لە کاک ئارام کرد، هاوڕی لە زڕگویزەوە بەرەوە شارباژێڕ و من بۆ سلیمانی گەڕمەوە. هاوڕی قەناسەکەی منیش لەگەل خۆیدا بۆ شارباژێڕ برد. لەو ماوەیەدا کە من لەسلێمانی بووم، هاوڕی قەناسەکەی دابوو بە لاوچاک (عەلی مام کەریم)، کە لەگەل کاک ئەنۆری مەجید سوڵتاندا بێ چەک دەسوڕایەوە. سەربازی عێراقی لە ناکاو شاڵاویان بۆ ناوچەی شارباژیر کردبوو. لاوچاک لەو شاڵاوەدا کە تەق دەکەن و دەکشینەوە، بەر گوللە دەکەوێت. هاوڕێ بۆ لای لاوچاک دەچێت، بەبرینداری هەڵدەگرێت و لە پەنایکی سەلامەت دایدەنێت، زۆر پێ ناچێت "لاوچاک" ماڵئاوایی لە دونیا دەکات. بەیانیەکی زووی ئەو رۆژە لەسلێمانیەوە بۆ چنگیان گەڕامەوە. هاوڕی و گوندیەکانی چنگیان خەریکی شتنی تەرمەکەى لاوچاک بوون. لە ناکاو سەلاحی برام و پێکابێک پەیدابوو. بە هاوڕێم وت: "بچۆ بە لای سەڵاح و پێبڵێ خۆی وەک برا و ناسیاوی ئێمە دەرنەخات"، چونکە ئەمن بزانێت، دەیگرن. سەلاح تەرمەکەی لاوچاکی بۆ سلیمانی بردەوە. سەلاح و لاوچاک هاوڕی منداڵی بوون. ئەوەی ئێستا لەلام سەیر و سەمەرەیە کەسانی وەک عەزیز، جووتیار، لاوچاک و پیشمەرگە سەرەتایەکان کە کوژراوی یەکیتی بوون، بە شەهید سەرکردە نابرین و خزمانی بەرپرسەکانی ئەمڕۆ بەشەهیدەی سەرکردە ناو دەبرێن.
ئەو رۆژە هاوڕی وتی: چاکە کە سەلاح قاچێکی نییە، ئەگەرنا ئێستا وەک لاوچاک دەکوژرا. هاوڕی ئەو رۆژە وتی، رۆژیک دێت سەلاح تەرمی ئێمەش لە سەیوان دەنێژێت.
پاش ماوەیەک کە شارباژیر بووم، پەیوەندیم لە فازیل مەلا مەحمود دروستکردبوو و نەمزانیبوو کە هاوڕێ لەقەرەداخ پەیوەندی لەگەڵ فازیلی مەلا مەحمودا دروستکردبوو. پەیوەندیەکە من بۆ مەبەستی چوون بۆ لوبنانبوو، پەیوەندی هاوڕێ بۆ بوون بە قیادە مەرکەزی و ژیانەوە یادەوریەکان هاوڕێ و لەتیفی برای بوو. هاوڕێ و چەند پیشمەرگەیەکی تری وەکو دکتور ئاسوو و ئازادی سەگرمە کە لە قەرەداخ پێشمەرگەبوون، پەیوەندیان لەگەڵ فازیل و وەحدەی قاعیدەدا دروستکردبوو. وحدەی قاعیدە گروپێکی بچوک لە سلیمانی و یەکەم جار لە قەرەداغ بە ئەوان گەیشتین و ئەوان مەفرەزەیەکیان هەبوون. مەفرەزەکەیان لە کەمالی حەمەرش، جەفای ، عەزیز (عارەبوو) و سەلاح قەرداخی و فازیلی مەلا مەحمود پێکهاتبوو. وەحدەی قاعید پاشماوە قیادە مەرکزی-حیزبی شوحعی عیراق بوو. لەداوی ئاشبەتاڵ فاروقی مەلا موستەفا کە بەرپرسی هەریم کوردستانیان بوو، تەسلیمی عیراق بووە، ئیبراهیم عەلاوی کە سکرتیریان بوو، بۆ ئیران چووبوو، لەوەیشەوە بۆ لوبنا و سوریا چووبوو. وەک لە سوریا باسیان دەکرد، مام جەلال و ئیبراهیم عەلاوی دەبیتە شەڕیان و لە دوای ئەوەوە فازیل مەلا محمود و ئەبوو ئەمەل (عادیل عەبدول مهەدی) لە ئیبراهیم عەلاوی جیا دەبەنەوە، وحدی قاعیدە دروست دەکەن. فاروقی مەلا موستەفا لەدوای تەسلیم بوونەوەی خەریکی کاسپی و مقاولاتە بوو. فاروق و فازیل ئامۆزەی یەکتر بوون. لەو سەروبەندەدا کە من و هاوڕی بۆ سلیمانی و دوای بۆ شارباژیر گەرامەوە، فازیل لە سلیمان پێ وتم کە هاوڕی، دوکتۆر ئاسۆ، حەمە غەریب (ئازادی سەگرمە)و چەند برادەرێکی تر لە گەرمایان لەگەڵ ئەواندا کار دەکەن. چاکە خوێنەر ئەو راستیە بزانێت، کە لەو سەرەتایە دروستبوونی یەکیتی نیشتیمان، ریکختستنی پێشمەرگە ژمارەکەی زۆر کەم بوو و ئەوانەی کە کەمێک لەو سەردەمەدا چاوکراوەبوون لە شاخ خوازیاری ریکخستنی جیاواز بوون لەوەی کە هەبوو. قەیرانی رێکخستنی ئەوسا وەک ئێستا زیاتر مەزاجیە و دریژە ئەقڵی خۆ بەزلزانی و پەیامبەریە و ئەوسا وەک ئێستا زۆرینەی مرۆڤی ئێمە لەژیر کارێگەری ئەو دونیا بینیەدا دەجوولێتەوە. جا کە ئەوسا من و هاوڕێ ئەو برادەرانە بەو جۆرە دەجوولایەنەوە، لەزۆربەی کاتدا جوولانەکەمان بۆ ئەزمون و بێ توانای ریکخستنی خیزان، قوتابخانە، دین و سیاسەت دەگەڕیتەوە کە دوربوو لە رۆشنبیری سەردەمە و ئەوەش بۆ دەستەلادار و دەستەلات خواز بازارێی خۆ دروستکردنبوو.
بۆ نمونە، بیرمە کە نەوشیروان موستەفا و ملازم عومەر و دەستەیەک پێشمەرگە لە شلێرەوە بۆ ناوچەی شارباژێڕ گەڕانەوە. ئەو دەستانەی لەگەڵیدا بوون پیشمەرگەی ئەیلول بوون، وەک بەبیرم بێت، جەمالی عەلی باپیر، عوسمانی قالەمنەوەر، موستفا چاوڕەش و عەلی چوارتایی بوون. هەر یەک لەو پیشمەرگانە بەگوێر مەزاجی تێگەیشتنیان دەجولانەوە. مانایان بۆ یەکیتی یان مارکسی و لێلین بوون، بە مانای تێوەری نەبوو. پیشمەرگە کە یاخی بوونیانی ساڵی ١٩٧٦ دەستپێکردبوو، بە مانای تاک و کۆیان جیاوازبوو و دژ بە بەعسبوون. چوونکە بەعس وەک تیوری فاشی بوو و وەک کولتوری عارەب و ئیسلام بوو. شەوی ئەو رۆژ کە لە چنگیان بەنەوشیروان و ئەو چەند مەفرزیە لەگەڵیدا بوون. لە بەربەیانیکی زوودا چوار پێشمەرگەی عوسمان و موستەفا چاوەڕش کە حەراسەتی بەیانیان پێسپێرابوو. ئەو چوار پێشمەرگەیە تازە چەکداربوون، وابزانم دوانیا چەکی پیشمەرگەی تریان بۆ حەراستە وەرگرتبوو، بەپیاسە بەرەوە قەیماسە چووبوون. بەحساب دەبوو حەراسەت بگرن، کەچی سیانیانە بۆ کوشتنی کات لەبەر قسەکردن ئاگایان لە خۆیان نەبوو، ، کەوتبوونە ناو کەمینی جاشەکانی چوارتاوە، سوک و ئاسان دەستگیرکرابوون. یەکێک لەو سیانە کە پانزە هەنگاویک لەدوای ئەوانەوە دەڕوات، گوێ لە میل راکیشانی جاشەکان دەبێت، بۆ داوە بەراکرد دەگەڕێتەوە. جاشەکان کە دەزان یەکێک رادەکات تەقەی لێدەکەن. دەرئەنجام ئەو تەقەکردن پیشمەرگانی چنگیان خەبەریان بووە. نەوشیروان لە گیرانەوەی ئەو شەودا باسی ئەو گیراونەی و راکردنی خۆی و ئەو کەسانەی لەگەڵیدابوون نەکردوە.
شەوکەی جنگیان من، هاوڕی، فوادو مستەفا چاوڕەش و دەرسیم لەیەک ژوور لەماڵێکی چەپەر لەسەرەوەی ماڵەکانی چنگیان خەوتبووین. کاتێک ئازاد و عومەری مام تۆفیق ئێمەیان خەبەر کردەوە. هاوڕی پرسی ئەی مستەفا چاوڕەش کەی ڕۆیشتووە. هاوڕێ ئەو شەوە بەسەرهاتی لەتیفی برای و موستفا چاوڕەشی ساڵەکانی پێش حەفتای بەغداد گێڕایەوە. کە گوایە مستەفا چاوڕەشدا وەکو پیشمەرگەی قیادە مەرکەزی لە بەغداد دەگیریت، لەتیفی برای تەقە لە ئەمنەکان دەکات. مستەفا دەردەچێت، بەڵام لەتیف بریندار دەکرێت، دواییش لە سێدارە دەدرێت.
ئەو کاتەی کە من و هاوڕی لەگەل وحدەی قاعیدە دەستمان تێکەڵکردبوو. چەند جارێک من و فازیل و هاوڕی لە سلێمانی لە ماڵە چۆڵەکەی خۆمان بەیەک دەگەیشتین. جارێک هاوڕی باسی لە کوشتنی فاروقی مەلا مستەفا بۆ فازیل کرد. فازیلی مەلا مەحمودى لە وەڵامدا وتی کە فاروق هەڕەشەی لێ کردون، وتوویەتی گەر بکوژێم، زانیاریی تەواو لەسەر هەموو ئەندامەکانی وەحدەی قاعیدە نووسیووە تا بگاتە دەست ئەمن. من نازانم ئەو قسەی فازیل مەلا محمود راست بوو، یان هەر لەو چرکەیەدا ئەو پاساوەی بۆ فاروق هێنایەوە. لەدوای ئاشبەتاڵ دەنگۆی ئەو هەبوو، کە فاروق چەکی قیادە مەرکەزی رادەست ئەمن کردووە و رێگەیان بۆ خۆشکردووە کە بازرگانی بکات، ئەگەرنا نەمبیستووە کەسی بەگرد دابێت. هەروەها دەمزانی فاروق و فازیل ئامۆزان و لە بیرمە کە منداڵ بوو، پوری دایکم، حەمدی ژنی محیدینی تەنەکەچی بە منداڵەکانی دەوت ئەو کفتانە بۆ مەلا مستەفا بەرن، حەز لە خواردنیان دەکات .
فازیل لەو دەماندەدا باسی لە دروستکردنی رێکخراوە سیاسی و سەربازیی دەکرد تا من یان هاوڕی سەرکردایەتی بکەین. هاوڕێ نەی دەیست کوردستان جێ بهێڵی و حەزی لە پیشمەرگایەتی دەکرد. ئەوەش وایکردبوو کە من، هاوڕی و فازیل رێکبین لەسەر ئەوەی کە هەریەکەمان بەگویر مەزاج و تێگەیشنی خۆی کار بۆ مەبەستی جیاواز بکەین. من ئەم ویست بۆ لای هێزەکان هەدەف بچم و ئەوانم بە شوڕگێر دەزانین و خۆشم بە جیڤاریست دادەنا. فازیلیش دەیوست پارەی شەریکەی زیوتی لە سلیمانی بفرێنین. شەریکەی زیوتی سلیمان، شەریکەیکی دەوڵەتی بوو، لەسەر و پردەکەی خوار مزگەوتی گەورەوە ئوفیسکیان هەبوو. وابزانم برادەریەکی وەحدەی قاعیدە لەو سەردەمانەدا لەوی فەرمانبەربوو. فازیل وا بەرنامەی دانابوو کە من و هاوڕی و فازیل لە مزگەوتی "شێخ مستەفا کانێسکان" لەگەڵ سەلاح قەراخی و عەدنان کەرکویی یەکبگرین. سەلاح و عەدنان ئەندامی وەحدەی قاعیدە بوون، بە قسەی فازیل سەلاح لە بەسرە کاری دەکرد و عەدنان لە کەرکوک دەژیا. پلانی پارە رفاندنی پارەکە وابوو کە یەک لەو سێیانە عارەبیان باش دەزانی لە دەرگای ئۆفیس زیتوتی نەباتی بدەن و وەک ئەم خۆیان بناسین. دوایی فەشەلی عەمەلیەکە و خیانەتی سلاح قەرەداخی، بە قسەی ئیبراهیمی کاکە حەمە کە ئیستا لە مالومی دەژی، سەڵاح شەو فازیل لە ماڵی جیهادی زاوای فازیل بینوە و بەیان عەدنانی رادەستی ئەمن کردووە و ئەمنیش لە مزگەوتەکە کەمینیان بۆ ئێمە داناوە. ئەمن پیش کاتی ژمیر دوو لە ناو مزگەوتەکە خۆیان بۆ من، هاوڕێ و فازیل مات دابوو. بەرئەنجام من و هاوڕێ بە شەرە دەست لە مزگەوتەکە بە دوو ئاراستە جیا ڕامانکرد. من هاوڕێم لە دوای چرکەکانی چوونە ناو مزگەوەتەکەوە نەبینیەوە. هاوڕی لەسجی موسلەوە چەند نامەیەکی بە زاهیر باهیردا بۆ ناردم. بەداخەوە نامەکان فەوتان.
ئەوەی لەو نامانەدا بە بیرمدابێتەوە، هاوڕێ لەنامەیەکدا باسی روداوەکەی کردبوو، کە ئەو لە مزگەوتەکەوە بەرەو دواوە رایکردوە، لەگەڵ ئەمندا بە شەڕە هاتووە، بەشەرە دەست لەدەستیان دەرچووە. کاتێک گەیشتبووە دیوی دەرەوە مزگەوتەکە، رومانەکەی تێگرتبوون، بەڵام رومانەکە نەتەقیبووەوە. لەدوای ئەوەی کە دەیەوێت، لە کوڵانەکانەکەی بۆ سەر جادەی کانێسکان دەرچێت، تراکتۆرێک لە ترسی بیستنی تەقەکان، خۆی بە دەم کۆڵانەکەدا دەکات و رێگەی لێ دەگرێت. هاوڕێ نووسیبووی کە بەسەر تراکتۆرەکەدا سەرکەوتووە و گەشتۆتە کۆڵانی ئەو بەری جادەکە کە نزیکی دەگای پشتەوەی مزگەوتی گەورەیە، لەو دەمەدا، فیشەکێک بەر رانی کەوتووە، بەشەلەشەل خۆی بە ماڵێکی ئەو گەڕەکەدا کردوە، بۆ نەگبەتی خۆی دەمانچەکەی لەکاتی شەڕە دەستدا لێکەوتووە. ئەمنەکان بە گویرەی قسەکانی هاوڕی لە ماڵەکە بەراکیشان بۆ سەر جادەکەی هێناوە، بەدەم شەق و زلەی بەرگەیان لەبەریدا داکەندووە. دوایی سواری سەیارەی ئەمنی کردوە، بۆ ئەمنی سلێمانییان بردوە، هیچ چارەسەرێکیان بۆ برینەکەی نەکردوە. لە پاشان ئەمنەکان عومەری ئاوەکەڵە بۆ ژووری سجنەکردنەکەی هاوڕێ بردووە. عومەر بە ئەمنەکانی وتووە: ئەمە ئەو کەسەیە کە ساڵح عانیی کوشتووە.
هەروەها هاوڕی لە نامەیەکیتردا باسی بردنی خۆی و عەدنانی بۆ مەحکەمەی عەسکەری کەرکوکیان کردووە. لەو مەحکەمەیدا حوکمی لە سێدارەدان هاوڕی دراوە، پانزە ساڵ بۆ عەدنان بڕاوەتەوە. ئەوەی کە تا ئەمڕۆ لای خۆم پرسیارە. کۆبوونەوەى ئەو شەوەی فازیل، جیهان و سەلاح کە خزمن بەیەکەوە سیاسەتین کردووە. چونکە بەیانی ئەو ڕۆژ من و هاوڕی کەوتینە ئەو داوە، من بە شەڕ وەک هاورێ لە مزگەوتەکە نەگیراین. جا نازانم سەلاح چۆن گیرا یان چۆن داوی بینین فازیل زاوا و خوشکەی فازیل گیران و بەربوون. بەگویرەی قسەی براهیم لە شەودا فازیلی سەلاحی لە ماڵی جیهاد بینیووە، بە سەلاحی وتووە لەگەڵ عەدناندا بۆ ئەو مزگەوتە وەرە. ئیبراهیم و زاهیر لە دوای رووداوەکە باسی ئەو شەوەی هاتنی فازیلیان بۆ ماڵی زاهیر کرد. ئەو شەوە دوای ئەوەی فازیل سەلاحی بینبوو.. ماڵی زاهیر لەولای ماڵی عەبەی مەند بوو و چەند دەقەیەک لە مزگەوتی کانیسکانەوە کە جێ بەیەکگەیشتنمان بوو، دورە. ئەمنەکان لەو مزگەوتە بە بەرگی کوردیە چاوەڕی من و فازیلیان دەکرد. دەرچوونی من و هاوڕی لەدەست ئەمنەکانی ئەو رۆژ بەلایەک سودفە و خۆ بەزلزانی ئەمنەکان بوو، بەلایەکی تر دەمزانی گەڕ بگیرم، لە سێدارە دانم مسوگەر و ژیانیش بەو مانایە خۆشەویستە، بێ لەوەش دایکم نەترسانە پێگەیاندبووم.
بیرمە لەو ماوەیەی کە هاوڕی لە سجنی موسل بوو، داوای لە سالاری قالەبەراز و هاوڕێکانی تری کردبوو، کە ئاخر رۆژی سەردانیان با هەندێک لە خوشکەکانیان و خزمانیان بە بەرگی سورەوە بۆ زیندانی موسڵ بێن و بە هەڵپەرکێی کوردی ماڵئاوایی لێ بکەن. لەناوچوونی هاوڕێ بۆ من گرفتکی گەورەی دەروونی بوو، چوونکە تا ئەمڕۆ نازانم جۆر خیانەتەکە چۆن بووە و سەلاح قەرەداخی چۆن گیراوە. بەس دەزانم کە هاوڕی بەکردەوە هاوڕێ بوو و بە کردەوەش پێشمەرگە بوو. پیشمەرگەی ئەو و هەندێک هاوڕی تری شاخم، تا ئەمڕۆ سەرچاوەی خۆشەویستین و بەهەمان ماناش پیشمەرگە، گریلا و شەرڤانی کورد خۆش دەوێت و دەزانم بەدڵ زۆرینەیان بەرگری لە مرۆڤی خۆیان و کولتور و خاکیک دەکەن، کە تۆوەکەیان لە هەناویدا هەڵگرتووە.
ئەنۆر تۆفیق هەورامی (سەرباز/پیشمەرگە)
ئەنۆری تۆفیق هەورامی لە خێزانێکی هەورامییە، لە شاری سلێمانی گەرکی سەرکاریز و قەزازەکان گەورە بووبوو. هەورامییەکان لە ناو کورددا بەدەستڕەنگینی و خۆ بەخێوکەر ناسرابوون. خێزانەکەی ئەنۆر وەک زۆربەی خیزانی کوردی لە رابردوودا زیاتر لە ئەمڕۆ دەستکورتربوون. لەگەڵ ئەوەشدا مرۆڤی کورد لە رابردوودا کاریان دەکرد و چاویان لە مەشخۆری و بن دیوار و ژیانی بن سیبەری نەبوو. ئەنۆرم لە منداڵیەوە وەک کوڕی گەڕەک دەمناس و چاک و چوانیمان هەبوو. لەساڵی ١٩٧٤دا، لە چایخانەکەی عەلی بزن لە پێنجوێن بینیەوە. چایخانەکە لە ناوەڕاستی شاروچکەی پێنجووندا بوو. ئەنور چەند رۆژیک لەوەبەر لە سەربازی هەڵهاتبوو.
ئەو رۆژە ئەنۆر لە چایخانەکە بۆیگێرامەوە. بەهیوای پێشمەرگایەتی لە سەربازی هەڵهاتووە. بۆیە بۆ پێنجوێن هاتووە تا لە هێز خەبات بەپێشمەرگە وەریبگرن. کەچێ کە چووبوو بۆ هیزی خەبات، ئەو کەسانەی کە لە فەرمنگای هیز بینیبوونی، هیچ پرسیاریان لێ نەکردووە و لاموبالاتانە بەڕیانکردووە. گرفتی بوون بە پێشمەرگە لەو سەردەمانەدا، بە ئەمڕۆشەوە بۆ لە خۆ تێنەگەیشتن و بەهەڵ کار وەرگرتنی مرۆڤە دەست ڕۆیشتووەکان دەگەڕێتەوە. بڕاوش دەکەم، هوی سەرەکی نەبوونی سەرکرد بە مانای تێگەیشتن لە خۆی و کارەکەی و کولتورەکەی دەگەڕێتەوە و ئەوسا وەک ئیستا ئەو جۆرە کەسانە سەرکردە کە بی خۆ زلکردن و سود وەرگرتن لە کۆ مانایەکیان بۆ بوونی تاکی خۆیان و ژیان و گەشەدا بەبەهرە نییە و کە مرۆڤیش لەو بوونەوە ئیستایەوە ژیان بەدی نەکات، ژیان لای مانانی کات کوشتن و مانەوەی ئەبەدی خۆی هەیە. لەهەمانکاتدا بۆ خوێنەر چاکە کە بزانیت، لەگەڵ دەستپیکردنەوە شەڕ لەساڵی ١٩٧٤ زۆرینەی لاو و کەسانی ژیر تەمەنی چل و پەنجا ساڵەوە لە شارەکانی بۆ پێشمەرگایەتی لە سلیمان، کەرکوک، هەولیر و دوهۆک روویان لە شاخ کردبوو. بۆ خۆشم تا مەکتەبی عەسکەری بە دوای بوون بە پیشمەر چووبووم، وەرنەگیرابوو. ئەوسا دەمزانی ژمارەی مرۆڤەکان لەشاخ زۆرن و پارتی و سەرکردەکانی ئەوسا وەک ئیستا لە ناکاو دەزان تێکەوتوون و نازان چۆن لێ دەرچن. ئەوەش وای لە ئیران کردبوو، کە کەمپ بۆ ئاوارە لە سنوورەکان و کوردستانی ئیران بکاتەوە.
هەر لەسەرەتا ساڵی ١٩٧٥ دیاربوو، پارتی و بارزانی چاوەڕێی فەرمان و پلانی شای ئێران دەکەن. کەوا دەیڵێم لە ئەزموون و بینینی خۆمەوە ئەوسا وەک ئیستا تێگەیشیتبووم. ئەنورە ئەو ڕۆژە لێ پرسیم چارە چییە، چێ بکەم. پێم وت با فوادی برام ببینم. بزانم هیچ بۆ دەکات.
ئەنۆر باسی شارەزایی خۆی لەمین دانان و هەڵگرتنەوەی بۆ کردم، شەو کە فوادی برام بینی قسەکانی ئەنوەرم بۆ گێڕایەوە.
فوئاد وتی: ئەگەر سبەی ئەنوەرت بینی، بینێرە بۆ بارەگای بەتالیۆنی چوار.
بەیانیەکەی ئەنۆرم نارد بۆ لای فوئاد، هەر ئەو رۆژە ئەنۆر بە پێشمەرگەی بەتالیۆنی چواری هێزی خەبات وەرگیرابوو.
ئەنۆر لە شەڕەکانی زۆزگدا بەشداری کردبوو. شەڕی چیاکانی زۆزگ وەک لەوەبەر ئاماژە بە شەرکەری بەتالوێنی چوار داوە. ئەو پێشمەرگانە داستان دروستکەر و بەردەوای ئەو رۆح بەرگریکەرەبوون کە داپیر و باپیرە گەوەرەکانیانی مانایان بە پاراستی خاکەکەی وەک ژیان دابوو. لەپینجوون زۆر گەنجی سلیمان ئامادەی خۆیان نیشان دابوو، کە ئامادەن خۆ بەختانە شەڕی کوردستان یان نەمان بکەن. کەچێ بەرزانی بەتەنها بڕیاری ئاشبەتاڵی دابوو. ئاشبەتاڵ هەرەسەیک بوو، کە لێشاوی راکردنی دوای ریفراندۆم دێ، کشانەوەی ئەو هێزانە ئەو رۆژانەی بیرهێنامەوە و لام روون بوو کە رێکەوتنی پیشکات لەسەر ئەو کشانەوەی لەلایەن بەرزانی و هیزەکانی تالەبانیەوە کراوە. جا کێ و چۆن چاڵەکە هەڵکنرابوو، لە ئیستادا دیارە کە چاڵەکە بۆ لاهور ئامادەکراوە. لەئێستا نازانم هەیکەلی سیاس و رێکخراوە کوردیەکان چۆن بەلام دەزانم مەزاجی سیاسی نەک یاسای گشتی سەرچاوەی مانایە و مانا بەو شێوەی ئەوەی کێ دەستەڵاتی هەیە، گیرفانی خۆی پڕ بکات. جا کێ دەبێت قوربانی دین رەوای پێدەدات و خودا بەوە خەتابار دەکرێت کە وای کردووە و مرۆڤی کویلەش لەسەر پەسەندکردنی ئەو مانایە راهاتووە و هەوڵی لە خۆ تێگەیشتن کە کردگارییە نادات.
لەگەڵ رێکخستنەوەی و چوونە شاخ وابزان هاوڕێ بە ئەنۆری توفیق هەورامی وتبوو، خۆت ئامادە بکە. ئەو شەوە کە فواد فاخیر و ئەنوری بۆ ماڵەوە هێنایەوە، گیڕایەوە کە غەریبی خولەی ئەمینی بووک میلی تفەنگ لێهیناوەتەوە. غەریبی خۆلەی ئەمین بووک پیشمەرگەی دیرین، لەسەرەتای ١٩٧٨ ویستبووی لە سلیمانی تەسلیم بە حکومەت ببیتەوە و وەک دەیانووت ، عومەر بەگرتی داوە و لە موسل لەسیدارە درا. وابزانم دوو یا سێ شەو ئەنور و فاخیری لە ماڵی ئێمە خەوتن. فواد دوو جار بە شەو بۆ سەربانی مزگەوتەکەی بردبوون و باسی دەرچوونی پاریزەر (موتەسەریف) سلیمانی لە ماڵەکەی و گەیشتنە جادەی مەولەوەی و پیاسە برادەریکی بۆ کردبوو، کە لەوەبەری جادەکەوە دێت و دەچێت. وەک لەوەبەر ئاماژە پێدا، ئەو برادەرە دلیری سەید مەجید بوو. جا ئەو بۆ ئەو رۆژە نەچووبوو. ئەوسا وەکو ئێستا لام گرنگ نەبوو. ئەوسا وەک ئیستا وەک فواد، فاخیر و ئەنوەر دەمزانی کە عەمەلیەکە، عەمەلیکی فاشیل بوو و پلانەکەی فواد لەلایەن دلیرەوە بە جێ نەگەیەنرابوو. ئەنۆر لە شاخ گێڕایەوە، ئەو کەسەی کە دەبوو لە شوستەکەی ئەو بەری جادەکەوە ئەم بەر و ئەو بەربکات، بوونی نەبووە. ئەوەش ئەنور ناچار دەکات، خۆی بە سەر سنگادا بخات و لە نزیکی گویزەبانەی سەربانی مزگەوتەکەوە سەیر جادەکە بکات، چوونکە دەیزان لە دەوروبەری ئەو کاتەدا پاریزەری سلیمان تێدەپەڕیت. لەو چرکانەدا کە ئەنور سەیر جادەکە بە پاڵکەوتووی لەسەر سەبانەکە دەکات، ماتۆڕی پیش سەیارەکەی پاریزە و سەیارەکەی پاریزەر تێپەڕ دەبن. ئەنورە وەک باسی کرد، هەر بەسەر دەمەوە دەست بۆ تفەنگەی دەبات کە لەتەنیشت خۆیەوە رایخستووە و هەر بە پاڵکەوتنەوە سەلێکە بە ئاراستەی سەیارە بە پشتی سەیارەکەوە دەنێت و هەڵدەستی و رادەکات و فاخیرش بە دوایدا رادەکات و هیچ تەقەیەک ناکات. ئەنور ئەوشی گیرایە کە عەبەی خۆرشە (ئاسو) لە دەنگی تەق و راکە راکە دەشڵەژیت، ئەنور عەبە دادەبەزینیت و بە بۆ خۆی سەیارەکە لێ دخوڕێت. ئەوەی کە بۆ من جێ پرسیار فاخیر، ئەکرەمی سەید مەجید تا ئەمڕۆ ئەو رابردوە ناگیرنەوە.
پش ماوەیەک ئەنۆر لە شاخەوە گەڕابووە، لە شار شەوێک فاتە تەماتەی سوزانی کوشتبوو. ئەنور بیستبووی فاتە ئافرەت بۆ ئەفسەر و ئەمنە عەرەبەکان دەبات. شەوێکی تر ئەنۆر لەگەل فەتاح و خەلیفە دێنەوە بۆ سلێمانی، بەناو شاردا دەگەڕێن، بەهیوای ئەوەی دەست لە ئەمن، پۆلیس یان سەربازێک بووەشێنن. بەڵام توشی چەند حەسحەسێکی شەو دەبن. کاتێک کە میلی تفەنگ لە حەسحەسەکان رادەکێشن. خەلیفە لە پشتیانەوە دەشڵەژێت و سەڵیەیەک بە ئەنۆر و فەتاحەوە دەنێت. ئەنۆرو فەتاح بریندار دەبن. لەدواییدا فاروق، فریادە سور و ئازادی برای ئەنۆر (فەتاح و ئەنۆر) بۆشاخ دەرکەن. خەلیفەش ئەوەشە لەترسا رادەکات؛ تفەنگەکەی لە ماڵێک دەشارێتەوە؛ خۆیشی ئەچێتە ناو تانکی ئاویی ماڵێکی ترەوە، پولیس لەو ئاگادار دەکرێت. پۆلیس خەلیفە دەگرن. خەلیفە کە بۆ شاخ گەڕایەوە، رووداوەکەی خۆی بەو شێوەیە گێڕایەوە. بەڵام برادەرانی کۆمەڵە گومانیان لە خەلیفە هەبوو. دەیانویست بیکوژن . خەلیفەم لە منداڵەوە دەناسی و دەمزانی هەڵەشە و پەلەشەیە و کە چیرۆکەی خۆی و روودانەکەی وەک ئەوەی روویداوە بۆ گیرامەوە، بڕاوم پێهەبوو و دەشم زانی سالار عەزیز باسی کوشتنی کردبوو. بە خەلیفە وت مادەم کەس و کار نەگیراوە و ئەمن و پولیس نازان کە پیشمەرگە بوویت. چاکە بۆ خۆت و کەس و کارت بچیتەوە ماڵەوە و بێدەگانە ژیان بکەیت. لەو ماوانەدا کە خەلیفە دانیشتبوو، نەم بیستوە کە هیچ زیانێکى بەکەس گەیاندبێت خەلیفە وەکو جیهانی وەستا حەسەن بە هەقت تووش بوو و دڵپاک بوون.
ئەنۆر و فەتاح بە برینداری لە ناوچەی جافایەتی لەگەڵ ئازادی برای ئەنۆرى تۆفیق هەورامی دەگەڕان. ئازاد لەو ماوەیەدا یارمەتی ئەنۆری برای و فەتاحی دابوو، رۆژێک لە ناکاو، ئازاد سەڵیەیەک فیشەک بە ئەنۆری برایەوە دەنێت و دەیکوژێت.
چەند رۆژێک دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە کاک ئارام لە جافەتیەوە هەواڵی بۆ کاک ئەنۆر ناردبوو، داوی لێکردبوو کە بچین سەردانیان بکەین. وەکو لە بیرمدا مابێت، من و کاک ئەنۆری مەجید سوڵتان، خالە نەجم، شەهید، بارزانی سابوونکەران لە شارباژێرەوە بۆ جافەتی پەڕینەوە. دەمە و ئیوارە لە دێیەکی ئەو ناوە، وابزانم یاخسمەر بوو، بە کاک ئارام گەیشتین. ئازادی برای ئەنوەری تۆفیق هەورامی بەبێ چەک و بێ بەستنەوە لەگەڵیاندا دەسوڕایەوە. شەو کاک ئەنۆر ئازادی برای ئەنوەری بانگکرد. تا لەگەڵیدا قسە بکات.
کاک ئەنۆر شەو لە ئازادی پرسی: برام ئەو کارەساتە چۆن روویدا؟
ئازاد بە دڵێکی پر لە سۆزو گریانەوە، بۆ ماوەیەک بێدەنگ بوو، ئینجا بەبێ چاو تروکان و بەدڵگەرمیی و بەدەنگێکی تووڕە لە ئەنوەری برا، بەدەم گریانەوە وتی: زۆرم لەگەڵ ئەنوردا هەوڵدا، کە بیرى کوشتنی نوری حەمە عەلی لەسەر دەربهێن، چوونکە ئەو دەیوست بۆ سلیمانی بگەڕیتەوە و بیکوژێت. ئەو قسانەم کە لە دەمی ئازادە بیست، تەواو بێ دەنگبووم. چوونکە دەمزانی نوری حەمە عەلەی لەو دەمەدا داماو پەکەکەوتە و بێهیوا بوو، ئەگەرچێ نەم دەزانی بۆچی جێگەی ئەو چەکانەی بە سەربازی عیراقی نیشان دابوو. وەک بیستبووم کاک نوری لەو ماوانەدا عارقی زۆر خواردۆتەوە و ئەوەش مانای بێهیوای و خەموکی هەبوو. لە بیرمە ئەنور چەند مانگکی پێش ئەو روودانە باسی کوشتنی نوری حەمە عەلی لەگەڵدا کردم و منیش باس نامەکەی فواد و باری خراپی نوری حەمە عەلیم بۆ کرد و هانم دا واز لەو بیرە بهێنێت.
ئازاد ئەو شەو پێ وتین، بۆ ئەوەی ئەنور نوری حەمە عەلی نەکوژێت، دەبوو بۆ خۆم ئەنور بکوژ، چونکە کوشتنی نوری حەمە عەلی بۆ براکانم دبوو بە دوژمنایەتی. ئازاد بەراستی لە سیناروییە ترسابوو و ئەوەش هاندەری کوشنی براکەی بوو.
ئەو شەوە کە ئازاد قسەی بۆ ئێمە دەکرد، قسەکردنەکەی وەک تۆماری ڤیدۆی لە میشکیەوە باس دەکرد. لەداوی ئەوەش بە بێ ئەوەی کەس پرسیاری لێ بکات یان دوای لێ بکات دەیووت: ئامادەم مودیری ئەمن؛ رەئیسی فیرقە؛ تەنانەت سەدامیش بکوژم، ئەگەر ئێوە پێم بڵێن بیکە.
ئەو شەوە من و کاک ئەنۆر و ئەو پێشمەرگانە لە گێڕانەوەکەی ئازادو ئەو روداوە تەواو وڕ بووین، بۆ خۆم نەماندەزانی چ بۆچوونێکم لەسەر ئازاد هەبێت، ب هیچ شێوەیەکیش ئەو بیر بە میشکمدا نەدەهات کە بلێم ئازاد دەبێت بکوژرێت. شەو کاک ئەنۆر، ئازادی بۆ حەراسەتی دانا. بە کاک ئەنۆرم وت: تۆ لە ئازاد ناترسیت، چەکی دەدەیت، حەراسەتی پێدەگریت. کاک ئەنۆر وتی: تۆ کەسوکاری ئازاد وەکو من ناناسیت، کاک ئەنوەر ئەوانی وەک ماڵ و خەڵکی گەڕەک دەناسی.
لەدوای ئەو شەوە من و کاک ئەنۆر لە بارەی ئازادو ئەنۆری تۆفیق هەورامیەوە هیچ نەدواین. پاش چەند رۆژێک؛ بیستمان کە کاک ئارام، ئازادی تۆفیق هەورامی رەمی کردوە، بە خاکیان سپاردووە؛ دوایی گوندیەکان تەرمەکەیان هەڵگرتبووە، چونکە لە چالێکی بچوک نرابوو، نەک لە گۆڕ. ب هەواڵی کوشتنی ئازاد وەک کوشتنی ئەنۆر بۆ ماوەیەک دڵگران بووم.
دایک و کەسوکاری ئەنۆری تۆفیق هەورامی وابزانم لە داوی ماڵی ئێمەوە گیرابوون و لەگەل دایکم و براکانم لە سجنی سەماوە بووبوون. دایکم لە ساڵی ١٩٩١دا گێڕایەوە کە بەیانییەک دایکی ئەنۆری بینیوە، بە قنگەخشکی بە ناو ژوری سجنەکەدا رۆیشتووە. دایکم پێ وتبوو: ئەوە دایکی کەیی کوبات () ، بۆچی وا بەقنگەخشکی دەڕۆیت؟
ئەو رۆژە لە دایکم پرسی، 'دایکی کەیی کوبات' چی دەگەیەنێت. دایکم وتی بەو دایکە دەڵین کە پلانی ئاشوبە نانەوە، بۆ کوڕەکانی دادەنێن.
دایکی ئەنوەر لە وەڵامی دایکمدا ووتبووی: ئەمشەو خەونم دیوە، لە خەوەکەمدا ئەنوەر لەناوچووە.
دایکیشم پێی دەڵێت: دەمت شکێ، قسەی وەها خراپ مەکە.
دایکم گێڕایەوە کە دوای چەند رۆژێک، دایکی جەمالی حەسەن تەیارەو خزمەکانی ئەنوەر و ئازادی تۆفیق هەورامی لە سلێمانیەوە بۆ سەردانی دایکی ئەنوەر هاتن؛ هەواڵی کوشتنى ئازاد و ئەنۆری کوڕیان پێگەیاند. دایکی ئەنور و ئازاد بە بیستنی نەمانی هەردوو رۆڵەکەی، لە سجنەکەدا زمانی دەشکێت، لەدوان دەکەوێت.
دایکەکانى کە خوێنی کوڕەکانیان ئاو رژاوە، چێژی ئازاریان وەک ژانی ژیان نا وەک مردن کیشاوە و سەرکردە خۆ هەڵخەڵەتینەرەکانی کورد تا ئەمڕۆ لەو ئازارانە تێناگەن و باس لە پیشمەرگایەتی خۆیان دەکەن و بەکردەوەش بازرگانی بە خوێنیانەوە دەکەن. فواد کە باسی عەمەلیە تەقەکردنی لە پاریزەری سلیمان نەدەکرد، لە فاشەلی عەمەلیەکە و لە کوشتن دووبرا و ئازاری دایکیان بەئاگا بوو. جێ داخە کە کەسانی وەک فەتاح، فاخیر و دلیری سەید مەجیدا باس لەو رابردووە ناکەن.
عومەرى هێلکە هەژار/ پیاوکوژ/پیشمەرگە/جاسووس
بەهەڵە لێم وەرمگرن کە ئەو چوار ناوە بۆ عومەری هێلکە داناوە. ئەو چوار ناو باس لە باری ژیان و توانای کارکردنی عومەر دەکات و بەداخەوە کە نەخۆی و نەکەس و کار و نە پارتی و نەسەکردایەتی بەرزانی نەیانتوانی باشتر ئاراستە بکەن تا بتوانیت توانی خۆی ئەرینیانە بۆ ناو دونیا بهێنێت. ناوی عومەری هێلکە (عومەری حاجی ئەورەحمان) لە ساڵی ١٩٧٤ لە پێنجوێن بیست. ئەوسا عومەر وەکو سەرلقی تایبەتی دەزگای پاراستن ناوی دەبرا. دەزگای پاراستن لەلایەن مەسعود بارزانیەوە دروستکراوە. دەزگای پاراستنی سلیمانی لەساڵەکانی ١٩٧٠ تا ١٩٧٥ لەلاین حەمە رحیمەوە (خاڵە حاجییەوە) بەڕیوە دەچوو. نەمبیستووە کە عومەر لە ژیر دەستی حەمە رەحیدا بێت و کە ئیستا ئەم وشانە دەنووسم، وای بۆ دەچم ئەو دوو کەسە وەک مرۆڤ زیرەک، فێڵزان و کردبوون، بەلام وەک مرۆڤ و رێکخراوە تاک رەوانە لەسەر بنەما مەزاجی خۆیان و سەرۆکەیان کاریان دەکرد. دەستەڵاتی حەمە رەحیم هاوتا دەستەلاتی ئامر هێزی خەبات بوو، لەو دەمەشدا دەوترا کە عومەری هێلەکە رێگەی پێدراوە، لەهەر هیزێک پیشمەرگەی هەڵبژیری، کەس نەتوانێت رێگەی لێبگریت. جا ئەوە چەند راستە نازانم، دەزانم کورد بە گشتی شت زل دەکەن و هەوڵ نادەن لەو گەورەکردنەی خۆیان تێبگەن، چوونکە خۆیان لە منداڵیەوە وەک مرۆڤ بچوک کراونەتەوە و تا دەمرن ئەو بچووکەی لە رۆحیاندا دەمێنیتەوە. بەدوری نازانم ئەو بچوک کردنەوەیە، یەک بێت لەو هویانەی کە مرۆڤی کورد و بەتایبەتی دەستەلاداری دین، دونیا و بازرگانی والێ دەکات، چاڵ بۆ ئەوی تر هەڵکەن تا خۆیان لە بەرزیدا ببین و لەو رێگەوەی خۆیان لە ئاڵوزی بچوکراوەیی منداڵیان دەربکەن، نەک چارەسەری بکەن.
تەنها چالاکی ئەو مەفرەی عومەر لە ساڵی ١٩٧٤-١٩٧٥ کە بیستووەمە، کردەیەک بوو کە کوڕی پیاویکی جگەرچی بەناوی ئەحە دزەوە کە رەفیقی شیرە شەوکات باش بوو، کردبووین. عومەر و ئەحەدزە لە سجندا یەکتریان ناسیبوو. ئەحە لەشاخ بۆ سلیمانی دەگەڕێتەوە، بە رێکەوت دەگیرێت، سەربازەکان دەمانچەکەی لێدەسەنن و دوای لێدانی، فریدەدەنە ناو زیلیکەوە، نازان ئەحە روومانیەکێ لە گیرفاندایە، ئەحە رومانکە لە سەیارەکە دەتقینتەوە و خۆی فری دەدات، باسەکەی نازانم چۆن بووە، چوونکە هەواڵە بەو جۆرە گەیشتبووە، پینجوون و من هەر ئەوەندەم بیستووە.بۆ خۆ ئەحە دزەم بەهوی شیرە خۆشکەزای کاکەی فەلاحەوە کە هاوڕێ منداڵی ساڵانی شەست و شەستەکانمبوو. ناسی. ئەگەرنا لەداوی ئەو ساڵانەوە شیرە نەبینبووە و ئەحەم لە نزیکەوە نەناسیووە. وابزانم رۆژیکی لە ساڵی ١٩٦٨ بوو، لە گەراجی بەغدادەوە (فولکەی چوارباغ) بەرەوە بەردەکی سەر دەچووم. شیرە دەستی ب شانمدا و سڵاوی لێکردم، ئەحە سڵاوی لێکردم. لەسەر رێگا دوای فولکە دوو دوکانیەکە لەسەر ئەو سەرشەقام شیرینی جۆراو جۆری و پاکەتی جەگەری بە پاکەت و گڵوز دەفرۆشت. پێش ئەوەی بگەینە دووکانە، شێرە داوی لێکردم کە حەتەلوقمیکی درێژی لە دوکانەکە بۆ بکڕم. کە چوومە دوکانەوکەوە حەتەلوقمەکانم بین لەسەر رەفەی پشتی سەری دوکاندارەکەوە بووە. ناوی دوکانەکەم لەبیر نەماوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەموچاوە پێکەنیناوی دوکاندارەکەم لە میشکدا ماوە. منیش بەبێ ئەوەی پرسیار لە شێرە بکەم، وەک هاوڕێکی لاو بەگویانم کرد. ئەحە و شیر بەدوای مندا بۆ دوکانەکە هاتبوون. ئەو کاتەی کا کابرا لوقمەکەی بە من دا، ئەوان چوونە دەرەوە. منیش حەتەلوقمەکە وەرگرت، شوێنیان کەوتم. کە سەیرم کرد هەر یەکەیان گلۆزیک پاکەتی رۆزمانیان بەدەستەبوو. هەر لەو سەر رێگایە گلوزە رۆزمانەکەیان فرۆش و شتێک لەو پارەیەیەشیان بەمندا. لەدوای ئەو روودانەوە لێیان نزیک نەکەوتمەوە و ئەو دزینەم لەلا خۆش نەبوو. دەبێت سوپاسی دایکم بکەم، چونکە بەردەوای دەیوت ماڵی هیچ کەسیک بە کەسیکی تر حەڵا نییە، گەر کەسەکە خۆی پێت نەبەخشیبێت. بیرم نایەت پارەکەی ئەوانم بە بەخشین لێکدابووە یان سەر حیزانە وەرمگرتبوو. لەگەڵ ئەوەشدا بۆ من ئەو دەرسیک بوو.
لەکوتایی ساڵی ١٩٧٦ عومەری هێلکەم لەگەل سالار عەزیزدا بینیی، وەکو کوڕێک کەم دوو و زۆر بەڕێز خۆی پیناساندم. وابزانم تا ئەو سەردەمە، زۆر رەچاوەی جگەر کیشم نەکردووە، لە دەشتدا لەکاتی جگەرە کیشاندا رووی وەرگێڕێ. عومەر بۆ ئەوەی دووکەڵی جگەرەکەی بەسەر سالار عەزیزدا تێنەپەڕێت، رووی خۆی بۆ پشتەوە وەرگێڕا. پاش ئەو بینینە، نەبەز، کەریمی دادەمەنە و عوسمانی قالە منەوەر باسی عومەری هێلکەیان وەکو ئەرسین لوبین دەکرد، ئەرسین لوبین وابزانم کەرکتەری چیرۆکیە و دزیکی زۆر بەسلیقەی فەرنسی بووە. یەکێک لە سەرگوزشتەکان دەرباری عومەری هێلکە ئەوە بووە، پاش هەرەس لە ئێران بۆ کوشتنی یەکێک ناردویانەوە، ئەو کەسە کێ بوو، عومەر ناوی نەبردووە. عومەر کە لەو ماوەیەدا لە سلێمانی دەبێت، پەیوەندی بە ئەمنەوە دەکات. ئەوانیش رایان سپاردووە، کە بچێت بۆ ئێران، لەوی یەکێک لە سەرکردەکانی پارتی بکوژێت. عومەر لە جێگەی ئەوەی کە بۆ ئێران بچێت، بووە بە پێشمەرگەی کۆمەڵە، لە شاخ لەگەڵ سالار عەزیزیدا گەشتی دەکرد، کە نەبەز، کەریم و عوسمان چیرۆکی ژیان عومەر بۆ سالار دەگێرنەوە، عومەر هەست دەکات وەک باسیان کرد، لە ناکاو وون دەبێت و تفنگەکە دەستی کە هی کۆمەڵە دەبێت، بەرێزەوە بەکەسیکدا بۆ سالار عەزیز دەنێریتەوە. بەهیوام نەبەز ئەو حەقایتانە بگێڕیتەوە و بەهێوام رۆژنامە نووسیک خاڵە نەبەز بدۆزیتەوە و پرسیار ئەو سەرەتاییە لێ بکات و وەک یاداشتی پێشمەرگەیە بینووسیتەوە. نەبەز بەکردەوە پیشمەرگەیەکی ئازابووە و زانیار زۆری پیشمەرگایەتی ساڵانی جەلالی، مەلایی و یەکیتی لەلا هەیە.
عومەر لەساڵی١٩٧٠ پەیوەندی بە پاراستنی پارتیەوە هەبووە، وەکو گێڕایانەوە، پەیوەندیەکەشی راستەوخۆ بە کاک مەسعودەوە بووە. لە ساڵەکانی ١٩٧٠دا، نزیکەی ٥٠٠ پێشمەرگەی پارتی بەسەرکردایەتی قالە تەگەڕانی خۆیان تەسلیم بەحکومەتی ئەحمەد حەسەن بەکر کردووە. وەک دەڵێن عومەریش پەیوەند بە نازم گوزراوە کردووە. نازم گوزار ئەندامی سەرکردایەتی بەعس بوو لە ساڵانی ١٩٧٠ و مودیر ئەمنی بەغداد بوو، بەیەکێک لە هەر پیاوکوژەکانی ئەو سەردەمە لەلایەن عارەب و شوعیەکانەوە ناسرابوو. حکومەت ئەو پێشمەرگانەو قالە تەگەڕانیی بۆ بەغدا برد. لە دوایدا ئەو ٥٠٠ کەسە بێ سەرو شوێن کران. کەسیش لەو سەردەمەدا وابزانم تا ئەمڕۆ باسیان ناکەن و نازانرێت چارەنووسیان چێ لێ بەسەرهات. عومەرى هێلکە وەک ئەو برادەرانەی گێڕایانەوە؛ لەو سەردەمەدا لەبازنەی پەیوەندی ماڵی بارزانی، قالە تەگەڕانی و نازم گزاردا بووە.
هەر لەو سەردەمەدا هەوڵی کوشتنی مەلا مستەفا لە لایەن چەند مەلایەکەوە درا. ئەو مەلایانە کە بۆ لای مەلا مستەفا نێراربوون؛ لە جیاتی ئەوەی تەسجیل لە باخەڵیاندا بێت بۆ تۆمارکردنى وتووێژەکان، لەجێ ئەوە قومبەلەی تەوقیتیان پێ دراوە. بەگوێرەى گێڕانەوەکانی دوایی خۆ تەقاندنەوەی ئەو مەلایانە بەبێ زانینی خۆیان وابزانم هیچ لێژنەیەکی رەسمی لەلاین پارتی و بەعسەوە دروستنەکرا تا ئیستاش کەس نازانێت، بەکوشتدانی مەلاکان یان کوشتنی مەلاکان چۆن بووە.
عومەر لەو ماوانەدا کە لە بەغداد دەبێت پیاوێکی پەناهەندەی باڵادەست ئێرانی وابزانم ناوی بەختیاری بوو، دەکوژێت. هەروەها دەیانگێڕایەوە کە گوایە عومەری ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعیی عێراقی کە ناوی فیکرەت بوو، لە ناسریە کوشتووە. کوشتنی ئەویش دەبێت، بۆ هاوکێشەی سیاسەتی سیاسیەکانی ناو کورد و ئیرانیەکان بگەڕێتەوە. ئەوەی لە ئێستادا دیارە کولتوری کوشتن، کودەتا لە دەوڵەتەکانی عیراق، ئیران دوای شەرێ گیتی یەکەم لەهەڵکشاندبووە و تا ئەمڕش بەردەوامی هەیە. وەک ئەو برادەرانە گێڕایانەوە، لەدوای ئەو کەینوبەینانە عومەری هێلکە بە یارمەتی عەبدولوەهاب ئەتروشی، کە لەو سەردەمانەدا پارێزگاری سەماوە بووە. عومەر بەیارمەتی عەبدولمەلیک کە ئەفسەری پۆلیسی پارێزگای سەماوە دەبێت، بۆ ئێران دەرباز دەکرێت. عومەر لەگەڵ هەڵگیرسانەوەی شەر ١٩٧٥ ئەو مەفرەز تایبەتەی بۆ دروستکرابوو.
هەرەوەها نەبەزو کەریم و عوسمان گێڕایانەوە، رۆژێک رەئوفی مەلا، لە ساڵەکانی ١٩٧٠، زلەیەک لە سالاری حەمەی ئەوڕەحمان ئاغا دەدات. سالاری حەمەی ئاورەحمان ئاغا خاڵی نێچیرەوان بارزانیە، دەڵێت: بەشەرەف نابێت یەک شەو بەسەر کوشتنی رەئوفدا تێپەر بێت. ئەو شەوە رەئوف بەدەستی عومەر دەکوژرێت.
ئێوارە ئەو رۆژە عومەری هێلکە بۆ ماڵی رەئوف دەچێت، خۆی وەک هاوڕێى رەئوف بە دایکی دەناسێنت. دایکی رەئوفیش پیر و پەکەکەوتە بووە، عومەر ناناسێت کێیە و وەکو میوانداری کوردەواری فەرموو لە عومەر دەکات بۆ ژوورەوە و رەئووفیش نازانێت، عومەر لەماڵی خۆیان چاوەڕێ کوشتنی دەکات. هەر کە رووف دەچێتە ژوورە و دایکی دەڵێت، میوانێک لە ژوورەوە دادەنیشتووە و چاوەڕێ دەکات. رەئوفیش بێخەم بەرەو ژوورەکە دەچێت و عومەر دەمانجەکەی لەسەر پێیە و ئامادەیە رەئوف دەکوژیت و بۆ دەردەچێت.
عومەر رۆژی بە سودفە لە چنگیان بین، بیستبوو، کە عومەر سالار عەزیزی جێهیشتبووە، بۆ لای نالە هەوارمی چووبوو. پاشانە نالە هەورامی جێ هیشتبوو، لەگەڵ جەلالی حسەکەلۆشدا بوو. جانازانم لەو ماوەیەدا کە لەگەڵ جەلالدا بوو، بووبوو بە پاسوک یان هەر بەیەکەوە جەولەیان کردبوو. جەلالی حسە کەلۆش لەو دەمەدا، لەگەڵ مەحمودی برایدا پێشمەرگە بوو. ئەو تفەنگەیان لە عەبدول مەلیک وەرگرتبوو. هەر لەو ماوانەدا بیستم کە بەختیاری مەجید خان و چەند چەکدارێکی خۆی کە تازە لە ئیرانەوە گەڕابووە، لەگەڵ جەلالی حسە کەلوشدا جەولەیان کردبوو. شەوێک بەختیار مەجید خان فرسەت لە جەمالی خوا کەرم دەهێنێت، کە مفرەزیەکی وابزان دوو یان سێکەسی بوون، چەکیان دەکات، خۆی رادەستی ئەمن و پولیس پینجوون دەکات. جەمال بۆ خۆی خەڵکی پینجوونبوو، کەسوکار و برادەری لەو شارە زۆر بوو و زیاتر لە بەختیاری حەمەرەش خۆشەویستر بوو. وابزانم پاش چەند شەو و رۆژیکی نەخایاند، جەمالی خواکەرم خۆی دەگەێنیتە ناو شاری پێنجوون و بە هاوکاری کەس و کار انی بەختیار مەجید بەگ دەکوژیت و بۆ شاخ دەگەڕێتەوە.
عومەری هێلکە وابزانم لە دوای ئەو روودانەوە جەلالی حسەکەلۆش بەجێدەهێڵێت، بۆ لای نالە هەورامی لە سەر مەرزی تەوێڵە و بیارە دەگەڕێتەوە. عومەر نەیدەویرا بۆ لای عەبدول مەلیک بچێت، چوونکە ئەیزانی ستاری سەعید خەلەف حەز لە چارەی ناکات. ئەگەرنا عەبدول مەلیک لەو دەمەدا زیاتر لە بیست چەکداری لە پشت بوو. عومەر لەگەشت و گەرانی دا لە شاخدا وەک گورگ لە ناکاو دەردەکەوت. رۆژێک لە چنگیان بووم، لە ناکاو سێ چەکدا بۆ بەردەم مزگەوتەکە هاتن و چاک و چونیان لەگەڵ کردم و عومەر کۆمەڵێ سەعاتی دەرهیناو پیشانی من و خەڵکەی دا و منیش کە ئەو حەقایەتانەم لەسەر عومەر بیستبوو، حەزەری خۆم بوو و وابزانم لەوناوەدا فڕەیەکم کرد و تفنگەم خستە سەرپێ و بە خۆم وت، نەکات حیزانە فرسەتم لێ بهێن و جا نازانم ئەوان هەستیان بەو کارەم کردبوو یان نا، لەبیرم کە بۆ لایان هاتمەوە و تفەنگم بەدەستەوە بوو، بەرێزەوە خودا حافیزیان کرد و چنگیانیان بەجێهشت. لەداوی ئەو رۆژەوە بیستووە کە عومەر سەرانەی لە خاوەن تراکتۆر و دەڕاسەکانی شارەزور و قاچاخچی هەورامان سەندووە. بە واتایەکی تر عومەری هێلکە لەو سەردەمەدا بۆ خۆی حاکمی خۆی بوو. بەکردەوەش پێشمەرگەی سەرەتایی کۆمەڵە و قیادە موەقەتە و پاسۆک بووە. بەواتایەکی تر عومەر کار و بیر خۆی رێگە نیشاندەری بوو، دیارە ئەوەیش وەکو من و زۆر منداڵ و میر منداڵی کورد پەروەردەی کولتور و رێگا دۆزینەوە خۆی بووە، بەڵام لە لاویدا بەدوای مانا خۆی بۆ ژیان نەگەڕاوە و بوونەوەر ئاسا وەک گورگ کاری لەسەر رێگا خۆی کردووە.
پاش ماوەیەک لە سلێمانی دەنگۆ کوشتنی عومەرى هێلکەم بیست و باسی ئەوەشکرا کە چۆتە سەر ماڵی کەریم ئاغای بازرگان و چەند دەوڵەمەندێکى ترو بە ناوی پێشمەرگەوە سەرانەی لێسەندون. کوشتنەکەی عومەر بەرێکەوت روویدابوو. وەکو گێڕایانەوە موسەلەحەیەک لە نزیکی یاریگاى سلێمانیەوە دەڕوات و چەند چەکدار دەبین، تەقەیان لێدەکەن. کە عومەر و دوو هاوڕێکە دەکوژرێت، دەنگی کوشتنەکەی بڵاو بووە .
بەداخەوە دەبێت بڵێم ئەنور تۆفیق هەورامی و عومەر هێلکە و زۆرینەیەک لە مرۆڤی کورد لەمانای کەسایەتی خۆیان تێنەگەیشتوون. تێنەگەیشتنی مرۆڤ بۆ سەرلێشواندویی پەروەردەی خیزان، قوتابخانە، دین و سیاسەت دەگەڕێتەوە. چوونکە ئەو دەزگایانە مانای بۆ کەس وەکو مرۆڤی پێگەیووی کە سروشت-گەردوونیە نییە. مرۆڤیش پرۆژەیەکی کولتورییە و زمانیش بەرهەمی کار و بیری ملوینان ساڵی پێگەیاندنی سروشت-گەردوونیە و چۆن مرۆڤ کەسایەتی هەیە، ئاواش میشولەیەکی کەسایەتی جیاوازی خۆی هەیە. ئەو خۆییە مانای لە کردگاریی گەردوون- گەردەوە وەرگرتووە و ناوی خودایی لێناوە. خودا لەدێرین بەو مانایە بە ئاسمان-ئەرزی وەکو نێر و مێ ناسێنراوە. ئەو ناسینە مانای لە گرێدانی ناوکەوە وەرگرتووە. گرێدرانەوە تێهەلکیشانە و مرۆڤ بەو مانایە بوونی تەواو و کەسی هەیە، ئەگەرنا پەرتکردنی مرۆڤ رێگەی بە مانای چاک/خراپ یان رەحمان/شیتان داوە و زاڵی دەستەبژیرەی ئەمڕۆ و سیهەزار ساڵی لەمەوەوبەر سەرچاوە ئەم سەرلێشواندنەی کە مرۆڤی لە مانای کەس کە سەرمایە و دەستمایە داماڵیوە. مرۆڤی داماڵراو تاک نەک کۆییە و تاکی بەو مانایە دابڕاوەییە و ئەنور و عومەر دابڕاونە قوربانیەکی ئەو بێزمانی و ئەو تێکشکانەوەیەن کە تا ئەمڕۆ کۆیلە ئاسا سەرکرد و بنکردە سزاکەی دەدەن. کەواتە پەرتی مرۆڤی ئێمە بۆ تێناگەیشتن لە مرۆڤی خۆمان دەگەڕێتەوە و تا بەم جۆرە بین رێگە نادەین نەوەکانمان پێبگا و لە خۆی تێبگات، دەرئەنجامیش ئەوەش گەنیوو، گەندەڵ و پەکەوتە دەبین. لە ئێستادا زۆربەمان درک بەو ناپێگەی و پەتالی و بەتاڵی خۆمان دەکەین، لەگەڵ ئەوەشدا رووبەری خۆمان و ئەو بەها کولتوریانە دین و دونیا نابێنەوە کە پێنەگەیووی خۆمان دریژە بەسەر لێشواویەکەی دەدات .
فواد یاسین (برا/ پیشمەرگە/ خۆبەخش)
فوئادی برام کردگاریانە ژیانی خۆی کرد تا ئەو دەمەی لە ناویان برد. فوئاد بەمانا مرۆڤیەکە جەربەزە، پارەنەویست، دەسەڵاتخواز نەبوو. فوئاد بەو جۆەر ژیاو لەناوبرا.
بەمەزەندەی من لەنێوان ساڵەکانی ١٩٥٦-١٩٥٧ لەقوتابخانە ناونووسکرا. قوتابخانەکەی ناوی گۆیژە بوو، لەجێی کتێبخانەی ئەندیشەی ئێستا بوو. لەبیرمە فوئاد رۆژگاری سەرەتایی خوێندنەوە، سەرسام بو بەیەکێک لەمامۆستاکانی کە ئەویش مامۆستا یاسین بوو، مامۆستای وەرزشیان بوو، ئەم مامۆستایە بووە بووە سەرمەشق بۆ ئەوەی فوئادی برام خۆشەویستییەکی تایبەتی بۆ وەرزشو یاریکردن هەبێت. مامۆستا یاسین یەکێک بوو، لەباشترین یاریزانەکانی ئەو سەردەمە، هەر ئەویش دەستی فوئادی گرتو بردی بۆ ناو یاری تۆپی پێ. مامۆستا یاسین لەکوشتارەکەی ٩ی ١٩٦٣دا لەسلێمانی شەهید کرا.
ئەو چارەنوسە رەشو ناهەقییە ٥٨ ساڵ دواتر روبەڕوی فوئادی براشم بوەوە، جا فوئاد چۆن ئەو ناهەقیە کە دەرهەقی کر، لای من زانراو نییەو ئەمەش گڕ کوێرەیەکی گەورەیە.
ئەوەی دەیزانم فوئاد لەو منداڵیەوە دڵشکاو بوو. کاتێک باس لەپەیوەندی فوئادو مامۆستا یاسین دەکەم، نازانم ئەو ماموستایە چەند کاریگەری لەسەر فوئاد وەک مرۆڤیک لەمنداڵیدا هەبووە، بەڵام دەزانم کە فوئاد هەر لەمنداڵییەوە تا دەگات بەهەرزەکارییو گەنجێتیو دوا ساتی لەناوبردنی سرەوتو وەستانی بۆ نەبوو. ئێستا فوئاد نەماوە، بەڵام کارەکانو بیرەکانی لەگەڵ ئەوانەدا دەژی کە فوئادیان ناسیوە. ئەوانەی کەسو هاوڕێی فوئاد بوونو باش دەزانن فوئاد لەپێناوی بەرز راگرتنی بەها مرۆییەکاندا ژیاو هەر لەو پێناوەشدا گیانی سپارد.
تیرۆر کردنو شەهید کردنی مامۆستا یاسین بووە مەبنای فکرو بیرکردنەوەی فوئادو بەدرێژایی ژیانی بۆ ئەوە تێکۆشا کە کەس بەناهەق نەکوژرێو مافی ژیانی لێزەوت نەکرێ.
هاوکات فوئاد هەر بەمیراتیش مانای هەقو ناهەقی لەدایکیەوە وەرگرتبوو، دایکمان سەر بەخێزانی پیرانی کەرکوک بوو. پابیرە گەورەم بەحەکیم (ژیر) ناسرا بوو، لەم باوباپیر و داپیرانیەوە جوامێرییو راستگۆییو حەقبێژییو متمانە بەخۆکردن بۆ مابووە و فێر بووبوو.
فوئاد تا بۆی بکرایە پشتی بەخۆی دەبەستو هانی هاوڕیکانیشی دەدا کە کۆڵنەدەرانە پشت بەخۆیان ببەستن، دایکیشم هەر بەو جۆرە ئێمەی پێگەیاندبوو.
کاتێک کە فوئاد لەناوچوو، ژانێکی گەورە بەدڵی دایکمدا چوو، کە لەدواڕۆژەکانی تەمەنیدا بوو، مەرگی ناوەختی فوئاد تروسکایی خۆشی لەژیانی دایکیدا وەک مومێک کوژاییەوە. ئەگەرچی دایکم بەردەوام دەیوت حەزم لەگۆڕی تەنگ نییە، بەڵام لەساوەختی بیستنی مەرگی فوئادەوە، هێواش هێواش دایکیشم مرد، کە سێ مانگ بەدەم ئازارەوە بێدەنگانە خۆی دەخواردەوە.
فوئاد لەمنداڵیەوە بەفوئادە رەش ناسرابوو، ئەم ناوەش عەزە رەشی پاسکیلچی بەسەریدا دابڕی، لەبەر بزێوییو رووخۆشیو دەم بەپێکەنینیی هەمیشەیی فوئاد. عەزە رەشی پاسکیلچی هاوڕێی عومەری پورزای دایکم بوو، کابرایەکی رەشتاڵەی بەجەستە لاوازو تابڵێی نوکتەباز بوو، ئەو نازناوەکەی خۆی بەسەر فوئایشدا دابڕی.
لەبیرمە هیشتا منداڵ بووین، دەبوو بچین بۆ سەر ئیشی تەنەکەچێتی لەهاویناندا رۆژێکیان فوئاد دەستیگرتم، وتی وەرە با بۆ تەکەنە (حامیە)ی عەسکەری بچین، کە نمایشی سەربازییو موزیک لێدان بوو. ئەو بەیانیە ئێمە بۆ دوکانی تەنەکەچێتییەکە نەچووین، وەستا کەسێکی بۆ ماڵەوە ناردبوو، تا بزانێت بۆچی نەچووین. کە من و فوئاد پاش نێوەڕۆ بۆ ماڵەوە گەڕاینەوە. دایکم بانگی کردین. وتی راستم پێبڵێن بۆ کوێ چوون. ئەگەر راستم پێم بڵێن، لێتان نادەم. منیش بەبێ یەک و دوو بۆ کوێ چووبوین، چیم دیبوو دڵخۆشانە بۆم گێڕایەوە. فوئاد هیچی نەوت. دایکم وەڵامەکەی منی لا پەسەندبوو، وتی "سەباح قسەی دڵێ خۆی دەکات". ئەو رۆژە بۆ من قسەکردن بەو مانایە وانەیەکو رێگەخۆشکەری ژیانم بوو. بەداخەوە نازانم بۆ فوئاد مانای چی هەبوو، ئەوەی دەزانم فوئاد لەو رووە باسی خۆیو تێگەیشتنی خۆی نەدەکرد.
لەبیرمە فوئاد لەتەمەنی سیانزە ساڵیدا بوو، باوکم هەڕەشەی داخ کردنی کردو فوئادا بۆ خۆی دەستی خۆی خستە سەر عەلادینەکە، بە باوکمی وت "تۆ من بە داخ کردن دەترسێنیت".
باوکم بەخێرایی دەستی فوئادی لاداو بێدەنگانە کۆتایی بەهەڕەشە =و گوڕەشە هێنا.
بزێوییو جەربەزەیی فوئاد وایکرد کە تا ساڵانی ١٩٧٦ دوای بکەومو بەگوێی بکەم. بەڵام لەدوای ئەو ساڵانەوە هەوڵم دەدا لەگەڵیدا گفتوگۆو رێکەوتن دروستبکەم. ویستی فوئاد وایدەکرد کە هەندێک جار رێکنەکەوین. لەگەڵ ئەوەشدا بەدڵ یەکترمان خۆشویستووەو بەرادەیەکیش ئاگامان لەیەکتر بووە. بۆ خۆم هەندێکجار فوئادم بەتاکڕەو ناوبردووەو لەگەڵیدا دەنگە دەنگم کردوە. ئەوەش فوئادی توڕە دەکرد، کە توڕەش دەبوو، لێبوردنی نەبوو، سووربوو لەسەر ئەو هەقەی کە خۆی پێوەری بۆ دانابوو. لەو خاڵەدا منو فوئاد لەدایکم جیاواز بووین، دایکم بەگشتی هەقی وەک پارسەنگی چاو دەبینیو هەر دەمە بەئێمەی دەوت خۆتان، خۆتان و یەکتر دەبینین. نازانم هۆکاری ئەو لێنەبووردنەی فوئاد بۆ کەللەڕەقی یان جێنیە مرۆیەکە دەگەڕایەوە یان ئازارو سزای قوتابخانە وایلێکردبوو؟! فوئاد هەمیشە باسی لەلێدانو فەلاقەی بەڕێوەبەرو هەندێ لەمامۆستاکانی قوتابخانەی دەکرد کە لەسەر وانە ئامادە نەکردنو بزێویی لێیان دابوو.
خەسڵەتێکی گرنگی دیکەی فوئاد ئەوە بوو کە حەزی بەئایدولوجیای تاکو گروپی سیاسی نەبوو. فوئاد دەیوت کەسانی سیاسیو دیینی زۆر دەڵێنو بەکردەوەش هیچ ناکەن. ئەم جیهانبینییە وایکرد کە فوئاد لەدوای ساڵی ١٩٧٨ دەستبەرداری ئەقلی حیزبایەتی ببێت، هەرچەندە نەیتوانی بەتەواویی خۆی لەفیڵبازی سیاسیەکان بەدوور بگرێت. فوئاد تا مرد "کار"ی لە"بیرکردنەوە" لا گرنگتر بوو. ئەمەش جیاوازی نێوان منو فوئاد بوو.
لەبیرمە لەساڵی ١٩٦٣-١٩٦٤دا ژنێکی دراوسیمان کە کرێچی ماڵی ئامە ئێرانی بوو، لەماڵەکە دەریانکرد، چونکە پارەی کرێی نەبوو، مێردەکەی کە ناوی ساڵح بوو، لەحامییەی سلێمانی سجن بوو. دایکم ئەو ژنەی بۆ ماڵی خۆمان هانیو بەمنو فوئادی وت کەلوپەلەکانی بۆ ژووری سەر داڵانەکە بهێنین. ژنەکە ناوی فەهیم بوو، دوو منداڵی بچوکی هەبوو. ماڵی باوکی فەهیم لەگوندێکی بناری قەرەداخ بوو. فەهیم ناوی گوندەکەی بەفوئاد وتبوو، فوئادیش ئاسایی ملی بۆ ئەو گوندە نابوو، بەبێ ئەوە بەدایکم بڵێت، پاش دوو ڕۆژ لەگەڵ باوکی فەهیم بەبارێک ئاردو ساوەرو و شەکری کەلەی ئێرانی بۆ ماڵەوە گەڕاییەوە. لەو دەمەشدا زەعیم سدیق هاتووچۆی لەناو سلێمانیدا قەدەغە کردبوو.
کاری هەروەزی (سولێداریەتی) فوئاد بەو جۆرە سەرەتاکەی لەگیانی و رۆحیدا چەسپی بوو.
قادری هاورێی فوئاد کە ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رائیدە، دەیگێڕایەوە لەساڵەکانی ١٩٦٣- ١٩٦٤ تەمەنیان لەدەوری سیانزەو چواردە ساڵاندا بووە. فوئاد دوو جار ئەوو حەمەی سەبری بۆ قەرەداخ فریوداوە تا ببن بەپێشمەرگە، یەکەمجار کە پیشمەرگەکان لەگەڵە زەردە بینیویان، بۆ سلێمانی گەڕاندبونیانەوە. فوئاد بۆ جارێکی تر هانی ئەو دوو هاوڕێیەی خۆی دابۆوە، بۆ قەرەداخ گەڕاوبوونەوە. پیشمەرگەکان کە جاری دووهەم دەیانبینەوە، چەند دارو زلەیەک لەقادر و حەمەی سەبری دەدەن، بە قادر دەڵێن بۆ ئەم منداڵەتان (فوئاد) لەگەڵ خۆتاندا فریوداوە. قادرو حەمە لەفوئاد باڵایان بەرزتر بوو. قادر بەپیشمەرگەکانی وتبوو "وەڵا ئەو بچوکە ئێمەی هەڵخەڵەتاندووەو بۆ ئێرەی هێناوین".
کورد کە ماوە، مانەوەکەی بۆ زمان و کولتورە هەرەوەزیەکەی دەگەڕێتەوە، سعودی، خلیجیەکان و تورکیا خوازیارن کە ئەو کولتور لەناوبەرن و ئەو ئەقڵە کۆیلەییە هان بدەن کە لەبەرژەوەندی ئەواندایەو ئایین بەکاردەهێنن بۆ گەیشتنە ئامانجەکەیان.
لەبیرمە منو فوئاد ساڵی ١٩٦٧-١٩٧٠ لەناو رێکخستنی پارتی (باڵی ئیبراهیم ئەحمەد) کارمان بۆ حیزب دەکرد، نەک بۆ ئەو کولتورە کە دایکم بەکولتوری دایکی ناوی دەبردو لەسەر ئەو بنەمایە ئەندامی دەستەی ژنانی پارتی ئەو ساڵانە بوو. دایکم لەروانگەی خۆیەوە دەرگای سیاسەتکردنی بۆ ئێمە واڵاکردبوو، بەڵام ئێمە لەمانای کولتوری دایکایەتی کە پێگەیاندنی نەوەیە تێنەگەیشتبووین. دایکم لەساڵانی ١٩٦١ من و فوئادی دوای خۆی دەخست و ئارد، گەنم، برنج و شەکر و چای لەهەندێک ماڵ وەردەگرت، بۆ ماڵی شەهید و قوربانی پارتی دەبرد. سەرەتای چوونە ناو سیاسەت بۆ من و فوئاد بەو جۆر دریژەدان بوو بەکولتوری هەرەوەزی کە هۆزە دێرینەکانی کوردستان مانا کولتورییەکەیان داهێنەرانە لەڕابردووی نەزانراوی جوتیاران و نیشتەجێ دێرینەکانی کوردستانەوە هێنابوو.
ئێمەش کە چووینە ناو ئەو رێکخستنەی پارتیەوە کە سەرەتا یەک باڵ بوو، دوای بوو بە دوو باڵی جەلالی و مەلایی و لە ١٩٧٠ بوونەوە بەیەک باڵ و تا لەساڵانی١٩٧٥ درێژەی بەهەڵگرتن چەک لەشاخ داو لەدوای ١٩٧٥ ئاشبەتاڵیان لێکرد.
فوئاد لەگەڵ کاری سیاسی و قوتابخانە هەر لەمنداڵیەوە خەریکی یاری تۆپی پێ بوو، دوای بوو بەیاریزانی باسکە، لەساڵانی ١٩٧٠- ١٩٧٤ یەکێک بوو لەیاریزانە باشەکانی "یانەی سیروان". لەساڵی ١٩٧٤ کە شەڕی نێوان دەوڵەتو بارزانی دەستیپیکردووە. من و فوئاد وەک زۆرینەی کوردی شارەکان پێکەوە روومان لەشاخ کرد.
فوئاد چاو نەترسو بیر تیژی خۆڕسک بوو، ساڵی ١٩٧٣-١٩٧٤ کەسیکی سەربازی بەرێکەوت لەناو شاردا ناسیبوو، ئەو کەسە لە دەزگای زانیار سەربازی عیراقی، حامیەی سلێمانی وەک سەربازی دوو خەت کاری دەکرد. قەناعەتی بەو سەربازەکردبوو، کە هەواڵی نهێنی بەینی دەزگاکەی خۆیان و پارتی بۆ بهێنێت. فوئاد ئەو هەواڵانەی کە لەو سەربازە وەردەگرد، دەیگەیاندە دەست محێدینی برای خاڵە حاجی، لەو دەمەدا ئەو بەرپرسی ناوچەی پارتی بوو.
فوئاد بۆ ناسینی خەڵکی هەستی شەشەمی هەبوو، لەبیرمە شەوێک لەساڵی ١٩٧٤ فوئاد هاتە لامەوە، باسی سیخوڕو پیاوخراپی ناو پارتی بۆکردم، وتی ئەزانیتخەلک هەیە لەناو بارەگای بارزانی جاسوسی بۆ عیراق دەکەن، کەچی بەرپرسی ناوچەی پارتیم لەوە ئاگادار کردۆتەوە، تا ئێستا ئەوانە ئەو کەسانەیان نەگرتووە.
فوئاد ئەو شەوە بەدرێژی چیرۆکی خۆیو ئەو سەربازەی بۆ گیڕامەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ناوی ئەو کەسانەی نەوت جاسوویان بۆ دەوڵەتی عێراق کردووە. منیش پێموت باشە بۆچی خۆت بۆ لای بەرزانی ناچی، بە خۆی بڵێیت.
لەساڵی ١٩٧٤ بۆ پێشمەرگایەتی روومان لەماوەت بۆ پێشمەرگایەتی کرد، لقی چواری پارتی ئەوسا لەماوەت دادەنیشتن. ئەوان کیتابیان بۆ ئێمە کرد تا بۆ مەکتەبی عەسکەری بچین. مەکتەبی عەسکەری پێشمەرگە لەچۆمان بوون. کە چووینە چۆمان فوئاد لەجێی ئەوەی بۆ مەکتەبی عەسکەر لەگەڵمدا بێت، بەمنی وت ، تۆ بۆ مەکتەبی عەسکەری بچو، منیش بۆ بارەگای بەرزانی دەچم. فوئاد تا ئەو رۆژە گەشتینە چۆمان پێینەوتم، کە نامەی پێیە. نامەکە زانیاریی دەزگای ئستیخباراتی سەربازی عێراقی بوو. فوئاد دواتر بۆی گێڕامەوە کە نامەی ئەو سەربازەی بە بەرپرسی ناوچەی سلێمانی پارتی نەداوە، لەگەڵ خۆیدا هێناوێەتیو دەیبات بۆ بارەگای بەرزانی. بۆ بەیانی فوئاد بۆ بارەگایی بەرزان چوو، منیش بۆ بارەگای عەبدولوەهاب ئەتروشی چووم. عەبدولوەهاب ئەتروشی بەرپرسی مەکتەبی عەسکەری شۆڕشی ئەو سەردەمەی پارتی بوو. کارکردن لەرێزەکانی پارتی (جەلالی و مەلایی) گەر وەک هەڵە تێبگەیشتینایە، کارێگەری ئەرێنی دەبوو، بەڵام کە تێنەگەیشتین کاریگەری نەرێنی و سەرلێشواندن و پێنەگەیووی لەسەرمان هەبوو. کوردایەتی ئەوساڵانەی ناو هەر دوو باڵەکە درێژە کولتوری دایکم یان کوردی رەسەن نەبوو، دایكم لەساڵی ١٩٦٧ەوە لەوە تێگەیشبوو، وازی لەکاری رێکخستن هێنابوو.
ساڵی ١٩٧٦ من و فوئاد بیرمان لە دروستکردنی رێکخستنێکی جیاواز لەپارتی یان ئەو دوو باڵە پەککەوتەیەی ڕابردووی خۆمان دەکردەوە. فوئاد رۆژێک جەمال تاهیری بینی بوو. شەو لەماڵەوە پێووتم، کاک جەمال باسی لەدروستکردنی رێکخستنی یەکیتی وەک چەتریک بۆ کۆکردنەوەی کورد کردووەو دوو گروپی کۆمەڵەو بزوتنەوە هەنگاوی یەکەمیان بۆ ئەو کارە ناوەو دەستپێسخەریی کارەکەش بۆ هەوڵی مام جەلال دەگەڕێتەوە. مام جەلال بەحسابی جەمال تاهیر ئەندامی شەرەفی یەکیتی بوو. ئەوسا کەس باسی لەسکرتێر، سەرۆکی تاک و تەنها نەدەکرد و کەس غیرەتی ئەوەی نەبوو، خۆی باس لەخۆی بکات و ئەوەی باس دەکرا هاوکاری و بەرگری بوو. ئەوەش بۆ فوئاد و من سەرمایە و مانای کولتوری هەرەوزی و بەرگری هەبوو. منیش فوئادم خۆش دەویست و ئاسان بە گوێم دەکرد. پێموت باشتر لەوەی خۆمان شتیک دروست بکەین و کاک جەمال لەئێمە زیاتر دەزانێت و چاکە لەگەڵ ئەواندا کاربکەین.
دوای ئەو قسانەی بەینی من و فوئاد، فوئاد لەگەڵ کاک جەمال و مەلا بەختیار قسەیان کردبوو. لەسەر ئەوە رێک کەوتبوون، کە لیژنەیەک بە ناوی یەکیتی لەسلێمانی پێکبهینن. لیژنەکە لەچوار کەس پێکدێت. فوئاد و مەلا بەختیار سەرپەرشتی سەربازی بکەن، من کاک جەمال سەرپەرشتی رێکخستنی سیاسی بکەین. ئەوەی لەبیرم بێت، هیچ کەسیک لەئێمە بێ لەئەزمونی خۆی بۆ کارو رێکخستن تێگەیشتن تا ئەو دەمانە کەس تێگەیشتنی فەلسەفەی (دونیابینین بەرونی)، ستراتیژی سیاسی (لەهێزی خۆی و بەرامبەرکەی تێبگات و بەگوێرە ئەو تێگەیشتنە، پلانی بۆ کاری ئێستاو داهاتوو هەبێت)و ئەوسا وەک ئێستاش دەستەبژێری سیاسی کوردی تێگەیشتن بۆ هێزو لاوازی کولتوری و شەڕی پارتیزانی نەبوو. بەواتایەکی تر ئەوسا وەکو ئیستا زۆرینەی مرۆڤی ئێمە چۆن لەخۆی تێناگات ئاواش لەکولتور، لەدین، لەخۆیان و لە خودا تێناگەن و نازانم رێکخستنی ئەمڕۆی کۆمەلایەتیان بە چ ئاراستەیەکە ڕاپێچیان دەکات.
لەساڵی ١٩٧٦ فوئاد کە چەند مانگێک بوو، وەک کارمەند لەزانکۆی سلێمانی دامەزرا بوو، لەدەست ساڵح عانی رایکرد. راکردنەکەی بۆ تەقکردن لەپارێزگاری ئەوکاتی سلێمانی دەگەڕایەوە. چەند هەفتەیەک بوو، تەقە لەپارێزگار کرابوو، فوئاد لەلایەن جەمال تاهێرە بەفوئاد مخطط ناونرابوو. ئەو ناوبردنە بە دەم ئەمن گەیشتبووە. فوئاد لەو دەمەدا کە لەدەست ساڵح عانی رایکردبوو، ئێمە گیراین و ئەو شەوەی گیراین، ئەمنێک کە منی لە خەو هەستان بەفوئاد مخطط بانگی کردم. یەکێک لەهاوڕێکانی فوئاد لەو رێکخستنەدا بوو، کە فوئاد بۆ خۆی رێکیخستبوو، ناوی تایەر موراد بوو، لەشاخ بە هاوڕێ ناسرابوو، ئەو ساڵح عانی کوشت، کە بەرپرسی زانکۆو ئەندامی شوعبەی حیزبی بەعسی سلێمانی بوو. دوای ئەو کارە تایەرو فوئاد بەیەکەوە رویانکردە شاخو پێشمەرگایەتی کە چەند مانگێک بوو، پیشمەرگایەتی و شۆڕشی یەکێتی ناوی پەیدا کرد. فوئاد لەشاخ خۆی ناونابوو هەژارو تایەر مورادیش خۆی بەهاوڕێ ناساندبوو، کە منیش رومکردە لایان، فوئادو هاوڕێم بینی، فوئاد ناوی نام جوتیار.
ئەوکاتەی کە تازە لەشاخ بووین و وەک دوو براو هاوڕێ ناسرابووین، لە بیرمە کەریمی دادەمەنە بەجووتە بانگی دەکردین، بەڕاستیش لەشاخ ئێمە جووتە برابووین. فوئاد بەگوێرەی قسەی دایکم، تەمەنی ساڵو نیوێک لەمن گەورەتر بوو. ئێستا لام جێی داخەوە کە قەد فوئادم بەکاک بانگ نەکردوە، نازانم بۆچی؟ رابردووی من و فوئاد هەر چونێک بووبێت، شادم بەوەی کە بیر لەفوئاد وەکو رەچەشکێنێک لەژیاندا دەکەمەوە. چونکە فوئاد بەو مانایە بۆ من و زۆر کەسی تر هاندەر بوو کە خۆمان بەدور لە پەکەوتەیی و خۆ دەرخستن بە دور بگرین.
بەنمونە لێژنەی یەکەمی یەکیتی کە چوارکەس بەردی بناغەی رێکخستنەکەی لەسلێمانی دانا، فوئاد لەناو ئەو چوارەدا بە کردەوە چالاکترینیان بوو. ئەگەر هەر کەسێک بچێت سەیری کارکردنو سەرەتای دورستکردنی یەکێتی و چالاکی پیشمەرگە بکات، ئەوسا دەزانێت، بەچوونی فوئاد بۆ شاخ لەناو شاری سلێمانیدا هێچ نەکراوەو ئەو کەسانەش کە لافو گەزاف بەو سەردەمەوە لێدەدەن، بۆ خۆیان هێچ نەک بە دەستی خۆیانم بەڵکو بەبیریی خۆشیان هیچیان نەکردووە.
کاتێک کە وا دەڵێم، لەو روانگەیەوە دەیڵیم و دەزانم تا فوئاد تەقەکردن لە پاریزگاری سلێمانی و کوشتنی ساڵح عانی رێکنەخستبوو، یەکێتی و پێشمەرگە ناویان لەلای خەڵکی سلێمانی و ناوچەی سلێمانی نەبوو. لە بیرمە کە لەسجن رامکردو شەو جەمال تاهیرم دی، باوەشی پێداکردم و وتی "ئەزانی راکردنەکەی تۆ لەسلێمانیو دەرەوەی سلێمانی دەنگی داوەتەوە".
لەوەش زیاتر یەکیتی بەکردەوە بیرۆکەی مام جەلال و نەوشیروان بووە، سلیمانی و کەسانی وەک فوئادیش رێگەیان بۆ ئەوان خۆشکرد کە سەرکردایەتی بکەن. ئەگەرنا خەڵکانێکی تر دەبوونە سەرکردە. واشی بۆ دەچم مام جەلال و نەوشیروان فوئاد چاک دەناسن و هەر یەکەیان بەجۆری خۆیان رێزیان لێدەنا. لەبیرمە مام جەلال چەند جارێک حەمە چاوشینی بۆ لای فوئاد ناردبوو و جارێک تاپۆی خانوویەکی گرانبەهای بەنەوشیروان موستەفادا بۆ فوئاد ناردبوو. فوئادا نەچوو بۆ لای و تاپۆکەشی لەنەوشیروان موستەفا وەرنەگرتبوو.
ئێستا کە فوئاد نەماوە لام دروستە پلانی تەقەکردنی لەپارێزگاری سلێمانی ساڵی ١٩٧٦ وەکو خۆی لێرەدا بەشەکەی فوئاد بگێڕمەوە. چونکە فوئاد پلانداڕێژەرو ئەنوەری تۆفیق هەورامی تەقەکەر بوون، هەردوکیشیان لەشاخ عەمەلەیەکەیان بەفاشیل ناو دەبرد. ئەو رۆژەش کە ئەنوەر و فاخیر لەسەربانی مزگەوتەکە بوون. فوئاد تەلەفون بۆ دوکانی نەجەمەدین خەیات کردبوو، بەلام ئەکرەمی (دلێر)ی سەید مەجید کە دەبوو تەلەفونەکە هەڵگرێت، بۆ لای نەجمەدین خەیات نەچووبوو. کە من لەسجن رامکرد، ئەوەم زانی و زۆرینەی کەسەکان و بەتایبەتی ئەوانەی کە خۆیان لا شت بوو، گلەییان لەمام جەلال هەبوو، کە پەیمانی ناردنی پارە و چەکی داوەو هیچ لەو پەیمانە تا منیش چوومە شاخ، هیچی لێ سەوز نەبوو.
لەبیرمە رۆژیک دوای ساڵی ٢٠٠٧ فوئاد بۆ ماڵەوە هاتەوەو وتی مەلا بەختیار ئەو تەقەکردنەی بۆ خۆی کردووە بەسێبەرو سجن و فەلاقەی خۆی لەلایەن یەکیتی لەبیر کردووە. منیش پێموت بۆ تۆ باسی ئەو تەقەکردنە ناکەیت تا مەلا بەختیاریش بۆ خۆی بەئارەزوی خۆی بیکات بەسەروەری خۆی. فوئاد لەوەڵامدا پێیوتم مەلا لەسەرەتاوە لەناو یەکێتی هەوڵی داوە کە خۆی وەک سەرکردە نمایش بکاو تا ئەمڕۆ پێینەگەیشتووەو لەهەمانکاتدا ئەوەندەی ئازاری بەدەست یەکێتییەوە چەشتوە کە بەراستی لام ناخۆشە لەو کەمە خەیاڵەی خۆی بێبەشی بکەم، ئەگەرنا لەوانەیە ئەو بزانێت کە دەنگۆی فوئاد مخطط چۆن بەدەم ئەم گەیشتووە.
وەک وتم فوئاد پێش ئەو تەقکردنە لەپارێزگاری سلیمانی بۆ خۆی پلانی تەقەکردنو جێبەجیکردنی داڕشتبوو، کە خۆی تەقەکان بکاتو چاوەڕی بوو لەشاخەوە كڵاشینکۆفێکی بۆ رەوانە بکەن. هەروەک چۆن لەساڵی ١٩٧٣دا فوئاد نامەی بۆ لقی پارتی لەسلێمانی نووسی بوو، کە دەچن بۆ بەغداو ئامادەیە تەقە لەئەحمەد حسن بەکر بکات.
لەکۆتایی ساڵی ١٩٧٦ کە تازە مەفرەزەی پیشمەرگە لەشاخ لەناو دۆستانی یەکیتی زانراوبوو. پێنچ پێشمەرگە (ئەنوەری تۆفیق هەورامی، عومەری هەیلکە، غەریبی خۆلەی ئەمین بوک، فەتاح و فاخیر)، بەهاندانی عوسمانی قالە منەوەر بۆ شار هاتبوون، لەماڵی ئەحمەدی ئەندازیار لایان دابوو. ئەو پێنج پیشمەرگەیە بۆ خۆیان لەسەر ئەوە رێکەوتبوون کە شەو بچنە ناو نادی ماموستایانەوە، تەقە لەکۆمەڵێک قومارچی بکەن. گوایە ئەو قومارچیانە بەرپرسی بەعسی سلێمانین. سەرچاوەی زانیارەکەشیان عوسمانی قالە منەوەر بوو. عوسمان لەشاخ ئەوەی بۆ گێڕامەوە. ئەو پێنج پێشمەرگەیە کە شەو لەماڵی ئەحمەدی موهەندیس بوون، هەر ئەو شەوە ئەنوەری تۆفیق هەورامی و غەریبی خولەی ئەمینی بوک دەبێت بەشەڕیان. شەوی دواتر فوئاد، ئەنوەر و فاخیری بۆ ماڵەوە هێنا. فوئاد کە لەوەوبەر بەرنامەڕێژی بۆ تەقەکردن لەپاریزگاری سلێمانی دانابوو. پلان داڕشتنەکەی فوئادو زانیاری لەسەر کاتی دەرچوونی پارێزگار لە ماڵی خۆمان بۆ چەند هەفتەیەک پێش تەقەکردنە دەگەڕێتەوە.
فۆئاد چەند جارێک بەئوتومبێلەکەی باوکم، دوای پارێزگاری سلێمانی کەوتبوو، زانیبووی کەی لەماڵەوە دەردەچێت و بە چ رێگایەدا بۆ پارێزگا دەچێت. ئەوسا پارێزگا لەسەرای سلێمانی دادەنیشت. هەروەها فوئاد چەند جارێک بەیانیان پیش نوێژ بۆ سەر سەربانی مزگەوتەکە چووبوو تا لەهاتووچۆی نوێژکەر، مەلاو مجەور بەئاگا بێت.
ئەنوەری تۆفیق هەورامی و فاخیریش لەماڵی خۆمان بوون، دوو جار هەردووکیانی بۆ سەربانی ئەو مزگەتە بردبوو، بۆی باسکردبوون کە کەی پاریزگار دەردەچێت، کە دەردەچێت بۆ خۆی کەسێک لەم ناوە ئاگادار دەکاتەوەو ئەو دەچێتە ئەو شوستەیەی ئەوبەرەو و هاتوو چۆ دەکات و ئەوەش مانای وایە کە پارێزگار لەماڵ دەرچووە و دوای چارەکێ یان بیست دەقە دەگاتە جادەکە و دەبێت ئەوان لەپێشەوە تەقەی لێبکەن. جا کە تەقەکردنەکە لای ئەنوەر و فوئاد بە فاشیل ناو دەبرا، بۆ بەشدار نەبوونی ئەکرەمی سەید مەجید (دلێری سەید مەجید) دەگەڕێتەوە. جا بۆ ئەو بەشدری نەکردووە؟ کە لەشاخ بووم، نەمدەبینی فوئاد یان ئەنورەر گوێ بەوە بدەن.
ئەنوەر و فاخیر کە کەس لەسەر شۆستەکە وەک کاتەکەی کە فوئاد پێیوتبوون، نابینن. ئەنوەر بە سنگەخشکێ دەچێتە پێشەوەی سەربانەکەو سەیری جادەکە دەکات. لەو دەمەدا ئەنوەر ئوتومبێل و ماتورەکەی پارێزگار دەبینێت کە تێپەڕ دەبن. ئەنوەر هەر بەپاڵکەوتنەوە وەک خۆی باسیکرد، تفەنگەکەی رادەکێشیت و سەڵیەیەک فیشەک بەئاڕاستەی پشتی ئوتومبێلەکەی پاریزگار دەتەقێنیت و هەڵدەستێت و رادەکەن و فاخیریش بەدوایدا رادەکات.
لەئێستادا سەربانی مزگەوتەکە ناوی "تەلاری مەولەوی"ی لێنراوە. لەگەڵ ڕاکردنی ئەنوەر و فاخیر بۆ لای ئوتومبێلەکە عەبەی خورشە دەشڵەژیت و ئەنوەر ناچار دادەبەزێت. ئوتومبێلەکە لێدەخوڕێت. ئەوەی کە سەیرو جێی داخە تا ئەمڕۆ فاخیر و دلێری سەید مەجید وەکو فوئاد هیچ قسەیەکیان لەسەر ئەو روودانە نەکردووە.
ئەوەش بۆ من تا ئەمڕۆ گرێ کوێرەیە، چونکە دەزانم نهێنیەکانی ئەمن و بەگرتدانی ئێمە و بەکوشت چوونی ئەحمەدی موهەندیس و کۆمەڵیک کەسی تر بەهۆی ئەو چالاکییە فاشیلەوە بوو. بەلام تا ئەمڕۆ دەزگای زانیاریەکانی کوردو عیراق هیچ لەو زانیارییانە بڵاوناکەنەوە کە باس لەو رۆژانە دەکەن.
فوئاد لەدروستکردنی یەکەم لیژنەی یەکێتی لەسلێمانی ئەندام بووە، لەتەقەکردن پارێزگاری سلێمانی نەخشەکێش بووە، لەدانانی قادری حاجی عەلی وەکو چاودێر بۆ ساڵح عانی، پلانداڕێژەری کوشتنەکەی بووە. کە چووە شاخیش لە دەستەی یەکەمی ئەو پێشمەرگانە بوو، کە مام جەلالیان لەسێگۆشەی سنوورییەوە بۆ ناو کوردستان هێناوەتەوە. دوایش لەگەڵ نەوشیروان یەکەم پەنجا تفەنگیان لەسنوری تورکیاوە بۆ خڕی ناوزەنگ هێناوە. فوئاد لە ناو ئەوانەی ماون تەنها کەس بوو کە زەوی، پارەی خانەنشینی و پۆستی وەرنەگرت، درێژەی بەکاری هەرەوزی و خێرخوازیە دا کە لەمنداڵیەوە لەدایکیەوە فێریبوو. فێربوونی منداڵ بەو مانایە مێژوو دروست دەکات. فوئادا بەو مانایە درێژە بەمێژووی هەرەوزی و کاری مرڤانەی باوانی خۆی دا.
فوئاد کە لەکۆتایی حەفتاکانی سەدەی رابردودا دڵی لەشۆڕشو حزبایەتی شکا، رویکردە دەرەوەی وڵاتو چەند ساڵێک لەوڵاتی سوید نیشتەجێ بوو.
لەدوای کۆڕەوەکەوە رێکخراوی هەرەوەزی (سولیداری) لەسوید دروستکردو لەبەهاری ساڵی ١٩٩١ بەپارەی گیرفانی خۆی وەک وەفایەک بۆ منداڵی ناوچەی چنگیان و هەڵەبجە دوو قوتابخانەی دروستکرد، سەرپەرشتی ئاوەدانکردنەوەی زیاتر لەچل گوندی گەرمیان کردو سەرپەشتی تیمەکان مین هەڵگرتنەوەی ناوچەی شارباژێری کردو ٤٥٠٠ کەسی لەسلێمانیدا لەنەوەدەکانی سەدەی رابردودا فێر بەکارهێنانی کۆمپیتەر کرد.
قادری حاجی عەلی لەساڵی ٢٠٠٧دالەسەر خۆرسکی فوئاد بۆی گیرامەوە کە کەس لەرەنگی فوئاد نییە. وتم چۆن؟ وتی لەساڵی ١٩٧٤ بەتالوینەکەمان لەشاخی زۆزک شەڕی مردن و ژیانی دەکرد، کەچی ئازوقەی رۆژانەمان نەبوو. رۆژیک فوئاد وتی دەچم ئازوقە پەیدا دەکەم. فوئاد رۆیشت بۆ چۆمان بۆ بەیانیەکەی بەخواردنی مانگیکی زیاترەوە، لەگەڵ چەند مەڕو بزنێکدا هاتەوە.
قادر وتی "کاک نوری کە ئامر بەتالوێنمان بوو، پرسی فوئاد ئەم ئازوقە و ئاژەڵانەت لەکوێ هێناوە. فوئاد لەو دەمانەدا بەڕیوەبەری ئیداری بەتالوینی چوار بووو قادر بەرپرسی دارای بەتالوینەکەیان بوو. فوئادا لەوەڵامدا وتی کە چووم بۆ چۆمان پرسیارم کرد، کێ بەرپرسە لەپارەی پێشمەرگە، پیان وتووم، عەبدولمهیمەن. فوئاد بۆ ماڵی عەبدول مهیمەن چووبوو، پێیوتبوو: بەڕیشی تۆ رەوایە ئێمە لەشەڕدابین و سکمان لەبرسا قۆڕەی بێت. دوای ئەوە عەبدول مهەیمەن فەرمانی بەکەسێکی لای خۆی دەدات، فوئاد داوای چی دەکات، بۆ جێبەجێ بکەن.
لەبیرمە لەسەرەتای دامەزرانی گۆڕان و تەلەفیزونی knn دا، فوئاد لەگەڵ دایکم قسەی دەکرد، دایکم وتی ئێستا پارەم لەدەستا بوایە "دەهەزار دۆلارم بەنەوشیروان موستەفا" دەدا. فوئاد لەدوای ئەو رۆژە نەک هەر دە هەزار دۆلاری بە ناوی دایکمەوە بەنەوشیروان موستەفا دا، بەڵکو هەستابوو، بە کۆکردنەوە پارە بۆ گۆڕان. لە ماوەی چەند رۆژیکدا٢٦٥٥٠ دۆلار و ١٨٦٥٠٠٠٠ دیناری بۆ دامەزارندنی knn لە هاوڕی و دۆستەکانی سلێمانی کۆکردبووە.
لێرەدا گونجاوە بڵێین، چیای کوڕی نەوشیروان موستەفا زۆرینە ی فایڵەکانی ئەمنی سلێمانی و کەرکوکی بە میرات لەباوکیەوە بۆ ماوەتەوە. لە ئێستادا ئەو غەدر لەرابردووی ئەم شارە دەکات، کە ئەو فایڵانە بڵاو ناکاتەوە. چونکە باوکی بەشێکی لەفایلەکانی ئەمنی سلێمانی و کەرکوکی زەوتکردوەو هەندێک لەوانەی بەشێوەیەک بڵاودەکردەوە تا لەو رێگەیەوە هەڕەشە لەوانە بکات کە بەگوێی ناکەن.
فوئاد دوای ئەوە لە گۆڕان و لەنەوشیروان مستەفا بێ هیوابوو، لەفێربوونی زماندا توانایەکی بەرچاوی هەبوو، لەلاویشدا هەوڵی هۆنینەوەو نوسینی هەبوو. لەو رووەشەوە تا مردن لە هەوڵی خۆ فیرکردنی زمان و خوێندنەوەی بابەتە زانست نەکەوتبوو. فوئاد زمانی کوردی، عەرەبی، سویدی، ئینگلیزیو ئیتاڵی دەزانی، هەوڵی فێربوونی کرمانیجیشی دەدا و ئەوەش وایکرد کە بیر لە هاوکاری رۆژئاوای کوردستان وەک درێژەدان بە رێبازی خۆی بکاتەوە.
رێبازی فوئاد کارکردن بوو وەک ئەوەی خۆ تێگەیشتبوو یان پێگەیشتبوو. لە ٢٠١٥ بۆ ٢٠٢١ بە شانی خۆی ٣٤٠ لاپتوپ و ٤٠ ئامرازی سلایدی داتاشوپی بۆ رۆژئاوای کوردستان برد. فوئاد بەو مانایە کەم وێنە و درێژە رۆحی دایکی و شارە خوێن ڕژاوەکەی بوو. کەچی تا ئێستا نە خەڵکی گەرمیان، نەشارباژیر، نەسلێمانی، نەیەکیتی، نە گۆڕان، نە رۆژئاوا، نە پەکەکە و نەپارتی هێچ لێکۆڵینەوەیەکیان لەکوشتنی فوئاد نەکردوە، ئەوەش زەنگی مەترسیداری کولتورییە و باڵادەستی زاڵمی و پەکەکەوتەیی مرۆیی دەردەخات.
دوای کوشتنی فوئاد دایکم گێڕایەوە لەشەشی مانگی هاوینی ٢٠٢١ کە لەگەڵ فوئاد بۆ دێری چووبوون. لە هەورازەکانی نزیک گوندی دێرێی سەرەوە، دوو تفەنگ بەدەست رێگەیان پێگرتبوون. فوئاد بەدایکمی وتبوو، کە ئەوانە ئاسایش بوون. چەند مانگێ دوای نەمانی فوئاد هاوڕێیەکی فوئادم بینی، ئەو لەدەمی فوئادەوە گێڕایەوە: کە فوئاد وتوویەتی دوو کڵاشینکۆف بەدەست بوون، خەڵکی ناوچەی شارباژێر نەبوون، ئەوان وەستاندویانە، داوای هەویەیان لێ کردبوو.
بەدوری نازانم، هەر ئەو دوو کەسەی کە خەڵکی ناوچەکە نەبوون، رۆژی ٣-٩-٢٠٢١ لەجێگەیەکی بەینی تازە دێ، یان لەدوکانی کەباب فرۆشەکە یان لەدەرەوەی دوکانەکە یان لەبازگەی باسنێ وەستاندویانەو دوای ئەشکەنجەو کوشتنی لەو یاڵەوە پێش گوندی دێری فڕێیان داوەتە خوارەوە.
کاتێک بەو جۆرە گومان دەکەم، لەو بڕوایەدام کە پۆلیسی باسنێ و چوارتا تا بە دەزگاکانی یەکێتی نیشتمانی دەگات هیچ لێکۆڵینەوەیەکیان نەکرد.
فوئاد لەرۆژی (٣-٩-٢٠٢١) ماڵەوەی جێهیشتووەو لەنووسینی راپورتەکەید نووسراوە کە فوئاد (٤-٩-٢٠٢١) مردووە. هەروەها تەرمەکەی لە ٨-٩-٢٠٢١ لەدادگای پزیشکی بووە. دەبوو پاش دوو شەو پێست، ئێسک و شلەمەنی لەگیاین فوئاد وەرگیرێت و بۆ تاقیگە بنێریت. ئەو رۆژە کە تەرمەکەی فوئادم ڕادەستی پزیشکی دادوەری کرد وەهایان پێوتم. دوای ئەوە کە پۆلیسی باسنێ ئوتومبێلەکەیان بردە بەردەم دەرگای بنکەی پولیس. کە سەیری ئوتومبێلەکەم کرد. خوێنم لەسەر کوشن، سوکان، بەرپێ و سەقفی سەیارەکەی فوئادا بەدی نەکرد. لەخۆم پرسی باشە ئوتومبێلێک چەند تەقلەیەک بدا لەیاڵێکی تەواو سەر بەرەو ژێرەوە و لە بەرزایی بیست مەترەوە ئەستونیانە بۆ شیوێک کە تەنیشتەکانی وەک دیوار داتاشراوە، بکەوێتە خوارەوەو مرۆڤێک کە هەموو گیانی ماسولکە بێت، باشە خوێنەکەی بۆ کوێ چووە؟
ئەوە وایکرد کە نەک گومان، بەڵکو رەهایانە دەڵیم کە فوئاد رۆژیک یان دوو رۆژ پاش دەرچوونی لەماڵەوە کوژراوە، جا کوشتنەکە بەژەهر بووە لەکەبابخانەکەی تازە دێ یان پەڕۆی ژەهر نراوە بەدەم و لوتیەوە و هەناسەی تاساندووە یان دوای کوشتنی بەچەند کاتژمێرێ یان رۆژیک دوای بەئوتومبێلەکەیەوە لەیاڵەکەوە بەردراوەتە خوارەوە. ئەوەش وام لێدەکات وەک داوای رونکردنەوەی زیاتر لەبنکەی پۆلیسی باسنێ و بەرپرسی بنکەی پۆلیسی چوارتا رائید ئەکرەم بکەم و بپرسم باشە چۆن لە ڕاپۆرتەکەتاندا نووسیوتانە کە رۆژی "٣-٩-٢٠٢١" ون بووە و رۆژی "٤-٣-٢٠٢١" مردووە؟
بابهت/ كارو چالاكی ڕێكخراوی سۆڵیدارێتی کە فوئاد دامەزرێنەر و بەرێوەبەری بوو.
ئهوا له خوارهوه به كورتی كارو چالاكی ڕێكخراوهكهمانتان پێشكهش دهكهین كه له بههاری 1991 وه ههتا ئهمڕۆ ئهنجام دراوه . له گهڵ ڕێزی بێپایانمان بۆتان.
1- دابهش كردنی جل و بهرگ به سهر كورده ئاوارهكانی سهر سنور له كۆڕهوی به هاری 1991
2- دروستكردنهوه و ئاوهدانكردنهوهی 32 گوند له ناوچهی گهرمیان (گەرانەوە خەڵکی ئەنفاڵ لە چەمچەماڵ و ئۆردوگای شورش بۆ ناوچەکانی دەوری سەنگاو ناوچەی زەنگەنە بۆ دەوری باسەرە و ناچەی جاف بۆ دەوروبەری ئاوە سپی) له 1992 – 1996
3- دروستكردنی 11 خوێندنگا له گهرمیان له 1992 – 1996 وه دابین كردنی مامۆستا و پێویستی قوتابخانهكان
4- دروستكردنی 5 نهخۆشخانه له گهرمیان و گوندی دێرێو چگنیان و ههڵهبجهی شههید له 1991 – 1996 وه دابین كردنی یاریدهدهری پزیشكی و یارمهتی دانیان به موچه
5- دروستكردنی 10 دوكان له سهنگاو له 1994 بۆ ئاوهدانكردنهوهو گهڕانهوهی دانیشتوانی
6- پڕۆژهیەکی ئاوی خواردنەوە لە شاخی ئاژداخەوە بۆ گوندی کارێزەی دەلۆ بە درێژایی هەشت کیلومەتر له گهرمیان له 1994
7- دابهش كردنی ئاژەل بهسهر 856 خێزانی ئهنفالا بۆ ههرخێزانێ4 سەر کار و4بەرخ، بۆ هەندێ هەژایش ٣ سەر بزن
8-كردنهوهی خولی نههێشتنی نهخوێندهواری له 10 خوێندنگا بۆ ناوچهی گهرمیان له 1997 – 2000
9- كێڵانی زهوی بۆ جوتیاره ههژارهكان و دابهش كردنی بنه تۆو بهسهریاندا له گهرمیان 4199 – 6199
10- كردنهوهی 18 خولی كۆمپیوتهر بۆ دوکتور و مامۆستایانی زانکۆی سلیمانی 1998-1996
11- کردنەوەی 122 خولی کۆمپیوتەر ههتا ئێستاش بهردهوامه كه 4500 فهرمانبهرو و خۆیندکای زانكۆو پهیمانگاكان ئامادەیەکان لێ سودمەندبون، خولەکان بریتیبون لە پرۆگرامەکانی مایکرۆسوفت و ئادوب. ئاوتۆکاد و جی ئای ئێس.
12- پاكردنهوهی 180 كێڵگه مین كه پانتایهكهیان 4229311 م2 وه لهناوبردنی 44901 مینی جۆراوجۆر له 1996 -2001
13- لهناوبردنی 13853 تهقهمهنی جۆراوجۆر له 19962002-
14- كێڵانی ئهوزهویانهی له مین پاكراونهتهوهو بۆ كشتو كاڵ بهكاردێن له 1996--2200
15- كڕینی دوو كۆمپیوتهر بۆ هەریەک لە فهرمانگهی ئاماری قهزای ڕانیهو قهزای ههڵهبجهی شههید بۆ یارمهتیدان و ئاسان كردنی كاره ئاماریهكان وههەروەها فێركردنی دوو فهرمانبهر بۆ ههریهكهیان و پێدانی دهرماڵهی 100 دینار بۆ ماوهی یهك ساڵ.
16- دروستكردنی پڕۆژهیهكی ئاو له گوندی كانی سپیكهی پهرخ
17- لە ١٩٩٢ وە ساڵانە بە خوێن هاوکاریکردنی منداڵانی توش بوو به تالاسیمامان کردوە هەر جارە بە نزیکەی زیاتر لە ٣٠کەس خۆێنی بەخشیوە.
18- چاكردنهوهی هۆڵێك بۆ كۆلیژی زانستی له زانكۆی سلێمانی 1996
19- نۆژەنکردنەوەی 24 خوێندنگا لە ناو شاری سلێمانی بە دەرگاوپەنجەرە، ئاو و ئاوەرۆ، سەقفی سەربان، گەچکاری و بۆیاخکردن
20- بە هاناچونی بەندینخانەی سلیمانی، چاكردنهوهی شۆینی حەواننەوە بەندەکان و نۆیکردنەوە و دروستکردنی ئاودەست و حەمام، چاکردنی کارەبا، و ئاو و ئاوەرؤ بۆ بهندینخانەکە و یارمهتی دانی بهندكراوهكان بۆ باشتر كردنی گوزهرانیان له ناوبەندینخانەکەدا، دروستکردنی نانەوخانە، و وەرشەی دارتاشی بۆ دروستکردنی کورسی میزی خۆیندنگاکانی سلیمانی، وەرشەی خەیاتی بۆ ٢٤ ژنی بەندکراو 1993-1996
21- بوژاندنهوهی سامانی ئاژهڵ و هاوكاری كردنی فهرمانگهی ڤێتێرنێری سلێمانی و دروستكردنی نهخۆشخانهی ڤێتێرنێری له ناحیهی سهنگاو وفەرمانگەیەکیش لە ماوهت له گهڵ دروستكردنی ماڵی فهرمانبهر 1993-1994
22- یارمهتی 52 خوێنداری گهرمیان مانگی پەنجا دۆلار بۆ ئهوهی خوێندکارەکان بتوانن درێژە بە خوێندن بدەن، و خوێندنی ناوهندی و دواناوهندی تەواوبکە، بۆ بەد بەختی له گوندهكانی خۆیان خوێندنگهی ناوهندی فرسەتی گەشەکردنی خۆیندنیان نەبوو، 2001 -2002
23- كردنهوهی خولی فێربونی زمانی 28 خوی فێربون بە ئاستی جیاجیا له 1998 2002 دا
24- كرینی كۆمپیوتهر بۆ فهرمانگهی ئاماری هەڵەبجەی تازە و دروستکردنی خوێندنگایەک لە کانی عاشقان و خۆیندنگایەک لە قامیشانی قەرەداغ
25- پاکسازی مین و عبوە ناسیفە لە گوندی دێ کۆن دوای لێدانی جنود ئیسلام لە خورماڵ
26- كردنهوهی یهك خولی جاکردنی مۆبایل كه 12 هاووڵاتی تیا بهشدار بوون له 2002.
27- کردنەوەی ٧ خولی فێربونی مۆسیقا بە سەرپەرشتی زانای محمود هەژار 2001-2006
28-كردنهوهی خولی بههێزكردن بۆ خوێندكارانی شهشهمی ئامادهیی له گشت وانهكاندا كه 462 خوێندكار تیا بهشدار بوون له 2002
29-كردنهوهی 18 خولی پهرهپێدانی زمانی ئنگلیزی كه 234 هاووڵاتی تیا بهشدار بوون له 2002 دا.
30-كردنهوهی 182خوال بۆ بەهێزکردنی زمانی ئینگلیزی و خولی كۆمپیوتهرword + Excel+ Access+ PowerPoint كه 1874 هاووڵاتی تیا بهشدار بون له ساڵی 2001 – 2013
31- هاوکاری کردی و کۆمەککردنی ئاوارەی یەزیدی و کوردانی رۆژئاوا لە کامپەکانی عەربەت و باریکە، بە خۆراک و جلوبەرگ ساڵی 2016-2014
32-کردنەوەی 7 خولی راهینانی پرۆگرامەکانی ئادوب فوتوشوپ و پرێمێر بۆ ئاوارەکانی رۆژئاوی کوردستان لە کامپی باریکە و تا بەشداربونان بتوانن بە وینە و فلیم ژیانی ئاوارەی خۆیان بگێرنەوە2015
33- کرینی 30 لاپ تۆپ و ٨ پرۆجێکتەر بۆ ئیدار و خۆیندنگاکانی کوبانی2016-2015
34- کرینی بای 30سی هەزار دولار مەر بۆ دانیشتوە هەژارەکانی گوندەکانی دەوروبەری کوبانی2015
35- چاندنی و سەوزکزکردنی گردی مشتەنور لە کوبانی و بەشداریکردنی بۆ دروستکردنی شەتڵگەیەکی نەمام بۆ سەوزکردنی ژینگەی کوبانی ساڵی 2015
36-راهینان و فێرکردنی چەندگروپێک لە فەرمانبەرانی ئیدارەی کوبانی بە پرۆگرامەکانی Power Point, Word, Excel ساڵی2015-2016.
نووسینەکەی سەرەوە لە ئارشیفی فوادەوە وەرمگرتووە (سەباح) و زانیاری نووسینەکەی خوارەوە لە زمناکوی ئەلکترۆنیک وەرگرتووە. فواد لە ساڵەکانی٢٠١٥ بۆ ٢٠٢١ ئەو شتانەی خوارەیی لە زمناکۆ کڕیوە و بۆ رۆژئاوای بردوون.
٣٠٨ لاپتۆپ، ٣٧ داتاشۆ و ٢١ سپیکەری بە رێگەی قاچاخ هاوکاری و بە هەندێک برادەری بۆ رۆژئاوای کوردتانی بردون.
سەباح کریکار/ پیشمەرگە/لێکۆڵەوەر
ئەم بیرەوەرییانە کە نوسراون لە بەستەڵۆکی هەستو هۆشی منداڵی، لاویمدا تا ئەمرۆکە کە پیر بووم، ماوە. ماناوەی بیرەوەریم بۆ بەردەوامی ئەو ژانی ژیانەی دایکم دەگەڕێتەوە. دایکم لە منداڵیەوە خانەکانی مێشکم بە وێنەکاری زمانی خۆی ئاشناکرد. مەبەستمە بڵێم لە تەمەنی مێر منداڵیمەوە مێشک درێژە کارکردنی منداڵی خۆیەتی و خۆ بوونەکەم بەو مانایە درێژە بوون و هەبوونی تۆوی باوک و دایکمە و کولتوری دایکم کە دایەنی بووە، کارێگەری لەسەر خۆ پیناسەکردنەکەم وەک مرۆڤ زیاتر بووە. ئەزمونی منداڵیم کە بە خەیاڵ دەستیپیکرد، دایکم نەیشواندووە و رێگە بۆ خۆشکردن کە بە "گوێ دڵ" گوێبگرم. بە گوێ دڵ وایکرد لە مانای وشەکان وەک وێنە تێبگەم. بەداخەوە کە درنگ لە مانای قوڵ و وێنەی وشەکانی ئەو و زمانی کوردی تێگەیشتم. لەگەڵ ئەوەشدا شادم بەو تێگەیشتنە، چوونکە دەزانم کە بەو مانایە گەیشتم کە زمانی کوردی بە پێگەیشتن ناساندویەتی و ئەو ناساندنەش مانای بەهرەی هەیە و بەهرەی کوردیش لە مانای بوونە ئاوی و هەتایەکەیدایە کە کردگاریەتی بە مانا قوڵەکەی ژیان بەیان بووە و دایکیشم وەک تۆو و کولتور ئەو مانایە بە من گەیاند.
بەواتایەکی تر بیرەوەریەکانم کە لە بەستەڵەکی یادەوریمدا خۆم و زمانەکەماندا وێنەیان بوونیان هەیە، بەردەوامی ئەزمونی "ژیانی کردگاری رابردوون کە ئاوەدانی و دایەنی بووە و بانگی سەرلێشواوی و ناپەرودگاری سەردەمی تێکشکانەوە ئەو کولتورەش بەیان دەکەن، کە لە ئەمڕۆدا من وەک ئێوە بەدەستیەوە دەناڵێنم. بەنمونە دایەنی کولتوری دایکم هانی دام " بەگوێ دڵ" گوێبگرم، لەگەڵ ئەوەش رۆژگار شەری سەپاوی داگیرکەر و خۆهەڵخەڵەتینەوەی کورد سەریان لێ شیوانم و بۆ جارێکی تر دایەنی دایکم هاندەربوو کە دەستبەردار رق بم چوونکە پێش ئەوە ئازاری ئەوی تر بدات، ئازاری خۆم دەدات. هەروەها بیرەوی ساڵی ١٩٦٣ تێکەڵ بوو بەو مانایە واتای بێکەس: ئەوانەی بێ خەمی سەر دەخەنە سەر سەرین، هەر سەر سەرین. ئەو واتایە ئەو زۆر زیاتر لە واتای ماموستا، مەلا کاریگەریان لەسەرم دانا و لە سەر سەرێتی و سەرلێشواوی سیاسی دین یان دنیا دور بکەومەوە و لە خۆم و لە مانای کردگاریەتی وەک تێگەیشتنی خۆم بۆ پێگەیوون خۆم لە مانای کولتور کە کێڵانی میشک و ئەرز تێبگەم و هەوڵی گەیاندنی ئەو مانا زمانیە بدەم کە داپیر و باپیرە گەورەکان بەرهەمیهینا و دونیا مرۆڤایەتیان لە باری مشەخۆری سروشتی بۆ باری خۆ بەرهەمهیناوە کولتوری گۆڕی. کێڵان لە دەوربەری گرێ ناڤەکی هاوتا بە مانای خاکی ناوەڕاستی خۆرهەڵات سەرچاوەی ئەو گۆڕانە و مانادا بە ناوک کە ناو لە ئاودا بوو.
ژیانەوە و مردنی کەسیما بەردەوامی ئەو مانا ناوکییە و ئەوەش بەردەوامی "بوون، هەبوون"ی بوونەوەرییمانە و هیچ بەهانەیەک بۆ "بوون، هەبوون و نەبوون"مان زانراو نییە و لە ئێستادا بەها بەزانراو و راست لە جێگەی کردگاری بوون، بە خوایەکی دور دەست ناو دەبرێت. لە ئێستا دەزانرێت کە کێڵان وەک کار و وشەکەی وەک مانا بەردەوامی ئەو توانایە کار و بیر کە لە هەستەدامەری مێشولەیەک تا بە مرۆڤ دەگات بوونی هەیە. داهینانی کێڵانیش وەک کار و بیر مانای لە ژیان و ئەزمونەوە وەرگرتووە و بەو مانایەش ئەزمونی و داهێنانی کێڵان بەردەوام خەیاڵی مرۆڤی سروشتی بووە و خەیاڵی ژیانی ئەوان کە منداڵی سەرەتاکەیەتی و لاوی بە جێگەینەری خەونەکەی بوو. خەون بەو جۆرە دنیا مرۆڤایەتی بە مانا جیاواز گەیاندووە. خەون بەو مانایە تیگەیشتن و بە خەیاڵە دەستپێدەکات، لەگەڵ ئەزمونیشدا مانا ئەزمونکراوەکەی بە زانین و زانست ناسراوە. ئیستا کە باس لە زانین خۆم دەکەم، ددان بەوەشدا دەنێم کە درەنگ لە مانای زمانی و بەکاربردنی وشەکانی خۆم تێگەیشتنەم. درنگ تێگەیشتنەکەم بۆ سەرلێشواوی کۆییمان دەگەڕایەوە و داگیرکەر، پەیامبەر ، کودەتاکەر، شۆڕشگیرەکان کە گەورەی خەڵکە بوون رێگەیان بۆ سەرلێشواوی و خۆ زلکردنی خۆیان رەخساند و ئەوەش سەرچاوە ئەو دەردانەی کە ژیان سەدان هەزار کەس و سەروەتی سەدان هەزار ساڵی سروشت ناسروشتیانە لە بەرد دراوە. ئەگەرنا زمانی ئێمە کە مانای "پلەگوشتی ناو دەمی بوونەوەری" هەیە، مانای وایە مرۆڤ لە خۆی و گیاندارەکان "تێگەیشتووە" و گیاندارەکان وەکو ئێمە "تا و تێ" بوونی هەستی خۆیان هەیە و ئەوەش وایکردووە کە ئەوان و ئێمە جیاوازنە لەسەر "پا و پێ" خۆمان ببین و هەوڵی ئەو "پێگەیشتن" بدەین کە سروشت گەردوونیانە رەخساندویان و ئێمەش وەک مرۆڤ کولتوریان ئەو هەبوونەمان بەم جۆر گۆڕیووە. بەواتایەکی تر دونیا سروشتیمان لەو بوونەی خۆیە کە گەردوون-سروشتیە بۆ ئەو هەبوونە خۆمان کە خەیاڵەییە و خەونی دروست و نادروستانە گۆڕیووە. گۆڕینەکان کە وێنەی وەکو وشە لە میشکماندا خەزنبووە. ئەو خزنە زمانیە مانای تێگەیشتن و پێگەیشتنی سروشت- گەردوونی هەیە، سەرلێشواویەکەمان مانای بەهانەی کولتورییە هەیە و ئەوەش وایکردووە کە سەرلێشواوبین و لە ناو خەیاڵی ئەواندا کە نەزۆکی خۆمان بخولینەوە و توانای خۆداهێناوە کە گەشەدان بە بەهرەمان بەهرەمەندانە گەشە نەکات. زمان لە دایکەوە بە نەوە دەگات و دایک کە دایەنیە بەردەوام بە کولتوری کیلانی میشکی نەوەکەی دەدات. دایکم بەو مانایە ماموستا، مەلا و مەولانەی نەوەکانیەتی و ناوبردن بە لاواز و کەم هۆش ئاماژە بۆ نەزانین و خۆبەزلزانین. دەرسی یەکەمی دایکم وایکرد کە گوێگرتن بە دڵ لام مانای هەبێت و درسی دووهەمی دایکم رێگا خۆشکردنبوو بۆ ئەوە لە گەران نەکەوم و هەوڵبدەم بەو مانایە بگەم کە لە تۆوەکەم و کولتورەکەمەوە بۆم ماوبووە. لە بیرمە کە شەوانی منداڵیم دایکم چیرۆکی بۆ دەگێڕامەوە، دەیوت " چاو بنووقێنەوە و بە گوێ دڵ گوێ بگرە". وشانەی دایکم بەدوای چاو نووقاندا لە خەیاڵەوە بۆ مانای کار و بیری میشکم بۆ کرداری شانووی دەگۆڕا. ئەوەش وایکرد کە مێشکی منداڵیم وێنەکارانە کار لەسەر کار و بیری مێشک، ژیانی رۆژانە بکات و میشکم نەبێت ئامرازی بڕاو بە ئەوان و بەهرەکەی خۆی لە بیر بکات. لە ءیستا بەداخەوەم ل کە تا ئەمڕۆ گوێم لە کوتایی چیرۆکانەی دایکم نەبوو، چوونکە پاش ماوەیک گوێگرتن بە گوێ دڵ خەو دەیبردمەوە و بە دەم رۆژگاریشەوە داگیرکاری دەوڵەتی و ئەقلی فاشی بەعس و باڵادەستی قوتابخانە و سیاسەت کە ئایدولوجی تاکی سیاس و دینی تیدا باڵادەستبوو، خۆ گەورەکەرانە کاریان لەسەر شێواندنی کولتور و ژیانی خۆم، خیزانەکەم و کومەڵگاکەن کە کوردە کرد. بەواتایەکی تر ژیانی منداڵ و لاویم لە دوای ساڵانی ١٩٦٣ شێونرا، لەو منداڵیەوە خەیاڵی شۆڕشگیر بەبەرمدا دابڕا. ئەو شێواندنە ناسروشتیە، وایکرد کە خۆ بە زل زان لە جێ دریژەدان بە خەیاڵ کە بەرفراونی گەردوونی سەرچاوەی بوونە هەستیکەبوو، بۆ "ترس، کوشتن، رووبەرووبوونەوە و بەرپەرچدانەوە بگۆڕیت. کوشتاری دەوڵەت، گرتنی باوکم و کوشتنی کەس خائین لە کۆڵانی گەرکەماندا کارێگەر بوو، لەسەر ئەوە رق و تۆڕی لە رۆح و گیانمدا جێ بەو سەرمایە سەرم لەق بکات کە دایکم و ژیان منداڵی گەرەکی چوخمەکە لە لام مانا بەخشیان کردبوو.
خەیاڵی منداڵی و خەونی لاویم لەو سەردەمانەوە کە شێوێنرا، ئەو شێوایە وایکرد کە لە مانای کەسی خۆم و کەسایەتیە دایکم کە نەریتی و کولتوری بوو، درنگ تێبگەم و شوێن تێگەیشتنی دنیا کەسانی تر بکەوم، ئەوەش لە تێگەیشتن و پێگەیشتنی خۆم دوریان خستنمەوە و بۆ ناو خەیاڵ پڵاوی ئەوانی تر، پەلکێشیان کردم. بەنمونە خەیاڵی منداڵ بۆ مانای وشە کردارە کە وێنەییە و میشکی منداڵ لەسەر ئەو بنەمایە تێگەیشتنی خۆی وەک ئەزمونی خۆی مانا بەخش دەکات. کاری میشک کە لەمنداڵیدا خەیاڵی گەردوونیە سروشتیانە مانای وێنەی لە چاو و بیر منداڵدا هەیە و باشتر لە گەورەکان وێنە ویستی خۆی چرکەیان وەک کرداری خۆ دەکات. بەڵام گەورەکان لەوەبەر سەریان لێشواوە، لەو بوونە منداڵ تێناگەن و تینەگەیشتن گەورەکان بۆ زۆرکاری گەورەکانی لەوەوبەر دەگەڕیتەوە. بەنمون دید (چاو) و دیتن (بینین) هاوتایە بە کار و بیر مێشک و ئەو تێگەیشتنە منداڵ لە ئەزمونی خۆی نەک هی گەورەکان کە بۆ خۆیان سەرلێشواون. وشە دیتن بەو مانایە لە وێنەی دنیا وەرگیراوە و بۆ مانای دین گۆڕاوە. بەنمون نووسین کە بە پیرۆز دانراوە، بۆ داهێنای سەرەتای نووسین کە وێنە بووە دەگەڕیتەوە، نەک بۆ نووسین پیت کە ئەبستراکانە مانای لە وشەدا بەرجەستە بووە. دێرینترین نووسین لە ناوچەی ئێمەدا وێنەی سەر بەردەکانی "گرێ ناڤەکی (گوپێکلی تەپە)" کە نزیک شاری ئورفەی باکوری کوردستانەدایە. هێرۆدۆت باس لە بردن نووسین پیت وادەکات، کە بازرگان فنیقیەکان لەسەردەمی مادەکاندا بۆ یونانیان بردوە. بەواتایەکی تر کوردستان شانووی داهێنانی نووسینی هێمای و پیت بوو. کەچی سەلەفیە دینیەکان تا ئەمڕۆ لە مانای دێرین وشەی دین بەرانبەر دنیا کە هاوسەنگی بینین لە مانا بینین وەک رووناکی کە خوداییە تێناگەن و خودا وەک وشە و ئەو نووسینانە دەکەن، لەم سەد ساڵەدا بە دەستیان گەیشتووە. بەنمون عەلی وەردی لە پەراوی دروستکردنی عیراقدا باس لەوە دەکات، کە کەمپانی خۆرهەڵاتی هیندستان لە خۆرئاو هەزار نوسخەی لە قورئانیان چاپکردووە و داویان بە سولتان حەمیدا تا بەسەر مزگەوتەکانی ئەو سەردەمانەدا دابەشی بکەن. هەر ئەو کەمپاینە لە پشتی گوڕینی ناوی حیجاز بوو، بۆ ناوی سعود و کەچی سەلەفیەکان سەد ساڵی رابردوو نابین و نازانم بۆچی بەو جۆرە لە وشەی نووسراو تێدەگەن و ئەو دنیا کە ئیستاییە وەک ئێستا بە دی ناکەن و لە مانای رووناکی ئەرز و ئاسمان کە هەتاویە تێناگەن. پرسیار لە تێگەیشتنی خۆمان وەک مرۆڤ گرنگ، چوونکە لە خۆ تێگەیشتن وادەکات لە کردگاری و مانای گردگاری خۆمان و خودا تێبگەین و بەرپرسیارانە گەشە بە خەیاڵی خۆمان بە ئاراستە خەونی خۆمان کە بوونیان بەرین، نەک مشەخۆر و نابەربەرسیارانە کات بەڕێ بکەین. بەنمونە وینەی "پلەگۆشتی ناو دەمی گیاندار" بەیانی مانای زمانی جیهانی مرۆڤ دەکات، کە بەرانبەر تام گەردوونیانە هەستیارە، ئەوەش مانای خۆ خوێندنەوە هۆشمەندی (موغی) و خەیاڵ فراوانی هەیە.
گەر لە ئاوازی"تا و تێ" کوردی لە مانای تام وەک ئەوە لە خواردنەکەدا بوونی هەیە یان زانینی تامەکە لە خۆماندا هەیە، ئەوسا تێ دەگەین کە میشک هەستیارانە مانا وشەی "تا و تێ" چۆن وەک "تام، گەرم و سارد" ناساندووە. ناساندنی وەکو" تام"یش کە لە عاربی "طعم"ی و ئینگیزی "taste" رەنگدانەوەی مانای "پلەگۆشتن" و بەو مانایە زمانەکان خزمن و دور نییە لەگەڵ زیاد بوون یان "زا و زێ"، مرۆڤەکانی ناوەراستی خۆرهەڵات رووە سەروی ئەفریقا و ئەورپا رۆیشتبن و لە داوی ئەو سەردەمانەوە مرۆڤە نیشتەجیبووەکانی کوردستان گەشەیان بە مانای زمان وەک مانا و گفتوگو داوە و زەخرەفیانەش گەشەیان بە "ئاواز، وینە و مانا"ی "تام" زەخرەفیانە وەک (تاڵ، تفت، ترش، شیرین و مێ خۆش، مزر) داوە. ئەو گەشە زەخرەفیە لە زمانی عارەبی و ئنگلیزیدا رووی نەداوە. روو نەدانە بۆ گەشە نەکردنی شێوەی ژیانی لەوەوبەریان دەگەڕیتەوە و ئەوەش ئەوە دەگەیەنیت کە ئەو زمانانە درنگتر لە میژووی خۆیان نیشتەجی بوون.
کەواتە زمانی دایکی و دایەنی کە زەخرفیانە گەشەی کردووە بۆ نیشتەجی خیزانی و پیگەیاندنی دێ کە دایکایەتیە دەگەڕێتەوە. دایکایەتی و باوکایەتی لە دێدا مانای وایە مرۆڤی ئاوەدانکەر پەیرەوەی لە دێتە هاوسەنگی نێر و مێ کردووە و واتای نەوە مانایە بۆ کوڕ و کچ کە کیر و کوزیان هاوشیوە کیو و کەن و ئەو وێنەیەش بەیان خۆ دیتنەوە دین و دنیا کە هاوسەنگیە دەکات. ئەگەرنا چۆن ئاواز و وێنەی "باران بە تاو، خۆر بە تاو و تاوی نێر و مێ" هاوتای مانای میهرەبان (خودای) دەبوو.
ئێستا لام سەیر نییە کە بۆچی دایکم باسی لە کولتوری دایک میهرەبانە دەکرد یان بۆچی فوئادی برام تا کوژرا هەرەوزیانە خۆی پیناسە دەکرد.
بەرخوردانی کوردی بەو مانایە کولتورییە هەوڵی بیناکردنەوە مرۆڤی کورد و بەرگری کوردی هەیە و تێگەیشتن لەو دیدە دونیایە مانای دین و هاوسەنگی نێر و مێ هەیە، نەک پاڕانەوە و خۆ هەڵخەڵەتاندن کە بە چاڵ هەڵکەند بۆ ئەوی تر یان نەفرت لە ئەوی تر کردن، کۆتایی دێت. تێگەیشتنی کولتور مانای پێگەیشتنی مرۆڤی هەیە. ئەگەرنا ئایدولوجی گۆڕان لە بڕوای مرۆڤدا دەکات و مرۆڤ بە مانا سروشت و گەردوونیەکەی بینا ناکاتەوە. تێگەیشتنی مرۆڤ چرکەییە و لە مانای "تێ، پێ و گەیشتن"دا کات مانای چرکەی (تاوی) هەیە. ئەوەش مانای وایە تا تێگەیشن ئەزمونیان منداڵ زیاتر هەمە لایەنی و فراوان بێت، خەیاڵی منداڵ بە ئاراستە خەونی خۆی کە تۆوی و کولتورییە گەشە دەکات. هاوسەنگی نەوەش ئەو سەرچاوە سروشتیە نەک بەهانە کە رێگە بۆ نەوە دادەنی و بە کردەوە لە گەشەی سروشتی خۆی بێبەش و پەرتەوازەی دەکات.
گلگامیش واناسراوە کە لەدوی ژیان رەهای گەڕاوە و بۆ لای داپیر و باپیرە گەورەکانی گەڕاوەتەوە کە لە کەوشەنی بەهەش ژیاون. لە رووی گیانیەوە و گەڕانەوە و چوون بۆ کەوشەنی بەهەشت، ئەوەمان بۆ دەردەکەویت، کە گلگامیش بۆ جێ یەکەم نیشتەجی بووەکان بەخیاڵ گەڕاوەتەوە و ئەو مانا وەک سەرەتا و کوتایی ژیان بەیەکەوە وەک نەمری تۆو کە ئاو-هەتاوە بەیەکەوە گرێداوەتەوە. بەواتایەکی تر گلگامیش بۆ لای گوتیە دێرینەکان گەڕاوەتەوە کە لە پوپەی شاخەکان نیشتەجی سەرەتای و تۆو وەشاندیان بە مانای کێڵانی زەوی و زە وەک یەک گەیاندووە. ئەو مانا گەیاندن پێمان دەڵێت کە نێر و مێ لەسەرەتایی نێشتەجێبوونیانەوە لەم خاکەدا خیزانی لەسەر بنەمانی هاوسەنگی دروستکردووە. جووت و جووتیار بەیان هاوسەنگی و پیکەوە ژیان گا، مرۆڤ و خاک دەکات و ئەوەش نەهینی سەرکەوتن و رێز لێ گرتن گلگامیش بووە و ئەوە کولتورەی بە نەمر ناساندووە. کیڵان بەو مانایە بینا کولتور کە پیوانەی بۆ کار و بیر لە ناو مرۆڤدا وەکو نێر و مێ چەسپاندوە. وشەی کێڵان لە "کێ" کێو و "لا" کە کەند مانای بە لانەی ژیان و نوێبوونەوە تۆو داوە. سۆمەریەکان کێڵانیان وەکو کورد بە "کی لا" گۆکردووە، بە ماناکەیدا دیارە کە ئاوازەکەی لە وێنەکەیەوە هزریانە وەرگیراوە. تۆو یان شاوەتە کە مانایە بۆ (ئاو+نەوە) لەو روانگە سروشتیەوە هاتووە کە مرۆڤ بە کوڕ/کچ و کێر/کوز ناساندووە. کەواتە شەپولی تێهەڵکیشی سەر کەڵکە بەردینەکەی گرێ ناڤەکی مانایە بۆ "ئاو" کە "تۆو و نەوە"یە و بەو مانایە نێر و مێ ئاوی و هەتاو و یەکبوون و جیاوازی بوون بەو جۆرە مانا هەیە و لە ژیر شەپولی ئاوەکەوە گیاندارە جیاوازەکان بوونیان هەیە. دوو بەردی ناوەندی کەڵکە بەردینەکانیش مانای یەک بوونی ناوکی هەیە. بەواتایەکی تر شەپولە تێهەڵکیشەکان بەرز نزم دەبیتەوە و نزم بەرز دەبێتەوە نوێنەرایەتی مانای وێنەی نێر و مێ ئاوی دەکەن. پیدەچیت یونانی دێرین مەبەستیان لە مێزۆپوتامیا ئاوی نێر و مێ بووبیت نەک دیجلە و فورات، چوونکە ئەو مانایە لەگەڵ واتای گرێ ناڤەکی (سروشت) و ناو ناوەڕاستی خۆرهەڵات (گەردوون) دەوەستیتەوە.
کولتوری زمان و مانای زمانی مرۆڤ کە پلەگۆشتە بەیانی هاوسەنگی زمانی گیاندار بە مرۆڤیشەوە دەکات. هاوسەنگی مانایە بۆ یەکسانی و هەق (یاسا) کە ژیانی بەرهەهێناوە، ژیان بەو مانایە ئاو یا شاوەت هاوتایە بە مانای نوێبوونەوە کە هەتاوەییە و تاریک (سیبەر) و رووناک بەو مانایە هاودەمیە کە یاساییە (هەقە). کەواتە بۆ لە خۆ تێگەیشتنی زمانی گرنگە لە مانای تۆوی کە ئاو-هەتاوییە تێبگەین نەک نێر و مێ کە مرۆڤی لەسەر بەهیز و لاواز (زەعیفە) دابەشکردووە. نیشتەجیکانی گرێ ناڤەکی مانایان بە ناوک کە تۆوانە داوە، بۆ دیتنی روونی ئاو و رووناکی هەتاو دەگەڕیتەوە و زەویش بەو مانایە وەک زە (ژن) و بە زگی هەتاوی کە زاگرۆز ناوناوە و زمانی کوردی بەو مانایە کولتوری زمانی کوردی پاراستووە. کەریم زەندی ساڵی ١٩٩١ باسی لەوە کرد کە چایچیەک کە لە جووتیاری ناوچەکەیان بووە، بە کەریم زەندی و هاوڕیکانی وتووە کە "پیشمەرگە" مانای لە "پیش بە مەرگ" گرتنەوە وەرگرتووە و ئەوەش مانای وایە زمانی کورد و بەرگری کوردی درێژە خۆ دێتنەوە زمانیە کە بەرخوردانی ژیانی سەرچاوەی مانای زمانی و "گفت (دوان) و گو (گوێگرتن)"ەکەی بووە. کەواتە کولتوری گفتوگۆی نێوانی نیر و مێ یان ئاڵووگۆری مانای نێوانیان چۆن ببوژینەوە.
کۆمەڵگای کوردی، بە مانا زمانیەکەى بەردەوامی مانای "کۆ"ی کولتورەکەیەتی کە کار و بیری کێڵانی زە(زە) و زەویی مانای بە جووتی نێر و مێ کە خێزان (خێ +زا)نە و جووتی زەوی و زەلام کە گیاندارە (جووتیارە) و تا ئەمڕۆ ئەو مانا زمانیە لە کارداییە و کەچێ ئێمە وەک بەکاربەری زمانەکە لە ماناکەی تێناگەین. تێنەگەیشتنەکەمان بۆ سەرلێشواوی دینمانی دەگەڕیتەوە، کە لە مانای کێڵانی زە و زەوی وەک "کار، بیر و ژیانەوە" لە مانا ژیان و بازنەیی نوێبوونەوە بەهاری و سێچواری کات، جێ و تاو کە مانای خیزان (هوز) کە بەیەکەوە ژیان هەرەوزیە تێنگەیشتووە و ئەو لە خۆ تێنەگەیشتنە و سەرلێشواوی وایکردووە کە "ژن" وەک سەرچاوەی خۆ بەتاڵکردنەوە شاوەت بینیت نەک شاوەت وەک نەوە کە نوێبوونەوە و بنەمای خیزان بەدی بکات و لەوە تێبگات کە خای (ژن) و شاوەتی پیاو هەر خێیە و خیکان بەردەوامی ئەو مانا ئاوی-هەتاوییەوەن کە ئەفسانەیان بە تام (گەرم و سارد)ی هەتاو و ئاو ناوی دەبەن. کە "زا و زێ" زمانی و مرۆڤی بەرهەهێناوە. گەر وێنە و ئاواز ی "کوڕ/کچ، کێر/ کوز" بە " کێو و کەن" ، "چیا و چاڵ" و "شاخ و شێیو" بەراورد بکەین لە وێنە بەرز و نزم وەک تیهەڵکیشی پانتای بەدی دەکەین و لە مانا زمانیەکەش کە وێنەی سروشت و گەردوونیە لام وەک مانای بەرز و نزمی ئەستیرە و ئەرز روون دەبیتەوە کە هاوشێوەی شەپولی ژیر و سەرەوە لە ناو ئاسمانیەکی بەریندا تێهەڵکیشراوە، لەو تێهەلکیشیە دەگەین کە ناوی نێر و مێ یان باوک و دایکمان لێ ناوە. ئەو ناوڵینانە بەرهەمی لە خۆ تێگەیشتن سروشتی بووە و سەرلێشواوییە دونیاکەی بۆ تێنەگەیشتن لە دین وەک زانین کە رووناکیە دەگەڕێتەوە.
وێنە زمان (پلەگۆشتی ناودەم) مانای زمانی کولتوری بەرهەمێناوە. زمانی کوردی بەو مانایە باس لە توانایی مرۆڤی نێر و مێیە و سەرەتایی زمانی مرۆڤی پیش نیشتەجێ بوون لەم خاکەدا دەکەن و ئەوانەی کە ئەو مانا وێنەیان بۆ زمان هەیە و لە نزیکی کوردستان ژیان دەکەن، بەشێکی بەرچاوی ئەو مانا زمانیە (پلەگۆشتیە)یان پاراستووە یان لە بیر نەکردووە. ئەو مانایە زمان کە سروشت-گەردوونی بووە، لەسەر بەردەکەی گرێ ناڤەکی (گوپیکلی تەپە) باس لە خۆناسین مرۆڤی کولتوریانە دەکات. ئاو بەو مانایە کە شەپولی ئاو وەک تۆو و نەوە بەرز و نزمە یان نزم و بەرز لە پانتایی سروشتدا (ئەرزدا) لە ناو ئاسماندا کە شێناییە وەک رۆژی دێت و دەچێت، هەڵدێ و ئاوا دەبێت و بەو مانایە بەردەوامی بوون کە هەبوو و بوونەوەر لەو هاتوو و چوونەدا بەرجەستە بووە و بەرجەستیەکەش لە دێرینەوە بە مانای کردگاریی (خود) لێکداراوەتەوە. بەردەکەی ناوەڕاستی کەڵکە بەردینەکە گری ناڤەکی مانای گرێ ناوکی وەک مانای پشت و پشتی هەبوون لە بوونەوە بەیەکەوە گرێداوەتەوە. ڤینگیشتاین بەو مانای باس لە تێگەیشتنی خۆی بۆ ژیان دەکات و گەمە-زمانیش بە شێوەی- ژیان مرۆڤەوە دەبەستیتەوە. کەواتە مرۆڤی دێرین زمانیان کە بەپلەگۆشت ناوبردووە و لە کوردستاندا نیشتەجێ بوون، ئەوان مانایان بە گرێ ناڤەکی وەک وێنەی بەردینەکەی ئەو یاڵەداوە کە تا ئەمڕۆ کوردی باکور بە "گری ناڤەکی" و تورک بە گوپێکلی تەپە ناوەکەی وەرگێڕاوە و لە مانا سروشتیەکە وشە کوردیەکە وەک مانای خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و سەرهەڵدانی خۆر لە زاگرۆز (زاگ +رۆز) تێنەگەیشتووە. پرسیاری ئەوە چۆن داپیر و باپیرە گەورەکانی ئەم خاکە زامانیان وەک گەردوون کە پلەگۆشت ناو دەمی هەموو گیاندار پیناسەکردووە، ئەو مانایە هەیە کە سروشتیەیان بە نەوەی گەردوون وەک ئەستیرەی مێنە بە زە یان زەوی ناساندووە. ئەگەرنا چۆن تا ئەمڕۆ ئێمە ئەستیرە، ئەرز، ئەفریقا و ئەورپا بە "ئە" و ئاسمان، ئاسیا و ئاو بە "ئا" گۆ دەکەین. ئەو گۆکردنانە لە خۆ ڕا روویان نەداوە و بۆ تێگەیشتنی دێرین و دونیا ئاوی سەرەتایی مرۆڤی زۆر دێرینتیر دەگەڕێتەوە، چوونکە لە مانای وشەکان ئاواز وەک لەرێنەوە مانا وێنەکەی دێرین پاراستووە. پاراستنی مانا بۆ ژیان کۆێ ناو کێوەکان دەگەڕیتەوە، چوونکە مێشکی مرۆڤەکان رابردووی لەرینەوە دەنگی خۆی لە بیر نەکردووە و نەوە بۆ نەوە بەو مانایە پشتا و پشتی خۆی پاراستووە. دایکم ئەو مانایە بە کولتوری دایکی کە" دا و دێ" ناو دەبرد، گلگامیش هەر بەو مانای هەبوونی خۆی بۆ بوونی داپیر و باپیران گەڕاندۆتەوە . ئەوەی بۆ ئێمە کورد لە ئەمڕۆ داهاتوودا گرنگ لە خۆ تێگەیشتن زمانیە تا بە پێگەیووی زمانی خۆمان بگەین و لەسەر لێشواوی زمانە زاڵکراوەکان دەرچین. بەنمون واتای کێڵان لە زمانی سۆمەریدا بە "کی لا" و لە کوردیدا بە "کێ+ ڵا+ ن" گۆکراوە. کێ کێوە و لا کەندە و بەو مانایەش زە و زەوەی لەلاین زەلامەوە کێڵراوە و کێر و کوز کە هاوشیوەی منارە و گۆمەز مانایان لەو وێنە وەرگرتووە و ئەو وێنەش لە وێنە شەپولی بەرز و نزمی ئاودا وەک تۆو بەرجەستەییە و زێدی وەکو جێ و کوز بەو مانایە بە بەهەشتی نەوە و جێ نوێبوونەوەی نەوە دانراوە. مانای وشەکە (بیر) و کار بەو جۆرە لە مانای"زا و زی" بوونەوەر و زمانی بوونەوەراد نوێبووتەوە و "نوێژ (نوێ+ژ) و نەوۆز (نەو+رۆز) باس لەو تازە بوونەوە هێلکە (خا+خێ) هەبوو دەکەن، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت مرۆڤی دێرین هزرینە مانای وشەی" زمان"ی وێنەیانە نەک لوژیکیانە بەرهەمێناوە. بەواتایەکی تر وێنە رەهەندی بەرز، نزم و پانتایی هەیە و وشە بنەمایەکانی زمانی کوردی ئەو مانا بنەمایانە (ئاواز+وێنە=مانا)ی پاراستوو.
پێدەچێت زێدە (زەوی/رحم) لەو دەمەوە کە مرۆڤ مانا بە زمان داوە، بە جێ سەرەتایی ژیان و پەیدابوون ناساندبێت و لەو دەمەشدا کە زەوی دەرکەوتەوە و بەستەڵەکی زەوەی کوتایی هاتووە، شینایی ئەرز و ئاسمان بە بە" هەشت، بۆشای و کردگار" ناسینرابێت. گلگامیش کە باس لە گەرانەوەی خۆی بۆ لای داپیر و باپیرە گەورەکانی وەک ئەوە دەکات کە لە کە کەوشەنی ئەرز-ئاسمان ژیاون. کەوشەن و کیو بەو مانایە بە کەنیشتە (ماڵی خودا/مەزارگا) دانراوە و لەو دەمەشەوە کە کولتور مانای کردگاری (کار و بیر) نەماوە سەرلێشواوی و دژایەتی مرۆڤی (کافر)ی جێگەی گرتۆتەوە. لێرەدالام گرنگ مانای کولتوری دایکم و رەجم نەکردنی شەیتان لە مەکە بە بیر خوێنەردا بهێنمەوە. کەواتە بۆ تێگەیشتن لە زمانی خۆمان گرنگە لەو وێنە و ماناکانی زمانەکەمان وەک مانا و پەیوەندی ئاو بە هەتاو کە نەوە و گوڵە تێبگەین تا لەو رێگەیەوە لە مانای کردگاری گەردوون، خودا و خۆمان تێبگەین و لەسەر ئەو بنەمایە ژیان خۆمان و نەوەکان بینابکەینەوە. گەر هەڵویستەیەک لەسەر وشەکانی رۆژهەڵات، رۆژئاو، "با"ی باکور و "با"ی باشور بکەین، باشتر لە مانای زێد وەک زە و زەوی کە جێ نوێبوونەوە ژیان تێدەگەین و ئەو تێگەیشتنەش وادەکات کە لە هاوسەنگی بوونی خۆمان کە تۆوی نێر و مێیە لە سێیانەی خودی خۆمان و چوارەی خیزان کە دایک، باوک ، کچ و کوڕە تێبگەین و لە مانەوە واتای هەرەوزی و هوزە وەک خۆ داهێناوە کولتوری و ژیان کردنەوە لەسەر بنەما گەرد و گەردوونیەکە بگەین. ناوەڕاستی خۆر هەڵات بەو پێیە مانای لە وێنە ناوک (گرێ ناوک) کە هەتاوە وەرگرتووە. هەتاو لە ناو بوونی شینایی ئاسماندا هەیە و شینایی مانای لە هەبوونی "شێ"وە کە ئاوە وەرگرتووە، بەو مانایەش ناوک ناو لە ئاودا و درێژە مانای ئاو کە تۆو و نەوەی و بەردەوامی پشتاوپشتە کە لە ئاوە پەیدابووە. زانستی ئەمڕۆش باس لەو پەیدابوونە ژیان لە ئاوە دەکات و زمانی کوردیش باس لە مانای دێ و ئاوای خێزان وەک دایەنی نەوە (ئاو و تۆو) دەکات.
گرێ ناڤەکی کە ناوی گردێکە لە نزیک شاری ئورفەی کوردستانی باکورەوە، لە سەر ئەو گردە ئاسەواری کەڵکە بەردینەیەک دۆزراوەتەوە، دوانزە هەزرا ساڵ لەمەوە دروستکراوە، لە ناوەڕاستی ئەو کەڵکە دوو بەرد هەیە و حەوت کۆڵکەکە دەوریان داوە و لەسەر یەکیکی لەو دوو بەردە ناوەکیە، وێنەی گیانداری سەر زەوی، ژیر زەوی و بەینی زەوی و ئاسمان کراوە. کاتێک کە مانای هێمای جێگە و ناو گرێ ناڤەکی بە مانای زێد کە" جێ منداڵدانە" بە مانای زاگروز (زاگ+رۆز) دەبەستینەوە، لە مانای ناوەڕاستی خۆرهەڵات و مانای گرێ ناڤەکی وەک گرد یان جێ (گەرد لە گەردوون یان وەک ناوک لە زەوی و ئاسمان)دا تێدەگەین کە سەرچاوەی مانا وێنەکەی بوو. وێنە بەو مانایە ئاوییە و زاگرۆز دێرینەکانیش مانای بە وێنە و وشەکەی زاگرۆز داوە و ئەوەش ئەوە دەگەێنێت کە زید دایک بە بەهەشتی ساوا ناسراوە. مانای زێد و زێ و زگ و زا و زێ" بەو مانایە لەگەڵ مانای زێ مێ و زی نێردا وەک وێنەی بەرز، نزم یان کوز و کیردا هاوتا دێنەوە. ئەو هاوسەنگیە مانا و وێنە لە ئاوازی وشەکان زەخرەفی و سروشتی کارکردنی مێشک کە هزرینە بەیان دەکەن. کەواتە خوێندنەوەی مانا لە وشەکاندا باس لەو سەردەمانە دەکەن کە داهێنانی نەک وشە بەڵکو مانا وەک وێنە کە ئاوینە ژیان لە بار و بوونە کۆمەڵایتیەکەدا وەک کار و بیر تاک و کۆ کە نەوەیی بووە بەرهەمهاتووە.
لە بیرمە ساڵی ١٩٥٨ بۆ یەکەم جار، لەگەل منداڵانی گەڕەکەکەمان بۆ سەر جادەی سابوونکەران چووم. لەو رۆژەدا خەڵکی شار لە بەردەرکی سەراوە بەرە سەدەکە کە ساڵانی ١٩٥٧ بۆ رێگرتن لە لافاو دروستکرابوو، دەچوون. ئەو رۆژ جادەی سابوونکەران جێ هاوار هاوازی شوعیەکان بوو. یەکێکیان دەیوت کێ بوو، خۆی بە ژن کرد، بۆ ئەوەی نەیکوژن. ئەوانی تر دەیانوت: وەسی بوو.
ئێستا کە بیر لەو هاوار هاوارە و کودەتای عەبدولکەریم قاسم و ناوی جادەی سابوونکەرانی ئەو سەردەمە دەکەمەوە کە بە "موسکۆ" ناو دەبرا. تێدەگەم کە چۆن و بۆچی کولتوری و مرۆڤی ئێمە لە ئەمڕۆدا بۆچی تا ئەو رادەیە شێواوە کە لە مانای خودا و خودا تێناگات کە مانای خاک و خۆر وەرگرتووە. وێنەی خاک و خۆریش کە ئەستیرە ئاسمان وەک زەردێنەی هێڵکە لە ناو شینای ئاسماندا بە "خا و خێ" کردگاری دانراوە. زمان کە پلەگۆشتە مانای بە سروشتی خۆی گەردوونیانە داوە و بەو مانایە زمانی کوردی بوونی مرۆڤ بۆ سروشتی بوون کە هێلکەییە گەراندۆتەوە. هێڵکە وەک خا و خێ و بوونە ئاوییەکە مانای بوونیان هەیە. ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە مرۆڤ کار لەسەر خۆی کردووە زانسیانە کردووە و لە خۆی تێگەیشتووە. تێگەیشتن بەو مانایە نەوە گفتوگوییە نەک هاوار هاوار کە بەرهەمی ترس و رقە کە سەرلێشواوییە.
باوکم لە ١٩٦١دا لە دەربەندی خان گیرا و حوکمی دوو ساڵ سجن و دوو ساڵ نەفی لەسەر دانرا. گرتنی باوک واباسکرا، کە گوایە گەڵابەکانی بەردیان لە پیش دەمی تونێلی دەربەندیخام رۆکردوە تا رێگە لە شاڵاوی سەربازەکان بگرێت، چوونکە پێشمەرگەکان لەسەر شاخ و یاڵەکانی دەربەندیخان سەنگەریان لێ دابوو. گرتنی باوک مانای بێ باوکی و بێ نانی هەبووە، ئەوەش وایکرد کە دایکمان هەم دایک و هەم نا پەیداکەرمان بێت. دەوڵەت عیراقی ئەوسا وەک ئیستا لە لایەن دەستەڵاداران خۆرئاو بە سەرپەرشتی سعودیەکان دروستکرا. ئەمە ئەو دەگەێنیت کە کۆڵونیستی دینی دێرینی کولتوری عارەبی و تورکی و فارسی پتەوکراوە، نەک دەوڵەت بە مانای یاسای دەوڵەتی وەک دەوڵەتی خۆرئاوای بیناکراوە. دەوڵەت بە مانا نەتەوە، بەردەوامی کولتوری شار-دەوڵەت و زمانی کوردی شار-دەوڵەتی بە "ئامارا" ناوبردووە. بەنمونە کۆدەتا لەسەر عەبدولکەریم قاسم لە ساڵانی ١٩٦٣- ١٩٦٤ هات و بەداوی ئەو ساڵەشدا بەرزانی لەگەڵ حکومەتی عیراق مفاوەزاتی کرد و لەگەڵ مەکتەبی سیاسیشدا کە براهێم ئەحمەد سکرتیر بوو، شەڕی کرد و ئەوانیش بۆ ئیران هەڵهاتن. لەبیرمە ئەو ساڵانەوە لە سلیمانی قەدەخەکردنی هاتوو چۆ بە "منع تجول" ناو دەبرا و لەو ساڵەدا کە کەسیک سەر بە دەوڵەت لەلایەن پیشمەرگەوە دەکوژرا، خەلکی بە هەڵەداون بەرەوە ماڵەوە دەگەڕانەوە و کردارەکەش بە قڵیشانەوە ناو دەبرا و دەوڵەت "منع تجول"ی رادەگەیان. ئێمە وەک منداڵی گەرەک لە مانای قەدەغەکردنی کۆڵان و یارینەکردنی منداڵی خۆمان تێنەدەگەیشتین، بەدەم راکە راکە و ترس لە سەرباز، فیر بووی، کە بەرد لە سەیارەی سەرباز و پولیس بگرین و بە ناو کۆڵانەکاندا ڕابکەین. لەو سەردەمانەدا دایکمان چالاکەوانی ژنانی پارتی بە ئافرەتان پارتی ناوی خۆیان دەبرد. دایکم من و فۆئادی بۆ ئەو ماڵانە دەنارد کە مانگانە پیتاکیان بە پارتی یان برنج، گەنم، شەکر، ئاردیان بە ماڵە شەهید دەدا.
زەعین سدیق لە ساڵی (١٩٦٣) سلیمان بە سەری مارەکە ناوبرد، درنگتر زانیم کە زەعیم سدیق و بەعس داردەستی ئال سعود، تورکیا و کەمپانیە نەوتیەکان ( وەک بریتش پترویلم و شێڵ و تەوتاڵ) بوون. زەعیم سدیق ئامری فیرقەی چواری ئەو سەردەمە عیراق بوو، زۆرترین لاو و پیری سلیمانی بۆ سێ مانگ لە مۆڵ (خان)ی حامیەدا ئەوسادا کە ئیستا بە (پارکی ئازاد)ی ناو دەبرێت، سجنکرد. زیاتر لە سەد کەسێک لەو گیراونە رەمیکرد. ئەوانەی کە دوای ئەو سێ مانگە بەربوو، باسیان کرد کە رەئوفی عەلی پاپیز کە سابوونکەرانی و شوعی بوو، ناوی ئەو کەسەنەی بە زەعیم سیدق دابوو، کە رەمێ کران. رەئوفی عەلی پایز هەر لەو سەردەمەدا کوژرا..
بیرمە لەو سەردەمانەدا دایکم رۆژێک پێ وتم "دوو فریشتە لە سەر سەرشانتە"، ئەوان هەڵسەنگاند بۆ کاری رۆژانەت دەکەن. ئێستا کە بیر لە مانای ئەو دوو فریشتەیە سەر شانم و وێنەی باڵەکانیان دەکەمەوە و بیر لە خەیاڵ و خەونی دایک وەک بەردەوامی مانا هێمایەکان شارستانی دێرین کورد دەکەمەوە، کە چۆن هانی نەوەکانیان داوە لە مانای خۆیان و خودا وەک بوونەوەی زەوی و ئاسمانی کە گەردوونیە لە مانا گەردوونیەکەی زمان کە پلەگۆشتە تێبگەن. تێگەیشتن بەو مانا سەرچاوەی پێگەیاندنی مرۆڤ و پێگەیووی زمانی کوردی بووە و ئەوەش ئەوە دەگەین کە خود (کەس) مانای بە خۆی وەک "سەر" ی کە "مایە"ی گیان داوە. بەلام زمانەکانی کە نزیک بوون لە زمانی کوردییەوە "مایە"یان بە هەڵە بۆ پارە وەرگیڕاوە و هێدی هێدا مرۆڤی کوردیش مانای خودی خۆی کە بوونەوەریە وەک مانای پلەگۆشت کە گیانداریە و وەک مانای مرۆڤ کە کولتورییە، مانای بوونیانی خۆی کە "خا و خێ" کردگارییە لە بیر کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا دایکم ئەو زمانە کولتورییە لە بیر نەکردبووە و درێژە بە مانای کولتوری دایک کە دایەنیە دابوو. دایک مانای لە "دا و دێ" وەرگرتووە و ئەوەش مانای وایە کە مانا خوازەی (مێتافۆڕ، مەجاز)ی لە زمانی کوردیدا هزریانە گەشەی سەندووە. دوو فریشتە بەو مانایە بەردەوامی زمانی دێرین و وینەیە و مێشکی کوردی کە بە موغ ناسراوە، ئەو مانا بنەمایانە دێرین زمانەکەی پاراستووە و دایکم لە خیزانی پیرانەوە کە بە مرۆڤە ژیرەکان ناسراوبوون، ئەو میراتە زمانیە کە هەیبوو، بە ئێمە وەک کار و بیر مێشک گەیاند. کولتوری زمانی دایکم بە مانای ئەوەی کە مرۆڤیە و مرۆڤ لە ئاوە پەیدا بووە مانای وایە مێکوتە و ماس بە بنەمای ژیان و ژیانەوە مار، مرۆڤ، مێشولە ، مەل .. زەخرەفیانە وەک گیاندار دانراوە و وشەکانیش لە زمانی "ما و مێ"وە کە "مێر و مێیە" یان خێزانە (خێ +زان) سەرچاوەی گرتووەو ئەو مانایەش بۆ تێگەیشتنی دایک (دا و دێ) لە مانا کە وێنە و ئاوێنەی یان ئاواز و وێنەیە وەرگیراوە.
دابەش و بیبەشیە کورد لەمڕۆدا خۆی لە پەرتی هەست و هوش کە دابەشکردنی تاک لەسەر پارت و سەرۆکەکانیاندا دەربچێت. دەرچوون لەم بوونە پەرتیە مرۆڤی ئێمە کە سەرلێشواوییە بۆ نەبوونی گفتوگوی هاوسەنگی تاکە باڵادەستەکان دەگەڕێتەوە، چوونکە ئەوان تێگەیشتنی ئایدیالی خۆیان کە دینی و سیاسیە بە پێوانەی مانا کردووە و هەڵخەڵەتینەران سەریان لە خۆیان و لە کۆ شێواندووە. ئەو شێواندنە سەرۆکەکانن مانای لە ئایدیە و ئایدولوجی وەرگرتووە و نوێنەری تاکی باڵادەستی رابردوو و ئیستا دەکات و لەسەر پەرتەوازەکردنی ئایدیاڵی نەوە دەژیتەوە و نەوە بە ئامرازی خۆ هیشتەنەوە دەکات. ئەوەش ناکردگاری ئێستا و رابردووی تێکشکاوی ئێمە وەک کولتور بەیان دەکات. کەواتە بۆ تێگەیشتن لە خۆمان وەک تاک، کۆ و نوێبنەوە کردگاری کە نەوەییە نەک ژیانەوە مردییە و ئەوەش مانای وایە لە جیاوازی مانای بازنەی زمان وەک پیناسە و ژیان وەک ژیانەوە لە گەردوونی مانای ناوکی و ناوەڕاستی خۆرهەڵات کە وێنە و ئاوێنە گرنگ بۆ خۆمان وەک مرۆڤ لە بەهاو بەهانەکان تێبگەین تا لەسەر لێشواوی دەرچینەوە و رێگە بۆ نەوەکان کە داهاتووین و بوونیان بکەینەوە تا ئەوان وەک ئێمە درێژ بە کویلەیی دینی کە دونیا یان دونیا کە بازارییە نەدەن و خۆیان وەک کەس کە سەرمایە و دەستمایە ببینەوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، کە بە خۆدا چوونەوە و هەڵسەنگاندنی خۆمان لەسەر ئەو بنەمایە دامەزرینەوە کە زمان بە پلەگۆشت کە سروشتیان و سروشتی تام کردنی ژیان کە ژان وەک خۆی وەرگرین و گەردوونیان کار لەسەر مانای خۆ داهێناوە کە رێگا دۆزینەوە لە ژیان، رێگەی خۆمان بدۆزینەوە تا لەو رێگەیە بەهرەی مرۆڤی خۆمان بۆ ناو دونیا بهێنن. بەنمونە لە ئیستای جیهاندا "ئەلگۆریسم (algorithm)" مانای بۆ زمانی کوپیوتەر کە "سوڤتوێر" و میشکی کومپیوتەر بە تەختەی دایک ناو دەبرێت. مرۆڤ بەو مانایە درێژە بەو کولتور داوە کە "دا و دێ" بنەماکەیان داهێناوە و گرێ ناڤەکی ئەو مانا دێرینە و مانا زمانی کورد کە مانای بە نەوە وەک ناوک (پشتاوپشت) داوە، مانای بۆ "ناو لە ئاو"دا و ئەوەش بەردەوامی کار و بیر مێشکە کە خۆی وەک وێنە و ئاوێنە ناو ناوە و زمانی کوردی بەو مانایە زمانی بوونی و مانای کولتوری کێڵانی "زە و زەوی" پاراستووە.
گەر هەڵویستەیەک لەسەر مانای زمان و رێگا دۆزینەوە نەوە وەک جێ( بەرز، نزم و پانتا)ی بەکەین، ئەوسا لە وێنەی کات و جێ وەک گۆڕانی مانگ و وەرز کە سێچوارە تێدگەی و لەو تاوەش (وزەیەش) تێدەگەین کە تاک و کۆ دێرین بەرهەمینا هێناوە و نەوەکانیشیان کە پشتاوپشت هاتوون مانا دەما و دەمەکەیان وەک کار و بیر پاراستووە. بەنمونە کە وشە وەک ئاواز یان تەوژمی هەوا فیزیا، کیمای و کارەبایی وەردەگرین لە مانای "مەودا" کە "کات،جێ و تاوە" تێدەگەین. تاو لە مانای خۆر بە تاو و باران بە یانی هاوسەنگی جووت (digital)یان دەکات و ئەوەش مانای وایە کە تاوی نێر و مێ مانای لە وێنەی بەرز و نزمی شەپولی ئاوە وەرگرتووە و ئاوهاتنەوە و شاوەت کە تۆوە درێژە ئەو مانایە و ئەو مانایەش بۆ مانا جووتی "سفر- یەک" لە کۆمپیەردا باسکراوە. سفر-یەک باس لە بەرز و نزمی و بەینەکەی دەکات و ئەو مانا زمانیە لە زمانی چنینەوە وەرگیراوە و بۆ زمانی ئەکترۆنیک وەرگیڕاوە. کومپیوتەر دیجیتاڵە (دوانەیە، جووتە) و جووت چوار سەرە و لەیەکبوونی تاکیشدا وێنەی سیانەیی وەک "کوندێنس (condenser)، دیوت(diode) و رێزیستان (resistance)" بوونی هەیە و شەپولی کارەباش هەر تاوە (وزەیە) کە "بەرز، نزمە" لە پانتایەتیدا. بەواتایەکی تر ئاو کە "ئاو، تۆو و نەوە"یە مانای وایە کە مرۆڤیش وەک باقی بوون لە مادە و وزە کە کورد بە گیان ناوی دەبات پێکهاتووە. ئەوەی جێ سەرنجە ناو، ناوک، ناوەڕۆک، ناوەند و ناوەڕاستە کە ماناکەی بۆ ناوەڕاستی خۆرهەڵات و گرێ ناڤەکی لە دێرنەوە وەرگیڕاوە. بەو مانایە تاو (هەتاو) ناوک و وزەیە و هاوتاش بە خۆرهەڵاتی ناوەراست و ئەوەش مانای یەکپێگرتنەوە گەرد و گەردوونی هەیە. کاتیک" ئەرز، ئەستیرە" کە لە ئاسماندا بە هەند وەردەگرین یان گیومەتریان وەک شەش پاڵووی وەردگرین لە دوو سێپاڵوو پێکهاتووە، ئەوسا لە کعبەی مکعەبە و وێنەی قوبەی ئیزدی و مانا ماڵی خودا کە ئەرز و ئەستیرەیە لە ئاسماندا لە مانا مێهرەبان خودا وەک ئەوە کە ئاسمانیە و هەموو شتیک لە خۆی دەگرێت، تێدەگەین کە مان میراو (میر+ئاو) تا بە میترا دەگات لەو وێنە و ئاوینەی زمانەوە وەرگیراوە و خودا بەو مانای بە رووناکی ئەرز و ئاسمان لە دینەکاندا ناو هێنراوە. ئەوەی کە جێ سەرنجە زمانی پلەگۆشتی کوردیە کە مانا بوونی سەرەتای ساڵ کە بەهارە داوە و بە سێچوار کە دوانزە رۆژ ناساندووە. لە فەرهەنگی هەنبانە بۆڕینەدا سێچوا کە هەژار نووسیوتەی لە زمانی جووتیارە وەرگرتووە و بۆ خۆی سەیر سێ چوار وەک حەوت و سێ کەڕەت چواری وەک دوانز کات شەو و رۆژ ، مانگ و وەرز نەکردووە و لە هاوکیشەی زمانی پلەگوشت کە وێنەیی هەستە کە گیانییە تێنگەیشتووە کە هاوکێشەیان ماناکەی وەک کار و بیری کێڵان مێشک و زەوی بەرهەمهێنراوە. هاوکیشەی ئاواز+ وێنە بەرانبەر بە مانایە و مانا کە لە کوردیدا بەرانبەر ئاواز+وینەیە، ئەو مانای وایە وشە لە کوردیدا بیرکاریان وەک کاری مێشک بەم جۆرە (x+y=z) بەرهەمهێنراوە. بەرهەمهینان کاری ئەو مرۆڤانە بووە کە کێڵانی ئەرز و مێشکیان بە مانا کولتوریەکەی گەیاندووە. ئەو کولتورە زمانیەش کە ماوە بۆ بەردەوامی خۆ بەرهمیناوەی نەوە دوای نەوە دەگەڕێتەوە.
ساڵی ١٩٦٣-١٩٦٤ سەرەتایی خەونی لاوی من و فوئادی برام بوو کە ببینە پیشمەرگە و دژ بە داگیرکاری و سەربازی عارەب بجەگین. لە ١٩٦٣مام جەلال لە شاخەوە بۆ سلیمانی هات، لەسەر دەرگاکەی ماڵی حەمە ئاوڕەحمان ئاغا بینیم قسەی بۆ خەلکی کەمی بەردەرگای ئەو ماڵە دەکرد و لە ساڵی ١٩٦٤ بەرزانی کچی ئەو ماڵەی بۆ ئیدریسی کوڕی داواکرد. درەنگانێک زانیم کە مام جەلال و مەلا موستەفا بۆ مەبەستی خۆیان روویان لە ماڵی ماڵی حەمەی ئەورحمان ئاغا کردبوو. مەبەست و ویستی مەلا موستەفا و مام جەلال ئەوە بوو کە خۆیان لە رێ ئەو ماڵەوە، لە خەلکی سلیمانی نزیک بکەونەوە. مەلا موستەفا و مام جەلاک بۆ بە دەستهینانی موتمانەی ئەم شارە، هەرچێک بە بیریان هاتبێت، بەکاریان بردووە. لێرەدا من ناتوانم باس لەوە بکەم ، کە مەلا موستەفا و مام جەلال چیان بۆ ئەم شارە وەک شار کردووە، چوونکە داتایەکی وام لەبەر دەستە نییە و هیچ بیناکە یان ناوەندیک نابینم لە شارەکەدا کە مۆرکی ئەو دوو کەسایەتیە پێوە بێت و ماڵی حەمەی ئاورەحمان ئاغا دەبینم کە پارکی سەیارە کراوە و تەنانەت نەوە زاکانی خۆشی گویان بە کار و بیر ئەو پیاوە نەداوە کە نەسەری بۆ ئینگلیز، نە بۆ شێخ مەحمود و نە بۆ عەبدولکەریم قاسم شۆر نەکردووە . باوک باسی حەمە ئاورحمان ئاغا وەک نێرەکەر (ئازا و چاو نەترس) دەکرد.
ئێستا کە ئاوڕ لە رابردووی سلیمانی و منداڵی خۆم دەدەمەوە، لام سەیر نییە بۆچی زەعیم سدیق سلێمانی بە "سەری مارەکە" ناو دەبرد، چوونکە ئەویش دیزان کە سەرکردەکان پارتی جەلال یان مەلای ناتوان هیچ لەو هاوکیشە بگۆڕن کە ئەو کاری لەسەر دەکرد. لەگەڵ ئەوەشدا زەعیم سدیق وەک هەموو پیاوکوژیک ترسنوک و لە تاکانە دەترس کە پیشمەرگە بوون و ئەوان لێرە و لەوی تەقەیان لە جاش و جاسوس دەکرد و زەعیم سدیق هاتووچۆی لە خەڵکی قەدەخە دەکرد. ئەو رۆژانە جاش یان جاسوێک لە سلیمان دەکوژرا، خەڵکە بە"قڵیشایەوە ناویان دەبرد، قلیشانەوە لە "١٩٦٣"وە تا ساڵی "١٩٦٦" بەردەوامی هەبوو، لەدوای ئەو سەردەمەوە جەلالی لە سلیمان و هەولێر و کەرکوک باڵا دەست بوون و دەوڵەت کە لەو سەردەمەدا بە دەستە بەعسیەکانەوە، لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یان جەلالیدا رێکەوتبوون. ئەو رێکەوتنە زیاتر لە سودی بیناکردن دەوڵەتی قەومی و بەعس بوو ، نەک لە سودی کولتوری عارەب یان کورد ببێت و مانا بۆ مرۆڤ بوون لەسەر بنەمای یەکسانی مرۆڤ رەچاو بکرێت.
لە ساڵانی ١٩٦٧ باوکم لە بەدرەو جەسانەوە بۆ سلێمانی گەڕایەوە، باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی کە براهێم ئەحمەدا سەرکردایەتی دەکرد، لەگەڵ بەغدادا رێکەوتن. ئەوەش وایکرد کە بازاری کار لە ناوچەی سلیمان کەمێک ببوژێتەوە و سەربازی عارەب لە جادەکانی "سلیمانی، هەوڵیر و کەرکوک"دا کەمتر وەک باڵا دەست دەربکەون. لەو دەمانەدا باوکم توانا گەڵابە لێخوڕین وەک لاوێتی نەمابوو، ناچاریش بوو کە کار بکات، نانی خۆی و خێزانەکەی دابین بکات. باوکم مرۆڤیک تێگەیشتووبوو، بەلام توڕ و تڕۆ بوو، حەزی لە قومار و دومێنە کردن هەبوو. وابزانم توڕ و تۆڕۆەیەک بۆ زۆرکاری سەردەمی منداڵی دەگەڕایە، لە بیرمە باوکم باسی شەڕی "سەفەر بەلک" دەکرد، کە هەشت ساڵان بووە و باوکیان بە زۆر بۆ شەڕی عوسمانیەکان بردبوو. "سەفەر بەلک" دەربرێنکی تورکیە و ئیمپراتوری عوسمان لە کاتی شەڕدا بە زۆر خەلکی بە جەندرمە کردووە و بۆ شەڕی بردووە. باوکیشم لەو ساڵانەدا بە زۆر من بە سەکنی خۆی کرد. لە ساڵی ١٩٦٧ بۆ ١٩٧٠ باوکم وەک سەکن من بۆ کار لەگەڵ خۆیدا دەبرد، ئەوەش وایکرد کە عوتڵەی ساڵانە کە بۆ قوتابی هەبوو و دوای دەوامی رۆژانەی قوتابخانەی من سەکنی بێت لە جێ یاری بێت. ئیستا دەزانم کە ئەو سەردەمە کارێگەری نەرینی لەسەر رەوتی ژیانم دانا و لەهەمانکادا وایکرد کە پشتم بە خۆم ببەستم و لە هیچ جێگەیە پەکەم نەکەویت و بتوانم کار پەیدا بکەم. باوک بەگەڵابەکەیەوە لە بەینی سلێمانی، قەزا و ناحیە و دێکانی سلیمان کاری گوازتەوە هەر شتێکی دەکرد، کە داوای لێ بکرایە. زیاتر کاری گوازتنەوە "لم، چەو، چیمەنتۆ و بەرد" بۆ ئەو بەڵێندەر دەبرد کە قوتابخانە و بینای پولیس و ماڵانیان دروست دەکرد. رێکەوتنی جەلالی ئەو سەردەمە لەگەڵ حکومەدا سودی کارکردنی بۆ خەڵکی ئەو شارانە هەبوو. وابزانم ساڵی ١٩٦٨ بۆ ماوەی سێ مانگێ هاوین لە خەلەکان بووین، بەرد و چەو و لمان بۆ دروستکردنی فەرنگایەکی پولیس و قوتابخانەیەک دەهێنا و رٶژیک سی پیشمەرگەیەکی مەلای رێگەیان پێگرتین و داوایانکرد، کە لە خەلکانەوە بۆ سەروچاوەی نزیکی رانییان بەرین. سەرلق و وەکیلەکە جێگەی منیان لە پێشەوە داگیرکرد. منیش بەناچاری لەگەڵ پێشمەرگەکانی لە ناو گەڵابەکەدا بە پێوە وەستام. پیشمەرگەکان جامانە سور بوون، بۆ کوشتن و لێدان لە جەلالی هاتبوون، بۆ خۆیان وایان دەوت. بەکرمانیجی لەناو پشتی گەڵابەکە قسەیان لەگەڵ یەکتر دەکرد. لەبیرم ئەو رۆژە گوێم لە ناوی مستۆ بوو. لە کەسیکیان پرسی پرسیم مستۆ کێیە. وتی خودانی بەرزانە، دوای زانیم، مەبەستی "مەلا موستەفای بەرزان" بوو. وابزانم لە کرمانجیدا خودان مانایە بۆ "گەورە" و "خودا" مانای گەورەی هەیە. ئەوسا لە مانای وشە وەک بەکاربردن لە قسەدا تێدەگەیشم، نەک وەک ئەوەی مانا وشە لە زمانی کوردیدا لە ئاواز، وینە وەرگیراوە. بەنمون ئێستا تێدەگەم کە ئیزدیەکان (ئەزادیەکان) باس لە خودا وا دەکەن کە یەکەم جار هێڵکەی داهێناوە. زۆربەی گیانلەبەر لە هێڵکەوە پەیدا دەبێت و هێلکە لە بە "خا و خێ (خوێ)"ش گۆ دەکرێت. جا کاتێک کە سەیر ئاسمان دەکەین و شێوەکەی وەک گومەز دەبین، ئەو نیوە گۆمەزە کە دەیبین، بەو مانایە کە خودا دروستیکردووە، مانای وایە کە نیوە هێڵکە و نیوەکەی تر گۆمەزەکەش کە شەوە بەشەکەی تریتی و مانا گەورەی خودا لەو شێوەیە وەرگیراوە و ئەوەش ئەوە دەگەیەنیت کە داپیر و باپیر گەورەکان مانای بە وشە خودا وەک مانای خاک و خۆر لە خانوویەک (هێلکە)یەکدابن داوە. ماڵی بەرزانییش بە گویرە هەندێک گێڕانەوە، ئەزداین و باپیرە گەورەیان لە پیرانی ئەزدایەکان بووە و بۆ بڵاوکردنەوە بیر و بۆچوونی خۆی بۆ ناو گوندی بەرزان چووە و خەلکی گوندەکە و هوزی شیروان لە داوی ئەو سەردەمانەوە بەپیر خۆیان وەریان گرتووە و جیگە و رێگە و نانی ژیان بۆ دابین کردووە. ئەو دابینکردنە گوندەکە سەرچاوە سەرهەڵدانی ئەو خیزانە بووە کە لە ئەمڕۆدا زیاتر بە بەرزانی ناسراون نەک یەزدی.
بەرزانی لە ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ حکومەتی عیراق و حیزبی بەعس لەسەر ئەو رێکەوتن کە شارەکانی کوردستان لەلاین کوردەوە وەکو ئەمڕۆ بەڕیوە بچێت، بارتی سەرپەرشتی سەربازی ناوچەکە وەک سەربازی سنورەکان بەدەستە ببێت، ئەو رێکەوتنە بەرزانی و بەعس بە "حوکمی زاتی (خۆ بەرێوەبردن)" ناو دەبرا. بەیانی یانزەی ئازار لەلایەن سەرکۆماری عیراقەوە (ئەحمەد حسن بەکر) خوێندرایەوە، لە واتاکانیدا وتی: "هەموو جەیشێکی غەیرە نزامی حەل دەکەین". بەداوی ئەوەدا جەلالیەکان لە ناو مەلایەکاندا حل بوون. گرفتی دوو باڵی (تالەبانی و بەرزان) کە پەرتی کورد، زاڵی دەوڵەت عیراق بوو. ئەو پەرتیە سیاسیە کورد لە داوی کەوتنی ئاماراتە کوردیەکانەوە بەرجەستەیەوە و ئەو سەرکردانە و پارتەکان ئەو دابەشیە مرۆڤی کوردیان بۆ پەرت کردنی کار و بیر مرۆڤی کورد گوازتەوە و پارتەکانی کە ئەمڕ لە گۆڕەبانی ئەم خاکەدا بۆ ئەو سەرکردە نەزان و خۆ بەزلزانان دەگەڕێتەوە. ئەگەرنا گەورەی خودا لای کورد و لای دینە کوردیەکان مانا ژیان بووە لە ناو ئەو بوون و هەبوو کە بە هیلکە ناو نراوە و ئەو هیلکەیش کە زمان بە ئەرز، ئەستیر و ئاسمان یان شینایی ناوی دەبات، دینە کوردیەکان بە ماڵی خودا ناویان بردووە و ئیزدیەکان تا ئەمڕ لە چوارشەمەی سورد یادی ئەو هێلکە وەک یادی سەری ساڵ کە سێچوار دەکەن. نیوەی هێلکە نێر و نێوەکە تری مێ و ئەو مانایە بۆ مانای گیومەتری شەشپالوو ( کوبە (قوبە) یان کعبە مکعەبە) وەرگیراوە و سەقەتی وەرگیرانەکەش وایکردووە کە مرۆڤ لەم سەردەمەدا لە مانای ئەندازیاری (کردگاری) خودای کە نێر و مێ یان خوداژن و خودایە لە رێگە ئەزمونی ژیانەوە لە بەرپرسیار و دروستکردنی خێزان کە نێر و مێ تێبگات و پێ بگات. لەوانەیە سەیر بێت کە بڵێم دایکم پێگەیبوو و لەو مانایە ژیان تێگەیبوو، بەلام باوک وەک مام جەلال و مەلا موستەفا لەو مانایە پیران و دوانزە زانست تێنەگەیشتبوون و پێنەگەیشتبوون. شێواندنی کولتوری تێگەیشتن و پێگەیشتن تا ئەمڕ کاریگەری لەسەر رێکخستنی نەک خێزان، دەوڵەت بەڵکو پارتە کوردیەکان هەیە، ئاشبەتاڵەکان ساڵانی (١٩٧٠) ی جەلالی و (١٩٧٤) مەلای یان رادەستکردنی شەنگال و ناوچە ناکۆکەکان بۆ لە خۆ تێنەگەیشتن و پینەگەیشتن سەروکی پارت و پارتە کوردیەکان بە گشتی و بە تایبەتیش پارتی و یەکیت دەگەڕێتەوە. بەنمون من و فوئادی برام و هەزارن هەزار لاوی ئەم شارە کە لە ساڵانی ١٩٦٧ تا ئاشبەتاڵەکان ئەندامی ئەو دوو باڵا پارتی بووین و بە گوێرە ئەزموون و تێگەیشن پێشمەرگە و ئەلقە لە گوێ ئەو پیاوانە بووین کە بە خودانی ئێمە بووین، بەلام ئەوان وەک خەلیفە و ئیمپراتوری دێرین ناوچەکە بۆ قەسابخانەیان بردین و وەک قوربانی بەکاریان بردوین. ئەوەی کەجێ سەرنجە لە مێژووی کولتورەکانی ئەم ناوچەیەوە لە داوی باڵا دەستی ئەقلی خودا لە ئەرزدا کە لەسەردەمی ئاخامێنی (هیخامەنیش) دەستیپیکردووە، تا ئەمڕۆ بەردەوامی هەیە و هیچ سەرکردەیەک دەرنەکەوتووە کە لە میژوو وەک روودانی تێکشکانەوەی کولتوری و مرۆڤی تێبگات و درێژە بەو هەوڵە نەزۆکە داوە کە ڕابردووی مرۆڤ بوون وەک ئەوە مرۆڤ کولتوری کار و بیر داهێناوە، ئەو کولتور لەسەر بنەما گەردوون-سروشتیەکە دابمەزرینیتەوە یان ئەو بنەمایە بۆ خۆی روون بکاتەوە و هانی مرۆڤەکان بدا کە مێژوو مێژوو خودان نییە و کولتوری خودا بە مانا گەردوونیە مانا بەخش بووە و داپیر و باپیرە گەورەکان زیاتر لە ئێمە لە "بوون، هەبوون و بوونەوەر"ی خۆیان سەردەمیان تێگەیشتوون و ئەو تێگەیشتنە گەردوون-سروشتیەش لە پشتی ئاوەدانکردنەوە ژیان و نیشتەجیبوون و گەشەکردنی دوانزە (سێچوار)ی زانستیەوە بووە نەک لە ناو دژایەتی "ئاهورا مەزدا (رەحمان)" و "ئەهریمەن (شەیتان)"دا بێت. لە بیرمە ساڵی ١٩٧٤ لە سلیمانیەوە بە پێ من و فوئاد بۆ ماوەت چووین، تا لە لقی چوار کە لەوی بارەگایەن هەبوو، خۆمان بە پێشمەرگە بنووسین. ئەوسا ئەندامێکی چالاکی پارتی بووین. لقێ چواری پارتی لە ماوەت پیان وتین، کە لە توانای ئەواندا نییە بە پیشمەرگە وەرمانبگرن و دەبێت بۆ مەکتەبی عەسکەر بچین کە ئەوسا لە شاروچەکە چومان دادەنیشتن. ئەو رۆژە لە ماوەتەوە بە پێ بۆ چۆمان بە "وشکەشیو"دا رۆیشتین. قایەخ ی سەرچەمەکە کە بە زێ یان زاب ناوی دەبەن، ئاو بردبووی و ئێمەش بە ناچاری بەو شاخانی لای چەبدا هەڵگەراین کە بەفر دایپوشی بوو، بە ئاراستە بەرە خواری زێ ماوەیەکە بەو شاخەدا رۆیشتن، لەو رێگەیە جارێک خزام و شانسم هەبوو کە تلە بەردیکی گەورە گرتمەیەوە، ئەگەرنا ئەو رۆژ دەمردم. نازانم بۆ ماوەی چەند سەعاتیک بەو شاخەدا بەرەو خوار رۆیشتین و لە شیوەکەی خوارەوە خەلکیمان بە دێکرد و بۆ لای ئەوان چووین. خەلکەکانی قەراخی ئەو چەمە ، خۆ بە خویان هاوکاری خەلکی تریان دەکرد تا بە کەڵک بپەڕینەوە. کەڵکە لە چوار چووپی پر لە هەوا دروستکردبوو، داریان لەسەر راکیشابوو، چووپوو دارەکانیان بەیەکەوە گرێدابوو و وەکو بەلەم بۆ پەرینەوە بەکاریان دەبرد، ئەوان ئێمەیان بۆ ئەو پەڕی چەمەکە پەڕانەوە، ئێستا دەزانم کە کاری ئەوان زۆر لە کاری پێشمەرگە و کادرەکانی پارتی و پارتەکانی تری ئەم سەردەمە و ئەوسا مانا بەخشترە. لەو قەراخ چەمەوە بە زگی برسیەوە، بەرەوە "قەڵادزی" چووین. شەو لە مزگەوتیکی قەڵادزی خەوتین و بەیانیەکەی بە دٶڵی شەهێداندا بەرەوە چۆمان ڕۆیشتین. ناوی دۆڵی شەهیدان بە حساب مرۆڤی ناوچەکە مانای لە کوژراندنی چەند ئەسحابەیەکی ئیسلامیەوە وەرگرتووە، کە بەدەستی کافرەکان (باپیرانیان) شەهید کراون. ناساندنی باپیران بە کافر بە گومانەوە دەبێت، بۆ ئەم سەردەمان بگەڕیتەوە و دور نییە لەداوی کەوتنی ئاماراتی بابانەوە مێژووی دینی و دینە کوردیەکان زیاتر شێوندرابێت. ئەوەی جێ پرسیارە واتای "شەهید (قوربان)ی" و واتای "کافر"ە چوونکە شەهێد بەرز نرخاندنی قوربانیە و کافر نزم نرخاندنی مرۆڤیکە کە بڕاویەکی تری هەیە یان بڕاوی بە دین و کەسانی باڵا دەستی دینێک نییە. هەروەها واتای کافر وەک ئەوەی خەلکانیکی تر لە سلیمان "گاورن (فەلان)" جێگەی سەرنجە، چوونکە دەنگی " گ و ک" لە دەنگی "گەنم" و "کا"ی گەنمدا لە مانان ژیانەوە تۆوەکەی بە "تەر" و وشکبوونەوە "لاسکەکەی (کا)" مانای بوونیان هەیە. گیانلەبەر و رووەکەیش بەو مانایە کە هەن، درێژە بوونەکەیان کە بە گەردوون یان کاری خودا ناویان دەبەین. باش کە ئێمە خۆمان بە کورد دادەنین و ئەم مرۆڤانەش کە لە پیش ئیسلامی عارەبیەوە لە کوردستان ژیابن، ئەو مانای وایە کە کورد بە کافر ناوبراوە، نەک فەلا کە لەسەردەمی هاتنی ئیسلامدا لە کوردستاندا وەک نفوزی مرۆی هێز نەبوون. باش نابێت کافر و کفن و کهف درێژە مانای کێو و کەن ببن. چوونکە کفن هاوشێوەی توێکلی جێماوی تۆوی گەنم لە ئەرزدا و لەگەڵ رۆژگاردا، گەنمە کە تۆوە و دەژێتەوە، لە داوی خۆی توێکڵ جێ دەهێڵیت و ئەو توێکڵەش هاوشێوەی کفن و لە رابردوو مرۆڤ کە لە گۆڕ نراوە، شێوەیەک لە کوفنی وەک گۆزەی قوڕین بۆ دروستکراوە و ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە دەنگی "گ"ی گەنم بۆ دەنگ"ک" کفن گۆڕاوە. ئەم گریمانە زمانە لە بۆچوونی جووتیارە سەرەتایەکانەوە دەیکەن چوونکە ئەوان ناشتنیان بۆ تۆو و گیانی مردو وەک یەک بەکاربردووە. بەواتایەکی تر گەنم، توێکلڵ (کفن) هێمان بۆ جێ، واتای کێڵان مانای لە "کی (جی)" و لا (جی) وەرگرتووە. ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە "کا و کێ" یان "گا و گێ" هاوشێوەی "زا و زێ"ن و وشەکان بەو مانایە بنەما و مانای کولتوریان هەیە. ئەو مانایانەش دریژە شێوازی ژیانی "مێ و مێر" کە "ما و مێ" بوون بەیان دەکەن. بەیانی ئەو مانایە دیارە کە ئاوازەکانیان لە وێنەی شەپولی ئاوە کە "شا و شێ" وەرگیراوە. کورد تا ئەمڕۆ بەو مانا وێنەیە خۆی بە ئاو کە" ئاو، تۆو و نەوە"یە ناو دەبات. کەواتە دەربرێن بە گوێ دڵ گویگرن یان لە دڵەوە دەیڵێم مانای وایە زمان کوردی دریژە بەو مانا گەردوونیە زمان کە "پلەگۆشە" داوە. بەواتایەکی تر هەست و هوشە کە هوشیاریە هاوشێوەی مانا و وێنەی "زمان، ئاو، ئاسمان، ناوک، تۆو....هتد"ی هەیە و مانا بەو جورە بەیانی گرێدانەوە "گیان (لەش)" بە "گیان (رۆح)" و "گیان (خۆشەویستی)ەوە هەیە. خۆشەویستی لەسەرەتای زمانەکەوە بۆ لەیەک تێگەیشتنی نێر و مێ دەگەڕیتەوە، کە هوشیارانە لە مانای وێنەی "بوون، هەبوون و بوونەوەری" خۆیان تێگەیشتوون کە لە "خا و خێ"وە پەیدابوون. لەزەخرەفی مانا ئەم وشەکانەدا" کیلان، کفن" وەکو بەردەوامی کار لەگەڵ گەنم وێنەی جێ وەک "کا و کێ" دەبینرێت. ئەو رۆژەی کە دۆڵی شەهیدانمان جیهشت، بۆ چۆمان چووین. وابزانم چەند رۆژیك من بۆ مەکتەبی عەسکەری (سەربازی) و فوئاد بۆ بارەگایی بەرزانی دەچوو. فوئاد لە بارەگای بەرزانی "حەمەی عەزیزی" دێ بوو. حەمەی عەزیز کاژیک بوو، بەرپرسی مەکتەبی مەلا موستەفای بەرزانی بوو . لەو رۆژانەدا، رۆژیک عەبدولوەها ئەترۆش کە بەرپرسی مەکتەبی سەربازی شۆڕش بوو، بۆ ژوورەکەی خۆی بانگی کردم و پێووتم: تۆ ئەندامی پارتێت. وتم بەڵی، ئەمە تزكية (نامە)ی لقی چوارە کە من ئەندامی پارتیم.
ئەو وتی: کەواتە من کە ئێستا سەروکم لە پارتیدا، ئەمر بە تۆ دەکەم، بۆ دەورەی مەدفەعی، لە شاری نەغەد بچیت. عەبدول وەها بە جورێک وتی، کە من نەتوانم هیچ بڵێم و فەرمانەکەی ئەو، فەرمانی خودایەک بوو، دەبوو بڕاوی پێبکەیت، ئەگەران سزا یان توڕەی و قسەی نابەجی وەک باران بەسەردا دەبارێت. کە هەستم بەوە کرد، هیچم نەوت. ئەو بە میرزاکەی خۆی وت، کە نامە بۆ نەغەدە بنووسیت، پانزە دیناریشم بۆ سەرف بکەن.
لە فەرمانگاکەی عەبدول وەهاب هاتمە دەرەوە، لە چوومان بەرێکەوت چاو بە راستی نوری شاوەیس کەوت. بەسەرهاتی خۆم و فوئاد بۆ گێڕایەوە.
راست وتی: شۆرشی چی، هەمووی فشەیە، وەر بۆ لای باوکم دەتبەم، تا بە دەستیار (مولاحیز) فنی (هونەری) لە ئیشغال و ئیسکانی قەراخ تەعین دەکەن.
قسەکانی راستم بە گوێدا چوو، و لە وەزارتی ئیشغال و ئێسکانی چۆمان فەرمانی بۆ دەکردم و هەژدە دیناری مانگانەی پیش وەختییشیان دامێ و بۆ چایخانەکە گەرامەوە و فوئادیش پاش ماوەیەک لە بارەگای بەرزانیەوە بۆ چایخانەکە گەڕایەوە. شەو لەسەر کورسی ئەو چایخانەی دەخەوتین.
هێچ بۆ فوئادیش نەکردبوو، هەر دووکمان بۆ بەیانیەکە بە دوڵی شەهیداندا بە پێ بەرەوە شاروۆچکەی قەڵادزێ گەڕاینەوە. شەو لەچایخانەیەکی قەڵادزی بە فازیلی هاوڕێ مێر منداڵی و لاویم گەیشتین. داوی نانخواردن لە چایخانەکە، فازیل فەرموی لێ کردن تا لە ژوورەکەیدا ئەودا شەو بخەوین. فازیل لە خیزنێکی "کەرکوک()"یەوە بۆ ناو دونیا هاتبوو، باوکی کەواو سەڵتەی لەبەر دەکرد، وەستایی لێهاتووی خشت دانان بوو. منداڵی گەرەک باوکی فازیلیان بە تورکمان ناودەبرد. فازیل قوتابی زانکۆی سلێمانی و لە قەڵادزی چاوەڕی دەوامی زانکۆیەکی دەکرد، کە بوونی نەبوو. من بەیانی زوو هەستام، دنیا تارێک بوو، فوئادیش لەگەڵمدا هەستا، بە ئەسپای لە ژوورەکە چووینە دەرەوە، لە چایخانەیەک دانیشتین و جگەر و چامان خوارد. فوئاد زیاتر لە دە کێلومەتر لەگەڵمدا بە ئاراستە قایاخە رێگەی کرد، داوی بۆ قەڵادزی گەڕاییەوە. منیش بەرەو قەیاغەکەی وشکە شیوە رێگام گرتەبەر. لە ناکاو گوێم لە گرمەیەکی گەورە بوو، خاکی ژێر پام لەرزەیەکی خێرا، گومەلەرز ئاسای کرد. لەبەر خۆمەوە وتم بەخودا سەدامی خوێڕی ناپاڵمی بە قەڵادزێدا داوە.
ئێستا کە بیر لە بارزانی باوکی کوردی ئەو سەردەمە، پارتەکەی کە تا ئەمڕۆ خۆی بە میراتگەری خوێنی رابردوو دادەنێت، تێدەگەم کە وەزارەت، زانکۆ و رێکخستنی ئەوسا و ئێستای کورد مانای هاوسەنگی و رێکەوتنی نییە و توانای ئەوەی نییە کە وەک ئاماراتە کوردیەکان بژێتەوە. چوونکە ئەقلی پارتی و پارتە کوردیەکان بەردوامی ئەو دابەشی داگیرکارەکان و پەرتەوازەی سەرکردکانن و ئەوانیش بە ئەقلی مەزاجی و میراتەوە خۆیان و خەلکی وەک ئامراز دەبین. تازە پرسیار لە باوکە مردوکان وەک بەرزانی، تالەبانی یان پەیامبەرەکان وەک ئیبراهیم، موسا،عیسا و محەمەدا ناکرێت، چوونکە کات ماڵ ئاویی لێکردوون. ئەو ڕۆژە کە گوێم لەو ناپاڵمەی قاڵادزی بوو، ئەوەم بەبیردا هات، باش بۆچی لەگەڵ کوتایی هاتن بە رێکەوتنی یانزە ئازاردا، پارتی و بەرزانی پەلاماری شارەکان موسل، کەرکوک، سلیمانی و هەوڵیریان نەدا، چوونکە کورد لەو دەمەدا لە دەوری مەلا موستەفا وەک سەر هەرمێک کۆ بووبەوە و کۆک بوون لەسەر مانا یەک پارتی، کەچێ ئەو خەلکەیان وەک بزن و مەڕ لەو شاخە کۆکربووە. بەدەم ئەو بیرانەوە بەبێ وەستان لە قایخەکە پەریمەوە و بەرەوە سلیمانی هاتم، لە بیرم نەماوە شەوەکەی سەعات چەند بوو، گەیشتمە بەردەم ماڵەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە بیرمە بەیانی بوو و بەبێدەنگی بەسەر دیوارەکەی ماڵەوەماندا سەرکەوتم، بۆ ناو حەوشەکە بازمدا. دایکم خەو سوک، وریانە دەخەوت، بە ئاگاهاتەوە. بۆ دوا نێوەڕی ئەو رۆژە فوئاد هەواڵی سەلامەتی خۆی بە سایەقی تەکسیکدا ناردبوو، خەمباری خۆشی بۆ خوێن ڕژانی فازیلی دەربڕیبوو. ئەو رۆژە، رۆژانی رەشکوژی زەعیم سدیق و لاقە کردنی ئیزدیەکان بە بەردەوامی ئەقلی ئەقلی مەزاجی و خەلافەتی ئێمراتوۆر تاک و تەنهاکان دەبینم و فیرکاری سەقەت پەرەوردەی دین و قوتابخانەکان دریژ بەو سیاسەتە دەدەن و مرۆڤەکانیش بۆ ئەوەی بژین دەست بەکڵاوی خۆیانەوە دەگرن و تیکشکاندەوە نەوەکان بەو جۆر بەردەوامی هەیە و دەبێت تا مانا بۆ مرۆڤ وەک نێر و مێ کە هاوسەنگیە دەگەڕیتەوە.
پاش رۆژیک لە سلیمانی مامەوە، دوای نیوەڕۆیەک لە ماڵەوە بەدەم خەم و خەیاڵی منداڵی و یارکردن لەگەڵ فازیلی و هاوڕیکانی تر لە جادەی ئورزدی بەرەوە گڵە زەردە ملم نا. کاتی بە گڵە زەردە هەڵدەگەڕام، جادەکە ساڵی ١٩٦٧ و ١٩٦٨ بەبیردا هێنامەوە. کە بە گەڵابە لەگەڵ باوکمدا لە شارەزورەوە چەومان بۆ دروستکردنی ئەو رێگەیە قەرەداخ دەهێنا. ئەو رێگەیە قونتەراتی ئاغا قادر و حەمە سعید بەگی قەزاز بوو. هەر لەو رۆژانەدا تانکیەکی ئاومان بە داوی گەڵابەکەوە بستبووە و جادەکەمان پێ ئاوپرژینمان دەکرد تا بانگێڕەکە [رۆڵە (roller)] تەختی بکات. رۆژیک لە هەورازیکی سەر جادەکە، قولاپی بەینی بانگێرەکە و گەڵابەکەوە پسا. تانکی ئاوەکە بەرەوە خوار بووە، شانسمان هەبوو، تانکیەکە بۆ لا پاڵی شاخەکە وەرگەڕا، بۆ خۆی لەویادا گیرسایەوە. سەر کەوتنی شاخەکە و خەیاڵی دروستکردنی جادەکە و و سەرلێشواوی خۆم و ئەو خەڵکەی کە رووی لە شاخ کردبوو، ئەوسا رق ئەستوری کردبووم و ئیستا دەزانم ئەو رقە زیاتر لەوەی ئازاری داگیرکەر بدات، خۆمی زیاتر لە ئەوان ئازار دابوو، ئەوەش وایکردبوو کە رێگە کە دایکم باسی دەکرد، لە دوای کۆڕەوەکەی ساڵی نەوەدەکانەوە تێبگەم، کە کاری کۆ مانا لە ئەقلی مەزاجی تاک و دین تاک و سەرکردەی ئەو جۆر تاکانەوە وەرناگرێت کە لە خۆیان وەک بەردەوامی کۆ تێنەگەیشتوون، چوونکە وەک تاک گەورە بوون، نەک پێگەیشتوون. پینگەیوو مرۆڤ بۆ سەلێشواوی دەگەڕیتەوە، نەک راڤەکردنی دین لە دنیا کە لە مانای ژان وەک نوێبوونەوەی نەوە و رێگە دۆزینەوە نەوە کە رۆژانەییە تێبگات و پێ بگات.
شەوی ئەو رۆژە گەیشتمە قەرەداخ، وابزانم رێگاکە بە پێ لە سلیمانیەوە بۆ قەرداخ چوار بۆ پینج سەعاتێک دەبوو. گەشتکردنەکەم بەتەنها بوو، تەنهای و گەشتی شەو لام گران و ناخۆش نەبوو. ئەو شەوە کە گەیشتمە شاروۆچکەی قەرەداخ رووە چایخانەیەکی شاروچکە رۆیشتم و داوای چایەکم کرد و پرسیار مودیریەتی ئیشغالی کەرکوکم لە چایچیەکە کرد. چایچیەکە دەستی بۆ ماڵیکی بچووکی لەو نزیکانە درێژ کرد. ماڵەکە تاریک بوو، لەو نەدەچو بە شەو کەسی لێ بێت. ئەو شەو لەسەر کورسی چایخانەکە خەوتم. بەیانیەکە چووم بۆ خانووەکە، نامەکەم دایە دەستی مودیرەکە، حمەی عەبە پشییا پێ دەوت. سەیرێکی کردم، پرسی چۆن لە چۆمانەوە بۆ قەراخ هاتووم. بۆم گیڕایەوە سەری سوڕما، چونکە خۆی و هاوڕی مهەندیسەکان لە چۆمانەوە بە سەیار، بە ناو ئیراندا بۆ مەریوان و پێنجوون هاتبوون و لەویشەوە هەر بە سەیار بۆ شاروچکەی قەراخ بە کڵاشینکۆفەوە هاتبوون. ئەندزیار و دکتورەکان ئەو سەردەمە کە روویان لە شاخ کردبوو، بە فەرمان بەرزانی کڵاشینکۆفیان بۆ خۆ بادان وەرگرتبوو، نەک بۆ شەڕکرد و زۆرینە پێشمەرگە ئەو سەردەمەش بڕنەوی کورت یان دریژیان بە دەستەوە بوو. نازانم تێگەیشتوویی (حیکمەت)ی ئەو فەرمانە بەرزانی لە چێ دا بوو. لەو رۆژانەدا ئەنوەری مەجید سوڵتانم لە شاروچکەی قەرەداخ بین و داوم لێکرد لای خۆی بە پێشمەرگە وەرمبگریت. کاک ئەنوەر وتی ئەمڕۆ بەرەوە گەرمیان دەچین و پاش ماوەیەکی تر دەگەڕیمەوە و لەگەڵ ئامر هێزدا قسە دەکەم و پێم خۆشە کە وەک برایەک لەگەڵمدا پێشمەرگە بیت.
پاش چەند رۆژێک لە قەرداخ دەنگی تۆپباران گڵەزەردە و فرکەی فڕۆکە لە ئاسمانی دەبیسترا. دەنگۆ شاڵاوی حکومەت بۆ سەر شارۆچکەی قەرەداخ هەبوو. لەهەمانکاتدا دەنگۆ ئەوە هەبوو کە پیشمەرگە لە گڵە زەردە سەنگەریان لێداوە، ئامادەن شەڕ و دەست لە سەربازی وەشاندن. کەچی بۆ شەوەکەی، هێزی قەرەداخ کە عەبدول رەحمان پێداوی بوو، بە خۆی و هیزەکەیەوە هەڵهاتبوو، بەبێ ئەوەی مودیریەتی ئیشغالی کەرکوک ئاگادار بکاتەوە. جا نازانم مەبەست لە راکردنەکە بە کوشتدانی خەلکی ناوچەکە و ئێمە بووین تا وەک قارەمان باس برکێن و بە کردەوەش قوربانی کار و تێگەیشتنی سەرکردایەتیکەی بکرێت. وابزانم ئەو سەرەتایی گومانکردنم لە پارتی و سەرکردایەتی ئەو دەمە بوو، درنگتر لەو ناکردگارییە خۆم و سەرکردایەتی کورد وەک بەردەوامی ئەقلی مەزاجی، قوربانی و شەهید تێگەیشتم. ئەو رۆژە لە شاروچکەی قەرەداخ موهدنیسەکان رووی لە دەمی من کرد، وەک ئەوەی شارەزای رێگە کردنم تا بەرەوە شارەزو و تەوێڵەیان بەرم.
لەراستیدا، من بە پێ شارەزای ئەو رێگایە نەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا بە گەڵابە شارەزای رێگای قەراز و سەیدسادق، پینجوون و تەویلە بووم و بە جوگرافی ناوچەکان وەک سەکنی باوکم شارەزابووبووم. ئەو رۆژە لەگەڵ ئەندازیارەکاندا بەرەوە گڵەزەردە چووین. لە زڕگوێزو بۆ نان خواردنی ئێوارە لاماندا. مەنووسلی گوندەکە دوو دوو بەسەر ماڵە گوندیەکاندا بۆ نان خواردن دابەشیان کردین. گوندەکان کوردستانە لەو دەمانەدا و لەوەوبەرەوە ئەنجومەنی گوندیان هەبوو. ئەنجوومەن لە خەڵکە بەتەمەنی گوندەکان پێکهاتبوو، ئەوان بەگوێرەی پێوستی گوندەکەیان کار و بار و گرفتی گوندەکەیان چارەسەر دەکرد، پێوستیان بە حاکم، بەڕیوەبەر، مەلا نەبوو. بەکردەوەش ئەو کەسانە بە پولیسیشەوە لە گوندەکانی ئەو سەردەمانەدا بوونیان دەگەمن بوو. مرۆڤی کورد و کولتوری کورد تا ئەو سەردەمانە بەردەوامیان بە خۆیان نەریتی کولتوری "دا و دێ" دایەنیانە دابوو. بەنمونە ئەنجومەنی دێ کەسێکی لاو و کار ڕاپەڕینەری دیاری دەکرد تا کاری رۆژانە و پێوستی دێکەیان راپەڕێنیت. ئەو کەسە بە مەنسولی (بەرپرسی) دێ ناودەبرا. بە گوێرە جەدولی دابەشکردنی ئەو حەفتیە ئێمەیان لەسەر ئەو ماڵانە دابەش کرد، کە مێوانیان لە هەفتەی لەوەبەر بەرنەکەوتبوو. زۆرینەی پیشمەرگە وەک میوانی کات و ناکات لەلاین دێکانەوە ئەژماردەیان بۆ دەکر. ئەو شەوە من و بەهمەنی ئەندازیار لە ماڵێکی دامەزراین، کە نانمان خوارد، بەرەو مزگەوتەکەی ئاوایی بۆ لای ئەندازیارەکانی تر گەڕاینەوە، بەڵام ئەندازیارەکانی تر لە ئاوایی نەمابوون، چاوساخێکیان لە ئاواییدا پەیداکردبوو، بێ ئەوەی بیر لە ئێمە بکەنەوە، بۆ خۆیان بەپەلە لە ئاوایی دەرچووبوون. من و بەهمەنیش بەپەلە کەوتینە شوێنیان. بەهیوای بووین، لەرێگادا بیانگرینەوە. کاتێکمان زانی لە بەینی عەربەت و گوندی خەراجیان و لە جادەی عەربەت-سلیمانی دەپەڕینەوە. لەو چرکەدا، چیتر هیوامان بە گەیشتنەوە بە ئەندزیارەکانی تر نەما. من و بەهەمەن راستەوخۆ بە لا تەنیشت راستی گوندی خەراجیان بە شێوکەدا بۆ بەرزای شاخە سەرکەوتین. لە سەرکەوتنماندا هەستم کرد، بەهمەن ماندووە، بەدەم رێگەوە وەنەوز دەدا. وتم: کاک بەهمەن، وا چاکە لێرەدا سەرخەوێک بشکێنین. ترسم هەبوو بەدەم ڕێگەوە خەوی لێبکەوێت و لە یاڵکەوە بەرەو خوار بکەوێت.
کڵاشینکۆفەکەم لێوەرگرت. بەحسابی خۆم، شەو حەراسەتی ئەو و خۆ دەکەم. بە دانیشتنەوە سەرم لەسەر یەدەکی کڵاشینکۆفەکە دانا و بەیانیەکەی لە وڕە وڕی تەیارەکان خەبەرم بووەوە. بەهمەنم خەبەرکردووە. هەردووکمان بە شاخەکەدا هەڵگەڕاین، بۆ دیوی ئەودیو شاخەکە شۆڕ بووینەوە. لەدەشتایەکەی خوارەوە، جووتیارێکی گوندی ئەو ناوچانەمان بینین، لە دۆڵەکەدا بێخەم چای لە سەر ئاگر دانابوو، بە نیاز بوو، دوای نانخوارد زەوی بن رەزەکەی پاک بکاتەوە. جووتیارەکە فەرموی چاو و نانخواردنی لێکردین. لەگەڵیدا ماستو و چامان خوارد. دواییش رێگەی کانی پانکەی پیشانداین. لەکانی پانکە سەیارەیەکمان بۆ تەوێڵە بەکرێگرت. لەتەوێڵە بەهمەن ئەندازیارەکانی هاوڕێى دۆزیەوە. منیش سەروەری حاجی رەشید بەگ کە هاوڕێم لاوی و گەرەکەی سابوونکەرانم بوو، لە چایخانەیەک بینی و سەروەر زۆری پێخوش بوو، کە منی بینین، بۆ کەپرەکەی خۆی بردمی کە لە خوار ماڵەکانی تەوەێلەبوو. چەند رۆژێک لەتەوێڵە لای سەروەر، لەناو باخەکەدا مامەوە و وابزانم رۆژیک تەبسیەکی کرد، تا ئەمڕۆش وێنە رۆکراوی تەبسیەکەوە و پێکەنینی سەروەرم بە بیردا دەهێنێتەوە. باخەکانی تەوێڵە پلە پەیژانە لە شاخەکدا چاکراون، هەورامیەکان داری بەرداری تێدا ناشتووە. لەو ماوانەدا کە لە تەوێڵە بووم تەیارەکانی عێراق بۆ قەسف هاتبوون. دژە ئاسمانیەکانی ئێرانیش کە بە بەرزای شاخەکانەوە بوون، تەقەیان لە فرۆکەکان دەکرد. قالەی عەبە پاشا کە پیاوێکی نوکتەچی و قومارچی سلێمانی بوو، لەو سەردەمەدا ئوتوێلێکی لە تەوێڵە هەبوو. ئەو رۆژە کە تەیارەکانی بینیبو، بە دەنگی بەرز هاواری لە ئاسمان کردبوو: دەی خوایە فڕۆکەکان بەر فیشەکی دژە ئاسمانی ئێرانیەکان بکەون.
کەمالی مەلا عەلی کە هاوڕێی شەو و رۆژی قادر عەبە پاش بوو، بە قادری وتبوو: سەگباب ئەو هاوار و پاڕانەوەیەت لە چییە؟
قادریش لە وەڵامدا ووتبووی: لە خوا دەپاڕێمەوە تا تەیارەکان بەر فیشکەی تەیارە شکێنەکانی ئێرانیەکان بکەون.
کەمالیش پێ وتبوو: باشە سەگباب! تۆ ئەم دۆڵە نابینی؟ خۆ ئەگەر فیشەکی ئێرانیەکان تەیارەکەی بپێکن. ئەوسا تەیارەکە دەکەوێتە ئەم دۆڵەوە، بەرد و داری ئەم دۆڵە بەسەرماندا دێتە خوارەوە، خواش مەیتەکانمان لە ناو ئەم دۆڵەدا نادۆزێتەوە.
قادریش بەدڵشکاویەوە دەڵێت: دەی خوایە، با تەیارەکان بەسەلامەتی بێن و بەسەلامەتیش بگەڕێنەوە.
دوای چەند شەوێک لە تەوێڵەوە، بەپێ بەرەو پێنچوێن بەڕێکەوتم. لەرێگاکەدا جێبێکی ئەمەریکی بۆم راوەستا، کە سەیرم کرد جەمالە رەش لێ دەخۆری و شێخ عەبدولی بەرخانەقایی لە پێشەوە لەگەڵیدا دانیشتبوو.
وتیان: ئەگەر بەرەو پێنجوێن ، فەرمو لەگەڵماندا وەرە و ئێمەش بەرەو ئەوی دەچێن.
جەمالە رەشم لە ساڵی ١٩٦٨دا لە بەردەم سینەماى دڵشاد فریامکەوت، ئەو رۆژ وەکو خێری زیندە لە ناکاو پەیدابوو. پێدەچوو جەمال بم من و زۆر کەسی تر خێر زیندە بووبێت. دوا نێوەڕۆەیەکی ساڵی ١٩٦٩ بۆ سینەمای دڵشاد دەچووم، لگاویکم لە کۆڵانی سەروی سینەماکەوە بینین و سەیرم کرد حەمەی تەیبی بەقاڵ لگاوچیەکەی و حەمە بە خۆشیەوە، پێ وتم، بەسەرمەوە بووەستم، چیمان دەستکەوت بەشی دەکەین. منیش لەو سەردەمانەدا خەنجەرم هەڵدەگرت، لە شەڕ سڵم نەدەکردووە، بەلام شەڕفرۆش نەبووم. ئەوانەی کە لگاویان دەکرد، پیشمەرگەی مەلای بوون و تازە تەسلیم بە جەلالیەکان بوونەوە، پارەی بەلاشیان لە گیرفاندابوو. لە ناکاو یەکێکی لەو پێشمەرگانە دۆڕاوبوو، پەلامار موری لگاوەکەیدا، منیش دەستیم گرت، پیم وت مۆرەکان دابنێرەوە. قسە لە ئەو و قسە لە من، بوو بەشەڕمان. کاتێکم زانی چەند کەسێکی تر پەلاماریان دام، منیش خەجەرەکەم لە باخڵ دەرمهێنا و کە ویستم بێوەشێم، ئەوان کە لادێ بوون و لە من بە تەمنتر و شارەزاتربوون، یەکێکیان دەستمی بە ئاسمانەوە گرتبوو، ئەوانی تریان بە شەق لێیان دەدام. لەو دەمەدا گوێم لە دەنگێکی بەرز بوو، کە سەیرم کرد کوڕێک رەشتاڵە، سوندیەکی ئەستوری بەدەستەوەیە و دەمانچەیەک لەبەر پشتینەکەیدا و دەڵێت: گەوادینە بۆ لەو منداڵە دەدەن. ئەوان کە ئەو کوڕەیان بینی، لە شەق وەستان و دەستیان بەردام. ئەو کوڕە بە منی وت: وەرە، بۆ ماڵەوە بڕۆ، منیش بەگوێمکرد. دوای زانیم ئەو کوڕە ناوی جەمالە رەشی بەرخانەقایە و خاوەنی مەکوی جلوبەرگ شتن و ئوتوکردنە و دوکانەکەی لە نزیک دەرگای سەرەوە سینەماکەوەیە. بەداخەوە ئێستا سینەمای دڵشاد و ئەو جێگەیە جەمال وەک یادگاری رابردوو نەماوە.
ئەو رۆژە جەمالە رەش گەیاندمیە پێنجوون و لەبەر دەم چایخانەکەی علی بزنی پێنجووندا وەستا. زۆر سوپاسم کرد و لە رێگاکەش باسی ساڵ ١٩٦٧ بۆ نەگێرایەوە، چوونکە شەرم لە کاری لگاوچیت دەکرد و ئەو رۆژە بێ لەشەق دەستکەوتم نەبوو. علی بزنی چایچیم، لە ساڵی ١٩٦٧-١٩٧٠ وە دەناسی. لەو ساڵانەدا سەکنی باوکم بوو، بەیانی و ئێوارن لای عەلی بزن "نان، چا و ماستمان یان گوشتی برژاوان" دەخوارد، بە رۆژەکەش بە گەڵابەکەی باوکم "بەرد، چەو و لمان" لە دەرەوەی پێنجوون بۆ ناوپێنجوون بۆ دروستکردن "قوتابخانە، خەستەخان و مەرکەزی پولیس" دەهێنا. شەوانیش لە سەر سەکۆی چایخانەکەی ئەو یان لە ناو گەڵابەکەی باوکمدا دەخوتم. باوکیش لەسەر سەکۆی چایخانەکە دەخەوت. ئەو رۆژە کە علی بزنم بینی، بە شادیەوە وەک کوڕی خۆی چایەکی بۆ هێنام، پرسیار باوکمی لێکردم. پاش ماوەیەک لە چایخانەکە حەمە رەشیدی وەستا فەرەجی کاشی فرۆشی سلیمانی بۆ چا خواردن هات، باوەشمان بەیەکداکرد، ئەملاو ئەو لای یەکترمان ماچ کرد. حەمە رەشید هاوڕیەکی نزیکی قوتابخانەی ئامادەی پیشەزایم بوو. حمە رەشی وتی: لەگەڵ فەهمی علی ڤنگە و جەمالی قالەبەرازدا خانووەکەیەکمان لە جەمال خەفاف بەکرێ گرتووە، هەریەکەمان ژۆری خۆمان هەیە، دەتوانیت بێت لەو ژوورەی لەگەڵ مندا بژیت. خانووەکە لە چایخانەکەی عەلی بزنەوە زۆر دور نەبوو. شەو لای حەمەرەشی خەوتم. هەر ئەو رۆژە حەمە رەشی و جەمال پێیان وتم فوئادی برات، لەبەتالوێنی چواریی هێزی خەباتە و بەرێوەبری ئیدارە و مالی بەتالوینەکەی، ئەوان جوابیان بۆ فوئاد ناردبوو، کە من ئێستا لە ماڵی ئەوانم. فوئاد بۆ بەیانی بۆ لامان هات. پاش چەند رۆژێک بیستم کە هێزی خەبات، ناوی پێشمەرگە بۆ دەورەیەکی ساروخ، دەبابە شکین دەنووسن. دەورەکە بە حساب لە ئێران دەکرایەوە. منیش بۆ بارەگای هێزی خەبات، بۆ لای کاک فەتاح چووم، ئەو ئامر هێزی خەبات بوو. داوام کرد کە بۆ دەورەی ساروخی دەبابە شکینم بمنێریت. کاک فەتاح بەدوای ئەوە چەند پرسیارێکی لێکردم، کوڕی کێم و چ کارە. منیش بۆ گیرایەوە کە لە ساڵی ١٩٦٨ جارێک ئەو کۆمەڵێ پیشمەرگەمان لە دیکانی شلێرەوە بۆ دێکی تر بە گەڵابەکەی باوکم گوازتۆتە، پێشم وت عەبدوڵا ئاغای برات لە بەغداد هاوڕێ زانکۆی فازیلی برام بووە، فوئادی براشم ئێستا بەریوەبەری ئیدارە و مالی بەتالوینی چوارە، بۆ خۆشم خوێنکاری پیشەسازی سلیمانی بووم.
کاک فەتاح وتی: مادەم تۆ قوتابی پولی شەشی پیشەسازیت کوڕی پیاوکی ئوترۆمبیل چیت و براکەت پیشمەرگە، بۆ ئەم دەوەریە گونجاویت و چاوەڕی بکە تا دەورەکە دەکرێتەوە. دەورەکە بە دەوری تانک-شکێن ناو دەبرا. بە گوێرەی وتەکەی کاک فەتاح، تانک-شکینەکان چەکیک بچکولەن و ئاسان بە وڵاخ دەگوێزرێنەوە و لە مەودا پینج کیلومەترەوە توانای "تانگ، مودەرعە، زیل و جێب" شکاندیان هەیە. بەواتایەکی تر گەر من ئەو تنک-شکینەم وەربگرتایە، دەمتوانی لە پێنج کێلومەترەوە دەبابە تێکبشین، ئەوەش بۆ من تا چەند مانگێک خەیاڵی زۆر خۆش بوو، بۆ تۆڵە سەندنەوە، ئەگەرنا تێگەیشتنی ئەوەم نەبوو، کە ژیان لە زمانی کوردیدا مانای خۆ داهێناوە (ژان) هەیە. ژان وەک ئازار لەم سەردەمەدا پیناسەکراوە، نەک ژیانەوە نەوە و دۆزینەوە رێگا ژیان کە ژانێکی بەردەوام و بەشیک لە فەیلەسوفەکان بە ترژیدیا ناوی دەبەن و بەکردەوەش لە کوردیدا مانای ژیانەوەی دەگەیەنێت.
لەو دەمانەدا کە لە پێنجوون بە حساب مولاخیز فەنی بووم، موچەی بیکاریم لە دەزگای وەزارەتی ئیشغال و ئیسکان هەژدە دینارم مانگانە وەردەگرت. پارەکە موفت بوو، شای ئیران بۆ بڕیبووینەوە، ئیمەش لە پینجوون بەدڵی خۆم نانم پێدەخوارد، شەوانیش دەمانخواردەوە و نەمان دەزانیت کە رۆژیک سزاکەی دەدەین، ئەوسا نا بەڵکو ئیستا لە بەردەوام سەرلێشواوی و بێ سەری مرۆڤ کورد تێدەگەم، کە نابەرپرسیاری مرۆڤی و ئەقلی مەزاجی تاک و کۆی سەرچاوەی نەخۆشی مشەخۆری رابردوو و بن دێواری ئەمڕۆەیەتی و جا سەروکی پارتەکان بەمەبەستەوە ئەوە دەکەن یان نا نازانم. لەگەڵ ئەوەشدا بە بیرمدا دێت کە برێمەر و ناتو تا بە سعودیە و تورکیا دەگات، سودمەنتر بن لە کورد بەو جۆرە بژی نەک لەسەر کار و بیر خۆی وەک مرۆڤی گوندی یان شار بژی. کورد بوون بەو مانایە کولتور و زمانی کوردی بەرهەمی ئەو پرۆژە کولتوریە بووە کە مێشک بە وشە وەک زەوی بە تۆو خۆی کە ئاو کێڵاوە و کە لە ئێستا توانای سەرکردایەتی خۆی لەدەست داوە، بەیان نەبوون ئەو جۆر لەسەرکردایەتی دەکات کە لە رابردووە بە فیدراسوین هوزەکان ناوبراوە. هوز لەسەر بنەما خوێن و خزامایەتی کە خیزانیە دامەزراو بووە و لە ئێستا پەیوەندی مرۆڤ لەسەر بنەما بازار و پارە دامەزراو و بازاری ناوخۆی یان کوردی بە مانای وشە بازاریەک بوونی نییە و ئەوەی هەیە، بە تاڵنبردنی و شێواندنی ئەرز و مێشکی مرۆڤەکەیە بە ئایدیالی سەروکی پارتەکان کە مەزاجیان خۆیان لە مرۆڤ لا گەورەترە.
پاش ماوەیەک لە پێنجوون، وەزارەتی پەروەردە، بانگیشەی قوتابی ئامادەیەکانی شارەکان کە لە شاخەکان بوونم بۆ تاقیکردنەوەی ساڵانەی "بەکەلوری"، بۆ شاروچکەی چۆمان بچن. ئەوسا وەکو ئێستا لە زیرەکی پەروەردکەرەکانی کورد تێناگەم کە بۆ لە ئەزمون تیکشکاوی خۆیان لە مرۆڤی پر لە وزەوە کە منداڵ و لاو بۆ تێناگەن و بۆ رێگە بۆ خۆش ناکەن و دریژ بەو ئەقلە مەزاجی و خۆ هەڵخەڵتینەرەوە و تاقی کردنەوانە دەدەن کە نەخۆیان و نە هێچ لە نەوەکان لێوەی فیر نەک هیچ نابن، بەڵکو زیاتر لە ژیان سەرلێشواو و داموو دەبن. لەو گەشتەی کە پێنجوونەوە بۆ چۆمان دەبوو بچین. عومەری عەبە نا یلون، حەمە رەشید فەرەجم لە بیر کە تا شاری سنە بەیەکەوە بووین و شەو ئوتیل خەوتین و بڕیار درا بەیانی هەر لەو شارببین و بۆ داوی نانی نێوەڕ لە سنە دەربچین. عومەری عەبەرەش لەوەوبەر سنەی دیبوو، وتی لای برادەران قسە مەکە، بەیانی بۆ جێگەیەکی خۆش دەچین. بەیانی بەجووتە سواری تەکسی بوین بۆ گەڕەکێک چووین. ئەو گەڕەکە لەدەرەوەی شاری سنە بوو، لە کۆمەڵێک خانوی رێکوپێکی وەکو گەرەکی عەقاری کۆنی سلیمانی دەچوو. خۆمان بە چەند ماڵێکدا کرد. لە هەر ماڵێکدا، چوار تا پێنچ کچی گەنج و جوانی سۆزانی تێدابوو، بەرویەکی خۆشەوە و بەزمانی جیا جیا بانگیان لێ دەکردین تا لەگەڵیاندا گان بکەین. ئەوە یەکەم جار بوو، لە ژیاندا لە ئافرەت بە مانای گان ببینم و لە توانا و ناز و وەزەی ئەوان ئەو رۆژە دەسڵەمێەوە و دڵخۆش بووم بە بینینیان. وای بۆ دەچم ئەو رۆژە لە ناو دونیاکدا بوو کە ماگنێتانە بۆ لای خۆی راکێشی دەکردم و توانای بەرگریم نەبوو، نەشم دەزانی چێ بکەم. بەبێ ئەوەی بۆ خۆم بڕیار بدەم، کچێکی باریکەلەو ناسک دەستی گرتم و بۆ ژووریکی بردم و هەر کە لەتکیدا پاڵکەوتم و خەریک بوون بەندە خوێنەکەم دەکردووە، بە بێ ئەوەی کە هیچ بکەم ئاومهاتووە و یەکەم شەوی شەیتانی بوونی خۆم و سەربانی ماڵی محودی شا محەمەد و ئەو شەوە بیر هاتەوە. پیش ئەو شەوی ئاوهاتنەوەی دەمزانی مەکم رەق بووە، دەمزانی خەیاڵی گانم هەیە، بەلام نەمدەزانی گان چییە و چۆن دەکرێت. دین و قوتابخانەش نەک بە گیانی خۆم ئاشنایان نەکردبوو، بەڵکو کردارگارتین وزەی گیانم کە ئاوهاتنەوە بە شیتانی ناویان نابووە. ئئیستا کە بیر لەو ناونانە و ئەقلی مەزاجی و چوار ژن هینانی دین دەکەمەوە، لام سەیر نییە کە بڵیم مرۆڤی ئیسلام مانایان بۆ گان وەک گان نیە کە مانای گیانی هەیە و ماناکەش لە واتای "گا و گێ" هاتووە و بەو مانایەش لە واتای "گا و گێ"دا مانای کات و جێ وەک ئامادەکاری کردگاری گیانی کە گەرد و گەردوونیە مانای هەیە و ئەو مانایە لە مانای گرێ ناڤەکیدا بەرجەستەییە.
تا ئەمڕۆ کە بیر خۆشی و بەرزی ئاوهاتنەوەی هاوسەنگی نێوانی نێر و مێ دەکەمەوە، لە مانای خەیاڵی داپیر و باپیرەکانم تێدەگەم، کە چۆن مانایان لە واتا "خا و خێ" خۆشەویستانە وەرگرتووە و لەو رێگەیەوە خەونی خۆیان بە نەو ناوبردووە و یادی لە دایکبوونی نەوەیان نەورۆزانە کە سێچوار ساڵانە مانا بەخشکردووە. کەچی ئێمپراتور مەزنەکانی کە بوونیان بۆ وشە و مانای ئەبسترا وەک خوای تاک و تەنها بچوک کردۆتەوە و خۆیان لەو رێگەیەوە گەورەکردووە، وایان لە مرۆڤ کردووە کە خەیاڵ و خەونی منداڵی و لاوی خۆی تێنەگات و سەرلیشواوبیت و لە ژیاندا رێگە خۆی نەدۆزیتەوە. ئەگەرنا رێگا دۆزینەوە باران کە ئاو و هەتاو تیشک بە تاو لێ دەردەچێت وەک یەک بە هەڵم و هەتاو ناسراون و هاوسەنگانە بە تاو لە ئاسمانەوە بەرەوە زەوی دین و نێر و مێش بەهەمان شێوەی تاوی یەک دەکەن بۆ ئەوەی گان بکەن و ئەوەش بە جووتبوون ناودەبرێت. کەواتە واتای جووتیار لە جووتبوونی جیگاوە سەرچاوەی گرتووە و جێ کە کوز و کێر هاوشیوەی کێو و کەن یەکتر تەواو دەکەن. باش بۆچی ئێمە لەو کولتورە زمانیە دایک کە دایەنیە تێنەگەیشتووین و لە کرچ و کاڵی یاسا (شرع)ی کە مەزاجی بە خودای ناوی دەبەین کە ناکردگارییە و لەسەر بنەما لاقەکردنی نێر بۆ مێ دامەزراوە و ئەو ناکردگارییە ناوی ئەخلاقی خودایی لێنراوە.
دوای نێوەڕئ ئەو رۆژە سەرلێشواوانە و ترسنوکانی لە سنەوە بۆ بۆکان چووین و بۆ ماوەیە لە ناو شارەکەدا گەڕاین، بیرم نەماوە کە یەکێک لە برادەرەکانم، ئەحواڵی ماڵ و جێ حەسن زیرەکی لە بۆکانیەک پرسی و ئەویش مەیخانەیەک نیشان داین. لە مەیخانەکە بە برای حەسەن زیرەک بینی، بەداخەوە قسەکانی براکەی حەسەن و خۆمان بیر نەماوە. وابزانەم شەوەکەی لە مهابادا لاماندا، کەسێک لەمهابات پێ ووتین: بۆچی بەو جۆر نوکەری شا دەکەین. قسەکەی زۆر لام ناخۆش، بەداخەوە راست دەرچوو. کاتێک گەیشتینە چومان، سەباحی برازای جەباری حاجی رەشید من و حەمە رەشیدا فەرجی بۆ ماڵەکەی خۆیانی بردین. جەباری حاجی رەشید لەو دەمەدا وەک نەجمەدین (سالار عەزیزی) بەرپرسی قوتابیانی پارتی بوو. سالار عزیز، ئەو شەوە لەگەڵ کەسێک تر بۆ ماڵی جەبار هات، باسی مام جەلالی کرد، وتی: مام جەلال "وتویەتی بەم زووانە شتی خۆش روودەدات". پێدەچوو ماجەلال موجامەلە سالاری کردبێت یان سالار بۆ خۆی ئەو قسەی دروستکردبێت.
پاش مانەوە دوو هەفتەیی لە چۆمانەوە بۆ پێنجوێن گەڕاینەوە. لە پێنجون بە رۆژ و شەوی خەریک "چا، نان خواردن و گفتوگو و بەتاڵکرنەوەی خەیاڵمان بووین". لەبیرمە لەو سەردەمەدا ژماریەک لە پیشمەرگە لەو ناوچەیە شەڕیان دەکرد، باقی ناوچەکان کە ژمارەیەکی زۆری گوند و شاروچەکە سنوریەکان بوون، چاوەری ئیرانیان زیاتر لە خودا دەکرد، کەشتێکیان بۆ بکات. مرۆڤی چاوەڕیکەر ناچارە کە داماو بێت و داماویەکە بۆ میژوو باڵادەستی ئەقلی مەزاجی دەستەلاتی رابردوو و ئەو سەردمە دەگەڕایەوە و دین کۆڵکە بەهێزەکەی بووە و بە داخەوە تا ئەمڕ ئەو ناکردگارییە بەردەوام و کردگار بەوە تاوانبار دەکریت، ئەوەش وایکردووە مرۆڤ ئاوڕ لە پەروەردەی نامرۆڤی خۆی و پینەگەیووی خۆی نەداتەوە و بەهانەش بۆ ناکردگاری خۆی بهێنیتەوە. بەهانە هێنانەوە بۆ زۆرکاری خۆی لە پەروەردەدا دورە لە کرداری ئاژەڵیشەوە. بەنمون ئاژەڵ زۆر لە نەوەی خۆی ناکات نابخوات یان نەوەی خۆی هەڵخەڵەتانی و داوا لە نەوەکەی ناکات کە نەریتەکانی ئەو پەیرەو بکات، ئەوەش وادەکات کە نەوەی ئاژەڵە و مێشولەکانیش بزان کە ژیان بە گویرە ئەزمون و تیگەیشتن خۆیان بکەن و لەو رێگەیەشەوە خەیاڵی بە ئاراستە خەونی نوێبوونەوە نەوەکانیان وەک مەلاین ساڵ بەردەوامە و کەچی ئێمە کورد کە کولتوری داپیر و باپیرانی خۆمان لە بیرکردووە، مانا بۆ هاوسەنگی ژیان وەک مانای رێگە کردن نەماوە و بەرپرسیاری خۆمان رادەستی مەزاجی مردو کردوە و ناوی خودایەکی دوردەستمان لێناوە. زۆرکاری و هەڵخەڵەتان کە ناوی سزا و بەخشینمان لێ ناوە وادەکات کە لە خەیاڵی منداڵ و خەونەکانی وەک ئەوی خۆمان شێواوبێت. ئەو شێواویە بە خەلک و پیشمەرگە، پارتی و بەرزانی لەو سەردەمەدا دیار بوو، بەڵام کەس داوای بە خۆدا چوونەوە نەبوو.
لەو دەمانەی شەر تەنها لە ناوچەی زۆزگ هەبوو، هێزی زمناکۆ و خەبات پێشمەرگەیان بۆ ئەو شەڕانە ناردبوو. بەرۆژانە تەرمی پیشمەرگە بۆ کەس و کاریان دەگەڕینرانەوە. لە بیرمە پاش گەڕانەوەمان بۆ پێنجوون، دەنگۆ گەرانەوە پینچ تەرمی گەنجی شارەزوو لە زۆزکەوە بۆ تەوەێڵە بەڵابووە. ئەو پێنج پیشمەرگەیە شارە زوری بوون، لە تەوێڵە شتبوویان و لە کفنیان نابوون، پێنج بەتانیشیان بەحساب قەرز لە ئوتێلەکەی قادری عەبە پاشا وەرگرتبوو، پاش چەند قادری عەبە پاشا بۆ لای شەفیق ئاغا، پاریزەری کەرکوک لە تەوێڵە چووبوو، داوای بەتانیە قەرزکراوەکانی کردبوو. شەفیق ئاغاش بە توڕەییەوە، بە قادری وتبوو: خەڵکی خوێن دەدا، تۆش داوای پێنچ بەتانی 'حیز' لە من دەکەیتەوە؟!
قادری عەبە پاشاش لە وەڵامدا وتبووى: جەنابی شەفیق ئاغا، بۆ تۆ وادەزانیت، من نەتەوە یەکگرتوەکانم تا بەتانی ببەخشمەوە.
پاش ماوەیەک هەر لەو ساڵەی کە لە پێنجون دەژیام، دەنگ و باسى گرتنی سەیدسادق لەلایەن سوپای عێراق بڵاوبووە. جەیشی عیراق بە شەو لەرێگای بەحری دەربەندیخانەوە بە بەلەم و لەرێگەی عەربەتەوە بە تانک، زیل، مودەرعە و جێبەوە شاڵاوێکی ناکاویان بۆ سەر شاروچکەی سەیدسادق کردبوو. لەو رۆژانەدا (حەمەى سەید عەلى حافز) ئامر هێزی زمناکۆ بوو، شەوەکەی بێخەم لە سەیدسادق خەوتبوو، کە خەبەری بووە و زانیبووی چواردەوری ماڵەکەی گیرابوو، وەک سەربازیک فیشەکێکی بە سەری خۆیەوە نابوو. ئەو خۆ کوشتنەى حەمەى سەید عەلى حافز لای پیشمەرگە بەرز نرخینرا. وابزانم تا ئەمڕۆ حەمەی سەیدا عەلی حافز، تاکە کەس بووە، کە سزای فەشەلی سەربازی و کۆمەلایەتی ئازایانە داوە. کەچی تا ئەمڕۆ سەرکردەی یەک پارت کە هیچ بەرهەمێکی کولتوری، کۆمەڵایەتی و مرۆڤی و کردگاری نییە، تا نەمریت واز لە دەستەلات ناهێنێت و ترسنوکانەش یار بە ئەقلی ئەندامی پارتەکەی و گەمە بە میلەتەکە دەکات.
ئەو رۆژەی کە شاڵاو بۆ سەر سەیدسادق کرا. ئەنۆری مەجید سوڵتان تەنیا ناوبوو کە وەک پێشمەرگە پیش بە مەرگ و شاڵاوی ئەو هێزە سەربازییە گرت کە لە ناکاو شاڵاویان بۆ ناوچەکە هێنابوو. کاتێک کە سەیدسادق گیرابوو، ئەنۆری مەجید سوڵتان، لە بیارە دەبێت. دەستبەجی بەخۆی و چوار جێبەکەیەوە، کە هاوەنیان لەسەر بەسترابوو، بەرەوە سەیدسادق مل دەنێت، بەر بەدەبابەکانی حکومەت وەکو "رۆمێل"ی ئەڵمانی دەگرێت. جێبەکان کاک ئەنوەر بەرەو دەبابەکان بەخێرایی لێ دەخوڕن، پێکەوە دەوران دەوران دەکەن، پلانی کاک ئەنوەر بەو جۆرە دەبێت، کە یەکێک لەو چوار جێبە لەکاتی دەوران دەوراند بوەستێت ، تەقەی لە تانکێک یا مودەرعەیەک بکات، دەست بە دەوران دەوران بکات. کاک ئەنوەر بەو جۆرە شاڵاوی سەربازەکان بەرەوە خۆرماڵ و پینچوون شکست پێدەهێنێت. لێرەدا پێم خۆشە بۆ میژوو باسی پەراوی"لەدانوبەوە بۆ خڕەی ناوزەنگ"ی نەوشیروان مستەفا کە باس کاک ئەنورە نابەجیانە کردوە، بکەم بە جێ سەرنج. چونکە نەوشیروان لەو پەڕاوەیدا باس لە کەمال خۆشناو وەک پیاوکی ئازا و شەڕکەر کردووە، سوکایەتیش بە ئەنوەری مەجید سوڵتان کردووە. دکتور کەمال بە حسابی "جێگر"ی عەبدولی سوران بوو، کە بەرپرسی لقی چواری پارتی بوو. لقی چوار تونای دامەزرانی پیشمەرگەی نەبوو، پارتی لای بەرزانی هیچ ئەژماردەیەکی سیاسی نەبوو.
لەو دەمانەدا کە سوپای عیراقی خۆی لە سەیدسادق قایم دەکرد. هێزی خەبات سەنگەریان لە کانی مانگا و ناڵپارێز لێدەدا. هەر لەو دەمەدا، دەنگی کۆبوونەوەی سەدام- شا، رێکەوتننامەی جەزائیر لەرادیۆى مۆنتیکارلۆ بیسترا. لەو رۆژانەدا من و بێستونی مەلا عومەرم لە پێنجوێنەوە، بۆ لای کاک فەتاح ئامر هێزی خەبات، بۆ ناڵپارێز چووین. لە سەیارەکەدا من و بیستون لەسەر دوای مەفرزەیەکی زاریبە (لێدان) قسەمان کرد. بیرۆکەکە مەفرەزی لێدان هێ بێستوون بوو. بێستون تا ئەو رۆژانە سەرلقی پێشمەرگەکانی پاراستنی سلێمانی بوو، وازی لەپاراستن هێنا بوو. ئەو رۆژە بیستون بە فەتاح ئاغا وت: ئێمە دەتوانین لە رێگەی مەفرەزی زاریبەوە، دەست لە جەیش، جاش و ئەمن لە دەوری سلیمانی، ناو سلیمانی بووەشێنین. کاک فەتاح پیشنیارەکە زۆر لا باش و رێزی خۆی بۆ هەردووکمان نیشاندا، وتی: تا کورد رۆڵەی وەک ئێوەی هەبێت لە ناو ناچێت. وابزانم دوای رۆژیک یان دوو رۆژ بوو، کاک فەتاح کۆبوونەوەی بە پێشمەرگەکانی بارەگای هێزی خەبات کرد، وتی: بارزانی بروسکەی کردووە، دەفەرموی کە خۆتان بۆ شەڕی پارتیزان ئامادە بکەن. لەو ماوانەدا کاک فەتاج بە خێرایی چەند لۆرییەک ئاردی لە ئێران کڕی، بە سەر چەند دیێیەکی ئەو ناوچە دەستەڵاتی هێزەکەیدا دابەشیکرد، بەهیوای شەڕی پارتیزانی بوو. چەند رۆژێک دوای ئەوە قسانە هەر ئەو کاک فەتاح گۆڕا، وتی: جەنابی بارزانی دەڵێت "یان تەسلیم بە عێراق ببنەوە، یان بۆ ئێران بڕۆن، هەرکەس سەرپێچی ئەو فەرمانەش بکات، ئەوا دەکوژرێت".
لەو رۆژەوە دەنگی "ئاشبەتاڵ" بە ناو کورد وەکو ئاگر بڵا بووە، سەدان هەزار چەک ڕادەستی ئێران و عیراق کرایەوە. ئەوەش رادەی هەژاری ناسروشتی ئێمە وەک کورد بەیان دەکات. هەژاریمان مانا لە بڕوا هێنان بە مردو و کوشتنی خەیاڵای منداڵ و خەونی لاوە سەرچاوەی گرتووە، ئەگەرنا مرۆڤ وەک کەس دەست و سەری هەیە و ئەوەش مایە ژیان زۆر سەختی گیانداری مەلای ساڵی سەرمە و بەستەڵەکی چاخە بەردینەکان بووە. کەچێ ئێمەک کە بە ناو پیشمەرگە بووین لەچەند سەعاتیکدا لە بەفر خێراتر تواینەوە و خۆمان وەک بار بەریک ئاشەوان ناساند و کەچێ تا ئەمڕۆ باس لە قارەمان ئەو سەرکردانە دەکەین، کە گیرفان زیاتر لە ژیان لەلایان مانای هەیە و مانا سەرکردە بۆ ئەوان پارە و باڵادەستی و مانەوە لەو جیگەی کە شایستەی نەبوون و نین. ئەو ئەقلیە گشتیە کە خەیاڵ و خەون کوژە سەرچاوەی ئەو نەخۆشیە مێژوویە و بەداخەوە نابەپرسیاری تاک و کۆمان درێژە بە ژیانەوەی دەدات.
من و فوئاد وەک دوو برا و هاوڕی لەدواى ئاشبەتاڵەوە درێژەمان بەو بەرخوردانەدا کاڵ و کرچەی خۆمان وەک پێشمەرگە دا، کە دایکمان لە ساڵی ١٩٦٧ دەستبەرداری بووبوو. لە داوی ئاشبەتاڵی ١٩٧٥وە، من و فوئاد بەیەکەوە گفتوگومان لەسەر دروستکردنی رێکخراوێک دەکرد، کەسمان تێگەیشتنی تێوەری بۆ دروستکردنی ئەو رێکخراوە، لە رووی کولتوری، کۆمەلایەتی، سیاسی، دین، ناوخۆی، ناوچەی و جیهانی نەبوو، بەکردەوەش ئەزمونێک وامان لەسەر رێکخستنی ئەندام و پەروردەکردنی سیاس بە مانای بەشداربوو، یان گوێڕایەڵ بۆ فەرمان نەبوو. لەو کەیون و بەینەدا شەوێک فوئاد باس جەمال تاهیر و چەتری کە ناوی یەکیتی نیشتمانیە کرد. من و فوئاد بیرۆکە ئەو چەترمان لا قبووڵ بوو، ئەگەرچی دەمانزانی جەمال تاهیر کۆنە جەلالیە، فوئاد ئەو شەو وتی کاک جەمال دەڵێت: مام جەلال تەنها ئەندامی "شەرف" لە ناو، نەک سەرۆک، لە دەرەوەی وڵات پارە بۆ کورد کۆ دەکاتەوە.
لە دوای گیرانی خاڵە شەهاب، گروپی ئارام و سالار عەزیز و هەندیک برادەری ئەوان سەریان بەیەکەوە دەنین، ناوی کۆمەڵەی مارکسی لێنینی لە خۆیان دەنین. وابزانم جەمالە رەشیش کە لەوەبەر پەیوەندی بە خاڵە شەهاب و مام جەلالەوە دەبێت، پەیوەندی ئەوان و مام جەلال دروست دەکات. ئەگەرنا کۆمەڵ وەک ریکخراو کە کۆبوونەوەی فراوان ئەندامە بەرنامەی داڕشتبیت، لێکۆڵینەوەو بەیان هەبووبێت، بوونی لە کۆڵکەی تەڕیشدا نەبووە. ئەوەی کە هەبوو، ناوی کۆمەڵەی لێنراوە، ئەو حەلەقە سەقافیانە بووە، کە لە سەردەمی جەلالی لە بەکرەجوو رێکخرابوون و لە ناو ریزەکانی جەلالیدا بوونی هەبوو. نەوشیروان کە زیاتر لە هەموو ئەندامێکی یەکیتی نزیک بووە، باس لە خاڵە شەهاب وەک سەروک یان بەریوەبەری ئەو هێشوانە نەکردووە، کە خەیاڵی خۆی وەک مانا دانەوە بە رێکخستن کە لە دوای گەرانەوەی خۆی لە شاخ دروستیکرد. وابزانم "حەلەقەی سەقاف" لە کوتایی ساڵی ١٩٦٨ لەلایەن برادەران مام جەلالەوە (دکتور سمایل و دوو هاوڕی) تری کە هەر ئێرانی بوون، لە بەکرەجۆ سەرپەرشتی ئەو حەلەقانەیان وەک دریژەدان بە رێکخستنی پارتی دەکرد. تا ئەو سەردمە جەلالی خۆیان بە میراتگەری پارتی دەزانی و پیش ئاشبەتاڵی جەلالی خۆیان بە پارتی شوڕشگیر گۆڕی و لە ناو پارتی بە سەروکایەتی بەرزانی، خۆیان توانەوە. پرسیاری ئەوە ئایا خاڵە شەهاب بە نەهین سەرکردەی حەلەق سەقافیەکان بووە، دەبوو لە مام جەلال بکرێت. ئەوەی کە دروست و شیاوە مام جەلال پیش ئاشبەتاڵ ساڵی ١٩٧٥، لە لوبنان بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و لە دوای ئاشبەتاڵەوە پەیوەندی بە شەهاب شێخ نووریەوە و عەلی عەسکەریەوە کردووە و هەوڵی دروستکردنەوەی چەکداری لە شاخ داوە.
بە کوردی و کورتی لە (١٩٧٦)دا چەند گروپێک ناویان وەک ریکخستن هەبوو. یەک لەوانە کۆمەڵەی رەنجدەرانی براهیم حەسەن بوو، کە خۆی رەگ و رێشەکەی هەڵکەند و هەموو هاوڕیکانی سەردەمی جەلالی و حەلەقە سەقافی بە کوشتن و سجن گەیاند و خۆی لە هەموو بەرپرسیاریەکی مرۆڤی دەربازکرد. ئەوی تریان گروپی شەهابی شێخ نووری بووە، کە پێ دەچێت پەیوەندی هاوڕی بە کەسانی وەکو ئارام و سالار عەزیز و جەمال تاهیرەوە و خەلکی ترەوە هەبووبێت. کەواتە رێکخستنی کۆمەڵە وەک ماناکە کە کۆمەڵە بوونی کۆمەڵایەتی ، نەک رێکخستن سیاسی کە بەرنامەی هەیە، نەبووە. بەنمون لە کوردستاندا رێکخستنی دوو باڵی شوعیەکان (لێژنە مەرکەزی و قیادە مەرکەزی)، دوو باڵی پارتی (جەلالی و مەلای) جۆرێک لە رێکخستن و میژوویان هەبووە و رێکخستنی یەکیتی و قیادە موقەتە لەسەر لاکی ئەو رێکخستنانە لە دوای ساڵانی ١٩٧٦ ژیاندرانەوە و تا ئێستا کە ساڵی ٢٠٢٢ ئەو رەنگدانەوەیەیان پیوە دیارە کە لەسەر نەریت و فەشەلی سیاسی نەک کولتوری پەککەوتانە ژیان دەکەن و ئەوەی کە راگریان پارە و هیزە ناوچەیەکان کە دەزان گۆڕانی جۆری و ژیانەوە کولتوری کوردی بەرهەناهین و دریژ بە ئەقلی مەزاجی دینی دەدەن و ئەو ئەرزیەتە دەپاریزن کە سعودیەکان، ئاخونەکان و فاشیەکانی تورکیا چاودیری لە مانەوەی دابەش و بیبەش کولتوری کوردی لە ناوچەکەدا دەکەن.
لە بیرمە ئەو رۆژەی کە لە سجن ڕامکرد، شەوەکەی بۆ ماڵی جەمال تاهیر چووم، دوو شەو لە ماڵیان مامەوە، دوای کاک جەمالدا بۆ ماڵی ماموستا ئەحمەدی هاوڕی بردمی، دوو شەویش لە ماڵی ئەوان مامەوە. بەیانی رۆژی سیهەم جەمالە رەشی بەرخانەقا بە تەکسیکەوە بۆ بەر ماڵی ماموستا ئەحمەدا هات. لەگەڵ جەمالەدا بە تکسی بەرەوە چەمی چەق چەق کە لە خۆر کارگەی چیمەنتۆی سەرچنارە بوو، رۆیشتین. لەچەمەکە حەمید یاخسەمەری چاوەڕی دەکردین. حەمید ناسیاوی جەمالە رەشی بەر خانەقا بوو. جەمال ئەوی لە رێزەکانی یەکیتیدا رێکیخستبوو. هەر سێکمان لە چەمەکەوە بەرەوە کانە بەردەکان رۆیشتن. لەرێگا سواری گەڵابەیەک بووین تا نزیکی گوندی کانی بەردینە، لەوێوە بە پێ بۆ ناو گوندەکە چووین. حەمید ئەو رۆژ چاوساخی ئێمە بوو. لەرێگای کانی بەردینەوە بەرەو گەورە دێ، حەمیدا گێڕایەوە، کە ئەو شەهاب و هاوڕێکانی بۆ شاخ بردووە، ماوەیەک ئەوانی لە لە ماڵی خۆیان داناوە، وابزانم دوایش لەگەڵیاندا، تا مەرزی ئیران چووە. ئەوەی کەسەیر هاوڕیکانی سجنی شەهاب، کە ماون باس لەو رۆژانانە و هاوکاری حەمید ناکەن، بەردەوام خۆیان وەک قارامان نمایش دەکەن.
لێرەدا وتەیەکی سالار عەزیز لە شارباژێڕ دەربارەی رێکخستنەوە کۆمەڵە دەگێڕمەوە، ئازاد هەورامی و جاجی چاوشین و مستومان لەو رۆژدا لەگەڵماندا بوو. نازانم چ مانگ و رۆژیک بوو، بەلام لە بیرمە کە ساڵی ١٩٧٧ بوو، سالار گێرایەوە کە "بەداوی رۆشتنی خاڵە شەهاب و هاوڕێکانى بۆ ئێران، ئەو و کاک ئارام و هەندیک برادەری تر کە سیانزە برادەر بوون، بەیەکەوە بڕیاریاری دروسکردنی کۆمەڵەیان داوە". لەوەوبەریش لە مستو بیستبوو، کە جەمالە رەشی بەرخانەقاوە بۆ لای مام جەلال لە لوبنان چووبوو. وەک دەیانووت، مام جەلال تا ئەو سەردەمە لە لوبنان بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و مەلا موستەفا کە لەئیران بووە، ژیر بە ژێر سەروکی پارتی بووە، ئەگەرچی پارتی لە دوای ئاشبەتاڵەوە وەک پیشمەرگایەتی هەڵتەکابوو. کاتێک گێڕانەوەکەی ئەوسا سالار عەزیز، بە گێرانەوە نەوشیروان موستەفاوە کە پەراوەکەیدا (لە دانوبەوە بۆ خرەی ناوزەن) بەیەکەوە دەبەستمەوە، واتەکانی سالار عەزیر لەو واقیعەوە نزیک ترە کە بۆ خۆم لە ساڵی ١٩٧٦ دا تێگەیشتبوو، کە من وەک جەمال تاهێر هەڵخەڵەتاوبووین بەوەی کە چەتر و شۆرشی نوێ بەردەوامی ئەقلی مەزاجی جەلالی و مەلایی نییە. ئەقلی جەلالی و مەلای بەردەوامی ئەقلی خۆ هەڵخەڵيتینەرەیە بەوەی کە راستی دنیا وەک دین لەلای سەرکردەکان کە خەیاڵی ئەوانە کە لەمیژوودا شێواوە و ئەوانیش وەک هەموو سەرکرد دێرینەکان خۆیان بە پەیامبەری کاتی داناوە و دریژ بە هەمان پەیام دەدەن کە ناوی ئازادی و ئازادکردن لێ نراوە و بە کردەوەش ژیانەوە مشەخۆری و ناکردگارییە کە پەککەوتەی مادەکان و لاوازی ئەقلی مەزاجی ئاخامێنی (هیخامەنیش) سەرەتای تێکشکاندوە و خۆهەڵخەلەتاندنەکەیان نەریتیانە سەپان و کولتوری رێگا دۆزینەوە نەوە دوای نەوەیان واها شێوان کە مرۆڤ لە سەر لێشوایی خۆی تا ئەمڕۆ تێنەگا، لە جێ ئەوەی پێ بگات، پەککەتە تر لە باوانی باس لە گەورەی خۆی وەک پەیامبەر سەردەم دەکات. تا ئەمڕۆ ئەقلی پەیامبەری لە رێگە سەرکردە سیاسیەکانەوە بە ناوی دین، دنیا، نەتەوە بەرهەم دەهێندرێتەوە، نەوەش داوی نەوە بازاریانە و سەرلێشوان ژیان وەک کات بەڕی دەکات و ناتوانیت ئاوڕ نەک لە رابردوو بدات، بەڵکو هەوڵ نادا بزانیت، فیر چی کراە و چۆن بووە بە ئامرازی خەیاڵ شیواوی دایک و باوک و ماموستا و مەلاکانی بە حساب لەو گەورەتر و بە ئەزمون ترن .
بەنمونە مەفرەزە سەرەتاییەکان ساڵی ١٩٧٦ کە دریژە بەرخودانی لەوەبەری پێشمەرگە بوون. پیشمەرگایەتی لەسەرەتاوە ئیران دەستی لە پشتیەوە بووە و بەدوری نازانم مەبەستیش پەرت کردنی کورد لە رێگە پارتیەوە و مەلا موستەفا و براهێم ئەحەمەدیش بە شارەزای یان نەشارەزای زیاتر لە حیزبی شوعی ئامرازی پەرت مرۆڤ و کولتوری کوردی بوون. ئەوەش وایکرد کە دەوڵەتی عیراق زیاتر لە دەوڵەتەکانی ناوچەکە فاشیل بێت. ئەمە ئەوە ناگەێنێت کە مام جەلال، ئارام و عەلی عەسکەری تا بەرزانیش بە مەبەستەوە ئەو کارەیان بۆ حکومەتی ناوچەکە رەخساندبێت، بەڵکو ئەوە دەگەیەنێت کە مرۆڤ سەرکرد نەبوون، بەو مانایە کە سەر کار لەگەڵ بوونی خۆی وەک گیانیک دەکات و رەچاوی هێز و لاوازی خۆی دەکات، هەوڵ دەدات لە هەڵەی خۆیەوە، فیر بەرپرسیار بێت و یاری بە خوێن، ژیان و کولتوری گەلەی نەکات. چەترەکەی مام جەلال لەسەرەتاوە دیار بوو، کە ئەوەیە خۆی دەیویت، نەک ئەو بێت کە بەرنامەیکی سیاسی و ئامادەیەکی کۆیی بەرهەمیهێنابێت.
مستو (لەتیفی وەستا حەسەن) کە برازای سالار عەزیز بوو، لە ساڵی ١٩٧٧ گێڕایەوە، کە جەمالە رەشی بەرخانەقا چوار کڵاشینکۆفی بە پارەی خۆی بۆ یەکەم مەفرەزە کڕییووە. جەمال لەو سەردەمانەدا گەرج و مەکوی جل شتن و ئوتودانی هەبوو. مەفرەزەکە یەکەم بەو چوار کڵاشینکوفەوە بۆ شاخ چووبوون. لەو چوار کەسە ناوی ئەم سێ کەسەیانم (مولازم جوامێر، تەها باراوی، مستۆ) لەبیرماوە. مستۆ گیڕایەوە کە دەنگە دەنگ کردنی مولازم جوامیر و تەها باراوی وایکردووە، کە هەر دوو جارەکە لە شاخ نەمێنەوە و بۆ ناو شار بگەڕێنەوە. بەواتایەکی تر وەک کۆمەڵە لە دروستکردنی مەفرەزە سەرەتاییەکاندا فەشەلیان هێناوە. لەداوی ئەوەوە جەمالە رەش پەیوەندی بە ئەنۆری مەجید سوڵتان، کەریمی دادەمەنە، نەبەز، فازیل، فایەق شەفیق و چەند کەسێكی تر دەکات، ئەو کەسانە سیاسی نەبوون و لە شاخ ناوی کۆمەڵە و بزوتنەویان بیستبوو. ئەو کەسانە لە شاخ وەک مەفرزە سەرەتایەکان مابوونەوە، بە ئاشکرا خۆیان بە خەلکی دێکان وەک پیشمەرگە و ناوی یەکیتی وەک رێکخراوە بە گوندیەکان ناساندبوو. بەداوی ئەواندا ئاوات قارەمانی، مامۆستا حەمەومین، سالار عەزیز، ئارام (شاسواری وەستا جەلال)، بەکرە چاوشین و یوسف روو لە قەرەداخ، خولە کەشکول، شەوکەتی حاجی موشیرو کاکە حەمە روو لە کێوەکانی هەورامان، قادر خەبات، کاک علی عەسکەری، کاک تاهیر، عومەر دەبابە و کۆمەڵێک پێشمەرگەی تر روو لە سورداش و قەندیل دەکەن. هەر لەو سەردەمانەدا ستار و عەبدوڵ مەلیک و ئەحە چەقژی و حەمە موریاسی و تالیب رۆستەم روو لە شاخ دەکەن. یەکیتی بەدوای تەقەکردن لە پاریزگاری سلیمان، کوشتنی ساڵح عانی ناوی لە لای خویندەواری سلیمان و کونە جەلالی بڵابووە. قیادە موقەتەش کە کەمال کەرکوکی، نالە هەورامی و شیخ عەزیز شەدەڵە لە ئیرانە بۆ ناوچەی هەورامان و شارباژیر و سورداش ن و سامی عەبدول رەحمان و کۆمەڵێک کەسی بۆ ناوچەی بادینان لە ئیرانەوە دێن و ستار و عەبدول مەلیک پەیوەندیان پێوە دەکەن، لە لادیکاندا ناوی دێتە ناوانەوە..
سەیر نییە کە بڵیم کە لەسجن رامکرد، بەهیوای پێشمەرگایەتی بە مانا جیڤاریستی رووم لە شاخ کرد، ئەگەرنا نەک من بەڵکو زۆرینە ئەندامی حیزبی شوعێ تیگەیشتن تیوەریان بۆ پیکهاتەی کۆمەلگای عیراق کە کورد و عارەب زمانەکەیان نەبوو و بە ئیستاشەوە پارتە کوردی و سیاسیەکان شوێن کەوتەی سەرکردەکانیان و سەرکردەکانیش بێ لەوەی لەسەر نەریتە ژیان دەکەن، زیاتر ژیر بە ژیر گوێ ڕایەڵەی دەستەلاداری ناوچەکە، چوونکە بۆ خۆیان وەک مرۆڤ خوێندوەی بۆ خودی خۆیان وەک کولتور نییەو لە پینەگەیوو و پەککەوتی خۆیان و کۆمەلگاکەیان تێناگەن و هەوڵی تیگەیاندنیان نییە و ئەوەش وایکردووە کە کارکردنیان زۆر سادە بێت، ئەوەش چاڵ هەڵکەندنە بۆ ئەوی تر و ئەوە تەنها سیاسەت کە دەیزان و پەیرەوەی دەکەن، ئەگەرنا لەسەر نەریتە کولتوریەکان مشەخۆرانە وەک هەموو بێکاری کات بەڕی دەکەن.
کە لەگەڵ حامید و جەمالە رەشدا گەشتینە گەورە دێ. گوێم بە ناڕازی پیشمەرگەکان، نەبوونی چەک و پار کرایەوە. ئەو رۆژەدا بیستم، کە گوایە مام جەلال پەیمان بە گروپی ئارام و عەلی عەسکەری داوە، کە بچنە شاخ و ئەو چەک و پارەیان بۆ دابین دەکات. کە پار و چەک نەگەیشت، گلەی و رەخنە و نارەزای مانای هەبوو و ئەوە سەرەتایی گفتوگوی چاوکراوەکانی ساڵی ١٩٧٦ و ١٩٧٧ بوو.
ئەو شەو فوئاد و کاک تاهیر عەلی والی بەگ داویان لە من و هاوڕی کرد کە بۆ سلیمانی بگەڕێنەوە، رێکخستنەکەی خۆمان کە ناو یەکیتیدایە جیا بکەینەوە. فوئاد دەمانچەکەی خۆی بە من و هاوڕێدا، هاوڕی تفەنگەی خۆی بە فوئاد دا، بۆ بەیانیەکەی من و هاوڕی لە جافەتیەوە بەرەوە کانە بەردینە هاتین، لەرێ دەستمان لە گەڵابەیەک راگرت تا شیوەکە نزیکی کارگەی چیمەنۆ سواری کردین. بەپێ تا لای خەستەخانەی سەرچنار رۆیشتین، چاوەڕی پاسمان دەکرد تا بۆ سلیمانی سواربین. ئەوەندەم زانی حەمەرشی فەرجی هاوڕێ قوتابخانەی پیشە سازیم لەگەڵ ئازدا جەلال (شەپول)، وابزان خەسروی حاجی حەمە مورادیشیان لەگەڵ بوو، سەیاریەکەیان لەسەر جادەکە راگرت. حەمە بە تۆڕەیەوە وتی: جەناب تۆ چەند رۆژیک لەسجن رادکردووە، لێرەدا وەکو نەفر بۆ پاسی گشتی وەستاوم. دەی خیرا سەرکەون با خەلکی نەتان بینێت. ئەوسا پاس گشتی لە ناو شاری سلیمانی هەبوو، وابزانم سەر بە فەرماندەی بەلدیی سلیمانی بوو. شەو من لە ماڵی حەمە رەشید خەوتم، حەمە هاوڕی بۆ ماڵی بابەتاهیر برد. بەیانی پیش هەشت، حەمە رەشید بە سەیارەکەی منی گەیاندە بەردەم ماڵی قادری حاجی عەلی، لە دەرگام دا، قادر کردییەوە، بەخیرای چوومە ژورەوە. چەند بەیانیکی حەرکەم بە قادر دا، باسی بیر و بۆچوونی فوئاد و وەزعی شاخ بۆ کرد. بە قادرم وت: یەکێتی لە شاخ چەتر نییە و لە شاخ گروپی کۆمەڵە، حەرەک ، خەتی پان و قیادەی موقەتەش هەیە. هەروەها پێم وت کە فواد دەڵێت لە رێکخستنی یەکیتی وەرنە دەرەوە و تا ماوەیەکی تر پێتان دەڵێن کە چۆن خۆتان رێکبخنەوە. قادر بە قسەکانم رازی بوو. لەبیرمە قادر وتی تۆ نازانیت کە ماڵی عیرفانی حەمەی فەرجە ئەفەندی وەک مقەڕی بەعس لەو بەرمانەوەیە، بە رۆژانە مەنسولی بەعسی سەردانی ماڵەکەیان دەکەن و بەم بەیانە بە دامانچەوە بۆ ئەم گەڕەکە هاتوویت. بەدوای ئەو قسەیەدا، قادر وتی باوکم بزانیت، کە تۆ لە شاخەوە بۆ ئێرە هاتوویت، منیش بە تۆوە دەردەکات. وتم قادر خەم مەخۆ، من ئێستا لیرە دەڕۆ. لەماڵی قادر هاتمە دەرێ، لە دەرگای ماڵی خەسرەوەی حەمە موردی هاوڕێم دا، ماڵکەیان دراوسی دیواری ماڵی قادری حاجی عەلی بوون. خەسرەوە کە منی بینی راچەڵەکا، وتی خیر، وتم خەسرەوە گیان بمگەێنە، گردی سەیوان و خەمی منت نەبێ. خەسرەوە وەک قادر دەترسا. ترسی ئەوان لەو سەردەمەدا عوزری خۆی هەبوو. بەعس بیزانیایە کەسیک داڵدەی پیشمەرگە داوە، گەر لە ژیر تەعزیبدا نەیکوشتایە لە پەل و پۆیان دەخستن یا چەند مانگێک سجنیان دەکرد. وابزان خەسرو گەیاندمیە نزیکی سەر قەبران لە سەیارەکە دابەزیم، خۆم گەیاندا ناو قەڵەبالخی گۆڕستانەکە، ئارامانە لەم گۆڕەوە بۆ ئەو گۆڕ دەچووم و جگەرەم دەکێشا و نووسینی سەر قەبەرکانم دەخوێندەوە، تا دنیا تاریک بوو. لەگەڵ تاریک بووندا خۆم گەیاندە ماڵی جەمال تاهیر، لەدەرگامدا، حەزم کرد کە کاک جەمال لە باروبوونی شاخ ئاگادار بکەمەوە و لە دەمی ئەوە بزانم کە چوون واتایی "فواد مختط (بەرنامە ریژی)" بەدەمی ئەمن گەیشتووە. فوئاد لە شاخ پێوتم کە جەمال تاهێر ناوی (فوئاد مختط) لێناوە و فوئاد وای بۆ دەچوو کە جەمال تاهیر بە ئەمنی وتبێت. کاک جەمال وتی وابزانم لە دەمی برادەرانی کۆمەڵەوە قسەکە دەرچوو، نەی وت مەلا بەختیار جا نازانم بۆچی مەلا بەختیار کە باس لەو رۆژانە دەکات، باسی" فوئاد مختط" ناکات. بۆخۆم دەزانم فوئاد هەموو شتیک بە مەلا بەختیار نەوتووە. چوونکە دەزانم فوئاد لە منداڵیەوە ئەو ئەخلاقەی هەبوو، هەموو شطیک خۆی بە هێچ کەسیک نەدەوت. وابزانم مەبەستی لە نەوتن، شاردنەوە نەبوو، بەڵکو باسکردنی هەموو شتێک لای فوئاد مانای دەم درێژ و خۆ دەرخستنی هەبوو، جا نازانم، فوئاد لە دایکمەوە فیر بوو یان لە تووەکەیەوە ئەوەی بۆ مابووە. لە بیرمە لە منداڵیدا کە باوکم یان دایک پرسیاریان لێ بکردایە لە کوێبوو، بە وشەیەک وەڵامی دەدانەوە و باس هەموو شتیکی بۆ نەدەکردن. ئەوەی بۆ من لەسەر سەرەتایی پیشمەرگایەتی گرنگی هەبێت، لەوانەیە شیاوبێت، بڵیم ، سەرچاوەیەکە و ئەوەش دۆکۆمینیت ئەمنی سلیمانی، کەرکوک، هەوڵیر و دهۆک چوونکە ئەوان دۆکۆمینتەکانی ئەمنیان بە گویرە شارەزای خۆیان و کۆکردنەوە زانیار لە جاجوس و سەرچاوەکانی و لەگرتن و تەعزیبی خەڵکەو وەرگرتووە و دۆکۆمینیتی پیش ئاشبەتاڵایان لابووە. بە داخەوە وەک دەڵین ئەوانەی دەوری سلیمان، کەرکوک، و هەوڵیر کەوتۆتە دەست یەکیتی و بە تایبەتی نەوشیروان موستەفا و لە جێ ئەوەی بڵاوی بکەنەوە، هەموویان شاردەوە. لەوەش زیاتر بۆ خۆم کە لە شاخ بووم، بەداوی ئەوە کە زانیم عومەری هەیڵکە و عومەری ئاوەکەڵە کین و چی بوون لەوەوبەر، زیاتر ئەو گومانەم لەلا دروست بوو، کە ناوی فوئاد لە دەمی ئەوانەوە بە ئەمن گەیشتووە و بەدروی نازانم کە ئەوانیش لە دەمی مەلا بەختیارەوە وەریانگرتبێت. ناوی فوئاد لە ئەمن. وایکرد کە ئێمە لە ساڵی ١٩٧٦ سجن بکرێن، من کە لە سجن رامکرد، کەس و کارم هەژدە مانگ سجنکران. فوئاد هەر لەسەرەتاوە کە دلیر سەید مەجید تەلەفونەکەی هەڵنەگرت، تەقەکان ئەو نەتیچەی نابێت وەک ئەوەی پلانی بۆ داڕشتبوو، ئەنوریش عەمەلیەکە وەک فەشەل بۆ خۆمان لە شاخ باسکرد. ئەمەریکەیەکان واتەیەکاین هەیە، دەڵێت "بۆ ئەوەی لە بەرامبەرکەت تێبگەیت، پیوستە خۆت بخیتە جێ پێ ئەوی ترەوە" . فوئاد تا مردیش باس لەو تەقەکردن نەکرد، وا وابزانم فوئاد بۆیە ئەوەی، چوونکە دەینی کە مەلا بەختیار حەزی لەوەی بە موحەرەکی شوڕشی نوێ ئەژماردەی وەک مام جەلال بۆ بکرێت و سزای ئەو حەزش لە شاخ دابوو و لای مام جەلال سجن بوو، جا نازانم بەزەی یان تێگەیشتنی بۆ ئەو بارە دەرونیە مەلا بەختیار هەبوو، یان هەر خەسلەتی کەم دووان و خۆ دەرنەخستنەکەی وایکرد، کە لەسەر بەرنامە رێژی ئەو تەقەکردن نەدویت کە هیچ لە هاوکیشەی کورد نەگۆڕیووە. شەوم (٢٦-١٢-١٩٧٦) لە بیرە دایکم نیو کاتژمیر پێش هاتنی ئەمن بە فوئادی وت: دڵم خەبەری دەدا، ئەمشەو ئەمن دێنە سەرمان، چاکە ئەم شەو بچێت لە ماڵی هاوڕییەکت بخەویت. نازانم چ هێزیک لە دایکمدا بوونی هەبوو، بەلام دەزانم کە هەندێک جار پێشبینی روودانی شتی دەکرد. فوئاد بەداوی قسەکەی دایکمدا لە ماڵ دەرچوو. بۆ ماڵی هاوڕێیەکی چووبوو. ئێمەش چووینە ناو جێگاوە. ماوەیەک بوو لە ناو جێگا راکشابووم، خەو دیبردمەوە. گوێم لە دەنگی بوو: گوم فوئاد مختط . منیس وتم: انا مش فوئاد. مش واتایەکی عەرەبی مسیریە و مانای "نا"ی کوردی دەگەیەنێت، ئەو دەربرینە لە ماموستایی ناوەندییەکەمانەوە فیر بوو، عارەبی میسری بوو.
ئەمنەکەش وتی: د روح گواد، جیب هویتک.
ئەو شەوە، ئەمنەکان، من، دایکم، باوکم، سەلاح، تەها، سورانی برام و ژنی برا گەورەکەمیان سواری جێبەکەی باوکم کرد، بۆ ئەمنی سلێمانیان بردین. پاش هەژدە مانگ خێزانەکەمان بەربوو، جێبەکەشیان وەرنەگرتووە، یەکیتی نیشتمانیش کە فشە بەو رۆژانەوە دەکات، تا ئەمڕۆ قەرزاری یەک بەیەک لەو سجن و پیشمەرگە سەرەتاییانەیە کە ریگەیان بۆ مام جەلال خۆشکرد ببێت بە سەرکردە. ئەو شەوەی کە ئێمە کە گیراین، سەروەرە درێژی باسکە، نەوزادی نوری بەگ، بەهرۆزی سالح قەشان، حەمە علی و سالار فەخریان لەسەر فوئاد گرد، بۆ رۆژی دواتریش جەمال تاهیریان گرت.
ئەو شەوە سەروەری باسکە زیاتر لەو برادەرانەی تر دەترسا، رووی لە من کرد و پرسی: چیمان لێدەکەن.
وتم: بوتڵمان تێدەبڕن.
لەو سەردەمانەدا، دەنگی ئەوە هەبوو، کە ئەمن بۆ ئەشکەنجەدان، بوتڵیان لە زیندانەکان دەبڕی تا لەو رێگەیەوە کەسایەتی بشکێن و وابکەن کە ددان بەوەدا بنێت کە ئەوان داوای لێ دەکەن. ئێمەش وەک لاوی ئەو سەردەمانە، ناشرێنی کارەکانی ئەمن کە ناکرداری بوو یان تراژیدیا ژیانی لاوانی ئەو سەردەمە بوو، بۆ کۆمێدیی (پێکەنین) وەردەگێڕا، تا لەو رێگەیەوە بەسەر ترسی خۆماندا زاڵ بین و ناکرداری ئەمنەکان بەو جۆرە بەتاڵ بکەینەوە. کوردایەتی و بەرگری کوردی بۆ ئێمە لەو سەردەمانەدا مانای مرۆڤ، نەتەوەی و کولتوری هەبوو. سەلاحی برام، لەدوای ساڵی (١٩٩١)یەک، بۆ گیڕامەوە کە رۆژێک لە ئەمن رووتیانکردۆتەوە، بوتلێکیشیان لەبەردەم داناوە. سەلاح کە ئەوەی دەگێرایە چاوی پر لە ئاو بوو. بۆیە من هیچ پرسیارم لێنەکرد. لەئێستادا نازانم چوون ئەوانەی کە ماون و لەو رۆژانەدا بەرگریان کردووە، ئێستا خۆیان بە خاوەندی ئەو کاتانە دادەنین و نابەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو مێژووەدا دەکەن. ئەگەرچێ دەزانم نابەرپرسیاری ئەوان و زۆرینەی خەڵکە بۆ شێواوی خەیاڵی منداڵی و نەبوونی خەونی لاویان دەگەڕیتەوە، کە وایکردووە، نە لە خۆیان وەک مرۆڤ کە پرۆژەی کات و جێ، نە لە کولتور کە پێوانەی مرۆڤ بوون تێبگەن. نەبوون بە مرۆڤ بۆ بیبەشکردن لە خەیاڵ فراوانی منداڵی و پینەگەیووی لاوی دەگەڕیتەوە. بەواتایەکی تر سەرکردەکان منداڵێکی قیرسچمەن هەر شتیک بەکەویتە دەستیان بە خواشەوە بۆ خۆیان قۆرخی دەکەن و ئەو نەخۆشیەش لە ئیمپراتور و پەیامبەر مردوەکانەوە ماوەتەوە.
شەوی دوایتر کە لە ئەمنی سلیمانی بووین، جەمال تاهیر گیرا، بە کەلەپچە بە پەنجەرەی ئەوبەری ژورەکەی ئێمەوە بەسترایەوە. شەوەکەی زۆر ساردبوو، لەنیوە شەودا لەپەنجەرەکەوە، بەتانیەکم بۆ کاک جەمال فڕێدا. کاک جەمال سوپاسی کردم. بەیانی ئەمنەکان کاک جەمالیان لەوێدا لابرا. رۆژێک دوای ئەوە، ساڵح عانی هاتە بەر پەنجەرەی ژورکەمان و سەیر هەموومانی کرد.
من ساڵخ عانیم لە ١٩٦٩ دەناسی. لەو ساڵانەدا ماڵمان لە خوارەوە سەرقەبارنەکەی ئەو بەری زانکۆی کونی سلیمانی بوو. هەندێک شەو بۆ هوڵی زانکو دەچووم، لەوی کتێبەکانی قوتابخانەوە دەخوێندەوە. ساڵح عانیم ئەوسا وەکو قوتابی زانکۆ ناسیبوو، ئەو منی لە بیر نەمابوو. ئەو رۆژە کە ساڵح عانی بۆ ئەمن هات، پرسیاری لێم کرد "فوئاد بۆ کێ چوو ە". دەمزانی قادری حاجی عەلی چاودیر هاتووچووی ساڵح عانی دەکات، هاوڕیش ئامادەیە کوشتنێت. منیش چیرۆک راکردنی فوئاد لە دەست خۆی (ساڵح عانی) وەک ئەوەی فوئاد بۆ گێڕابووەمەوە، بۆ ساڵح عانیم گێڕایەوە.
وتم: في نفس الوقت التي شغل فؤاد في جامعة السليمانية، شغل موظف أمني إسمه (صالح العاني) هو عنده نية إن يقبض على فؤاد. فؤاد خافت من نيته و هربت من يده.
دوای صالح العاني لێ پرسیم: وین فؤاد راح.
لە وەڵامدا وتم: فؤاد خبرني ، انه سوف يسافر الى بغداد. ما عدا ذلك ليس لدي اي معلومات حول فؤاد
ساڵح عانی لەوە دەچوو قسەکانمى بەراست وەرگرتبێت، نەیزانی کە راستی روودانەکەی بە ترش و خێوە پێ دەفرۆشمەوە، دەمزانی بەو هەڵدەخەڵەتێت.
پاش چەند هەفتەیەک، لە ئەمنەوە بۆ بەندینخانەی سلێمانی رەوانەیان کردین. بەیانیەک لەسجن بیستمان کە ساڵح عانی کوژرا. ئەو رۆژە ئەمن بۆ سجن هات. باوکمیان بانگ کرد. لێیان پرسیبوو" فوئادی کوڕت لە کوێیە؟".
باوکیشم پێوتبوون، بۆ من رۆژ دەبینم تا بزانم فوئادی کوڕم لە کوێیە یان بۆ کوێ چووە.
ئەو ماوەیە کە زۆرینەی خێزانەکەمان لە زیندانی سلێمانی بووین. بەرۆژانە تەمرینی سوێدیم دەکرد. بیرم لەراکردن دەکردەوە. سجنی سلێمانی لەچەند ژوورویک و هوڵێکی گەورە پێکهاتبوو. حەوشەی سجنەکە شەش بە دە مەتری هەبوو، لە بەیانیەوە تا دەمەو ئێوارە، دەرگای ژوورەکان و هۆڵەکەی دەکرایەوە. زۆینەی سجنەکان لەو دەمەدا کەس و کاری پێشمەرگەبوو بوون. بە رۆژانە دەرگای ژوور و هۆڵەکان دەکرایەوە تا سجنەکان لە حەوشەکەدا هەوای باڵی خۆیان بدەن و دەست بە ئاو بگەیەنن. ئەگەرنا لە شەودا، دەبوو میزو گو لە تەنەکەدا بکەن، کە بۆیان دانرابوو. هوڵەکەی کە ئێمەی تێیدا سجن بووین، دەرگایەکی ئاسنی هەبوو، لەسەر حەوشەکە بوو، بەشی سەرەوەی دەرگاکە موحاجەرە بوو. مرۆڤ کەمێک خۆى ماندوبکردایە، دەیتوانی بە شەو لەو موحاجەرانەوە بۆ ناو حەوشەکە بێتە دەرێ. بۆیە بە پورم (خۆشکی باوکم) وت: پەتێکی پێنج مەتر و قولاپێک سەر چەماوەم لای ئاسنگەرەکان بۆ دروستبکات، لە سەرینێکدا بۆ سجن بیهێنت. لەبیری خۆمدا پلانی راکردنم وادانابوو، شەو لە موحاجەرەی دەرگاکەوە بچمە حەوشەکەوە، بە کێبلی کارەبای حەوشەکەدا بۆ سەربانەکە سەر بکەوم. لەسەربانەکەشەوە قولاپەوە بۆ سەربانی دیواری قوتابخانەکەی پشتی سجنەکە هەڵبدەم. دوایش دەست بەپەتەکەوە بگرم و تەرزان ئاسا لەسەربانی سجنەکەوە باز بە ئاراستە دیواری قوتابخانە بدەم، ب دیواری قوتابخانەکە سەرکەوم، دوای لەسەر بانی قوتابخانەوەکە باز بۆ ناو حەوشەی قوتابخانەوەکە بدەم، لەوێیشەوە ڕابکەم. ئەو خەیاڵی سجن و خەونی ڕاکردنی ڕۆژانەی سجنی سلیمانیم بوو. پورم نەیورا بەت و قولاپم بۆ بهێنیت یان رێگەیان نەدابوو بۆ سجن بگەڕێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام تەمرینی سوێدیم لە هۆڵەکەدا دەکرد. بەداوی ئەوەدا کە خەیاڵی پەتم نەما و بۆ ژووریک تر گوازتینیانەوە، خەیاڵی خستە سەر رۆژی گوازتنەوە، کە لە سجنی سلیمانیەوە بۆ سجنەکانی خواری عیراق رەوانە دەکران. پیش ئەوەی کە خۆم بگیریم، لەگەڵ فوئادا لەسەر ئەوە گفتوگۆمان کردبوو و بە کردەوەش خۆمان دەپاراست، بەلام خەلکانیک کە مانایان بۆ سجن و بەگرتدانی کەس و کاریان نەبوو یان جاسوس و دژە یەکیتی بوون و خزابوونە ناو ریزەکانی یەکیتیەوە بیریان لای سجن دەوڵەت نەبوو. لە ئێستا دەزانم ئەوانەی کە سوکایەتی بە رابردوو یان ئەو سەرەتایە دەکەن، سزای ئەو رۆژانەیان نەدیووە و نازان بۆچی ئەو مرۆڤە جیا جیایان خزانە ژیر ئەو چەترەوە کە مام جەلال و نەوەشیروان بۆ مەبەستی خۆیان زیاتر لە کورد دروستیان کردبوو. لێرەدا مەبەستم ئەوە نییە کە بڵێم مام جەلال و نەوشیروان دەیانزانی کە ئەمڕۆژ روودەدا، بەڵکو مەبەستم بڵێم ئەوانەی کە لە ئازاری ئەو سەردەمە تێنەگەیشتوون و بەشداریان نەبوو، لە ئیستادا زۆر دەڵین و لە رابردووشدا هەوڵیان نەداوە کە شتیکی جیاواز بکەن و نابەرپرسیارانە دریژە بە بۆڵە بۆڵ دەدان و خوازیار کە دنیاکی هاوسەنگی کولتوری لە خۆرا دروست ببیت و کار و کرداری رابردوو و ئیستا وەک ئەوە دەبین کە لەسەرەتاوە پلانیکی جەهەنەمی هەبوو و ئەم سەرکردانە سەرکردەی ئەو کارەیان کردووە، نەک ئەوسا وەک ئیستا قەڵەم بەدەستی کورد، هەوڵی نەداوە لە لاوازی خۆی سەرەتایان و لە لاوازی کۆ کوتاییان تێبگات و لەبەر رۆشنایی ئەو جۆرە لە زانیار تێگەیشتنی خۆی تاقیگەران، نەک زانستگەران پیش چاوی خوێندەر بخات.
ئەو رۆژەی کە ئەمن ویستیان لە سجنی سلیمانیەوە بۆ سجنی خواروی عیراق بمانگوێزنەوە، کە قاچم لە دەرگای سجنەکە هانیەدەرەوە، خەیاڵی راکردنەکەم کوژاییەوە، چوونکە لەدەم دەرگاکەی دەرەوەی سجنەکە تا دەرگای پاسەکە پۆلیس دیوارێکی دروستکردبووە، کە رێگەی قاچ هەڵهینانەوە تێدانەمابوو. بەناچاریەوە سەرم شۆرکرد، چوومە ناو پاسەکەوە، لە کورسیەکان دواوەیی پاسەکە، نزیکی پەنجەری ڕاست خەمبارانە دانیشتم. زۆری نەبرد، پۆلیسێک هاتە ناو پاسەکەوەو وتی "هەستە، ئەوە جێگەی منە."
گوێم بە قسەی پۆلیسەکە نەدا، لەجێگەکەدا هەڵنەستانم. ئەمنێک لە خوارەوە چاوی لێمان بوو. لەپەنجەرەکەوە تێیخوڕیم، "ولک، گوم، روح مکان لخ ." گوێم بە وتەکەی ئەویش نەدا. ئەمنەکە بەقیژەوە بۆ ناو پاسەکە سەرکەوت. دارێکی بە دەستەوە بوو، دیوەشاند، منیش دارەکەم گرت. ئیتر نازانم لەپیاوەتی خۆی بوو یان لەترسا، دارەکەی شل کرد. منیش دارەکەم بەردا. لەدوای ئەوە هەستام، لەپشتی کوشنی سایەق و سەکنەکەوە دانیشتم. لاوێک لە کورسی پشتی "سەکن"کەوە دانیشتبوو، لەسەر دەرگای لای سکنەوە، کە دەرگای دووهەمی لای ڕاستی پاسەکە بوو. دەرگای لوری و گەڵابەیان بەلا و ناوی "سەکن (second)" کە دوو هەمە رۆیشتووە و لە زمانی کوردیدا مانای بۆ کەسەکە نەک سایقەی دووهەم، بەڵکو مانایە بۆ هاوکاری کەر و هاودەمی سایەق. وابزانم لاوەکەی لای راست دەرگا دانیشتبوو، برای عەلی چوارتایی بوو.
کاتێک کە پولیسەکە چووە دوا دانیشت و پولیسکی تریش لە جێ سەکن دانیشت. لەو کاتەدا هەستم کرد، پولیس نایەتە جێگە لاوەکە و دەرگاکەی لای ئەو بەبێ پولیس و پاسەوان جێما، ئەوەش بۆ من مانای فرستە هێنانی هەبوو، کە سەر لە نوێ بیر لە راکردن بکەمەوە.
بە لاوەکەی دەم دەرگاکەم وت: باجێگەکەمان بگۆڕینەوە. لاوەکە گوێ بەقسەکانم نەدا، ویستم بە قسەی خۆش رازی بکەم، هەر رازی نەبوو، جێکەی لەگەڵمدا بگۆڕیتەوە، ناچارانە هەڕەشەم لێکرد، هەر گوێ بە قسەکانم نەدا. ئینجا دەستم خستە سەرشانەکانی و ملیم توند گوشی و پێم وت گەر ئێستا جیگاکەتم بۆ چۆڵ نەکەیت، لە سجن هەموو گیانت دەشکێنم، ئەگەر بۆشم چۆڵ بکەیت، پەیمانت پێ دەدەم، کە لەم جادەیە تێپەڕین، جێگاکەت لەگەڵدا دەگۆڕمەوە. بۆ ئەوەی تەوا بیترسێنم، یەک دوو بۆکسی قایم بەلای چەپی ورگیدا دا. لاوەکە لەژێر گوشارو پەیماندا، جێگاکەی بۆ چۆڵکردم.
لەو کاتەدا دایکم، بەزمانی سکاڵاوە، ویستی قسە بکات، بە توڕەییەوە، وتم بێدەنگبە.
پۆلیسەکەی دواوە پرسی: ئەوە چییە؟
وتم: حەز دەکەم لەلای پەنجەرکەوە دانیشم، دوا خواحافیزی لە شار بکەم.
پاش ئەوەی پاسەکە کەوتە رێ. لەبیری خۆمدا بەخێرایی بیرم لە ئەگەری جێگەی خۆفڕێدان دوو ئاراستە رۆشتنی پاسەکە کردەوە، کە ئاراستەکە جادەی قەنات یان بەردەرکی سەرا بوو. کاتێک پاسەکە بۆ جادەی قەنات لای دا، بەچاکم زانی پێش ئەوەی پاسەکە بکەوێتە لێخۆرینی خێرا، دەرگای پاسەکەم بکەمەوە، لە ناو ئەو بیرکردنەوەیەدا بوو، ناکاونە دەرگاکەم کردووە، خۆم لە پاسەکە فڕیدایە خوارەوە. خۆ فڕێدانەکەم پێش بینای ئێستایی خەستەخانەی سەڤین بوو. کە خۆم فڕێدا قاچی چەپم یەکەم جار بەر ئەرزەکە کەوت و بە دەم رۆشتنی پاسەکەوە کەوت و بۆ خۆشم کەوتم و هەستم بە ئازاری پێ چەپم کرد و خیرا لە بیرم کرد و هەستا سەر پێ و دەستم بەراکردن کرد، بەرەوە ئەو کۆڵانە کە لەلای راستی جادەکەوە بوو. زۆری نەبرد گوێم لەشریخەی گوللە بوو. گولەکانم دەبینی کە بەر دیواری ماڵەکەی پێشچاوە و قەمەریەک دەکەوت لە تەنیشتی چەپەوە لە بەر ماڵێدا راگیرابوو. تۆز لە دیوارەکە بەرز بووە و شوشەی قەمەرەکە شکا و ئەو وێنانە تا ئەمڕۆ لە بیرەوەریمدا تۆمارانە ماوە. لەو چرکانەدا بیر بۆ ئەوە دەچوو کە گولە بەر گیانی خۆشم کەوتووە و بە خۆم دەوت گەراما و گەرمە و هەست بە برینداری خۆم ناکەم. لەوەبەر بیستبووم، کە کاتێک مرۆڤ گولەی بەردەکەوێت، گەرمی گولکە گیان دەستوێنێت و مرۆڤ هەست بە برینداری ناکات، تا گیانی سارد دەبێتەوە. ئێستا وەکو ئیستا لام سەیرە کە دوو تفەنگەوە لەو بەیندا منیان نەپێکا. ئەو سەیرە بۆ شانس خۆم و نەزانین و خودای دایکم دەگەڕێنمەوە و تا ئەمڕۆ ناتوانم بڵیم چ ئەگەریکیان راست و لەگەڵ ئەوەشدا دەزانم مانای راست لە بوونی و بوونیان گەردووندا مانای گیانی یان گیومەتری نییە و ئەگەر بی بێت، ئەگەری زانین دەبوو. دوای ئەوەی کە گەیشتمە سەر کۆڵانی لای چەپم، گوێم لە تەقە نەما و هەستم بە تەڕی لەشم نەکرد. بەخۆم وت خواکەی دایکم لە گولەکان پاراستوومێ. ئینجا بە لای راستی کۆڵانەکەدا بەرەو سەرەوە رامکرد. پاشان بە لای چەپی کۆڵانەکەدا بەرەو سەرقەبرانەکەی گردی جۆگا و ئاراستەی دەرگای زانکۆی سلێمانی رامدەکرد. لەناکاو پۆلیسی بەردەم زانکۆ و خەستەخانەکەی زانکۆ بیرهاتەوە. لەمێشکی خۆمدا بەخۆم وت، لەوانەیە پولیسەکانی زانکۆ و خەستەخانە گوێیان لەو تەقانە بووبێت. گەر من ببینن ڕادەکەم، لەوانەیە ئەوانیش تەقەم لێ بکەن یان پەلامارم بدەن. بۆیە ئاراستەی راکردنەکەم بەر خوارەوە سەرقەبرانەکە گۆڕی. لەو دەمەدا کە بەرەو خواروەی سەر قەبرانەکە ڕامدەکرد. لەبەینی جەمەلونی سەرقەبرانەکەوە و ئەو هەیکلەی ئەوسای خەستەخانەی بەری خوارەوەی سەرقەبرانەکە دروستکرابوو. لەو بەینی جەمەلۆنەوە و دێواری ماڵەکانی کوتایی جامەلۆنەکەوە، پولیسەکانم بینی کە بەرەوە سەرقەبرانەکە بە راکردن دەهاتن و تاکە قەبرێک لە خواری سەرقەبرانەکە هەڵبەسترا بوو. وابزانم ئەو قەبرا لە ساڵی ١٩٦٨ یان ١٩٧٠دا هەڵبەسترا. ئەوسا ئێمە لە خانووەکەی نزیک سەر قەبرانەکە کرێ چێبووین و خانووەکەی خوارەوەمان ماڵی باوکی دکتور محمود عوسمانی تیدابوو، دوو ماڵەکەی ئەو بەرمانەوە، ماڵی سەروەیان ماڵی ئیبراهیم حەسەنی رەنجدەران و ماڵەکەی خوارەوەیان ماڵی باوکی عومەر سام تێدابوو. ئیبراهیم حەسەن لە ساڵی ١٩٧٧ دا کۆمەڵیک لە خەڵک و هاوڕی خۆی بە گرت دا و هەندێک لەو هاوڕیانەی لە سێدارە دران، عومەر سامسام پیشمەرگەی سەرەتای ئەیلول بوو، لەگەڵ ئیبراهیم ئەحمەدا بۆ ئیران چووبوو، وابازانم هەفتەی یەکەمی یانزەی ئازار بوو، ئیبراهیم ئەحەمد عومەر سامسامی بۆ هەڵبجەی ناردبوو. پێشمەرگەکانی عەبدول وەهاب ئەتورشی لەسەر رێگەی خۆرماڵ گرتیان و بە ئەمری عەبدول وهاب بە بێ هیچ بڕیارێکی یاسای لە بەردەم چاوی خەڵکدا، لەو جادەی رەمیان کرد. چیرۆکە ناکردگاری لە ناکردگردگاری ئیبراهیم و عومەری سام دا بۆ ئەقلی مەزاجی سەرکردە مێژوویەکان دەگەڕیتەوە کە مانای بە ئاهور مەزد وەک دژ بە ئەهریمە داوە و کۆمەڵگای ئێمە تا ئەمڕۆ لەو مانایە رەحمان و شەیتانیە تێنگەیشتوون، چوونکە سەرلێشواون و نابەرپرسیاری خۆیان وەک کەس نابین. ئەگەرچی کەس لە کوردیدا مانای لە سەر کە سەرمایە و دەست کە دەستمایە وەرگرتووە. تێنەگەیش بۆ پێنەگەیووی دین کە رەنگدانەوەی دنیا و دیتن دەگەڕیتەوە. بەواتایەکی تر شێواوی سەر، مانای لە شێواوی دیدەوە کە لێڵیە وەرگرتووە. ئەو رۆژە من قەبرەکە دین و لە میژووی هەڵبەستنی ئەو قەبەرش بە ئاگا بووم، نەک پولیسەکان کە سەرلێشواوانە لە دوی من دەگەڕان.
ئەو قەبر بەتەنها لە پانتایەکی چۆڵی لای خوارەوە سەر قەبرانەکە، لەوانەیە هەڵە نەبم گەر بڵێم زیاتر لە دوو هەزار مەتر دوو گوشەی زیاتر بوو. بەداخەوە ئێستا ئەو گۆڕەپان بە جێگە سەریارە راگرتن گۆڕاوە و قەبرەکەش تەخت کراوە.
لێرەدا بەچاکی دەزانم، چیرۆکی دروستکردنی ئەو قەبرە تەنهایە بگێرمەوە. لە بیرمە، ئەو دەمەی لەو ماڵەداکرێچی بووین. رۆژێکی دوای نیوەڕۆ پیرە ژنێکی پشت چەماوە لەگەڵ چەند کرێکارێکەوە بە پیکابێکەوە هاتن، کێلی دروستکراو لە چیمەنتویان لەگەڵ خۆیاندا هێنابوو، ئەو گۆرەیان لە جێگەکە هەڵبەست کە لەوەبەر ئەرزیکی تەخت بوو. دایکم ئەو رٶژ لە پیرەژنەکەی پرسی: پوری بۆچی گۆڕ لەسەر ئەو ئەرزە چۆڵە هەڵدەبەستن؟
پیرە ژنەکە وتی: کچم، بە شەوانە براکەم دێتە خەوم، دەڵێت ئا لێرەدا گۆڕەکەم بۆ هەڵبەستە، تا ئارەقخۆر لەسەر گۆڕەکەم دوربکەونەوە.
لەسەر کێلی گۆڕە هەڵبەستراوەکەیان نووسیبوو. گۆڕی شێخ سەلامی شێخ قەلەندەری شێخ عیسا. پیریژنەکە برای ئەو شێخ سەلام بوو.
ئەوسا وەک ئێستا کە بیر لە هەڵبەستینی قەبرەکە و راکردنی خۆم و خۆ شاردنەوە لە پشتی ئەو قەبرە، پرسیار دایکم و وڵامی پیرە ژنەکە دەکەمەوە. بەخۆم دەڵێم باش خود و خودا وەکو وشە بەرهەمێ خەیاڵی مرۆڤی دێرین و وەک وشە و دەرکەوتنیش دیارە کە وشە خود، خا، خێ (خوێ)، خاک هاوتای خۆرن و ئەو مانایەش کە بەزمان کولتوری کراون، بەرهەمی ئەو زمانەیە کە خۆی وەک پلەگۆشت کە وێنەیە (بتە) ناساندووە. باشە ئەو خۆ ناساندنە خۆدی زمان چەندی مانا و رەنگدانەوەی ناخە و چەندی رەنگدانەوە مانای زمانی و خاکە و بۆچی ئێمە وەک مرۆڤ لە مانای خاکەی خۆمان وەک مانا و بەردەوامی بوونە تۆویەکەمان کە هێڵکە (خا و خێ) یان بوونی دایکیەکەمان کە "دا و دێ"یە یان بەردەوامی نەوەکان کە "زا و زی" لە مانای زمان و زاری خۆمان وەک ئەو مانایە تێناگەین کە داپیر و باپیرەکان وێنەیان کردووە و ئەو پیر ژنەش بەو جۆر خەوی بەو برایەوە دیووە و ئەو رۆژە کە من رامکرد، ئەو گۆڕە وەک جێیە بەو جۆرەی کە بوو، بۆ من حەشارگا و بۆ پۆلیسەکان هێچ مانایەکی نەبوو.
ئەو رۆژە کە گەیشتمە ئاستی جەمەلونەکە و کە پولیس و قەبرەکانم بین، بە خۆم وت گەر بەسەر جەمەلونەکەدا سەرکەوم، تەقە تەقەکەی پولیسەکان وریا دەکاتەوە و بە چاکم زانی خۆم لە بەینی جەمەلون و ئەو تاکە قەبرەدا بشارمەوە. تەنکەیەکی ژەنگاوی لەو لای قەبەرەکەوە کەوتبوو، هەڵگرت و لای بەشی سەری کێلەکەوە دامنا و خۆ لەسەر شان بە دریژایە قەبەرکە درێژ کرد و تەکەش سەرمی شاردبووە و لە بەینی تەنەکە و کیلەکەوە چاوم لە پولەیسەکان بوون، سەیرکی خوارەوەیان کرد، تاک قەبرە بۆ ئەوان گرنگ نەبوو. پولیسەکان بە ئاراستەی قەڵەباڵخی سەر قەبرانەکە رۆیشتن. ئەوسا وەک ئیستا پیکەنینم بە سەرلێشواوی پولیسەکان هات. لە بیرمە کە لەبەر خۆمەوە دەموت "بێ مێشکینا، ئەوی ئێوە بۆ دەگەڕینە لیرەدا خۆی شاردۆتەوە". ئەو ڕۆژ بەفر کڕیوە دەکرد، رۆژەکەی سەرد بوو، زەویکەی ژیرم چیمەتۆ بوو، لە بەفرەکە ساردتربوو. منیش برسیم بوو، ترسی گرتن و خەمی دایک و براکانیشم ئازار بەخشبوون. وابزانم نزیکی سەعاتێک خۆم لە پەنای ئەو قەبرەدا راگرت. سەرما زۆری بۆ هێنام، بەلەفیڕیم کرد. پیش ئەوەی هەستم، لەسەر خۆ قەمسەڵە و پانتوڵەکەم داکەند. ناوگەڵم بەدەست پاکردەوە. دەستم بە چاکەت و بەفرەکە لە گو پاکردەوە، بە بیجامەوە هەستامە سەرپێ و تۆ پەڵیک بەفرم دروستکرد. بەچواردەوری خۆمدا سوڕامەوە، کە کەسم بەدی نەکرد، رووم لە ماڵی عومەر سام سام کرد. باڵم بە دەرگاکە ماڵی عومەر سامدا نا، دەرگاکە جووتکرابوو، چوومە ژوورەوە. نەجاتی خێزانی عومەر سامسام لە داڵانەکەدا سەرقاڵی نەورۆزی کوڕێ بوو. کە نەجات چاوی پێم کەوت راچڵەکی و گەشایەوە، وتی: سەباح ئەوە تۆ بوویت راتکرد؟ ئێستا بەشوێندا دەگەڕێن.
وتم: نەجات ئەزانم، خەمت نەبێت. شەڕواڵ، پاڵتۆ، گۆچانەکەی مام سالح و چەقۆیەکم بدەرێ، با بە زووترین کات لەم ناوە دەرچم. نەجاتیش ئازایانە ئەو بەرگەکانەی مام سالحی و کێردێکی بۆ هێنام. لەبەرمکرد کیردەکەم خستە ناو گیرفانی پاڵاتاوەکەوە، دەستم لەسەری دانا. لەماڵەکەیان هاتمەدەروە، لەسەر جادەکە سەیارەی ئەمنەکانم بینی، سەرم شۆرترکرد، درێژەم بە رۆیشتنی خۆ دا. لەناخى خۆمدا پێکەنینم بە (ئەقڵی خاو، مەزاجی و سەرلیشواوی) ئەمن و پولیسەکان دەهات. ئەوان تێپەڕین، منیش بەرەوە جادەی قەنات و گەرەکی شێخان ملم نا. بەدەم داڵغەی ئازادبوون لەسجن، بیرم لە کەسوکارە گیراوەکەم دەکردەوە. ئاخۆ دوای راکردنەکەم چیان بەسەردا هاتبێت. ئەو بیرانە ئازر بەخش بوو، دەرچوونکەشم دڵخۆشکەربوو.
بەکۆڵانەکانی گەڕەکی شێخاندا خۆم بە "مزگەوتی بنتەبەق"دا کرد. لەدەرگای سەر جادە مزگەوتەکەوە کە لە سەرەوە بەردەرکی سەردایە، چوومە دەرەوە. لە جادەکە پەڕێمەوە، خۆم بەدوکانەکەی "عومەری دارسەلیم"دا کرد. عومەر لەو دەمەدا دوکانێک فەرش فرۆشتنی لەوەوبەری جادەکەوە هەبوو. عومەر هاوڕێی لاوییم بوو، کە منی دی راچڵەکی.
وتم: عومەر، با بڕۆینەوە بۆ ماڵی خۆتان.
ئەویش وتی: بڕوا بکە، ئێستا لەمەڵکەندی و ئیسکان بەدوای تۆدا دەگەڕێن. چاکتر وایە کە بۆ گەڕەکی عەقاری بڕۆیت ، خۆت لەو گەڕەکانە بشاریتەوە، کەمتر جێگەی گومانن باشتر.
منیش بەبێ ئەوەی وشەیەکی لەگەڵدا بڵێم، دەستمدایە پاکەت و شخارتەکەی عومەر کە لەسەر مێزەکە داینابوو، وتم: پێنج دینارم بدەرێ.
ئەویش دەستی برد بۆ گیرفانی، دەستی بەکراوەیی دانا. منیش پێنج دینارم هەڵگرت. دوکانەکەیم جێهێشت. بەرەو گەڕەکی عەقاری کەوتمە رێ. لەرێگا بیرم لەماڵی خەتابی عومەرى ئاسنگەر کردەوە. ماوەیەک لەوەبەر خەتابم بەهۆی فوادی حاجى حەمەومینى سەڕاجەوە ناسیبوو. ماڵی خەتاب لەو گەرەکانە بوو کە دەکەویتە لای خوارەوە و پشتی ئامادەیی پیشەسازی سلیمانی دێرینەوە. کاتێک لەدەرگای ماڵەکەیانمدا. دایکی دەرگای کردەوە. سەیرێكی جل و بەرگە شێواوەکەم، قژ دریژ و ریش پانەکەی کردە. بەدڵفراوانیەوە پرسی: "کوڕم چیت دەوێت؟.
وتم: پوری من هاوڕێى خەتابی کۆڕتم و خەڵکی ماوەتم، خەتاب وتویەتی وەرە بۆ ماڵەوە، بەیەکەوە سەعی (دەخوێنین) دەکەین.
دایکی خەتاب یەکسەر فەرموی ژوورەوەی لێکردم. ئەو رۆژە دایکی خەتاب حەمامی داخستبوو، لەوە دەچوو بۆنی ناخۆشی لەشم و ئارق چەند مانگی سجنی بە سەریدا چووبێت.
یەکسەر وتی: کوڕم حەمامەکە گەرمە، بۆ ناچیت لەوی خۆت بشۆیت.
بەگوێم کرد، یەکسەر بۆ ناو حەمامەوە چووم. دایکی خەتاب "بیجامە، دەرپی و کراس"ی خەتابی لە ساردی حەمامەکە بۆ دانابووم، تا لەبەری بکەم. لەدوای هاتنەدەرەوەم لەحەمامەکە، نان و چاشی بۆ ئامادەکردبووم. دەمەوە ئێوارە، خەتاب گەڕایەوە، کە منی لەماڵی خۆیان بینى، گەشایەوە.
بەخۆشیەوە وتی: زۆرم پێخۆش بوو، کە بیستم راتکردوە. راکردنەکەت لە بازاڕ و شاردا دەنگی داوەتەوە، دەڵێن گوایە، پێشمەرگە هاتوون، رێگەیان بەپۆلیس و ئەمن گرتووە، دەربازیان کردویت.
منیش وتم: راستیەکەی ئەوەیە لەو رۆژەوە کە سجنم تا ئەو چرکەی رامکرد، هەر بیرم لە راکردن کردۆتەوە، کەسیش، بە خۆشمەوە نەیزانیووە کەی رادەکەم. دەبێت سوپاسی ئەو پاسە خۆ بەزلزانی پولیس و دەستەڵادارەکان بکەم کە بیریان لەوە نەکردۆتەوە کە رۆژێک دێت، کەسێک ل دەستیان رادەکات.
بە خەباتم وت دەربارەی هاتنم بۆ ماڵتان: لەگەل دایکدا درۆم کردوە.
ئەویش وتی: خەمت نەبێت، دایکم ژنێکی زۆر چاکە.
کە دنیا تاریک داهات، خەتاب جلی خۆی دامێ. منیش زۆر سوپاسم کردن. لەگەڵ تاریکی شەودا بەرەوە پشتی کارگەی جگەرە و کۆلانەکانەکانی سەر شەقام، بەرخانەقا، قەزازەکان، سابوونکەرن چووم. خۆم بەماڵی حاجیە شەلی هاوڕێى منداڵیمدا کرد. حاجی ئەو بەیانیە لەسەر گۆشەی جادەی قەنات کە لە پاسەکەدا بووین، بینیبوو. ئەو رۆژە، ئەو زانیبووی کە ئێمە لە سجنی سلیمانیەوە بۆ سجنیکی خواری عیراق دەبەن و پێدەچوو کە وێستبێتی بە جۆریک خوا حافیزیمان لێ بکات. کە ئەو وشانەم نووسی، عەهد و وەفا وەک گۆڕانیەک کە نازانم هێ کێیە بە خەیاڵمدا گوزار دەکات و بە خۆم دەڵێم ، بۆچی سەربردەکانی پارتەکە کوردیەکان تا ئەمڕ بیر لە مانای سەرکردە (سەری کردە) ناکەنەوە و تا ئەمڕۆ دریژە بە سەرلێشواوی خۆیان و ئەو خەلکی کورد دەدان تا وەک ئەمن و پولیسەکان جێ خۆیان ترسنوکان بپاریزن و کوڕی خەڵکی بە کوشت دەدەن.
ماڵی حاجی درگاکەیان کراوە بوو. خۆم بە ژوورەکەدا کرد و هەموویان لەبەر هەستان و رۆخۆشانە فەرمویان لێکردم. بەپێوە لەحاجی پرسی: لەداوی راکردنەکەم چی بەسەر دایک و براکانمدا هات.
حاجی بەدەم پێکەنینەوە وتی: دوای راکردنەکەت، ئەو کەسانەی کە لەناو هەردوو پاسەکەدا بوون، بە شەق و زلە، بۆ ناو سجن گەڕێندرانەوە. ئەو دوانزە پۆلیس و معاونەش کە دەبوو لەگەڵ ماڵی ئێوەدا بەر خواری عیراق بتان بەن، سجنکران.
منیش وتم: ئەگەر بە چەند شەق و زلەیەک ماڵەوەمان رزگاریان بووبێت، دوانزە پۆلیس و معاونەکەیان سجن کرابێت، قازانج لەزەرەر زیاترە. ئەو هەوڵە دڵخۆشکەر بوو.
بەرەو ماڵی جەمال تاهیر بە کۆڵانەکانی سابوونکەران رۆیشتم. ماڵی جەمال تاهیر لەگەڕەکی پیرمەسور بوو، کە دوو ژوور و هەیوانێکی بچووکییان لەسەر حەمامی بەرخی بەکرێ گرتبوو. ئەو جێگەیەی ئەوان لەوەبەر ماڵی تونچی حەمامەکە بوو. ئیستا نازانم وەزعی منداڵەکان و ژنەکەی چۆن و یادی کاک جەمال دەکەم و وەک بیستووە لە روودانێکی سەیارە لە شاخ مردووە. لەدەرگای ماڵی کاک جەمالدا، کاک جەمال کە منی دی باوەشێکی برایانەی پێداکردم. دەستی راکیشام و بە قادرماکاندا بۆ سەرەوەی بردمی، وتی: ئەزانیت راکردنەکەی تۆ، لەعەمەلییەی موحافیز، کوشتی ساڵح عانی زیاتر لە شاردا دەنگی داوەتەوە. لەراستیدا دەنگ و دەنگدانەوەی ئەو سەردەمە وای کرد کە یەکیتی لە کوردستان بناسرێت. ئەو روودانانە پەیام بوو و مانا سەرکەوتن و دریژەدان بە بەرگریبوو. خەلکی لە دوای ئاشبەتاڵەوە بڕوایان نەک بە بەرزانی و تالەبانی نەبوو، بڕوایان بە پیشمەرگایەتیش زۆر لاواز بوو. راکردنەکەی من پەیامی خۆم نەبوو، پەیامی بەرگری کولتوری دایکی کوردی بوو و دایکم لەو کەسانە بووە کە هانی دابووین، رێگە خۆمان بدۆزینەوە. نەترسی و کۆڵنەدان خەسڵەتیکی سروشت -کولتورییە نەک مەزاجی ترسنوکی بڕاوی بێت.
ئەو شەوە کاک جەمال زۆر لەگەڵمدا هەوڵیدا، تا رازیم کە لە سلێمانی بمێنمەوە و درێژە بە کاری رێکخستن بدەم. ئەو دەیزانی کە من لە خۆی، فوئاد و مەلا بەختیار زیاتر پارە بۆ یەکیت و خەڵکم لە یەکیتدا کۆدەکردەوە. لەبیرمە پیش ئەوەی بگیرێم لەسەدا هەشتای معاشەکەی کە زیاتر لە سەد دینار بوو، بە" ئوڤەر تایم و ختورەوە" کە لە فەرمانگەی ئیشغاڵ و ئیسکانی وەرمدەگرت، لەگەڵ ئەو پارەیەی خۆم و پارەی تر کە لە هاوڕێ و ناسیا و ئەندامی یەکیتی کۆمدەکردەوە و دەمدا بە ئەو.
وابزانم دوو شەو لە ماڵی جەمال تاهیرم خەوتم و لەو شەواندا لێم پرسی: بۆچی ئەو شەوەی ئەمن گرتیانیت، بە پەنجەرەی ژوورکە بەستیانیتەوە، دوای ئەو چێ روویدا.
کاک جمال وتی: ئەو شەوەی کە گرتیانم، معاونێک لێی پرسیم، پەیوەندییت تۆ و فوئاد یاسین چییە. منیش پێموتن، فواد هاوڕێى کەمالی برامە، ماوەیەک لەمەوبەر لە رێگای گەڕانەوەمدا بۆ ماڵەوە، چەند جاریک لەو کۆڵانەی سەر رێ بەیەک گەیشتووین، چاک و چۆنیم کردووە، لەو زیاتر هیچ پەیوەندیەکم بە فوئادەوە نییە، بەیانی ئەو شەوە لە ئەمن بەریاندام.
وابزانم دوو شەوە لە ماڵی کاک جەمال خەوتم، دوایی کاک جەمال پێ وتم باشتر بۆ هەر دووکمان لە ماڵی برادەریکم کە جێ موتمانەیە و هاوڕێکی نزیکمە بخەویت، تا فرسەتی چوونە شاخت بۆ دەرەخسێت. بەتەکسی لەگەڵ کاک جەمال بۆ ماڵی ئەو برادەرە چووین. وابزانم ماڵیان لە کانێسکان بوو. ئەو بەڕێزە ناوی ماموستا ئەحمەد بوو. ماموستا ئەحمەدم لە ساڵەکانی ١٩٦٧ بۆ ١٩٧٠ لە دوکانی عەبدولخالقی تۆڕنەچی ناسیبووم، و وابزانم خاڵی کورەکانیەتی و لە بیرمە لە ١٩٦٨ یان ١٩٦٩ کە مامۆستابوو، لە گوندیکی دەوری دوکان، رۆژیک لەو جادەی بۆ سەیارە وەستابوو، لەگەڵ خۆماندا بە گەڵابە بۆ سلیمانیمان هێنایەوە. بەهەرحاڵ دووشەو لەماڵی مامۆستا ئەحمەد خەوتم. ماموستا ئەحمەد چەند جارێک قاچی بۆ تەقاندم، خیزانەکە هێلکە و هەویری لە قاچم گرت تا ئاوساویەکە بنیشێتەوە. لەدوای راکردن و کەوتن قاچم ئاوسابوو، بۆ چەند مانگێکیش دوای راکردنەکەش هەر ئازارم هەبوو. رۆژی سێهەم ماموستا ئەحمەد وتی تەکسیەک لەگەڵ برادەریکی هاتووە، لە بەردەرگا چاوەڕێت دەکەن، تا بەیەکەوە بۆ شاخ بچن. خوا حافیزیم لە ماموستا ئەحمەد و خیزانەکەی کرد. کە دەرگای تەکسیەکەم کردووە، جەمالەڕەشی بەرخانەقام بینی و خیر زیندەم بەبیردا هاتووە. لەو دەمەدا ئەمری گرتنی بۆ جەمال رەش دەرچووبوو. بەبینینی جەمالەڕەش زۆر دڵخۆش بووم. لەگەڵیدا کەوتمە گفتوگو و باسی بەیەک گەیشتنی رابردووی خۆم و ئەوم بۆ جەمالە رەش گێڕایەوە. ئەوە یادەوریەی من بۆ ئەو نوێ و دڵخۆشکەربوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو، ئەو بیرەی نەبوو، کە من لەسەر روودانی شەڕی نزیک سینامی دڵشاد و بەیەک گەیشتنی سەر رێگا تەوێڵە و پێنجوون لام مانای هاوکاری هەبوو. جەمال حەزی دەکرد بزانێت، ڕاکردنەکەی من چۆن بووە. لەگەڵ جەمالدا بە تەکسیەکە بەرەوە سەرچنار رۆیشتین. لەدەم چەمی چەقچەقی سەرچنار لە تەکسیەکە دابەزین. حەمید یاخسەمەریمان بینی، پاش کەمێک رۆیشتن، سواری گەڵابەیەک بووین، کە بەرەوە کانە بەردینەکانی گوندی کانی بەردینە دەچوو. لەرێگا حەمید وەکو جەمال حەزیانکرد کە چیرۆکی راکردنەکەی سجنی خۆمیان بۆ بگێڕمەوە. کە بۆ گیڕانەوە و باسی پیر ژن و قەبەرکەشم بۆ کردن. جەمالە رەش وتی بەقوربانت بم، باس ئەو قەبرە لای لادیی مەکە، چوونکە دوای ئەوان دەڵێن "خودا، پێغمەر و قەبری شێخەکە" پاراستویانیت، نەک خۆت لەمردن نەترساویت و رێکەوتیش هاوکارت بووە، کە دەرچیت.
جەمالم جارێکی تر لە شاخ بینیەوە، زۆر کەیفی نەبوو قسە بکات، لەدوایدا بیستم کە جمال دڵی لە کاک ئارام و سالا عەزیز شکاوە. وابزانم ئەوەش وایکردووە کە زوو زوو بۆ شار بگەڕێتەوە. نەمزانی لەسەر چی دڵێ لە ئەوان شکابوو، بەس وا بۆی دەچم هەستی بەوە کردبیت کە لە شاخ خۆیان لا گەورەتر بووبێت. هەروها لە بیرم کە ماوەیەک بوو، گوازتبوویانەوە بۆ سجنی موسل و بە برازایەکیدا نامەیکی ناردبوو تا بە دەستی شێخ حسێن بابە شێخ ئەزادایی بگات. لە بیرمە برازەکەی وتی لە نامەکەدا نووسراوە، گەر شێخ حسینی بابە شێخ نامەیەک بۆ حەرەسەکانی سجنەکەی کە ئیزدی بنووسێت، ئەوان ئامادەن هاوکاری ڕاکردنی جەمال بکەن. وابزانم کاکزەکەم بە حاجی چاوشین یان پیشمەرگەی تر دا تا بۆ ناوچەی قەلادزی یان خڕەی ناوزەنگی بەریت، چوونکە شێخ حسین لە ناوچەی شلیرەوە بە پشتی ماوەتا، لەگەڵ دکتور خالیدا بە ئاراستە قەندیل رۆیشتبوون. بەچاکی دەزانم قسەکانی مستو لەسەر جمالە رەش بە بیر خوێندەردا بهینمەوە، کە جەمال رەش رێگە خۆشکەربوو بۆ رێکخستنی ئەو کەسانەی کە یەکەم مەفرەزەی شاخ و کرین تفەنگ و دروستکردنی پەیوەندی بەینی شەهاب شیخ نووری و کاک ئارام و مام جەلال بووە. واشی بۆ دەچم کە زانیاریەکان دروست بێت و مستو کەسیکی خۆ دەرخەر نەبوو و مرۆڤیک چاو نەترس و دڵگەرم بوو. گیان پربوو لە پارچەی تۆپ و یەکیک بوو لە شەرکەرکانی شاخی زۆزگ و لەو شەرانەدا وەک پیشمەرگەی هیزی زمناک پارچە تۆپی بەرکەوتبوو. پارچە تۆپەکان وایدەکرد کە گیان خۆی بخورێنیت و قایش و قورش و پشتین و بەرگەکە زۆرکات شیواو بوو، لەبەر ئەوەی زۆر خۆ دەخوران. یەکەم سەردەستی مەفرەزەی مام جەلال بوو. مام جەلال لێ نەپرسیبوو، بۆ وا بەرگەکەت شل و شێواوە، بە مستو شلو و شیواو بانگی کردبوو. مستوش توڕ بوو. بە مام جەلالی وتبم، من دەڕۆ تەسلیم دەبمەوە و کیش ئازایە با تەقەم لێ بکات. مستو خۆی ئەوەی لە شارباژیر گیرایەوە و داوای ئەو بەرەوە سلیمانی چوو و خۆی تەسلیم کردەوە. نازانم چۆن کوژرا، دەزانم کە یادی خۆشە و خەمبارم بۆ کەسانی وەک ئەو کە سەریان بۆ کەس شۆر نەدەکرد.
لە بیرمە ئەو رۆژە کە لەگەڵ حەمید و جەمالە رەشدا بەرەوە گەورە دێ دەڕۆیشتین. حەمید یاخسەمەری باسی لە بردنی شەهابی شێخ نوری و عومەری سەید عەلی و برادەرەکانی بۆ شاخ و سەر مەرزی ئیران کرد. حەمید ئەو رۆژە لەدەمی خاڵە شەهابەوە، گێڕایەوە کە وتوویەتی: کورد کاتی شۆڕشی نەهاتووە. ئەو بۆچوونەی شەهابی شێخ نوری وایکردبوو، کە خۆی و برادەرەکانی بۆ ئێران بچن. جەمالە رەشیش ئاگای لەو کەین و بەیەنەی ئەوان بووبوو. تەنانەت حەمید لە شەهاب و هاوڕیکانی بیستبوو، کە بەتەمان بۆ خواری ئیران و ناوچەی خلیچ بچن، لەوێیوە بۆ یەمەن، ئینجا بۆ لوبنان، بۆ لای مام جەلال بچن. ئەوەی کە تا ئێستا لام سەیرە، کەسەکانی کە لەگەڵ خاڵە شەهابدا سەفریان کردبوو، ئەوان فەخر بە ئازایەتی شەهاب و هاوڕی لە سێدارە کراوەکان دەکەن، لەگەڵ ئەودا باس لەو ناکەن کە چۆن و بۆچی بەعس ئەوانی لە سێدارە نەدا، بەڕەڵایکردن.
ئەو رۆژە من و جەمال و حەمید، پێش ئەوەی بگەینە گوندی کانی بەردینە، لەبەر سایەقی گەڵابەکە لە گەڵابەکە دابەزین تا دەنگ نەگاتەوە بە ئەمن و سایقەکانی ئەو رێگایە کە حەمید دەیناسین، تووشی گرفت نەبن. لەگوندی کانی بۆ نانخواردن لە ماڵی گوندیەک دامەزراین. لەبەر حەمید، لای ماڵەکە خۆمان وانیشان نەدا کە بۆ پێشمەرگایەتی روو لە شاخ دەکەین. ئەو رۆژە خاوەن ماڵەکە بەدەم نانخواردنەوە وتی: شەست پیشمەرگە بۆ ناو شاری سلیمانی دابەزیون، پیشمەرگەیەکیان لە سجن فڕاندوە. ئێمەش سەیر یەکترمان کرد. سەیرمان بە زلکردنی راکردنەکەم لە سجن دەهات. ئێستا کە بیر لە قسەی ئەو گوندیە یان خەیاڵەکەی دەکەمەوە، تێدەگەم کە زۆرینە کورد بە خەیاڵیش پیان خۆش بوو کە کورد بەرەنگاری داگیرکەرانی ببیتەوە و لەوانەش ئەو خەیاڵە کوردیە لە پشتی پشگیری خەڵکی کورد بۆ بزوتنەوە چەکداریەکانی ساڵی شەست و تا ئەمڕۆش بێت.
ئێوارەی ئەو رۆژە من و جەمال و حەمید گەیشتینە گەورەدێ، زۆرینەی پێشمەگەکانی ئەو سەردەمە ،کە لە ئێستا بە پێشمەرگە دێرین ناو دەبرێت، لەو ڕۆژانەدا لەسەربانی مزگەوتی گەورەتی جیا دەبووە. ئەو رۆژە لە سەربانی ئەو مزگەوەتە دەموچاوی پیکەنینی کەریمی دادەمەنە، عوسمانی قالە منەوەر و نەبەزم یەکەم جار بەدیکر، یادەوری گەرەک و لاوی رابردووی بیر هێنامەوە. ئەوان لە پێشەوە سەربانەکە وەستابوون، کە ئێمەیان بینی و بەرەو لای ئێمە بە پێکەنینەوە هاتن. ئەوەی لە خەیاڵمدا مابێت، لەو سەربانە شێخ شەماڵی باخ، کاوەی خوشکەزای، لەتیفی وەستا حەسەن (مستۆ)، فایەق و فازیل شەفیق کە بران لەوی بینی، لە لایەکی تری سەربانەکەوە جەبار، حەمە سەعید، دلێری سەید مجید، هەڤاڵ دڕندە، عەبەی مەلا و هەندێک برادەری تری لێ بوو، هەندێک پێشمەرگەی تری لێ بوو، بە داخەوە ناوەکانیانم بە بیردا نایەتەوە. بەیەک گەیشتنی ئێمە و ئەو ژمارەیە لە ناسیاو یاخ لە بەعس، مایە دڵخۆشی بوو. وابزانم ژمارەی پیشمەرگەی لەو سەردەمە سەد پێشمەرگەیەکی بێچەک و چەکدار بوو. لەو سەردەش بەشێکی کەم لەو چەکدارانە سیاسی بوون، زۆرینەیان هەستی یاخیبوون و ئەزمونی پێشمەرگایەتی لەوەوبەریان هاندەری چوونە شاخیان بوو، نەک سیاسەت یان فەلسفە مارکسی و لێنینی و ئەوانە هێچ رێکخراویک بۆ شاخی نەهێنابوون و بۆ خۆیان لە رێگەی خەلکی وەک جەمالە رەشەوە بۆ شاخ هاتبوون. ئەوسا وەک ئێستا نەک لای پێشمەرگە بەڵکو لەلای خوێندەواری کورد رەهدنی سیاسیان بۆ مانا کە تیگەیشتنە لە بیر و فەلسەفە نەیان بوو، تەنها مانا بۆ ئەوان، مرۆڤی خۆیان، ئەزمونی پێشمەرگایەتی و کورد بوون بوو، نەک ئایدەیە و سەرکردەکان کە لە شاخیش بوو تا ئەو دەمە رۆئیایەکی ئایدولوجیان نەبووە. ئێستا کە لەو رابردووە بیر دەکەمەوە، تەمەلی و لاسایی حیزبی شوعی و چەپ ئەو سەردەمە بەبیردا دیت کە خوێندەواریان چەند پەراویکی سیاسی حیزبی شوعی سوڤیتەی و سین زیاتریان نەخوێندبووە و تێگەیشتنیان بۆ کولتور و مرۆڤی کورد بە مانا مێژووی نەبوو. هەژاری رۆشنبیری کورد وەک دیارە بۆ شکاندنی کولتوری رابردووی کوردی و بەردەوام شاڵاوی دایگرکەر قاجەری و عوسمانیەکان دەگەڕێتەوە و رۆشنبیری کوردیش لە ناو ئەقلی دینیدا قەدیس بووە و ئەوەش وایکردە نەک ئەوسا بەڵکو تا ئیستا سیاسەت لای سیاسی کوردی مانای ئەخلاقی هەبێت، نەک تێگەیشن لە لاوازی و هێزی خۆیان و داگیرکەران کە چۆن لەگەڵ یاسا سەپاوەکانی شەڕی جیهانی یەکەم و دوهەم دا مامەڵە دەکەن. چوونکە یاساکان کە لە پشتی بوون و بوونیان ئەم دەوڵەتان کە بە عیراق، ئیران، تورکیا، سوریا، ئازرباینجان و ئەرمەنیان ناویان دەبین. کورد و خاکەکەی لەسەر ئەو دەوڵەتان دابەشکراوە، مرۆڤەکانیش بە کەمینە ناوبراون و لەم سەد ساڵەی رابردووشدا ئەو بار و بوون لە جیهان بەیاسا کراوە و ئەوەش وایکردوە کە هەریەک لەو دەوڵەتان ئاسان بتوان لە بزڤی کوردی بدەن و رێگر بکەن لەوەی کە کورد وەک مرۆڤیك دریژ بەو کولتور بدات کە خاکەی دەستمایە بەرهەمینانی بووە. بەنمونە گەورە دێ بۆ خەلکی ناوچەکە مانا بوو، بۆ جێ هوزی جاڤ کە بە جاڤە وشەکە ناویان دەبرد. خاک لەو باریەدا مانای بەیەکەوە بەستنی خزمایەتی و خێن هەبوو. خیزان، خزم، خاک بەو مانایە، مانای لە "خا و خێ" وەرگرتبوو. ئەو رۆژە هەوڵی بەکرە چاوشینم (ئاشتی) لەو برادەرانی سەر مزگەوتە کە پرسی. پێیان وتن کە لەگەڵ ئاوات قەرەداخ ، مام ڕۆستەم، جووتیار، یوسف، ریبوار، سیروان تالەبانیدایە و باس لە خولەکەشکول، شەوکەتی حاجی موشیر، حامیدی حاجی خدر، کاکە حەمە کرا کە لە هەورامان و باس کاک ئەنوری مەجید سولتان جەمالی عەلی باپیر ، ئەحمەدى فەتحواللە ئاغا، عەلی چوارتایی و حەمە موریاس، ئەحە چەقژی کرا کە لە شارباژیرن، باس لە بەکری حاجی سەفەر و رئووف بەگ و کۆمەڵێکی کەسی تر کرا کە لە دەوری پینجوون و ناوچەی شلێرن. هەروەها باس لە رێکخستنی کۆمەڵە و حەرکە و خەتی پان کرا. پرسیم خەتی پان چیە و کێن. لە بیرم نەماوە عوسمان یان نەبەز وتی دکتور خالید و براکەی خۆیان بە خەتی پان کە جەلالیە ناو دەبەن. وابزانم ئەو رۆژ رێکخستن لە شاخ بە کەرت وەک ناوچە ناوبرابوو و کاک ئارام بە رابەر سیاس یان بەرپرسی رابەر سیاسیەکان و کاک عەلی ئامر کەرت یان بەرپرسی ئامر کەرتەکان دانرابوو. ئەو دابەشکردنە سیاسی و سەربازیە هەوڵێک بوو، بۆ دروستکردن و مانادان بە رێکخستن وەک ئەوەی مام جەلالی ناوی چەتری لێنابوو.
ئەو رۆژە لە گەورەدێ چەندا پێشمەرگەم لە دەوری ماڵێک لە ماڵەکانی سەرەوە، و ماڵکێک لە ماڵەکانی خوارەوە بەدیکرد. لە عوسمان و کەریم و نەبەزم پرسی ئەو پێشمەرگان لەو ماڵە سەرەوە و خوارەن کێن و خەریکی چین؟
کەریمی دادەمەنە وتی: کاک ئارام، کاک سالار لەگەل مولازم عومەرو خەباتی حاجی مارف و تەها باراوی لەو ماڵەی خوارەوە کۆبوونەوەیان هەیە، کاک علی، کاک تاهیر، فوادی برات و هاوڕێش لەو ماڵانەی سەرەوە کۆبوونەوەیان هەیە. هەستم بە ناخۆش ئەو هەواڵە کرد. بە خۆم وت کونی چەترەکە کون کونە و ئەوەش بۆ من ئازارێک بوو، داپیر و دایکمی بە بیردا هێنامەوە، کە چیرۆکیان بۆ دەگێڕامەوە، دەیوت: بۆن دێت، بۆنی بێگانان دێن لەم دەورو ماکانەیە (جێگەیە) دێت.
عوسمانی قادر منەوەریش هەڵیدایە وتی: مولازم عومەر، خەباتی مارفە سیسە و تەها باراویی خیشیان کردووە، دەڵێن "ئەگەر مام جەلال سەرۆک بێت ئەوا ئێمە پێشمەگایەتی نایکەین".
وتم : باشە ئەی چۆن باسی مام جەلال دەکرێت ؟
وابزانم نەبەز (خولەی جگەر) وتی: کاک ئارام، کاک سالار، کاک عەلیش دەڵێن؛ مام جەلال لە یەکێتیدا ئەندامی "شەڕەفە"، لە دەرەوەی وڵات پارە بۆ کورد کۆدەکاتەوە. جەمال تاهیرش لە سلێمانی هەر وای بە من وتبوو. جا نازانم مام جەلال خۆی ئەوەی بە ئەوان وتووە و ئەوان کە لەسەرەتاوە کێتی بوو، لەو کەسانە بوون کە نەوشیروان بە هێشو ناویان دەبات. هێشوە لەو بارەدا ئەو مانایە هەیە، کە ئەو کەسانە مام جەلال لەسەردەمی جەلالی رێکیخستبن. ئەوەی لام پرسیارە، مام جەلال بۆ خۆی لەو جۆر قسەی نەکردووە و بە دوری نازانم کە نەوشیروان، بۆ سەرنج راکیشانی مام جەلال بۆ لای خۆی ئەوەی نووسیبێت.
بەیانی ئەو شەوە بە مەبەسی ریکخستنەوەی برادەرەکانمان لە سلیمان بە ناوی حەرکەوە من و هاوڕێ لە "گەورەدێ"وە بۆ سلیمانی گەڕاینەوە. لە رێگە من و هاوڕی لەسەر ئەو رێکەوتین کە برادەرانمان لە یەکیتی بهێنینە دەرەوە و هیچ ناوێکی لێ نەنێن، چاوەڕی بکەین تا بزانین باری چەترەکە بە چ لایەکدا راست دەبێتەوە.
یەکەم کەس لە سلیمان قادری حاجی عەلی بینی چوونکە پیشگرتنەکەم، لەگەڵ فوئادا وارێکەتووبین کە قادر و کۆمەڵێک برادەری تر و لەوانەش رووناکی شیخ جەنابوو، پەیوەندیان پێوە بکەم. پەیامی فوئاد بە قادر داو و ئەوەش پێ وت کە خۆم و هاوڕی لەسەری رێکەتبووین. شەوکەی بۆ ماڵی عومەری حەمە یاسین، بروسکی نوری شاویس چووم و دواتریش ستار خاڵە پاشا (کەرکوکی)، مینە شاعیر و هەندێکی ترم بینی. بە یەک بەیەکی ئەو برادەرانم وت کە لە یەکیتی خۆیان و برادەرەکانیان بێنەدەروە، پەیوەندی خۆیان بپچرین، بەلام پێم نەوتن کە خۆیان وەک بزوتنەوە بناسین. چونکە ئەو رۆژەی کە لە شاخە بووم و لەگەڵ هاوڕێش لە رێگا قسەمان کردبوو بەیەک، لەگەڵ ئەوەشدا تێگەیشتنم لەسەر دروستکردنی رێکخستن لەلا دروست نەبوو و ماناش بۆ بوونیان چەترەکە لە گۆڕاندابوو. بەکردەوە لەو رۆژانەوە هەستم بەفاشیلی سیاسی خۆم و رێکخستنەوەی شاخ و سەرکردایەتیەکەی کردبوو.
پاش ماوەیەک کە بۆ شارباژیر گەڕامەوە، کاک ئەنوەر و کاک عەلی عەسکەریم بینی. لەگەڵ کاک عەلیدا گەشتیکم بە ناوچەی سورداش کرد، هەستم کرد کاک عەلی لەلای خەڵکی ناوچەی سورداش خۆشەویستە و بۆ خۆش پیاوکی سەر راست و مرۆڤێک وریاوە، بەڵام لەو نەدەچوو لە قەڵی گرفتی سیاسی کوردی تێبگات و زیاتر وەک مرۆڤیکی سەربازی دژە داگیرکەرە و قسە لە رووە. بەواتایەکی تر تێگەیشتنی کاک عەلی وەکو زۆربەی پیشمەرگە، مانای لە ئەزمونەوە، نەک لە تێوەری و فەلسەفەوە سەرچاوەی گرتبوو. لەگەڵ ئەوەشدا ئەزموون لەلای هێندە گەشەی نەکردبوو تا خۆی ناراستەوخۆ تیوەرایز بکات و وابزانم هەر ئەوەش وایکردبوو کە دوای مام جەلال بکەویت، ئەگەرنا جەلالی نەبوو. کاک عەلی لەو رۆژانەدا باسی دروستکردنی بزوتنەوەی وەک کۆمەڵێک لە برادەرانی دەکرد، کە لە دوای ئاشبەتاڵەوە لە ئیران بەیەکەوە قسەیان بەیەک کردبوو و قسەیان لەگەڵ نوێنەری بەعسی عیراق لە ئیران کردبوو. جا ئەو قسانەی لەگەڵ بەعس کردبوویان هاندەربوو کە لە ئیرانی دوای ئاشبەتاڵەوە بۆ عیراق بگەڕینەوە و سەرپەرشتی بەجێگەیاندنی ئەو حوکمی زاتیە بکەن کە بەعس پیش ساڵی ١٩٧٤ پێ رازی بوو و بەرزانی رەدیکردبووە. وابزانم لەو رۆژانەدا کاک عەلی ناوی کاک تاهیر، رەسول مامەند، عومەر دەبابە، سالح یوسفی و جەمیل رۆژبەیانی وەک لیژنەیەک برد کە گوایە ئەوان قسەیان یەکخستووە و لەسەر ناو بزوتنەوە رێکەوتوون و ئەوە خەلیە سەرەتای و مانای خیزب دروستکردنیان بووە. لە بیرم نەماوە کە ئەو ریکەوتنەی کاک عەلی و ئەو برادەران لە ئیرانەوە دەستی پێکردبوو، یان لە پیش ئاشبەتاڵەوە، چوونکە هەفتەیەک پیش ئاشبەتاڵ سەرنا بەیەکەوە و قسەکردن لەناو پیشمەرگە و خەلکی ناسراوی پیشمەرگە هەبوو، تەنانەت دەنگوی یاخی بوونی عەلی عەسکەر و دکتور خالید و چەند کەسیک تر هەبوو. وەک بە بیرم مابێت کاک کاک عەلی و بەشێک لەو برادەران دوای بینین ئەو نوێنەری بەعس بۆ عێراق گەڕابوونەوە. کە ئەوان گەڕابووە بەعس پی وتبوون کە لەگەڵ شێخ ستار و مەلا ماتۆڕ کە ریکخراوێکی کارتۆنی بوو کاربکەن. حکومەتی بەعسی لەگەڵ هەڵگیرسانەوەی شەری دەوڵەت و بەرزانی حوکمی زاتی راگەیاندبوو، شێخ ستار و مەلا ماتۆر و کۆمەڵێک کەسی تر بە ناو سەرکردایەتیان دەکرد.
هەر ئەو رۆژە لە "گەورەدێ" بیستم کە بێ لە یەکیتی، قیادە موقتەش هەیە و سامی عەبدول رەحمان و جەوهەر نامێق سەرکردایەتی دەکەن.
بەهەرحاڵ لەیەکەم رۆژی چوونە شاخمەوە هەستم بە دابەشی ناو یەکیتی (باڵ) جیا جیا جەلالی بەلایەن و "مەلای" کرد، ئەفسانەی چەترکەش مانا دێرینەکەی شاری لام روونتر کردووە.
لە راستیدا لە سەرەتایی چوونم بۆ شاخ هەستی بەردەوامی رابردووی دابەشی کورد کرد و قسەکانی دایک لە گوێمدا دەزرنگانەوە، "ئەوان منداڵی کورد بە کوشت دەدەن".
من و هاوڕی پاش ماوەیەک لە سلێمانیەوە بۆ شارباژێڕ چووین. لە شارباژیر کاک ئەنور و عوسمانی قالەمنەوەر لە گورگەیەر دۆزییەوە و ئەوان دەیانزانی کە من بە رابەر سیاسی کەرتەکەیان دانراوم. کەرتەکە لەو رۆژەدا بە من و هاوڕیووە پینج کەس بووین. وابزانم دوو پیشمەرگە بێ چەکیشیان لەگەڵ کاک ئەنوەردا بوو، ئەگەر هەڵە نەبم یەکێکیان ناوی شەهید و ئەوی تریان مەجە شیتی شوانیان پێ دەوت. مەجە شیت شارەزایەکی زۆر گیا ئەو دۆڵ و شێوانەی هەبوو، وەک ئەوەی کامیان بۆ دەخوریت و کامیان بۆ دەرمان چاکە. لەو رۆژانەوە جار جار لەگەڵ ئەو برادەران و جار جار بە تەنها بە "دێ"کانی شارباژیر خوارودا دەسوڕامەوە و کۆبوونەوە بە لاو و پیر "دێ"کان دەکرد و بە گوێرەی تێگەیشتنی خۆم باس مەبەست بەعس و بەرگری پێشمەرگە بۆ دەکردن. رۆژێک کاک تایەرو کاک ئارام لە شارباژیر پەیدا بوون. کاک ئارام کە بە بەرپرسی رێکخستنى ئەو کاتەی رابەر سیاسەیەکانی شاخ بوو. کاک ئارام و کاک عەلی لەلاین ئەو دوو گروپەوە وەک دوو بەرپرس نەک دوو سەرکرد پەسەند کرابوون. لەو سەردەمانەدا کەس رووی ئەوەی نەبوو کە وەک سەکردەی ریکخستن یان نەتەوە ناوی ببرێت. بەواتایەکی تر کاک ئارام وەک بەرپرسی رێکخستنی سیاس و کاک عەلی وەک بەرپرسی رێکخستنی عەسکەری بوو و جا بیرۆکەی ئەو رێکخستنە هێ کێ بووە، بەلام دەزانم لە سلیمانی سەرەتای رێکخستنی من، فوئاد، جەمال تاهیر و مەلا بەختیار بەو شێوەی بوو. ئەو رۆژە من، کاک تاهیر و کاک ئارام لە شارباژیر بەیەکەوە دانیشتین، کاک ئارام وتی، چاکە کە کاک جووتیار (سەباح) بچێت بۆ شلیر و لە جی کاک بەکری حاجی سەفەر ببێت بە رابەر سیاسی کەرتی شلیر و پێنجون. منیش وێستم وەڵامی کاک کاک ئارام بدەمەوە، چوونکە هەستم کرد، کە برادەرانی لە سلیمانی زانیویان کە من بەو برادەرانەم وتووە لە رێکخستنی سلیمانی بینە دەرەوە و ئیستا کاک ئارام دەیەویت من بچم بۆ پینجوون تا لە سلیمان دور بکەومەوە. کاک تاهیر خێر سەیریکی کردم و دەمی نوقان و تێگەیشم کە دەویت، وەلامی کاک ئارام نەدەمەوە. هێچم نەوت. دوای کۆبوونەوە سێ قوڵیەکەمان، بە کاک تاهیر وت، بۆ ناوچەی پینجوون ناچم و ئەویش وتی گوێ بە قسەکانی مەدە، با بۆ خۆی بڵێ، لێرە بمێنەرەوە و کاری خۆت بکە. بەحسابی بزوتنەوە و کاک تاهیر لەو سەردەمەدا، من بەرپرسی رێکخراوی حەرکە (بزتنەوەی ئیشتراکیم) بووم لە شاری سلیمانی کە بەکردەوە بۆ خۆم دروستم نەکربوو. کاتێک کە کاک تاهیر و کاک ئارام بەو شێوەی ناسی و دوایش بۆ فوئادم گیڕایەوە کە ریکخستم بە ناو بزوتنەوە دروست نەکردووە و ئەو برادەرانم وا راسپاردووە کە خۆیان یەکتر ببین و بەیەکەوە کۆبونەوە بکەن و بە کردەوەش نە ئەوان و نە من و فوئاد تا ئەو سەردەمان بەرچاو روون نەبوون، لە دروستکردنی رێکخستن و چوونە ژیر باری ئەو جۆر بەرپرسیاییەوە. ئێستا کە بیر لەو رابردووەی کار و بیر خۆم و ئەو برادەرانە دەکەمەوە، دەزانم نەک ئەوان بگرە خۆشم تێگەیشتنمان بۆ بوونە مرۆڤەیەکەی خۆمان وەک تاک، کۆ و رێکخستن کۆمەلایەتی، کولتوری، سیاسی و دینی نەبووە. ئەو هەژاری و تێنەگەیشتنەش لە خۆمان وەک کورد تا ئەمڕۆ بە "پارتەکانەوە، سەرکردەکانیانەوە، رۆشنبیرەکانی "دین و دنیا"ی کوردەوە دیارە کە پێ نەگەیوون و گەنیووی و گەندەڵی ئەمڕۆیان بۆ کاری سیاسیەن دەگەڕیتەوە، بەڵکو بۆ نەبوون بەرچاو روونی مرۆڤەیان دەگەڕیتەوە و ئەوەش ئەوە دەگەیەنیت خەیاڵ فراوانی منداڵیان شێویةراوە و خەونی لاویان وەک هەست و هوش گەشەی نەکردووە و ئەوەش وایکردووە کە هوشیاری مرۆڤ و کولتوری هاوتا بە ئەزمونیان تێکشکاوبووە و دەرئەنجامی ئەوەش وەک زۆرینە مرۆڤی کورد سەرلیشواون و درێژە بەو پەرچەکرداریە دەدەن کە رۆژگا بۆی سازاندوون. ئەوەش وادەکات نەتوان رێکخستنەوە خۆیان ئەو مانا مرۆڤی و کولتوریە هەبێت، کە داپیر و باپیرەکانیان بنەماکەی کە نەریتە وەکو شێوەی ژیانە کۆمەڵایەتی و ماناکەی نەوەیان بە سەردەمەکەیانی بگەین یان لەسەر ئەو بنەمایان بژێنەوە. بەواتایەکی تر مرۆڤ بوونی کوردی بەردەوامی میژوویی خۆیەتی و نەخۆشی مرۆڤبوونەکەش سەرلێشواوی کە مانای بەها کولتوریە سروشتیەکەی شێواندە و لە جێ ئەوە بەهانە سەپاوەکانی لەلا بەڕاستکردووە. ئەوەش بەو ئاکامەی گەیاندووە کە ناو بازنەیکی تێکشکاودا خۆی زیاتر خۆ تێکبشکێنتەوە. دەرئەنجام لە مانای مرۆڤیەکە وەک مانای زمانەکەی لە کولتورەکەی خۆی تێنەگات و دەرئەنجام نەوەکانی پێنەگات. پێنەگەیوو و کۆلۆنیستی مانای مشەخۆری هەیە، داگیرکەرەکانی شەڕی گیتی یەکەم نەخشە کۆڵونیستانەیان بۆ ناوچەکە داڕشتوو و بە گویرە ویستی خۆیان دەوڵەکانی کە کورد و خاکەکەیان بەسەریدا دابەشکرد، بە کەمینە ناسیران و لەو رێگەوە پایتەخت و دەستەلات بەدەست بەسەرچاوەی یاسای دەوڵەت کە نەتەوەی نەبوو یان نەوەیان لەسەر بنەما کە ویستی نەوەی دانەمەزراوە و لەسەر بنەما شێواندنی نەوە دامەزراوە و ئەو دامەزراویە خەون کوژە و هەڵخەڵەتاندن سەرچاوەی مانایەکەی بووە. بەنمون لەگەڵ لاوازکردنی سەدام و کەوتنی سەدامادا خلیجیەکان و سعودیەکان بەناوی یارمەتی مرۆیە، لە جێ بیناکردنەوە ژیان مزگەوتیان درورست دەکرد و سەرپوش و نوێژ کران بە ئامراز بۆ دابەشکردنی ئەقلی سروشتی کوردی کە کولتوریان گەشەی کردووە، زیاتر بۆ مەزاجی و خۆ نەبینینەوە و نابینا بە ناوی خوداوە بۆ مەبەستی دنیا بە ناوی دینەوە گۆڕاوە.
لەو دەمانەدا کە ڕابەر سیاسی کەرتی شارباژێر بووم، کۆبوونەوە بە دێیەکان دەکرد. هەندێک جار عوسمانی قادر منەوەری یان کاک ئەنور لەگەڵمدا دەبوون. کاک ئەنور بەدەگەمەن لە کۆبوونەوەکاندا قسەی دەکرد، بەلام عوسمان حەزی لە قسەکردن بوو، جانازانم حەزەکەی عوسمان ئەوە بوو کە وەک مەنسول دەربکەوێت یان وەک کەسێک کە بڵێت منیش شت دەزانم. عوسمان بەکردەوە مرۆڤیکی رۆح سوک و قسە خۆش بوو، ئەوساکە من لەو لایەنەی ئەو تێنەگەیشتبوو، ئەوەش وایدەکردبوو کە دەنگە دەنگ لەبەینمادا هەبێت. رۆژێک لە مزگەوتی بزەنگیان کۆبوونەوەم بە گوندیەکان کرد. بەبێ ئەوەی بیربەکەمەوە لە کوتایی قسەکانمدا، ئەو قسانەشم کرد، کە عوسمان لە کوتایی کۆبوونەوەکانی لەوەبەر دەیکرد. بەواتایەکی تر، بێ ئاگایانە قسەکانی عوسمانیش کرد. عوسمان لەو کۆبونەوەیدا قسەی لە دوای قسەکانی منەوە نەکرد، بە توڕەییەوە مزگەوتەکە جێبهێڵیت. کە هاتمەدەرەوە لە فایەق شەفیقم پرسی. بۆچی عەفان تۆڕ بوو. فایەق وتی، عوسمان حەزی لەو چەند قسەیە بوو، دەیکرد، تۆش ئەو قسەکانی ئەوتکرد، عوسمان لەو تۆڕە بوو. فایەق راستی دەکرد، چوونکە قسەی دار مەبڕنەوە، چوونکە لە کاتی هاتنی تەیارەدا خۆمانى لەبندا دەشارینەوە، یان کە سەربازەی حکومەت شاڵاو هێنا، لە پشتی دارەکانەوە سەنگەڕ دەگرین، بەهەق قسەی عەفان بوون و ئەو رۆژ بێ ئاگایەنە ئەو قسانەی ئەوم کرد. ئەوسا تێگەیشتم کە کردومە، بە داخەوە داوی لێ بوردنم لە عەفان نەکرد.
پاشان فایەقی شەفیق، ئەو بەسەرهاتەی بۆ مولازم عومەر گێڕابووەوە. مولازم عومەریش لەو کەسانە بوو، کە حەزی لە پێکەنین و نووکەتە گێڕانەوە بوو. لەدوای دوو هەزار حەوت کە بۆ کوردستان گەڕامەوە، لە جووتیاری خوشکەزای فایەقی شەفیق بیست، کە گواییە مام جەلال تا ئەو سەردەمانە، ئەو بەسەرهاتی من و عوسمان وەک نوکتەی پیشمەرگە سەرەتایەکان، بۆ میوانەکانی کە کورد و بیانین دەگێڕێتەوە.
وابزانم لە دەوربەری مانگی چواری ساڵی ١٩٧٧ دا من و فوئادی برام بە تەنیا لە گوندی گورگەیەر بووین. گوێمان لە دەنگی سەیارەیەکی موسەلەحەیەکی پۆلیس بوو، تیژ بە ناو ئاوایەکەدا، بە ئاراستە باراو تێپەڕی. دوای زانیم بۆ گوندی باراو چووە. فوئاد کڵاشینکۆفێک و منیش دەمانچەیەکی پێ بوو. بیرمان لەوە کردەوە، چۆن کەمین بۆ موسەلەحەکە دابنێن، کە لە باراوە دەگەڕێتەوە. کەمین دانان بە دەمانچەیەک و کڵاشینکۆفێکەوە لامان گران بوو، کە سەرکەوتبێت. ئەوەش وایکرد کە بیر لەپێشمەرگەی تر بکەینەوە. کەسێکى گورگەیەریمان بۆ چنگیان نارد و پێمان وت: ئەگەر پێشمەرگەی لێ بوو، پیان بڵێت، هەژار (فوئاد) و جووتیار (سەباح) بەرەوە بزەنگیان چوون، بەتەمان جێگەیەک بۆ کەمین دیاری بکەن. کاتێکمان زانی ئەنۆری عەلی نەجار کە پیشمەرگەی قیادە موقەتەبوو، لەگەڵ ستاردا دەگەڕا، ئەو رۆژ لەگەڵ چوار پێشمەرگە قیادەموقەتەدا پەیدابوو. ئەنور تفەنگێکی لە یەکیان وەرگرتوو، دای بە من، وتی "تۆ باشتر تفەنگ بەکاردەهێنیت". منیش سوپاسی هەست و زانینیم کرد.
ئەو رۆژە فوئاد شێوکەی بۆ ئەو کەمین لە خوار دێ بزنگیان هەڵبژارد، ئەنوەر و من و پیشمەرگەکانی تری بەو جۆرە دامەزراند، کە لە شەرەکای شاخی زۆزگەوە پێ ئاشنابوو. لە هەمانکاتدا فوئاد پێشمەرگەکانی ئاگادارکردووە، کە تەقە بەسەر سەیارەکە بکەن، بۆ ئەوەی پولیسەکان بترسن. فوئاد دەیزانی کە پولیسەکان کوردن و و خەڵکی هەژار و نەیدەویست بکوژرێن. وابزانم کەمتر لە کاتژمیر بوو، موسەلەحەکە دەرکەوت و لەگەڵ دەرکەوتندا شەش سەڵیە تفەنگ تەقی دەکرد و بەداخەوە کەسێک دوو کەس لە پولیسەکان برێندارکرا و هەر زوو بەزوو، هاواریان لێ هەستا کە تەسلیم دەبن.
لەودەمەدا سەربازی حکومەت لەسەر پۆپەی یاڵەکە سەربازی دانابوو. ئەوان بۆ ئێمە مەترسی بوون، چوونکە دەیانتوان بە رەشاش و هاون لێمان بدەن یان لە چوارتا و سلیمانی داوی هەڵسانی ئالیکۆپتەر بکەن. بۆیە خێرای دەرچوونی لەو ناو، بۆ ئێمە گرنگبوو. لەو بەزمەدا من کڵاشینکۆفێکم دەستکەوت. ئەنوەر چاوبرسیانە فرستی هێنا و چەکەکانی تریان رفاند و خۆیان لە ئێمە وون کرد.
پاش ماوەیەک لە شارباژێڕ من و فوئادا نامیلکەیەکمان بەناوی رەخنەوە و پێشنیارە لەسەر بار و بوونی پیشمەرگە و ریکخستنەوەی پێشمەرگە نووسی. نووسینەکە لە سێ پەڕەیەک دەبوو. ماموستا سیراونی گورگەیەری بیست کۆپیەکی لێگرت. نامیلکەکەمان بە ناو کادرەکانی کۆمەلا و بزوتنەدا بڵاومان کردووە. لەبیرمە رەخنەوە و پێشنیارەکان ساکار و پر مانا بوون، بۆ پاکردنەوە رێزەکانی پیشمەرگە لە خەڵکی جاجووس، دز، چەتە و داوین پیس. بزوتنەوە ئەو نووسینەیان لەلا گرانبوو و ئیمەیان بە مڵکی خۆی دەزانین و کاک ئارام و سالا عەزیز لەگەڵ بۆچوونەکەماندا بوون، بەڵام هێچ لێ سەوز نەبوو. مام جەلال پیشنیاری بۆ فوئاد کردبوو کە رێکخراویک بۆ خۆمان دروست بکەین و ئەو ئامادەیە هاوکاری مادی و مەعنەویمان بێت، ئەگەرنا نەوشیروان و باقی سەرکردەکانی کۆمەڵە و بزوتنەوە هیچ کرداریەکیان نەبوو.
ئێستا لەو تێدەگەم کە مام جەلال لەو مرۆڤانە بوو کە توانای بڕیار لەلای خۆی بوو، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە مرۆڤیکی جەربەزەی بوو. کاتێک کە بەو جۆر باس لە مام جەلال دەکەم، مەبەستم ئەوە نییە کە خۆ پەرست نەبوو و وێستی خۆی لەسەر ویستی دەوربەرکەیەوە دانەناوە، بەڵکو مەبەستم ئەوەیە کە بڵی مرۆڤ وەک "بوون، هەبوون و بوونەوەر" خەسلەتی جیاواز لە خۆی دەگرێت. بەنمونە لە بیرمە چەند مانگێک بوو لە شاخ بووم، رۆژیک سالار عەزیز و ئازاد هەورامی و چەند پێشمەرگەیە لە نودی پەیدا بوون، من و حاجیە چاوشینیش لە گوند بووین و بەیەکەوە بۆ وشەکە شێو چووین. حاجی چاوشین و سالار عەزیز بۆ ماوەیەک چرپە چرپیان پێکەوە دەکرد. لە پڕ حاجیە چاوشین وەک فیشکە شێتە بەسەر سالار عەزیدا تەقیەوە و وتی "من گەوادیم پێ قبوول" ناکرێت. حاجی چاوشین داوای بۆ گێڕامەوە کە عومەری ئاوەکەڵەی شەو چووبەوە سەر جیگای ئافرەتیک لەقەرەداخ و میردەکەی لە ماڵەکە دەرکردبوو. عومەری ئاوکەڵە خەڵکی دەوربەری عەربەت بوو، ئەوەندەی لە بیرمە سالار ئەو رۆژە پاساوى بۆ محاسەبە نەکردنی عومەری ئاوەکەڵە هێنابووە، حاجیە چاوشینی لەو قسانەی سالار عەزیز دەهری بوو. لە نەوەدەکاندا بیست کە عومەری هیلکە کەمینی بۆ حاجیە چاوشین و چەند کەسیک داناوە. لەو کەمینەدا حاجیە چاوشین کوژراوە و لە نەوەکانیش کە لە سلیمانی بوو، بیست کە گوایە جەبار فەرمان لە دۆڵیک شارباژیردا بە بێ مەحکەمە عومەری ئاوەکەڵەی کوشتووە.
رەخنەو پێشنیارەکانی ئێمە لەو سەرەتایەدا هەوڵیک بۆ بەیاسای کردنی کار و بیر پیشمەرگە و بەداخەوە تا ئەمڕۆ ئەو خیزانەیان کە حسەی شیر پیشمەرگایەتیان بە دەست، بەو کارە هەڵنەستاون و توانای بڕیار کوشت و بە کوشت دانیان بەدەستەوەیە و ئەوەش لە سودی خۆیان و داهاتووی نەوەی ئەم کولتورە نییە کە بە کورد ناوی دەبەین. لەبیرمە لە ساڵی ١٩٧٧ سوپای عیراقی چەند شاڵاوێکی بۆ ناوچەی شارباژێڕ هێنا. شاڵاوی یەکەم تەواو لە بیرە کە ٢٥ پێشمەرگەیەک دەبووین. سوپا لە قوڵەکانی "عەربەت، بەرزنجە، چوارتا و قەڵاچولان"ەوە شاڵاوی هێنابوو. لە گیرانەوە چاپتەری ئەنۆری مەجید سوڵتاندا ئەو باسەم نووسیووە.
شاڵاوی دووەمی سەربازی بۆ ناوچەی شارباژێڕ چەند مانگێک دوای شاڵاوی یەکەم بوو. ئەوسا وەک ئێستا وای بۆ دەچم کە حکومەت خوازیاری کوشتنی ئەنو مەجید سوڵتان بوون. چوونکە کاک ئەنوەر بە هەموو مانایەک پێشمەرگەی کورد بوو، رێگریکی بە توانا و لێزان بوو، لە جاسوس، کویخاکان کە بۆ دەستکەوت لەگەڵ ئەمندا لە سەر لەقیدا بوون. لەو شاڵاوەدا لاوچاک (عەلی مام کەریم) کە لە دایکبووی جادەی سابوونکەرانە کوژرا. پاش ماوەیەکیتر شاڵاوی سێیەمى سەربازی بۆ ناوچەکە بە شەو کرابوو، لە زۆر بەی یاڵەکانی دەوروبەری گوندی "حاجی مامەن، بەرزنجە، باراو و شیوە وشەکە" کەمینیان دانابوو، بەهیوای ئەوەی پیشمەرگە لەو چەند گوندەدا بکوژن یان بگرن. ئەو شەوە کە سەربازەکان چواردەوری گوندەکانی ناوچانەکەیان گرتبوو، شەوێکی زۆر ساردبوو. سەربازەکانی کە لە دەمەو ئێوارە هاتبوون و کەمینیان دانابوو، ئارەقێکی زۆریان کردبووەوە. سەربازەکان بە گیانی ئارقاوی و لاشەیەکی هیلاکەوە و زگی برسیەوە خەوتبوون. دەرئەنجامی ئەو نەزانین و خۆ بەزلزانیە سەرکردەکانیان وەک گوندیەکان ناوچەکە باسیان کرد، کە گوایە سی جووندی لەسەرمان رەق بوونەوە و ئەو فەشەلیە وایکرد، لە جێ ئەوەی سەربازەکان شاڵاو بکەن، بکشێنەوە. ئێمەش لەو شاڵاوە ناکاوە سەلامەت دەرچووین. بۆ جاری چوارەم سوپا بۆ گوندەکانی نۆدی، چنگیان، گورگەیەر، بزەنگیان و باراو هاتبوونەوە. من لە سلەیمانی بوو، وابزانم فوئاد و هاب لە باخەکەی حاجی محەمەدی گورگەیەر بوون، کاک ئەنور و عوسمانی قالەمنەوەری و پیشمەرگەکان لە شارباژیر سەرو دەبن. رۆژی دوای ئەو شاڵاوە بۆ گورگەی هاتمەوە و بیستم کە بەکرى "سیرەمێرگ" بریندارە و لەگەڵ عەبدول مەلیک و پیشمەرگەکاندا خۆیان لەوی حەشار داوە و لەو دەمەشدا سەربازەکان بۆ قەلا چولان و عەربەت گەڕابوونەوە. لە وشکەشیو بەکر بەدەم ئازارەوە دەتلایەوە و کە منیان دێ خۆشحاڵ بوون. بەکر پێشمەرگە یەکیت بوو و وابزانم سەر بە مەفرزەی عەلی چوارتایی بوو، نازانم چوون لە چنگیان بە عەبدول مەلیک و ئەو پیشمەرگانەی قیادە موقەت تێکەڵ بووبوو. لە بیرم ئەو رۆژ گێرایانەوە کە بە ترکتۆر لە چنگیانەوە بۆ سەر بەرزایەکان قەیماسە بە تراکتۆر هاتوون و بەتامابوو بەرەوە "گەڕە دێ" بچن. لەبەرزایەکەی قەیماسە گویان لە دەنگی "قیف (بوەستە)" سەربازەکان بووبوو.
عەبدولمەلیکم کە بەرپسی ئەو کۆمەڵە پێشمەرگەیی قیادە موقەتە هەڵیدای: لەگەڵ گوێم لە "قیف"بوو، خۆم لە تراکتۆرەکە فڕێدایە خوارەوە، لەسەر ئەرزەکە راکشام، هەستم کرد فیشەکێک بە سنگمدا چزا، خێرا راستبوومەوە، بەقەڵەمبازێک خۆم بە شیوەکەی گورگەیەردا کرد، بەشیوکەدا بۆ وشەکە شێو، ئینجا لەوەێیووە بەرەوە گوندی باراو چووین، کە لە هەورازەکەی سەرەوەی باراوەوە بەرەوخوار دەبووینەوە، سەربازەکانی ناو باراو تەقەیان لێکردین، بە پەلەقاژی بە هەورازەکەدا سەرکەوتینەوە، بەڵام ئەم هەتیوە (دەستى بۆ بەکر راکێشا) قنگی بۆ سەربازەکان با دەدا، دواجار فیشەکێک بە سمتیا چزا. بەکر سیرە مێرگی کە بریندار بوو، گوی بۆ گێرانەوەکە عەبدول مەلیک شلکردبوو. بەگێرانەوەکەی عەبدولمەلیک پێکەنینی دەهات. لەو چرکانەدا عەبدولمەلیک سەیری وشکەشیوی دەکرد. لە عەبدول مەلیکم پرسی باشە ئێستا چی بۆ بەکر بکەین. عەبدولمەلیک سەیرى شیوەکەی کرد، لەجێ ئەوەی وەڵامی من بداتەوە. لەبەرخۆیەوە وتی "ئەگەر لەم شیوە، رزگارم ببێت، جارێکی تر لەمەنزەرەشدا سەیری ناکەم". ئێستا کە ئەم بیرەوەریانە دەنووسم، بیر لەو دەربڕینە عەبدول مەلیک دەکەمەوە کە نەماوە و کوژراوە. کوشتنی و راکردنی چەند سەدا هەزاریک کورد لەدوای نەوەدەکانەوە، وای لە مرۆڤ کورد نەکردوە کە بە خۆیدا بچیتەوە و لە هەژاری ئەقلی خۆی و سەرکرد سەرلیشواوەکانی تێبگات کە بەبی حساب چەکیان هەڵگرتووە و لە کاتیکیشدا حوکمڕانیان بۆ لواوە، بەرپرسیارانە خۆیان لە ئاوینە خۆیاندا نابین و ناپرسن لەوەی کە ژیان دەرفەتی گەردوونی یان خوداییە ، بۆچی ئێمە وەک بەرپرسیاک لە بی توانای خۆمان ناپرسینەوە و رێگە بۆ ئەوانە خۆشناکەین کە توانای بەڕیوەبردنیان هەیە تا ئەوان بەریوەبردنی نەک پارت و حکومەت بەڵکو خۆشیان وەک تا و کۆ بەرپرسیارانە لە ئەستو بگرن. ئەوەی لام گران، ئەو بێخەمیە کە کەسانی سەرکردایەتی گەلیک دەکەن، کە لەسەد ساڵی رابردوودا زیاترین سزای مرۆڤی بەرکەوتووە لە ناوەڕاستی خۆرهەڵاتەدا بە مەرجیك کولتورەکە ئەوان ئەو ناوچەی ئاوەدانکردۆتەوە و تا ئەمڕۆش بەشیک لە بەهای ئەو کولتورە کە ئاوشانی نێر و مێ لە ناویاندا ژیان دەکات و کەچی مەلا و بە ناو دینیەکانی لە مەزاجی قسەی مردوەکان و بەردەوامی ژیان کە نەوەییە تێناگەن، کە نەوەی ژیان مانای کردگارییە هەیە، نەک ئەو قسانە کە لوژیکیان رێکخراون بە ناوی کردگارەوە ناکردگارانە مرۆڤ دەکوژن و مرۆڤ بە کوشت دەدەن. کورد دەڵێت قسە قسە دەهێنێت، گیڕانەوە شاڵاوەکان و ناو عەبدول مەلیک، قسەیەک "ئەحە چەقژی" بیر هێنامەوە. ئەحە چەقژی پیشمەرگەی سەرەتایی یەکیتی و سەرەتایی ئەیلول بووە و کوردی سەر راست و چاو لە دونیا نەبووە بوو. جاریک ئەو عەبدول مەلیک بەیەکەوە دەگەڕینەوە، ئەحە چەقژی بە عەبدولمەلیکی دەڵێت: دوژمنێکى کۆنم لەم ناوچەیدا هەیە، ئێستا فرسەتە تۆڵەی لێ بکەمەوە.
عەبدولمەلیکیش یەکسەر دەڵێت: دەیکوژین.
ئەحە چەقژی دەڵێت: هەتیو مەبەستم قەلو مریشکە نەک پیاوکوشتن.
هەروەها دەربارەی عەبدول مەلیک بیستوومە کە لەسەرەتای گەشت کردنی بە گوندەکاندا وەک پیشمەرگەی قیادە موقەتە، دەستەسڕ لە دەم مزگەوتەکان راخستووە، داوای پیتاک و یارمەتی لە خەڵکی دێکان کردووە. بەو پارانە دوو تفەنگی کڕیووە، بەدوای ئەوەدا کۆبوونەوە بەدێکان کردووە، لە کۆبوونەوانەدا پرسیار ئەوەی کردووە کە: کێ لەوەوبەر ئەندامی پارتی بووە؟
هەر گوندیەک وتبێتی لەوەوبەر ئەندامی پارتی بووم.
عەبدولمەلیک پێی وتبوو: تۆ ئابوونەی دوو ساڵی پارتیت نەداوە.
ئەوە یاسای مەزاجیەکانی عەبدول مەلیک بوو. ئەو یاسایانەش کە عەبدول مەلیک فیربووە، مانای لەو یاسایانەوە وەرگرتووە، کە خەلیفەکانی ئیسلامەوە نووسەری بوون. عەبدول مەلیک وەک محامی و یاسا ناسای عیراقی نوێنەری ئەقلی دەسەلادار سەردەمەکەی و لەوەبەر بووە. ئەقل و یاسای لەوەوبەر، وەک دەزانین بۆ زیاتر لە ١٤٠٠ ساڵ یاسای خەلیفەکان بووە کە بە شەریعەت (یاسا) ناوی رۆیشتووە. یەکم نایاسای ئەو یاسایانە لە مانای میرات واهاتووە کە مێنە نیووە نێرینە نەک وەک نەوە هاوشان و دژە نەوەش بە کردەوە زۆر لەوەوبەر و لەسەردەمی ساسانی و ئاخەمینەکانەوە بەرجەست بووە. بەواتایەکی تر تا ئەمڕۆ ئەو یاسا مەزاجیان لەلایەن دەستەڵاداری جیا جیاوە مەزاجیان پەیرەوە دەکرین و تا ئەمڕۆ خەلکی بەگشتی و مەلا و شیخ و سەکردەکان بە تایبەتی ئازایەتی ئەوەیان نەنواندووە و ناخوازن رووبەرووی خۆیان وەک بەجێگەینەوەی ئەوی یاسایانە ببنەوە، چوونکە بنەما ناهاوسەنگەکەی دینی کە سعودی، خلیجیەکان، تورکە فاشیەکان و ئاخونە شیعەیەکان دونیا خۆیان لەسەر بیناکردووە، ئەگەرنا خودا بە مانا کردگاریەکە کە رووناکی، تیشکی رووناکی میهرەبانە و هاوسەنگانە بە هەموو گەردووندا بڵادەبیەتەوە و جیاوازی لە بەینی مێکوتە، مێ و نێر هیچ بوونەوەر و رووەکێک ناکات.
عەبدول مەلیک لە ساڵی ١٩٧٧ لە جنگیان بینی وەک مرۆڤیک هیچ ناشرینیەکە بە روو و قسەکانیەوە دیار نەبوو. لە بیرم رۆژیک لێم پرسی بۆچی سەرانە لە قاچاخچی دەسەنێت. بەهانەکەی عەبدول مەلیک ئەمە بوو "ئەگەر ئێمە پێشمەرگایەتی نەکەین، ئەوان چۆن دەتوانن قاچاخچێتی بکەن."
لەهەمانکاتدا عەبدولمەلێک ژیر بەژێر هانی کوێخاو موختاری دێکانی دەدا کە پارەی مانگانە لەحکومەت وەرگرن. لە کاتێکدا کاک ئەنوەر پارە وەرگرتنی لە کوێخا، موختار شارباژیر قەدەخەکردبوو. لەو سەردەمانەدا تالیب رۆستم کە لەسەر کۆمەڵە ماڵبوو، لە ناوچەی قەندیل و مەنگوڕایەتی وەک عەبدول مەلیک پارەی لە قاچاخچی ناوچەکە وەردەگرد. جا نازانم بیرۆکەی پارە سەندی کۆمەڵە و عەبدولمەلیک ج جیاوازیەکی یاسان هەبوو، ئەوە بەشیک بوو لە رەخنە و پیشنیارەکانی من و فوئاد کە لەو ساڵانەدا کادرەکانی کۆمەڵ و بزوتنەوەمان ئاگادارکردبووە، وەک وتم هێچ لێ سەوز نەبوو.
وابزانم لە کوتایی ساڵی ١٩٧٧ یان سەرەتای ساڵی ١٩٧٨ بوو، سالار عەزیز و مولازم عومەر لە دۆڵی جافایەتیەوە بۆ شارباژێڕ هاتن. ئەو کاتە من و فوئاد بە تەنها لە شارباژیر بە دێکاندا دەگەڕاین.
کاک سالار وتی: حەز دەکەم لەگەڵماندا بێن و بەرەو دەشتی شلێر گەشتێک بکەین. لەرێگا باسی گەڕانەوەی مام جەلالی کرد کە بۆ کوردستان دەگەڕیتەوە. لەناکاو سوپای عیراقی شاڵاویان بۆ ناوچەکانی شارباژێڕ و شلێرو هێنا. لە شلێر دوکتۆر رەزاو چەند پێشمەرگەی ترمان بینی، ئەوانیش لەگەڵمادا کەوتنە رێ. شاڵاوی سەربازی لەو دەمەدا بەردەوام بوو. بۆ شەوەکەی چووینە ناو خاکی ئێرانەوە، چریکی ئێرانی زانیبوویان، کە ئێمە لە کوێن و بەرەوە کوێیەوە دەچین. چوونکە لەو رێگەیەوە و کەمینی ناکاوی چریکەکان ئەو مانایە هەبوو. کاتێک لە دێیەکی رۆژهەڵات نزیک دەکەوتینەوە، دەنگی راکیشانی میلی زیاتر لە بیست تفەنگ هاتە گوێم و گوێم لە دەنگی "پدەر سەگ" بوو. خۆم بە زەویەکەدا، لەوەدابووم میل راکێشم، بە کوردی پاسداریکیان وتی: لە کوێوە هاتوون، بۆ ئەوی بگەڕێنەوە. ئەو دەنگە ترس و بیرکردنەوە میل راکیشانی لە بیر بردمەوە و هەستامەوە سەر پێ و لەگەڵ باقی پێشمەرگەکاندا بە شاخ سورێنەدا بۆ سەرەوە سەرکەوتینەوە. لە بیرم نەماوە، ئەو شەوە بوو یان لەوەبەرە بوو، کاک تاهیر باس لە بەرزی ئەو شاخ وەک نیووە هێمالایە کە چوارهەزار و چوارسەد مەتر لەسەرو بەرزای زەیاوەییە کرد. وا بەبیرما دێت دوای ئەو شەوە، جەمالی عەلی باپیر و ئەحمەدى فەتحوڵڵا ئاغامان لە دەوربەری ماوەت بینی، ئەوەنیش لەگەڵمادا بەرەوە شاخی قەندیک بەڕێکەوتن.
نزیکبوونەوە لە قەندیل ئارام بەخش، چوونکە بەعس تا ئەو دەمە جادەی بۆ ئەو ناوچانە دروست نەکردبوو. سەرکەوتن بۆ سەر شاخەکە سەخت بوو، وابزانم سەرکەوتنمان بۆ سەر شاخەکە هەشت کاتژمیر خایاند. لەوی تاڵیب رۆستەم و سور ئاغای کوری عەباسی مەمەند ئاغا و سی پیشمەرگەیەک و چەند دەواراریکی گوندی ئەو ناوەمان لەو سەر شاخ بینی. شەو لە بەرزای قەندیلەوە سەیر پێ دەشت و شێوە تاریکەکان و بەرزی ئاسمان دەکردم، هەستم بە نزیکی ئەرز، ئەستیرەکان دەکرد. ئێستا کە بیر لە گۆکردنی ئەرز و ئەستیرە دەکەمەوە وەک ئەوەی لە ناو ئاسمانێک بۆشدا بوونیان هەیە، تێدەگەم داپیر و باپیرە گەورەکانی کورد هەر ئەستیر ناس نەبوو، بەڵکو زەوی و کیشوەرکانیشیان ناسیووە و بە گوێر ئەو ناسینە ناوی لە ئەستیرە و کیشوەرکان ناوە. بەنمون کیشوەری ئاسیا، ئاسمان بە دەنگی "ئا" ئاو دەستبێدەکەت، کەچێ ئەستیرە، ئەرز، ئەفریقا و ئەورپا بە "ئە" دەستپیدەکات. دەنگی "ئە" و "هە" لەیەکەوە نزیک و لە دەنگی هەور و هەتاودا دیارن کە مانایان لە وێنەی گۆڕانە بوونیانیەکەیانەوە، کە ئاوە، ئاسمان وەرگیراون. دەڵیم ئاو، ئاسمان، چوونکە ئاو و ئاسمان کە رەنگ و رەنگدانەوەی بوون. ئەو رەنگ و رەنگدانەوەی لە پشتی مانای شینایی ئەرز-ئاسمانە و رەنگدانەوەی مانای هەور و هەتاوە کە زمانی کوردی هەر بە ئاوی نزم (ژیرە) و ئاوی بەرز (ژورەوە یان سەرەوە) ناساندویەتی. ئەو ناساندن مانای ئاو لە مانای ئاوهاتنەوە، شاوەت و شیناییدا مانای لە "شا و شێ"ی ئاوە وەرگرتووە. ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە داپیر و باپیرانی کورد نەک هەر مانای "ئا" و "ئە" یان "هە"یان لەیەک جیا کردۆتەوە، بەڵکو "ئەرز و ئەستیرە" لە ئاسمان و "ئەفریقا و ئەورپا"شیان لە ئاسیا کە زەویە جیا کردۆتەوە. بەواتایکی تر شێنای و بۆشاییە و بەهەشت کە کورد تا ئەمڕۆ بە "ماڵی خودا" ناویان دەبات مانای قوڵی دین و دنیای هەیە. کەواتە داپیر و باپیرانی کورد کە دنیا دێرین بە دێ دایکانەوە و دایەنیان ئاوەدانکردۆتەوە، کافر نەبوون و لەلایەن کردگارەوە کە خودای گەردوونی بێت یان گەردوون بێت بە نەفرەت نەکراون و ناوی شاخ و واتای "شا و شێ" کە وێنەی شەپولین لە پشتی ئەو مانا وێنەیان زمانەوە بوون کە میشکی ڤێدۆکامیرەیان ماناکەی بەرهەمیناوە.
ئەو رۆژە کە بەشاخی قەندیلدا سەردەکەوتین، مەبەستی چوونەکەمان پیشوازی بوو، لە گەڕانەوە مام جەلال و لەو رۆژەوە زانیم کە مام جەلال لە پشتی دروستکردنەوەی پیشمەرگە و چوونە شاخ بووە. لەهەمانکادا هەستم بە ئازار دکتور رەزا هاوڕیم دەکرد کە لە پشیمەوە زۆر هیواشانەوە و بێتاقەتان بە شاخەکەدا سەردەکەوت. لە بیرم بۆ هاندن و خەم ڕەواندنەوە، پالم بە پشتیەوە دەنان وەک منداڵی خۆم بە ئەوم دەوت کە پاڵم نا، دەپرسم، گەشتین ، تۆ بڵێ نەگەیشتین. دکتور رەزا دوو منداڵ و خیزانەکەی لە سجنەکانی خواری عیراق بوو، دوریی ئەوان بۆ دکتۆر رەزا گەورەترین خەمی ژیان بوو. بە ئەقڵی ئەو سەردەمەی خۆم دەمویست بە پاڵنان و گەشتین و نەگەیشتین، شتیک لە خەمەکانی کەم بکەمەوە. دکتور رەزا ئەوەی دەزانی، نابەدڵانە پێوتم: هاوڕی جووتیار پەلەی ناوێت بۆ شاخ سەرکەوین، چونکە هەموو سەکەوتنێک بەدابەزین کوتایی دێت، قەت سەرکەوتن و دابەزینی ئێمەی کورد کوتایی پێنایەت. بێهیوایەکە دکتۆر رەزا تا ئەمڕۆ ناخی زۆر کورد داوەشاندووە، کەچی سەرە پارتە دین و دنیایەکانی میش میوانیان نییە و بە گوێرە مەزاج، ئایدولوجی بڕوایان ئەوە دەکەن، کە خۆیان ناوی راستیان لێناوە و لە سەد ساڵی رابردوو هیچ لێ سەوز نەبوو. سەوز نەبوونەک راستە هەموو لە ئەژنووی سەرکردەکاندا نییە و بەشیک لە ناکەس بەچەی سەکردەکان تورک، عارەب، فارس و ئازەریەکان کە دینەکەیان وەک کورد ئیسلامیە و کولتورەکەشیان بارگاویە بە کولتوری دیرین کوردی و زمانەکانیشیان دورنین لەو مانا زمانیە کورد کە کردگاریی و نەوەیان ناوچەکەی لە دێریندا گۆڕیووە و ژیان هاوشانی نێر و مێ سەقامگیر کردووە و ئەقلی مەزاجی ئەوان کە ئیمپرتوری، پەیامبەر و خەلیفەیی بووە، سەرچاوە ئەقلی دژ ، ئاهورا مەزدا، خوای گەور و رەدەکەرەوەی جیاوازی دنیا بینین بووە. سەیر نییە کە تا ئەمڕۆ کورد قبوڵی جیاوازی دین، کولتور و مرۆڤی زیاتر لە عارەب، تورک، فارس و ئازەری دەکات. ئەوەش بۆ کراوەی ئەقلی کولتوری و بەها سروشتیەکانی زمانی کوردی دەگەڕیتەوە کە ئاوشانانە نێر و مێ کورد لە رابردووی ئەم خاکەدا بەدەم کارەوە بیرەکەی ئارام، ئاسایش کۆمەلایەتی ئاواییان وەک ئاو و دێیان وەک دایک بەرهەمیناوە.
ئەو شەو لەسەر کێوی قەندیل لە خێمەی رەوندیەکاندا خەوم لێ نەکەوت. لەبەر سەرما و کێچی ناو دەوارەکە،.لە رەشماڵەکە هاتمە دەرەوە. رەشماڵێکی رووناک لەو نزیکانەوە بینی، لێ نزیک کەوتمەوە، گوێم لە دەنگی کەریمى دادەمەنە بوو. چوومە ناو رەشماڵەکەوە ، سوارەی برای بایز ئاغا، کەریمی دادە مەنە و هەندێک پێشمەرگەی ترم بینی بەو شەوە لەسەر ئەو شاخە "بەقەرە"یان دەکرد. هەر یەکەیان شتێک پارەی لەبەر دەمی خۆیدا دانابوو. فەرموی دانیشتنیان لێکردم. سوارەی برای بایز ئاغا، بەدەم قومارکردنەوە باسی لەنامەی مام جەلال بۆ قومارچیەکان دەکردن. مام جەلال لەسوریاوە نامەی بۆ بایز ئاغای برای سواراغا ناردبوو. بەگوێرەی قسەکانی سوارە، مام جەلال باسی لە "پیاوەتی، ئازایەتی باوکی و کوڕەکان"ی وەک پڵنگ کردبوو. ماوەیەک سەیری قومارچەکانم کرد، لە دەوارەکەی چوومە دەرەوە و تا بەیان خۆ دەخوران، جگەرم دەکیشا و سەیر جوانی پیدەشەتەکان و ئاسمان پڕ ئەستێرەم دەکرد. بەیانی تالیب رۆستەمم() بینی، لەدەمی ئەوەوە بیستم، بایزئاغا دزە. بەگوێرە قسەکانی تاڵیب رۆستەم کە کۆمەڵە بوو، بایز ئاغا پارەی ١٨٠ تفەنگی لە گوندیەکانی ئەو ناوچەی قەندیل و باڵەکیان وەرگتبوو، لە باخڵی خۆی نابوو. بایز ئاغا و سوارەی برای و پێشمەرگەکانیان خۆیان بە بزوتنەوە ئەژماردە دەکران. گوندیەکان ئەو ناوچەی لەدوای ئاشبەتاڵەوە چەکەکانی خۆیان شاردبووە، تەسلیمی حکومەتیان نەکردبووە. پێش ئەوە بایزئاغا و سوارئاغا ببن بە پێشمەرگە، لە بیرمە کاک عەلی عەسکەری بە ناوچەی سورداشدا کە دەگەڕاین، دەنگۆ کۆدەتای بەعسی سووری بە سەر بەعسی عیراقدا بە ناو گوندەکاندا بڵاودەکردووە، ئەو دەنگۆیە ئەو وایکردبووە، کە گوندیەکان چەکە شاراوەکانیان دەربهێن، خۆیان وەک پێشمەرگە نمایش بکەن. کاتێک کە جەیش بۆ ناوچەکانی قەندیل و باڵەکیان شاڵاو دەبات، گوندیەکان خۆیان رادەستی سەربازەکان دەکەن، حکومەت هێچیان لێ ناکات وابزانم سێسەد و پەنجا دیناری تەفەنگەکانیش دەداتی. بەگوێرە قسەی تالیب رۆستەم، بایز ئاغا ئەو پارانە بە زۆر لە گوندیەکان سەندبوو. گێرانەوە تاڵیب رۆستەم، هێڵاکی و نەخەوتنی شەوی لە بیر بردمەوە و سجنی دایکم و راکردنی خۆم بەبیردا هێنامەوە، لەو بیرکردنەوەیدا بوو، کە بینیم کاک عەلی عەسکەری بە روویەکی خۆشەوە بەرو ڕووم هات. کاک عەلی ئەو رۆژە حەزی دەکرد هەڵوێستی من و فوئاد لەسەر رەخنە و پێشنیارەکان و مەبەستمان بزانیت، کە خوازیاری چین لەگەڵ ئەواندا، چوونکە بە کردەوە، گویمان بە ریکخستنی کۆمەڵە و بزوتنەوە نەدەدا و وەک پیشمەرگەش ریز و برایەتی لە نێوەندی زۆرینەدا مانای کورد بوونی هەبوو و شەڕ دەستەڵات لەو ناوەندەدا چرۆی نەکردبوو. لە بیرمە دوای چاک و چۆنی لەگەڵ "کاک عەلی"
: بایز ئاغا بە چ هەقیک پارەی چەکی ئەو جووتیارانە وەرگرتووە، لەباخڵی خۆی ناوە.
کاک عەلی وەک من دەیزانین کە چەکەکان چەکی ئەو خەلکە خۆیان بووە، نەک چەکی شوڕش بێت یان حیزب و حکومەت بووبێت.
کاک عەلی وەڵامی پرسیارەکەی نەدایە و بەرگری لە بایز ئاغا، وتی: بایز ئاغا جەنەڕاڵ () جیابی کوردە، مرۆڤیکی پاک و ئازا و نەترسە، پێوستە ئێمە فەخر بە کارەکانی ئەوەوە بکەین.
کە گوێم لەو بەراوردەی کاک عەلی بوو کە لە بەینی بایز ئاغا و جەرەناڵ جیابی ڤیتنامیدا کردی. بە کاک عەلیم وت: ئەزانی دەڵێن ئەمڕۆ، سێ منداڵی ساوای گوندەکانی دەوروی قەندیل لە کاتی راگوێزرانیاندا، بۆ دەشتی رانێ و قەڵادزی مردوون ؟!
کاک عەلی بێدەنگ بوو.
ئینجا لێم پرسی: وەک تۆ بزانیت، هیچ گوندییەک لەوانە کە دوێنێ بۆ دەشتی ڕانێ و قەڵادزی راگوێزراون، پەیوەندییان بە پێشمەرەگەوە کردووە ؟
کاک عەلی وتی: مەبەستت چیە؟
وتم: گوندیەکان بایزئاغا و ئێمە بە چەتە دەزانن، بۆیە بۆ قەندیل نەهاتوون و نایانەوێت پێشمەرگایەتی بکەن.
کاک عەلی کە زانی توڕەم و قسەکانیشم لە ئەقلیدا جێیان گرتووە. ئەو رۆژە من لەشەڕ دەگەڕام. ئەویش پیاوێکی بەئەزمون بوو. نەیوست ئەو شەڕە لەگەڵ مندا بکات، بێدەنگی هەڵبژار، بەدوای ئەوەدا، بێ دەنگانە لەیەک جیا بووینەوە، بۆ لای فواد و ملازم عومەر چووم، پێم وت: من هەر ئێستا بۆ شارباژێڕ دەگەڕێمەوە.
مولازم عومەر وتی: مەڕۆ لەگەڵماندا وەرە، بۆ لای مام جەلال دەچین، لەگەڵ ئەودا مناقەشەی ئەو شتانە دەکەین.
وتم: مولازم عومەر، مام جەلال لە سوریاوە کاغەزی بۆ بایز ئاغا ناردوە، بە شانو باهۆی خۆی و باوکییدا هەڵیداوە. تۆش بەتەمای لەرێگەی گفتوگو چارەسەری ئەم دەردانە بکەیت.
مولازم عومەر بۆ خۆی تا ئەو دەمانە رەخنەی لە وەزعەکە هەبوو. واشی بۆ دەچم ئەوساکە زۆرینەی پیشمەرگە وەک من و فوئاد خوازیار باشتر بوون، بەلام زانین و پیشبینی و هەڵسەنگاندن سەرەتایی بۆ چوونە شاخ نەکرابووە و ئەوەش بۆ خۆی کارەسات بوو. لە ئێستا بەردەوامی ئەو کارەساتە دەبین، دەبین ئەوانەی کە دەستیان بە دەسەلاتەوە گرتووە، خۆیان بە سوارەوە و خەڵکەش بە پیادە دەبین نەک بە تەواوکەری یەکتر و ئەوەش مانای وایە ئەقلی خۆ بەراست زانی کوردی وەک ئەقلی دین سەرچاوەی ئەو بیمانایە کە مرۆڤی ناوچەکە بەم بارە ناهاوسەنگە گەیاندووە. مرۆڤی ناهاوسەنگ و ئەقلی ناهاوسەنگی دین لە دونیاشدا لە سودی ئەو نوخبەیە کە لە بەرپێ خۆی زیاتر بەدی ناکا و کە وەک شا و سەدام توشی گونڕەشی خۆشیان دەبەن یان رادەکەن یان وەک مشک خۆیان دەشارنەوە. بەواتایەکی تر تا تاک و کۆی کورد و مرۆڤی ناوچەکە لاوازی خۆیان نەبین و لە ئەقلی مەزاجی و تاک سەرکردەی تێنگەن کە ناهاوسەنگی رابردووی کۆمەڵایەتی بەرهەمیهیناوە، دۆنکیشوت ئاسای خۆیان و خەلکی بە کوشت دەدان و کوتای بە کوشتاری مرۆڤی نێر و مێ نایەت.
کاتیک فوئاد و ملازم عومەر زانیان من دەگەڕیمەوە. مولازم عومەر وتی: باشە، مادام تۆ هەر بۆ شارباژێڕ دەگەڕێیتەوە، هەندێک چەک، کە قادر خەبات بەدیاری بۆ کاک ئارام دایناوە، لە جافایەتی بەدەستی نەبەز بگەێنە، ئەو ئەتوانێت بۆ قەرەداخی ببات.
منیش وتم: چاکە من ئەو کارە دەکەم.
چەکەکان لە یەک رەشاش بڕنە، یەک مەخزەنی فیشەکی لەگەڵ بوو، قازیفەیەک کە چوار گوللەی قازیفەی لەگەڵ بوو، دوو موزەڵیی چینی بوون. مولازم عومەر وڵاخێکی بۆ پەیداکردم، چەکەکانیان لەپشتی وڵاغەکە بەست، لەگەڵ خاوەن وڵاخەکەدا بە قەندیلدا بۆ خوارەوە خل بووینەوە. لەپێدەشتی قەندیل، خاوەن وڵاخە وتی: من لێر زیاتر ناتوانم لەگەڵدابیم، لەم وڵاخەش بەولاوە هێچ شتیک شک نابەم، چوار منداڵی بچوکی بە وڵاخە بەخێو دەکەم.
پەیامی خاوەن وڵاخە سڕیکردم، چاوە بەو ناوەدا گێڕا، فەتاح() و حەمەی فەتحوڵە ئاغام بینی. بۆ لایان چووم، رووم لە ئەحمەدی فتحوواڵلە ئاغام کرد، داوای چارەسەری ئەو وەزعەی خۆم و خاوەن وڵاخەکەم لێکرد.
ئەحمەدی فتحوواڵلە ئاغا وتی: کوێخایەکی مەنگوڕی لەو دۆڵەی خوارەوەیە، ئەو تفەنگێکى قەناسی هەیە، دەیەوێت بە کڵاشینکۆف بیگۆڕێتەوە. تۆش دەتوانیت ئاڵوگۆڕی کڵاشینکۆفەکەی خۆت بە قەناسەکەی ئەو بکەیت، بەپارە زیادەکەشی وڵاخێک بکڕیت، چەکەکانی لێ باربکەیت، دوایش وڵاخەکەو قەناسەکە بە کاک ئارام بدە، پارەی کڵاشینکوفێکی لێ بسێنەرەوە.
حسابێکی خێرام بۆ قسەکان ئەحمەد فەتح اللەئاغا لە مێشکی خۆمدا کرد، بەگوێمدا چوون. بەیارمەتیی ئەحمەد، کڵشینکۆفەکەن بە قەناسە گۆڕیەوە، چل دیناری سەرباقی کڵاشینکۆفەکەشم دا بە وڵاخێک و بارەکەمان لە وڵاخەکە بەست. بە فەتاح وت بۆ لەگەڵمدا بۆ شاربەژێر ناگەڕێتەوە. من و فەتاح کەوتینە ڕێ، وابزانم لە رێگاکە یان لەو نزیکانە دوکتۆر شێرکۆ ناویک کە کەرکوکی بوو، ئەویش بەرەوە گەرمیان دەیوست بچێت، بووین بە سێ کەس، ملی رێمان بەرەوە زی و بەرزایەکانی پشتی جافەتی گرتە بەر. وابزانم ئەو رێگەیەمان بە مەزەنەی ئەقل گرتەبەر. بۆ خۆم لەو رێگەیەوە نەرویشتبووم، ئاگادریش کرابووینەوە، کە ئەو دەشتە مەترسی دارە و سەربازی حکومی بە کەیفی خۆیان لەو ناوچانەدا دین و دەچن.
بە دەشتی مەنگوڕایەتیدا، بە مەزەنەی ئەقڵ لە دەمەوە ئێوارەوە ریگەمان بەرەو "زێ (چەم)" کرد، نازانم ڕیگە چەند کاتژمیر بوو، بەڵام دەزانم شەوەکەی تیژ ڕەوانە ریگەمان دەکرد و چاو کراونەش سەیر رێگاکەمان دەکرد. وابزانم تاریکایی مابوو کە لە تەنکایی چەمەکەوە بۆ سەر یاڵەکە پەڕینەوە و دۆڵەکی سەرەوە بۆی دانیشتین و وڵاخەمەم بە دەونێکەوە بەستەوە، هەرسێکمان بەبێ حەراستە بۆی خەوتین. فەتاح لەنزیکەمەوە راکشابوو. بەدەم خەوەوە هەستم کرد کەسێک باڵم رادەکێشی، دەڵێت: سەیری یاڵەکە بکە، چەکدار دەوریان گرتووین.
روانیم چەند چەکداریک بوون، بەخەیاڵمدا هات کە پێشمەرگەبن، دەستم بە تفەنگەکەمەوەبوو. شەو لە سەر پێ دامنابوو، هاوارم کرد: مەفرەزەی کێن؟
وتیان مەفرەزەی کاکە حەمەی مامە سەلامین، کاکە حەمە ئامۆزای کاک عەلی عەسکەرییە بوو، کە ناسیم کاک عەلیدا بوو.
بە کاکە حەمەم وت: دەی خوا ماڵت ئاوا کات، بەم بەیانیە تۆ لە کوێوە پەیدابوویت؟
کاکە حەمە بە پێکەنینەوە وتی: هەموو وەک جنۆکەی ناوەختمان لێهاتووە، بەملا دێن و بەو لادا دەڕۆین.
ئەملاو ئەولای یەکترمان ماچکرد. بە یەکەوە بەرەو لای جافەتی کەوتینە رێ. کاکە حەمە، ئێمەى خستە سەر رێگای گەورەدی، خۆی بەرەو چەمی رێزان چوو. پاش ماوەیەک بیستمەوە کە کاکە حەمە خۆی تەسلیمی حکومەت کردۆتەوە.
شەو گەیشتینە گەورەدێ، ئەحواڵی نەبەزمان لە خەڵکی گوندەکە پرسی. وتیان لە دێکانی خوارەوە ئەیدۆزنەوە. بە دۆڵەکەی "گەورەدێ"دا بەرەوخوار بووینەوە. چەند چەکدارێکمان لە خوارەوەی دۆڵەکەوە بەدیکرد. بێخەم بەرەوە روویان رۆیشتین. ترسمان لێیان نەبوو. ئەوانیش بەرەو لای ئێمە دەهاتن. چوارسەد مەترێک لێیان نزیک کەوتینەوە. لەناکاو ئەوان تەقەیان بەرسەماندا کرد. لەودەمەدا نەمزانی فەتاح و شێرکۆ چۆن ون بوون. لغاوی وڵاخەکە بەدەستمەوە بوو، وڵاخەکەش شێت بوو، بەرەو دۆڵەکەی لای راستمان غاریدا، قزیفەکەی کەوتە خوارەوە و لە پەتەکەوە ئاڵابوو، قازیفەکە دەیدا بە ئەرزەکەدا و بەرز و نزم دەبووە، ولاخەش لە ترسی تەق تەقی قازیفەکە زیاتر خاری دەدا، منیش لە شێوەکەدا زۆر تونگ لغاوی وڵاخەکەم راکێشا، ناچارم کرد کە بووەستێت. لغاوی وڵاخەکەم بەدەونێکەوە بەستەوە. بەدۆڵەکەدا چوومە خوارەوە و پشتی تەقەکەرەکانم گرت. چەکدارەکان بێخەم جگەرەیان دەکیشا، بەرەو ژوور هەنگاویان دەنا. زۆر بە توڕەییەوە میلی کڵاشینکۆفەکەم راکێشا، بەدەنگێکی بەرز و تۆڕە وتم: سەگبابینە سەر بە چ مەفرەزەیەکن ؟
هاواریان لێهەستا: بۆ خاتری خودا تەقە مەکە، خۆمانین، سەر بەمەفرەزەی قادر هەڵەدنین.
وتم: دەی گو بەریشى باوکتانەوە، ئەم تەقەیەتان بۆ بەسەرماندا کرد، تا زووە بەراکردن لەبەر چاوم وون بن.
ئینجا فەتاح و شێرکۆ پەیدابوون، بەرەوە دێکەی خوار گەورەدێ بە رێکەوتین. نەبەز و عەلی ئامەخانمان لەماڵێکی ئەو دێیە دۆزییەوە، ئێستا ناوی ئەو دێیەم لە بیر نەماوە. نەبەز ماوەیەک لەوەوبەر بریندار ببوو، برینەکانی تەواو چاک نەبووبوونەوە. نەبەز لە منداڵی و لاویەوە شاگردی خولەی جگەر بوو، لەگەورەیدا پێشمەرگەی جەلالی، پارستن (لای حەمە رەحیم) بوو، لەشەڕەکانی زۆزگادا، لەگەڵ زاهێری برای مچە چاوڕەشدا بەر قونبلەی فسفۆر کەوتبوون، بەشێک لە گیان و دەموچاوی هەردووکیان سووتابوو. نەبەز لە پێشمەرگە سەرەتایەکانی یەکیتی بوو، ئەوە میژووە و ئەزمونی لە پشتی ناوەکەی (نەبەز) بوو. کەچی نەوشیروان مستەفا لە پەڕاوەکەیدا وا باس لەو ناونانەی "نەبەز" کردوە، کە ئەو یان کۆمەڵە پێ بەخشیووە، نەک خۆی بەدەستیهنیاوە. زۆرینە ئەو پیشمەرگە سەرەتایانە ساڵی ١٩٧٦ کە روویان لە شاخ کردبوو. ئازایەتیەکەی هی خۆیان بوو و بۆ خۆشیان وەک تاک روویان لەو کردە کوییە کە بەرخوردان بوو، کردبوو، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێکینان چەوت، جاجووس و ناوگەڵ پیس بوون. ئەو شەو باس ئەو تەقەکەرانەم بۆ نەبەزکرد، چوونکە تا ئەو چرکانە وام دەزانی لە ترسا تەقەیان بۆ دڵ تەئمینی خۆیان بە سەرمان کردووە.
نەبەز وتی: ئەوان بە شەوان تەقە بەسەر قاچاخچیدا دەکەن، قاچاخچیش لە ترسی تەقەکان هەڵدێن و باریان لێبەجێ دەمێنیت. ئەوان بەو جۆر چەتی بە ناوی پێشمەرگایەتیەوە دەکەن. سەیر نییە لام کە تا ئەمڕۆ دوو باڵای مەلای و جەلالی ئامادە نیین، باج وەرگرتن بەیاسا بکەن و یادی جیهانی وەستا حەسەن خۆش، چوونکە لە ساڵی ١٩٩١ کە بینیم و لێم پرسی جیهان چی دەکەیت. چۆن کاتی خۆی کە پیان وتن ناوی بۆ خۆت دابنی، وتی ناوم بنین توش بوو. ئەو رۆژە لە وەڵامدا جیهان وتی، کاکە جووتیار (سەباح) دزم، وتم چۆن دزی، وتی لەسەر حدود بازگەیەکم داناوە و سەرانە لە خەڵکی وەردەگرم.
بەیانیەکەی نەبەز وتی: من ناتوانم بۆ قەرەداخ بچم، چوونکە برینەکەم تەواو سارێژ نەبووە، چاکە کە هەر خۆت چەکەکان بۆ کاک ئارام بەریت.
وتم: وای لێ دەکەم.
نەبەز چەند گەنجێکی بێ چەکی عەلی ئامەخانیش لەگەڵدا بوو. تەفگیک بە عەلی ئامەخان داو و رەشاشەکەش بە گەنجێک و قازیفە و گولەکانیش بە دوو پیشمەرگەی داو، دوای نیوەڕ بە دۆڵ و "گەلی هەرڕووت"ەدا سەر کەوتین و دەمەوە ئیوارە لە زێوی پیرەمەگروم (مەگدروون) بۆ نان خواردنی ئێوارە لاماندا. پێدەچێت پۆپەی شاخەکە ناوی گدروون یان گۆران بووبێت، چوونکە مەگ یان ماگ (میشک) وەرگیراوە و سەری شاخ دیارە لای کورد وەک سەری مرۆڤ و دار رەچاوکراوە و پوپەکەی نزیک مەگدوور "سارا"ی ناوە. ئەوەش مانایە سەری نێر و مێ مرۆڤ بە سەرەور، سەرمایە و سەرکردە دانراوە، سەرکەژی چیاکە و مانای هەقە (یاسا) و هەقە بەیان ئەو هاوشانیە نێر و مێ کوردی دێرین پیش باڵادەستی ئێمپراتورە خۆ بەزلزان و خەلیفە دز و ئەنفاڵ کەرەکان دەکات. بۆ خۆم لە بیرمە کە لە ساڵانی ١٩٦٧ بۆ ١٩٦٨ لە خەلەکان کارمان دەکرد، کچی چایچیەکە هەقە بوو، ئەو بۆ خۆی هەوڵی دەدا کە سەرنجی من بۆ لای خۆی راکیشت و بۆ ئەو مەبەستە گۆشتی بۆ دەخستمە ژێر برنجکە و سەر بنجەکەوە، لە بیرمە رۆژیک باوکی کچە بە توڕەییە شانی راوەشاندم و پێوتم: بۆ ناچێت لەگەڵ کچەکەم قسە بکەیت، تۆ وادەزانیت، گوشت بە بەلاش بۆ دەخاتە ژێر برنجەکەوە. ئێستا کە بیر لەو پیاوە چاچییەی خەلکان و ریبازی هەقە دەکەمەوە و مانای رەدوی نێر و مێ دەکەمەوە، تێدەگەم کە ئەو نەریتە لە ناو جووتیاری کوردا مێژوویەکی سروشت و کولتوریە هەیە و بۆ ئەو سەردەمانە دەگەڕیتەوە کە نێر و مێ ئاوشانی یەکتر بوون و نەوەکانیان سەربەستبوون لەوەی کە چۆن رێگەی خۆیان لە ژیاندا دەدۆزنەوە و چۆن خێزان پێکدەهین، ئەوەش مانای مرۆڤی هەیە، نەک خۆ هەڵخەلەتانی ئەخلاقی و ژن هێنان بە کەیفی ئەو نێرانەی کە کێر خۆی لە کوزی مێ لەلا گەورەترە یان مانا بەخشترە. میژووی ناوچەی نەک سورداش بەڵکو کوردستان بە گشتی پێمان دەڵیت، مرۆڤی تا سەردەمی مادەکان درێژەیان بە کولتوری ئاوشانی مرۆڤی وەک جووتیاری سەردەمی بابان و بۆتان داوە و ئەو خەسڵەتە مرۆی و میژوویە بۆ بیناکردنی کولتوری دێ دەگەڕیتەوە کە دایەنیانە ریکخراوبووە و تیرە و هوزەکان پاریزەرانە تا شاری گیتی یەکەم بە چاکی نەریتەکەیان پارستووە و گەروکەکان چاخی هەڤدە و هەژدا گەواهی بۆ مانای یەکسانی مرۆڤی نێر و مێ دەدن و بە داخەوە کە کورد لە دوای نەوەدەکانەوە رێگە بە پاردارەنانی خلیج و سعود دا کە بە پارە لەچ لەسەر کچوڵەی کورد بنین.
دوای نانخواردنی ئێوارە لە گوندی پیرە زێوی پیر مەگروون بەکاوخۆ بەگەلیەکەدا بەرەو پێدەشتەکەی خوارەوە و جادەی دووکان-سلیمانی رۆیشتین. لەو دەشتادا بە خیرای بەئاراستە لای چەپی گوندی چەرمەگا و گوندی ئەڵڵایی سەرو ڕێگەمان دەکرد. لەنزماییەکەی دۆڵەکەوە چەند کەسێکمان بەرزاییەکانی ئەڵڵایی سەرەوە بەدیکرد، کە بە ئاڕاستە ئێمە دەهات. مانگەشەوەکە بەرزایەکەی روون کردبووە. کەسەکانی کە بەرەو لای ئێمەوە بەکاوەخۆ دەهاتن، لەوەش نەدەچو چەکداربن. خۆمان لەدۆڵەکەدا بۆیان ناییەوە، کە لێمان نزیک کەوتنەوە، میلی تفەنگمان لێ راکێشان. یەکێکیان وەک تیر بۆی دەرچوو، ئەوی تریان حەپەسانە لەجێگەی خۆیدا راوەستا. یادی خۆشبێت، مامۆستا عەزیزی بوو. ماموستا عەزیز کورکی قسە خۆش و کورد پەروەربوو، لە منداڵیەوە دەمزانی کە هاوڕی فازیلی برامە و ئەوە شەوە ناوەخەتەش یادەوری منداڵی بەبیردا هێنامەوە. ئەوەشەوە من و علی ئامەخان دەستمان بە پێکەنین کرد، نازانم من یان عەلی بوو، وتمان: ئەگەر رۆژگار وا بڕاوت، رۆژێک بە کڵاو دەگیریت!
مامۆستا عەزیزی بەپێکەنینەوە وتی: ئێمە و ئەم سەگ سەگەێنەی شەویان، کەی ووتووە!
کەسەکەی تر کە زانی پێشمەرگەین بۆ لامان گەڕایەوە. بینم فاخیرە، فاخیر ئەو پێشمەرگەیەى کە لەگەڵ ئەنۆری تۆفیق هەورامیدا چەند رۆژیک لە ماڵماندا بوو، شەوەکەی فوئاد، بۆ ماڵی ناهێدەی شێخ سەلامی دۆڵانی بردوون.. فاخیر ئەو شەوە، بێ چەک بوو. لێم پرسی خێرە. وتی: چەکەکەم تەسلیم کاک ئارام کردۆتەوە، بەنیازم بۆ ئێران بگەڕێمەوە. ئەویش لە توش بوویی خۆی تێگەیشتبوو، شانسی لە زۆرینەی خەلکئ شاخ باشتر بوو، چوونکە دەیوتانی بۆ ئیرانی سەردەمی شا بگەڕیتەوە و نەیگرن. وابزانم فاخیر و مام رۆستەمە بەیەکەوە لە ئیرانەوە بۆ کوردستان گەڕابوونەوە.
ئەو شەو مامۆستا عەزیز و فاخیر بەخۆشی قازیفە و رەشاش بڕنەوەوە لەگەڵ ئێمەدا بۆ قەرەداخ گەڕانەوە. هەر کە گەیشتینە سەر بەرزایی جادەی تاسڵوجە و سلێمانی، بۆ ماوەی سەعاتێک بازگەیەکمان لەسەر ئەو رێگەیە بۆ سەیارەکانی کەرکوک -سلێمانی دامەزراند. مەبەستمان نیشاندانی قازیفە و رەشاشەکە بوو. تا ئەو سەردەمە لە ناوچەی سلیمان قازیفە و رەشاش بوونی نەبوو، ئاشبەتاڵەکە شاخ و کوردی لە چەک داماڵیبوو، لام سەیر کە پارتی و سەکردەکان تا ئەمڕۆ ئازایەتی ئەوەیان نییە کە باس لە ئاشبەتاڵ وەک دوا تەسلیمی خۆیان بکەن. بۆ نازانم، بەڵام دەزانم مرۆڤ یان هەر رێکخراویک ساڵانە هەڵسەنگان بۆ لاوازی خۆی نەکات، کوتاییەکە نەک باش نابیت، بەڵکو سوکایەتی بۆ خۆی و میژووی خۆی بە واقیع دەکات. لەوانەش ددانەنا بە لاوازی بۆ ئەقلی سەرکردەکانی بگەڕیتەوە، کە مەزاجیان خۆیان لە بەرزایەک داناوە، کە وادەزان هەتا هەتای ئەو جێگە لایان وەک پەیامبەری ئیسلم تاپوییە. چارەی ئەو دەردەش لە خۆرئاوا ناکرێت، تا خەلکە پینەگەن، ئەگەنا لە خۆیان و لە دنیا کە رۆژانە وەک رۆژهەڵدی لە مانای رووناکی (خودا) بە مانا هاوسەنگیە کە نەوەی تێناگەن. بیرم نەماوە بەیان ئەو شەوە لە سوڵی یان دێیەکی تر بوو، کاک ئارام، مامۆستا حەمەومین، شێخ شەماڵ، بەکرە چاوشین (ئاشتی)، هاوڕی، مام رۆستەم، ئاوات قارەمانی، سەڵاح چاوشین و چەند پێشمەرگەیەکیتر گەیشتین. کاک ئارام بە خۆشی ئەو چەکانەوە مەڕێکی لەگوندیەک کڕی، لەدەرەوەی دێ دەستمان بەگۆشت برژاندن کرد.
بۆ ماوەیەک لەگەڵ ئەو پێشمەرگانەی قەراخ و لەگەڵ کاک ئارامدا لەو دێیان ئەو ناوچەیە سوڕاینەوە، باسی قەندیل و چوونی باقی پێشمەرگەکانمانم بۆ کاک ئارام کرد کە بە نیاز بوون بەروە سێ کوچکەی ئیران، عیراق و تورکیا بۆ هانینەوە مام جەلال بڕۆن. کاک ئارام مرۆڤیکی ئارام و گوێگر و زیتەڵەبوو، نازانم خۆی یان برادەرەکانی ئەو ناوەیان لێ نابوو، بۆ خۆی ناوی شاسوار جەلال بوو، باوکی بە وەستا جەلالی ئاسنگەر ناسراوبوو. لەو ماوەیەدا کە لەگەڵ کاک ئارام و پیشمەرگەکان گەشتمان دەکرد، باسی کوژرانی فەرهادی مەلاڕەزا و ئازایەتی هاوڕیان دەکرا، لە بیرمە ئاوات قارەمانی باسی لە ئازایەتی هاوڕی و شەرکردنی بە پێوە دەکرد، وابزانم مام رۆستەم بەخیلی بە هاوڕی دەبرد، کە بەو جۆرە باسیاندەکرا. لە بیرمە رۆژیک مام رۆستەم وەکو کەڵەشێر پەلاماری قوڕتەمی هاوڕێیدا، منیش بەسەریدا قیرانم، کۆتاییان بە شەڕەکە هێنا. هەر لەو رۆژانەدا بوو، لە ناو ئاوایەکانی ئەو ناوچەیەدا، دەنگۆی تەسلیم بوونی عەلی عەسکەری و مولازم عومەر گەیشتە لامان. دەنگۆکە وابوو کە هەردووکیان بە کۆپتەر لە بناری قەندیلەوە بۆ بەغددا رۆیشتوون. وابزانم رۆژێک دوای ئەو دەنگۆیە، نامەیەکی مام جەلال لەقەندیلەوە، بەرێگای سلێمانیدا بۆ کاک ئارام هاتبوو، کە گوایا کاک عەلی و مولازم عومەر بۆ موفاوەزات رۆیشتون. ئەو هەوڵە کاک ئارامی دڵگرانبوو، چونکە تا ئەو دەمە ئەو وەک نوێنەری کۆمەڵە و بەرپرسی ریکخستنی سیاسی یەکیتی ئەژماردەی بۆ کرابوو. لە بیرمە دەنگی مفاوەزەت لای گرن و گرنگ بوو، دیاربوو کە لە کاکزەکەشدا داوای لێکرابوو کە سەردانی خڕەی ناو زەنگ بکات. مام جەلال تا ئەو سەردەمە بە ئەندامی شەرف یەکیتی ئەژماردەی بۆ دەکرا و ناو سکرتیری یەکیتی نازانم کە داهێنراوە، بەس دەزانم تا ١٩٧٨ کەس لە شاخ و لە سوریا ئەو قسەی نەکردووە و نەنووسراوە. هەروەها نازانم کاک عەلی و مولازم عومەر کە بە ئالیکوپتەر چوون بۆ بەغدا، چ نامەیەکیان لە مام جەلالەوە بردوە و چ جوابیکیان لە بەغدا وەرگرتووە. بەلام دەزانم کە کاک ئارام لەو رۆژانەدا وتی: تا مام جەلال نێوەی رێگا نەیەت، منیش تا نیوە رێگا بە پیریەوە ناچم. نیوەی ری لە قەندیلەوە، ناوچەی سورداشە. هەروەها لە بیرمە کاک ئارام لەو رۆژانەدا وتی: ئەم سالار عەزیزە چەند بێ میشکە، نازانم چۆن بەقسەی مام جەلال هەڵخەڵاتاوە، بۆ سوریا چووە، پیشمەرگەکانی تەسلیمی مام جەلال کردووە.
لەو رۆژەدا بۆ خۆم گاڵتە بە مفاوزات دەهات و رۆژانی پیش ئاشبەتاڵم لە بیرە کە بەرزانی ئامادەی ریکەوتنبوو لەسەر بەیانی یانزە ئازار و بەعس سزاکە بە شا دابوو و دەسبەردەی ئەو چەند دورگەی بوو کە لەخلیچدا هەن و ئەوانەش بۆ ئیستا و داهاتووی ئیران مانا باڵادەستی خلێج هەیە. جا کورد و بەتایبەتی سەکردەی پارتەکانی گەر دەستبەرداری ئەقلی مەزاجی نەبن وەک ئەوەی خاوەنی خوێنی رژاوی لاوەکان، رۆژیک دێت کە مایە پوچانە ڕابکەن، جا دەردەچن و پارەکانیان لە دەرەوەی وڵات دەخۆن نازانم، بەڵام دەزانم لە قەزافی و شای ئیران حاڵیان باشتر نابێت.
لەو ماوانەدا کە لە قەرەداخ بووم، رۆژیک سەلاح و هاوڕێ راسپارد کە بچن بۆ دێ سوڵێ و کەمێک ئامۆژگاری موختارەکە بکەن و بە منیش وت گەر تاقەت هەیە، چاودیریان بکەن. کاک دەیزانی من خۆ بە پیشمەرگەی یەکیتی، بزوتنەوە و کۆمەڵە نازانم، دەشیزانی چەکەی دەستم ماڵی خۆمەوە و حەزیش دەکرد، کە دۆستایەتی خۆیم نیشان بدات. بەداخەوە کە تا دوای نەوەدەکان نەمزانیبوو کە کوڕ وەستا جەلالە، وەستا جەلام لە منداڵیەوە دەناسی و لە بیرم سەردانی دایکمی دەکرد، خۆی بە کوڕی باپیرم دەزانین و لە منداڵیدا، لای باپیرم کاری کردبوو. دایکیشم وەستا جەلالی ئاسنگەر وەک کاکی خۆی ناو دەبرد. کاک ئارام ئەو رۆژە کە ویستی سەلاح و هاوڕێ کەمێک ئامۆژگاری موختاری سوڵە بکەن، دوای ئەوەی موختارەکەیان لە دێکەوە بۆ سەربەزای دێکە هێنا، کەوتنە وێزەی (گیانی)، منیش هەستم کرد کارەکەی ئەوان لە ئامۆژگاری دەرچووە. بەهاوڕی و سەلاحم وت: ئێوە لەوە ناچێت وازتان لەپۆلیسی هانیبێت!
هاوڕی باوکی پۆلیس بوو، سەلاحیش لە نایب موزەییەوە فێرى چەک هەڵگرتن ببوو. دوای ئەوەی کە وام پێ ووتن، سەلاح و هاوڕێ دەستبەردای لێدانی شێخ حەسەن بوون. کاتێک کە هەوڵی کوشتنی کاک ئارامم لە شارباژێڕ بیست، گومانی ئەوەم لەلا دروست بوو، کە شێخەکانى ئەو ناوچەیە لە ناو خویاندا قسەیان یەکخستووە، هاوکاری ژێر بەژێری جاشەکانیان کردووە و تۆڵە خۆیان لە کاک ئارام کردۆتەوە. کاتیک کە وادەڵیم، دەزانم کورد بۆ تۆڵە سەند لەیەکتر ئازان و لەبەردەم پارە و دوژمندا زەلیلن بۆ، نازانم و لەگەڵ ئەوەشدا، وا بۆی دەچم، کە مرۆڤ تاڵانکرا، چاوبرسی و بێ بڕاو و کەم فرسەت دەبێت و بەداخەوە ئەو ناکەسیمە لە زۆر کەسی کورد لە کوردستان و ئەورپادا دیووە و کە لێرەشدا نووسیومە، لەو رۆحەوە نووسیوومە تا هانی خوینەر بدەم لە لاوازی خۆی نەترسی و چاکە بۆ خۆی و نەوەکانی رووبەرووی بوەستینەوە و بەهانە بۆ بوونی لاوازی و ترس لە خوا، لە دونیا بۆ بەرژەوەندی نەهێنیتەوە. بەرژەوەندی بۆ مرۆڤ گرنگ کە ئەژماردەی بۆ بکات، بەمەرجی لەسەر حسابی برا، خۆشک، کەس ، هاوڕی و غەریبە نەبێت. هەروەها کە باس لە بەرژەوەندی دەکەین، گرنگ باس هەموو کەسیک بکەین کە بەرژەوەندی لە رێگەی ناهەقی بەدەست دەهێنێت. هەق وەک یاسا وابەستەی رێکەوتنی مرۆڤەکان لە سەردەمەدا، نەک یاسایەک بێت خودا نووسیبیتەوە و مرۆڤ پەیرەوەی بکات. کاتێک کە باس لە فایڵەکانی ئەمن دەکەم کە کەوتنە دەست پارتی و یەکیتی و بە تایبەتیش نەوشیروان موستەفا، ئەوە ناهەقی بوو کە فایلەکانی بڵاو نەکردووە، چوونکە ئەو فایڵانە باس لە ناکردگاری خەلکی جیاوازی جاش و بە ناو پێشمەرگەوە و نەوەشیروان ئەوانەی وەک بزانم بۆ مەبەستی خۆی بە ئاشکرا و نەهێنی بەکاربرد. بەنمون باس لە هەندێک کەسی پیشمەرگە و پەیوەندیان بە ئەمنەوە لە رۆژنامەکاندا بڵاوکرایەوە و بە بێ ئەوەی فایڵەکانی ئەمن بڵاو بکاتەوە. لە بیرمە ساڵی ١٩٩٨ کە کاک نەوشیروان لە لەندەن بینی، داوی لێکردم کە هاوکاری بکەم لە دۆزینەوە. جۆرێک لە پرینتەرە کە لە رێگەی سکانەوە توانای هەڵگرتن فایەڵیکی زۆری هەیە. ئەوەش بۆ بردنی فایڵەکان دەویست، چوونکە دەیزان لە لەندەن سەلامەت دەبن. چا چەند و چ جۆرە فایەڵیکی لەلابووە، من نیزانم، و ئەوەندی بزانم بەشێک لە فایەڵی ئەمنی سلیمان و کەرکوک دەست ئەو کەوتووە و بەهیوام نەوەکان بڵاویان بکەنەوە یان لە مەتبەی ژین داینین تا خەلکانیک لە خوازیار لێکۆڵینەوە، دەستیان پێ بگات.
لەو دەمەی کە چەکەکانم بە کاک ئارام گەیاند، کوڕێکم بە ناوی عەبدولڕەحمان قەرەداخی لەگەڵیدا بینی، ئەو کوڕە خۆی بە کۆمەنیست ناساند. عەبدولرحمان کوڕێکی سادە و قسە خۆش بوو، حەزی لە خۆ دەرخستن هەبوو. رۆژیک باسی لە هاوڕێیەکی کرد، کە ژنەکەی هاوشێوەی رۆزا لۆکسەمبرخ بە توانا و زانایە لە بواری فەلسەفە و مارکسی و بایولوجیدا. ئەوسا زانیم عەبدول رەحمان باس لە پرشنگی خۆشکی مەمەندی دانساز دەکات. عەبدوڵەی کوڕی مەندی دانساز هاوڕی قوتابخانەی وەتەن (وطن) و پیشەیی (سەناعە)م بوو، لەرێکخراوی جەلالی قوتابخانەی "وطن" بەیەکەوە کارمان دەکرد. بیرم نەماوە چ رۆژیک ناوچەی قەراخ و کاک ئارام جێهێشت. لە بیرمە ئەو رۆژە کە دەمویست لەگەڵ هاوڕیدا بەرەوە شارباژێر بگەڕینەوە، کاک ئارام پێشنیاری بۆ کردم، کە لەگەڵیاندا وەک کۆمەڵە کار بکەم. وەڵامی من بۆ کاک ئارام، ئەمە بوو"کەی ئێوە (کۆمەڵە) وەک رێکخراویکی سەربەخۆ و لەدەرەوەی یەکیتی بڕیار کارکردنتان دا، ئەوسا منیش بڕیاری کارکردنی خۆم لەگەڵ ئێوەدا دەدەم، ئەگەرنا لەشاڕباژیر درێژە بە پێشمەرگایەتیەی خۆم دەدەم، خۆ لەسەر هێچ رێکخراویک ئەژماردە ناکەم. بەکردەوەش لە شاخەوە تا ئەمڕۆ سیاسەتم لە ناو هێچ پارتێک نەکردووە و تا ئەمڕۆش هێچ پارتیکی کوردی و خۆرهەڵاتی نابیم کە کار بۆ ژیانەوە مرۆڤ لەسەر بنەمای کولتور بکەن. هیچ پارتیکیش تا ئەمڕ لە کوردستان و خۆرهەڵات نابینم کە وەک خۆرئاوا لە دوو دەورە زیاتر لە سەرکردایەتی پاتیکدا ببیت و بۆ خۆی دەست بەردەرای سەرکردایەتی بێت و تا ئەوەش روو نەدا، ئەقلی مەزاجی دەستبژیر سیاسی، دین و پارەدار چاڵ بۆ دژەکانیان هەڵدەکەن و هەوڵی جیگا گرتنەوەیان دەدەن و تەمەنی بازنە زاڵمی لە جێ نەوە دەژینەوە و ناوی سەیر و سەمەری دین، نەتەوەی، چین، پیشکەوتوو، لیبراڵ و ژینکەی بۆ دەدۆزنەوە.
ئەو رۆژە دوا خواحافیزی من و هاوڕی لە کاک ئارام، من و هاوڕیش لە گەڵە زەردە جیابووینەوە ئەو بە ئاراستەی گۆیژ و من بە ئاراستە سلیمان رۆیشتم. وابزانم لەو رۆژانەدابوو، سەڵاحی برام وتی: ئەمڕۆ "مژدەی مامۆستا تاهیر" بۆ دوکان هاتووە. وتویەتی: ئەگەر دەنگت بە سەباح گەیشت، بەڵکو پێی بڵێیت، یەکێک لە ڕاکردوەکانی سجنی کەرکوک لەماڵی ئێمەیە، بەڵکو سەباح یارمەتی بدات، لەگەڵ خۆیدا بۆ شاخی بیبات. ئەو شەوە بۆ ماڵی مژدە چووم. لەدەرگای ماڵەکەیانمدا، مژدە دەرگای کردووە. من بینی بۆ ناو ماڵەکەیان راکێشام، بەپەلە بۆ ناو ژوورەکان گەڕایەوە، زەلامێکی منج و مۆنی لوت ئاوساوی، لاچاو شینبووەوەی هانیە بەردەم، وتی: ئەم ئەو برادەرەیە، ئەیەویت بۆ شاخ بچێت. مژدە خیرا خوا حافیزی لێکردین، وەکو ئەوەی دەی کاری من تەواو، لێرە بچنە دەرەوە.
کاتێک کە لەماڵی مژدە تاهیر دەرچووین. بۆ ماوەیەک کاس و بێدەنگ رێگەم دەکرد، بەدەم هەنگاو هەڵهێنانەوە، بەو برادەرەم، وت "باشە بۆچی مژدە بەو جۆرە ترساوە؟"
تا ئەو چرکەیە قسەم لەگەڵ ئەو برادەرە راکردووەی سجن نەکردبوو، نەمدەزانی ناوی چییە. وەڵاکەی توانج بوو بۆ پاسوک، وابزانم مژد خۆ بە پاسوک دەزانی و برادەرکەی وتی: ناخۆشیەکەی لەوەداییە، ئەم برادەرانە داوای چوار پارچەی کوردستان دەکەن، بەکردەوەش ئاوا رەفتاردەکەن.
بیرم نەماوە کە خۆم لە برادەرەکەی مژدە پرسی یان خۆی وتی: ناوم سەلامی عەبدوڵڵایە، بە مامۆستا سەلام ناسروام.
ئەو شەوە سەلام عەبدوڵڵام، بۆ ماڵی ناهیدەی شێخ سەلام لە سابوونکەران برد. ناهیدەخان کە دەرگای کردەوە. وتی: سەباح! ... خێرە!
وتم : پورە ناهی! ئەوە میوانێکم بۆ هێناوێت، با ئەمشەو لە ماڵی ئێوە رۆژ بکاتەوە، بۆ خۆم دەمەوێت هەندێک برادەری تر لە شار ببینم.
ناهیدە خان هاواری کرد: تیشک ژورەکەت بۆ ئەم برایە چۆڵ بکە.
بۆ شەوی دوایی سەلام عەبدوڵڵام بۆ شاخ برد. لەرێگەدا بەرەوە ئاوایی قرگە دەچووین، ماموستا سەلام باسی سجنی و راکردنی خۆی و شەش سجنی تری کرد، کە ئەوانیش لەگەڵ ئەم و برادەرکەیدا لەو سجنەی کەرکوک ڕایانکردووە. ئەو رۆژە سەلام عەبدوڵە ناوی کوڕێکی وەک قارەمانی ئەو ڕاکردنەی سجن برد. لە بیرمە ماموستا سەلام باس کرد کە خۆی و کۆمەڵێک سجن، لە هۆڵێکدا سجن کرابوون. هۆڵکە دوو دەرگای هەبووە، دەرگایەکیان بۆ سەر حەوشەی دەرەوە و دەرگاکەی تر بۆ سەر ژووریک حەرەسەکانی سجنەکە بووە. حەرەسەکان لەو ژوورە خەوتوون، دەرگای ژوورەکەیان بە رووی هۆڵەکەدا دانەخستووە، جووتیان کردووە. بەقسە ماموستا سەلام، ئەو کوڕە زانیبووی کە جووتکراوە و زانیبووی کە پولیسەکان بە شەو دەخەون و حەراست ناگرن، بە ماموستا سەلام و چوارکەسی تری وتووە، کە دەتوان ڕابکەن و شەش تفەنگەکەش بەرن. لە شارباژیر ماموستا سەلام لە من جیا بووە و ئەوەندی بە بیرم بێت، وتیان بەرەوە ناوزەنگ بۆ لای مام جەلال چووە.
لەو ماوانەدا کە لە شارباژێر بووم، لەبەر بێتاقەتی لە شاخ جار جار بۆ بینین هەندێک برادەر یان بۆ خۆشتن دەگەڕامەوە. رۆژێکیان کە لە سلێمانیەوە بۆ گورگەیەر گەڕامەوە. لە گورگەیەر بیستم کە ستاری سەعید خەڵەف، وەهاب (هەڵسوڕاوی گۆڕان)ی ئەم سەردەمە و شۆڕش ئیسماعیلی (وەزیر پیشمەرگە) ئەم سەردەمەی گرتووە. شۆڕش و وەهاب تا ئەو دەمانە، پێشمەرگەی بێچەکی یەکیتی بوون، خۆیان بە کۆمەڵ دەزانی، دوو لاوی نەترس بوون. بۆ ستار ئازەیەتی نەبوو، کە دوو لاوی بێ چەک بگرێت. ئەو رۆژە بە خەیاڵی قسەکردن لەگەڵ ستاردا لە گورگەیەر بۆ نۆدێ دەڕۆیشتم. دەمانچەکەی فازیلی برام پێ بوو. لەبەرزایی قەیماسە، وەزیرە کەچەڵ و چەند پیشمەگەکم بینی، بەرەوە لای من دەهاتن. کە لێم نزیک کەوتمەوە. لە ناکاو هەر پینجیان میلی تفەنگیان لێ راکێشام، وتیان: چەک بە.
منیش وتم: وەزیەر کەچەڵ من هەر یەک دەمانچە پێیە، بۆ لای ستار دەچم و نازانم تۆ بۆ بویت بە کەڵەشیر، وەرە دەمانەچەکە لەقەدم بکەرەوە. پیشمەرگەکان گەنج بوون و لە زمانی من باشتر تێگەیشتن و هەستیان بە شەرمەزاری دەکرد. بۆ نۆدی لەگەڵیاندا رۆیشم. ستار کە منی بینی، هەستاو دەستی هێنا تەوقەم لەگەڵ بکات.
وتم: ستار! من لەگەڵ پیاوی وەک تۆدا تەوقە ناکەم، منەتت بەقۆندەرەکانم، چیت لەدەست دێت بیکە.
ستار وتی: ئێمە براین، تا ئێستا خەڵەفی برام لەگەڵ دایکیدا سجنە.
وتم: تۆ تۆڵەی سجنی ئەوان بەم کارە ناشرینانە دەکەیتەوە؟
ستار وتی: مولازم عومەر لەناوچەی مەنگوڕەوە بە دوامەوەبووە، ویستوویانە بمکوژن.
وتم: ستار! تۆ چاک دەزانیت من پێشمەرگەی خۆم و کوردم، ئەم چەکەی کە پێمە هێ خۆمە و نەخۆم بەجەلالیم نەخۆم بە مەلای دەزانم.
ستار وتی: ئێمە براین، دەبێت ئەم نیوەڕۆیە لەگەل ئێمەدا نانبخۆیت. نەوشیروان لە جافەتیەوە بەرەو ئێرە دێن و بەتەمان لێمان بدەن.
ئەحواڵی شوڕش و وەهابم لە ستار پرسی، وتی: لەگەڵماندا بوون، شەو رایانکردووە.
دوای نیوەڕۆ ستار دەمانچەکەی دامەوە، بەجێمهێشت. بەرەو جافەتی رۆیشتم. لەرێگا کەریمی دادە مەنەم دی، پەیامی نەوشیراونی بۆ ستاری سەعید خەڵەف دەبرد. ئەو رۆژە مامۆستا سەلامیشم لەگەڵ نەوشیرواندا بینیەوە. پێش ئەوەی ماموستا سەلام چاکو چۆنیم لەگەڵ بکات، بەدەنگێکى قەبەوە پرسی: جووتە! دە دیناری مانگانەیان بۆ سەرف کردویت؟
فوئادی کە بۆ شاخ چووبوو، ناوی لە خۆی نابوو هەژار و کە لە گەورەدی بینم، وتێ سەباح ناود دەنیم جوتیار، منیش پێکەنیم و بە فوئادم وت، من لە تۆ هەژارترم. فوئاد سەرێک بۆ لەقاند. لەو رۆژەوە کەریمی دادەمەنە بۆ خۆشەویستی، هەردووکمانی بە "جووتە" بانگ دەکرد، بەڵام مامۆستا سەلام وای دەزانی کە جووتە کورتکراوەی جووتیارە. ئیستا دەزانم جووتیار، جووت مانایان لە "جا و جێ" وەرگرتووە.
لە وەڵامدا بە مامۆستا سەلام وت، مامۆست فشقی، ئەڵێی تۆش بوویت بە مەسئول، وا باس لە پارە وەرگرتن دەکەیت؟
ئەوسا من و ماموستا سەلام نەما دەزانین، ئەو دە دینارە سەرەتای خۆ ناساندنی نەوشیروان موستەفا بوو، کە ئیتر لەمڕۆ بە دواوە ئەو مونسولە و ئەوانی تر پێوستە سەر بۆ ئەو دابنەوەین. لەراستیدا سەدام و شا تا سەرکردەی زۆرینە پارتەکان لەم سەردەمەدا دەرویش بۆ خۆیان لە رێگە پارەوە پەیدا دەکەن. ئەگەرنا بڕوای سیاسی وەک دینی تا دێت لاوازتر و بێ بنەما تر دەبیت. ئێستا دەزانم بۆچی مام جەلال لە داوی ئەوە کۆمەڵە و بزوتنە چوو بوون شاخ تا خۆی نەهاتەوە پارەی بە کەسیان نەدابوو. نەوشیروانیش لە کوتاییدا هەر لەسەر پارە لە مام جەلال جیا بووە. پارە بەو مانایە هێزە لەلاین سەروکی پارتەکانەوە بەشێوەی جیا جیا بەکار دەبرێت، ئەوەندی من ئاگاداربم، کادرەکانی کە کار ناکەن و حیزبایەتی دەکەن لە لاین حیزە یا چاکتر بڵین لە لایەن سەرکردەکانەوە پارەیک وەردەگرن، بۆ ئەوەی کار بۆ حیزب بکەن، بەبێ ئەوەی خۆی بە خۆیان بزان کار بۆ سەرۆکەکەیان دەکەن. ئەو نەخۆشی ئەقلی سەرۆکی لە خۆرهەڵاتدا کە شێواوە، بۆ بەردەوام شێواندنی خەیاڵی منداڵی دەگەڕیتەوە. چوونکە ئەو منداڵانەی خەیاڵ فراون بوون، تونای فیڵبازی و بەکاربردنی ئەقلیان هەیە و کە کاری سیاس و دین لە ئەستو دەگرن، توانای فیڵبازانە خۆیان بەکار دەبەن و دەبن سەرکردەوە و بە داخەوە تا ئەمڕۆ ئەو جۆر سەرکردانە دەرنەکەوتوون کە ئەو هاوکیشەیە بۆ هەڵبژاردنی دوو دەورە بگۆڕن و بەیاسای بکەن.
ئەو کاتەی کە کاک نەوشیروان بۆ شارباژیر هات و ماموستا سەلام بەرپرسی مالی ئەو بوو. بیستم کەمالی حەمەرەش، خەبات ماروف و عەبدورحمان قەرەداخی لە شاخەوە بەهاوکاری "وەحدەی قاعیدە" بۆ سوریاو لوبنان رۆیشتون. عەبەی مەلاش هەر لەو دەمانەدا گێڕایەوە، کە کاتێک بۆ پێشوازی مام جەلال و دوکتۆر مەحمود عوسمان چوون، بە ناو ئێراندا لەگەڵ مام جەلال و دکتور مەحمودا گەڕاونەتەوە. لە ڕی بە سوپای ئێرانی گەیشتوون، خۆیان ڕادەستی سەربازی ئیرانیەکان کردووە. پێش ئەوەی کە خۆیان ڕادەستی سەربازە ئیرانیەکان بکەن، مام جەلال بە عەبەی مەلای وتووە: لە ئێستا تۆ مەسئولی ئێمەیت، با ئێرانیەکان نەزانن کە ئێمە ( من و دکتۆر مەحمود) کێن. عەبەش وتی بە مام جەلالم وت: مام جەلال لەئێستاوە ناوی تۆ بە هەیاس و دوکتۆر مەحمودم بەخاس بانگ دەکەم. عەبە وتی: بۆ خۆشی لە ناو زیلەکەدا زوو زوو مام جەلال و دکتور مەحمودم بە ناوی هەیاس و خاسەوە بانگدەکرد.
نەوشیروان، شێخ حسینی بابە شێخ ئیزدی، دکتور خالید، مولازم عومەر سێ پێشمەرگەی چەکدار و بێچەک لە شارباژێرەوە بەرەوە ناوچەی شلیر چوون. فوئاد، هاوڕی، ئازاد و وابزانم فەتاح بۆ دەوربەری سلیمان چوون، منیش بەرەوە گویزە رەش ئەو دیم دەکرد. وابزام لەو دەمەدا کاک ئەنۆر مجید سوڵتان، ئازد رەش (بەرزان) کە ئیستا لە لەندەن، نەجم کە ئیستا خانە نشینی پارتیە لەگەڵ دوو پیشمەرگەی تری بێ چەک لەگەڵ ئەنوەری مەجید سولتان لە گویزە رەش بوون. ئەو رۆژە کاک ئەنوەر گومانى لە پیاوێکى جامباز (ئاژەڵ کڕ) بۆ ئاژەڵکڕ هەبوو. بیرم نەماوە داوی لە کێکرد کرد کە جامبازەکە بپشکنین. لەپێڵاوی جامبازەکەدا نامەیەکی ئەمنی عەربەت شارابووە. نامەکە بۆ عومەری ئاوەکەڵە بوو، تا عومەر بچێت بۆ نزیکی عەربەت و لەوی معاونی ئەمنەکە ببینێت. ناوی معاونەکەی ئەمن لە بیر نەماوە. ئەوی لە بیرم مابێت ئەوە بوو، کە معاونەکە نووسیبوو، مردنی عومەر حاجی ئەورەحمانی هێلکەی پێ ناخۆش بووە، خەتای ملی عومەر بووە، کە بۆ ناو سلیمان بە چەکەوە گەڕاوە، پولیس بە یاخی بوو لە قەڵەمیان داوە و تەقیان لێکردووە و کوژراوە. عومەری ئاوەکەڵەم و عومەری هیلکەم یەکەم جار لەگەڵ سالار عەزیزدا بینی، وابزانم عومەری هێلکە ئامر مەفرەزەی دەستەکەی سالار بوو. ئەو رۆژ کاک ئەنوەر جامبازەکەی گرت و خەمی کاک نەوشیروان، شێخ حسێنی ئێزدی، دوکتۆر خالی و ملازم عومەری بوو.. ئەنۆری مەجید سوڵتان لەوە دەترسا کە عومەر دەست لە ئەوان بووەشێنێت، بەپەلە بڕیاریدا کە بۆ ناوچەی شلێر بچێت. منیش دەمویست بۆ سلێمانی بچم. کاک ئەنور وتی خۆ تۆ کە بۆ شار دەچێت، کڵایشنکۆفت بۆ شار پێوست نییە، چاکە کڵانشینکۆفەکەی خۆتمان بەئامانەت بدەیت، نەکا لەم کارەدا پیوستیمان بە چەککردنی عومەر هەبێت. ئیدى لەو رۆژەوە کاک ئەنۆرم نەبینیەوە.
ئەو رۆژە کە ئەوان بەرەو شلێر چوون، من بەرەو سلێمانی بۆ ماڵی گوران مەریوانی هاوڕێم گەڕامەوە. ئەحواڵی رێکخستنی وەحدەی قاعیدەم لە گوران مەریوانی پرسی، مەبەستم ئەوە بوو کە لە رێ ئەوانەوە منیش وەک "کەمالی حەمە رەش، خەباتی مارف سیسە و عەبدول رەحمان قەرەداخی لە کوردستانەوە بۆ سوریا و لوبنان بچم. وەحدەی قاعیدە خۆیان بە میراتگەری قیادە مەرکەزی (حیزبی شوعی/ باڵی ماوی) دەزانین. قیادە مەرکەزی لە ساڵانی پیش حەفتادا لەحیزبی شوعی عیراقی جیابوو بوونەوە، لەگەڵ ئاشبەتاڵی پارتی ساڵی ١٩٧٥ ئیبراهیم عەلاوی و فاروقی مەلا و ئەو چەکدارانەیان توانە و بوون بە بەشی لەو ئاشبەتاڵا حیزبیە کە مەلا موستەفا بە هەقە سەرکردایەتی کرد. پێدەچێت لەو دمەوە کە مام جەلال کار لەسەر چەتر دروستکردن کردووە، یارمەتی فازیلی مەلا مەحمود و عادیل عەبدول مەهدیشی دابێت کە بۆ خۆیان وەحدەی قاعیدە دروست بکەن و پول بە ئیبراهیم عەلاوییە بنین. وابزانم ئاسانکاری مام جەلال وایکردبوو، کە وەحدەی قاعیدە مەفرەز دروست بکەن، سامی شوڕشیش ئەو دەمانە بۆ لای ئەوان لە قەرەداخ گەڕایەوە و دوای لە سلیمان خۆ رادەستی حکومەت کرد و دوای نەوەدەکان وەک پەناهەند بۆ بەریتان چوو. لەو دەمەدا کە لە شاخ تەواو بێ تاقەت بوو، و بیست وەحدەی قاعیدە ئەو کەسانە بۆ سوریا و لوبنام ناردووە. وام دەزانم توانا و شارەزایان هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش چووم بۆ سلیمان و بڕوام وابوو کە گوران مەریوانی هاوڕی کەمالی حەمە رەشە و چەپ ئەگەر ئەوە هەیە، کە ئەوەیش لەگەڵ وەحدەی قاعیدە کاربکات. شەو بۆ ماڵی گوران مەریوانی چووم، پیم وت بەڵکو پەیوەندی بە وەحدەی قاعیدەوە بکات و ئەوانم پێ بناسین، بەڵکو یارمەتیم بدەن بۆ لوبنان بچم.
سالار فەخری پاش دوو رۆژ لەگەڵ برادەرێک کە بەرگی مەلای لە بەردا بوو، بۆ ماڵە چۆڵەکەی خۆمان هات، وتی: گۆڕان ئەم برادەرەی وەحدەی قاعیدەی بۆ لای تۆ ناردوە. تۆ قسەی خۆتی لەگەڵدا بکە. سالار بەجێهیشتین.
برادەرەکەی وەعدەی قاعیدە کە بۆ ماڵەکەمان هاتبوو، نەیدەویست خۆیم وەکو خۆی پێ بناسینێت. نەیزانی ئەو ڕۆژانەی کە خۆی و گروپە چەکدارەکەیان لە سوڵەبوو، بیستم کە فازیلی مەلا مەحمود بۆ مزگەوتەکە نەهاتووە. ئەو رۆژە کە هات، پێم وت تۆ "فازیل" مەلا مەحمودی و پیوست ناکات ناوێکی ترم پێ بڵێت. پاش دانیشتن فازیل وتی، حەزکردووە کە برادەرانی ئێمە ببینیت. خێرە. پێم وت: دەمەویت بۆ لوبنان بچم و پەیوەندی بەهیزەکان جورج حەبەشەوە بکەم. کە جەلالیم بوو، لە پیش حەفتاکانەوە و تا ئەو دەمەی جەریدە "هەدف" دخوێنەوە، ریکخراوی "جەیشی شعب"ی فەلەستین و سەکردەکەیان کە جورج حەبەش سەر مەشقی بیرکردنەوەم بوو. جورج حەبەشم وەک جیڤار بە رزگارکە دەزانین، کاریگەری ئەوان لەسەر وەک شوعیەکی شوڕشگیر هەبوو، ئەگەرچی بە کردەوە قەد لە ناو رێزەکانی حیزبی شوعیدا کارم نەکردووە. ئێستا دەزانم بۆچی دوای ئایدیالی هیچ حیزبێک یان سەرکردیەک نەکوتووم و بەردەوام هەوڵی خۆ نوێکردنەوە و لە خۆ تێگەیشتنم داوە.
ئەو رۆژە کە فازیلی مەلا مەحمود بۆ ماڵمان بە بەرگی مەلاوە هات، بە هیوابوو کە ئەو هاوکاری من بکات تا لە کوردستان دەربچم. کەچێ فازیل داوی لە من کرد، کە چەند دەمانچەیەکیان بۆ بکڕم، وابزانم چەند رۆژیک دوای ئەو رۆژ، فازیل هەندێک پارەی دامی، چەند دەمانچەیەکم بۆ کڕین. لەدوای ئەو رۆژەوە چەند جارێکی تر فازیلی مەلا مەحمود بینیەوە، ئەو شەوانەی کە بۆ ماڵەوە دەهات، بەیانی زوو دەڕۆیشت و لە بیرم نایە چەند جار یەکترمان بینی، ئەوەندی لە بیرم بێت، فازیل زیاتر لێنین بوو وەک ئەوەی مارکسی بێت و سیاسەتکردن لای فیڵبازای بوو. لە بیرم نەماوە کە رەخنەمە لەسەر بیر شوعیەکان هەبوو، کەچێ ئەو پیشنیار کرد کە بەیەکەوە "مال عمل"ی لێنینی ڕاڤەبکەین. وابزانم قورعانەکەی فازیل پەراوەکانی لێنین بوو. لێنین لەو پەڕاوی "مال عمل" مەبەستەکەی ریکخستن و ئاراستەکردنی ریکخراوەکان کە بیناکردنی و بەردەوامی حیزبن کە ئایدیاڵی ئەوی بەجێ دەگەیان و ئەو کارە ناوی سیاسەتی حیزب بوو. بەواتایەکی تر سیاسەتی حیزب دەریژ ئەقلی پەیامبەر بوو، لە رێگەی بڕاوەیەوە، نەک هەوڵ و هاندانی نەوە بێت کە چۆن گەشە بە بەهرە خەپەکراوەی کولتوری دین لە دنیادا بدات. ئەوسا من لەو گەمەیە فازیل و حیزبەیەکانی ئەو سەردمە تێنەدەگەیشتم و تێنەدەگەیشتم کە "مال عمل" بەردەوامی بڕاو لێڵینە و بڕاو بە شوعی یان قورئان مانای وایە کە بڕاوی خۆت لەسەر بنەما بڕوای ئەوان بینادەکەیت. بەواتەیکی تر خۆت بە بڕاوی ئەوان کە راستە هەڵدەخەڵەتێت و ئایدیالی خۆت کە مانا لە ئەزمونی خۆتەوە لە بیر دەکەیت و دەبیت داردەستی ئەو کەسەی کە ئاراستە دەکات، جا ماموستا، مەلا یان سیاسی بێت، هیچ جیاوازیەکی نابێت. درەنگانێک لە ئەورپا لەو گەمەی ئایدیاڵی فازیل و سیاسیەکان تێگەیشتم، کە سەرەتاکەی لە لای زەردەشتیەکانەوە سەرچاوەی گرتووە و سوقراتەیەکان گەشەیان پیداو و ئەوە بنەمای ئەخلاقی فکری و خودایی دانراوە. لە بیرم ئەو رۆژە لە فازیلی مەلا مەحمود پرسی: مام جەلال و نەوشیروان مستەفا چ جۆرێکن لە مرۆڤ؟
فازیل لە وەڵامدا وتی: مام جەلال پیاوێکی باشە و نەوشیروان مستەفاش بۆ خۆی دەڵێت جەلالیم.
- منیش پرسیم چۆن؟
فازیل وتی: نەوشیروان بۆ خۆی دەڵێت: بۆچی ماویی هەبێت و جەلالی نەبێت؟.
فازیل لە پێش حەفتاکانەوە وەک نەوشیروان شوێنکەوتووی مام جەلال بوو، لە جەلالیەوە بۆ ناو قیادەی مەرکەزی چووە. لە دوای ئاشبەتاڵیش لە سوریا واباس دەکرا، کە فازیل و عادل عەبدول مەهدی بە هاوکاری مام جەلال جێ پێیان لە لوبنان دامەزراندووە. دوای بینین فازیلی مەلا مەحمود لە سلیمانی کە بۆ شارباژیر گەڕامەوە. بیستم کە ئەنوەر مەجید سوڵتان نامەکە ئەمنی عەربەتی بەدەستی ملازم عومەر، نەوشیروان، دکتور خالید و شیخ حسەینی ئەزدانی (ئیزد) گەیاندبوو. دکتور خالیدا بەرگری لە عومەری ئاوکەڵە کردبوو، وەک بیستم عومەر کاک ئەنوەر بەو خەتابارکردبوو، کە گوایە ئەو دژی پارتیە و کاک ئەنوەر لەسەر ئەوە رقی لە ئەوە و ئەم جۆر شتانەی بۆ دروست دەکات. بە حساب ئەو شەوە عومەر لە دەستیان رادەکات و خۆی تەسلیمی ئەمنی چوارتا دەکات. پاش ماوەیەک کاک نەوشیروان و مولازم عومەر لە شلێرەوە بۆ چنگیان گەڕانەوە. ئەو رۆژە ئەوان دەرسیم کە ئامر مەفرەزەی کۆمەڵە بوو، لە چنگیان بینی بوو، بە حساب ئامۆژگاریان کردبوو. دوای ئەوە قسەیان لەگەڵ دەرسیم تەواو بوو، من، فوئاد بانگ کرد. لە بیرمە نەوشیروان قسەی دامەزران و وتی هاوڕیان، ئیوە دەزان شوڕش ساوایە و کەم و کوڕیە هەیە. منیش هەستم بە قسەکان وەک نەسیحەتی گەورە و بچووک کرد و وەک جەلالیەکیش حەزم پێ نەبوو. وتم کاک نەوشیروان، ئەم تفەنگە دەبینیت. ئەو تفەنگی خۆم و من پیشمەرگە خۆم و بۆ چەتەیی نەهاتوومەتە و پێم وت سی کەس لەوانە کە تۆ ئامر مەفرەزەیان دەزانیت، یەکیکی چەتە و خەلکی رووت دەکاتەوە، ئەوی تریان دەچیتە سەر جێ ئافرەت و ئەوی تریشیان کە سوکاری خۆی دەڵین جاسوسە و ئەگەر تۆ ئامادەی محاسەبەیان بکەیت، ئەوا لەگەڵدا، ئەگەرنا تۆش وەک ئەوان بە چەتە دازنم. نەوشیروان و ملازم عومەر دەنگیان نەکرد. من و فوئاد لە ژوورەکە هاتینە دەروەوە. بۆ شەوەکەی لە چنگیان من و هاوڕی و فواد و دەرسیم و مچە چاوەڕەش لە مالێک بەیەکەوە نوستبووین. بەرەبەیانێکی زوو، مەفرەزەکەی عوسمانى قالە منەوەر و چەند پێشمەرگەیەک بەدەم حەراسەتەوە، کەمتەرخەمانە بەرەو بەرزاییەکانی "قەیماسە" بۆ حەراسەتگرتن چووبوون. جاشەکان لە قەیماسە کەمینیان دانابوو. جاشەکان چوار لەو پیشمەرگانە کە لەپێشەوە دەبن چەک دەکەن، پیشمەرگەیەکی تریان کە لە دوایانەوە رێگە دەکات، گوێی لەمیل راکێشانی جاشەکان دەبێت. بەرەو چنگیان رادەکات، جاشەکان کە گوێیان لە تەقەی پێ ئەو دەبێت، تەقە لەو پێشمەرگەیە دەکەن. لەو تەقەکردنەدا، ئاوایی چنگیان و پێشمەرگەکان بە خەبەرهاتبوونەوە. مچە چاوڕەش کە لەگەڵ ئێمەدا خەوتبوو، بە خەبەر هاتبووە، کەچى ئێمە لە خەو هەڵنەساندبوو. ئازاد و عومەر مام توفیق هاتن و لە خەو هەڵیانساندین. ئەو شەوە زۆرینە پیشمەرگە بێچەکەکانی کە لەگەڵ نەوشیرواندا بوو، فوئاد رێکخستن و بەرەوە بەرزایەکانی پشتی باراو ئاراستەی کردن. وابزانم پاش چەند رۆژیک دوای ئەو شەوەی جنگیان، عوسمانی قالە منەور گیرایەوە، کە نەوشیراون، مەلازم عومەر و موستەفا چاوڕەش لەگەڵ ئەودا بە یاڵەکەی ئەو بەری چنگیاندا بە خێرای سەرکەوتوون، نەوشیروان ئەوەندە هێلاک بووە، لەبەر بێ هەناسەی دانیشتبووە و بە ئەوانی، وتووبوو "لێرە جێبهیڵین"، عوسمان ئەو رۆژە دەیوت، ئایا لەو پیاوە، ئاوا سەرکردایەتی دەکات. ئەو شەوە هاوڕی زۆر لە مستەفا چاورەش تۆڕە بوو، دەیوت: لەتیفی برام بۆ رزگارکردنی مستەفا چاوڕەش خۆی بەکوشتدا، کەچی ئەو ئێمەی خەبەرنەکردۆتەوە و خەمی نەوشیروانی هەبووە.
ئەو شەوە لە چنگیان زیاتر لە بیست پێشمەرگەیەکی دەستەکەی نەوشیراون و مولازم عومەرو جەمالی عەلی باپیر و عەلی چوارتایی کە بێ چەکبوون بەجێ هێڵرابوو. فوئاد وەک پێشمەرگەیەکی کارامە، بەشداربووی شەرەکانی زۆزگ، یەکە بەیەکە ئەو پێشمەرگانەی ئەوانی بەناو دۆڵەکەی چنگیاندا رێکخست، بەرەو بەرزاییەکانی پشتی باراو دەریکردن. لەو شەوەشدا جاشەکانی چوارتا لەسەری قەیمساوە فیشەکیان بە ئاراستە چنگیان دەتەقان و فوئاد ئەژماردەی بۆ سەڵیەکان و کاتی پەڕیونەوە پیشمەرگان کردبوو. پێشمەرگەکان لاوی بێ چەکانە و بێ ئەزمون بوون. ئەگەر فوئاد نەبوایە ئەگەری گورگان لە ناوچوون و گرتنی ژمارەیەکی زیاتر پێشمەرگە هەبوو. نەوەشیروان لە گیڕانەوەی ئەو شەوەدا باس دەرچوون خۆی، هەڵەشەی دەستەکەی و ئەوانی تری نەکردووە. لە ساڵی ١٩٩٧ کە لە لەندەن بوو، کاک نەوشیروان پەراوەی " کەناری دانوبەوە بۆ خرەی ناوزەنگ" دامێ، کە خوێندمەوە، وابزانم هەژدە لاپەرەم لەسەر لاوازی بابەتەکانی نووسی، بە خۆین دا. بڕوام وایە کە لە ئیستاد ئەو نووسراوەم، لە ئەرشیفە تایبەتیەکە نەوشیروان لەندەنی پارێزراو بێت. بەنمون پێشمەرگەیەکی کەرتی شاباژیر کە لەگەڵ جەمالی عەلی باپیردابوو، بریندار بوو، بەناوی "سوارە"، لەسەر قەبرانەکەی جنگیان بەجێیانهیشتبوو. ئێمە کە لە چننگیان بووین ئاگامان لەوە پیشمەرگەی نەبوو، خەلکی چنگیان کە دنیا رووناک بوو، لە سەرقەبرانەکەدا بینیبوویان و بۆ باراویان هێنابوو. هەر ئەو رۆژ معاون طبیی چنگیانمان بۆ هانی، بەهیوای شتیکی بۆ بکات، بەڵام هێچ بۆ نەکرا. بۆخۆم چووم لە بزنگیان جێ بۆ پەیداکرد و بە هیوا بووین کە دکتوریکی ناسیاوی خۆمان بە شەو بهین تا نەزیفی ناوە بووەستین. بە داخەوە کە لە بزنگیانەوە گەڕامەوە ماڵ ئاوایی لە دونیا کردبوو. کاتێک ویستمان تەرمەکەی سوارە بشوین و بینێژین، کەسوکاری سوارە بە پێکابیکەوە، بەقوڕ پێوان لە شارەوە پەیدابوون. ئێمەش شەرمەزارانە سەرمان کزکرد و گوندی باراومان جێهێشت.
لەو دەمانەدا یەکێتی خەریکی کۆکردنەوەی پێشمەرگە بوو، تا بەرەو هەکاری بۆ چەک هێنان بیانبات. یەکیتی دەیزانی لەو رێگەیدا روبەڕوی قیادە موەقەتە دەبنەوە، بەڵام حسابیان بۆ ژمارە و توانای خۆیان و قیادەموقەتە و سەختی ناوچەی بادینان و نەمانی گوند لەو ناوچانەدا نەکردبوو، دەشیان زانین کە قیادە موقتە سڵ لە کوشتن و گرتنیان ناکاتەوە. کەچی نەوەشیروان و یەکیتی ئەو هەڵەی خۆیان تا ئەمڕۆش نەخستۆتە ناو بەرنامە سەربازیانەوە تا پیشمەرگەکانیان لە میژووی تێکەوتن و هەڵەی رابردوویانەوە فیربن و ئەژمارد بۆ ئەگەرکان سەرکەوتن و ژیر کەوتن بکەن. کە ئەژمارد بۆ لاوازی نەکرێت، ئاشکرایە کە تێکشکاندن هێز دووبارە دەبێتەوە .
لە بیرمە لەو دەمەدا کە"من، هاوڕی" لە ماڵی خۆمان بووین و چاوڕی هاتنی فازیلی مەلا مەحمودمان دەکرد و سەلاحی براشم ماوەیەک بوو، لەسجن بەربوو. شەو لەگەڵماندا بوو. وابزانم سەلاح شەش مانگی سجن بوو، ئەوەشەوی کە گیراین، سەلاح بە ئەمنەکانی وت ژنی هەیە، ئەمنەکان لەلای خۆیان ئەوەیا نووسیبوو، کە لە سجنی سەماوە بوو، مودیر سجنەکە دەزگاکانی ئەمن و بەعس لەوە ئاگادر دەکاتەوە. یاس گرتنی کەسوکاری پێشمەرگە ئەو کەسانەی خیزانەکەی نەدەگرتەوە، کە بۆ خۆیان خیزانی هەبوو. سەلاح خیزانی خۆی نەبوو، بەڵکو ئەو شەوە درۆیکرد و بیستبووی کە ئەو کەسەی خیزانی هەیە، نایگرن. من، هاوڕی و سەلاح کە چاوەڕی فازیلی مەلا مەحمود دەکرد. کاتێکمان زانی سەیارەکە لە دەم دەرگا وەستا، پیاو و ژن دابەزاین، لە دەرگاکەیاندا، من و هاوڕی چووینە سەربان و خۆمان بۆ ڕاکردن ئامادە کرد، سەلاح چووبوو دەرگای کردەوە. سەلاح لە دەرگاکەوە هاواریکرد، دایک و براکانم خەمتان نەبێت. فازیلی برام بە سەیارەکە خۆی دایکم و باوکم و براکانمانی بۆ سلیمانی هێنابووە. من و هاوڕی لەسەربانەکە هاتینەخوارەوە. زۆری نەبرد فازیل مەلا مەحمود لە دەرگایدا، بینم فازیل برام و فازیل مەلا مەحمود وەک دوو هاوڕێ پێکەوە قسە دەکەن، دوای ئەوە زانیم کە لە منداڵی و لاویدا قوتابی یەک قوتابخانە بوون.
ئەو شەوە بە دایکم وتی: دایە ئیمە دەچین بۆ ماڵی بردەرێک و با ئێوە تۆش دەردێکی تر نەکەین.
دایکم وتی: خوا یەکە و نابێت بەدوو ئەمشەو ئێوە لەم ماڵە ناچنە دەرەوە، خەمی ئەمنتا نەبێت، ئەوانە گەمژە و بێ مێشک گومانی ئەوە ناکەن، کە خەڵکی لە سجن بەربووبێت، لە ماڵەکەیدا پیشمەرگە هەبێت.
ئەو شەوە هەرسیکمان بێخەم خەوتین. بەیان سەعات پێنج هەستاین و فازیلی مەلا مەحمود بەڕی خۆیدا رۆیشت، من و هاوڕیش بەرەوە شارباژیر گەڕاینەوە.
من، هاوڕی (تایەر مرد) و فازیلی مەلا مەحمود لەسەر ڕفاندی پارەی زیتوی نەباتی وا ڕێکەتبووین، کە من دوای رفاندنە بۆ لوبنان بچم، بە پارەکەش چەند مەفرەزەیەک بۆ هاوڕی بە ناو رێکخراویکەوە دروستبکرێت و شان بە شانی یەکیتی بجنەگێت. پارەکە بە گوێرەی زانیار فازیلی مەلا مەحمود بیست و چوار هەزار دینار لەو رۆژەدا لە قاسەی کەمپانی رۆنی سلیمانیدا دەبوو. کەمپانی رۆنی سلیمان دەوڵەتی بوو، کەمپانیە رۆن بە نزخیکی هەرزان بەو دوکانانە دەفرۆش کە رۆخستەتی بایعی (فرۆشتن)یان لە ناوچەی سلیمانیدا هەبوو. مەخزەنی رۆنی سلیمان و کەمپانیەکە لەژێر پردی جادەی خوار مزگەوتی گەورەوە بوو، کلیلی قاسەی مەخزنەکەش لەلای ژمیاریارەکەی بوو. لە بەینی سەعات دوو و سێ نیوڕۆدا تەنها ژمیار و فەڕاشەکە لە مەخزەنەکەدا دەمانەوە و فەرمانبەرەکانی تر لەوی نەدەمان.
شەوی پێش ئەو رۆژە (٢٤-٠٣-١٩٧٨) کە بۆ ڕفاندنی پارەی رۆنەکە دانرابوو ، من و هاوڕی لە ماڵی بابە تاهیر بووین، سەلاحی براشم، شەو فازیلی مەلا مەحمود بە ماتۆڕەکەی بۆ ماڵی بابەتاهیر هێنا. ئەو شەوە فازیلی مەلا مەحمود پاکەتێک جگەرەی ڕۆزمانی بەرگ ئاڵتوونی بۆ هێنابووین، وتی: برادەرانمان پلانی رفاندنی پارەکەیان گۆڕیوە. دوو برادەری تریش لە کارەکەدا بەشداری دەکەن. یەکێکیان لە کەرکوکەوە دێ و ئەوی تریان لەناسرییە هاتووە.
بەگوێرە پلانەکە تازەکەی فازیل هەر پێنجمان کاتژمێر دوو بۆ دوو و سێ دەقەی دوای نێوەڕۆ، دەبوو لە مزگەوتی "شێخ مستەفا"ی کانێسکان یەکتر دەبینین. لەوێوە بەیەکەوە بۆ سەر مەخزەنی زیوتی نەباتی دەچین. بەگوێرە زانیاری فازیل ئەو رۆژە بیستو چوار هەزار دیناری عیراق لە قاسەکەیاندا چاوەڕێ ئێمە دەکرد کە بیبەین. ئەو کاتە یەک دیناری عیراقی بەرانبەر بە سێ دۆلاربوو. پلانەکەی فازیل وابوو. یەکێک لە ئێمە لەدەرگای مەخزەنی کەمپانی زویتی نەباتی دەدات، بەعارەبی خۆی وەک ئەمنی سلێمانی دەناسێنێت. کاتێک کە فەڕاشەکە دەرگا دەکاتەوە، چوار لە ئێمە، بێ لە فازیل بچێتە ژوورە، فازیل لەدەرەوە چاوەڕێ دەکات، لە کاتی چوونە ژوورەوەکەشدا هەر چوارمان دەمانچە لەسەر سەری محاسیب، فەراشەکە دادەنین، قۆڵیان دەبەستینەوە، پارەکان دەخەینە زەرفێکەوە، کە هاتینە دەرەوە پارەکە بە فازیل دەدەین. بەداوی ئەوەدا هەر یەک لەو دووانەمان، بەرێگەی خۆماندا رێ دەکەین و جیا دەبینەوە.
شەو فازیل مەلا مەحمود لە ماڵی بابەتاهیر رۆیشت. بەیانی من و هاوڕی کاتژمێری یەک و نیو لەماڵی بابەتاهیر هاتینە دەرەوە. ئەو رۆژە هاوڕێ پێشنیاری ئەوەی کرد کە باهیر برای بابەتاهیر پێش خۆمان بۆ مزەگەوتە بنێرین. پێم وت واز لەو فکرەیە بهێنە با باهیر توشی گرفت نەکەین. هاوڕێش لەسەر بۆچونەکەی خۆی سور نەبوو. لەماڵ بابەتاهیر هاتینە دەرەوە. لەسەر جادەی ئیبراهیم پاشا تەکسییەکمان گرت. لەژێر پردەکەی جادەی مەولەوی دابەزین. لەجادەکەوە بەرەو مزگەوتی شێخ مستەفا بەکۆڵانەکاندا سەردەکەوتین. لە کۆڵانەکەدا هەستم کرد، کە یەکێک بەجلی کوردیەوە لەدوامانەوە لوشە لوش سەردەکەوێت، بەڵام ترسم لەوە هەبوو، گەر بە هاوڕی (تایەر) بڵێم کە ئەو کەسە لە دوامانەوەیە یان دوای ئێمە کەوتووە، ئەو واهەست دەکات کە من دەترسم. ئەو هەستەی خۆم، لە ناخی خۆمدا ترسێکی هەناوی بوو. دوایتر لە خۆرئاو لەو جۆرە ترسەی ناخ تێگەیشتم، کە هەناوییە و هەناوی مرۆڤیش درێژە ئەو بوونە ناوەکییە کە پشتاوپشتی سروشتی خۆ پاراستن سەرچاوە ئاگادارکردنەوە هەستیەکەییە نەک ئەو جۆرە پیناسەی کە مرۆڤی ئازار خۆ هەڵخەڵەتینەرانە بە نەترسی ناو دەبات. ئەو رۆژە بۆخۆم ئەو هەستە سروشتیە خۆم خەپەم کرد، خۆ هەڵخەڵەتینەرانە بە هاوڕێم وتم: گەر ئەمڕۆ تێبکەوین خواش دەرمان ناکات.
پاش چەند هەنگاوێک لەو قسانەم، هاوڕی پاکەتە جگەری رۆزمانە بەرگ ئاڵتونی دەرهێنا و بە پێکەنینەوە وتی: جگەرەیەک لەمە بکێشە، نەکا دوایی نەتبینمەوە.
منیش کە درکم بە تەوسەوە قسەکەی کرد و بە ئاگاش بووم لە ترسەکەی خۆم، دریژە بەو خۆهەڵخەڵەتانانە داو و پەرچی هاوڕیم دایەوە: خەم مەخۆ تۆ پێش خۆم دەخەمە گۆڕەوە.
کاتێک کە بۆ ناو گۆڕەپانی مزگەوتەکە چووین و مولازمە رەشتاڵ و باڵا بەرزی ئەمنی سلێمانیم بینی کە بەجلی کوردیەوە، نزیک جێ دەستنوێژکردنەکە راوەستاوە.
بە هاوڕێم وت: تێکەوتین، چاک وایە، بەرەو پێشەوە بڕۆین.
نازانم هاوڕی لەو کاتەدا، چەند لە وشەکانم تێگەیشت. دەزانم لەو چرکەساتەوە من و هاوڕی یەکتریمان نەبینیەوە.
کاتێک کە گەیشتمە ئاستی ئەمنەکە، مولازمەکە وەک گەورە پیاو هەردوو باڵی کردەوە، بەلالوتێکی بەرزەوە وتی: باللە من فضلکم (بێ زەحمەت).
ئەفسەرەکەی ئەمن مەبەستی بوو کە ئێمە بەرەو ژووری نوێژکردنەکە بچین. منیش نەمکردە نامەردی، هەرچی توانایەک لەقاچمدا بوو، کۆم کردەوە، بە ئەوپەری هێزمەوە خۆم بە سنگی ئەفسەرکەدا دا. ئەمنەکە چاوەڕێی شاڵاوی وای نەدەکرد، بەپشتا کەوت. ئەمنێکی تریش، کە وەک ئەو، بێخەم لەسەر قەراخی دەستنوێژگرتنەکە دانیشتبوو، بۆم هەستایە سەرپێ. رومانەیەکو یەک یەدەگی بیست و هەشت فیشەکیی چورادەخۆرەکەم لە کیسەیەکدا بە دەستمەوە بوو، کێشام بە سەرو چاوی ئەویشدا، ئەویش بەلادا کەوت.
ئینجا بەرەو دەرگای مزگەوتەکە و دیوی ماڵی حەمەى مەمەندی دانساز رامکرد. چەند هەنگاوێک لەدەرگای مزگەوتەکەوە دوور کەوتبوومەوە. تەقەی فیشەک هاتە گوێم. بیرم هاتەوە کە منیش دەمانچەم لەبەر باخەڵدایە. دەمانچەکەم لەسەرپێ بوو، دەرمهێنا، ئاوڕم بۆ پشتەوە دایەوە، سێ ئەمن لەدەم دەرگای مزگەوتەکەدا بوون. شەش فیشەکم بەئاڕاستەی ئەوان تەقاند. ئەوان بە پەلەقاژێ بۆ ناو مزگەوتەکە گەڕانەوە. بەدوای ئەوەدا بەرەو جادەی کانێسکان رامکرد. لەسەر سوچی جادەکە کەسێکم بەرگی سەربازییەوە دێ کە لەسەر چوک دانیشتبوو، دەستی لەناو جانتاکەی رەشدا بوو، رووی دەمانچەکەم تێکرد، لەترسادا بۆ ناو جادەکە سوڕایەوە، خەریک بوو بەژێر سەیارەیەکەوە ببێت. سیما و روخسارى ئەو سەربازە لەمێشکمدا چەسپا. بەکۆڵانەکەی سەرسوچەکەی ئەحەی گوڵەی جگەرچیدا بەرەو خوارووی شەقامی مەولەوی رامکرد. لەسەر سەرسوچی دوکانی خەیاتەکان، خۆم کرد بە کۆڵانی لای چەپی جادەی مەولەویی و بەرەو مەیانی ماستەکە رامکرد. دەمانچەکەم تا ئەو دەمە بەدەستەوە بوو. لەناو ئاپورەی خەڵکەکەدا، دەنگێک وتی: برام مەترسە کەس بەدواتەوە نییە.
پاش چەند هەنگاوێک و سوڕانەوە بەناو خەڵکە و عاربانەکانی مەیانی ماستەکەدا قەمسەڵەکەم داکەند، دام بەسەر دەمانچەکەدا، خۆم کرد بەناو بازاڕی بەرگدرووەکاندا، ئینجا بەناو مزگەوتەکەی بەینی قەیسەریەکە و دوکانی ئاسنگەڕەکاندا، بەرەو لای مەزاتخانەکە رۆیشتم. لەجادەکەوە بۆ کۆڵانی چاپخانەی راپەڕین چووم، لەوێوە بەرەو سەرکارێز رۆیشتم. خۆم کرد بەماڵی نەوزادی فەقێ عەلی جگەرە فرۆشدا. نەوزادی فەقی عەلی لەماڵەوە بوو. نەوزاد قەمسەڵەکەی لێوەرگرتم، لەبەری خۆیی کرد. بەبێ ئەوە هیچ بە من بڵێت چووە دەرەوەو هاتەوە.
لێم پرسی: ئەوەت بۆ کرد؟
وتی: ئەگەر یەکێک قەمسەڵەیەکى بەدەستى تۆوە دیبێت، ئێستا لەبەری مندا دەیبینێت، وادەزانێت، کە هەر خۆم بووم بۆ ماڵەوە گەڕاومەتەوە.
بە نەوزادم وت: ئەمڕۆ بەتەمای کارێک بووین، بەڵام یەکێک لەناوماندا زانیاری بەئەمن داوە. من لە دست ئەمنەکان هەڵهاتم. ناشزانم هاوڕی کە لەگەڵمدا بوو، چی لێ بەسەرهاتووە، وا چاکە بچێت و سالاری قالە بەراز ببینیت، لەو روودانە ئاگاداری بکەیتەوە. شەو سالار بۆ ماڵی بابەتاهیر هاتبوو و لەگەڵماندا بوو.
کە نەوزادی فەقی عەلی لە ماڵ دەرچوو، منیش بە دوایدا بۆ بۆ ماڵی (سەبری مەلا عەلی) کە ژنی خاڵواز و پورزی دایکم بوو رۆیشتم. کە چووم بۆ ماڵی سەبریبە، سەبریم وت: بچۆ بۆ ماڵی بابە تاهیرو بەدایکی بڵێ "سەباح و هاوڕی تێکەوتون" و "سەباح نازانێت هاوڕی چی لێ بەسەرهاتووە" و "چاکە کە بابەتاهیر و بابەرەسوڵی کوڕی ئاگایان لەخۆیان بێت".
لەماڵی سەبری دەرچووم، بەرەو گردی سەیوان رۆیشتم. لەگردی سەیوان کاتژمێرێک زیاتر بەناو گۆڕەکاندا بێ ئارامانە دەخوولامەوە و جگەرەم دەکێشا. بیرم لەقسەکانی پۆڵای شێخ مارفی کوڕی شێخ حەسنی قەرە چیوار دەکردوە، کە لە دوای ئەو رۆژە کە وەزیرە چەکی کردم و داوی ئەوەی ستاری سەعید خەلفە جێهشت بۆ جافەتی پەڕیمەوە، نەوشیروان و فواد و پۆڵام لەو رۆژەدا بینین، شەوەکەی من و پۆڵا لە ماڵی گوندیەک خەوتین. وابزانم ئەوسا پوڵا لەگەڵ نەوشیروان لە سوریاوە بۆ کوردستان گەڕابووە. پوڵا لە ساڵەکانی ١٩٧٢ یان ١٩٧٣ رێخراویکی چەپی عیراق کاری دەکرد و پارتی لە سلیمانی پوڵا و چەند کەسێک گرتن، واباسکرا کە پارتی عارەبەکانی رەمیکردون و پوڵەش لەبەر کەس و کار و باوک و مام کە لە کەرکوک لەسێدارە درابوون، لە سجنی رایەت بەندکراوە و لە ئاشبەتاڵەکەدا ئازادکراوە و لەوەێیەوە بۆ ئێران و سوریا چووە و لەگەڵ نەوشیرواندا بۆ کوردستان گەڕاوەتەوە. ئەو شەو پۆڵا وتی: فازیل مەلا مەحمود کار بۆ حیزبی بەعس دەکات. من هیچ بە پۆڵا نەوت و بڕاوشم دەکرد، کە پۆڵا حەز بە فازیل نەکات. باوکی پوڵا ناوی شێخ مارف عهبدولكهریم بهرزنجی بوو لەگەڵ مامی و زیاتر لە سی کوردی کەرکوک لە رۆژی (٢٣/ یۆنیـۆ/١٩٦٣) لە سێدارە دران و لە سێدارە دانەکەیان وەک باسکرا، دوای تورکیا بووە و ئەوەش وایکرد کە کوردی خۆفرۆش لە کەرکوک خۆیان وەک تورکمان پیناسە بکەن. بەبۆچوونی خۆم کەمپانی نەوەتی بەریتان چۆن ئەتاتورکی لە تورکیا دروستکرد ئاواش تۆرانی لە کەرکودا دروستکرد و ئەو سیاسەتی پەرت و زاڵەی کەمپانیا نەوت تا ئەمڕۆ لەم ناوچەکەدا کارێگەری نەرێنی هەیە.
ئەو رۆژ کە من و هاوڕێ کەوتینە ئەو داوەی ئەمنەوە و من دەرچووم و هاوڕێ گیرا. لەو سەردەمەدا هاوڕێش وەک بکوژی ساڵح عانیی لای ئەمن و بەعس داوکراو بوو و منیش وەک راکردویەک لەسجن تاوانبار بوو و ئەوەش وایدەکرد کە گومان لە فازیل هەبێت. ئەو رۆژە بە دەم جەگەرە کێشانەوە رووم لە گورگەیەر کرد، بۆ ئێوارەکەی گەشتمە ماڵی مامۆستا سیروانی گورگەیەر، بەسەرهاتی رۆژەکەم بۆ ئەو گێڕایەوە. ئەو شەوەم لەماڵی ئەوان بەفیشکەفیشکی جگەڕە بەیانیم کردوە و لای نیوەڕۆکەی کەسێکی گورگەیەری لەشارەوە بۆ دێ گەڕبووە. ناوی ئەو کەسەم لە بیر نەماوە، لە بیرمە کە باسی گرتنی پێشمەرگەیەکی برینداری کرد، کە لە کۆڵانی پشتی مزگەوتی گەورەوە، ئەمنەکان لە ماڵی کەسێک ئەو کۆڵانەدا بە بینداری گرتوویانە و بەراکێشان بۆ سەر جادەی کانێسکان بە شەق تێهەڵدان و راکێشان هانێویان و بە رووت و قوتی سواری سەیارەیان کردووە. لەو رٶژەوە تا ئەمڕۆ کە بیر لەو هەستەی ترسی خۆم دەکەم و بە جدی بە هاوڕیم نەوت، خۆم بە خەتابار دەزانم و بە خۆشم دەڵێم گرنگ ئەوەی لەگەڵ خۆم و خەڵکدا راستگۆ بم و رێز لەو نەریتە نەخۆشەی پیاوان و پیاوە بە ناو ئازاکان نەگرم.
بە دوات چەند رۆژێکی کەمێنی ئەمنی نزیکی مزگەوت گەورە، لە گورگەیەرەوە بۆ سلێمانی گەڕامەوە. چوومە ماڵی بابەتاهیرو هەواڵم بۆ سەلاحی برام نارد تا بە بەو کەسە بڵێت کە فازیلی مەلا مەحمود بۆ دوکانی سەلاحی دەنارت تا یەکتر ببین و بزانم ئەو رۆژە چێ روویداوە و کێ خیانەتی کردووە.سەڵاحی برام بە بابەتاهیری وتبوو، ئەو کوڕەی کە جاران لە لایەن فازیلی مەلا مەحمودەوە بۆ دوکانەکەی دەهات، ئێستا بۆ دوکانەکەی نایەت و نازانیت کە کێ و ماڵیان لە کوێیە، ئەوەش وایکرد کە قسەکانی پۆڵا زیاتر لە گوێمدا بزرنگێتەوە. لەو رۆژانەدا بیرم لە بینین برادەرانی فازیلی مەلا مەحمودە دەکردەوە، بیرکەم زیاتر لەو هەستەوە بوو کە بزانم چێ روویداوە. لە ناکاو قسەی عەبدولڕەحمان قەراخی ئەو رۆژانەی قەراخم لەگەڵ کاک ئارامدا بە بیردا هاتووە کە باسی لەو ئافرەتە شوڕشگیر دەکرد کە بە بڕوای خۆم لەو سەردەمەدا، ئافرەتەکە پرشنگی پوری عەبەی مەندی دانسازبوو. عەبدول رەحمان کە کومەنیست بوو، لەگەڵ کەمالی حەمەرەش کە وەحدەی قاعیدە بوو و خەبات مارفە سیسە کە کۆمەڵە بوو، بەیەکەوە بۆ سوریا چووبوون. شەوەکەی چووم بۆ ماڵی عەبەی مەمەندە. کە چووم بۆ ماڵی عەبەی مەمەند و پیم وت: دەمەویت بچم بۆ ماڵی پرشنگی پورت، عەبدوڵە وتی: بۆ؟ وتم مێردەکەی لەگەڵ وحدەی قاعیدە کار دەکات. چەند رۆژیک لەمەوبەر من و هاوڕێ بۆ مزگەوتەی ئەو بەرتانەوە هاتین و تێکەوتین. عەبەی مەمەند نەیکردە نامردی، وتی وەرە بابڕۆین. چەند دەقەیەک لەماڵی مەندە دورکەوتینەوە. عەبە لە دەرگای ماڵێکی داو و چووینە ژوورەوە.
کاتێک کە چووینە ماڵی پرشنگ و لەگەڵ زاهیر باهیر دانیشتم. وابزانم عەبدوڵە بەجێهێشتین. لە زاهیرم پرسی: تۆ لەگەڵ وەحدەی قاعیدەدا کار دەکەیت. زاهیر حاشای لەپەیوەندی خۆی بەفازیلی مەلا مەحمود و وەحەدەی قاعیدە کرد، لەگەڵ ئەوەشدا وتی: برادەرێکی ئەوان دەناسم، ئەگەر سبەی شەو بگەڕێمەوە، ئەوا دوور نییە ئەو وەڵامێکی بۆ من پێبێت.
منیش ئەو شەوە چووم بۆ ماڵی پورزایەکی دایکم کە ماڵیان لە گەرەکی ئابڵاخ بوو، لە نیوەڕۆکەیدا، یەکێک لەمنداڵەکانیان بۆ ماڵەوە گەڕایەوە. وتی: کاکە سەباح، عەبەی خۆرشە خۆی تەسلیم کردوتەوە، بۆ بەر دوکانی باوکم هاتووە، وتویەتیەتی: دەزانم سەباح لەماڵی ئێوە خۆی شاردۆتەوە. بەدوای ئەو قسانەدا ماڵەکەیانم جێهیشت، چووم بۆ ناو گۆڕستانەکەی ئابڵاخ، بە ناو گۆڕەکان تا ئێوارە هاتوو و چۆم کرد. عەبەى خورشەم لەدوای ساڵی نەوەدەکانەوە بەرێکەوەت لەبەردەم چیشخانەکەی خۆی لە خوارەوەی جادەی ئورزدیباک بینی و باسی ئەو رۆژمە لەگەڵ کرد و عەبە سوێندی خوارد کە ئاگاداری ئەوە نییە. لە دونیا تاریک بوو، ئەو رۆژە گوڕستانی ئابڵاخم جێهێشت و رووم لە ماڵی زاهیر باهیر کرد و پاش ماوەیەک لە ماڵی زاهیر کەسێک بە ناوی "برایم کاکە حمە" هات. برایم ئێستا لە شاری مالمۆی سوید ژیان دەکات. ئەوسا ئەو و فازیل وەحدەی قاعیدەیان رێکخستبوو، زاهیر و گروپی کومەنیست لە دویدا خۆیان لە ناو ئەواندا تواندبووە. لەبیرەمە برایم نامەیەکی دامی و وتی فازیلی مەلا مەحمود بۆ منی نووسیووە. ڕستەی یەکمی ئەو نامەیەی فازیلم بیر، کە نووسیبوو "وەحدەی قاعیدە وەک منداڵێک گاگۆڵکی دەکات، دەکەوێت و هەڵدەستێتەوە". ئەو قسەی فازیل و نەوشیروان، قسەی نەنکمی پێش گێرانەوە چیرۆک بیر هێنامەوە، کە دەیوت "بۆن دێت، بۆنی بێگانانن دێت، لەم دەور و مەکانەیە دێت". بەواتایەکی تر قسەکانی ئەو دوو سیاسیە کورد بەهانە بۆ بۆ فەشەلەیان و خۆ هەڵخەڵەتاندنیان.
ئەو شەوەی برایم کاکە حمە لە ماڵی زاهیر باهیر باسی لە سەلاح ناوێک کرد، کە رۆژێک پێش عەمەلیەکە پەیوەندی بە ئەمنەوە کردووە، هاوڕیکەی خۆی کە عەدنانی بوو و خەڵکی کەرکوکە بەگرتی داوە، شەوەکەشی فازیلی لە ماڵی خۆشکی فازیل و جەوادی زاوای بینیووە. برایم باسی سەلاحی وەک خزمی جەواد کرد. کاتێک برایم باسی سەلاح و مەفرەزەکەی وحدەی قاعیدەی کرد، دەموچاوی سەربازەکەی ئەو رۆژەی کەمێنەکەی ئەمن هاتە پێشچاوە. سەلاح لەگەڵ لەگەڵ کەریم، جەفایی و کەمالی حەمە رەشم کە مەفرەزەی وەحدەی قاعێدەبوون، لە قەرەداخ بینین بوو. کە برایم باسی ئەو سەلاحەی کرد و وێنەکەی لە چاومدا مابوو، ئەوسا داخم خوارد بۆ ئەوەی کە ئەو رٶژە گولەیەکم بە سەریەوە نەنابوو. سەلاح وەک دەڵێن ماوە و لە ئەورپا پەناهەندەیە و فازیل لەگەڵ قاسمیلو لە ڤینا کوژار. هەر لەو رۆژانەدا برایم باس ئەوەی کرد، کە فازیل پەیوەندی بە شیخ ستارە هەبووە و فازیل لەبەغدادەوە بە تەیارە بۆ لوبنان گەڕابووە. فازیل پێش ئەوەی عێراق بەجێبهێڵێت، بە برایمى وتبوو، کە شێخ ستاری بینیوە. وابزانم شێخ ستار یەکێک بوو لەسەرکردە دیرینەکانی پارتی و دروستکەری شۆڕشی ئەیلول، کاتێک کە جەلالی لە ناو مەلای حەفتاکاندا خۆیان تواندەوە، شیخ ستار و مەلا ماتۆڕ ناوی پارتی شوڕشگیرانیان بۆ خۆیان هێشتەوە و لە بەغداد مانەوە. شیخ ستار لەدوای نەوەدەکانەوە بۆ ئەورپا چووبوو، نازانم کەی بۆ کەرکوک گەڕاوبووە، رۆژیک لەدەم ماڵەکەی خۆیان بکوژیک کوشتی و نە پارتی و نەیەکیتی خۆیان بە بەکوژ نەناساند. بۆ من پرسیاری، پەیوەندی فازیل و شیخ ستارە و قسەکانی پۆڵا مانای هەیە و جا نازانم کە ئەوانەی وەرقەکانی ئەمنی سەردەمی سەدەمان ئاشکرا دەکەن.
ئەو شەوە لەگەل زاهیر و ئیبراهیم دا رێکەوتین کە من بۆ لە سلێمانی بگەڕیمەوە، پێشم وتن کە بۆ فوئادی برام پیشنیار هەمان شت دەکەن، کە لەگەڵمدا بۆ سلیمان بێت و بەیەکەوە لە ماڵی ئێوە بمێنینەوە. لە راستیدا من، فوئاد و هاوڕی هەر لەسەرەتای چوونە شاخ بەو چەترە و بیر و بۆچوونەکانی پشتی و پێشی چەترەکەی مام جەلال دڵخۆش نەبووین. ئێستا کە بیر لەو رابردووە دەکەمەوە، تێدەگەم گرفتی کورد لە ناکردگاری کەمپانی نەوتیەکان و ئەقڵی کۆڵونیستیەوە سەرچاوەی گرتووە و سەرکردەی پارتەکان و رۆشنبیر ناوچەکەش هەوڵی تێگەیشتنیان بۆ ئەو رێکخستنە دەوڵەتیانە وەک داویکی نەخۆش و دژ کولتوری مرۆڤ بوون نەبووە و تا ئەمڕۆش ئەو نەخۆشیە وادەکات کە مرۆڤ ناوچەکە پێنەگا و لە خۆی و گرفتەکانی تێنەگات.
وابزانم دوو مانگێک لە ماڵی زاهیر باهری وبراهیم کاکە حمە ماینەوە و چاوەڕی هاوکاری فازیلی برامان دەکرد. فازیلی برام دەرچووانی یەکەم کولیجی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی بوو. لەدوای تەواوکردنی زانکۆوە، بە روتبەی مولازم لەناسریە بە سەرباز گیرابوو. لیرەدا چاکە کە هەڵویستەیەک لە سەر مانای حکومەت لە عیراق یان خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بێ لە دەوڵەتی ئیسرائیل بکەین وەک ئەوە هاوشانی نەوەکان سەرچاوەی بڕیارن نەک سەرۆکی کە لە رێگە فیڵ لە ئەندامی پارتەکەی و هاو زمانەکانی خۆی کردووە بە سەرچاوەی حوکم (بڕیار). بڕیاریش لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە لەو دەمەوە لە دەست مرۆڤدا نەماوە، کە ئامارات (شار-دەڵەت) بە بێ چاودیر مۆغان (ژیر کەئەقلان)ین بە ڕێیوە دەچێت. ئەو مێژووە لە داوی کەوتنی مادەکانەوە دەستیپیکردووە و تا ئەمڕۆش بڕیاری کۆیی مانای نییە و خۆهەڵخەڵەتان و یەکتر هەڵخەڵەتان یان شەق و کوشتن جێ ئەو رابردووە داهێنراوەی دێرین گرتۆتەوە. ئەوەش وایکردووە کە پەیوەندی نێر و مێ بشێونرێت و ژیان مانای ژان (نوێبوونەوەی نەوەی) نەبێت. بەهانەی ئەو نەبوونیەش کومەڵێک قسە و قسە جوینەوە کە خەلیفە دوای خەلیفە وەک مەلا و شێخ ماناکەیە مەزاجیا وەرگیراوە و ناوی یاسای (شەریعە) خواییان لێناوە و خودا بە مانا گەردوونیەکە بۆ مەلای ساڵە نەگۆڕاوە. کەواتە نەگۆڕانی گەردوون و گۆڕانی بڕیار بێ لە مانای خۆهەڵخەڵەتاندن هێچ مانا و پاساویکی تری نەبوو و نایبێت. بەنمون بە ناوی یاسای عیراقیە وەک یاسا خەلیفە چۆن باپیرانم بۆ شەڕی عوسمان براون، ئاواش فازیلی برام زۆرکارانە وەک سەربازە لە ناسرییە دانرابوو. لە داوای ئاشبەتاڵیشەوە زۆرینەی گوندەکان بادین بۆ خواری عیراق نەفی کرابوون. فازیلی برام دوای نێوەڕکان کار بۆ مقاولێکی گەورەی عارەب لە ناسریە دەکرد، ئەوەش وایکردبوو کە فازیل ئەو کوردانەی بادینن بناسیت. کەسێک لە ئەوانە ناوی "موسا"بو، ئەو بە فازیلی وتبوو، گەر براکانت بگەنە زاخۆ، خۆم یان کەس و کارم ئامادەن لە زێ بۆ سوریا بیانپەڕێنەوە.
فازیل ناونیشانی چێشتخانەی کوڕێکی لە زاخۆ بە دایکم دابوو. کوڕەکە ناو عادل بوو. بەدایکیشمی وتبوو با سەباح و فوئاد بڵێ، بۆ چیشخانەکەی عادل بچن، ئەویش بۆ ماڵی شێخ موسایان دەبات. شەوێک لە ماڵی زاهیرەوە بۆ ماڵی موبارەکی وێنەگر چووین، تا چەند وێنەیەکمان بۆ بگرێت. ئەو وێنانەشمان بەعومەری حەمە یاسین دا، تا ئەو شەو لە زانکۆمان لەسەر کارتی هەویی زانکۆ بە دوو ناوی ترەوە، رەسمی ئێمەوە دابنێت. عومەری حەمە یاسین بە شەو لە زانکۆ وەکو چاودیر کاری دەکرد، دەستی بە ژوور فەرمان بەر و سەروکی زانکۆ دەگەیشت. عومەر دوو هەوییە زانکۆی بۆ من و فوئاد دروستکرد. دوایە ئەوەی هەویمان هەبوو، زاهیر باهیر هاوڕێکی هەبوو، کە لە هەولیر کاری ئەندازیاری دەکرد. سڵیمانی ئەندازیار شەوێک لە هەوڵیرەوە بە سەیارەکە بۆ سلیمانی هات، چواری بەیانی ئەو، زاهێر، من و فوئادا لە ماڵی زاهیروە بە رێگەی کەرکوکدا بۆ موسل چووین. تەنها بازگەی تاسلوجەی سەیرکی ناو سەیارەکەی کرد، داوای هەوێ لێ نەکردین تا گەشتینە نەقلیاتی موسل هیچ بازگەیەکی سەربازی نەیان وەستانین. لە موسڵ من، زاهیر و فوئاد سورای تەکسیک بووین، پێشەوەی تەکسیکە مولازمێکی سەربازی تێدابوو. هەر کە تەکسیکە جووڵا بە بیرمدا هات، فەرموی جگەرە لەو مولازمە عارەبە بکەم تا خۆمانی وەکو زاخۆی بە ئەو بناسین و سودی لە مەکانە سەربازیەکە وەربگرین. بازەکەکانی سەر ڕێ موسل- زاخۆ کە دەیان وەستانین، وەرقەیەکیان بۆ مولازمەکە دەهێنا تا ئیمزاى بکات. پێدەچوو ئیزاکردنەکەی مانای ئەوەی هەبووبێت کە ئەو رۆژە کەسیکی پلەی سەربازی لەو بازگەکەیەوە تێپەڕبووە، ناوی نووسراوە، چوونکە لە هەموو بازگە سەربازیەکان کاکزێکیان بە ئەو ئیمزا دەکرد. ئەوەش بێموتمانەی حکومەت و چەکدارەکانی حکومەتی بەیان دەکرد.
لەو دەمەدا کەسەفەرمان بۆ زاخۆ کرد، من و فوئاد بۆ کاتى پێویست دوو کەبسولی ژەهرمان لە گیرفاندابوو. فازیلی مەلا مەحمود ئەو کەپسولانەی لە لوبنانەوە هانیبووی بۆ برادەرەکانی وەحدەی قاعیدە تا لە کاتی گرتندا بیخون و لەو رێگەیەوە خۆیان لە تەعزیب رزگار بکەن. لە زاخۆ چێشتخانەکەی (عادل)مان دۆزییەوە. عادل مرۆڤێکی رووخۆش، هێمن و لەسەرخۆ بوو. پاش چا خواردنەوە، پرسیاری ماڵی شێخ شێخ موسامان لێکرد لێکرد(). عادل ئێمە بۆ ماڵی شێخ موسا برد. شێخ موسا لە ماڵەوە نەبوو. ژنێک و دوو کچ لە ماڵەکەدا بوون. ژنەکە وتی: ئامۆزایەکی ئەمڕۆ، لە موسل بووە بەژێر ئوتومبێلەوە. بۆ موسل چووە، نازانین کەی دەگەڕێتەوە. بەناچاری لەگەڵ عادلدا بۆ چیشتخانەکە گەڕاینەوە. لە گەڕانەوەماندا، عادل گورانیەکی شڤان پەروەری لێدەدا. بە فوئاد و زاهیرم وت: ئێمە دەتوانین سیقە بەم برادەر بکەین، داوای یارمەتی لێبکەین.
وتیان: چۆن؟
وتم: شڤان گورانیبێژێکی کوردستانی تورکیایە و دژی حکومەتی تورکیا گۆڕانی شۆڕشگیرانە دەڵێت. بەشڤانی کورد پەروەر ناسراوە. ساڵح مستەفا خاڵوزای دایکە و کەرکوکین و لە ساڵەکانی ١٩٧٠-١٩٧٥ لە زانکۆی یونان خوێندبووى. لەدوای ساڵی ١٩٧٥ بۆ کەرکوک گەرابووە، دوای ئاشبەتاڵەکە لە کەرکوکە بۆ سلیمانی هات، لەگەڵ خۆیدا چەند کاسێتێکی شڤان پەرەوەری بە دیاری بۆ ماڵەوەمان هێنابوو. بۆ خۆم ماوەیەک گوێ لە گوانیەکانی شڤان گرتبوو. عادیل کە لەو رۆژەدا گورانی ئەوی لێ دەدا، بۆ ئێمە مانای کورد بوونی هەبوو. کورد بوونیش ئەوسا وەک ئێستا لای ئێمە وەک نەوەی ئامەخان مانا مرۆڤ بوون و میهرەبانی هەیە. ئەو ڕۆژە لەعادل ئەحواڵی پێشمەرگەم پرسی، عادل نەترسانە، باسی کوشتنی ئەمنێکی کوردی کرد، کە پێشمەرگە بۆ چاوترساندن، لە ناو شاری زاخودا بە بە شەو هەڵیان واسیبوو. لەدڵی خۆمدا وتم "کورد بدوێنە، شەڕحی خۆی دەکات". قسە و کراوەی عادیل ئەوەی دەگەیاند کە کورد لە دێرنەوە سروشتیانە ژیاوە نەک بازاریان و ئەوەش وایکردوە کە مرۆڤەکان خۆرسک و دڵ پاک بن و پێوستیانە بە خۆهەڵخەڵتاند و یەکتر خەڵەتاندنی بازاری نەبێت. کاتێک ئەو گریمان پاکی عادیل یان کورد دەکەم، دەبینم کە کورد ئەو کولتورە مرۆییە لە میژووی خۆیدا وەک دێ و خاکەی پاراستووە و تا سەردەمی کۆڵونیستە خۆرئاوایەکان خۆی و خاکەی داگیرکراو نەبووە. ئەگەرنا چۆن کولتوری دایکم کە کولتوری دایەکایەتی بووە و ماناکەش وەک "دا و دێ" تا ئەمڕۆ لە زمانی کوردیدا دەمایەوە.
عادل کە گوێى لەقسەکانم بوو، وتی: مادەم وایە، ناگەڕێینەوە بۆ چێشتخانەکەم، بۆ ماڵی خۆمان دەچین. هەر کە چووینە ماڵەکەیانەوە، عادیل لەگەڵ پیاوێکی ماڵەکەیان، بە زاری کرمانجی قسەیانکردن کرد، پیاوەکە رۆیشت و پاش ماوەیەک کەسێک گەنج لەگەڵ خۆیدا هێنابوو. عادل لێ پرسین: ئەتانەوێت ئەمرۆ یان رۆژێکی تر بۆ شاخ بڕۆن.
وتمان: حەز دەکەین هەر ئێستا بڕۆین.
هەر لەوێدا، خواحافیزیمان لەزاهیر کرد، جا نازانم زاهیر یەکسەر بۆ سلێمانی گەڕایەوە یان لە ماڵی عادیل مابووە.
لەراستیدا ئەو ماوە کورتەی، لەزاخۆ بۆ من و فوئادی زۆر درێژخایەن بوو، چوونکە ئاشنای ناوچەکە و زاری کرمانجی نەبووین.
لەگەڵ عادلی زاخۆدا بۆ ماوەی سەعاتە رێیەک بە ئۆتۆمۆبێل لەزاخۆ دوور کەوتینەوە. کاتێک کە لەو ناوچە شاخاویەکان نزیک دەبووین، هەستی ئازادی لە بیرمدا دەژیاوە. عادل بەدەم لێخوڕینەوە دەستی بۆ گوندێکی پێشەوە درێژکرد. وتی ئەوە "دوا گوندە" داوا گوندی ئەم ناوچەیە کە بەعس تا ئەمڕۆ کاولی نەکردووە. ناوی گوندەکەم لە بیر نەماوە، ئەوەی لە بیرمدا ماوە، گوندەکە بە قسەی عادیل مەرکەزی پولیس لێ بوو، دوو رەبایە سەربازیش لەسەر پۆپە شاخەکانی پشتەوە بوونیان هەبوو. چەند کیلومەترێک پێش چوونە گوندەکەوە، عادیل سەیارەکەی راوەستان، من و فوئاد و لاوەکە دابەزین. بە یاڵێکدا سەرکەوتین، لە ناو باغێکی میوەی ئەو گوندە دانیشتن. پاش سەعاتێک، سێ گوندی، بەنان، پەنیر، ماست، قۆریی چاو و کترییە بۆ لامان هاتن. چایان لە سەر ئاگر دانا. یەکێک لەو سیانە، کۆمەڵێک پرسیاری دەربارەی باری ژیان و گوزەرانی ناوچەی سلێمانی و پێشمەرگەی لێکردین. ئێمەش بەبێ پێچ و پەنا وەڵامی پرسیارەکانی ئەومان دایەوە. لەو ماوانەشدا شەڕی هەکارى کە بەیەکدانی قیادە موقەت و یەکیتی لەو ناوچانە روویدابوو.
کاتێک کە تاریکی باڵی بەسەر یاڵەکاندا کێشا، دوو گوندیەکانی کە لەگەڵماندا بوون، وتیان: ئێستا کاتی ڕۆیشتنە و چاکە رێبکەین، بەشیوەکەدا، بەرەو پشتی گوندەکەیان ڕۆیشتین بڕۆین. کوڕەکەی کە پرسیار لێ دەکردیت، بۆ ناو گوندەکەیان گەڕایەوە. ناوچەکانی پشتی ئەو دوو یاڵە تا ئەو سنورەی کە ناوی تورکیا-عیراقی لێ نراوە، لە گوند پاکرابووە و دەوڵەت ناوچەی بە موحەڕەمە 'قەدەغەکراو' ناونابوو و خۆین رشتنی هەموو کەسیک بە گویریە شەریعەی دەستەڵات حەڵاکراوبوو. بەعس لەدوای هەرەسی بەرزانیەوە بە کەیفی خۆی کەوتە راگوێزانی گوندەکان و کوردیش توانای بەرگری نەبوو. جەلالی و مەلای ئەو سەردەمەش لەو ناوچانەدا شەڕ شوقیان دەستپێکردبوو. راگوێزانی گوندەکان هەوڵی لە ناو بردنی کولتوری کار و بیر بوو کە جووتیارە سەرەتایەکانی ئەم خاکە مانایان بە کولتوری کێڵانەکەی کە کار و بیرە دابوو. زمانی کوردی وەک مانای کاو و بیری یان کێڵان کە کورد بۆ نێر و مێ بەکاری دەبات و ئەو مانایە کێ لە واتای کێر و کوزدا بەیانی بەردەوامی مانای دەرچوونی کێر و قوڵی کوز وەک کێو و کەن دەکات. بەعس و فاشی تورک ئەو زمانەیان بە دژی خۆیان ناساندووە و ناتو و پینتاگونگیش لەگەڵ هیزە جیهانیەکانی تر سود لەو پەرتیە خاکی کورد و مرۆڤی کورد دەکەن و مرۆڤایەتی لە تێگەیشتنی مانای زمانی کوردی و میژووی گەشە زمانیەکە کە مێژووی زمانی مرۆڤایەتی بێبەشکراون. ئەوەش وایکردووە کە کورد و کوردستان لە ژیر تارمای دەوڵەتە کوڵونیستەکاندا بناڵن و جیهان لە ناڵێنیان تێنەگات
بەدرێژایی ئەو شەوە کە لەگەڵ ئەو دوو گوندیە زاخۆ بە ئاراستە باشوری کوردستان بە شیو گوندی چۆڵکراوەکان لە مرۆڤ رۆیشتین، گویمان لە چۆرە چۆڕی جوگەی ئاو، دەنگی مەل و خشەی گەڵا دەبوو، چاو بە مانگ و ئەستیرە دەکرایەوە و پرسیاری ماڵی خودا یان تاریکی و رووناکی ئەوسا وەک ئێستا لە گوێمدا دەزرنگێتەوە. دەمە و بەیانی ئەو شەوە، گەیشتینە گوندێکی باکوری کوردستان کە بە تورکیا ناونراوە. من و فوئاد کە لە سلیمانیەوە بۆ زاخۆ و ئەو ناو دۆڵانە کە هاتبووین، هیومان بە شیخ عیسا و موسای کورد بوو. ئێستا کە بیر لەو ناوانە دەکەمەوە، بە خۆم دەڵێم جوولەکە و مەسیح وەک دین دەبێت لە کوردستانی سەردەمی ئاخامین و ساسانیدا سەریانهەڵدابێت و لەسەردەمەکانی دوایدا مورکی زمانی سامی و لاتینیان لێ درابێت، چوونکە لە سەردەمی ئەو ئێمپراتورانەدا کە ئاخامەنشین، ساسانی و رۆما بووە، دینە مەزاجیەکان کە زەردەشتی سەرەتایی بووە، مانا پێغەمەری وەک گەیاندی واتای خۆدا بۆ مانای مرۆڤی و وشە پەرستی لەگەڵ داهێنانی نووسیندا گۆڕاوە، ئەگەرنا لەوەوبەر نووسین و کاری هونەری وێنەی بووە و وێنەیەکیش مانای هەزار وشەی گەیاندووە.
دوو گوندەیەکەی باشور ئێمەیان گەیاندە باکوری کوردستان بۆ ماڵێکیان بردین کە لەو دۆڵەدا بوو، پێیان وتین: ئەمە ماڵە ماڵی ئاغایەکی کوردی ئەم ناوچەییە و بۆ خۆی ئەندامی پەرلەمانی تورکیایە و هیچ خەمی جەندرمەتان نەبێت و ئەوان بۆ لای شێخ عیساتان دەبەن. هەواڵی ماڵی ئەندامی پەرلەمان لەو گوندەدا، بۆ ئێمە زۆر تازە و سەیر بوو، ئەوەی کە گرنگ بوو لە بەعس و ئەمنەکانی نەجاتمان بووبوو . لە عیراقی ئەو سەردەمەدا کە یاسای سەدەم و ئەقلی دینی و بەعسی تەواو باڵا دەست بوو، ژیان مانای شەر یا سەر شۆڕی هەبوو. گوندیەکان کە تا ئەو ماڵەی باکوری کوردستان چاوساغ بوون، بەو بەیانیە زووە، بەبێ ئەوەی پشو بدەن، بۆ گوندەکەی خۆیان گەڕانەوە، چوونکە ترسیان هەبوو لەوە گەر ئەمن بزانێت شەو لە گوند نەبوون، بیانگرن و توشی قوڕ بەسەری خۆیان ببن. ئێستا وەک ئەوسا کە بیر لەچاو ساغی ئەو گوندیانە دەکەمەوە، لە مانای کولتوری دایک، رەسەنی خیزانی، تیرە و هوزی کوردی تێدەگەم، کە مانای لە گەمەی -زمان، شیوەی –ژیانی مرۆڤی خۆرسکەوە وەرگرتووە و کیڵان، کێو و کەنیش ئەو بەها کولتوریانە پاراستووە و خاک و مرۆڤەکانیش داگیرکراو نەبوو و تا ئەو دەمەش درێژەیان بە بەرخوردانی کولتوریان داوە. کورد لە دێرینەوە کولتوری هەرەوەزی هەبووە و ئەوەش سەرچاوەی خۆ پاراستن و مانەوە بووە. بەداخەوە سەرکردەی سەد ساڵای رابردوو توانای تێگەیشتنی کولتوریان نەبووە و سودیان لە هەرەوزی کولتوری کردەوە و بۆ مەبەستی خۆیان ناشرینانە بەکاریان بردووە و مرۆڤی کورد بەم نەخۆشی پەرتی دین و دونیا گەیاندووە. چاوساخەکانمان ئەو بەیانیە بۆ گوندەکەیان گەڕانەوە، ئێمەش لە دیوخانەکەى ئەو ماڵە ئاغایە بێخە ماینەوە. لە خانووی ئاغاکەدا تەنیا کچێک و ژنێکمان بینی و فەرمویان لێکردنی تا لە دیوخانەکەیان بسکنین (دانیشین) و خێرا نان، چا و ماستیان بۆ هێنان، بە جێیانهێشتین و دەستیشیان بۆ جێگە خەوتن درێژکرد، دەیانزانی کە شەو نەخەوتووین. بەداوی خواردنەکەدا لە جێگە راکشاین و خەوتین. بۆ رۆژی دوایی کەسێک بە ناوی کادری قیادەموەقەتەوە بۆ لامان هات. نازانم ناوی چێ بوو، بەقسەکردندا سۆرانی و خەلکی سلیمانی بوو، بە پرسیارکردنەکەشی شارەزیانەبوو . من و فوئاد پیش ئەوەی ئەو بینین لەسەر ئەوەی چی بە قیادە موقەتەکان بڵین ناکۆک بووین، چوونکە ئەگەری ئەوەمان لێکدابووە کە لەو رێگاییانە ریشمان بە ریشیانەوە ببێت. فوئاد دەیگوت بانەڵێن یەکیتی بووین. منیش پێم وتبوو، باش گەر کەسێک یەکیتی گیراویان لە لا بێت، ئەوسا چ وەڵامیکمان بۆیان دەبێت. فوئاد بێدەنگی لێکرد و ئەوەش مانای وابوو کە لەسەر ئەو بۆچوونە رێکین کە ئێمە پێشمەرگەی یەکیتی بووین و لە ئێستا بەرەوە سوریا دەچین و دەمانەوەی لەوێیوە بۆ لوبنان بچێن، لەگەڵ رێکخراوی جۆرج حەبەش دژ بە ئیسرائیل شەڕ بکەین. جۆرج حەبەش لەو دەمانەدا سەرکردای رێکخراوی "جەبهەی تحریری فەلەستینی" بوو، ئێمەش وەک کۆنە جەلالی رێکخراوەکەی ئەو مان بە شوڕشگیر و دژ بە ئیستعمار دەزانی. لە بیرم لە کوتای قسەکانماندا لەگەڵ ئەو ئەندامەی قیادە موقەتەدا پێمان وت: خوازیاری شێخ موسای برای شێخ عیسا بینین.
ئەو کوڕە سورانیە کە پرسیاری دەکرد، پرسیار و وەڵامەکانی دەنووسیەوە. ئەوە یەکەم جاربوو لەژیانمدا کوردێک ببینم بەو جۆر پرسیار بکات و پرسیار و وەڵام بنووسێتەوە. دوای کە چوومە ئەوروپا لە کرداری ئەو برادەرە و مێتۆدی پرسیار و وەڵامی نووسینەکەی تێگەیشتم، کە لە قوتابخانەیەک فێرکراوە و بڕاوم دەکرد کە عیراق نەبووە، جا لە چ وڵاتێک لەو دەمەدا قوتابی وای پێگەیاندووە، مەبەستی خۆی لەو کارەدا هەبووە. رۆژی دوای ئەو دیمانەیەمان لەگەڵ ئەندامەکەی قیادە موقەتەدا، کوڕێکى کرمانجی هات بۆ لامان و نیو سەعاتێک لەگەڵماندا بە چەند دۆڵ و گردا بردینی و چووینە جێگەیەکەوە، کە زیاد لەپەنجا دەواری و ماڵە کوردی لێبوو. ئەو ماڵانە لەو ناو ئەو یاڵەدا بە پەناهەندەی نەتەوەی یەکگرتووەکان ئەژماردە کرابوون. ئەو رۆژە، شێخ موسامان لەو پەنگایەدا بینی، باسی شێخ عیسای برای و هاوڕی براکەی و فازیلی برامان لە ناسریەوە بۆ ئەو و میوانەکانی کرد. شێخ موسا بەو باسانە دڵخۆشبوو، بەدەم قسەکردنەوە شێخ موسا بانگی لەکچەکانی کرد، کە ئاومان لەچیخەکەدا بۆ گەرم بکەن.
ئەو رۆژە زانیمان کە شێخ موسا لەوەوبەر ئامر بەتالوینی پارتی بووە، هوزەکەیان بەهوزی سندی لە ناوچەکەدا ناسراوە. هوزەی سندی لە ناوچەی سێ گۆشەیی بەیەک گەیشتنی سێ گۆشەی سنوری عیراق، تورکیان و ئیران ژیان دەکەن و بەسەر سێ دەوڵەتی نایاسای و ناسروشتی دابەشکراون. شێخ مووسا لەدوای ئاشبەتاڵەوە بۆ ئێران نەچووبوو و بۆ عیراق نەگەڕابووە، خاکی داپیر و باپیرە گەورەکانی لەگەڵ ئەو پەنجا ماڵەدا بەجێنەهیشتبوو و ناتۆش رێگەی پەناهەندەی لە زێد (نیشتیمان)دا بۆ مسوگەرکردبوون. وابزانم ئەو هوزانە شەری هەکاریان بۆ قیادە موقتە کردبوو.
بەهەرحاڵ کچانی شێخ موسا ئاوەکەیان گەرم کرد. سەرەتا فوئاد و دوای من لە ناو ئەو چیخەدا کە حەمامی ئەوان بوو، خۆمان شت. شێخ موسا دوو دەست شەڕوال و چۆخە، کراس، دەرپی بۆ ئێمە کڕیبوو. کچەکانی بەچیخەکەدا هەڵیان واسیبوو. شێخ موسا پێ وتین "ئەو بەرگە کوردیانە لەبەرکەن، بەرگە ئەفەندیەکانتان توڕ دەن". شێخ موسا بەرگەکانی لە دوکانی خەیاتی ناو دەوارەکان بۆ کڕیبووین. ئەو رۆژە لای شێخ موسا تا پاش نیوەڕۆ میوان بووین. لەو ماوەیەدا کە لە ناو دەوارەکەی شێخ موسادا بووین، هەندێک کەس و ناسیاوی ئەو، باسی شەڕی هەکاری و قوتکردن (کوشتن)ی جەلالیان کرد، ئیمەش وەک کەڕەی شەربت کت و مت هیچمان نەوت. پێش ئەوە چیخەکە شیخ عیسا جێ بهیڵین، فواد ئەنگوستیلەیەکی ئاڵتونی عەیاری ٢٢ی لە پەنجەدا بوو، دایکم پێدابوو. دایکم ئەو موستیلەی لە گەنجیەوە لە پەنجەدا بوو، فوئاد موستیلەکە پێشکەشی شیخ موسا کرد. رۆژ بەرەوە ئاوابوون دەچوو، کەسیک هاوتەمەنی خۆمان چەکی لەشاندبوو، بەرەوە لای ئێمە هات، فوئادیم برام کە ئەوی دێ بەرەوە رووی چوو، ئەملاو ئەولای یەکتریان ماچ کرد. ئەوەم بە لاوە سەیر بوو. دوایی لە فوئادم پرسی ئەوە کێیە. فوئاد وتی: لەساڵی ١٩٧٤دا کە بۆ ماڵی عەبدول مهیەمەن چووم لە چۆمان، ئەوم لە ماڵی ئەوان ناسیووە کە پێشمەرگە بووە. عەبدولموهەیمەن ئەوسا وەکو ساڵانی ١٩٩٨ بەرپرسیای پارەی پارتی و ماڵ بەرزانی بوو. وابزانم ئەو لە نەوەکانی شیخ مەحمەد خالیدە و ساڵانی پیش ١٩٩٠ کە لە ئەمەریکا بووم، لە سەلاح زەندیم بیستووە، کاتێک شێخ خالید سەردانی مەلا موستەفای بەرزانی کردووە، مەلا موستەفا دانەنیشتووە تا شێخ محەمەد خالید دانیشتووە. هەروەها لە بیرمە کە لەدوای نەوەدەکانەوە کە لە ئەمەریکاوە بۆ کوردستانە دەگەڕامەوە، سەرکەوتی رەشیدە فەندیی (سەرکەوتی ئاتولەخان) بەرپرس پاراستی ئیبراهیم خەلیل بوو، لە ئەوم پرسی: ئەم پارەنەی ئیبراهیم خەلیل کێ سەرپەرشتی دەکات. سەرکەوت لە وەڵامدا وتی: ئەوەندی من بزانم ئیواران دوو لانکرۆز دێن و پارەکە بۆ مالی عەبدولموهەیمەنی بەرزانی دەبەن. ئەو قسەی سەرکەوت، قسەی سەلاح زەندی لە ئەمەریکا بە بیر هێنامەوە. ئەوەش مانای وایە بەرزانیەکان دەستەلاتی پارە و بەڕیوەبردنیا جیا و مالی مەلا موستەفا بەریوەبەری ئیدارین و ماڵی شیخ ئەحمەد بەڕیوەبەری پاران. راستی و دورستی ئەو نازانم، بەڵام دەزانم تا ئەو دەمەی شێخ ئەحمەدی بەرزان دەژیان، سەروک هوزی بەرزانیەکان کە ماڵ و باوانی فاخیر بوون لە سجن دەژیان و لە دوای نەمانی شێخ ئەحمەدەوە کوڕانی مەلا موستەفا کە لە دایکیان لە نەوەی هوزی شیروان بۆ موسل و بەغدا رایان کردووە و لەگەڵ ئاشبەتاڵیش فاخیر و برا و باوکیان و سەدە کەسیک بە قسەی نوری مام براهیم کە پیشمەرگەی بارەگای بەرزانی بوو، رەمی کران.
ئەو ڕۆژە لە دەوارەکانی لەگەڵ ئەو کوڕە پێشمەرگەیە بەرەوە خوارەوەی یاڵەکانی ناوچەکە رۆیشتین، ئێوارەکەی لە دۆڵیک بە ژمارەیەکی کەم لە قیادە موقەتە گەیشتین. ئەو جێگەیە بە مقەڕ ناو دەبرد. لە شیوەکانی خوارەوەی ئەو مقەڕە، دەنگی چەمی خاپور دەبیسترا. نازانم جێگەیە بە خاکی دەوڵەتی تورک یان دەوڵەتی عیراقی ئەژماردەی بۆ دەکرا، بەڵام دەمزانی کە شاخ و شێوەکان لانەی کورد بوون و لەو دەمەدا بنکەی قیادە موقتە بوون کە دوو کەپری بچوک و ژمارەی چەند پیشمەرگەیەک لە ژیریدا ئوقرەیان گرتبوو. کەسی یەکەم ئەو مقەرەی قیادە موقەتدا ناوی غازی ئەترشی بوو، کەسێکی رووخۆش و دەم بە پێکەنین بوو، سورانیەکە هاوشێوەی سلیمانی بوو و وەک مرۆڤیش هاوشێوەی مولازم عومەرى نوکەتە زان و رووخۆش بوو. ئەو ئیوارەیە، کاک غازی چەند نوکتە 'سڵەی قەساب'ى لە ڤێنا گێڕانەوە. سڵەی قەساب لەدوای ئاشبەتاڵەکەوە لەئیرانەوە بە پەنابەر بۆ ڤێنا چووبوو. رۆژێک سلێمان لەگەڵ کوردەکانی ڤێنا دژی بەعس بۆ رێ پێوان و بۆ بەر دەم سەفارەتی عێراقی چووبوون. رێپێوانەکەش لەلاین پولیس نەمسای چاودیری لێ کرابوو. سڵیمان ئەوەی لەلا سەیر بوو، چوونکە لە کوردستان پولیسی وەک شەق وەشین لە خەڵکی ناسیبووە، بەڵام لەوی وەک پارێزەری یاسا وڵاتەکە رەچاوکردبوو. ئەوەش وایکردبوو کە سڵیمان بە تەنزە (گاڵتەوگەپ) بە هاوڕیکانی وتبوو: مادەم شۆڕش لێرە لەلاین پولیسەوە دەپارێزریت، ئامادەم تا سەد ساڵی تر شۆڕش بکەم.
ئەو شەوە بێخەم لەژێر کەپرێکی قیادە موەقەتە، لەناو دۆڵاداخەوتین. بەیانی کە نانمان خوارد، غازی زێباری وتی: لێرە هەموو رۆژێک لەگەڵ ئەم گروپەدا بۆ خۆمان گفتوگو دەکەین، ئەگەر ئێوەش پێتان خۆشە، ئەوە فەرموون لەگەڵماندا بەشداری بکەن.
گروپەکە بە غازیەوە پێنچ کەس بوون. چەند رۆژێک بەو شێوەیە بەیانیان لە کۆبوونەوەکانیاندا بەشداریمان دەکرد. ئەوەی لەبیرم ماوە، لە کۆبونەوەکاندا باسی لە شەڕی کورد و حکومەت بەلایەک و چینی ئاغا و دەرەبەگو جوتیاریان بەلایەکی تر دەکرا. ئەو جۆرە قسەکردنەش درێژە ئەقلی لەوەوبەری پارتی باڵی مەکتەبی سیاسی و چەپی کوردی بوو کە شۆڕشی ئکتۆبەری رووسی سەرچاوەکەی بوو . میژووی پارتی و شوعیش لە ناو کورد دیار بۆ رێکخستنی هیوا و رزگاری (تەحرور) دەگەڕیتەوە. کاتێک لەو مێژووە ورد دەبینەوە، باشتر لەسەر لێشواوی سیاسی دین و دونیا ئەم سەردەمەی کورد و ناوچەکە تێدەگەین و لەوەش دەگەین کە بۆچی کۆڵونیستە خۆرئاواییەکان و کەمپانیەکانیان تا ئەمڕو چارەنووسی ناوچەکە بە گشتی و کوردیان بە تایبەتی لە قەوارەی ئەو دەوڵەتاندا هێشتۆتەوە کە خۆیان سەرچاوە دروستکردنەکەی بوون و تەنانەت ئەوان قورئانەکەیان لە خۆرئاوا لە هەزار و هەشت و حەفتا بۆ بە چاپ گەیاندووە. جا سەیر نییە کە کوڕە مەلا و شێخەکان لە دوای لە ناوبردنی کونفیدرەسوینی هوزەکان دانیشتوون و کورد مانای بۆ ئامارات وەک میژوویەکی لە خۆ تێنەگەیشتن لە مەلاکانەوە وەک دینەکەیان بۆی ماوەتەوە. مرۆڤ کە لە خۆی وەک بوونە کولتوریەکەی تێنەگات چۆن لە خودایەک بە زمانێکی تر و لە مانای زمانی و کولتوری ئەوی تر کە جیاوازی کار، بیر و ئەزمونە تێدەگات. کورد،عارەب، فارس، تورک و ئازەری کە لەیەک تێناگەن بۆ لە خۆ تێنەگەیشتنی هەریەک لەو زمانە و دینەکەیان دەگەڕیتەوە. دین بە مانا رەسەنەکەی مانای گیان و گیانیش مانایە بۆ رۆح کە خۆشەویستی و زمانی خۆشەویستی وا لە مرۆڤ دەکات کە وەک دارێک کە رەگ، قەد، لق و پوپەی هەیە لە تۆوەکەی خۆی کە گەردوونیە تێبگات. ئەو جۆر لە تێگەیشتن مانای ناخ و قوڵی هەیە نەک سەرزاری و رووکەشی کە ترس لە خودا بەمەبەستی بەخشین دونیاکە کە مردو لێ نەگەڕاوەتەوە.
لەو ماوانەدا کە لە بنەکەکەی قیادە موقەتە بووین، غازی زێبار سەرپەشتیار بکەی لە ئەستۆدا بوو. بوو، کە دوو کەپرە و دە پێشمەرگەیەکی بێ چەک. لەو دوو کەپرەدا پەراوی ئابووریناسی سۆڤیەتی "ئەڤانێس" و"اسل العائلە و مولکیە الخاصە و الدولە" ئینگلس لێبوو. لە ناو ئەو دۆلەدا ئەو دوو کتیبە بۆ من سەرمای ژیان بوو، چوونکە حەزم لە خوێندەوە بوو. لەدوای نیوەڕوکانەوە ئەو دوو کتێبە خوێندەوە و لە کۆبوونەوەکاندا دەمکردە بابەتی قسەکردن. رۆژێک کاک غازی وتی: من دەبێت کومەڵێک نامە بنوسم، تۆش لەمن باشتر شتەکان روون دەکەیتەوە، ئەگەر حەز بکەیت ئەوا دەتوانیت کۆبوونەوەکان بۆ خۆت بەڕێوەیان بەریت. فوئادیش وتی منیش دەورەیەکی خوێندەواری بۆ ئەو پێشمەرگانە دەکەمەوە کە نازان کوردی بخوێنەوە و بنووسن. وابزانم لەهەفتەی یەکەمدا کە لەو بنکەیە بە حساب میوان بووین، پیاویک بە ناوی بابەکر زێباری لەگەڵ دوو پێشمەرگە هاتن، بێ سەلام هێچیان تریان لەگەڵ ئێمەدا نەوت. لە پێشمەرگەکانی ناو ئەو بنەکەیەمان بیستم، کە لە یاڵەکانی پشتەوەی ئەو بنکەیە، بنکەیەکی گەورەتری قیادە موەقەتە هەیە. کاک سامی و جەوهەر نامیق لەوەی دادەنیشن و سەرکردایەتی قیادە موقەتە دەکەن. من و فوئاد لەوەوبەر رێکەوتبووین کە پرسیاری جێ و رێ ئەو دەوربەرە لەگەڵ کەسدا باس نەکەین هیچ و هەوڵ بدەین بزانین میوانیەکەمان بە چێ دەگات. هەر لەو بنەکەیدا کەسێکی لێبوو، بە ناوی "ئەبو عەنتەر"ەوە ، ئەو جار ناجار، لە ناکاو پرسیاری گوماناوی لێ دەکرد. سەروچاوی لەو کەسانە دەچوو کە دایک دەیوت ناچنە دڵەوە، ئیمەش ئەو وریایەمان لە منداڵیەوە بۆ مابووە کە موتمانە بەو جۆرە کەسانە نەکەین. بەنمونە کەسێک تر لە شێوەی ئەبو عەنتەر لەو بنەکەی بوو، ناوی دوکتۆر ساڵح بوو، ئەو جارجار دژ بە ئەبو عەنتەر لای ئێمە قسەی جۆراوجۆری دەکرد. من و فوئادیش بڕوامان وابوو کە ئەبو عەنتەر هانی داوە، کە خۆی بەو جۆرە لە ئێمە نزیک بخاتەوە. بەنمونە رۆژیک لەگەڵ دکتور ساڵحدا پیسەم بۆ لای چەمە کرد، لەرێگا دەستی بۆ دەمە ئەشکەوتێک راکێشاو وتی: ئەو ئەبوو عەنتەر زاڵمە بەتەنها ئیبراهیم عەزۆ و هاوڕێکانی لەو ئەشکەوتەدا کوشتووە. کەگوێم لەو قسەیە بوو، دڵم گیرا، خۆم گرت، هیچ نەوت، دوای بۆ فوئادم گێڕایەوە، تا ئەویش باشتر ئاگای لەخۆی بێت.
ئێمە لەو ماوەیەدا کە لەو بنکەیە قیادە موقەتە بووین، لە ناو پێشمەرگە و کادرەکانی جی پی خۆمان و کەسی خۆبەخش و راستگۆ کردبووە و ئەوەش بۆ ئێمە سەرمایە بوو. لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە موتمانەی تەواومان بە کەسیان نەبوو. رۆژیک کەسیک کرمانجی کە لەگەڵ شیخ حەسەنی ئەزدایدا پیشمەرگە بوو، بە حساب شتی لە بنەکەی ترەوە بۆ ئەو بنەکەی کە ئێمە لێ بووین هێنابوو. بۆ لای فواد باس و ملازم عومەر و هەندێک پیشمەرگەی تری کرد کە سجن و باسی کوشتنی کاک عەلی عەسکەر، دکتور خالید و شێخ حسینی ئیزدی کرد. لە بیرمە باس ئەوەی کرد کە قوندەرکان دکتور خالید لە پای پیشمەرگەیەکی پارتیدا دیوە و بە ئەوەدا زانیویەتی کە ئەوان لە دوای ئەو دەمەوە لێیان جیاکراونەتەوە کوژراون.
لەو ماوەیەدا کە لە بنکەی قیادە موەقەتە بووین. رۆژێک کوڕێک بە ناوی "زیاد"ەوە لە بریتانیاوە بۆ ئەو بنکەیە هات. وابزانم کوردیکی خەلکی دیاربەکر تا بنکەی قیادە موقتە چاو ساخی کردبوو. ئەبوعەنتەر لە زیاد بەگومان بوو، بە سیخوڕی ئینگلیزی دەزانی. قسەکردن و هاتنی زیاد بۆ ناو ئەو دۆڵ و شێوە لە بەریتانەوە، لای ئێمەش جێ سەر سوڕمان بوو. ئەوسا نەدەهات بە ئەقڵمدا کە ببینم کەسێک لە بەریتانیاوە بۆ کوردستان بێت و مەبەستی خۆ دۆزینەوەی سروشتی هەبێت و گەردوونیان وەکو جوبران خەلیل جوبران باس لە خودا و دین بکات. زیاد کە باس لە هوێ هاتنی خۆی بۆ ناو ئەو دۆڵانە وادەکرد، دیگوت کە جوبران خەلیل جوباران و وازهێنانی لە حەشیە وایکردووە کە خۆی لە قەڵەباڵخی بەریتانیا رزگار بکات زیاد ژیرانە قسەی دەکرد و ئێمەش لەو قسانەی ئەو تێنەدەگەیشتین و ئەبوو عەنتەریش بە جاسووسی ئینگلیزی دەزانی. زیاد دەیوت: باوک و دایکی کوردن و خەڵکی ناوچەى بادینانە و بۆ خۆشی هەندێک وشەی کرمانجی و زمانی عارەبی دەزانی، دەیوت: کە باوکی بەرپرسی تەیارەخانەی مەلەکی عێراقی بووە، دوای ئینقلابی عەبدولکەریم قاسم باوک و دایک بۆ بریتانیا چوون. دەشی وت: خۆی لە بەریتانیان لەدایک بووە. هەروەها دەیوت: ئەو لە بریتانیا فێری حەشیشە بووە، ئاشنایی بە هزری جوبران خەلیل جوبران پەیدا کردوە، بۆچوونی فەلسەفەی خەلیل جوبران جوبران هانی داوە کە بیر لە گەڕانەوە بۆ ناو شروشت و بۆ ناو زێدی دایک و باوکی بکاتەوە. وابزانم لە ساڵی ١٩٨٦ زیادم لە ناوەڕاست ستۆکۆڵم بینین لەگەڵ چەند کوردیکی تردا خۆ پێشاندانیان دەکرد و بە کرمانجی قسەی دەکرد، باس ئەوەی کرد کە لەگەڵ جەوهەر نامیقدا کاری سیاسی دەکات.
منو فوئاد هەر لەسەرەتای بینینى یەکەم قیادە موەقەتەوە تا بە غازی گەیشتین، وتبوومان کە ئێمە بۆ لوبنان دەچین. غازیش لە رۆژەکانی یەکەمەوە، پەیمانی دابووینێ کە یارمەتیمان بدا، پەساپۆرتی تەزویری تورکیمان بۆ پەیدا بکات، تا لە تورکیاوە بەتەیارە بۆ لونبان بچین. لەو ماوەیەدا کە لەبنکەکەیان بووین، غازی چەند جارێک داوای لێکردین کە کار لەگەڵ قیادە موەقەتەدا بکەین. وەڵامی ئێمەش، ئەوە بوو کە دەمانەوێت بۆ لوبنان بڕۆن. پاش ماوەیەک مانەوە لەو بنکەیەی قیادە موەقەتە هەستمان دەکرد، کە غازی مەبەستی نەبێت هاوکاریمان بکات، دەیەوێت لە رێگە هێشتنەوەمان لە بنەکەکەیاندا ناچارمان بکات، کە مل بۆ داواکەیان بدەین. ئێمە پەیمانەکانی ئەومان والێکدەدایەوە. رۆژێک بە فوئادم وت: ئەزانی لەوە ناچێت پاسپۆرتمان بۆ نەکەن ، رەنگە لەم رێگەیەوە ناچارمان بکەن، کە کاریان لەگەڵدا بکەین، بەچاکی دەزانم کە بەکراوەیی قسە لەگەڵ غازیدا بکەین، مەبەستی کوتایی خۆمانی تێبگەین.
من و فوئاد لەسەر ئەوە رێکەوتین کە من لەگەڵ غازیدا قسە بکەم. ئێوارەیەک وتم کاک غازیم: ئێمە بەراستی سوپاسی میوانداری ئێوە دەکەین. بەڵام لەوە زیاتر مانەوەمان لێرە، وا دەکات، کە هەست بەدەستبەسەریی خۆمان بکەین. جا بۆیە بە چاکی دەزانین لە مەبەستی ئێوە تیبگەین، ئەگەر ناتانەوێت یارمەتیمان بدەن، رێگەمان لێمەگرن، بۆ خۆمان بەرەو سوریا دەڕۆین. کە بەو شێوەیە لەگەڵ کاک غازیدا قسەم کرد، لەوە دەچوو قسەکانم لە دەماریم دابێت. ئەویش وەک ئەوەی کە هەستێکی ناخوشی لا دروست بووبێت، وتی: من بەچاوی براوە سەیری ئێوە دەکەم، رێزو خۆشەویستیم بۆتان هەیە، مادامەکێ ئێوە وەها هەستدەکەن، بەیانی ئەبو عەنتەر بۆ لای خێزانەکەی دەچێت کە دەوارەکانی تورکیا ژیان دەکات. پارە بە ئەبوو عەنتەرد دەدەم تا بۆتانی سەرف بکات و تەسلیمی برادەرێکی خۆمانتان بکات بۆ ئەوەی ئەوان لە تورکیاوە بۆ سوریاتان ببەن.
ئەبو عەنتەر لەدەوارەکاندا، کوردێکی تورکیای دۆزیەوە، کاتێک کە خواحافیزی لێکردین، نەک ئەو پارەی کە غازی باسیکرد نەیداینی، لە جێ ئەوە شەقێکی عەنتەرانەی بۆ من وەشاند و خۆم لێ لادا. بڕاو دەکەم ئەو شەق هاویشتنەی ئەبوو عەنتەر بۆ حەڵاڵکردنی ئەو پارەیەبوو کە غازی زیباری پێدابوو، لەو ساتانەشەوە بە بیرمدا وای بۆ دەچم کە دکتۆر ساڵح راستی کردبێت و ئەبوو عەنتەر عەنتەرانە وەک پیاکوژیکی ترسنۆک بەتەنها ئیبراهیم عەزو و هاوڕیکانی کوشتبێت و ئەوە کارەش وەک فەرمانی سەروەی خۆی بەجێگەیاندبێت. ئەو جۆرە کوشتنانە نەک هەر کارێکی نایاساین بەڵکو کاری نامردانە و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە تا ئەمڕۆ لە ناو خوینای مێژوودا دێت و دەچێت بۆ بەهانە دونیایەکانی ئیمپراتورەکان و دینی پەیامبەرەکانی دەگەڕیتەوە کە خۆیان و قسەی خۆیان هاوتا هیزی گەردوون لە سەرو هەموو کەس و شتێکەوە وەک شاهی شاهانە داناوە و فەیلەسوفەکانیشیان لەو تاوانەدا بەشدارن کە میتافیزیکیانە بەهانەی بۆ ناکردگاری بیر و بۆچوونەکانی خۆیان وەک زانینی کوتایی هێناوەتەوە.
ئەو کوڕەی کە ئێمە لە دەوارەکانەوە بۆ شاری سلوپی برد، رادەستی ماڵی کوردێکی کردین، کە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا بوو. ئەو پیاوە لە شارەوانی سلوپی کاری دەکرد. هەر ئەو شەوە، ئەو لە سلوپیەوە، ئێمەى بە ئۆتۆمۆبیلی شارەوانی بۆ شارۆچکەیەکی تر برد، تەسلیمی ماڵی ئاغایەکی ئەو شارەی کردین. کوڕی ئەو ماڵە ئاغایە ناوی سەڵاح بوو، لە دیوەخانەکەیدا کڵاشینکۆفێک بە سەر دەرگاکەیاندا هەڵواسرابوو. شەو سەڵاح بەسەیارەکەی خۆی بۆ ماڵی قاچاخچیەکی جزیرەی بردین. ئەو قاچاخچیە جزیرەش لەگەڵ کۆمەڵێک قاچاخچی تردا، بۆ سەر سنووری سوریا رەوانەی کردین. کاتێک لەگەڵ ئەو گروپە قاچاخچیەدا ویستمان لەمەرزی تورکیاوە بۆ سوریا بپەڕینەوە. جەندرمەکانی تورکیا لە بازگەی دروستکراوی دار وەک ئەوەی لەسەر سێپا وەستابێت، چاودێری تەلەبەنەکانیان بەینی سنوری سوریا و تورکیان دەکرد، کە هەستیانە بە جوولانەوەی تەلەبەکە کرد، تەقەیان بە سەر قاچاچیەکاندا کرد. قاچاخچیەکە ئەو سنورە کۆڵبەربوون و لە ترسی تەقەکان بەرەوە ناو شارەکەیان گەڕانەوە. ئێمەش لەگەڵیاندا بۆ ماڵی قاچاخچیەکەی خۆمان گەڕاینەوە. بەیانی کە لە خەو هەستاین و چاو ماستمان خوارد، سی کوڕی گەنج بۆ ماڵی قاچاچیەکە هاتن. بەتورەیی و بۆڵەبۆڵەوە لەگەڵ قاچاخچیەکە بەکرمانجی قسەیان دەکرد، ئێمە تێیان نەگەیشتین. لە دواییدا، ئەوان بە ئێمەیان وت: هەڕە با بۆ ماڵی خۆمان بڕۆێن.
ئەو ماڵەی بۆی چووین، ماڵی مەلای مزگەوتێکی جزیرە بوون. دوایی بۆمان رونبووەوە دووانیان برابوو، سەر بە رێکخراوێکی کوردی بوون، کورتەی ناوی رێکخراوەکەیان "کوک" بوو. لە بیرم نەماوە "کو ک" ماناکەی چێ بوو. وابزانم دەنگی 'ک' بۆ کورد و کارگەر بوو. ئەوەشم لە بیرە کە خۆیان بە شوڕشگیر دەناسن و دەیانوت کە ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە هاتنەتە دەرەوە و دژ بەبەرزانی و باڵەکەی پارتیبوون و بە جاش و کۆنەپەرست ناویان دەبرد. ئەوەی سەیر بوو لامان قیادە موقەتەیان بە شۆڕشگیرا دەزانی. بەواتایەکی تر رێکخراوی کوک لە لاێ ئیمە وێنەکی تری مەلای و جەلالی بوون. بیرمە یەکێک لەو دووبرایە خۆی بە مارکسی و شۆرشگیر دەناساند.
رۆژێک بە یەکێک لەو برادەرانەی 'کۆک'مان وت، کە قیادە موەقەتە لە لایەن ماڵی بارزانیەوە سەرکردایەتی دەکرێت. ئەوان ئەوەیان بە لاوە سەیر بوو. پاش چەند رۆژێک رێکخراوەکەیان کۆبوونەوەیەکیان لە ماڵی یەکێکیان هەبوو، من و فوئادیش بۆ ئەو کۆبوونەوەی برد. ئەوەندەمان زانی دوکتۆر ساڵحی قیادە موەقەتەش لەوی قوتبووە. یەکێک لە برادەریکی "کوک" رووی لە دەمی ئێمە کردە. پرسیاری ماڵی بارزان و قیادەی موقەتیان کرد، ئێمەش کە گومانمان لە دکتور ساڵح هەبوو و ترسی ئەوەشمان هەبوو، کە پارتی لەو شارە توانا هەبێت. لە وەڵامی پرسیارەکەی ئەو برادەریان، فوئاد پێ وت: دکتور ساڵح زۆر زیاتر لە سەر ماڵ بەرزانی و قیادەموقەت دەزانێت. دوکتۆر ساڵحیش ئەو زلکردنە لا خۆشبوو، دەستی بە قسەکردن کرد. پاش ماوەیە لەو ماڵە هاتینە دەروە و بۆ ماڵی دوو براکە گەڕینەوە. وابزانم سێ ڕۆژ لە جزیرە ماینەوە. رۆژیک برایەکیان وتی، گەر ئەتانەوەیت بە سەلامەتی بپەڕێنەوە، کەسیکم دۆزیوەتەوە بۆ تان، ئەو پارە بە جەدرمەکان دەدا، خۆشی شتێکتان لێ وەردەگریت و بۆ گوندێکی نزیکی قامیشلیتان دەبا و رادەستی خزمانی خویتان دەکات و ئەوەش بۆ ئێوە سەلامەت ترە. ئەو رۆژ بە تەکسی چووین بۆ ماڵی ئەو کەسەر و کە دونیا تاریک بوو، کوڵە بڕنەوێکی دەرهێنا، بەژێر تەختەی بازگەدا بۆ سوریای بە پێ و بێترس پەڕینەوە، شەو لە ماڵی ئەو خزمەیان ماینەوە. بۆ بەیانیەکەی لەگەڵ خزمی ئەو کوردەی سوریا بۆ ماڵی کوردیکی قامیشلی چووین. فوئاد بە کوڕی ماڵەکەی وت "کە بچێت بۆ بنکەی یەکیتی و ئەحواڵی گەیشتنی ئێمە "بەهزاد" بگەیەنێت. بەهزاد لەقامیشلی نوێنەری یەکێتی بوو. فوئاد بەهزادى لە ناوچەکانی بەیەکە گەیشتنی سنوری عیراق، ئیران و تورکیان دیبوو، لەو دەمەدا بەهزاد پەنجا تفەنگی لە سوریاوە بە قاچاخ بۆ ئەو ناوچەییە هێنابوو. بەهزاد کە هەواڵی گەیشتنی فوئادی پێگەیشتبوو، سەیارەکەی خۆی بۆ ئەو ماڵە نادبوو، بە سایەقەشی وتبوو کە بۆ ماڵەی خۆیمان ببا و لەوی خۆمان بشوێن و چاوەڕی ئەو بکەین. بەهزاد دوای نیوەڕۆ هاتەوە کە ئێمەی دی، دڵخۆش بوو کە بەسەلامەتی گەیشتوین. پرسیاری یەکیتی، قیادە موەقەتە و زیندانەکانی یەکێتی لای قیادە موقەتەی لێ کردین. ئەوەی زانینمان و دیبوومان وەک خۆی بۆمان گێڕایەوە. ئەوەشمان پێوت کە دەمانەوێت بچین بۆ لوبنان و لەگەڵ فەلەستینەکان کاربکەین. بەهزاد ئەو رۆژە باسی چەک وەرگرتنی عومەر دەبابەی لە حکومەتی سوریا کرد، کە بە حساب چەکەکانی ، بۆ کوردستانی وەرگیراون، کە چی لەسەر سنور بە قاچاخچی تورکی فرۆشتبوونی، پارەکەشی خستبووە گیرفانی خۆییەوە. هەروەها بەهزاد باسی لە کەسێک کرد، ناوکەی لە بیر نەماوە کە پاراستنی بووە، مام جەلال وەک نوێنەری یەکیتی بۆ لای سعودیەکان ناردویەتی و ئەوەیش چەندی وەرگرتبوو لای بەهزاد روون نەبوو. بەهزاد لە کاری عومەر دەباب و مام جەلال ناڕازی بوو.
بەهزاد بەیانی رۆژی (٨-١٠-١٩٨٧) ئێمەی بۆ مەرکەزی تەجەموعی عێراقی لە قامیشلی برد، تا عەدەم تەعروز (مافی مانەوە لە سوریا) بدەنێ. بەرپرسی ئەو مەکتەبە بە قسەی بەهزاد بەعسیی سوریا بوون، کە ئێمە چووین بۆ مەکتبەکەی، ئەو بە ناوی بەعسیی عێراقەوە لەگەڵ ئێمەدا قسەی کرد، وتی: ئێمە دەزانین کە ئێوە لە لای قیادە موەقەتە دەستبەسەر بوون، دەزانین ئێوە یەکێتی بوون و لە یەکیتی عاجزبوون، ئێستا دەتوانن بە ناوی ئەو پارتەوە قسەمان لەگەڵ بکەن کە کاری بۆ دەکەن، ئێمەش ئامادەین یارمەتیەکی مادی و مەعنەوی ئێوە بدەین.
بە قسەکان ئەو بەرپرسە بەعسەدا دیار بوو، کە زانیاریان لەسەر گەشتی ئێمە هەبوو، ئەوەش وای لە ئەو کردبوو، کە وەزنی سیاسی بۆ ئێمە دابنێت. ئێمە پرسیارمان لە ئەو نەکرد، کە ئەو چۆن ئەو شتانە لەسەر ئێمە دەزانێت. لە بیرمە چیمان بە قیادەموقەتە، بەهزاد وتبوو، هەر ئەوەشمان بە ئەو وتەوە "کە ئێمە بەو هیوایە بۆ سوریا هاتووین تا لێرەوە بۆ لوبنان بچین و پەیوەندی بە جەبهە تەحریر فەلەستینیەوە بکەین". نازانم کابرا ئەو جوابەی ئێمە چۆن وەرگرت. لەبیرمەوە داوی ئەوە، بەرێزە بۆ لای فەرمانبەریکی دەزگاکەی ناردین، ئەویش رەسمی خۆمانی لێ وەرگرتین. کە بەهرۆز پێش هاتنمان لای رەسمگری سەرجادەی قامیشلی، رەسم گرتبووین و رەسمەکانمان لە گیرفان دەرهێناوە، فەرمابەرکە بەڵگە نامەیەکی داینی کە لەرۆژی "٨/١٠/١٩٧٨ بۆ ٨/١١/١٩٧٨" لەسەر نووسراوە. بەڵگەنامەکە تا ئەمڕۆ ماوە.
بۆ رۆژی دوایی بەهزاد دوو بلیتی شەمەندەفەری بۆ دیمشق بۆ کڕین، چەند کاغەزێکی بۆ کەمال خۆشناو داینێ و خواحافیزیمان لێکرد. دوای نیوەڕۆی ئەو رۆژە، کە گەیشتینە دیمشق، دوکتۆر کەمال خۆشناومان لەو ناونیشانە دۆزیەوە کە بەهزاد بۆى نوسیبووین، نامەکانمان دایە، هەندێک قسەمان دەربارەی کوردستان و مەبەستی خۆمان لەگەڵ کرد، ئەویش کۆمەڵێک گلەیی لە مام جەلال و عومەر دەبابە هەبوو. ئێمەى بۆ ئوتێلێک برد، کە حکومەتی سوریا بۆ پەنابەری جیا جیا بیانی دابینکردبوو. لەو ئوتێلەدا پەنابەرانی ئاسیاییو ئەفریقایی و فەلەستینی تێدابوو. ئوتێلەکە زۆر پەڕپوت بوو، لە "ئوتێڵی لانەوازان" دەچوو، ئەوەی کە جیاواز بوو، ئێمە و نێشتەجیکان بیان بووین. رۆژی دواتر لە ئوتێلەکەوە بۆ ئەو چایخانەیە چووینەوە، کە دوکتۆر کەمالمان لێ بینیبوو. برادەرێکی سازمانی ئینقلابی ئێرانیمان لەگەڵ ئەوڕەحمان قەرەداخی لەو چایخانەیەدا بینیەوە. من ئەوڕەحمانم قەرەداخ لەگەڵ کاک ئارامدا یەکتریمان بینیبوو. ئەوڕەحمان هاوڕی زاهیر باهیربوو و هەردوو کیان تا ئەو سەردەمە وەحدەی قاعیدە بوون. ئەوڕەحمان ئەو رۆژە باسی زاهیری باهیر کرد کە ماوەیەک لەوەبەر لە سلیمانیەوە بۆ لوبنان هاتووەو لەگەڵ ئەبو ئەمەل و فازیل و کەمالی حەمەرەشدا قسەیانکردبوو و لە دوای ئەو سەردەمەوە وازیان لە وەحدەی قاعیدە هێنابوو.
لەو ماوانەدا کە لە سوریا بوو، بیستم مام جەلال و ئیبراهیم عەلاوی سکرتیری گشتی قیادە مەرکەزی دەنگە دەنگیان بوو. ئیبراهیم عەلاوی تا ١٩٧٥ سکرتێری قیادە مەرکەزی بوو و فاروقی مەلا مستەفاش جێگری بوو. ئەو برادەرە ئێرانیە کە ئەو رۆژە لەگەڵ ئەوڕەحماندا بوو، سەر بە رێکخراوی سازمانی ئینقلابی ئێرانی بوو، برادەری دێرینی دکتور ئیسماعیلی ئیرانی بوو. دکتور ئیسماعیل حەلەقی سەقافی دروست کرد، ئەوسا ناوی "کۆمەڵەی مارکسی یان رەنجەران" نەبوو. ئەو کوڕەی سازمانی ئینقلابی ماوەیەک لەوەبەر لە کوردستان بووبوو، فوئادی برام ئەوی لە دەمانەدا ناسیبوو، کە مام جەلال بۆ خرەی ناوزەنگ گەڕابووە. ئەو رۆژ لە دیمشق، ئەو برادەرەی سازمان ئینقلابی بە فوئادی وت، کە گەڕامەوە بۆ لوبنان پاسپورتێکی ئەردەنیت بۆ دەنیرم، کەمالی حەمەرەشیش ئەو پاستورەی ئەو و پەساپورتیکشی بۆ من دابوو، بە عادیل موراد تا بۆ دیمشقی بهێنیت.
هەر لەو رۆژانەدا سالار عەزیز کە لە لوبنان بوو، هەواڵی گەیشتنی ئێمەى بۆ دیمشق پێگەیشتبوو، وەک خۆی وتی "لەبەر ئێمە" لە لوبناوە بۆ دیمشق هاتبوو. لەو بەیەکگەیشتنەماندا لەگەڵ کاک سالاردا باسی باری یەکێتی، کوشتنی کاک ئارام، کۆمەڵە، قیادە موەقەتە، یەکیتی، مام جەلال و نەوشیروان کرد. دوا قسەی کاک ئارامیشم بە کاک سالارم وا وت کە کاک ئارام وتی: نازانم ئەو سالارە بێ مێشکە چۆن بە قسەی مام جەلال هەڵخەڵەتاوە و بۆچی بۆ دەرەوەی ولات چووە، پێشمەرگانی تەسلیمی بە مام جەلال کردووە. هەروەها پێم وت: کە کاک ئارام وتویەتی تا مام جەلال نیوەی رێگە قەندیل و ناوچەی سلیمانی نەبڕێت، من بە پیریەوە ناچم، بۆ لەمەودواش هەوڵ دەدین کە ئەندامانی کۆمەڵە لە شارەکان بمینەوەو ریکخستن لە شارەکاندا بەهێز بکەن. ئەو رۆژە، کاک سالار هەڵەی تێنگەیشتنی خۆیان لە کاک عەلی عەسکەری کرد، کە ئەو پێشنیاری دیاریکردنی دەستەڵاتی مام جەلال باسکردبوو. لە بیرم نەماوە کاک سالار چی وتە لەو رووەوە و ئەوەی کە نووسیومە مانای گشتی بۆچوونی سالار عەزیزە لە بیرەوەریمدا.
لەو رۆژانەدا کە لە دیمەشق بووین، ژنەکانی کاک عەلی بۆ ماڵی خۆیان بانگهێشتیان کردین. ئێمەش چیمان دەربارەی شەڕی هەکاری و کاک عەلی لەو ماوەیەدا کە لە بنەکەی قیادە موقتە بیستبوو گێڕایەوە. کاک عەلی دوو ژنی هەبوو، بیرم نایە چەند منداڵی هەبوو، ئەوەی لە بیرمە منداڵە گەورەکە لە دەوری سینزە یان پانزە ساڵان بوو و لە دوو ژورو هەیوانێکی بچوکی ژیانیان دەکرد و گلەییان لە هێرۆی ژنی مام جەلال هەبوو، کە لە خانووی پێنچ نهۆمی و لە بەینی لەندەن و دیمەشقدا ژیان دەکات.
رۆژێکی تر، لەو چایخانەیەی دیمشق کە کوردە عێراقیەکان لێی دادەنیشتن، عەدنان موفتی و قادر جباریمان ناسی. عەدنان موفتی و قادر جەباری تا ئەو دەمە وەک هاوڕی دوکتۆر مەحمود عوسمان باس دەکران. رۆژێک کاک عەدنان بە من و فوئادی وت: برادەرێکی وەحدەی قاعیدە بەناوی "ئەبو ئەمەل"ەوە حەز دەکا بتانبینێت.
منیش وتم ئاسایە و کاک عەدنان دوای نیوەڕۆ، ئێمەی بۆ چایخانەیەکی خۆشی دیمشق برد، بە "ئەبو ئەمەل"ی ناساندی.ئەبو ئەمەل بە حسابی ئەو رۆژە کەسی یەکەم و فازیل مەلا مەحمود کەسی دوو هەمی وەحدەی قاعیدە بوون.. ئەوڕەحمان باسی ئەبو ئەمەلی بۆ کردبووین، وەک ئەوەی کە لایەنی فازیلی مەلا مەحمود دەگرێت. پاش چاک و چۆنی لەگەڵ ئەبوو ئەمەل، لێیم پرسی :فازیلی مەلا مەحمود و شێخ ستار چ پەیوەندیەکیان چییە؟
ئەبو ئەمەل پیاوێکی دەم لوس و قسەشیرینی عارەبی شیعە مەزهەبە و ئەوسا نەک ئێستا خۆی بە شوعی شۆرشگیڕ دەزانی. ئەو باسی فازیل و شێخ ستاری وەک دوو هاوڕێى کۆنە جەلالی دەکرد وەک ئەوەی کە هەقیان بەسەر یەکەوە هەیە، نەک پەیوەندیان بەیەکەوە هەیە.
منیش وتم: ئەی باشە بۆچی فازیل لە رێگە شیخ ستارەوە توانیویەتی کەسی خۆ بەربدات و ناتوانێت هاوڕێ (تاهیر مراد) بەربدات؟
ئەبو ئەمەل وتی: مەسەلەی هاوڕێ جیاوازە.
منیش پێموت: تۆ دەزانیت، هەرکەسێک لە کوردستاندا داڵدەی پێشمەرگە بدات، بەعس ئاگر بە قورگیا دەکات و بە حسابی ئەمن و بەعس فازیل، من و هاوڕی یاخین و دژ بەعسین و بە گویرە ئەوەش ئێمە لە چاوی بەعسەوە تاونبارین و بەعس کەسی فازیل لە سجن بەردەدات و رێگەی خۆشی دەدات کە لە تەیارەخانەی بەغدادەوە بۆ لوبنان سەفر بکات. باش ئەمە ئەوە ناگەیەنیت کە فازیلی مەلا مەحمود دەستی لەگەڵ بەعسدا تێکەڵە.
ئەبو ئەمەل لەوە گەیشت، کە من بە قسەکانی ئەو هەڵناخەڵەتێم، کەوتە قسەی وەک ئیستا چ پێویستیەکتان هەیە و چۆن یارمەتیان بدەم و لە خزمەتاندام. کە زانی هێچ داوایەکمان لێ نییە، بە ناچارییەوە پێشنیاری ئەوەی بۆ کردین، کە پەیوەندی دۆستانانەمان هەبێت، وەک مرۆڤ ئاڵووگۆڕی بیر و بۆچوون بکەین.
منیش وتم: تا تۆ دۆستی فازیل بیت، من دۆستایەتی تۆ ناکەم. کە پێم وت من، چوونکە من نەک فوئاد پەیوەندی ئەو رێکخراوە نەبوو، کە ئەو فازیل تا تێکەوتنی من و هاوڕی ئەوان بەرپرسی یەکەم و دووهەمی بوون
لە هەفتەی یەکەمەوە کە دیمشق دەژیان لە ناشۆڕشگیر فەلەستینی وەک ناشوڕشی کورد تێگەیشتن، ئەو زانیاریەشمان پەیداکرد کە هاندەرمان و خۆرئاوا جێگەیەکی باشتر کە بۆی بچین. ئەو چوونەش بە پاسپۆرت دەکرا و چاوەڕی عادیل موراد بووین کە ئەو دوو پەساپورتەی لە کەمال وەرگرتبوو، بە دەستی ئێمەی بگەێنێت. عادل موراد یەکیتی بوو، ئیستا کە باس لە دروستکەرەکانی یەکیتی دەکرێت، ئەوەیش بە ئەژماردەی سەرکردەکانی ئەمڕۆ بە دروستکەری ناو دەبرێت. وابزانم ماوەی چەند هەفتەیەکی خایەندا تا ب پاسپورتەکانمان بەدەست گەیشت. لە بیرمە رۆژانە بۆ بارەگای تەجەمعی عێراقی لە دیمەشق دەچووین بە هیوا بینین عادیل موراد تا پاسپۆرتەکانی لێ وەربگرین. هەر جارەی کە عادل مرادمان دەبینی، هەواڵێکی جیاوازمان، لەبارەى تەواونەبوونی مۆر سەر پاسپۆرتەکان پێ دەوتین. لەو هاتوو چۆیەماندا بۆ تەجەمعی عێراقی، برازایەکی عومەر دەبابەمان ناسی، ناویم لە بیر نەماوە، لە مەلزمەیەکی سەدا لاپەڕی بۆ هێناین، وتی "کە مام جەلال" پیشچوونی بۆ کوردستان ئەمەی ئامادەکردووە. فایڵەکە ناوی کەس و کاری گیراوەکانی پیشمەرگە سەرەتایەکانی تێدا نووسراوە. کە سەیری لاپەڕەی سێهەمی فایڵەکەم کرد "ناو باوک، دایکم خۆم و براکانمی" تێدا نووسراوبوو، ئەو کارەی مام جەلالم لە بەجێ بوو و دوای زانیم کە مام جەلال ئەو فایلەی بۆ لیبیا و سعودی و ریکخراوی تر ناوچەکە ناردبوو. ئەو فایلەمان لەگەڵ خۆماندا بۆ سوێد برد. محامیەکەم کوپیەکی لێگرت و پولیسی کوپیەکیان لێگرت و بە داخەوە کوپیەکەی خۆم فەوتا. جاریک لە کاک نەوشیروان پرسی، مام جەلام چۆن کار لەسەر پاراستی فیڵەکانی دەکات. ئەو وا باسیکرد مام جەلالی کرد کە فایڵەکانی خۆی زۆر چاک دەپاریزیت. جا لە ماڵی براهێم ئەحمەدە لە لەندەن یان لە جێگەی تر، تا ئەمڕۆ هیچ زانیاریەکم نییە و بڕوا دەکەم، ئەو فایلانە دەتوان وەک سەرچاوە مێژووی سودیان هەبێت.
ئەو ماوانە لە دیمەشق، رۆژ نارۆژێک، بۆ مەڵبەندی تەجەموعی عێراقی دەچووین. بەو هیوایەی عادل موراد پاسپۆرتەکانمان لە لوبنانەوە بۆ بهێنێتەوە. بەڵام هەر جارەى بە بیانوویەکەوە پاساوى بۆ نەهێنانی دەهێنایەوە، دەیوت: پاسپۆرتەکە مۆرێکی تری تەزویری دەوێت. رۆژێک تر کە بینیمانەوە، لە دەمی دەرچوو وتی: بەداخەوە ئەمڕۆ پاسپۆرتەکانم لە بیر چووە. وابزانم لەو ماوانەدا چەند جارێک عادل مراد قساکانی دەگوڕی. ئێمەش گومانمال لە مەبەستی هەبوو. لەو دەمانەشدا ئێمە بە پارەی فرۆشتنی تفنگانەکانی خۆمان دەژیان و ترسمان هەبوو کە پارەی بیتاقەمان پێ نەمێنیت و نەشم دەویست داوای پارە لە هیچ کەسێک بکەین. ترسی بێ پارەی ئەو رۆژانە وایکردبوو کە رۆژی ژەمێک، خواردنی سەر عارەبانەی هەرزانەکان و چایەک بخوێن. بەیانیەک بەرەو تەجەموع عیراقی چووین، عادل مورادمان لەسەر رێگا بینی بەرەو روومان هات. وتی "تەنیا یەک مۆری ماوە". عادیل لە بیرى چووبوو، کە جاری پێشو پێوتبووین، کە لە بیرم چووە. بە بیستنی ئەو درۆییە ئاگر لە مێشک هەستاو شێتانە پەلاماری قوڕتمیدا، فوئادی برام لەدواوە باوەشی بە هەردوو دەستمدا گرتم. لە بیرمە بە عادیل مرادم وت: لێرەش خەریکی بێناموسی و درۆکردنن؟
لەوە دەچوو عادیل موراد ترسا بێت و کەمێکیش غیرەتی جووڵابێت، دانی بەوەدا نا: کاک عومەر دەبابە، دەستی بەسەر پاسپۆرتەکانتاندا گرتووە.
منیش وتم: هەر ئێستا بۆ لای عومەر دەبابە دەگەڕێیتەوە. پێیدەڵێیت، ئەگەر بەیانی ئەو دوو پاسپۆرتە لەسەر مێزەکەی تەجەموعى عێراقی دانەنرابێت، ئەوا کورسیەک لەسەریدا دەشکێنمەوە.
بۆ بەیانی پاسپۆرتەکانمان وەرگرت. هەر ئەو رۆژە چووین بۆ چایخانەی کوردەکان، داوامان لە کاک عەدنان موفتی کرد: کە دوو بلیتی تەیارەی سوێدمان بۆ بکڕێت.
بلیتى تەیارە کڕین لەو دەمەدا بۆ پەنابەر، وەک دەیانوت، رووبەڕووی تەجەمعی عێراقی، یان ئەو کەسانە کرابووەوە، کە حوکومەتی سوریا دەیان ناسێت. سالار عەزیز کە سەردانی کردبووین، بە سایەقەکەی هێرۆی خانی ناساندبووین،کە بۆ تەیارەخانەی دیمشمان بەرێت. ئەوڕەحمان قەرەداخی لە سوێدەوە کاکزی بۆ ناردبووین، نووسیبووی کە بۆ سویدا هاتین، چی بە پولیسەکانی تەیارەخانەی سوید بڵین.
ئەو رۆژە کە سایقەکەی هێروخان بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشقی بردین. لەوە گەیشتم کە ئەو پیاوە، پلەیەکی بەرزی لە ئەمن و سوپای سوریدا هەیە، چونکە ئەو رۆژە کە ئەو لە پێشمانەوە چووە ژورەوە، هەوێکەی پێشانی پۆلیس و ئەمنی فرۆکەخانەکە دا، بەرێزیکی زۆرەوە دەرگایان بۆ ئەو و ئێمە کردەوە. پاسپۆرتەکانمان، یەک و دوو مۆرکرا. پاش خواحافیزیمان لەو پیاوەکرد و زۆر سوپاسکرد. کە لە گۆڕەپانی فرۆکەخانەکە سواری ئۆتۆمبیلی بچوکی فرۆکەخانەکەیان کردین، تا لای فرۆکەکەیان بردین، بەدەم رێگەوەم بە فوئادی برام وت: سەیرە! ئەمڕۆ ئێمەش وەک پیاوی گەورەی بەعس رێزمان لێ گیرا.
ڕۆژی ١٦-١١-١٩٧٨ لە فڕۆکەخانەی 'ئارلاندە'ی سوێد من و فوئاد بە دوو پاسپۆرتی ساختەى ئوردنیەوە دابەزین. کە گەیشتینە بازگەی پۆلیسەکانی فرۆکەخانەکە وتمان : ئەم پاسپۆرتانە ساختەن و ئێمە کوردی عێراقین، داوای پەناهەندەیی لە وڵاتەکەی ئێوە دەکەین.
کە پولیسەکان لە ئینگلیزیە شکاوەکەمان تێگەیشتن، بۆ ژوورێکی ناو تەیارەخانەکەیان بردین. چوار کەسی بە بەرگی مەدەنیەوە وەک پولیس بە دەنگی بەرز و بە سویدی قسەیان لەگەڵماندا دەکرد. کە زانیان ئێمە هیچ لە ئەوان تێناگەین، بە ئینگلیزی دەستیان بەقسە کردن کرد و توڕەییانە پرسیاریان دەکرد. لە ئینگلیزیەکەیان واتێگەیشتم کە دەڵێن: ئێوە درۆ دەکەن، ئێوە لەوەبەر بۆ ئەم وڵاتەی ئێمە هاتوون، دەرکراون و ئێستا بۆ ئێرە گەڕاونەتەوە.
منیش کورد ئاسا یەکسەر لاقێکم بۆ ئاستی مێزەکەی بەردەم بەرزکردەوە، دەستم بە بنی پێڵاوەکانی خۆمد، مەبەستم بوو کە بڵێم "مننەتان بە بنى پێڵاوەکانم"، بە ئینگلیزیەکی شکاوەش وتم "یو ئار ئەن ئەکتەر". نازانم پۆلیسەکان چەند لە مەبەستى بەرزکردنەوە پێڵاوەکەم و قسەکانم تێگەیشتن. لەبیرمە بێدەنگ بوون. پاشان تەلەفونێکیان کرد. تەلەفونێکی تر لەوێدا بوو، دای بە من، دەنگێک بەعارەبی پرسی، ناوم و کار و پیشەم چیە، بۆچی بۆ وڵاتی سوێد هاتووم. منیش لەوەڵامدا وتم ناوم سەباح و لە کوردستان پێشمەرگە بووم، داواى پەنابەری لە سوێد دەکەم. بەهەمان شێوەش پرسیاریان لە فوئادی براشم کرد. ئەوەیش هەمان وەڵامی هەبوو.
پاش ماوەیەک، پۆلیسەکان رێگەیان داین کە بۆ دەرەوەی فرۆکەخانەکە بچین، کارتێکی بچوکیشیان داینێ ناوی خۆمان و کاتی مانەوەمان لەسوێدا لەسەرى نوسرابوو. لەدەرەوە ئەوڕەحمان قەرەداخی، دوو کەسی تر کە ناویان حەسەن فەیزوڵڵا و فەرهاد شاکەلی چاوەڕیان دەکردین. لە فرۆکەخانەی "ئیرلاندا"ی سویدەوە لەگەڵ ئەو سێ کەسەدا بۆ شاری ئۆپسالا وابزانم بە پاس ڕۆیشتین. بۆ شەو من لە ماڵی فەرهاد شاکەلی، فوادیش لە ماڵی ئەوڕەحمان قەرەداخی خەوتین. بۆ بەیانیەکەی مەریوانی برای حەمە سیروانم دی، شەو بۆ ماڵی ئەو چووم. پاش چەند رۆژێک دەزگای کۆمەڵایەتی شاری ئۆپسالا ژوریان لە خانوی قوتابیەکانی "سەرناندج ڤێک" بۆ من و فوئاد گرت. ئەوە یەکەم جارم بوو، لەژیانمدا کە" ژوور حەمام و ئاودەستخانەی خۆم" هەبێت. دەشێت کە بڵێم ئەو یەکەم جاربوو لە ژیاندا هەست بە خودی خۆم وەک خاوەن جێ بکەم، بەراستیش ئەو رۆژە ئەو بیرەم بە خەیاڵدا هات. هەر لەو رۆژانەدا دەزگای کۆمەڵایەتی نامەیەکیان دامێ بۆ کۆگایەکی بەرگ فرۆشی ئوپسالا تا لە هەر بەرگێک دوو دانە بەرگی وەک گۆرەوی، قوندەر، دەرپی، پانتۆڵ، کراس، فالینە، قایش ....هتد، هەڵبگرم. بەراستی ئەو روژەش هەستم کرد کە مرۆڤم و مرۆڤیم رێز لێگێراوە و ئەوەش هەستە مرۆڤیەش بۆ من هاندەربوو کە هەوڵی لە خۆ تێگەیشتن بە هەند وەربگرم. جا ئەو رۆژ یان ئەو گۆڕانەی ژیانم بووە هەوینی بە خۆدا چوونەی فیکری و هەوڵێک بۆ تێگەیشتنیک کە سەرەتاکەی جیاوازی مانا بوو. بەداخەوە زۆر درنگتر لە قوڵی مانا زمانیەکان و کولتور خۆم و بەها کولتوریەکان و بەهانە لوژیکیەکانی دین و دونیا تێگەیشتم.
دوای چەند رۆژێک پۆلیسی مەدەنی سوێد، کە سەر بە وەزارتی ناوخۆ بوون، بۆ لێکوڵینەوەو کەیس وەرگرتن، من و فوئادیان بۆ ئوفیسکی ناو شاری ئوپسالە بانگکرد. دەزگای کۆمەڵایەتی سوێدیش پارێزەریان بۆ بەکرێ گرتبووین، بۆ ئەوەی لەرووی یاساییەوە ئاگایان لەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی سوێدی بێت، نەک هەقی پەناهەندەییمان پێشیل بکرێت. ئێمە کە لەسوریاوە هاتبووین، فایلێ سجنی کەسوکاری خۆمان و ئەو کوردانەمان پێ بوو، کە مام جەلال لە دیمشق نووسیبووی. فایڵەکەی مام جەلال بۆ کەیسەکەی ئێمە پشتگیریەکی کەم وێنەبوو، لێکوڵەرەوە کەیسەکەمان ئەوەی وت و وتی تا ئیستا هیچ کوردێک فایلی وەک شاهێدیک لەسەر خۆی بۆ ئێمە نەهێناوە، ئیوە تەنها کەس کە فایلە تەواوتان لەسەر ناوی خۆتان و کەس و کارتان بۆ ئێمە هێناوە.
هەر لەو ماوانەدا کە تازە لە سوێد بووم. بە هۆی حەسەن فەیزوڵڵاوە بۆ چەند کۆڕێکی چەپ و تروتسکەیەکان چووم. حەسەن وەرگێڕانی بۆ دەکردم. لەو رۆژانەوە هەستمکرد، کە چەپەکانی سویدیش وەک شوعیەکان لای خۆمان سەرقاڵی قسەکردن و لە ئاوازی جیا جیا وەک راستی کۆتایی دەخوێن. نازانم لەکەیەوە درکم بەو لەیەکچوونی ئایدیالی مرۆڤی دین و دونیا خۆمان دەکرد. بەس هەستم دەکرد کە شوعیەکان مانای شەیتانە بە سەرمایەدار دەچووان و خۆشیان وەک مەلاکان بە راست دەزانی و وابزانم درنگانیک تێگەیشتم کە بەشیک لە شوعی کوردستان مەلا و شێخ بوون یان باوکیان مەلا و شێخ بووە. هەر بۆیە شوعیەکان و مەلاکان ئاسان یەکتریان تاوانبار دەکرد و لە دایکمانەوە ئەوەمان بۆ مابووە کە شتێک بە چاوی خۆمان نەبینین، بە راستی دانەنین و ئەوەش وایکردبوو کە ئێمە لەو رووە لە هەندێک کەسی سیاس، شوعی و دینی جیاوازتر ببین.
هاتنی کورد بوون، کە عیراقەوە بۆ سوید بهاتنایە و لە ئەورپا داوای پەناهەندەی بکەن. حەسیب رۆژبەیانی ئەوساکە یەکیتی بوو، لەدوای ساڵانی نەوەدەکانەوە نوێنەرایەتی مادەی سەد و چلە و پارتیە، ئەوەی کە تا ئیستا لەلام پرسیارە باش ئەوانەی کە خۆیان بە نوێنەری کورد دانابوو و لە ژیر فەرمان پاوڵ بریمەردا بوون، چۆن چوونە ژێر ئەو بارەوە کە نویوەی کوردستان ناوبنین، جێگەی ناکۆک و نەتوان مانای ئاماراتی بابان یان بۆ تان بژینەو، بەلام بتوان خۆیان لە ماوەیەکی کورت دابکەن بە ملوێنەر و بلوێنەر. لە ئیستا دەزانم کوردستان و کورد تا ئەو سەردەمانەی ئامارەتەکان بوونیان هەبووە، داگیرکراو نەبوو، بەڵکو بەینا و بەین لەلایەن ئێمپراتوری قاجار و عوسمانیەوە بە ناوی دینەوە تاڵانکراون و ئیززیەکان ئەو تاڵانکارییە بە فەرمان ناو دەبەن. بەنمون نوێنەر کەمپانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست "Claudius James Rich" لە ساڵی ١٨٢٠ بۆ سلیمانی هاتووە، ئەو باس لە تورک و عارەب لە شاری کەکوک ناکات. ئەوەی کە سەیر ئەو کەمپانیەوە و نەوە کەمپانیەکانی وەکو پترو-کێماڵی بەریتانیە (PB) تا ئەمڕ پشکت لە مادەی ١٤٠ دەکەن، جا ئەوان بۆ خۆیان فەشەلیان بە ریفرندمەکەی مەسعود بەرزانی هانی یان مەسعود بەرزان لەو رێگەیەوە یەکیتی پەرتکرد، ئەوەش تا ئەمڕۆ گفتوگوی کوردانە و مێژووانەی بۆ نەکراوە. ئەوەی کە کراوە و دەکرێت، دریژەدانە بەو تاڵانی نەوتییە کە ئەو خاکە بە ملوینان ساڵ دروستیکردووە و تا هاتنی کۆڵونیستەکان بۆ رووناکی قوتیلە و شاپڵیتە بەکاربراوە و ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو کەمپانیانە نەوتیان لە خاکی بابەگۆڕگوڕدا نەدۆزیوەتە و بەڵکو نەوتیان دەرهێناوە و بۆ خۆشیان تا ئەمڕ دەری دەهێن و هەقی پولی و فەرمان بەر و سەروکی پارتەکانیش لێ دەدەن.
لەو ماوانەدا کە تازە لە سوێد بوو، هەستم دەکرد، خۆرئاوا بۆ کورد مانای داهاتووی دەبێت، ئەگەر کورد نفوسی هەبێت و بتوانێت وەک غاندی و مەندیلا سیاسەت بکەن و دەنگی خۆیان وەک کولتور و خاوەنی ئەو خاکە بەرن کە یەکەم جێ نێشتەجی بوون و دامەزراندنی بنەماکانی زانستی دین و دونیا لێ سەوز بووە.
لەودەمەدا کە شاری ئوبسالابووین، پەیوەندیم بە گوران مەریوانیەوە کرد و کاتێک کە لەگەڵ ئارامی مەلا نەجەمەدیندا بۆ لوبنان هاتن، پێم وتن کە بیتاقەی سوید بکڕن و وەرن و لەگەڵ خۆیاندا بردەریکی عارەبی عیراق کە لە لوبنان دەژیان هێنابوو. کەچی کوردیک کە وەرگیران بۆ وەزارەتی پەنابەران دەکرد، بە مودیرەکەی وتبوو کە گوایە گومان لەو کەسانە دەکەن کە لە عیراقەوە بۆ سوید بین و باش بوو کە فوئاد پێش هاتنیان لە لوبنانەوە پێ وتن کە لە تەیارە خانەی ئارلەنداوە تەلەفون بکەن. فوئاد دەنگەکەیان تۆمار کردبوو، ئەگەرنا لەوانەبوو بۆ لوبنایان بگەڕینەوە. ئێستا و ئەوسا تێدەگەم کە بەرزانی و تاڵەبانی لەسەر کورسی شەڕیان هەبوو، ئەو دەردەی کورسیە وایکردووە، لە کوێدا بۆ شوێنکەوتوانیان بگونجێت ، چاڵ بۆ یەکتر و شوێنکەوتووەکانیان هەڵدەکەن.
ئەوەش وایکرد کە هەر چوارمان شاری ئوبسالە بەجێ بهێڵین و بۆ شاری ئومی کە لەسەروی سویدە بچێن. پاشماوەیە لە تاریک و سەرمانی ئومیێ بێتاقەبووین، ناچارانە هەر چوارمان پێکەوە بەرەو شاری یۆتۆبۆری کە لە خواری سوید چووین و ئێمەش لە کوردانی تر باشتر نەبووین و لە ناو خۆماندا لەسەر شتی بێ مانا دەنگە دەنگمان دەکرد. ئیستا تێدەگەم کە تا ئەو دەمە بۆ خۆم پێنەگەیوو و سەرلێشواو بوو و بە جۆریک بەردەوامی ئەو بوونەی خۆم بوو کە لە ناو شەڕ و ناخۆشیدا بەگیان نەک بە رۆح (گیان) گەورە نەبووم و زۆر درنگ تر لە پێنەگەیووە دین و دونیا مرۆڤی خۆرهەلاتی و ئیسلامی بە کوردیشەوە تێگەیشتم. کە پێنەگەیوویان بۆ لە خۆ تێنگەیشتن و ناپەروەردەی دین و دونیا دەگەڕیتەوە کە خۆی پیش کات بە گەورە وەک وشەی خودا، پەیامبەر و خەلیفەکانی کە لە ئێستا مەلا داناوە. ئەو خۆ بەزلزانیەش بۆتە سەرچاوە پەروەردەیەک کە مرۆڤ وەک بوونەوەر نابێنیت و بە زۆر دەیویت بیکاتە گیانلەبەریک کە خۆی ناوی ناوە ئیسلام و دەستکردی خودا و لە بیری چۆتەوە کە وشە مانای کولتوریە هەیە و بە گوێرە رەوتە کولتوریەکەی لە میژوودا مانای نەک وشە بەڵکو مانا دینی وەک یاسای سروشتی کە دیتین دونیایە و دێیە ناو ناوە و دوای لە بیر چووە کە وشە بە دەم کار و بیرەوە گەشەی کردووە و زمان هەزاران ساڵی وێستەوە تا بە پلەی پێگەیووی گەیشتووە. بە نمون زمان کوردی نەک ئینگلیز و عارەبی توانای مانا گەیاندنیان نییە لە رێگە دەنگێکی بزوین و دەنگی نەبزوینەوە، بەلام زامانی کورد و سۆمەری ئەو توانای هەیە و ئەوەش مانای وایە زمان سومەری و کوردی درێژ دێرێرینتیرین زمانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە یونانیە دێرینەکان بە دوو ئاو (میزۆپوتامیا) ناویان بردووە. دوو ئاوەکە دیجلەو و فورات نیین بەڵکو ئاوهاتنەوە نێر و مێ کە کوز و کێریان وەک زێ و زی رەب دەبێت و ئاوی لێ دەچۆڕێت و ئەو مانایەش لە زمانی مرۆڤە دێرینەکانی ئەم خاکەوە وەک پیناسەی خۆیان ماوەتەوە.
کە هەر چوارمان بۆ یوتۆبوری هاتین، بۆ چەند هەفتەیەک لەقوتابخانەی کار فێری زمانی سوێدیم بووین و هەریەکەمان بە گویرە ویستی خۆی ئاراستە ژیان خۆی گۆڕی. بۆ خۆم ماوەیەکە لەو قوتابخانەیە دەرسی تۆڕنەچێتیم خوێند و کە سەردانى کۆمپانیاى ساپ سکانیاى و بەشی کاری تۆڕنەم کرد، بیرم لە فلیمەکەى چارلی چاپلن و کار لە سەر مەکائین وەکو ئامراز بەبیردا هات. بەدواى ئەو گەشتەی قوتابخانەکەمان بۆ کۆمپانیای ساپ، دەستم لەخولى تۆڕنەچێتی هەڵگرت، چونکە لەوێ پێیان وتم، کە کاری تۆرنەچێتی، وەک ئەو جۆرە کارەی کە من بەتەمایم، دەمێکە لێرە باوی نەماوە. بە ناچاری دەستم بەکاری پاکردنەوە ئەرز کەمپانیە ئاو گەرمکردنەوە شاری یوتوبۆری کرد، پاش ماوەیەک وازم لەو کارە هێنا. چوم بۆ مەکتبی کار و داوکردن کە ئەلکترۆنێک لە ئامادەی بخوێنم. مەکتەبی کار لە سویدا سەر بە بازر و دەوڵەتە، بازار و دەوڵەت بەو جۆرە هاوکاری مرۆڤی کارکەر دەکەن، کە کار وەک ویستی خۆ بدۆزیتەوە. ئەو قوتابخانەی بۆ من زۆر گرن نەبوو، چوونکە فیزیا، بیرکاری و رەسمی هەندەسیم لە قوتابخانەی پیشەی سلیمانی خوێندبوو. بۆ من زمانی سوێدیەکە گران بوو، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ خۆ لە هەوڵی خۆ فێرکردندا خراپ نەبووم و حەزم دەکرد کە کارێک فیربم کە تێگەیشتنی مرۆی پیشتر بخات. ئەوسا پێشکەوتن لام مانای دینی هەبوو و ئەو سەرلێشواوی لاویم لەگەڵمدا بوونی هەبوو و بۆخۆشم لەو لاوازییە خۆم بە ئاگا نەبوو. کە دەستم بە خوێةد کرد، ئەوسا تێگەیشتم کە ماموستاکان تێگەیشتنی خۆمیان لەلا گردنگ بوو، نەک نووسینەوە قسەکانی خۆی یان ناو پەڕاوەکان کە بێ لە سەرلێشوان لاویم لە خوێندنی قوتابخانەی سلیمان لە هێچ مانایەکی دین یان دونیا تێنەگیشتبووە و مەلا ئاسا قسەی رابردوو و کتیبەکانمان جووبووە و خەلکیش بە خوێندەوار ناویان دەبردم و هەندیکیش زۆر بە زیرەکیان دەزانیم، چوونکە دەم توانی بە قسەی زلی سیاسی هەڵیانخەڵەتێنم. ئیستا کە بیر لەو سەردەمانە دەکەمەو و سەیر سیاسیەکان دەکەم، دەزانم سەرەتا هەڵخەڵەتاون و دوای خۆیان خۆیان هەڵدەخەڵەتین بەوەی راستی دەزان و تا دەشمرن تێنگەن کە لە لاوییە پەککەوتە و ناکردگار بوون. کە مرۆڤ لە منداڵ و لاویدا ئایدیالی دەشێویت، دەبێت قوڵنگی فەرهات لە کۆڵی خۆی بنێت لە قوڵی نەزانی مێشکی منداڵ و لاوی خۆی تێبگات و تا لەوەش تێنەگات وەک مرۆڤ پێناگات.
کە خوێندنی قوتابخانە ئامەدەیم لە یوتوبۆری تەواوکرد، بۆ کار گەرام و کارم دەست نەدەکەوت. فوئادی برام لە کۆمپانیاى"تەلینۆڤا" کاری دەکرد، ئەوان کومپیوتەرێکیان بە ناوی "کومبیس (هاوڕێ)"وە دروستدەکرد. کەمپانیاکە لە شاری نینسهام نزیکی ستۆکۆڵمەوە بوو. فواد قسەی لەگەڵ بەڕیوەبەری کەمپانیەکەدا کردبوو، ئەویش پێووتبوو بابێت، لێرە کار بە براکەت دەدەین. کۆمپیەر لەو دەمەدا بە مانای وشە ساوابوو، لەگەڵ ئەوەشدا وەک مۆغ توانا خەزنکردن داتا (زانیار)ی هەبوو و هەر شەش مانگ جارێک موغ کومپیتەرەکە دەگۆڕا و بە گۆڕانەکان لە هەردوو بنەماکەیدا کە بە هارد و سوڤت ویر ناوی دەبەن، دەبوو وەک دوو لای موغ یان بوون و کاری مۆغ هاوشان و هاوتەریبن، ئەگەرنا گرفت لە بەشەکانی نووسین، وێنەیە بەو مەبەستە نەدەگەیشت کە ئەندازیارەکانی ئەو بوارە رێکیان دەخست و لەو شەش مانگەدا دەبوو سەر لە نوێ هارد و سوڤت وێرەکەی رێکبخەنەوە. من و فوئاد لە سەر "تەختەی دایک"ی هارد و سوڤت وێرەکە کارمان دەکرد. "تەختە دایک" بە بنەما و بوونیان کومپیوتەرکە ناو دەبرە و بە بەشەکانی وەک کلیک نووسین و کارتی وێنە و بیرەوەریەوە بەسترابووە و لە رێگە شاشەی تەلەفیزۆنەوە شێوەی کارکردنەکەیان وەک وینە رەنگ وێنە کردبووە و تێستی رەنگەکان پێوانە بوو بۆ ئەوە کۆمپیتەرەکە کارەکانی خۆی لەسەر بنەما بەرز و نزمی داتا کە سفر و یەکە دەکات. سفر و یەک لە دونیا ئەلکترۆیدان وەک ئەرین و نەرینی یان بینەکەیان دەکرا. بەواتەیکی تر بنەمای ئەلتورنی لە سفر و یەکی ئەرین و یەک و سفر نەرین و بەینەکەی پێکدێت و بیرکارەکانی خۆرئاوا ئەو مانا سەرەتایەیان لە مانای چنین و تیهەڵکشان وەرگرتووە. بەنمون ئەو سێ لایەنە ئەرێنی، نەرینی و بەینەکە لە رێگەی" کۆکەرەوە وزە کارەبایی (capacitor)"، "بەرگری کارەبایی(resister)" و "تێپەڕینەدنی کارەبا (diode)" تەوژمەکانی رێکخراوە و بیرکارییە هاوشێوەی چنین وێنەی جیا جیا بۆ مەبەستی جیا جیا لێ بەرهەمهێنراوە. بەواتایەکی دی بناغەی چنین کە هاوشێوەی کێڵانی ئەرزە، لەپشتی گەشەکردنی زانستی سەردەمەوەییە و زانستیش کە لە رابردوو بە دین و دونیا لێکردراونتەوە، بەیان ئەو مانایە دەکات کە مێشکی مرۆڤەکانی کە کێڵانیان داهێناوە، کردگاریانە بەکاریان بردووە و زانستەکان لەو سەرەمانەوە بە سەرمایە و دەستمایە مرۆڤ کراوە.
یەکەم کارم لە کۆمپانیا "Tile nova" کۆمپیوتەر یسویدی تاقیکردنەوە " تەختەدایک (motherboard)"ی تازە دروستکراوبوو. تاقیکردنەوەی لە کۆمەڵێک پرۆگرامی رەنگاری زەخرەفی پێکهاتبوو و لەسەر شاشەی کوپیتەرکە دەبینران، ئەگەر ناتەوای لە رەنگەکاندا هەبوایە مانای وابوو کە ناتەواوی لە "زانیار (data)" گوازتنەوەدا هەیە و لەسەر تەختەدایکی کومپیتەرکە " تەڵەزمە یان تەڵاشە (chips)" هەیە کە لە "transistors, resistors, and capacitors" پێکهاتوون کە هاوتای هەستە دەمار و بە " هارد وێیەر (hardware)" ناو دەبرین و کارەکەشی گوازتنەوە زانیاریاریە کە بە"سوفت وێر (software)" ناسراوە. بەواتایەکی تر تەختەدایک مێشک و مێشک لە خانەی هەستە دەماری پێکهاتووە و کارەکەش بیر کردنەوە کە زانیار وەرگرتن و دانەوەییە. بەواتایەکی تر میشک و تەختەدایک لە رێگەی بەرز و نزمی شەپولی لەرینەوەی کارەبا لە ناوەندێکی کێماییدا ماگنیت ئاسا کار و بیر بەیەکەوە گرێدەدا و هاوسەنگی بوون و کارەکەی مانا بەخش دەکات. زاناکانی بواری کومپیتەر بێرۆکەی دروستکردنی کومپیتە بۆ کاری چنین کە بیرکارییە دەگەڕێنەوە. پرسیارە سفر و یەکی سارد و گەرمە کە لە زمانی ئاسایدا "تا"یە مانای وایە مرۆڤی سەرەتایی درکیان بە بوون و بوونیانی خۆیان لە ئێمە باشتر کردووە و بەدوری نازانم مانای زمان گەردوونیە و خۆ گەراندنەوە بۆ قەترە ئاو کە گەردییە لەو زمانە ئەو مرۆڤانەوە مابیتەوە کە نێشتەجی سەرەتاییان داهێناوە و خاکی کوردستان بەو مانایە مەخزەن (server) زانیاری زمانی دێرین کە جووتی نێر و مێ مانای خێزانیان (خێ+زا) ڵێ ناوە . جووتەی (دیجیتاڵ) مانای لە "دووپاتەی (Frequency)" کە "لەرینەوە (hertz)" وەرگرتووە و زانیار () بەو مانایە لە مێشکدا گوزار لە وزەی خۆی وەکو زەوە و لەرێنەوە دەکات و لەرێنەوەکەش لە بەینی (٦ بۆ ٨) لەرینەوە. بەواتەیەکی تر مێشک کە لە خانە پێکهاتووە، خانەکان لە خاکی پێکهاتوون و بەرهەمی گەشەکردنی "خێ (خوێ)"کانە کە بە خا یان بە هێلکە ناویان دەبەین. کەواتە جووتی نێر و مێ بەو مانایە لەسەرەتایی میژوویانەوە درکیان بە بوون و کاری بوونیان خۆیان کردووە و کولتوری زمانی دایک لە رابردوویەکی زۆر دێرینترەوە لە زمانی ئێمەدا مانا دێرین و بوونیانی خۆی پاراستووە. بەواتایەکی تر زمانی کوردی لەسەرەتایی بوونیەوە مانای بۆ "کات، جێ و تاو"ی بوونیان سێ گۆشەیان هەبووە و وێنەی مێخ و بوونیان سێ پالوویەکی شەپولی ئاو ئاواز و وێنە ئەو بوونە سەرەتاییە پاراستووە و لە مانای" باران بە تاو، خۆر بە تاوا و تاوی نێر ومێ" دا ئەو مانایە بەیان بووە.
بەهەرحاڵ لە ١٩٨٣ بۆ ١٩٨٧ لە نینسهام کارم لە بواری چاکردنەوە ئەو کۆمپیتەرانە دەکرد کە زانیاری وەکو پێویست نەدەگەیاند. کارەکەشم دڵخۆشکەر بووە، بەڵام تاریکی سوێد و تەنیایی ژیان لە شاروچکەی "نینس هام"دا نامۆی بوو و لەگەڵ بۆچوون منداڵی و پێگەیووی و کاری هەرەوزیمدا هاوتا نەدەهاتەوە و خەیاڵی راکردن لە سوێد لە مێشکمدا دەهات و دەچوو
لەساڵی ١٩٨٧دا ئارامی مەلا نەجمەدین هاوڕێى نزیکی سویدم بوو. لە ستۆکۆڵمەوە بۆ شاری سانتیاگۆی کە سەر بە هەرێمی کالیفۆرنیای ئەمریکاییە چووبوو. ئارام بە تەلەفۆن پێشنیاری بۆ کردن کە سەردانی ئەو شارە بکەم، باسی لە خۆشی هەوا، ئاو و هەتاوی ئەو شارەی وەک بەهەشتێکی سەر زەوی دەکرد. لەودەمەدا زیاتر لە دەهەزار دۆلارێک لەبانقەکەمدا هەبوو. گەرمی گیرفان و خەیاڵی راکردن لە تاریکی و سەرما مانای وابوو کە واز لە کار بهێنم و خۆ فڕێدەمە ناو ئەو دونیایەوە کە تێدام و بە هێ خۆمی نازانم و روو لە شاری ساندیاگۆی ئەمەریکا کرد. دڵشادی خاڵوزای ئارام، لە گەڕەکێکدا دەژیا کە کۆمەڵێ خێزانی کورد تێدابوو. بۆ نەگەبەتی کورد، ئەوان لەویش بەسەر "جەلالی، مەلایی و ئیسلامی"دا دابەش بووبوون. دڵشاد کە بەگەنجی بۆ ئەو شار لە سلیمانیەوە چووبوو، دۆستایەتی زۆرینەی ئەو کوردانەی نەدەکرد. بەلام من کە لەو گەرەکە تازبوو گویم بەوە نەدا، شەویکی سەری ساڵ یەکێک لەو برادەرانە بۆ میوانی بانگێش ماڵەکەی خۆی کردم، هەندی لەوانە ناکەس بوون، منیش کەمێک سەرمگەرم بوون، نازانم چی وترا یان کرا، وەختیکم زانی کەم فرسەتانە زەفەریان پێبردم. دوای بۆ دەرکەوت کە جەلالی و مەلای ترسنۆک بوون و بەیانیەکە لە ترسی پولیس کلکیان لە ناوگەیاندبوو، نەکا شکاتیان لێ بکەم.
ئەو روودانە وایکرد کە لەو گەڕەکە کوردی تێدابوو دوربکەوەمەوە. لەگەڕەکێکی ترى ئەو شارە ژۆریکم بدۆزمەوە. ژوورەکە لە شوقەیەکی دوو ژوور و چیشخانە و دانیشتنیک بوو، خاوەنەکەی کچێکی جوان بوو، ناوی "گلۆریا" بوو. گلوریان منداڵێک یانزە مانگی هەبوو، نیو رۆژ کاری دەکرد، تازە لە مێردە ئێرانیەکەی جیابووبووەوە. گلوریە لە رەگەزی ئیسپانی-فیلیپینی ئەمەریکیەوە هاتبووە دونیاوە و ئەوەش جوانیەکی تایبەتی بە روو و لەش رەخساری بەخشیبوو. لە خۆرئاو ئەو کەسانە بەدوو رەگ ناو دەبرێن. کۆرپەکەی ناوی "دێریک" بوو. گلۆریا کە لە مێردەکەی جیابووە، بۆ ئەوە دەگەڕایەوە، کە مێردەکە نەیوستبوو منداڵ دروست بکات و میردەکەی داوای لێکردبووە کە منداڵە لەرێى نەشتەرگەرییەوە فڕێبداد، ئەویش نەک هەر داوای میردەکەی رەدکردبووە، بەڵکو ماڵەکەشی بۆ جێهێشتبوو. ئەو شوقەی بەکری گرتبوو.
چەند رۆژیک بوو لە شوقەکەدا وەک دوو کەس کە تازە یەکتر دەناسن، ژیانی رۆژانەی خۆمان وەکو لەوەبەر بەڕی دەکرد. لەو دەمانەدا زیاتر بۆ گوێ دەریا دەچووم و سەرقاڵەی مەلە و راکردن و گەران بوو. رۆژیکیان کە لە شوقەکەدابوو، کەسیک خۆرهەڵاتی لە دەرگای داو و وتی من مێردی گلوریام و ئەمەویت ئێستا ئەو شوقەی چۆڵ بکەیت. شێوەی وتنەکەی و چەقوکەی دەستی پێ وتم کە مرۆڤیکی ترسنوک و تا ئەو دەمەش گلوریە هێچ لەسەر مێرد و جیابوونەوەی خۆی بە من نەوتبوو. منیش پێم وت یەک تۆ ناسم و دوو من شوقەم لە گلوریا بەکرێ گرتووە و گەر تۆ مێردی ئەویت بچوو لەگەڵ ئەودا قسە بکە. دوای نێوەڕۆ ئەو رۆژ کە چووم سواری سەیارەکەم ببم ، بینیم هەر چوار تایەکەی تەقیەوە، بە خۆم وتم توشی گونرەشی خۆم بووم، بۆ ماڵەوە گەڕامەوە. کە گلوریا هاتەوە بەسەرهاتی مێردەکەی و سەیارەکەن بۆ گێڕایەوە. گلوریە تەلەفونی بۆ مێردەکەی کرد، وتی ئەگەر سەباح شکات لێ بکات ، سزا و سجن مسوگەر دەبێت، جا کەیفی خۆت تایەی تازە بۆ سەیارەکەی دەکرێت، ئەو باشە، ئەگەرنا نایکەیت، هەر ئێستا پێم بڵێ. کە گوێم لە قسەکانی گلوری بوو، هەستی خۆشەویستیم بۆ نەترسی و شێوەی قسە و بیرکردنەوە جوڵا. بەدوای ئەوە کە گلوریا تەلەفونەکەی دانا، وتێ هەر ئیستا تەلەفونە بۆ دوکانی تایە گۆڕ دەکەم کە سەیارەکە باربکەن و لەوی تایەکانی دەگۆڕن و دەهینەوە بۆ جێگەی خۆی و چەکی پارەکەش بۆ مەهدی دەنیرن تا پەرەکەیان بداتی. لەهەمانکات گلوریان لێ پرسیم ئەگەر دەتوێت لێر بڕۆی پارەی کریکەت بۆ دەگەڕینەوە. وتم نامەوەیت لێ بڕوم تا ئەو کاتە تۆ لات باش بیت و منیش لەم شاربم ، پیم خۆشە لەگەڵ تۆ و دێرکی کوڕدا ژیان بکەم. گولوریە بەو قسانە زۆر گەشایەوە، ئەوەش سەرەتایەک بوو، بۆ ئەوەی لەیەک وەک کوڕ و کچ نزیک بکەوینەوە. پاش ناسین و تیگەیشتن لە گرفتی گلوریا، رۆژیک پێموت: بۆ لەدادگا شکات لە مێردەکەت ناکەیت. گلوریا وتی پارەی پاریزەر گرتنم نییە، بەبێ هەبوونی پاریزەریش هیچ شانیسکی بردنەوی دادگایم نابێت. منیش پێم وتم: من دەتوانم، بڕە پارەیەک بدەمی تا ئەو بۆ دادگا بەریت، مافی خۆتی لێ وەرگریت. گلوریا ئەوەی زۆر پێ خۆش بوو. ئەوەش وایکرد زیاتر لە یەکتر نزیک بکەوینەوە، بە شەوان بۆ ئەم لاو و ئەو لای شارەکە هەر سێکمان بەیەوە بە سەیارەکەی من یان ئەو دەچووینە دەرەوە. چەند مانگێک بەو شێوە پێکەوە وەکو دوو دڵدار و سێ گیانلەبەر عاشق پێکەوە ژیانمان دەکرد. ئەو فەترەیە لەگەڵ گلوریان و دیریکدا ژیانم دەکرد بە خۆشترین کاتی تەمەنی خۆم دەزانم. لە گلوریاوە فێری زمانی ئینگلیزی و ئاشنا بوون بەو شارە بووم و لە پەیوەندی نێر و مێ و مانای هاوسەنگی زیاتر تێگەیشتم. لەو دەمەدا ئەوەی لام ناخۆشبوو، گیرفانم هێدی هید بەتاڵ دەبوو، هەقی کارکردن و کارتی کارکردنم لەو وڵاتە نەبوو. بۆیە بەناچاری بۆ سوێد گەڕامەوە. لە یتۆبۆری کاری ئەلکترۆینم دەست نەکەوتەوە، ناچار لە کەمپانیەکی سەوزە پاکردن و کردنە نایلونەوە دەستم بەکارکرد. پەیوەندی تەلەفونی بەینی من و گلوریا بەردەوامی هەبوو. دوای شەش مانگێک زیاتر، رۆژێک گلوریا تەلەفۆنی بۆ کردم، وتی: ئەگەر حەز بە گەڕانەوەو مانەوە لەم وڵاتە دەکەیت، ئەوا، دەتوانیت بگەرێیتەوە، مارەم بکەیت تا هەقی کارکردن لەم وڵاتە بدەنی، لێرە دەتوانی ژیانی خۆت بەگوێرەی حەزی خۆت بکەیت، ئەگەرنا دەتوانم، پارەکەت بەبانکدا، بۆ رەوانە بکەمەوە. هەوڵەکەی گلوریا دڵخۆشکەر و هاوڕیانە بوو. ئەم جارە بەدڵ بۆ لای گولوریا و دێریکی کوڕی گەڕامەوە. بەهیوای هاوسەری و خۆشەویستی گلۆریا لە ئۆفیسی مارەبڕین شارەوانی ساندیگو بە شاهێدی عادیل کەرکوکی کە هاوڕیم مارەمکرد. مارەکرد لەبنەرەتدا مانای رێکەوتنی جووت کەسی نەک مەلا و نەک خودا کە جووت و جووتبوون و زمانی سەرتایی کوردی ئەو ناوناو خێزان. کەواتە جووت یان خیزان سەرەتایان وەک ئەو یەکبوونی من و گلوریان وابەستە رێکەوت، راکیشانی جووتی خۆمان بووە و پاڵنانی میردەکەش ئەو رێگا خۆشکەرەبوو. ئێستا کە لە زمانی کوردی تێدەگەم و دەبین مانای "مێرد و مێ" چۆن لە مانای "ما و مێ" و جێیوە هاتووە. زمانی کوردی بەو مانایە و شاخەکانیش بەو مانایە کە پۆپەن و نزیکی ئاسمان بە کەوشنی ژیانکردن یان دەربازبوون لە سەهوڵ بەندان مانایە بۆ بەلەم و بیرۆکەی ئەفسانەی گلگامیش و داویش ئیبراهیمیەکان ئەو وێنەی خیزان کە نێر و مێ گیانداریە بە سەرچاوەی مان و مەلەکردن لە تۆفاندا وێنەکردووە. کاتێک کە بیر لەو وێنەی خیزانی سەرەتایی و خۆمان و خۆم و گلوریە دەکەم، دەزانم هاوشانی نێر و مێ سەرچاوەی ئەو گەشەکردنە بووە کە لوتەکەی شاخی بە بەلەم ژیان چواندووە و تا ئەمڕش ژیان لەو رێگەیەوە هاوسەنگانە یان ناهاوسەنگانە بەردەوامی هەیە.
لە ساڵی ١٩٩١ کە لە ئەمەریکا بووم، کۆڕەوەکە ڕایچڵەکانم و بیری گەڕانەوەی بۆ کوردستان لا ژیاندمەوە. لە ساندیاگۆە بۆ لەندن و دوایش بۆ تورکیا هاتم. لەو گەشتەمدا فاشی تورکی و دابەشکردنی کوردستان و بیبەش ئەو مرۆڤەی خۆم لە خاک و خیزان بەو مانا ناسروشتیە کە تێدابوو، زامیک بوو زیاتر دەکولایەوە و دەشم زانی کارەکە لەلایەن کەمپانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە بە سەرپەرشتی سعودی و ئێمپراتورە بازاریەکەی ئەم سەردەمە بە ناوی خودای تاک و تەنها دونیاوە بە جێ گەێندراوە و تا ئەمڕۆش نە کورد، نە ئیسلامی ناوچەکە نە بازاری جیهان گویی بە مانای جیاوازی مرۆڤی و بوونیانە کولتوریەکان نادەن و زۆرکارانە دریژە بە مانای بەهەشت و جەهەنمان رەحمان و شەیتانانە دەدەن. لە بیرمە ئەو رۆژە کە لە تورکیاوە بۆ کوردستان گەڕامەوە، بەو رێگەیەدا گەرایان کە بەبە تەنیشتی گوندی بەرزاندا تێپەڕ دەبوو. گوندە وەک کەلاوەیەکی مێژوو دیار بوو کە بەعس روخاندبوو و ئاسەواری ماڵەکان تا ئەو دەمە مۆریكی مێژوو بوون و لە زەویەکەدا وێنەکەی مابوو. لە ناو ئەو کەلاوەیەدا پیاویک جامانە سورمان بینی وەستابوو، لە بەرد و دارە رزیوەکانی دەڕوانی.
لەو پیاوەم پرسی: کام لەو کەلاوانە، ماڵی لەدایکبوون و جیگەی ژیان منداڵی و مێر منداڵی مەلا مستەفای بەرزان بوو؟
پیاوەکە دەستی بۆ شوێنەواری ماڵێکی دوو هۆدەو هەیوانیی راکێشا. لەدڵی خۆمدا، بە خۆم وتم: باشە کە مەلا مستەفا تەمەنی بە راکە و بگرە برد سەر، بۆچی کاری بۆ یەکگرتنەوە خۆی و خاکەی نەکرد و کوردی زیاتر دابەش و بێبەش لە خۆی و لە خاکەی کرد. مەلا موستەفا وەک هەموو هەژارێکی کورد کە مردیش یەک لانەی نەبوو کە چێ نەوەکانی لەو بێ مانایە رابردووی خۆیان تا ئەمڕۆ تێنەگەیشتوون. پەرتی مرۆڤەکان سەرچاوەی دابەشی خاکەیەتی و مرۆڤی بازاریش لەو مانای هەتیو تێناگا و وادەزانیت گیرفانی گەورە سەرچاوەی مانای مرۆڤیەکەیتی نەک سەر و دەستی کە مانا بە کەسایەتیەکە دەدات و ئەوەش وادەکات کە ژیانی مرۆڤ وەک بەردەوامی کولتور و نوێبوونەوەی مرۆڤی کە نەوەییە مانا بەخش بکات.
بە دەم قسەکردنەوە لەگەل (ئاسایش) هاوڕیمدا گوندی بەرزانم جێهشت و بەرەوە سلێمانی هاتین. ئاسایش لەسەرچنار دابەزی، من بە تەکسیەکە بۆ ماڵی دایکم پاش دوانزە ساڵ گەڕامەوە. چەند منداڵێکم لەبەر دەرگاى ماڵەکەماندا بینی، ئەوان بەچوونە ژوورەی من، بە بێ پرس ئەوانی راچڵەکان. کاتێک کە باوەشم بەدایکمدا کرد، ئەو منداڵانە زانیان کە من کوڕی ئەو دایکمە، ئەوانیش وەکو دایکم لێم نزیک کەوتنەوە، باوشیان پێدا کردم و لە بیرمە چاو پڕ لە ئاو بوو. بیرمە نەماوە گریام یان سوزی ئەون بوو تەڕای بە مێشکم و چاوم بەخشی. ئەملاو ئەو لای ئەو منداڵانەم ماچ کردن کە ناویانم نەدەزانی. لەوانەیە دوست بێت کە بڵیم خۆشەویتی مرۆڤ کە گیانیە، گیانیش بەو مانایە رۆحییە کە رۆژ یان با ئاسا دێت و ەچێت. ئەوەی تا ئێستا لام جێ سەرنج مانای زمانە کە پلەگوشتی ناو دەمە، چوونکە لە ماناکەیدا ئاواز دال و وێنەش مەدلول و ئەو مانایەش بەردەوامی زمانی سەرەتاییە کە گفتی (مێ) و گۆی (مێرد) سەرچاوە دال و مەدلولەکەی بووە، نەک یەکێکیان هەبوو و ئەوی تری لێ پەیدابووە. بەواتایەکی تر ئاو کە مانای تۆو (شاوەت) و نەوە دەگەیەنێت، باس لەو جووتیە دال و مەدلولی بوون و هەبوو دەکات کە لە پشتی بوونەوەرە بوون و ژیانیش بەو مانایە ژانی خۆ داهێنانەوەییە نەک مانای لێکدانەوەی وشەی ئەقلانی بێت. لە منداڵیەوە کە لە دوای رێگە خۆم گەڕاون، لەو چرکانەی بە دایکم و ئەو منداڵانە گەیشتم، هەستم بە خۆ دۆزینەوە و خۆبینەوە دەکرد و خەیاڵ و خەونەکانم لەیەکتر نزیک دەبوونەوە، بەلام لەو ناکەس بەچەیی رۆژانی دواتر تێنەگەیشتم کە چۆن بەعس یان داگیرکەرانی شەڕی گیتی یەکەم چەند بازاریان کاریان لەسەر هەڵوەشاندنەوە کولتوری مرۆڤی کوردی و یادەوری نێشتەجییە سەرەتاییەکانی کوردستانیان کردۆتەوە و چۆن پاریان بۆ سەرمایە وەرگیڕاوە و مرۆڤی کورد و بەتایبەتیش سەرکردەکانیان بەو ئەقل و پارپەستیە گەیاندووە.
لە سێ رۆژی یەکەمی گەرانەوە پاش دوانزە ساڵ بۆ سلیمان، هەستم کرد کە پێوستە کارێک بۆ ئاوارە بووەکانی کەرکوک بکەم کە لە سەیەدسادق و پینجوون گیریان خواردەوە. بۆ ئەوەی بتوانم شتیک بکەم، بۆ بارەگای بەرەی نیشتمانی و بۆ لای قادری عەلی حاجی چووم. لە قادری حاجی عەلیم پرسی "بەرەی نیشتمانی کوردستان" چی بۆ ئەو ئاوارانە دەکات. قادر سەرێکی بادا وەک ئەوەی ئەو باسە بەبیردا نەهاتبێت. پێم وت کاکە قادر: بۆچی هەوڵی هێنانەوەی ئەو خەلکە نەدەین، کە لە "پێنجوون، سەیدسادق" گیریان خواردووە.
قادریش وتی: لەوانەیە بڕوام پێنەکەیت، کە بڵێم کەسی ڕاپەڕینەری کارمان نییە و قسەکەرمان و دزمان زۆرە، بۆ خۆشم هیچ کاتم نییە، وەکو دەبینیت سەرقاڵی بینی ئەم و ئەوم و بەداخەوە کەس گوێ بەکەس نادات.
وتم: باش ئێوە دژ بەو نین کە من هەوڵی بدەم بەشێک لەو خەڵەکە ئاوارەیە بۆ ناو سلیمانی بگەڕینمەوە.
قادر مەردانە وتی کاک سەباح دەزانم تۆ توانات هەیە، هەرچییەکەیش بەمن بکرێت لە خزمەتدا دەبم.
ئەوەی کە ئەوسا لە بیرمدا بوو، بینا چوڵەکانی سلێمانی بووە، بەخۆم وت: ئەگەر ئەو بینانە کەمێک رێکبخرێن، خەلكی دەتوانێت بۆ ماوەیەک ژیان تێدا بکەن. ژیانکردن لەو بینایانەشدا باشتر لەو خێمانەی سەیدسادق و پینجوون کە بەر بەسەرما و باران ناگرن. ئەوەی کە هانی دام بەو کارە هەست، هەواڵی مردنی چەند منداڵێکی ئەو خیزانە کەرکوکی و گەرمیانانە لەو ناوچانەدا گیرییان خواردبوو و نەیان دەویرا لە دوای کۆڕەوەکە بۆ کەرکوک و گەرمیان بگەڕێنەوە. کۆڕەوەکە ناوچەیکی فراوان بۆ زۆرینەی کوردی باشور دەستەبەرکرد و رێگەش بۆ ئاودیوکردن مەکائین بۆ دزەکانی کورد و سیاسیەکان سازاندبوو و ئەوەش لە پشتی ئەو سەردەمە بێ سەروبەری نەک ئەوسا بەڵکو ئێستاشە و لە جێ مەکائین بن ئەرز تاڵا دەکرێت. بینا بەرەی کوردستانی جێهشتن و بە سەیارەکەی سەلاحی برام رووم لە سەیدسادق کرد، چاوم بەو دوکتۆرانە کەوت کە بۆ رێکخراوی بێ سنووری خۆرئاوای مرۆڤ دۆستانە هاوکاری ئاوارەکانیان دەکرد. لە سەیدسادق بۆ پێنجوون رۆیشتم و لەوی چاو بە نووینەر نەتەوەیگرتووەکان کەوت، لەگەڵیدا بە سوید و ئینگلیزی قسەمکرد و ئەویش بیرەکەمی بەرز نرخاند.
بەهەرحاڵ بەدوای گەرانەوە لە پینجوون و سەید سادق و بە هاوکاری عومەری حەمە یاسین چەند ژوورێک بەشێک لە ئەمنە سورەکەمان لە فایەڵی سوتاوی ئەمن پاککردەوە و ئەو رۆژ بیرم کەوتەوە کە کارگەی جگەر کریکار و فەرمان بەریان هەیە و چاکە بزانم ئەوان دەتوان هاوکاریم بۆ ئەم کار بکەن.
بەخێرا بۆ لای قادری حاجی عەلی چوومەوە ، پێوتم: دەتوانیت تەلەفۆنێکم بۆ بەڕێوەبەری کۆمپانیاى جگەرەی سلێمانی بۆ بکەیت؟ دەمەوێت دەربارەی کرێکار و فەرمانبەرە بێکارەکان، لەگەڵیدا قسە بکەم و داوای یارمەتی لەوان بکەم بۆ پاکردنەوە هەموو بینای ئەمنە سورەکە و حەسیب ساڵح.
قادر حاجی عەلی بانگی لە (یاسین)ى سکرتیری کرد و پێ وت: تەلەفۆن بۆ کۆمپانیاى جگەرە بکە، پێیان بڵێ کە کاک سەباح بۆ گفتوگۆ بۆ لاتان دێت. بەدواى ئەو قسانەدا، بۆ لای بەڕێوەبەری کۆمپانیاى جگەرە چووم. داوای پەنجا کریکار لێکرد، کە بە خاکەناز و پاچ لەگەڵ کۆمەڵێک فەرمان بەردا بچن بۆ پاکردنەوە ئەمنە سورەکە و بینای حەسیب ساڵح . مودیری کارگەکە مەردانە وتی خەمت نەبێت، بەیانی بۆ پاکردنەوەی ئەمنە سورەکە و بینای حەسیب ساڵح کریکار و فەرمانبەر دەنێرم. هەر ئەو رۆژە لە بەڕێوەبەرەکەی کۆمپانیاى جگەرەی سلێمانیم پرسی: دەستکەوەتی ساڵانەی کۆمپانیایەکەیان چەندە. لە وەڵامدا وتی: بەتەقریبی ساڵی ٥٧ ملوێن دیناری عێراقی سافمان بۆ دەمێنیتەوە. لەو دەمەدا، یەک دیناری عێراقی بەرامبەری سێ دۆلاری ئەمەریکی بوو. ئەو رۆژە زانیم ئەو پیاوە مرۆڤیکی سەر راستە و کە بیستم کە کوشتویان، بە خۆم وت کوشتنەکەی بۆ شاردنەوەی ئەو پارەیە بووە کە تا ئەو دەمە لە قاسەی کارگەکەدا پاراستبووی. لەداویدا دەنگو ئەوە کە پەنجا ملوێن دیناری ئەو سەردەمە لە قاسەی کارگەدا بووە، بکوژەکانیش سەر بە پارتەکانی بەرەی کوردستانی بوون، جا چ پارتێک و چ سەکردەیەک ئەو کارەی کردبوو، تا ئێستا من لێ بێ ئاگام.
بەهەرحال پاکردنەوەى ئەمنە سورەکە و بیناکەى حەسیب ساڵح بەیارمەتی کریکار و فەرمانبەرانی کۆمپانیاى جگەرە زۆر زوو بە رێوە چوو. بە هاوکاری قادری حاجی عەلی و مام رۆستەم کۆمەڵێک لوری بە سوخرە بۆ هانینەوە ئاوارەکان لە سلێمانیەوە بۆ سەیدسادق و پینجوون چوون و بۆ ناو ئەو دوو بینا چۆڵە گەڕێنرانەوە. ئەوەی لام سەیر لە کاتی هاتنەوە ئەو ئاوارانە بۆ ناو ئەو بینا سارد مەسینە بەدەستەکانی پارتی و یەکیتی کە لە ناکاو پەیدابوون و بە جامانەی پان و پۆڕەوە و جل و بەرگی پاکەوە بە خێرهاتنی ئاوارانەیان بۆ ناو ئەو بینا چۆڵەکرد. کە ئەوانم دێ مەسەلەی مامە حەمەی و پیاوە ترسنوکەکانی شاخ بیر کەوتەوە کە لە دەوری سەروکە ترسنوکەکانیان وەک شێر کۆ دەبوونەوە و لە راکردنیشدا سەروکەکان نەیان دەگرتنەوە.
لە بیرمە شەوەکەی لە گوفادا بە تەلەفون قسەمان کرد و ئەو باسی هاوکاری و پارە کۆکردنەوەی خۆی و هەندێک برادەری کرد کە هاوکاری رێکخراویکی سوێدیان کردووە تا ئەوان هاوکاری کوردە ئاوارەکانی ئەو سنورانە بکەن و باسی لەو سیاسیانە کوردی سوید کرد کە هەر خەریکی خۆ خواردنەوە و قسە بەیەک وتن و دورن لەوەی کە کارێک بکەن مانا کولتوری هەبێت.
وابزانم فوئاد بەداوی ئەو تەلەفونەماندا بۆ سلیمانی گەڕیەوە و بیرۆکەی کوردستان سولێداریەتی (هەرەوەزی) لا دروست بوو، ئەوەش وایکرد هەر زوو بۆ سوید بگەڕێتەوە. وابزانم فوئاد لەو دەمەدا پارەی بە سلاحی برام دابوو کە قوتابخانەیەک لە چنگیان و قوتابخانەیەک لە بەهار ساڵی ١٩٩١ دروستبکات بە ناوی کوردستان سولێدارییەتەوە. کوردستان سوڵیدایەتی بەو مانایە یەکەم رێکخراوی خۆ بە خۆ و خێر خوازی کورد بووە لە باشوری کوردستان و فوئاد لە سوید روخسەتی دروستکرنی وەرگرتووە و بۆ خۆی چالاکترین کەسی رێکخراوەکە بوو. لە سوێد بۆ هەموو رێکخراویکی خیر خواز هەیە کە پارە لە رێکخراوی "sida()" وەرگرن و دەبێت رێکخراوە خێر خوازەکە ساڵانە پیتاک لە خەڵکی ناو سویدا یان دەرەوەی سوید کۆ بکاتەوە و "sida"ش دوو هێندە پارە بە رێکخراوە خێر خوازەکە دەدات.
لە ١٩٩١ وابزانم زیاتر لە سێ مانگ لە سلیمانی مامەوە و دوای ئەوە بیتاقەی تەیارەم بۆ ئەمستردام کڕی و لەگەڵ کۆمەڵێک برادەر لەوەی کۆبوومەوە و دەنگی دروستکردنی سوڵیداری و باری کۆمەڵیەیتی کورد و پیوستی بیناکردنەوەی گوندەکان باسکرد. بەدوای ئەوە چووم بۆ گوتین و کۆڵن و دامشتادو بەرلین هەمان دەنگۆ بە ناو کوردەکانی ئەو شارانەی ئەڵمانیشدا بڵاوکردوە و لە شاری یوتوبۆری هەمان شتم کرد، ناو و تەلەفۆنی ئەو کوردانەم نووسیبوو کە ئامادەی هاوکاری کوردستان سولێدری بکەن و لە ستۆکۆڵم ئەو ناوانە بە فوئاد دا و پاش ماوەیەک بۆ ساندیاگۆی کالیفۆڕنیا گەڕامەوە. پاش ساڵێک فوئاد ڤیدۆیەکی بۆ رەوان کردم و لە ڤیدوکادا باس لە کارکردنی کوردستان سولیداریەتی لە گەرمیان دەکرد. کۆمەڵێک ڤیدو لێ دروستکرد و بە ناو کوردانی ساندیاگۆدا بڵاوکردووە. ئەوانەی کە ڤیدۆکەم دەدانی پێم دەوت کە نرخ ڤێدۆکە شتیک کە خۆتان دەتوان بڕیاری بدەن و ئەگەر توانان هەیە هاوکاری سولیداریە بکەن و من دەزانم پارەکەتان بۆ ئاوەدانی گوندەکانی گەرمیان بەکار دەبرێت. وابزانم ساڵی ١٩٩٤ فوادم لە سلیمانی بینیەوە و لەگەڵیدا گەشتیکم بە گەرمیاندا کرد و لەو دەمەدا کوردستان سولیداریەت زیاتر لە ٣٨ گوندی ئەو ناوچەییە ئاوەدانکردبووە. ئاوەدانکردنەوەکەش وەک فوئاد بۆ گێرامەوە، هانی خەلکەی دابوو، کە دەرگا و پەنجەری "تەجمعە" زۆر ملێکانی بەعس دەربهین و کوردستان سوڵیداریەتی پارەی دەرگا و پەنجەرەکان و کریکارییەکەیان دەداتی و دەتوان بەو کەرەسانە خانووەکانی خۆیان لە گەرمیان ئاوەدان بکەنەوە و پاری بیناکردن و کارکردنە رۆژانەکەشیان لە کوردستان سوڵیدریەتی وەربگرن. لەسەرو ئەوانەش فوئاد باسی لەوە کرد کە ترکتۆریان کڕیووە و ئەرز بۆ جووتیارەکان دەکێڵ و کەریان بۆ هەموو دێیەک کڕیووە کە ئاوی خواردن لەسەر ماڵەکان دابەش بکات و لەهەمان کاتدا دوو مەڕیان بۆ هەر خیزانێک کڕیووە تا شیر و ماستی خۆیان پێ داپین بکەن و لە هەمانکاتدا بنە تۆویان وەرگرتووە تا گەنم بچین و نانی خۆیان دروست بکەن. ئەو هەوڵەی فوئاد بۆ رەچاوی ژیان گوندی و بیناکردنەوە گۆند لەسەر بنەما کولتورییە کوردییەکە دەگەڕاییەوە. لە بیرمە ساڵی ١٩٩٤ نەوشیروان موستەفام لە لندەن بینی و لێ پرسیم، کوردستان سوڵێداریەتی ئەمساڵ چەند پارە لە ناو کوردا کۆکردۆتەوە. پێم وت بیست هەزار دۆلار، نەوەشیروان لە وەلامدا وتی "تا ئەمڕۆ یەکیتی نیشتمانی نەیتوانیوە هێندە پارە لە ناو کوردا کۆبکاتەوە".
لە ساڵی ١٩٧٧-١٩٧٨ بۆ سلیمانی گەڕامەوە، فوئاد گفتوگویەکی کورتم کرد دەربارەی رێکخراوی کوردستان سوڵیداریەتی لەگەڵیدا کرد. فوئاد گوێ بە پێشنیارەکانم نادا و وابزانم پاش ئەوەی کە گەرامەوە بۆ لەندەن و لە لەندەن هەوڵم دا، ئەو برادەرانە لەو تێبگەن کە رێکخراوەکە رووە لاوازی دەچێت و بەشیک ئەوەش بۆ بەشداری نەکردنی چالاکانەی ئەو کەسانە دەگەڕایەوە کە ئەندامی رێکخراوەکە بوون و مانگانە پارەیان دەدا، بەڵام ئامادە نەبوو کار لە ئەستو بگرن یان بیریکی دریژ خایەنەیان هەبێت بۆ ئەوەی کە رێکخراوە چۆن بە هیز بکەن و ئەوەش بڕواییەکی وای لەلای فوئاد دروستکردبوو کە خەلکی کورد خۆ پەرستن و ئامادە نین کاتی خۆیان هەرەوزیانە بەکاربەرن. من لەو رووە دەمزانی فوئاد راست دەکات و لە هەمانکادا وا بۆی دەچووم کە پیوستە ریکخراوەکە هەوڵی دروستکردنی سەرمایەک بدا و بەو پارەیەش هەندێک فەرمان بگرێت و گرنگ ئەوەش کە فوئاد یان هەر کەسێکی تر سەرپەرشتی کارەکە بە پاکی بەڕیوە ببات.
لە ساڵەکانی ١٩٩٧ بۆ ١٩٩٨ کە لە بەریتانی بوو، سەردارم هاورێم کە چێشخانەی هەبوو، لای خۆ بە کریکاری ناونووسیکردم و وابزانم بۆ سێ مانگ یان شەش مانگ باجی دەوڵەتی بۆ دەدام و تا لەو رێگەیەوە بتوانم لە بەریتان وەک هاونیشتمانیەکی ئەورپای بمێنمەوە و هەقی کارکردنم هەبێت. بەریتانیە و سوید وەک دەوڵەت ئەوسا لەناو یەکیتی ئەورپایدابوو. لەسەرەتای ژیانکردم لە بەریتانیا کارم نەبوو، لەسەر بیکاری بۆ ماوەیە ژیانم دەکرد. لەو دەمەدا کە لەلندەن بوو، لەگەڵ بنکەی (ئارچ وەی) کە رێکخراویکی خۆ بەخۆی بوو بۆ کارکردن و هاوکاری پەنابەر ئەو ناوچەیە و هاوکاری پەنابەریش لەو سەردەمەدا چوون بۆ لای محامی، نەخۆش خانە و خانوو وەرگرتن بوو. پاش ماوەیەک لە ئەندامی و بە داوی هەڵبژاردن لیژنەی بەریوەبردن بنکەکەلیژنەکە بە سەرپەرشتیاری بنەکە هەڵیانبژاردم. کارەکەم لەو بنکەیەدا هاوکاری پەناهەندی کورد بوو، بە گوێرە توانا و زانین کەم تەرخەم نەبووم. ئەو بنەکەیە لە هەمانکاتد بۆ من پەنجەریەک بوو، بۆ ئاشنایم بە کارکردن لەگەڵ پاریزەی پەنابەر، خەستەخانە و پۆلیسی لەندەن و ئەوەش وایکرد پاش ساڵێک کارکردن لەگەڵ بنەکەدا، بتوانم سود لەو زانینای خۆم بکەم وەکو وەرگیری کار لەگەڵ ئەو جێگایانە و بەشەی وەرگرتنی پەنابەر و دادگایی پێداچوونەوە کەیسی پەنابەری کورد بکەم.
ریکخراوی “ئارچ وەی"ش وەکو هەموو رێکخراوە کوردیەکان جێ ئەقلی دژ ئەوی تر و بەتایبەتی چەپ کە دژ پارتی و یەکیتی بوونی هەبوو.. بەواتایەکی تر رێکخراوەکە پەیرەوە ئەو بنەمایانە نەدەکرد کە گوێ نەدان بێت بە جیاوازی کار و بیری سیاسی کەسەکان و لەو نەکردنەشدا هەر چەپەکان دەوری ئەو رێکخراوە نابەرپرسیار نەبوو، بەڵکو هەموو پارتە کوردیەکان نابەرپرسیاربوون و پەرەیان بەو ئەقڵە پەرتکردنە دابوو کە لە ساڵانی پەنجاکانەوە داگیرکەرە خۆرئاوایەکانیان پێ تۆمەت بار دەکرد. جا ئەو تۆمەتبارکردنە چەند بنەماکەی دروست بوو نازانم، بەلام دەزانم پارتە کوردیەکان لە دوای شەستەکانەوە چەند دژ بە داگیرکەری عارەبی بوون زیاتر لە ناو خۆیاندا دژ بە یەکتر بوون و تا ئەمڕۆ ئەو دژایەتی راستەوخۆ یان ناراستەوەخۆ وەک باڵ جیا لە ناو حیزبەکانی کوردستاندا بوونی هەیە. لەو دەمەدا کە بە بەڕیوەبەر بنکە یا "چاودێر (cherman)" بکەن هەڵبژیرابوو، دەرگا بۆ جەلالیەکان کە دوو باڵی تاڵەبانی و نەوشیروان بوو کردەوە و وابزانم سەرەتا نەوشیروانیەکان دوای ئەوەی من بە جێمهیشت بنکەی ئارچەوەیان گرتە دەست و دوایش باڵی جەلالیەکان و ئامۆزاکان فواد مەعسوم دەستیان بەسەردا گرت و وابزانم پاش چەند ساڵێک رێکخراوەکەیان پەککخست و دەزگا کۆمەلایەتیەکانیش هاوکاریان لێ بڕین و کوتایی بەو بنەکە کوردیە لەندەن هێنرا. لە بیرمە لەو ساڵەدا لێژنەی بەریوەبردنی بنکەی "ئارچ وەی" ئاهەنگێکی بۆ هەردی و کوردستان سوڵیداریەت گرت و هاوکاری دروستکردنی رێکخراوێک بۆ ژنان کرد و پەراویکی "شێرزاد حەسەن" بەچاپ گەیاند.
لەو دەمەدا کە کاری وەرگێڕانم بۆ دەزگا جیا جیاکانی بەریتانیا دەکرد. کارەکەم زۆر بوو و دەستکەوتەکەش باش بوو. وابزانم پاش سێ ساڵ کارکردن توانیم ئەو شوقەیەی بەلەدی کە کرێچبووم تیدا بکڕم و چوونکە زیاتر لە سێ ساڵ لە شوقەدا کرێم دابوو، بۆم هەبوو بە لەسەدا "سی و شەش لە سەدا" کەمتر لە رێژەی بازاری فرۆشتنی شوقە لە ناوچەکەی تێدا دەژیان کە سەروی لەندەن بوو، بە نەق بیکڕم، ئەوەش بۆ من سەرمایەکی کەم وێنە بووە و ئەوە دەرگایەکی گەورەی بۆ کارکردنی دوایم لەسەر زمان کردەوە. لە ساڵی دوو هەزار و دوودا کە کاری وەرگیرانم دەکرد، رۆژێک کە لە دەروەی لەندەنەوە بۆ بۆ ماڵەوە گەڕامەوە. سەیر زەردەپەڕی ئاسمان دەکرد و لە بەرخۆمەوە ناوی هەتاوم برد. نازانم چۆن مێشک دەنگی ئاوی لە هەتاودا درک پێکرد، بەلام دەمزانی کە دەمێک لە دوای پرسیارێک کە لە ساڵی ١٩٧٧ لام دروست بوو. پرسیارەکە ئەوە بوو، کە بۆ کورد بەرخوردان دەکات و تێکدەشکیتەوە و کۆڵ نادات. گەوەهەری پرسیارەکە باس لە خۆم دەکرد، چوونکە بۆ خۆم لەلاوی وەک جەلالی و ئینجا وەک مەلای ئاشبەتاڵم کردبووە و لە داوی ١٩٧٨ یەکیتی و کوردستان جیهیشتبووە و کۆرەوەکەش بۆ ناو کورد گەڕاندمییەوە و سولێداریەتیش هێوایەک بوو و بنەکە ئارچ وەی و کار وەرگیرانیش بێهیوای کردبووە و وەرگیرانیش ژیانی ئەوسا و ئیستا بۆ دابین کردبوو و بۆ خۆشم لە خوێندنەوە و هەوڵی تێگەیشن لەو پرسیارەی خۆم نەکەوتبوو. ئەو ناکاو بیستنە دەنگی ئاو لە هەتاودا وایکرد کە ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٧ روو لە خوێندنەوە پەڕوە کوردیەکان و بەتایبەتی ئەوانە بکەم کە لەسەر زمان و رێزمانی کوردی نووسیبوویان و هەوڵەکەشم ئەوە بوو کە لە مانا بوونیانەکەی "ئاوهاتنەوە" و "تاو"ی جووتبوون خۆرهەتاو، بارن بە تاو و تاوی نێر و مێ تێبگەم.
لەبیرمە کە وەرگیڕانم بۆ پەنابەری کورد دەکرد، جارێک لە دادگاى پێداچوونەوەی کەیس پەنابەرێکدا، حاکم لە پەنابەرە کوردەکەی پرسی: ئیسلامیت، پەنابەرەکە، وتی بەڵی گەورەم، دوایی حاکم پرسی، سوێند بەقورئان یان سوێند دەخۆیت کە قسەی راسست دەکەیت. پەنابەرەکەش وتی سوێند بە قورئان دەخۆم، بەڵام کاتێک قورئانەکەیان بۆ دانا، پەنابەرەکە شڵەژا و حاکم زانی کە درۆ دەکات. پارێزەرەکەی بێدەنگی حاکی قۆستەوە، شڵەژاوی پەنابەرەکەی بە کەیسی نەبوونی دەوڵەتی کوردیدا شکانەوە. ئەوەش وایکرد کە حاکم بڕیار لەسەر پەناهەندیەکەی پەناهینەرەکە بدات. چوونکە حاکمەو داوکاری گشتی لە بەردەم پرسی محامیەکەدا کە دامان کە وتی " باش با ئەم پەنابەرە بۆ کوردستان بگەڕینیەوە". بەو مانایەش کە کوردستان لە خەریتەی سیاسیدا بوونی نییە و کورد بوونی هەیە، داواکاری گشتی دەمی داخراو و پەنابەرەکە کەیسەکە لە پیداچوونەوە یاسایەکەدا بردەوە.
لە دوای ئەوەی دادگایکردنە، پاریزەری پەنابەرەکە لە پەنابەرەکەی پرسی: تۆ ئیسلامیت؟
وتی: ئا.
بۆچوونی پارێزەرەکە بۆ ئیسلام بوون وەک ئیسلامی بوون بڕوایە، نەک تێگەیشتن و ئەو لەو هەژاریە بڕوا تێگەیشتبوو، بۆیە کە پەنابەرەکەی لەو بارەدا بینین بوو، لە جێ بەرگری کردن لە پەنابەرەکە، داوای چارەسەر کەیس کوردی لە داواکاری گشتی و حاکم کرد و ئەوەش لە توانای یاسای ئەواندا نەبووە و ئەوەش مانای وایە ئەو جۆر کەیسە هەڵواسراوە و ناتوانرێت بە کەیسیکی نایاسای دابنرێت. لەدادگای بریتانی قسەی پەنابەر مانای شاهیدی لەسەر خودی خۆی هەیە و پەنابەرەکەش وەکو کوردیک نەک ئیسلامیک داوای بەناهەندەی کردبوو. لێرەدا لام دروستە کە سەرنجی خوێنەری بۆ مانا و نابردنی دادگای ماجیستری (magistrates court) بەریتانی راکیشم. چوونکە واتای ماجیستیر لە واتای ماجی (Magi) و ماگویس (Magus) وەرگیراوە. ماجی، ماژ و ماگ کوردی مانان بۆ میشک و ماجی مانایە بۆ مرۆڤە ژیرەکان و ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە ماژ و مادە میشک لە سەرەتایی مێژووی زمانەوە گەردوون و سروشتی رەچاوە کراوە و ماژ و مێشک کە لە گیانی گیانداردا بە سەرچاوەی ژیر دانراوە. مرۆڤە ژێرەکان بە ئەستیر ناس ناسراون و زمانی عارەب و جوو بە "مەجوس" و لاتینیش بە ماگویس ناویان بردوون و ئەوانە خەلکی کوردستان بوون و تا سەردەمی مادەکان بوونی بەرچاویان هەبووە و ئاخامێنی (هیخامەنیش) لە ناویان بردوون. ئەوەی کە جێ سەرنجە ئاوازی مێکوتەی ناو ئاو تا بە میشک دەگات بە دەنگی "م"ی مان و مەلەوان و مێ گۆ دەکرێت و ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە مێردو مێ سەرەتاییانە خۆیان وەک "ما و مێ" ژیر ناساندوە و رەچاوەی "زا و زێ" خۆیان کە "خا و خێ (خوێیە)" کردووە و خۆیان و زمانەکەشیان لەسەر ئەو بنەمایە وەک زەریا بە جیهاندا بڵاوبوونەتەوە. ئەو جۆر مانادانە بە ئاواز لە کوردیدا و سومەریدا مانای وایە مرۆڤە سەرەتایەکانی کوردستان کە لە میژوودا بە گۆتی (گاوان) ناسراون، بنەما دێ و ئاوایی کوردیان دامەزراندوە و ئاسەواری ئەو دین و دونیا بینینەشیان کە دێدەییە لە زمانەکەیاندا ماوە و ژانی ژیانێکی نوێ دەکاتەوە. ئەو بیستنەی دەنگ ئاو لە هەتاودا ئەو مانا زمانیانە لە مێشکمدا بوژانەوە.
لە فەرهەنگی ئۆکسفۆردا، دەستەواژەی "ماجسترەیەت (magistrate)" بە مانای رەوا و دەستەواژای "ماجی (mage)" (ساحر/ئەستیرەناس) هاتووە. کاتێک مانای ماجی وەک مانا مەجوسی عارەبی و پیر مۆغانی کورد بە مانای رەوا و ئەستیر ناس یان فاڵچی و ساحیر عارەبی وەردەگرین، ئەوسا لە مانا کردگاری و درک کردن بە کردگاری خود کە گەردییە و دەرک بە کردگاری خودا کە گەردوونیە دەکەین و سەری رێزی بۆ تاو و توانا کە وەزییە بیناییە دادەنین و رەچاوی مانای مێهرەبانی لە جیاوازی بووندا دەکەین کە هاوسەنگی نێر و مێ یا بەرز و نزمی سەرچاوەی مانای دوولایەنی بوون و هەبووەکەی بووە و مانای زمانیش کە پلەگۆشتە وایکردووە کە بوونەوەر ئەو گەشەیە بکات کە هەستە دەمار (ماژ) لە رابردوویەکی نەزانراوە وەک دەنگ کە یەک، دوو، سێ و چوارە تۆماری بکات و گەشە بەو بنەمایەش بدات کە بە دونیا یان "دا و دێ" کە دایکایەتی ناوی دەبەین. بەنمون سەیر ئاوازی ئاسمان، ئەرز و ئەستیرە کوردی بکە و بیر لە واتای "ئا و ئە" بەلایەک و ئاوەدانی ئاسمان و ئەرز کە شیناییە لە ناو بوشاییە بکەرەوە کە بە ماڵی خودا (بەهەشت) ناو براوە. ئەوسا دەبینیت کە دەنگی "ئا"ی ئاو و "ئە" بۆ هەی هەتاو گۆڕاوە. ئەو گۆڕانە سەرەتایەش لە زمانی ئێمەدا کە هەیە، مانای وایە مرۆڤە سەرەتایەکانی کێشوەری ئاسیا لە گەورەی کیشوەری ئاسیا وەک ئاسمان تێگەیشتوون و لە کیشوەری بە فراونتر لە وێنە ئەی ئەفریقا و ئەورپاش وەک ئەرز، ئەستێر تێگەیشتوون. بەواتایەکی تر لە وشەکاندا مانا جیاوازی و رەچاوی ئەزمونی مانایان هەیە و ئەو مانایەش بەیانی رەچاوەی ئاوی و هەتاوی دەکات کە وەکو شەپولێک کە وەرەچەرخی بە "شا و شێ" وەک بوون و هەبوونی "خا و خێ" خوێندراوەتەوە و خوێندنەوە بەو مانایە وەزنی "زانستی، گەردوونی و سروشت"ی هەیە. ئەستیرە ناسی موغەکان و مانای فاڵگری مۆغ یان موغەکان کە تا سەردەمی مادەکان نەک هەر لە کوردستان بەڵکو لە ئاسیا، سەروی ئەفریقا و خواری ئەورپادا ژیاون و لەداوی ئەو سەردەمانەوە ئاخامێنی (هیخامەنیش) مەزاجیانە لەناویان بردوون، خۆشیان بە شاهی شاهان کە لەسەرو هەموو کەس و شتێکەوەیە داناوە و ئەوش تا ئەمڕۆ وەک سەرلێشواوی زانین کە دینی لە دونیادا ئاسەواری نابیناییەکە ماوە. موغ لە نووسین پەهلەویدا بەرانبەر بە "ماژم ماج، ماگ و میشک" دانراوە، واتاکەی مۆغ (مەگ) یان ماگ لە واتای شاخی پێرمەگرون کە پیر "مەگ" ماوە، ماگ لە بەرزای گیان و شاخدا پۆپەییە و پیرە مەگرون و سارا کە دوو لوتکەی نێر و مێن ئەو مانا دێرینە و مانا بەردەوامی هەقە (رەوا یا یاسا)یان پاراستووە. شاخ، شای و ژیان لە ناوەندی شێوەکانی کوردستاندا ئەو مانا دێرینەوە و ئەو شێوەی ژیانی نێر و مێیان هاوشێوەی شەپولی ژێر و سەرەوە کە زنجیرەیانە (پشت و پشتان) دەگۆڕیت تا ئەم سەردەمە پاراستووە و ژینا و ژیانیش گەواهی بۆ ئەو ژانە دەدەن کە ئازدی لە دایک بوون مانا کردگارییەکەی پاراستووە. گڵگامیش کە لە دوای نەمری مانا نەک نەمری خۆی گەڕاوە، بۆ کەوشنەی شاخ کە کەوشەنی بەهەشت و ئەو نیشتەجی سەرەتاییانە بووە کە مانایان داهێناوە، گەڕاوەتەوە. مانا بەو جۆرەش مانای لە زمانی "ما و مێ"ی مرۆڤی سەرەتاییەوە وەرگرتووە. دەوران دەورانی پشتاوپشتی کە شاوەتە بەو شێوەیە یان هاوشیوە دەوران دەورانەی شەو/ڕۆژ، مانگ/وەرز و ئاو/هەتاوە بە سێچوار کە سێ+چوار هەفتە و سێ کەرت چوار دوانزەیە خوێندراوەتەوە. دوانزە کاتی شەو و رۆژ هاوتای دوانزە رۆژی بەهارە و ساڵە و ئەو مانایەش لەگەڵ مانای سێ پێ و چور پێ و سێ پاڵو و چوارپاڵو کە خێزان (خێ +زا)نە هاوتا دێتەوە. گرێناڤەکی و ناوەراستی خۆرهەڵاتیش مانای ئەرز و ئاسمانی هەیو، ئەوەش مانای یەکپیێگرتنەوە شینای ئاسمان و ئەرزی هەیە کە روون و رووناکی دین و دونیاییە کە ژیان و ژانی خۆ داهێنانەوە خێزانی مانا بە "خێ + زا" یان "زا و زێ" وشەیەکە وەک کار و بیر گەرد لە گەردوونیانە داوەو لەو مانایەدا خود و خودا بە ناوک کە قوڵی بوونە دانراوە نەک بە زل کە خۆ هەڵخەڵەتانی دین لە دونیادا هانداوە.
لەوەبەرە باسم لە کاری وەرگیری کرد کە لە ١٩٩٨دەستم پێکردبوو. رۆژێک لەو دوای ئەو ساڵانەوە، "دیاری" ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ماڵی کوردانی هارنگەی، کە سەر بە بەلەدییە "هارنگەی لەندەن"ە داوای لێکردم، بچم بۆ رۆما (ئیتالیا) هاوکاری کونگرە کوردەکان بکەم. لەو دەمەدا پەککە رێکخراویکی بە هیوای کۆکردنەوە کورد لە خۆرئاوا دروستکردبوو. وابزان ئەو یەکەم کۆڕی کورد بووە، کە بەرەسمی لەهۆڵێکی پەرلەمانی خۆرئاوایدا بگیرێت. لەو دەمەدا حیزبی شوعی ئیتاڵی زۆرینە دەنگی پەرلەمانی ئیتالی هەبوو، ئەوان رێگەیان بەو کوردانە دابوو کە کۆبوونەوە لە هۆڵەکەیاندا بکەن. زۆرینە بەشداربووەکانی کۆنگرەکە کوردانی باکور بوون، عیسمەت شەریف براهێم ئەحمەد نەبێت کە کوردی رۆژەهەڵات و باشور بوون. دیاریش لەو دەمەدا لە ناو کورددا بە کاژیک و دۆستی پەککە ناسراوبوو و بۆخۆی کەسێکی کورد بوو. دیاری دەیزانی من سیاسەت ناکەم، حەزیشم لە ئەقڵیەتی ستاڵینی و ئاپوچیی نییە، لەهەمانکاتیشدا دەیزانی دژایەتی هیچ پارتێکی کوردی ناکەم. ئەوە رۆژە دیاری پێ وتم: کاک سەباح تۆ باس لەوە دەکەیت، کە دۆزی کورد لە ئەورپا پێویستە بەئاقاری گوشار کردن، کار بکات، هەروەک چۆن ئەفریقاییەکانی خوارو و گاندی کار لەسەر کردبوو. ئەفریقای و هندیەکان لەلایەن بزوتنەوە چەپی خۆرئاو پشتگیران کرابوو و بۆ خۆشیان سوزی مرۆڤی ئەورپایان بەلای خۆیاندا راکیشابوو و ئەوەش وایکردبوو کە مرۆڤی ئەکادیم و ئاسایی پشتگیر مادی و مەعنەوەی داواکانیان بکەن و گوشار لەسەر بانقە گەورەکان و کەمپانیە گەورەکانی خۆرئاوا دروستبکەن. ئەو دوو بزوتنەوەی بە پشتی مرۆڤی خۆرئاوایی ناوەندەی دەستەڵاداری خۆرئاویان ناچارکرد کە گۆڕان لەو بەریوەبردن و رێکخستنانە بکەن کە شەڕی گیتی یەکەم و دووهەم رەشنووسە یاسایەکان دەوڵەتیانی بە بڕیاری کوتایی بەڕیوەبردن دانابوو. ئەوسا و ئێستا ئەو دامازراوە گەورانە بڕیاری گۆڕانی دەولەتیەکان دەدن و دەوڵەتەکانی خۆرئاو و پارتەکانیان رەچاوە دەستی دین و دونیا ئەوان دەکەن و هەرکەس بە وردەی سەیر پرۆگرام و کاتی هەڵبژاردنو و بڕیاردەری سیاسی بەریوەبردنی کاتی هەڵبژاردن کە پەیامی نزیک و ئیستاییە و سەیر پەیامی دور و داهاتووی بکات، دەزانێت کە دەستەڵاداری لە خۆرئاوا لەسەرەتایی دروستبوونی ئێمپراتوریەکان خۆرئاوی دوای چاخی نوێبوونەوە و رێکەوتنەکانیان لەو سەردەمانەوە دەستپێدەکات و تا ئەمڕوش پەیرەوە لەو یاسایانە دەکرێت کە لەسەری رێکەوتوون و ئەو یاسایانەش سەرچاوەی سەقامگیر و ئەو گەشەکردنە نەک ئەو بەیکدادانە کە بە شەیتان و رەحمان یان چینایەتی ناو دەبرێت. ئەو یاسایەنەش کەمپانی خۆرهەڵاتی ناوەراست دایان ناوە و نەوەکانی ئەو کەمپانیانە کە بانق و کەمپانی دێرین و نوێن چاودیر مانەوەی و گەشەدانی دەوڵەتیەکانی دەکات. لە کونگرەی کورد
کە رۆژی (٢٤-١٠-١٩٨٠)" لە هوڵی پەرلمانی ئیتاڵیدا، بە رەسمی کرا، باس لەو شتانە نەدەکرا و باسەکە زیاتر لەسەر ئەوە بوو کە کێ بیتە سەروک و کی بە جیگرەوە دابنرێت و چی بکەن وەک کوردیک کە ئاگای لە سیاسەت بە مانا بەڕیوەبردنی مەدەنی (p ()) نییە.
کوردەکانی سەرو یان تورکیا کولتووری هەروەزیا (هەنگ ئاسا) لە خۆرئاو زیاتر پاراستووە و ئەوەش بۆ تونا و لێهاتووی ئوجەلان دەگەڕیتەوە و شوان ئاسا کار و بیر خۆی راستگویان رێکخستووە و بەو مانایەش ئاپوچیەکان کوردایەتیان چەپڕەوانە دەکرد. ئەو هەوڵەی پەکەکە ئەوسا وەک ئێستا ئەرینە و بە داخەوە کە تا ئێستا ئەقلی لە شوانی سەرەتایی وەک شا تێنگەیەشتوون کە کاتیانە شەپول ئاسا شا دەبێتەوە بە شێ و سەرلەنوێ نوێنەریکی تر گلگامیش ئاسا هەڵدەبژێریتەوە و دەستبەرداری ئەو ئایدولوجیە و مردوویە دەبێت تا شا نەمریت، دەستی لە دەستەلات بەرنابێت. لەو ڕۆحەی ئەوسا بە دیاریم وت "باش بۆ ڤینا دەچم". ئەو رۆژە لە "لەندەن"ەوە بە شەمەندەفەر بۆ جنێڤ رۆیشتم، شەو لە ماڵی کوردانی جنیڤ خەوتم. بەیانیەکەى بە پاس لەگەل ئەندامانی کۆنگرەکەدا بەرەو رۆما بەرێکەوتین. هەر لە ناو پاسەکەدا بۆم رونبووە، کە ئەندامانی کۆنگرەکە، لە دوو گروپ پێکهاتوون، گروپیکی لاوی کوڕ وکچی کە "پە.کە.کە."ن کە گوێ رایەڵی پەکەکەن و ئەوانی تریان خەڵکی سیاسی کوردی "تورکیا، عێراق، ئێران و سوریان" و هەریەک لە ئاوازیک دەخوێن و گروپی لاوانەکە زیاتر کار بۆ سەرکەوتنی رووکارەکەی نەک بوونیانەکەی دەکەن. جا ئەوسا وەک ئیستا ئەو کارەی پەکەکە بە سەرکەوتووی نەدەبین و بڕاوش ناکەم بۆ خۆیان لەو تێگەیشتبن و گرانی ئەو تێنەگەیشتنەش بۆ ئەقلی سیاسی خۆرهەڵاتی دەگەڕیتەوە و سەرکرد تا مردن سەرکردەیە و لە دوای مردنیش یان هاوڕی نزیکەکان یان منداڵەکانی جێ دەگرنەوە، نەک کار و بیر نوێ کە نەوە جیاجیاکانی کۆمەڵ درک بە لاوازیەکەی دەکەن و لەو رێگەیەوە بەهیز و نوێ دەکەنەوە.
لە رۆما، هەموو ئەندامەکانی گۆنگرە لە یەک ئوتێل دەخەوتن. یەکەم ئێوارە کاتى نانخوادن، ئیبراهیم ئەحمەد هات بۆ سەر مێزەکەم، وتی: سەباح، دەتوانم پارویەک لە خواردنەکەی تۆ هەڵگرم، تا لەگەڵ حەبەکانمدا سەعات هەشت بیخۆم، چونکە پێم غەدرە کە خواردنی تەواو وەربگرم و نەشی خۆم. براهێم ئەحەمەدم لە منداڵیدا بینیبوو و کە ئاهەنگمان بۆ هەردی کرد، ئەو رۆژە لە بازگەی ئارچ وەییەوە تەلەفونی بۆ بنکە کرد، ناسیم و کە لە ڤینا بووین ئەو رۆژمە بیر هێنابووە.
منیش وتم: مامۆستا ئیبراهیم، تا ئێمە لێرە بین، ئەوا بەکەیفی خۆت، شەوانە لە خواردنەکەی من پارویەک یان زیاتر هەڵبگرە.
وابزانم ئیبراهیم ئەحمەد، بۆ ماوەی دوو شەوی تر پاروی لەخواردنەکەم هەڵگرت و کەمە کەمێک بەیەکەوە قسەمان دەکرد. ئەو خەسڵەتەی ئیبراهیم ئەحمەد لای من مانای نەفس بەرزیی هەبوو، بە دوری نازانم لە باوکە کوپانچیەکەیەوە بە میرات بۆی مابووە. کەچێ کەس و کارەکەی پێیان شەرم بڵێن باپیر گەورەمان کوپانچی بووە. بەواتایەکی تر ئیبراهیم ئەحمەد کە کوڕە شاری بوو و بەرزانی کە کوڕە شێخ بوو، تێگەیشتنی وەک سەرەک هوزەکانی سەردەمی بابا بۆ مرۆڤی سەردەمەکەیان نەبوو، چوونکە ئەو هێزە هوزیان نەبووە و ئەوە و ئەزمونی سیاسیان بە بۆچوونی من وایکردوە کە لە دەستەڵات بترسن و پەرچەکردارنەش دەستەڵات خوازبن و تا ئەمڕ ئەو هەژاری ئەقلیە بە نەوە و دەوربەرەکانیانەوە بەدی دەکرێت. بەواتایەکی تر تێگەیشتنیان بۆ کار و بیر خۆیان وەک تاک و کۆ وەک هۆز نەبووە و بە ناو خوێندەواریش بە هوزی (عەشایەر و ئاغا) ناویان دەبەن و ئەو دەردەش لە زمانی ستالینیە دێرینەکان و بە ناو مۆدێرنەکانەوە وەرگیراوە، نەک لە خۆ تێگەیشتن کە مانای تاک و کۆی و نێر و مێ کولتوری هەیە. لەو رۆژانەی کونگرەی کورد لە رۆم، کاردانەوە عیسمەت شەڕیف و ئیبراهیم ئەحمەد کە پەکەکە نەبوون، لام جێگەی سەرنج بوون. چوونکە رۆژی یەکەم عیسمەت شەریف توڕەیی و رۆژی دوو هەم بە تورەی لە کۆبوونە داخراوەکانی گۆنگرە هاتنە دەرەوە و بۆچوونی خۆیان نەشاردەوە. ئیسمەت شەریف دەیوت: سەردەمی ستالین بەسەرچوو، کەس لە من باشتر زمانی ئەورپاییەکان نازانێت و ئەورپاییەکان وەک من ناناسێت. ئیبراهیم دەیوتی: من سەرپەرشتی گوڤاری گەلاوێژم کردووە، هیچ ئەندامێکی کونگرە هێندەی من لە رۆژنامەگەریی کوردیدا شارەزایی نییە، من دەتوانم گۆڤاری گونگرە بەباشی بەڕیوەبەرم.
شەوێک لە هوتێلەکە لەگەڵ ئیبراهیم ئەحمەددا گفتوگۆمان دەکرد و بەبیرمدا هات کە پرسیاری: بە بڕوای تۆ مامۆستا ئیبراهیم ، بۆچی مەسەلەی کورد وەها دژوار بووە؟
ئیبراهیم ئەحمەد بەدەنگێکی نزم وتی: ئەو سەگبابانە وایان لە ئێمە کرد.
باش لە مەبەستەکەى تێنەگەیشتم کە سەگبابەکان کێن، لێم پرسی: ئەو سەگبابەکان کێن؟
وتی: ئینگلیزکان، ئەوان ئێمەیان ئاوا قوڕبەسەرکرد.
وتم: ئەی چارەسەرەکەی چییە؟
وتی: تا مەسەلەی کورد لەتورکیا چارەسەر نەکرێت. تورک رێگە بە کورد نادا نینۆکی هەبێت تا سەری خۆی پێبخورێنێت و هەر ئەوان نەیانهێشت، عەبدولکەریم قاسم چارەی مەسەلەی کورد بکات و بە زۆر خوێندنی زمانی عەرەبی بە سەر ناوچەی بادینادا سەپاندووە و هەر تورکیان شێخ مارف بەرزنجی و هاوڕێکانی بە لە سیادارە دان دا و تا لە تورکیا سیاسەت نەگۆڕێت، لە عیراق کورد هێچ بە هیچ ناکات.
دوایی لێم پرسی: چی وای کرد، مەلا مستەفای بەسەر ئێوەدا سەربکەوێت؟
ئیبراهیم ئەحمەد وتی: مەلامستەفا پارەی لە هەموو کەس وەردەگرت، بەو پارانەش تاقمی بۆ خۆی دروستکرد و لە ئێمەی دا. هەروها وتی جارێک سوڤیەت ویستی پارە بە ئێمە بدا، ئێمە لەجێگەی ئەوەی داوامان لێکرد، کە لەنەتەوە یەکگرتوەکاندا پشتمان بگرن، ددان بەبوونماندا وەک شەرێکی لە بەڕیوەبردنی عیراقدابنین.
وتم: ئەی باشە بۆچی ئێوە ئینشقاقتان لەمەلا مستەفا کرد؟
وتی: نەفامی هەردوو لامان بوو، بڕواش دەکەم سوڤیەتیش دەستی لەو ئینشیقاقەدا هەبووبێت.
شەوێکی تر لێم پرسم: ئەی بۆچی مەلا مستەفا لە ساڵەکانی ٧٠-١٩٧٤ نەیکوشتیت؟
ئیبراهیم ئەحمەد وتی: مەلا مستەفا سیخوڕی بیانی نەدەکوشت، منی بە سیخوڕی ئینگلیز دەزانی.
منیش بەدەنگێکی جدیەوەو وتم: جا بەراست تۆ سیخوڕی ئینگلیز بوویت؟
ئیبراهیم ئەحمەد بە توڕەییەوە وتی: مەلامستەفا حەزی دەکرد سەگ ببینێت، نەک میرحاج، چونکە میرحاج ئاگای لە کەین و بەینی نێوان مەلا مستەفا و ئینگلیزەکان هەبوو.
دوایی لێم پرسی: ئەی راستە کە دەڵین مەلا مستەفا لەدوای هەرەس تۆی لە ئێرانەوە بۆ لای مام جەلال ناردووە، تا مام جەلال سەرکردایەتیی شەڕی پارتیزانی بکات.
وتی: ئەوە راست نییە.
لە دوای ئەو شەوەوە هەستمکرد، ئیبراهیم ئەحەمەد گومانی شتێکم لێ دەکات، خۆی دورەو پەریز دەگرد، منیش رێزم لەو هەستەی گرتوو، هیچ هەوڵێ نزیک بوونەوە لێ نەدا. براهیم ئەحمەد رۆژیک لە ماڵی کوردانی هارینگەی، لەگەڵ مەزهەری خاڵقیدا بینی، بەداوی ئاودا دەگەڕا. وتم لێرەدا بوەستە پەرداخی ئاوت بۆ دەهێم وابزانم کەمتر لە دوو هەفەتە دوای ئەو بیستم، کە لە نەخۆشخانە ماڵ ئاوایی لە دونیا کردووە.
هەر لەو ماوانەی کە لەندەن دەژیام، رۆژێک "دیاری" تەلەفونی بۆ کردم وتی حەز دەکەم، لەگەڵماند بۆ ئوفیسەکەی کەمال میراودەلی بێت، مام جەلال لەوی کۆڕی هەیە. مام جەلال بەداوی ریکەوتنی واشنتۆن، لەگەڵ کاک مەسعوددا مۆری شەڕ نەکردنی هەتا هەتایان جەلالی و مەلایان مۆرکردبوو. لەو کۆڕەدا حەزم کرد مام جەلال کەمێک بوڕوژێنم ، چوونکە لە یەکەم پرسیارکەر توڕەبوو، بۆ خۆشم حەزم دەکرد بزانم ، پەیوەندی مام جەلال و نەوشیراون بۆچی تێکچووە.
بە مام جەلالم وت: مام جەلال ئەزانیت تۆ پیاوێکی تاکڕەویت.
ئەویش وتى: من تاکڕەو نیم.
وتم: مام جەلال، هەر من وا ناڵێم نەوشیراون مستەفا پاش سی ساڵ لە هاوڕێیەتی، لە کتێبی "کەناری دانوبەوە بۆ خڕەی ناوزەنگ"، هەر وا باست دەکات.
مام جەلال وتی: وانیە، پێش ئەوەی کاک نەوشیروان کتێبەکەى بە چاپ بگەیەنێت، خوێندومەتەوە، شتی وەهای تێدا نیە.
وتم: مام جەلال، لە نێوانی دێڕەکاندا باسی تۆ تاک رەوانە دەکات. مەبەستی من لە تاکڕەوی تۆ زیاتر لەوەوەیە، تا ئەمڕۆ یەکیتی وەکو دەزگایەک بەڕێوە ناچێت، بۆ نمونە تۆ تازە لە ئەمەڕیکاوە گەڕاویتەوە، وبیل کلینتن کە سەروکی ئەمەریکا حەفتا راوێژکاری بۆ کار و باری جیاوازی دەوڵەت هەیە، هەر راوێژکارێکیش سەرپەرشتی لیژنەیەکی راوێژکاری دەکەن و ئەوانیش لە رێگەی لێکۆڵینەوە کار دەکەن، لەو رێگەیە چارەسەر بۆ گرفتی بەریوەبەرایتی خۆیان و دەوڵەت دەدۆزنەوە، نەک لە رێگەی ئەوەی کە خۆی بە تەنها دوا بڕیار بدات. بۆچی تۆ بیر لە دروستکردنی دەزگای راوێژکار و لێکۆڵینەوە ناکەیتەوە یان رێکخراوەکەت بە دزگایی ناکەیت؟
مام جەلال وتی: منیش مەکتەبی سیاسیم هەیە، ئەی مەکتەبی سیاسیم بۆ چیە؟
وتم: نەم ویت پێ بڵیم تاکرەویەکەت لەو دەست پێدەکات کە ئەوان بۆ تۆ کار دەکەن، نەک بۆ بە دزگایی کردنی کۆمەڵ و لە جێ ئەوە پێم وت: مام جەلال مەبەستی من ئەوە نیە کە تۆ مەکتەبی سیاسیت هەیە و ئەوان چیان پێدەکرێت، چونکە رۆڵی تۆ لە شاخەوە بۆ شار گۆڕراوە.
مام جەلال لەوە دەچوو لە مەبەستم تێگەشتبێت. هەردووکمان بەدوای ئەوەدا بێدەنگیمان لێکرد.
کاتێک کە خواحافیزم لە مام جەلال کرد و تەوقەمان کرد، مام جەلال دەستی خستە سەر شانم و دەمی نا بە گوێمەوە و وتی: ئێستاش هەر ستالینیم، ئێمە خاڵ و خۆشکەزاین، پێخۆشە سەردانم بکەیت.
کە بیرم لەو پیشنیارەی مام جەلال کردەوە و قسەیەکی زووی فازیلی مەلا مەحمود کە وتی مام جەلال پیاوکی باش و نەوشیروان وتی مام جەلال پیاوکی باش، بەس چەنەباز و زۆر خۆرە بیر کەوتەوە و بە داخەوە لە دوای ساڵانی ١٩٩٨ کە لە سلیمانی بوو، رۆژیک نەورۆز عومەر سام سام هات بۆ سێڵ نێت و لێ پرسیم هێچ ئەمرێک نییە و منیش سوپاسم کرد. نەورۆز سەردەستە پێشمەرگەکانی مام جەلال بوو، جانازانم راسپیرابوو یان بۆ خۆی ئەو قسەی کرد. بێ لەوەش لەو سەردەمەدا هێچ بیر و بۆچوون و داوایەکم لە مام جەلال نەبوو، تا بچم سەردانی بکەم. لەهەمانکاتدا نامەی مام جەلال بۆ ئەنوەری مەجید سوڵتان و پایز ئاغا هاتەوە بیر.
پاش چەند رۆژیک لەو بەریەکەوتنەم بە مام جەلال، لە لەندەن کاک نەوشیروانم بینی و قسەکانی مام جەلالم بۆ نەوەشیروان گیرایەوە. نەوشیروان لێ پرسیم : ئیستا بۆچوونت لەسەر مام جەلال چۆنە؟ وتم پیاوێکە خێرا بیر دەکاتەوە و حساب بۆ حساب بۆ کەسی ناحەزیش دەکات و هەوڵ راکیشی بۆ لای خۆی دەدات.
لە دوای بینینی مام جەلال لە "لەندەن"ەوە تا سالی ٢٠٠٧ خەریکی راکەراکەی کاری وەرگیران بووم. لەم دادگا پیداچوونەوەی کەیسی پەنابەریکەوە بۆ دادگایەکی تر و کاری وەگیری قسەی ئەم پەناهەندەی یان پەناهەندەیەکی تر بۆ حاکم، محامی و پولیس وەردەگێڕا. پارەی وەرگیرانەکە زۆر باش بوو، ئەوەی کە ناخۆش بوو، لەو کارەدا هەستی کوردبوون و مرۆڤ بوونم بوو، چوونکە کەیس و گرفتەکانی مرۆڤی کورد کە پەناهەندی و گرفتی بوو و کەسم نەبینی کە ددانی خیر بە پارتە کوردیەکان لە پارتیەوە بۆ یەکیتی و ئیسلامەکان بنێت و لەگەڵ ئەوەش جۆریک لە پەیوەندیان بەو رێکخراوانەوە هەبوو.
لە رۆژانی حەڤدەی شوباتدا لەگەڵ ئەنوەری فەتاح، خولە سووری هاوڕێمدا بۆ گۆڕەپانی بەردەرکی سەرا چووین. خەلکەی گۆڕەپانەکەیان بە گۆڕەپانی ئازاد ناودەبرد، فاروق رەفیق قسەکەرێکی دیاری گۆڕەپانەکە بوو. لەو دەمەدا قسە لەسەر گەندەڵی و نادادپەروەری کۆمەلایەتی دەکرد، پێشنیاری دروستکردنی لیژنەیەکی کرد تا نوێنەراتی ئەو خەلکە بکات کە لەو گۆڕەپانەدا کۆبوونەوە. ئیوارەکەی چووم بۆ ئەو جێگەیە کە فاروق دەستى بۆ راکیشابوو، دەوری بیست کەسێک بۆ جیگاکە کە جیخانەبوو، هاتبوون، کەسەکان بۆچوونى جیاواز بوو و قسەکانیش زیاتر سیاسی و خەیاڵی بوو، نەک بیرکردنەوە لەوە چێ دەکرێت، چۆن دەکرێت و لە کێ داوای کردنی بکرێت.
لە دواى ئەو رۆژەوە بە رۆژانە بۆ بەر دەرگای سەرا و ئێوارەکەش بۆ ئەو چایخانەیە دەچووم. لە ناو خەڵکی گۆڕەپانەکەدابێ لە لاوی کوڕ و کچ بێ لایەن، بەشێکی بەرچاوی لاوەکان سەر بە گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵە و مەلا کریکاری بوون، تورەی بە هەموویان دیار بووە، هەر گروپیکیش کە کەسی نزیکی خۆیان بە ناوبانگی دەبینی قسە دەکات، چەپەلەیان بۆ لێ دەدات یان ئەو هاوارانەیان دووبارە دەکردەوە کە بەدەستی گروپی گۆڕانەوە بوو.
رۆژێک لەو رۆژانەی حەڤدەی شوباتدا ئەندامەکانی گۆڕان رێگەیان بە فاروق رەفیق و ژنەکەی نەدا کە لەسەر سەکۆکەی بەردەرکی سەرا وەکو رۆژانەی لەوەوبەر قسە بکەن. ئەو کارەی ئەوانم زۆر لا ناخۆش بوو. تەلەفونم بۆ فوئادی برام کرد، پێموت: ئەو رێگریە ئەندامەکانی گۆڕان دژ بە فاروق رەفیق و ژنەکەی کردیان کارێکی شیاو نەبووە و چاکە کە دەمت بە کاک نەوشیروان گەیشت ئەوەی پێ بڵێت. فوئاد تەلەفونی بۆ کردمەوە و وتی کە لەگەڵ قادری حاجی عەلی قسەی کردووە، ئەویش وتوویەتی ئەو جەماعەتەی بەردەرکی سەر بۆ گردەکە بانگدەکەین، قسەیان لەگەڵ دەکەین، تا بزان بۆچی رێگەیان لە فاروق و ژنەگەکەی گرتووە. تا ئێوار کەس بانگ نەکرا. شەو بۆ ماڵی نەوشیروان بە سەیارە دوکانی دراوسیەکەمان چووم. بینم ئەو کەسانەی بەردەرکی سەرا لە ژوورەکەی نەوشیروان دانیشتوون، دژی فاروق رەفیق قسەی بێمانا دەکرد. نەوشیروان رووی کردە من و وتی: سەباح تۆ چی دەڵێت. وتم کاک نەوشێروان پێم ناخۆشە بەم گەنجانە بڵیم درۆ دەکەن. چوونکە من گوێم لە فاروق رەفیق بووە کە وەلامی کەسیک لێژنەکەی داوەتەوەو پێووتەوە کە گۆڕان بزوتنەوەیەکی گەورەیە، بە خۆش و ناخۆش ئەوان سەرکردەی بەردەرکی سەرا دەکەن، ناکرێت ئێمە دژایەتی ئەوان بکەین. بەداوی ئەوەدا بە کاک نەوشیروانم وت: کاتێک لە بەریتانیان کۆڕێک دەگیریت، خاوەن پرۆگرامەکە کەسیک بەتوانا و قسەکەر بانگ دەکات تا کۆڕەکە بەڕیوەبەرێت، لە ئێستادا فاروق و ژنکەی باشترین قسەکەری بەردەرکی سەران، دەزان باسی چێ دەکەن. لەو بەینەدا کەسێک هات و قسەیەکی بە کاک نەوشیروان وت، ئەو رۆیشت. لەو دەمەشدا دوکاندارەکەی کە سەیارەکەی دابوومی، تەلەفونی بۆ کرد، تا سەیارەکەیان بۆ بەرمەوە. منیش پیش ئەوە بڕۆ، بە ملازم عومەر وت، کە کاک نەوشیروان هاتەوە پێ بڵێ، سەباح دەڵێت: ئێوە وەک جەلالی دەزان خەلکی لە ناو خۆتاندا بخۆنەوە، چاکتر کە دەرگا بۆ فاروق رەفیق بکەنەوە، نەک رێگەی لێبگرن، چوونکە ئەو توانای گەیاندنی پەیامی هەیە و ئەوەش بۆ ئێوە سودی هەیە.
لە ئێستادا کە بیر لەو شەو و رووداوی بەردەرگای سەرا دەکەمەوە، تێدەگەم کە چاکسازی بە پارت و سیاسیەکانی گۆڕەپانی سلیمانی ناکرێت، چوونکە سەرکردە و خەلکەکە لە مانای شاری و رێکخستنەوەی سەردەمیان شار وەک ئەندازیار سەردەم نەک تووتی دونیا کە لە کار و بیری خۆی سەردەمیانە کە جیهانیە لە جیهان تێنەگەیشتووە. مرۆڤی کە سەرلێشواو و لە خۆ تێنەگەیشتوو نەبێت، بۆ خۆش خۆی لە بەهرەی منداڵیان کە گەڕانە بێبەشتر دەکات، ئەوەش وادەکات کە پێنەگات، لە مانای ئەزمونی خۆشی تێنەگات. بەنموم بەهرەی نەوشیروان لە ژیاندا دیارە کە نووسین بووە، نەک سەرکردایەتی چەکداری و رێکخستنی شارێک کە سیاسەتی سەرلێشوان ماگنیت ئاسا بەو بوونەی گەیاندووە و کوتایی ژیانیش وەک باوکی هەژار و سەرەوەت کۆکەرەوە سەرلێشواوی ئەو مرۆڤ نەگۆڕە بەیان دەکات، کە بۆچی کاری لەسەر بەهرەی خۆی نەکردووە.
بۆ ئەوەی لە سەرلێشوای خۆمان تێبگەین لەوانەی نەوشیروان وەک نووسەر و سیاسی بتوانێت وەلامێک بێت بۆ ئەم هەژاریە کە توانای گۆڕانی گیرفان نەک سەری هەیە، تێبگەین. لە بیرمە لە حەڤدەی شوباتدا بیرم لە گۆڕانی دەزگا حکومیەکان وەک پێش مەرجێک بۆ چاکردنی ژیانی شار دەکردەوە، بۆ ئەو مەبەستەش قسەم لەگەڵ "بەختیار عەلەی" و "شادان ئەوڵا" کرد، چوونکە بەختیار وەک قسەکر و ناسراوی شار و شادان"یش وەک روویەکی نوێ کچان و داواکە لەلام ئەو هەستەیان جووڵان کە بە نوێنەر ئەو داوەیە بەدیان بکەم. لە بیرمە هەر دوو کیان گفتوگوکەمیان لەلا پەسەند بوو، بەختیار وتی کاک سەباح بۆچی ئەو قسانە ناکەیت بە نووسین. وابزانم لاپەریەک یان دوو لاپەرم لەسەر ئەو داوایە نووسی کە بۆ ئەوانم پێشنیار کردبوو. پێشنیارەکە ئەوە بوو کە ئەنجومەنی شار هەڵبژیرت و هەڵبژاردنەکەش بە جۆرێک وابێت کە کەسی شیاوا لە فەرمانبەر دەوڵەتیەکاندا ببنە لیژنەی چاودی فەرمانە بەرەکەیان و ئەوەش لە رێگە هەڵبژاردنی ناوخۆی فەرمانگاکەوە بکرێت. نمونەکەش بەستەوە بە رێکخستنەوە فەرنگای بەلەدیە سلیمان کە لە کرێکار، فەرمان بەری ئیداری (هەڵسوڕینەر)، ئەندازیاتر و زەوی پێوەر (مساح) پێکهاتوون تا پێکهاتە گروپەکان لە ناو خۆیان چەند کەسێک لێزان و بە توانای لەو بوارانەدا دیاری بکەن یان رێگە بدرێت خۆیان کۆڕ بگرن و هەڵبژاردنی بە ئەنجام بگەین کە لە هەر گروپەی سێ یان زیاتر هەڵبژیرت و ئەوان وەک لێژنەیەک پێکەوە دانیشن و لە ناو خۆیاند کەس بە سەروکی لێژنەکە و کەسی بە سەروکی بەلەدیە و کەسێ نووینەر بەلەدی بێت و ببیت بە ئەندامی بەڕیوەبەرایەتی شار و هەمان شێوە هەڵبژاردن لە هەموو فەرمانگەکان و ئینجا گەرەکەن و تا بە تاجیر و بەڵیندەرەکان کە هەیە بکرێت و لەو رێگەوە ئەنجومەنی شار دابمەزرێت و ئەو ئەنجومەش لە ناو خۆیاندا سەروکی بۆ خۆیان و پاریزەری بۆ شار هەڵبژیر و ئەگەر کارێک لەو جۆر ئەنجام بدریت، شار هەوایەکی تازەی گۆڕانی تێدا بەرهەم دێت. نە بەختیار و نە شادان ئامادە نەبوو کە بچنە ژیر دروستکردنی دەنگ بەو مانایە کە پێشنیارم بۆ کردن و بە ناچاری شەوێک بۆ ماڵی نەوشیروان چووم و لەسەر ئەوە قسەم لەگەڵیدا کرد. نەوشیروان لەسەر بۆچوونەکەم هێچ نەوت و وتی، سەباح ئەم حکومەت دەڕوخێت و خۆمان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، ئامادەکردووە و کە حوکمان گرتە دەست گۆڕانی بنەرەتی دەکەین. قسەکانی کاک نەوشیروان لەلام خەیاڵ پڵاوبوو، چوونکە دەمزانی کە کۆمەڵگا کورد نەک بیر لە گۆڕان ناکەنەوە، بیر لە پاکردنی جیگە سەیران و جادەکان ناکەنەوە و مفتەخۆڕی نەوتیش و خۆ بەزلزانی پارتی و یەکیتیش هیچ پەنجەریەکی هەوا گۆڕانیان تێدا نییە و دوکەڵەی نەوت گێژ و وێژی کردون و گیرفان قورسی بارەکەی گرنکردوون. لە دڵێ خۆمدا وتم، خەونی من وەک نەوشیروان لاوازە و لەم ژوورە پڕ دوکەڵەشدا بڕیاری چاکردنی ژیان نەک کۆ بەڵکو خۆشی ئاستەمەوە و بۆ ماڵەوە گەڕامەوە. لەداوی ئەو سەردەمەوە بە تێگەیشتنی خۆمدا چوومەوە و سەرم نایە سەر کاری نووسین، لە ٢٠١٩ پەڕاوێکی ناتەواوی رێنووسم بە ناوی "ئاو بەتاوە"وە بە چاپ گەیاند. هەزار نوسخەم لێ چاپکرد، بە شەرشەق سێ سەد دانەم لێ فرۆشت و باقیەکەیم بەخشیووە. ئەوە لەلام ناخۆش و دزیو بوو، نابەجی و ساختەچی ئەو دەزگایە بوو کە بە دەستی شوێنکەوتوانی نەوشیروان موستەفاوە بوو، ئەو دەزاگا بە حسابی هاوکاری سەد کتیبیان لێ کڕێم، بەلام پارەکەیان نەدا و وەک بەرزەکی بانا بۆ دەرچوون و داوا پارەکەم لە وەزیری رۆشنبیر ئەو سەردەمەش کرد، کەچی ئەویش ئامادە نەبوو پارەکە بدا، بەو حسابە پارەیان بە دەزاگاکە داوە و دەزگای رۆشنبیری سلیمانی و بەرپرسەکەی ئەو سەردەمە کە لام شەرمە لام لێرەدا ناوی تۆمار بکەم، پارەکەی لوشداوە. لەوەش ناخۆشتر پارتە دزەکانی کورد کە شاری سلیمانیان بە "شاری ڕۆشنبیر" ناساندووە، کە کونکریتی هەرزا و قیر هەناسەی لە ئەرزەکەی بڕیووە. سلیمانی بەو مانایە بە قوربانی گیرفانی مرۆڤی چاو برسی و دزکراوە و مێژووی و مرۆڤەکانیش سەرلێشواتر کراوە. بەداخەوەش کە نەوەکانی ئەم سەردەمە هەتیوکەوتووی خۆیان نابینەوە و نازان چۆن مانا بە ژیان رابردووی داپیر و باپیران ئێستاییانە بدەن و سەرلێشواوی و کورت بینین خۆیان کە گیرفان و وەرگە تێپەڕین و شار وەک مێژووی نیشتەجی بوونیان بە بوونی سروشت کە گەردوونیە ببەستنەوە و ئاو و هەوا و ئەرزە کولتوریانە بڕازینەوە، تا ژیان ئەو مانایە هەبێت کە داپیر و باپیران بە خاکی خودا کە بەهەشتە ناساندویان بۆ داهاتووی نەوەکانیشیان هەر وا بمێنیتەوە. بەو رۆحی مانەوەیە دایک گەورەی کردم و پەڕاوی ئاو بەتاو کە لە بەرهەمی ژیانم بوو، دەستمایەک وشەکانی دایکم بوو. بەلام نە دایک و نە خۆم بەو چیژەی ژیان کە ژانە بۆ ئازادی مرۆڤ و کولتوریان پێنەگەیشتووین و لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەمان کرد کە داپیر و باپیرانمان وەک رێگە دۆزینەوەی ژیان مانا بەخشیان کرد. بە داخەوە کە فوئادی برام لەلایەن دەستیکی ناپاکی کوردەوە لە ناو برا و دایکیشم کە تەمەنی لە مرگ نزیک بووە، مەردی فوئاد وایکرد کە سێمانگ مردوانە و زامدارانە ژیان بکات. لەوش ناخۆشتر بۆ من زامی ئەو تاوانە و ویستی چلیسی ئەو کوردانەیە کە چاویان لە ئەرزەکەی کانیسکانی فوئادە و شوقەکەیەتی کە لە رۆما زیاتر لە پانزە ساڵە بە بەلاشی ژیان تێدا دەکەن. لە ئیستا باش لە نامردی بکوژە و ئەو دەستە چلیسە تێناگەم، کە لەکویدا یەک دەگرن و لە کوێدا لەیەک جوودا دەبنەوە و بۆ میژوو دەڵێم، تا چلیس دەستەلات و پارە سەرکردەیی ژیان مرۆڤ بکات، کورد دەبیتە قوربانی و ئەقلی مەزاجیش وادەکات کە وەک قوربانیەک بەرگری لە مانەوە بکات، نەک وەک مرۆڤ هەوڵی بیناکردنەوە خۆی رەخنەگرانە بدات. بەواتایەکی تر تا ئازا و ئازادنە لە لاوازی خۆمان نەڕوانین، ناتوانین لە لاوازی تاک و کۆی خۆمان و یەکتر و ئەم سەرکردە چاوچنوک و ئەو مرۆڤە چلێسانەی خۆمان تێبگەین و دریژ بەو جۆر قوربانیە دەدەین کە ناوی شەهید و شۆرشگیری لێ دەنین نەک بەکاربرا و پەرچەکرداری مەزاجی کە لە خۆی و لە دونیا و دین تێنەگەیشتووە و پێنەگەیشتووە.