ماڵەوە ← ئامەخان
ئامەخان بە گەنجی

ئامەخانی خەیات

ناسراو بە «ئامە مەکینەچی» · دایکی سەباح و فواد

لای خەڵکی گەڕەک بە ناوی پیشەکەیەوە بانگ دەکرا. لە داپیرەیەوە — کە ناوی ئایش بووە — فێری خەیاتی ببوو، و لە ساڵانی شەستەکاندا بۆ ژنانی گەڕەکی «چوخمەی سابوونکەران»ی سلێمانی دەیدروو.

مەکینەکەی تەنها ئامێری کار نەبوو؛ بووە ناسنامەی و ناوی دووەمی. ئەم پەڕەیە وێنە و بیرەوەرییەکانی کۆدەکاتەوە.

بەشی ئامەخان لە کتێبەکە بخوێنەوە
«دایکم کە بەرگێکی بۆ دروسێک تەواو دەکرد، بۆ ماڵی دراوسێیەکە من یان فواد دەمانبرد… پێش ئەوەی لە ماڵ دەرچم، هەموو جارێک دایکم پێی دەووتم: تف ڕۆدەکەم تا بزانم زوو دەگەڕێتەوە.» — سەباح یاسین، «گەشتێک بەنێو بیرەوەریەکانمدا»

ژنێک و مەکینەیەک

ئامەخان و خوشکە گەورەکەی لە داپیرەیانەوە فێری خەیاتی بوون، دوای ئەوەی باوکیان بە گەنجی کۆچی دوایی کرد. نەنک چوار نەوەی — دوو کوڕ و دوو کچ — بە دەرزی و دەزوو گەورە کردن. ئەو پیشەیە بە پشتاوپشت هاتە خوارەوە: لە داپیرەوە بۆ ئامەخان، و لە ئامەخانەوە بۆ ئەو کولتوورەی کوڕەکانی پێی گەورە بوون.

لە سەردەمی خۆیدا، ناوی «سابوونکەران» بۆ سەردەمی ئیمارەتی بابانەکان دەگەڕایەوە؛ ماڵێکی دراوسێ لە پێوی ئاژەڵ سابوونیان دروست دەکرد و کەس گلەیی لە بۆنەکەی نەدەکرد — «نانی خۆیان بەو کارە پەیدا دەکەن.»

ئەو شتەی فێری کوڕەکانی کرد

سەباح وەرگێڕانی «تارمایی قەفەز»ی پێشکەش بە دایکی کردووە، بەم وشانە: «پێشکەشە بە دایکم — ئامەخانی حاجی مەحمودی تەنەکەچی — کە فێری کردم لە ژیاندا نەترسم و دەستبەرداری حەقی خۆم نەبم.»

کاتێک فواد لە ناوبرا، ئامەخان لە دواڕۆژەکانی تەمەنیدا بوو. سێ مانگ بە دەم ئازارەوە بێدەنگانە خۆی خواردەوە، و دواتر کۆچی دوایی کرد.

ئەلبوم

وێنەکانی ئامەخان

کرتە لەسەر هەر وێنەیەک بکە بۆ بینینی بە گەورەیی.

بیرەوەرییەکان

یادی ئامەخان

ئەگەر ئامەخانت ناسیوە، یان چیرۆکێک و وێنەیەکت لەبارەیەوە هەیە، لێرەدا بۆمان بنووسە.

هەموو نووسراوەیەک دوای پێداچوونەوە بڵاو دەکرێتەوە.

    هێشتا هیچ بیرەوەرییەک نەنووسراوە — یەکەم کەس بە.